ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - 03 - 1434 کۆچی
21 - 01 - 2013 زایینی
05:57 بـــەیانی

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=82978
ــــــــــــــــــــ


وەڵامی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ ڕێزدار شێخ دکتۆر محمد زکری..


اقتباس المشاركة :
وەرگیراوی بەشداریەکەی (ولید الجبرتي)

وەڵامی ڕێزدار شێخ دکتۆر محمد زکری لەسەر بانگەوازی گفتوگۆکردن لە مێزی گفتوگۆ
http://www.facebook.com/mohamed.zekry.56
mohamed zekry

بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە ڕێگەی لاپەڕەی تایبەتی خۆمەوە شتێک بە خەڵکی نیشان بدەن کە تێگەیشتنیان لە ئایینەکەیان تێکبدات و چەمکی بیروباوەڕ لە دڵیاندا بگۆڕێت، بە هەموویان دەڵێم: "لە پەیجەکەم بڕۆنە دەرەوە، بۆتان بەداخەوە نیم" جا من گرنگیتان پێنادەم، وە دەرگای ئەو گفتوگۆو مشتومڕەم داخستووە کە پێم خۆش نییە، بۆ ئەوەی خەڵکی لە ڕێگەی لاپەڕەی تایبەتی خۆمەوە تێگەیشتنەکەیان تێکەڵ بەمن نەکەن ..
فەیسبووک لەبەردەمتان فراوانە، جا لە هەر شوێنێک دەتانەوێت بڵاوی بکەنەوە، وە تەنیا ئەو لێکچوونانەم سڕیەوە کە نیشاندرابوون - کە سوێند بە اللە نەمخوێندەوە- ئەمەش هەنگاوی یەکەمە، هاوڕێیەتیەکەشم وەکو خۆی جێهێشت بۆ ئەوەی اللە ناخمان بۆ ئایینە ڕاستگۆکەی خۆی و شەرع و یاسا ژیرو داناییەکەی فراوان بکات..
جا پێویستە ڕێز لە ویستەکەم بگرن بۆ تایبەتمەندی لاپەڕەکەم.. سڵاویش لە هەرکەسێک بیخوێنێتەوەو سوودی لێ ببینێت..
خۆشەویستی هەموو خەڵکی د. محمد محمد ذكر

-وە سوێند بە اللە نەمخوێندووەتەوە-!!

وەرگیراوەکە لەلایەن (ولید الجبرتي) كۆتايی هات.
انتهى الاقتباس

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکانیان و شوێنکەتوانیان بە چاکە تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، لەدوای ئەوە..

ئەی دکتۆر محمد زکری لەبەرچی لە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ئەو کتێبە ڕادەکەیت کە قسەی بەجێ و وتەی جیاکەرەوەی تێدایەو یادەوەریە بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان؟ سوێند بە اللە ئەی دکتۆر هەرگیز بۆ ڕێگای حەق هیدایەت نادرێن تا ئەوکاتەی سەرەتا گوێ لە قسەو گوفتار دەگرن بەر لەوەی بڕیار بدەن، وە ئای لەسەرسامی زۆرم! ئایا لە شەریعەتەکەی اللە ڕەوایە بەر لە گوێگرتنی بانگەواز لەنێوان دوو دەستەی دژ بەیەک و تیشک خستنەسەر بەڵگەو سەلماندەکان بڕیار دەربکرێت؟ وە ئای بەداخەوە ئەی دکتۆر محمد زکری ئێستا دەربارەی تۆ بەحەق و بەبێ ستەم فەتوا دەدەم و دەڵێم: تۆ لە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان نیت ئەوانەی اللە هیدایەتی داون بۆ قسەی بەجێ وە لەوانە نیت کە حیکمەت و وتەی جیاکەرەوەی پێداون، وە ئایا دەزانی چۆن زانیم تۆ لە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان نیت لەوانەی اللە هیدایەتی داون؟ وەڵامەکە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەدۆزیتەوە: {‏فَبَشِّرْ عِبَادِ (17) الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُوْلَئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ وَأُوْلَئِكَ هُمْ أُوْلُوا الْأَلْبَابِ (18)}‏‏ صدق الله العظيم [الزمر].

