ئیمام ناصر محمد یەمانی
10 - شەوال - 1441 ک
02 - 06 - 2020 مـ
09:20 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=330849
_________


وەڵامی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەسەر درۆھەڵبەستە بوختانکارەکان بە تووشبوونی بەکۆڕۆنا..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصّلاة والسّلام على محمدٍ رسولِ الله والمؤمنين في كلِّ زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

‎وعليكم السلام ورحمة الله وبركاتە خۆشەویستەکەم لەبەر خودا مامۆستای بەڕێز ( نجيب أحمد الحداد ) ـی ڕێزدار، خودا تۆبەو گەڕانەوەکەتان لێ قبوڵ بکات وە خوداش لێتان ببورێت وە پۆزش و داوای لێبووردنەکەتمان قبوڵ کردو خوداش چاکترینی لێخۆشبووەکانە، خودا لەئێوەو ھەموو ئەو موسڵمانانەش ببورێت کەوا نازانن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی بریتیە لە ئیمام مەھدی خەلیفەی خودا لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان، وەڕەجاو ئومێدیشم وایە لە خودا بەوەی کەوا بیناو بەرچاوڕوونیان بکات بەحەق و ھیدایەتی دڵەکانیان بدات بۆ شوێنکەوتنی و نورەکەیان بۆ تەواوبکات و سنگیان گوشادو ئاسودە بکات؛ ھەموو ئەوانەی کەوا خودا دەزانێت بەوەی کە ئەگەر حەقی لای پەروەردگارەکەیان بزانن ئەوا شوێنی دەکەون و بەگوناھ خۆبەگەورەو زل زانین نایانگرێت لەدوای ئەوەی کەوا حەقیان بۆ ڕوونبوویەوە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە.

‎وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەرخودا، بەڕاستی دەنگۆو پڕوپاگەندەی بوختان و درۆو ھەڵبەستراوێکی بوختانکارانم پێگەیشت لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەوەی کەوا گوایە ناصر محمد یەمانی تووشی بووە لە درۆو بوختانی پڕوپاگه‌نده‌چیه‌ بەربەست دانەرەکان کەوا بریتیە لە مەکرو پیلانێکیان! جا منیش بەبزەکردنێکەوە پێکەنیم لەبەرامبەر درۆو بوختانەکەیان لەبەرئەوەی من دەزانم بەوەی کەوا ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھاتووە تا تووشی پشتھەڵکەرەکان ببێت لەبەرامبەر شوێنکەوتنی بانگەشەکاری لای خودا ئەو ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی یەی کەوا بانگەوازیان دەکات بۆ شوێنکەوتنی یادو زیکرەکەی ھەموو خەڵکی جیھان قورئانی گەورەو کوفرکردن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە، وەپاک و بێگەردی بۆ خودای گەورە بەوەی کەوا تووشی خەلیفەی خوداو بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی بکات! جا ئاگاداربن سوێند بەوخودایەی کەوا ھیچ خودایەکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ئەگەر بێتو سەرجەمی بەشەریش تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ببن ئەوا ھەر خودا تووشی خەلیفەکەی بەسەر ھەموو خەڵکی جیھانەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ناکات، جا لەسەر ئەوە ببە بەیەکێک لە شاھێدەکان، وەئەگەر بێتو خودا منی تووشی سزای کۆڕۆنا کرد جا ئەوکاتە بەڕاستی ئایەت و نیشانەی بەڕاستدانانەرەکە بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەتاڵ بۆتەوە، جا چۆن ئەوە دەبێت لەکاتێکدا ئەمە ئایەت و نیشانەیەکی ئامۆژگاری تەمێ کردنە بۆ پشتھەڵکەرەکان لەبەرامبەر کتێبەکەی خودا قورئانی گەورەی لای پەروەردگارەکەیان بەھۆی پشتھەڵکردنەکەیان لە کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە پاشان تووشی ئەوکەسە ببێت کەوا بانگەوازی بەشەر دەکات بەدرێژایی پانزە ساڵ؟ جا لەپاش ئەوە سزا جیھانیەکە دەستی پێکردو چووە ناو پلەو پێوانەی قورسەوە لەدوای تێپەڕبوونی پانزە ساڵ وەلە پلەو پێوانەی قورسەوە بۆ پلەو پێوانەی قورستر لێی جا چۆن لەکاتێکدا من ئەوە ڕادەگەیەنم کەوا ئەوەی ناویان لێیناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا سزایەکی جیھانیە لەسزا نزمەکان بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە، وەئەوەشم ڕاگەیاندبێت بەوەی کەوا دواتر تووشی سەرجەم دەوڵەتە عەجەمی و عەرەبیەکان دەبێت لەپێش ئەوەی کەوا ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایبگەیەنێت لە بەیان و ڕوونکردنەوە فەرمیەکەیدا بە نزیکەی ھەفتەیەک؟ وە چەند خاڵێکی تەحەدداکاریشم دانا بۆ زانایانی پزیشکی بەوەی کەوا ئەوان ھەرگیز ناتوانن سەرچاوەکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بزانن وەبەھەمان شێوە ئەوەمان ڕانەگەیاند کەوا ئەوە تەنھا دەردو درمێکی جیھانیە بەڵکو ڕاشمانگەیاند کەوا ئەوە سزایەکی جیھانیە لە پۆلی سزا نزمەکان بەڵکو بگەڕێنەوە. وەبەھەمان شێوە تەحەددای زانایانی پزیشکیم کرد بەوەی کەوا بتوانن پێکوتەیەک یان چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە ئەگەر تەنانەت ھەمووشیان بۆی کۆببنەوە؛ ھەرچەندە ھەندێکیشیان ببن بە پاڵپشت و بەسەرخەر بۆ ھەندێکیان وەبەھەمان شێوە ئەوەشم بۆ ڕاگەیاندن کەوا ئەوان ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن زاڵ ببن بەسەر ئەم دەردو درمەی كەوا ناویان لێیناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وەبەھەمان شێوە بۆم ڕاگەیاندن بەوەی کەوا ئەوان دواتر لە مەکرو پیلانەکەی ئەوە دەبینن کەوا ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەشێوەیەک کەوا حسابیان بۆی نەکردووە کەوا لەدەرەوەی توانای فیزیای پزیشکیە، ئەمەش ئەو زانا پزیشکیە تایبەتمەندانە درکی پێدەکەن کەوا دواتر سەرسوڕھێنەرترین شت دەبینن جا دەزانن بەوەی کەوا بەڕاستی ئەوە سەربازێکی ونی ئاڕاستەکراوە لەلایەن خودای دانای کاربەجێی زۆر زاناوە.

وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە؛ لەبەرئەوەی ھەموو ئەم تەحەددایانەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی کردبووی ھاتەجێ و ئەوەشی کەوا لەمەودوا دێت گەورەترە لەسەر ئەرزی واقع؛ جا پرسیارەکە بریتیە لەوەی:جا ناصر محمد یەمانی چۆن بەوەی زانی، جا ئایا ناصر محمد یەمانی پزیشکی پڕۆفیسۆرە لە زانستی ڤایرۆسەکان؟ وەڵامەکەی: من پزیشک نیم ئەی خۆشەویستەکەم لەبەرخودا، بەڵام زانستی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورەم لەلایە وە شتانێک دەزانم لەلایەن خوداوە کەوا ئێوە نایزانن دەربارەی حەقیقەت و ڕاستی ئەوەی کەوا پێی دەڵێن ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە سزایەکی ئامۆژگاریکاری تەمێکەری سنگەکانە لە محکەمی زیکری کتێبەکەی خودا، وە چەند ئایەتێکی تێروتەسەلم لەلایە کەوا ھێشتا نەمگواستوونەتەوە دەربارەی ئەوە بەوپەڕی ووردی لەمحکەمی کتێبەکەی خودا ئەو قورئانە گەورەیەی کەوا خودا لەسەر زانستی خۆی دایبەزاندووە لە زانستە غەیب و پەنھان و نھێنی و شاراوەکان، وە بەھەمان شێوە دەشزانم بەوەی کەوا دواتر تەمێکەرو ئامۆژگاریکارێکی گەورەتر دێت کەوا بەھەمان شێوە لەسزایەکی گەورەتری ئامۆژگاریکاری تەمێکەرە (لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە)، بەھەمان شێوە لێدان و تووش بوونە ناوەندەکەی تووشی سنگەکان و جگە لەویش دەبێت بە پیلان و تەڵەیەکی تۆکمەو پتەو لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە بە لێدانێکی توندتر بۆ ستەمکارەکان، کەوا خەریکە ناوی لێبنێین ڤایرۆسی زەنگین و دەوڵەمەندە ستەمکارەکان لە بڕیاربەدەستەکانی جیھان، لەدوای ئەوانیش پشتھەڵکەرە خۆبەگەورەو زل زانەکان لەسەر خەلیفەو بانگەشەکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان دواتریش ئەوە دەزانن، وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..

براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________