ئیمام ناصر محمد یەمانی
27 - 08 - 1434 کۆچی
06 - 07 - 2013 زایینی
04:54 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=106712
ـــــــــــــــــــــــــ


بەپەلە لە مەهدی چاوەڕوانکراو بۆ هەموو پشتیوانەکان لە میسر، فەرمان دەکەین بە بەشداری نەکردن لە خۆپیشاندانەکان لەگەڵ هەر دەستەو تایەفەیەک..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم هەموو پێغەمبەرەکانی اللە لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە و کەس و کاریان، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە سڵاوو درود لەسەر ئەوو هەموویان و کەس و کاریشیان بدەن وە جیاوازی مەکەن لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و بڵێن گوێبیست بووین و گوێڕایەڵ بووین پەروەدگارا لێخۆشبوونی تۆمان دەوێت وە سەرەنجامیش هەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوە، دواتر...

ئەی کۆمەڵی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، لەڕاستیدا پێشتر بە حەق فەتواماندا بە بەشداری نەکردن لە خۆپیشاندانە حزبیە سیاسی یان مەزهەبیەکان جا ڕەوانیە لایەنگری هەر دەستەیەک بین لە حزبەکان جا ئێمە بانگەواز بۆ یەکدەستی ئوممەتی ئیسلامی جیهانی و نەهێشتنی فرە حزبی و مەزهەبی دەکەین لە ئایینەکەی اللە لەبەرئەوەی دژو پێچەوانەی حوکمەکەی اللە ن لە مەحکەمی کتێبەکەی لە تەورات و ئینجیل و قورئانی گەورە، وە لەڕاستیدا ئەهلی کتێب جیاوازبوون بۆ چەندین دەستەو حزبی جیاجیاو سەرپێچی حوکمەکەی اللە یان کرد لە تەورات و ئینجیل ئێوەش شوێنی پێڕەوو بەرنامەکەی ئەوان کەوتن بە دروستکردن و داهێنانی فرە حزبی لەنێو باوەڕداران وە ڕێگری و هۆشداریەکەی اللە شتان بۆ ئێوە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لە یادکردووە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَلا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُوْلَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ } صدق الله العظيم [آل عمران:105]

جا ئەی گەلی موسڵمانان لە اللە بترسن وە سوێنی پێڕەوو بەرنامەو ئایینی گەلی بێباوەڕان مەکەون، وە تەحەددای ئەم زانایانەشتان دەکەم کە فەتوای ڕەوابوونی فرە حزبیان لەنێو باوەڕداران بۆ داون بەوەی وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆلای مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بدەنەوە تا سەیری حوکمەکەی اللە بکەین دەربارەی فرە حزبی لەنێو باوەڕداران وە بۆ حوکمە حەق و ڕاست و دروستەکەی اللە بە نەهێشتنی فرە حزبی لەنێو باوەڕداران. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ } صدق الله العظيم [الشورى:13]

جا لەمەدا ئەوە دەردەهێنین کە فرە حزبی مەزهەبی یان سیاسی حەرامکراوە لەم ئایینی ئیسلامەی هەموو نێردراوەکانی اللە هێنایان لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر ئەوو هەموویان جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و ئێمەش موسڵمانین بۆی.

جا لە اللە بترسن و گوێڕایەڵ بن ئەی گەلی موسڵمانان بەڵکو هیدایەت بدرێن، جا لەڕاستیدا سزاکەی اللە بۆ ئێوە بەهۆی سەرپێچی کردنی حوکمەکەی اللە بوو بۆتان بە فرە حزبی جا اللە ش بە خراپەی هەندێکتان سزای بە هەندێکتان چەشت ئایا تێناگەن؟ ئایا پەندو وانە وەرناگرن؟ وە هیچ کێشەیەکیش لە هەڵبژاردنەکاندا نیە وە هەموو کاندیدەکان بە گوێرەی جەماوەرەکەی خۆیان لە گەلەکەیان سەردەکەون بە مەرجی نەبوونی تەعەدودی حزبەکان لەبەرئەوەی فرەیی حزبەکان لەنێو باوەڕداران جیاوازبوون و ناکۆکی و ڕق و کینە دەهێنێتە ئاراوە، جا لە اللە بترسن لەڕاستیدا گەلەکاننان و خۆتان لەناوبرد بە پێشێلکردنی یاساو شەرعەکەی اللە لە حوکمەکەی بۆ ئێوە.

وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، بەڵکو اللە دەیەوێت لە فرە حزبایەتی لەنێو گەلەکانتان بێهیوا بن وە ئەوەی پێی دەڵێن فرەیی حزبە سیاسیە دیموکراتیەکان لە وڵاتە موسڵمانەکان بە شکستێکی نەگبەتانە شکستی هێنا بەڵکو ئەمە بریتیە لە دیموخراتی (ئاژاوەو تێکدەری) و اللە هیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، وە بانگەوازیشتان دەکەین بۆ هاتنەجێی خەلافەتی ئیسلامی جیهانی دادپەروەر کە ستەمی مرۆڤ لەسەر برا مرۆڤەکەی هەڵدەگرێت، جا ئێمەی ئەو گەلەی اللە خۆشدەوێین و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ( قومٌ يحبّهم الله ويحبّونه) کۆشش دەکەین بۆ هەڵگرتنی ستەمی مرۆڤ لەسەر برا مرۆڤەکەی وە بۆ هاتنەجێی ئاشتی جیهانی لەنێوان گەلانی بەشەر وە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتی لەنێوان موسڵمان و بێباوەڕ، وە زۆرلێکردنیش لە ئاییندا نیە جا ئەوەی ویستی با باوەڕبهێنێت ئەوەشی دەیەوێت با کوفر بکات هیچیش لەسەر ئێمە نیە تەنها بانگەوازکردن نەبێت بۆ لای بەندایەتیکردن و پەرستنی اللە بە تەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابندرێت لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای اللە؛ بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورە، وە اللە فەرمانی پێنەکردووین زۆری لە خەڵکی بکەین تا ببن بە باوەڕدار لەبەرئەوەی بەم شێوەیە اللە هەرگیز بەندایەتی و پەرستنەکەیان لێ وەرناگرێت لەکاتێکدا پەرستن و بەندایەتیکردنەکەیان لە ترسی بەندەکان بێت بەڵکو تا ئەوکاتەی بە تەنها لە ترسی اللە دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلا اللَّهَ فَعَسَى أُولَئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ (18) } صدق الله العظيم [التوبة]

جا زۆرلێکردن لەوەدا نیە کە تایبەتە بە پەرستن و بەندایەتیکردنی اللە ی ڕەحمان، هەرچی ئەوەی تایبەتە بە مرۆڤ ئەوا لەڕاستیدا اللە فەرمانی پێکردووین بەوەی ئەم سنورە سزاییانەی ستەمی مرۆڤ لەسەر برا مرۆڤەکەی سنوردار دەکات جێبەجێ بکەین، وە ئێمەی کردووە بە چاکترین ئوممەت کە فەرمان بە چاکە بکەین و ڕێگریش لە خراپە بکەین بۆ هەڵگرتنی ستەمی مرۆڤ لەسەر برا مرۆڤەکەی، ئەمەش فەرمانێکە لەلایەن اللە وە بۆ ئەوانەی جێگیری کردوون لە زەوی لە ڕابەرو سەرکردەکانی ئوممەت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الأُمُورِ } صدق الله العظيم [الحج:41]