وە بەو پێیەی بەر لەوەی گوێ لەو دەسەڵاتی زانستە بگریت کە لەلامانە! بۆیە ئەی دکتور تۆ لەو کەسانە نیت کە گوێ لە قسەو گوفتار دەگرن جا لەپاش ئەوە شوێن چاکترینی دەکەون، کەواتە ئەی دکتۆر تۆ لەوکەسانە نیت کە اللە بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتی داون، نمونەی تۆ وەک دادوەرێکە بەر لەوەی گوێ لە مەنتقی خاوەن داوایەکە بگرێت و لە بەڵگەو سەلماندنەکانی لەسەر داوایەکەی بکۆڵێتەوە بڕیاردەدات، جا ئایا وایدەبینیت دواتر بە حەق و ڕاست دادوەری دەکات؟ حاشا للە لەوەی بەحەق دادوەری بکات، جا چۆن دەتوانێت بڕیار دەربکات ئەگەر بێتو گوێی لە داوایەکە نەگرتبێت و وەڵامی داوایەکەی نەدابێتەوەو پاشانیش داوای بەڵگە لە خاوەن داوایەکە نەکات یان سوێند بخوات لەسەر ئەو کەسەی نکۆڵی دەکات لە حاڵەتی نەبوونی بەڵگەی ئاشکرا؟ وە ئەی پیاو لە اللە بترسن و قسەی ڕاست و بەجێ بکەن بەبێ ستەم.

وە ئەی دکتۆری ڕێزدار، منی مەهدی چاوەڕوانکراو بانگەوازتان دەکەم بۆ گفتوگۆ کردن لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن پاشانیش لەدوای بەڕاستدانان لەلای ماڵی دێرین (کەعبە) بۆ بەیعەتی گشتی دەردەکەوین بەو مەرجەی دەستەی گەورە زانایانی شانشینی عەرەبی سعودیە دانم پێدابنێن لەبەرئەوەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لە دەرگاوە دەچێتە ماڵەکان و لە دواوەیان ناچێتە ماڵەکانەوە، پەناش دەگرم بە اللە لە نەفامان بم.

لەوەیە دکتۆر محمد زیکری بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد لە هەموو کات و شوێنێک چەندین کەسی تری هاوشێوەی وەک تۆ بانگەشەی مەهدیەتیان کردووە". لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت کەس بانگەشەی ئەوە ناکات ئیمام مەهدیە جگە لەوکەسەی زیانی شەیتانی نەفرەتلێکراو دەستی لێوەشاندبێت، تەنها ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقی ڕەوانەکراو لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە نەبێت کە ئەویش یەک کەسە بە تەنهاو زیاتر نا. وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە، جا ئەو حیکمەتە شەیتانیەی لای ئیبلیسی نەفرەتلێکراو چیە (کە ناوبەناو مەهدیەکی چاوەڕوانکراوتان بۆ دەردەکەوێت)؟ وەڵامەکەی ئەی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان: ئەمە بۆ ئەوەیە تا کاتێک اللە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتانی بۆ ڕەوانەکردن ئەوا پێی بڵێن ئەمەش هەروەک ئەوانەی پێشترە لەوانەی حەزو ویستی مەهدیەتیان هەبووە پاشانیش پشت لە بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەتان هەڵبکەن و دواتریش اللە بە سزایەکی سەخت سزاتان بدات، جا ئەوەیە کە شەیتان بەدواوەیەتی و دەیەوێت لە پیلانی ساختەکردن بە کەسایەتی مەهدی چاوەڕوانکراو لە هەموو سەردەمێک.

لەوەیە ڕێزدار دکتۆر محمد زکری بێەوێت بڵێت: "جا چۆن مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق و ئەو مەهدیانەی زیانی شەیتانەکان دەستیان لێوەشاندوون جیابکەینەوە"، لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی شێخ محمد زکری و سەرجەم پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: "لەڕاستیدا باسەکە زۆر ئاسان و سادەیە، ئایا ناتوانن جیاوازی لەنێوان کەسێکی شێت و کەسێکی خاوەن عەقڵ و هۆشیاردا بکەن؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُم بِوَاحِدَةٍ أَن تَقُومُوا لله مَثْنَى وَفُرَادَى ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ} صدق الله العظيم [سبأ:46].

