ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
18 - ذو القعدە - 1443 کۆچی
17 - 06 - 2022 زایینی
09:40 بەیانی
(بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=386702
___________

دەستی بەسەرخەرەکان بەکراوەیی جێدەهێڵم بۆ بڵاوکردنەوەی ئازادانە لەڕێی هۆکارەکانی ئینتەرنێتی جیهانی..

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت، وە اللە دڵەکانتان جێگیرو ڕاوستاو بکات بە نیعمەتی ڕازیبوونەکەی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم، ئێستاش دەستان بەکراوەیی جێدەهێڵین بۆ پێشبڕکێ کردن لەبڵاوکردنەوەی ئازادانە بەدرێژایی مانگی شەش وە ئازادیتان پێ دەدەین بە دەست کراوەییتان جا هەموو کەسێک بەگوێرەی ئەوەی خۆی دەیبینێت لەوەی سودەکەی خێراترەو زۆرتر بڵاوی دەکاتەوە، وەهەموو یەکێکیش بەگوێرەی کاتی دەست بەتاڵیەکەی، جا پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و پێشبڕکێ بکەن لەسەر یەکتر؛ وەلەسەریشتانە بەوەی سەرنجتان لەسەر ئەم بەیانە بێت کەوا بەم ناونیشانەیە:
(ڕووداوێکی گەورەو گرنگ؛ ئامۆژگاریەک بۆ هەموو کەسێکی تێگەیشتوو...)
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=385039

وەبەهەمان شێوە ئەو بەیانەی بەم ناونیشانەیە:
(لەئیمام مەهدی بۆ سەرکردەی ئەمریکی جۆ بایدن..)
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...77#post_386077

دواتریش سەیر دەکەین و دەبینین اللە کێ ڕیسوا دەکات وە کێش شایستەیە بە پشتگیری کردنەکەی اللە و سەرکەوتن و شکۆمەندیەکەی؛ جا هیچ نیگەران مەبن کاتێک فەرمانی پیلانێک دەدەن، جا وای حساب مەکەن اللە بێئاگایە پاک و بێگەردی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و هاوەڵی.

جا ئەگەر فەرمانی پیلانێک بگێڕن بەنهێنی یان ئاشکرا جا ئەوە بەهەمان شێوە اللە لەلایەن خۆیەوە پیلان دەگێڕێت جا ئەو چاکترین پاڵپشتەو چاکترین بەسەرخەریشە؛ ئەمە بەڵێنی اللە یەو اللە ش پێچەوانەی بەڵێنەکان ناکات بەپشتڕاستکرنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَمْ أَبْرَمُوا أَمْرًا فَإِنَّا مُبْرِمُونَ ‎﴿٧٩﴾‏ أَمْ يَحْسَبُونَ أَنَّا لَا نَسْمَعُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَاهُم ۚ بَلَىٰ وَرُسُلُنَا لَدَيْهِمْ يَكْتُبُونَ ‎﴿٨٠﴾‏ قُلْ إِن كَانَ لِلرَّحْمَٰنِ وَلَدٌ فَأَنَا أَوَّلُ الْعَابِدِينَ ‎﴿٨١﴾‏ سُبْحَانَ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبِّ الْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ ‎﴿٨٢﴾‏ فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا وَيَلْعَبُوا حَتَّىٰ يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي يُوعَدُونَ ‎﴿٨٣﴾‏ وَهُوَ الَّذِي فِي السَّمَاءِ إِلَٰهٌ وَفِي الْأَرْضِ إِلَٰهٌ ۚ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْعَلِيمُ ‎﴿٨٤﴾‏ وَتَبَارَكَ الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَعِندَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ‎﴿٨٥﴾‏} صدق الله العظيم [الزخرف].

وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَاءُوهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَانتَقَمْنَا مِنَ الَّذِينَ أَجْرَمُوا ۖ وَكَانَ حَقًّا عَلَيْنَا نَصْرُ الْمُؤْمِنِينَ ‎﴿٤٧﴾‏} صدق الله العظيم [الروم].

جا گومانتان چیە بەوکەسەی اللە ی لەگەڵدایە؟ جا متمانەتان بەو اللە یە مەزن و گەورەیە هەبێت کەوا پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە، وەئەوەشتان پێ دەڵێم کەوا اللە فەرمانی پێکردووین بەوەی بەهەموو خۆبەگەورەو زل زانێکی زۆردار لەکاربەدەست و بڕیار بەدەستەکان بڵێین: {إِن كُلٌّ إِلَّا كَذَّبَ الرُّسُلَ فَحَقَّ عِقَابِ ‎﴿١٤﴾‏ وَمَا يَنظُرُ هَٰؤُلَاءِ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً مَّا لَهَا مِن فَوَاقٍ ‎﴿١٥﴾} [ص].

وە لەپوختەی ئەم بەیانەشدا کەوا تایبەتە بە بەسەرخەرەکان ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزتان بەیاد دەهێنمەوە: {وَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَوْلَاكُمْ ۚ نِعْمَ الْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ النَّصِيرُ ‎﴿٤٠﴾‏} صدق الله العظيم [الأنفال].

جا گوماننان چیە بەوکەسەی اللە ی لەگەڵدایە؟ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن و گەورە.

وەئای لەسەرسامی! ئایا خۆبەگەورەو زل زانەکان لەعەرەب و عەجەم نازانن بەوەی ئەوان لە جەنگێکدان لەگەڵ اللە؟! وە اللە ش خۆی باوەڕداران له‌جه‌نگ دەپارێزێت بەڕاستی اللە زۆر به‌هێزو به‌ده‌سه‌ڵاته‌.

جا خۆبەگەورەزانەکان لە جەنگێکی گەردوونی و کۆڕۆناییدان؛ جا سەبارەت بە شا سەلمان و شازادە نێنشینەکەی محمد بن سلمان ئەوا فەرمانەکە بڕیاری لەسەر دراوە؛ بەڵکو چاوەڕێی مردنەکەی ئەوانە دەکەین کەوا سورن لەخۆبەگەورەزانین لەسەر خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان. دواتریش سەیر دەکەین کێ خاوەنی مافی ڤیتۆیە بۆ ژیان و مردن، وە مافی ڤیتۆ لەهەموو ئەوەی کەوا پیلانی بۆ دەگێڕن فەرمانەکانیش هەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە. دواتریش سەیر دەکەین و دەبینین ئایا اللە پیلان و فەرمانەکەی خێراترە؟ بەڕاستی اللە بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە.

جا دواتر خۆبەگەورەو زل زانەکان ڕێزی خۆیان لەبەرامبەر توانایەکەی اللە دەزانن لەکاتێکدا ملکەچ و شەرمەزار دەبن؛ وا فەتح و سەرکەوتنەکەی اللە ش هات.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان خەلیفەی اللە؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________