جا لە اللە بترسن ئەی کۆمەڵی ئیخوان موسلمین، وا لە اللە بترسن ئەی کۆمەڵی گەلی میسر وە لەسەر نەهێشتنی فرە حزبی لە ئایینەکەی اللە کۆببنەوە جا نە حزبی ئیخوان نە حزبی پەهلەوان و درۆ کردن لەسەر ئومەتەکەتان، جا هەرگیز ئوممەتی ئیسلامی دەرباز ناکەن تەنها بە گوێڕایەڵیکردنی اللە نەبێت بە حەرامکردنی فرە حزبی لەنێو باوەڕداران، جا خۆتان کۆبکەنەوە ئەی گەلی میسر وە ئوممەت و گەلەکەتان بۆ یەک ئوممەت یەک بخەن لەسەر وشەیەکی یەکسان بە نەهێشتنی فرە حزبی لەنێو باوەڕداران، وە هیچ کێشەیەکیش لە دابەزینی کاندیدەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەلایەن گەلانەوە نیە، بەڵام کارەساتە گەورەکە دابەشکردنی گەلە بۆ دەستەو حزبەکان و جیاوازبوونی باوەڕداران و ناکۆک بوونەکەیان و نەمانی شکۆتان، جا لە اللە بترسن جا لەڕاستیدا حوکمی عەلمانیتان تاقیکردەوەو شکستان هێنا لە ئاساییشی گەلەکانتان بە شکستێکی نەگبەتانە، وە هێشتا بە حەق فەتوا دەدەین بەوەی هیچ دەرچەیەکی دەربازبوون بۆ ئوممەتی ئیسلامی نیە لەژێر سایەی فرە حزبی، وە هیچ کێشەیەکیش لەمەدا نیە گەلی میسری بکەن بە یەک حزب لە ژێر ناوی جزبی یەکدەستی میسری جا هەموو حزبە سیاسیەکان لە گەلی میسری یەکبگرن جا ببن بە یەک حزب بە تەنها بەڵکو ئێمە فرە حزبی حەرام دەکەین بەوەی لە یەک دەوڵەتدا چەندین حزب هەبن جا ئەمە حەرامکراوە؛ (فرە حزبی لە یەک گەل) لەبەرئەوەی دواتر ئەم تاکە گەلە دەکات بە چەند حزب و دەستەیەکی جیاوازو ناکۆک و ڕق و کینە لەنێو باوەڕداران دەهێنێتە ئاراوە، جا چیتانە لە قسە تێناگەن و ناشتانەوێت ڕێگای هیدایەت بگرنەبەر؟

وە ئەی گەلی میسری ڕەسەنی عەرەبی، لە اللە بترسن و فەرمانەکانتان کۆبکەنەوە جا بەڕاستی لەپێشتردا فەرمانەکەتان لەسەر ناڕەحەت و تاریک بوو بەهۆی شوێنکەوتنی فرە حزبی، وە بەهەمان شێوە یەمەنیش بەدوور ناگرین لەدوای ئێوە جا هێشتا فرە حزبی ترسناکیەکی گەورە لەسەر گەلی یەمەن دروست دەکات، خۆ ئەگەر فرە حزبیان نەهێشتبووایە بۆ یەک حزب لە ژێر ناوی حزبی یەکدەستی یەمەنی ئەوا ڕێکدەکەوتن، بەڵام هەرگیز ڕێک ناکەون بەهۆی بەردەوامی فرە حزبە سیاسیەکان.

وە ئەی گەلی ئوممەتی ئیسلامی، لە ڕاستیدا منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی اللە لە ناوەکەمدا هەواڵ و ئاڵای فەرمان و بانگەوازەکەمی داناوە، جا نە کردوومی بە پێغەمبەر نە بە نێردراو لەبەرئەوەی دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان بریتیە لە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، بەڵکو اللە بە بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - ڕەوانەی کردووم بۆیەش قەدەری ڕێککەوتن (تواطؤ) ـەکەی ناوی محمد لە ناوەکەم لە ناوی باوکمە ( ناصر محمد )، جا ئەمە بریتیە لە ئیمام مەهدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان وە بۆ حەقیش نەبووە شوێنی ئارەزووەکانتان بکەوێت تا ڕازی بن لێم، جا پێویستیم بە ڕازیبوونەکەی ئێوە نیە بەڵکو ڕازیبوونەکەی اللە دەپەرستم و بەندەی سوپاسگوزاری ئەوم.

