ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
08 - ڕەبیعی یەکەم - 1443 کۆچی
14 - 10 - 2021 زایینی
08:58 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=362890
_________


عەجەم و عەرەب.. هەسارەی سزا نزیکبۆتەوە..

بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر زۆر لێخۆشبوو بۆ ئەو کەسەی تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوە و ملکەچ دەبێت بۆی بەدڵسۆزی دابەزێنەری کتێبەکەی و بەرێنەری دەستەو حزبەکان (بەهەسارەی سزا) پشتهەڵکەرەکان لەقورئانی گەورە پەیامی یەکگرتووی اللە بۆ هەموو خەڵکی و پارێزراو لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، بەڵگە تەواوەکەی اللە لەسەر عەرەب و عەجەم.

وە ئەی گەلی عەجەم و عەرەب، بەڕاستی هەسارەی سزا نزیکبۆتەوە جا بۆ کوێ ڕادەکەن؟! جا ئاگاداربن بەڵگەی توندی نزیکبوونەوەکەی لەهەواڵەکانی قورئانی گەورە بریتیە لەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هێرش دەکاتە سەر جیهان لەشوێن و جێگایەک کە بە پەیدابوونە زیندەییەکەی نازانن لەبەرئەوەی ئەو لە سروشتی زیندەییەوە نەهاتووە بەڵکو تەحەددایەکە لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە؛ زنجیرەی مێشولەیەک کە بەهیچ شتێک لەزانستەکەی نازانن تەنها ئەوەی اللە ویستبێتی پاک و بێگەردی بۆی کە لەسزا نزمەکانە، وە بەهەمان شێوە حیکمەتێکی تێدایە کە ئەویش بریتیە لەوەی تا جوڵەی ژیانی جیهان بۆ چەندین مانگ بوەستێنێت بەو کارگانەی کە هەیەتی جا لەپاشان اللە پێوەری جەنگە کەش و هەواییەکەی بەرز دەکاتەوە؛ بە لافاوەکان و پارچە تەرزەی وەکو کێو کە دابەشدەبن بۆ چەند پارچەیەکی پەرش و بڵاوی کوژەر، وە گەردەلوول و زریانی نقوم کەر، وە گەردەلوولی ئاگری گڕ گرتوو بۆ گڕ تێبەردانی دارستانە چڕەکان، وە گڕکانەکان، وە بوومەلەرزەکان، وە سەرجەم جۆرەکانی جەنگە کەش و هەواییەکەی اللە بەسزا نزمەکان جگە لە سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە لای اللە! وە ئەمەشمان زۆر لەپێشتر بەووردی و تێروتەسەلی باسکردووە بەر لە ڕووداوەکان، جا پێویست بەوە ناکات دووبارەی بکەینەوە.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "اللهم بەڵێ ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019 دا هاتووە جیهانیش بەسەرتاپای کۆت و بەند کرا لە سەرەتای ساڵی 2020 وە وتیشمان لەوەیە شتێکی زەرەرمەند بەسود بێت، وە بیروباوەڕمان وابوو ڤایرۆسی کۆڕۆنا چارەسەری کێشەی قەتیس بوونی ئەم گەرمیە دەکات کە کۆنگرەی پاریس دەستەوسانە لەبەرامبەر چارەسەرکردنەکەیدا لەبەرئەوەی ئەمە کارگەکان و جوڵەی ئۆتۆمبێلەکان و شەمەندەفەرو فڕۆکەو کەشتیەکانی ڕاگرت، وە دڵنیابووین لەوەی بێگومان ئەمە دواتر کارەساتە کەش و هەواییەکان سوکتر دەکاتەوە بەهۆی سوک کردنی سوتەمەنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن جا وتمان بەڕاستی ڤایرۆسی کۆڕۆنا چارەسەری ئەم کێشەیە دەکات کە ڕێککەوتنامەی پاریس بۆ کەش و هەوا نەیتوانی چارەسەری بکات کە داوای سوک کردنی پەنجا لەسەدی دەکرد، وە جێبەجێشی نەکرد بەهۆی ترسی دەوڵەتەکان لەسەر زەرەرمەندبوونی ئابووریەکەیان، جا کۆڕۆنا هات بەرزبوونەوە کاربۆنیەکانی وەستاند بەڕێژەی سەد لەسەد بۆ چەندین مانگ، بەڵام سەرسام بووین بە پێچەوانەکەی! جا لەجێگای ئەوەی کارەساتە کەش و هەواییەکان سوکتر ببنەوە پێچەوانەکەی ڕوویدا کە پێشبینیمان نەدەکرد،؛ بەڵکو پێوەری جەنگە کەش و هەواییەکە؛ لافاوو زریانەکان و کارەساتە کەش و هەواییەکان بەشێوەیەکی پشبینی نەکراو لە زۆربەی ناوچەو شوێنەکانی جیهان بەرزبوویەوە، جا ڤایرۆسی کۆڕۆنا بیردۆزی قەتیس بوونی گەرمای تێکشکاند لەبەرئەوەی ڕێککەوتنامەی پاریس کە جێبەجێ نەکرا هەروەکو ڕێککەوتبون لەسەر وەستاندنی پەنجا لەسەدی سوتەمەنی کارگەکان، بەڵام ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەد لەسەدی وەستاند بۆ چەندین مانگ بەهۆی کۆت و بەندو داخستنە سەرتاسەریەکان، بەڵام پێوەری کارەساتە کەش و هەواییەکان بەرزبوویەوە بەشێوەیەکی پێشبینی نەکراو لەساڵی 2020 و ئەم ساڵی ئێستاکەمان 2021 جا هەرەسی بە بیردۆزی قەتیس بوونی گەرمی هێنا.