ئایا وای دەبینی هەرگیز ناتوانیت جیاوازی لەنێوان شێت و خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان بکەیت؟ جا سەیری ئەو کەسایەتیانە بکە کە هەر یەکێکیان بانگەشەی ئەوەیان کردووە مەهدی چاوەڕوانکراون، جا هەیانە لە میسرە هەشیانە لە دەوڵەتە عەرەبیە جیاجیاکانی ئیسلامیە پاشان سەیری مەنتق و دەسەڵاتی زانستەکەی بکە جا لەپاشان ئەوە دەدۆزیتەوە کە مەنتقەکەی نە عەقڵ قبوڵی دەکات نە مەنتق، جا لەپاشان سەیری مەنتق و دەسەڵاتی زانستەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی دەکەیت و ئەوە دەدۆزیتەوە کە عەقڵ ملکەچی مەنتقەکەی دەبێت و بە تەواوی خۆی بەدەستەوە دەدات، ئەمەش بۆ ئەوکەسەی عەقڵەکەی لە بیرکردنەوەی بەیانی ئیمام مەهدی بۆ قورئانی گەورە بەکاردەهێنێت، جا وا خۆی دەبینێت هەروەک بڵێی یەکەم جارە قورئان بخوێنێتەوە تەنانەت ئەگەر لەسەر دڵیشی لەبەری کردبێت، وە ئایا دەزانیت لەبەرچی؟ لەبەرئەوەی وای لێهاتووە بە حەق لە وتەی پەروەردگارەکەی تێبگات؛ پاک و بێگەردی بۆی، جا دڵەکەی ملکەچ دەبێت جا چاوی ئەوانە دەبینین کە اللە هیدایەتی داون بە خوڕ فرمێسک دەڕێژێت، وە بەوەی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی بە حەق دەدوێت و بەحەق ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، وە شێت یان ئەوکەسە نیە کە شەیتانی نەفرەتلێکراو دەستی لێوەشاندبێت.

وە ئەی گەلی پشتیوانان، هیوادارم هەڵبستن بە دابەزاندنی هەموو ئەو کەسایەتیانەی بانگەشەی ئەوەیان کردووە مەهدی چاوەڕوانکراون جا ئەگەر لە یوتیوب بن یان لە ڤیدیۆ یان لە کەناڵی ئاسمانی یان لە حەرەمی مەککە، تا ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن کەسایەتی مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق لەوانە جیابکەنەوە کە هەریەکێکیان بانگەشەی کەسایەتی ئیمام مەهدیان کردووە، وە لە یەکەم بینین بۆ ئەوکەسەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێت ڕوون ببێتەوە ئەو کەسە نەخۆشە، جا ئایا وایدەبینن ناصر محمد یەمانیش وەک ئەمانەیە؟ اللە یارمەتیدەربێت؛ جا ئەی دکتۆر محمد زکری ئایا بوون بەو کەسانەی جیاوازی لەنێوان گوێدرێژو وشتردا نەکەن؟ جا ئایا ناتوانن لەنێوان مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق کە لە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکانە لەوانەی اللە زانستی کتێبەکەی خۆی پێداون لەو مەهدیانە جیابکەنەوە کە هەریەکێکیان بانگەشەی ئەوەی کردووە مەهدی چاوەڕوانکراوە هەروەک ئەوکەسەی مایکڕۆفۆنەکەی حەڕەمی مەککەی لەکاتی نوێژدا فڕاندو تێیدا هاواری کردو وتی من مەهدی چاوەڕوانکراوم هەروەک لە ئینتەرنێت بینیوتە! بەڵام دەیویست ئەو گێڕانەوەیە جێبەجێ بکات کە فەتوای ئەوە دەدات مەهدی چاوەڕوانکراو لەلای ڕوکنی یەمانی ماڵی حەرام بۆ بەیعەت پێدان دەردەکەوێت.

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: ئەی ناصر محمد، فەرموو ئەمە گێڕانەوە حەقەکە لە پێغەمبەرەوە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - دەربارەی بەیعەت دان بە ئیمام مەهدی کە دەفەرموێت: [إنه يبايع بين الركن والمقام]".