وە مافی ئەوەشتان نیە ئێوە خەلیفەی اللە لە زەوی لەبری ئەو هەڵبژێرن بەڵکو اللە خۆی خەلیفەکەی لە زەوی ئیمام مەهدی هەڵدەبژێرێت نەک ئێوە خەلیفەی اللە لەبری ئەو هەڵبژێرن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَرَبّك يَخْلُق مَا يَشَاء وَيَخْتَار مَا كَانَ لَهُمْ الْخِيَرَة } صدق الله العظيم [القصص:68]

وە لەڕاستیدا پەروەردگارەکەم خۆی منی بە خەلیفە لە زەوی هەڵبژاردووە جا کردوومی بە ئیمام بۆ خەڵکی تا لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەم بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورە ڕێنماییان بکەین بۆ ڕێگای ڕاست، وە حوکم و دادوەری دەکەم لەنێواننان لەسەر ئەوەی جیاوازو ناکۆکن دەربارەی تا ڕیزەکەتان یەک بخەین لە دژی ئەم مەسیحە درۆزنەی دەرچوونەکەی لەسەرتان نزیکبۆتەوە، وە لە زەوی ڕاخراوی ناخی زەویەکەتان لە تونێلێکی زەوی نیشتەجێیە کە نیشانەی سەرسوڕهێنەری تێدایە لە بەهەشتی بابل لە تونێلێکی زەوی کە بریتیە لە بەهەشتێک جگە لە بەهەشتی مەئوای لای سیدرەتولمونتەها، بەڵام ئێوە بەم بەهەشتەی کە لە تونێلێکی زەویدایە نازانن کە نیشانەی سەرسوڕهێنەری تێدایە! بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَإِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِيَ نَفَقاً فِي الأَرْضِ أَوْ سُلَّماً فِي السَّمَاء فَتَأْتِيَهُم بِآيَةٍ } صدق الله العظيم [الأنعام:35]

لەمەشدا ئەوە دەردەهێنین کە: چەند نیشانەێەک لە تونێلێکی زەویدا هەیە؛ لە ناوەوەی زەویەکەتان کە زەوی حەسانەوەیە، وە چەندین باخ و باخات و بێستانی ڕازاوەی تێدا فەراهەم هێناوە، وە ڕازاندوویەتیەوە بۆ تەماشاکاران، وە هەموو میوەیەکی بێ کێڵگەی تێدا فەراهەم هێناوە ئەگەر بتانزانیایە!! وە پێشتریش ئێوەی تێدا داناوە جا باوکمان ئادەم درودو سڵاوی لێبت تێیدا نیشتەجێ بوو، بەڵام ئێوە وایدادەنێن اللە ئادەمی بە خەلیفە لە بەهەشتی مەئوای لای سیدرەتولمونتەها داناوە، بەڵکو لە بەهەشتی اللە ی ناوەوەی زەویەکەتان لە زەویدا کردی بە خەلیفە کە بەر لەئێوە جن تێیدا نیشتەجێ بوون،. بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ ﴿١٠﴾فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ ﴿١١﴾وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ ﴿١٢﴾فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ﴿١٣﴾ } صدق الله العظيم [الرحمن]

بەومانایەی جا چ نیعمەتێکی اللە بەدرۆ دەزانن ئەی گەلی جن و مرۆڤ؟ بەڵام بەداخەوە شەیتان دایک و باوکتانی لێ خستە دەرەوە بەهۆی ئەوەی ئادەم و حەوا گوێڕایەڵیان کرد جا لەم درەختەیان خوارد کە اللە ڕێگری لێکردبوون، وە لەڕاستیدا اللە مۆڵەتی بە شەیتاندا لەم بەهەشتەی ناخی زەویەکەتان هۆشداریشی بە ئادەم و هاوسەرەکەیدا لەوەی گوێڕایەڵی بکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَلَقَدْ عَهِدْنَا إِلَىٰ آدَمَ مِن قَبْلُ فَنَسِيَ وَلَمْ نَجِدْ لَهُ عَزْمًا (115) وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ (116) فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَٰذَا عَدُوٌّ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ الْجَنَّةِ فَتَشْقَىٰ (117) إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعْرَىٰ (118) وَأَنَّكَ لَا تَظْمَأُ فِيهَا وَلَا تَضْحَىٰ (119) فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ الشَّيْطَانُ قَالَ يَا آدَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَىٰ شَجَرَةِ الْخُلْدِ وَمُلْكٍ لَّا يَبْلَىٰ (120) فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ الْجَنَّةِ ۚ وَعَصَىٰ آدَمُ رَبَّهُ فَغَوَىٰ (121) ثُمَّ اجْتَبَاهُ رَبُّهُ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَىٰ (122) قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا ۖ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَىٰ (123) } صدق الله العظيم [طه]