وە ئەی ناصر محمد یەمانی، لە ڕاستیدا بەیانەکانت لە بوارە جۆربەجۆرەکان لەسەر ئەرزی واقع بەڕاستگەڕاون، جا ئەوکەسەی کە بەدرێژایی ئەم شانزە ساڵە بەدواداچوون بۆ بەیانەکانت دەکات دەزانێت تۆ نکۆڵی دەکەی و کوفر بە بیردۆزی قەتیس بوونی گەرمی دەکەی و دەڵێی بەڵکو ئەمە بریتیە لەهەسارەی ئاگری (سەقەر) کە لەزەوی بەشەر نزیک دەبێتەوە، جا کاریگەریەکەی لەسەر زەوی دەست پێکردووە لەکاتێکدا هێشتا لە شوێنێکی دوورەوەیە وە لەسەر ئەمەش بەیانی زۆرت هەیەو بەڕاستیشمان دانەنای بەڵکو بیردۆزی قەتیس بوونی گەرمیمان بەڕاستدانا، بەڵام بیردۆزی قەتیس بوونی گەرمیش هەرەسی هێنا، جا ئایا شتێکت هەیە کە لەقورئانی گەورە بۆمان دەربهێنی بەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا اللە ڕەوانەی کردووە بۆ بەڕاستدانانی فەتواکەت بۆ تێکشکاندنی بیردۆزی قەتیس بوونی گەرما بەهۆی ئەوەی دواتر چەندین مانگ ناچارمان دەکات کارگەکانمان و جوڵەی ژیانی کاربۆنیمان بوەستێنین جا لەپاشان جەنگە کەش و هەواییەکە بەشێوەیەکی پێشبینی نەکراو بەرزدەبێتەوە تا بیردۆزی قەتیس بوونی گەرما تێک بشکێنێت؟ جا لەپاش ئەمە وەڵامی پرسیارکاران دەدەینەوەو دەڵێین: هەواڵەکە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەبینن: { وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ ‎﴿١٨٢﴾‏ وَأُمْلِي لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ ‎﴿١٨٣﴾‏ أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا ۗ مَا بِصَاحِبِهِم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ‎﴿١٨٤﴾‏ أَوَلَمْ يَنظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ وَأَنْ عَسَىٰ أَن يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ ‎﴿١٨٥﴾‏ مَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَا هَادِيَ لَهُ ۚ وَيَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ‎﴿١٨٦﴾ } صدق الله العظيم [ سورة الأعراف ].