جا لەپاشان ئیمام مەهدی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: اللهم بەڵێ ئیمام مەهدی لە مزگەوتی حەرام بۆ بەیعەت پێدان دەردەکەوێت، بەڵام! ئایا عەقڵەکانتان فەتوای ئەوە دەدات کە ئەو ڕاستەوخۆ پێش بەیعەتی سەردەمی گفتوگۆی بەر لە دەرکەوتن بۆ بەیعەت پێدان دەربکەوێت؟ ئەگەر وابێت کەواتە ئێوەو خەڵکی مەککە چۆن دەزانن ئەوکەسەی لە حەڕەمی مەککە بۆ بەیعەت پێدان دەرچووە بریتیە لە ئیمام مەهدی ئەگەر بێتو پێش ئەوە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن نەبێت، وە خەڵکیش وێنەکەی بناسن، وە زانایانی موسڵمانانیش ئاگاداری هێزی سەلماندنی دەسەڵاتی زانستەکەی بن جا بەبێ شک و گومان بۆیان ڕووندەبێتەوە ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، وە لەدوای بەڕاستدانان و دانپێدانانی ئەوا لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە بۆ بەیعەت پێدان دەردەکەوێت جا ئەوەیە عەقڵ و مەنتق؛ پێشم مەڵێن بەڵکو جبرائیل لەلای ڕاستیەوەیەتی و میکائیلیش لەلای چەپی، هەروەک برایانی شیعە پێیان وایە بەهۆی گێڕانەوە شەیتانیە هەڵبەستراوەکان، جا لەپاش ئەوە لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکەم و دەڵێم: بەڵام اللە فریشتەکانی بە یاوەری لەگەڵ پێغەمبەرەکانی نەناردووە تا خەڵکی بەم شێوەیە بەڕاستیان دابنێن کە گەورەی گەلەکانیان دەمەقاڵێیان لەگەڵ پێغەمبەران دەکردو بە گەلەکانیان دەوت بڕوا بەوکەسە مەکەن کە بانگەشەی پێغەمبەرێتی دەکات، خۆ ئەگەر لە ڕاستگۆیان بوو ئەوا اللە لەگەڵیدا فریشتەی لەگەڵ ڕەوانە دەکردو ئێوەش بەچاوی سەرتان سەیریان دەکەن، جا تاوانکارەکان سوکایەتیان بە عەقڵی گەلەکانیان دەکردو ئەوانیش بەڕاستیان دادەنان بەوەی ئەمە بەڵگەیە لەسەر پێغەمبەرەکانی اللە، جا گەلەکانیان شوێنیان نەدەکەوتن، هەروەک ئەو فیرعەونەی سوکایەتی بە عەقڵی گەلەکەی دەکردو پێی دەوتن: ئەگەر بێتو موسا پێغەمبەرێکی نێردراو بێت ئەوا فریشتەکان لەلای ڕاستی و چەپی لەگەڵیدا دەهاتن و خەڵکیش دەیانبینین، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَنَادَى فِرْعَوْنُ فِي قَوْمِهِ قَالَ يَا قَوْمِ أَلَيْسَ لِي مُلْكُ مِصْرَ وَهَذِهِ الأَنْهَارُ تَجْرِي مِن تَحْتِي أَفَلا تُبْصِرُونَ (51) أَمْ أَنَا خَيْرٌ مِّنْ هَذَا الَّذِي هُوَ مَهِينٌ وَلا يَكَادُ يُبِينُ (52) فَلَوْلا أُلْقِيَ عَلَيْهِ أَسْوِرَةٌ مِّن ذَهَبٍ أَوْ جَاءَ مَعَهُ الْمَلائِكَةُ مُقْتَرِنِينَ (53) فَاسْتَخَفَّ قَوْمَهُ فَأَطَاعُوهُ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (54) فَلَمَّا آسَفُونَا انتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَاهُمْ أَجْمَعِينَ (55) فَجَعَلْنَاهُمْ سَلَفًا وَمَثَلاً لِلْآخِرِينَ (56)} صدق الله العظيم[الزخرف].

ئەوەش نازانم اللە لەگەڵ ئیمام مەهدی جبریل لەلای ڕاستی و میکائیلیش لەلای چەپی ڕەوانە بکات هەروەک برایانی شیعە وایدادەنێن، جا چەندە گومڕاو سەرلێشێواو بوون بەهۆی گێڕانەوە هەڵبەستراوەکانەوە، وە هەرگیزیش بۆ هەمیشە هیدایەت نادرێن تا ئەوکاتەی وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە؛ قورئانی گەورە دەدەنەوە، پاشانیش هەڵدەستین بە تێکشکاندنی فەرموودە هەڵبەستراوەکان و گێڕانەوە درۆیەکان لە بیحارولئەنوار یان کتێبی بوخاری و موسلیم جا بە مۆڵەتی اللە بەتەواوی تێک و پێکی دەشکێنین تا وای لێدێت هیچی تێدا نەمێنێتەوە تەنها ئەو فەرموودانەی پێغەمبەر نەبێت کە حەق و ڕاست و دروستن، هەروەک ئەم فەرموودەیەی ئیمام عەلی و عومەری کوڕی خەتاب دەربارەی نەفیکردنی ئەوەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- بەهیچ شێوەیەک ناوی مەهدی چاوەڕوانکراوی بۆ هاوەڵاکانی هێنابێت بەم شێوەیە: [سأل عمر بن الخطاب أمير المؤمنين (ع) فقال أخبرني عن المهدي ما اسمه ؟ فقال (ع) أما اسمه فإن حبيبي عهد إلي أن لا أحدث به حتى يبعثه اللّـه] بحار الأنوار// ج51 ص36.

