ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
24 - شەعبان - 1445 کۆچی
05 - 03 - 2024 زایینی
06:47 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=442335
__________


ڕاگەیاندنی وادەی چوونەناوەوەی هەسارەی زەوی بۆ کەش و هەوای هەسارەی سەقەر، بە قسەیەکی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوەکانی کتێب کە مایەی یادەوەریە بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر هەموویان، وە لەسەر ئەوەش کە شوێنی بانگەوازەکانیان کەوتوون بۆ پەرستنی اللە بە تەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابندرێت جیاوازی ناکەم لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و موسڵمانم بەبێ خواروخێچی و لە هاوبەشدانەران نیم، پاشان لەدوای ئەمە..

ئەی گەلی موسڵمانان و سەرجەم گەلانی خەڵکی جیهان و هەموو سەرکردەکانیان، چەندە ئەوە بە داخم دەکات کە بە سزایەکی بەئێش لە چوونەناوەوەی هەسارەی زەوی بۆ کەش و هەوای هەسارەی سەقەر لەم ساڵتان (1445 ی کۆچی) مژدەتان پێبدەم جا هەرچوار وەرزەکە کۆتایی پێدێت: زستان و بەهارو هاوین و پاییز، جا اللە هەموویان بە گەرمای هەسارەی ئەو سەقەرە دەگۆڕێتەوە کە لە (2005 ی زایینی) ڕێکەوتی موحەڕەمی ساڵی (1426 ی کۆچی) ـەوە هۆشداریتان پێدەدەم، جا چەندە بە اللە ی گەورە سوێندم بۆ خواردن بەوەی نە هۆنراوەتان بۆ دەهۆنمەوە نە زێدەڕەویشم بە پەخشان وتن، وە پێشتریش کۆتایی هاتنی وەرزەکانتانمان بۆ ڕاگەیاندن لەدوای داگیرکردنی ئەم زستانە؛ جا ئەمە واتە هیچ بەهارێکی ئاسایی (مامناوەند) لەدوای ئەم زستانە بوونی نیە بەڵکو هاوینی سەقەر هەرچوار وەرزەکە ‌گەمارۆدەدات، جا نە چاوەڕێی بەهارێکی ئاسایی (مامناوەند) بکەن نە هاوینێکی گونجاوی ماقوڵ بەڵکو زیادبوونی گەرمی بەردەوام، دەشزانم و تێدەگەم لەوەی دەیڵێم؛ جا لەڕاستیدا بە فەرمانێک لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای زاڵەوە هۆشداریم بە بەشەردا بەوەی گەرمی بۆ (151 پلەی سەدی) بەرزدەبێتەوە، جا چاوەڕێی چ بەهارێک دەکەن؟! بەڵکو چاوەڕێی بەهاری سەقەر لەگەڵ بەهاری خۆر بن، وە هاوینی سەقەر لەگەڵ هاوینی خۆر، تەنانەت ئەگەر اللە نیوەی (151) یشتان بۆ بنێرێت و بیکات بە (75.5) ئەوا ئەوانەی تێناگەن دواتر چاوەڕێی پلەی گەرمی یۆلیۆی سەقەر ( 151 ) دەکەن لەبەرئەوەی خەڵکانێک لە بەشەر هەن وەکو چێڵ و مانگان و بیرناکەنەوە؛ بەڵکو گومڕاتریش ڕێگایان گرتۆتەبەر هەروەک اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز باسی کردوون: {أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ ۚ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ ۖ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ‎﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [سورة الفرقان].

یان دواتر ئەوان شەیتانە بەشەرەکان بەڕاست دادەنێن بەوەی دواتر بەرگە هەوای هەسارەی زەوی سارد دەکەنەوە؟! جا خۆبەگەورەو زل زانەکان چەندە سوکایەتیان بە عەقڵی خەڵکی جیهان کرد، جا سوێند بە اللە ناتوانن گەرمای سەقەر لە خۆشیان دووربخەنەوە جا چۆن گەرمای ئەم هەسارە گەشاوەیە لەخۆیان لادەدەن کە دە هێندەی خۆرە، لەکاتێکدا سەبارەت بە چەند ئەوەندەی زەوی جارانی سەد دەکرێت 10×100 وەک تیرەی بازنەیی هەسارەی زەوی، بەو مانایەی تیرەی بازنەیی ئەم هەسارەیە هەزار ئەوەندەی زەویە، هەرچی چڕیەکەیەتی ئەوا چڕی لە هەسارە یەک پارچەکە (کوکب الرتق؛ ئەو کاتەی سەرەتا گەردوون یەک پارچە بوو) زیاترە؛ بەومانایەی چڕیەکەی لەو ئەستێرەیە زیاترە کە پێی دەڵێن ئەستێرەی نیتڕۆنی بەر لە تەقینەوە گەورەکە، بۆیەش هەسارە یەک پارچەکە بە تەواوی تەقیەوە کەچی ئەم هەسارەیە نەتەقیەوە؛ ئەمە بریتیە لە هەسارەی سەقەر جا کوا ڕێگای دەربازبوون؟! جا لە ڕۆژی تێپەڕبوونەکەی لەبەر ترسناکیەکەی قژی گەنجە تازە پێگەیشتووەکان سپی دەبێت! ئایا اللە ی پایەبەرز لەم فەرموودەیەی بەڕاستدانانێن پایەبەرزی بۆی: {فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ الْوِلْدَانَ شِيبًا ‎﴿١٧﴾‏ السَّمَاءُ مُنفَطِرٌ بِهِ ۚ كَانَ وَعْدُهُ مَفْعُولًا ‎﴿١٨﴾‏ إِنَّ هَٰذِهِ تَذْكِرَةٌ ۖ فَمَن شَاءَ اتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِ سَبِيلًا ‎﴿١٩﴾‏} صدق الله العظيم [سورة المزمل].

جا ئایا وا گومان دەبەن ئێستا بە تەنها زەوی بە دەست گەرمیەکەیەوە دەناڵێنێت؟! نەخێر سوێند بە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی؛ ئەوو مانگ و سەرجەم هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئێستا هەموو یەکێک لەوان بەدەست گەرمای هەسارەی سەقەرەوە دەناڵێنن، جا سەیری سەرجەم هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر بکەن؛ دواتر دەبینن بە دەست بەرزبوونەوەی گەرمیەکەیەوە دەناڵێنن هەروەک چۆن هەسارەی زەوی بەدەستیەوە دەناڵێنێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَوَلَمْ يَنظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ وَأَنْ عَسَىٰ أَن يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ ‎﴿١٨٥﴾‏ } صدق الله العظيم [سورة الأعراف].

بەڵکو سیستەمی هەسارەکان تێکەڵ و پێکەڵ بووە، وە سیستەمی هەموو شتێکی تێکداوە، جا اللە و نێردراوەکەی محمد و خەلیفەی اللە ناصر محمد یەمانی بەڕاست دابنێن؛ گەرنا لۆمەی کەس مەکەن تەنها خۆتان نەبێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
برای بەشەر لە خوێن لە حەواو ئادەم؛ خەلیفەی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
________________