وە تا ئێستاش ئێوە نەتانتوانیوە بزانن لەکوێوە اللە هێرشتان دەکاتە سەر بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا وە کارەکەشی بەسەرکەوتوویی هێنایەجێ و کارگەو ئۆتۆمبێلەکانتان و فڕۆکەو کەشتیەکانتانی بۆ چەنین مانگ وەستاند بۆ کەم کردنەوەی سوتەمەنیەکان لە بەرگەهەوای زەوی، جا لەپاشان اللە پێوەری جەنگە کەش و هەواییەکەی بەرزکردەوە تا بزانن بیردۆزی قەتیس بوونی گەرما ڕاست نیە، جا لەپاشان سەیری چواردەورتان دەکەن لەمەلەکوتەکەی کۆمەڵەی خۆر جا بێگومان دەبینن هەرهەموویان سروشتی نین بە خۆریشەوە بەهۆی ئەوەی هاتنی شتێکی شاراوە شێواندوویەتی! بەڵکو دواتر کاریگەری لەسەر هەموو شتێک دەکات لەوەی اللە دروستی کردووە لە کۆمەڵەی خۆر، جا کۆمەڵەی خۆر ناتوانێت بەرگری بکات لەبەرامبەر هەسارەی سزا کارەساتە گەورەکە؛ کە بریتیە لە هەسارەی (سەقەر)؛ ئەوەی ناوتان لێناوە هەسارەی (نیبیرۆ)؛ بەڵکو ئەجەلەکەتان نزیکبۆتەوە شەوی تێپەڕبوونەکەی لەئاسمانی زەوی بەشەر، جا ئایا کەسێک هەیە یادەوەری وەربگرێت؟ جا لەهەواڵەکە وورد ببنەوە لەکتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ ‎﴿١٨٢﴾‏ وَأُمْلِي لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ ‎﴿١٨٣﴾‏ أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا ۗ مَا بِصَاحِبِهِم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ‎﴿١٨٤﴾‏ أَوَلَمْ يَنظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ وَأَنْ عَسَىٰ أَن يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ ‎﴿١٨٥﴾‏ مَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَا هَادِيَ لَهُ ۚ وَيَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ‎﴿١٨٦﴾ } صدق الله العظيم [ سورة الأعراف ].

وە لەسەر بنەمای ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { أَوَلَمْ يَنظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ وَأَنْ عَسَىٰ أَن يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ ‎﴿١٨٥﴾ ‏} صدق الله العظيم [ الأعراف ].

جا ئەمە بەڵگەیەکی تێرو تەواوە بەوەی ئەم هەسارە سەقەرەی کە ناوتان لێناوە نیبیرۆ بەڕاستی نزیکبۆتەوە، وە بەهۆی نزیکبوونەوەکەشی ئەجەلەکەتان نزیکبۆتەوە لەشەوی تێپەڕبوونەکەی لەئاسمانی زەویەکەتان؛ بەڵکو بەڵگە لەسەر نزیکبوونەوەکەی ئەوەیە کە دەبینن کاریگەری لەسەر سەرجەم هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر دەکات بەسەرجەم هەسارەکانی و مانگەکانی و نەیزەکەکانی و.خولگەکانی و جوڵەکانی و گۆشە ئاسمانیەکانی، لەبەرئەوەی کاریگەریەکە لە هەواڵی زیکری گشتگیردا تۆمارکراوە کە دەبینن هەموو شتێک دەگرێتەوە لەوەی اللە دروستی کردووە لە دەوروبەرتان لە مەلەکوتەکەی کۆمەڵەی خۆر لەمیانەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { أَوَلَمْ يَنظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ وَأَنْ عَسَى أَن يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ ‎﴿١٨٥﴾‏ } صدق الله العظيم [ الأعراف ].