بەڵام لە کتێبی بیحارولئەنوار زۆرێک لە گێڕانەوەو فەرموودەی هەڵبەستراو لەسەر اللە و نێردراوەکەی هەن بەهەمان شێوە لە کتێبی بوخاری و موسلیم، جا هەتاکەی چاوەڕێتان بکەین بۆ ئامادەبوون ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان؟ وە خەریکە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن تەواوبێت پاشانیش هیچ پاڵپشت و یاوەرو پشتیوانێک بۆ خۆتان نەدۆزنەوە بەهۆی ئەوەی ئیمام مەهدی بانگەوازتان دەکات بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە تا سەبارەت بەوەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن لە ئایینەکەتان حوکم و دادوەری لەنێوانتاندا بکات جا ئێوە نەتانویست و ڕەتتان کردەوە تەنها دەستگرتن بەوە نەبێت کە باوک و باپیرانتان دیوە لەسەری بوونە لە گێڕانەوەو فەرموودە درۆینەکان و هەڵیت و پەڵیت و قسە بێ ماناکان کە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە و لەگەڵ عەقڵ و مەنتق کەم و کورتن.

وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان لە خۆرهەڵاتەکانی زەوی و خۆرئاوایەکانی بەهەموو مەزهەب و دەستە جۆربەجۆرەکانیان، بە اللە ی گەورە سوێندتان دەدەم وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بدەنەوە ئەگەر ئێوە باوەڕتان پێی هەیە، وە ئەگەر نەتانویست و ڕەتتان کردەوە ئەوا من بە کتێبێکی تر نازانم باشتر لە قورئانی گەورە ڕێنمایی بکات تا شوێنی بکەوم وە ئەگەر لەلای ئێوە کتێبێک هەیە چاکتر لە قورئانی گەورە ڕێنمایی بکات ئەوا بۆمی بهێنن تا شوێنی بکەم ئەگەر ڕاستدەکەن، جا بەڵگەم پێی بەسەردا جێبەجێ بکەن هەروەک چۆن من لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکەم، جا بۆ پشت لە یادخستنەوە هەڵدەکەن ئەی دکتۆر محمد زیکری، ئایا نازانیت اللە پێغەمبەرەکەی خۆی درودو سڵاوی لێبێت بە (قسورة) چواندووە کە بریتیە لە شێر، وە پشتهەڵکەرانیشی لەبەرامبەر يادخستنەوەی قورئانی گەورە بە گەلە گوێدرێژی کێوی ڕاکردوو چوواندووە لەوکاتەی (قسورة) دەبینن کە بریتیە لە شێر، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَمَا لَهُمْ عَنِ التَّذْكِرَةِ مُعْرِضِينَ ﴿49﴾ كَأَنَّهُمْ حُمُرٌ مُّسْتَنفِرَةٌ ﴿50﴾ فَرَّتْ مِن قَسْوَرَةٍ ﴿51﴾} صدق الله العظيم [المدثر].

بەهەمان شێوە پشتهەڵکەران لە یادخستنەوە لە سەردەمی ڕەوانەکردنی مەهدی چاوەڕوانکراو، هەروەک گەلە گوێدرێژی کێوین کە لە شێر ڕادەکەن، اللە شم بەسەو باشترین کەسە پشتی پێ ببەسترێت! جا ئێوە نەهاتن تا بەرگری لە بەها پیرۆزەکانی ئایینەکەتان بکەن ئەگەر حەق لەلای ئێوە بێت، وە دانیشتان نەنا بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان، یان وا گومان دەبەن بەتەنها تەفسیرێکە وەک ئەو تەفسیرانەتان کە لەلایەن خۆتانەوەن؟ پەنا دەگرم بە اللە وەکو ئێوە بم لە قسە کردن بە گومان کە هیچ سودێکی نیە لەبەرامبەر زانینی حەق و ڕاستی؛ بەڵکو بەبێ شک و گومان لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە؛ قورئانی گەورە بە حەق دەدوێم، جا لەدوای ئەوە بە چ گوفتارێکی تر بڕوادەهێنن؟

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
بانگەوازکار بۆ لای حوکم کردن بە قورئانی گەورە؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