جا بەحەق فەتوا دەدەین: بەوەی ئیبلیس لەم بەهەشتەی ناخی زەویەکەتان دەرنەچوو بەڵکو باوک و دایکتان لێی دەرچوون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُمْ مِنَ الْجَنَّةِ يَنْزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا ۗ إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ ۗ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ } صدق الله العظيم [الأعراف:27]

بۆیە هەموو بەشەر ئاگادار دەکەینەوە لەوەی شەیتان بە بەهەشت تووشی ئاشوبیان نەکات هەروەک پێشتر دایک و باوکیانی لێ بە دەرکردندا، جا دواتر بەم نزیکانە لەدوای تێپەڕبوونی هەسارەی سزا بۆتان دەردەکەوێت، بەربەستەکەی ذولقەرنەینیش لە بەهەشتی بابل تێکدەشکێت کە ئەم بەهەشتەی دابەش کردووە بۆ دوو بەهەشت، وە لە کاتی تێپەڕبوونی هەسارەی سزا دواتر بەربەستەکەی ذی لقەرنەین لەم زەویەی دوو خۆرهەڵاتی هەیە (واتە بەهەشتی ژێر خاک) تێکدەشکێت جا مەسیحی درۆزن و سوپاکەی لە یەئجوج مەئجوج بۆتان دەردەچن، وە هەرگیزیش ناڵێت مەسیحی درۆزنم بەڵکو دواتر دەڵێت مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، وە دەڵێت خۆی اللە یە! لەکاتێکدا بۆ نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نەبووە ئەم قسەیە بکات جا هۆشداری ئەمە بن، بەڵکو ئەمە مەسیحی درۆزنە بۆیەش پێی دەوتریت مەسیحی درۆزن (مسيح الكذّاب) لەبەرئەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و دایکی و بنەماڵەی عیمڕان.

جا لە اللە بترسن ئەی بەندەکانی اللە وە گوێڕایەڵی اللە و خەلیفەکەی ئەو ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیە بکەن کە بانگەوازتان دەکات بۆ پەرستن و بەندایەتیکردنی اللە بە تەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن وە ئەوەش دەسەلمێنێت کە شەفاعەت هەمووی بۆ اللە یە وە کوفریش بە شەفاعەتی بەندەکان دەکات لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو، وە خەڵکیش ئاگادار دەکەمەوە هەروەک چۆن پێغەمبەرەکان لە پێشتردا ئاگاداریان کردوونەتەوە لە بیروباوەڕی شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری یەرستراو. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَى رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِىٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:51]

وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و کاربەدەست و ئوممەتەکانیان، سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت هیچ پەنایەکتان نیە لە اللە تەنها ڕاکردن نەبێت لە اللە وە بۆ لای اللە بە شوێنکەوتی هیدایەتی حەق بۆتان لەلایەن اللە قورئانی گەورەی زاڵ لەسەر تەورات و ئینجیل و سوننەتی پێغەمبەر، جا هەموو ئەوەی تێیاندا دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ مەحکەمەکەی ئەوا بزانن هەڵبەستراوە لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی موساو عیساو محمد درودو سڵاوی اللە لەسەر هەموویان، جا لە اللە بترسن و وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای اللە بدەنەوە، وە هیچیش لەسەر ئیمام مەهدی نیە تەنها ئەوە نەبێت حوکمەکەی اللە تان بۆ دەربهێنێت لەسەر ئەوەی لەنێوانتان جیاوازو ناکۆکن دەربارەی جا لە مەحکەمی قورئانی گەورە بۆتانی دەهێنین، وە شتێکی تازەشم بۆ نەهێناون بەڵکو بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ئەم قورئانە خاوەن ڕێزو شکۆیەتان بۆ باس دەکەم کە لەبەردەستانەو تەورات و ئینجیل و فەرموودەکانی سوننەتی پێغەمبەریش لە بێژنگ دەدەین، جا ئەگەر بڕواتان بە اللە و ڕۆژی دوایی هەیە ئەوا وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆلای اللە بدەنەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { أَفَغَيْرَ اللَّهِ أَبْتَغِي حَكَمًا وَهُوَ الَّذِي أَنزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًا وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُ مُنَزَّلٌ مِنْ رَبِّكَ بِالْحَقِّ فَلا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ }
صدق الله العظيم [الأنعام:114]

وە ئەگەر ڕووشتان لە بانگەوازی حوکم کردن بۆلای قورئانی گەورە وەرگێڕا ئەوا لەڕاستیدا ئێوە حوکمەکەی اللە تان ڕەتکردۆتەوە لەنێواننان، جا کێ لە سزاکەی اللە پەناتان دەدات ئەگەر ڕاست دەکەن؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { قُلْ هُوَ الْقادِرُ عَلى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذاباً مِنْ فَوْقِكُمْ أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعاً وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْضٍ انْظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآياتِ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ (65) } صدق الله العظيم [الأنعام]

وە ئەی گەلی بەشەر منی مەهدی چاوەڕوانکراو یەکێکم لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت، وە لە ڕاستیدا ڕۆژگار چۆتە ناو سەردەمی مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەتەوە لەوانەش ڕەوانەکردنی مەهدی چاوەڕوانکراو، وە خۆریش درک بە مانگ دەکات، وە تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر، وە شەویش پێش ڕۆژ دەکەوێت بە هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاوای، وە ڕەوانەکردنەوەی هاوەڵانی ئەشکەوت و ڕەقیم مەسیح عیسای کوڕی مەریەم، وە تێکشکانی بەربەستەکەی ذی لقەرنەین و دەرچوونی مەسیحی درۆزن و یەئجوج و مەئجوج تا تووشی ئاشوبتان بکەن، جا لە اللە بترسن و گوێڕایەڵ بن بەڵکو هیدایەت بدرێن.

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا چۆن خۆر درک بە مانگ دەکات؟". لەپاش ئەوە مەهدی چاوەڕوانکراو وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: هەروەک دواتر لە هیلالی ئەم ڕەمەزانە 1434ی کۆچی ڕوودەدات جا بەهەمان شێوە لە شەوی دووشەم خۆر درک بە مانگ دەکات، بەڵام دواتر ئێوە سێ شەممە بە ڕۆژوو دەبن هەرچەندە دەستپێکە ڕاست و دروستەکەش بریتێە لە ڕۆژی دووشەم بەڵام خۆر درک بە مانگ دەکات، وە لەڕاستیدا وازمان لەم باسە هێناوە تا خۆتان لەسەر ئەرزی واقع بەر لە بەیانەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو سەیری بکەن بەڵکو تێبگەن..

ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاهێد بە،
ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاهێد بە،
ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاهێد بە، اللە شم بەسە لەسەر ئەو گەلەی ئەگەر بێتو ڕێگای حەق و ڕاستی ببینن نایگرنەبەر وە ئەگەر ڕێگای گومڕایی و بەتاڵیش ببین دەیگرنە بەر! بەڕاستی اللە ش حساب و لێپرسینەوەی خێرایەو تۆڵەشی زۆر توندوتیژەو لێخۆشبووشە بۆ ئەوەی تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوەو بە دڵسۆزی و ملکەچی لێی دەپاڕێتەوە، جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
..............................