وە بەهەمان شێوە بەهۆی داخستنی سەرتاسەری هەموو جیهان بەهۆی کۆڕۆناوە، جا بەڕاستی دەوڵەتە گەورەکان زانیان بیردۆزی قەتیس بوونی گەرما بەهۆی کارگەکانی بەشەرەوە نیە بەڵکو بەهۆی شتێکی ترەوەیەو هەواڵەکەش بێ دەنگ دەکەن لەخەڵکی جیهان! وەدەشزانم بەزانستی شاراوەیی دەمی لێدەدەن و باسی هەبوونی هەسارەیەک دەکەن کە لەزەوی نزیک دەبێتەوە سەرەڕای ئەوەی ئەوان ڕاستەوخۆ نەشیاندیوە لەبەرئەوەی چەند ڕەنگێکی هەیە: سپی وەکو خۆرو سورو ڕەش جا چۆن هەسارەیەک دەبینن لەوکاتەی کە بەئاگری ڕەش دادەپۆشرێت لەتاریکی مانگ لە مەحاقدا؟! جا ئایا مانگ دەبینن لە مەحاق سەرەڕای نزیکیە زۆرەکەی لەزەویەوە؟ وە بەهەمان شێوە هەسارەی سەقەریش لەوکاتەی بەئاگرێکی زۆر ڕەش دادەپۆشرێت، بەڵام ئەوان دواتر بە گەیشتنەکەی دەزانن لەمیانەی بیردۆزە زانستیەکان لەمیانەی کاریگەریەکەی لەسەر سەرجەم هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر لەسەر خۆرو مانگ، بەڵکو خۆر درکی کردووە بەمانگ بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەر جا مانگی بەدری پێشوەختە ڕوودەدات بەر لەشەوی ناوەڕاست لەمانگە قەمەریەکەدا وەکو ئاگادارکەرەوەیەک کە دووبارە دەبێتەوە لەئاسمانی بەشەرو هیچ یادەوەریەکیشیان لێ وەرنەگرت، دواتریش ڕووداوەکانی کارەساتە کەش و هەواییە یەک لەدوای یەکەکانتان بۆ ڕوودەدات واش گومان نابەم یادەوەریەکی لێ وەربگرن، لەبەرئەوەی ئەو بێئاگایانەی کە تێناگەن باوەڕ بەهیچ ناکەن تەنها ئەوەی وەکالەی ناسای ئەمریکی پێی هاوار دەکات نەک ئەوەی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی هاواری پێ دەکات لە هەواڵەکانی ڕاسترین وتەو گوفتار وتەی پەروەردگاری هەموو جیهان، بەڵکو وەکالەی ناساو جگە لەئەویش ڕاستیەکە دەشارنەوە لەخەڵکی جیهان، وە هەرگیزیش وەکالەی ناسا سودتان پێناگەیەنێت (ئەوانەی خۆیان بە پاسەوانی هەسارەی زەوی داناوە!) لە مەترسی نەیزەکەکانی هەسارە بچوکەکانی بۆشایی ئاسمان سوێند بە اللە ناتوانن پاسەوانی لەخۆشیان بکەن لەبەرامبەر هەسارە بچوکە هەژێنەرەکەی یەکەم، دواتریش اللە بەهەسارەیەکی بچوکی سزا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکاتە ئامانج (ئەوانەی خۆیان بە پاسەوانی هەسارەی زەوی داناوە!) لە نەیزەکەکانی بۆشایی ئاسمان جا ناتوانن پاسەوانی لەخۆشیان بکەن، دواتریش لەدواوەی زەریای ئەتڵەسی خۆی بەزەویدا دەکێشێت لە وشکانی لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە خێرایی تیشک لەکاتی خۆپێداکێشانەکەی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَمَا أَمْرُنَا إِلَّا وَاحِدَةٌ كَلَمْحٍ بِالْبَصَرِ ‎﴿٥٠﴾‏ وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ‎﴿٥١﴾‏ } صدق الله العظيم [ سورة القمر ].

وە (الرادفة) ش لەشوێنێکی ترە، هەرچی هەسارەی سەقەرە ئەوا هاتنەکەی حەتمیە وە هەرگیزیش خۆی بەزەویدا ناکێشێت بەڵکو بەئاسمانەکەیدا تێپەڕ دەبێت جا ئاسمان دادەپۆشێت لە خەڵکانی شەوو خەڵکانی ڕۆژ، وە بەدڵنیایی و زانستی یەقینیشەوە دەزانم ساڵە جەمسەریەکەی چەندە وە چرکەکەی چەندە وە خولەکەکەی چەندە وە کاتژمێرەکەی چەندە وە مانگەکەی چەندە، جا ساڵێکی جەمسەری هەسارەی سەقەر شەست هەزار ساڵە، ئێستاش چرکەو خولەک و کاتژمێرو ڕۆژو مانگ و ساڵەکەیتان بۆ ڕوون دەکەمەوە، لەبەرئەوەی چرکەیەکی هەسارەی سەقەر جارانی شەست دەکرێت جا ئەنجامی حسابەکە دەدات بەدەستەوە بەحسابی ڕۆژێکی اللە لەکتێب بۆ حسابی ڕۆژی سزا گەورەکە لەدەستپێکی چرکەکە بەم شێوەیە:
چرکەکەی: 6000×60= 360000 چرکە.
خولەکەکەی: 6000×60= 360000 خولەک.
کاتژمێرەکەی: 6000×60= 360000 کاتژمێر.
ڕۆژەکەی: 6000×60= 360000 ڕۆژ.
مانگەکەی: 6000×60= 360000 مانگ.
ساڵەکەی: 6000×60= 360000 ساڵ.
حسابی ئەلیکتڕۆنی بەو پەڕی ووردی لە حسابدا لەمەحکەمی کتێب، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ ۚ وَلَوْلَا أَجَلٌ مُّسَمًّى لَّجَاءَهُمُ الْعَذَابُ وَلَيَأْتِيَنَّهُم بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ‎﴿٥٣﴾‏ يَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌ بِالْكَافِرِينَ ‎﴿٥٤﴾‏ } [ سورة العنكبوت ].

بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ ۚ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ ‎﴿٤٧﴾ }‏ صدق الله العظيم [ سورة الحج ].

ئەمەش لەمیانەی دوایین ڕۆژەکانی ڕۆژگار ڕوودەدات بە حسابی ڕۆژەکانی اللە، هەرچی ساڵەکانی ڕۆژگارە بەحسابی ساڵەکانی ڕۆژی اللە لەکتێبدا جا ئەمە بریتیە لە پەنجا هەزار ساڵ، جا لەبەرئەوەی یەک ڕۆژی اللە وەکو هەزار ساڵە لەوەی ئێوە دەیژمێرن کەواتە یەک ساڵ بێگومان دەبێتە سێ سەدو شەست هەزار ساڵ لەوەی ئێوە دەیژمێرن، وە لەبەرئەوەی ساڵەکانی ڕۆژگار لەکتێبدا پەنجا هەزار ساڵەو بەساڵەکانی ئێوەش دەکاتە هەژدە ملیار ساڵ لەوەی ئێوە دەیژمێرن جا لەپاش ئەمە هەڵدەستین بە دابەش کردنی بەم شێوەیە:
18000000000 ÷ 360000 = 50000
ساڵ لە ساڵەکانی اللە لەکتێب هەرلەوکاتەی بەرواری ڕۆژگارو مانگی ڕۆژی هەینی شەوی شەممە دەستی پێکردووە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: بسم اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ: {سَأَلَ سَائِلٌ بِعَذَابٍ وَاقِعٍ ‎﴿١﴾‏ لِّلْكَافِرِينَ لَيْسَ لَهُ دَافِعٌ ‎﴿٢﴾‏ مِّنَ اللَّهِ ذِي الْمَعَارِجِ ‎﴿٣﴾‏ تَعْرُجُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ ‎﴿٤﴾‏ فَاصْبِرْ صَبْرًا جَمِيلًا ‎﴿٥﴾‏ إِنَّهُمْ يَرَوْنَهُ بَعِيدًا ‎﴿٦﴾‏ وَنَرَاهُ قَرِيبًا ‎﴿٧﴾‏ يَوْمَ تَكُونُ السَّمَاءُ كَالْمُهْلِ ‎﴿٨﴾‏ وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ ‎﴿٩﴾‏ وَلَا يَسْأَلُ حَمِيمٌ حَمِيمًا ‎﴿١٠﴾‏} صدق الله العظيم [ سورة المعارج ].

وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، چاوەڕوانکردن بۆ پێداچوونەوەی ئەم بەیانە لە ڕووی ڕێزمانیەوە قەدەغەیە بەڵکو دەستبەجێ دەست دەکرێت بە بڵاوکردنەوەی بەهەموو حیلەو هۆکارو وەسیلەیەکی جیهانی لە ئینتەرنێتی جیهانیدا، وە ڕاگەیاندنی بۆ هەموو ماڵپەڕی کەناڵە عەرەبی و عەجەمیەکان و سەرجەم ماڵپەڕە جیهانیەکانی هەواڵ بەدەسپێکردن لە تەرەندی جیهانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ وە لەدوای ئەمەش چڕکردنەوەی بڵاوکردنەوەکە لە ماڵپەڕە جۆربەجۆرەکانی هەواڵ و فەیسبوک و یوتیوب و جگە لەمانەش.

وە ڕۆژی جیاکردنەوەکەش نزیکبۆتەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری، وە سەرەڕای باسکردنی ووردو تێروتەسەلی حسابی جوڵەی هەسارەی سزاش ئەوە بزانن کە هەرگیز بۆتان نایەت تەنها کتوپڕ نەبێت لەبەرئەوەی ئێوە نازانن چەند لەحسابەکەی ماوە بەڵام لەسەردەمەکەی من و ئێوەدایە، خۆ ئەگەر بهاتبا وادەی تێپەڕبوونەکەیمان پێ وتبان بەگوێرەی بەروارەکەتان ئەوا ئەوکات ئەوانەی تێناگەن بەیعەتەکەیان دوادەخەن بۆ شوێنکەوننی بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان تا دڵەکانیان ئۆقرە دەگرێت و دڵنیا ببێت بە بەردبارانی ئاگری هەسارەی سەقەر جا لەناویان دەبات؛ لەبەرئەوەی لەبەشەر کەسانێک هەن کە وەکو چێڵ و مانگان و بیرناکەنەوە، هەرچی خاوەن عەقڵە بیرکەرەوەو بیرمەندەکانن ئەوا بێگومان دواتر دەڵێن: "ئەی اللە ئەگەر ئەمە حەق و ڕاستەو لەلایەن تۆیە ئەوا هیدایەتمان بدە بۆ شوێنکەوتنی بەرلەوەی هەسارەی سەقەر بێت بەرلەوەی ڕیسواو شەرمەزار بین بەسزا بەئێشەکە". هەرچی ئەوانەشن کە هیدایەت دراون ئەوا باوەڕیان زیاتر دەبێت و مژدەش دەدەن بەوەی لەسەر هیدایەتی لای پەروەردگارەکەیانن.


وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
__________________