ئیمام ناصر محمد یەمانی
13 - 11 - 1432 ک
11 - 10 - 2011 م
03:40 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـــة الأصلية للبيــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...3504#post23504
ـــــــــــــــــــــ


داواکارێکی زانست لە ئیمام ناصر محمد یەمانی دەپرسێت مانای ئەم ئایەتەی بۆ ڕوون بکاتەوە لەسورەتی البقرة: { مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَاراً فَلَمَّا أَضَاءتْ مَا حَوْلَهُ ذَهَبَ اللّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لاَّ يُبْصِرُونَ } صدق الله العظيم ..


بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدّي محمد رسول الله وآله الأطهار وجميع أنصار الله الواحد القهار، أمّا بعد..
سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە ڕێزلێگیراوە چاکەکارەکان، وەسەلامی اللە لەسەر (عبد القهار) و هەموو ئەوانەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لە مێزی گفتوگۆ، سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر بەندە چاکەکارەکانی اللە وەسەلام لەسەر پێغەمبەرو نێردراون سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، ٱما بعد..
اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّـهِ وَبِالْيَوْمِ الْآخِرِ‌ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ ﴿٨﴾ يُخَادِعُونَ اللَّـهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّا أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُ‌ونَ ﴿٩﴾ فِي قُلُوبِهِم مَّرَ‌ضٌ فَزَادَهُمُ اللَّـهُ مَرَ‌ضًا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ ﴿١٠﴾ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْ‌ضِ قَالُوا إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ ﴿١١﴾ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْمُفْسِدُونَ وَلَـٰكِن لَّا يَشْعُرُ‌ونَ ﴿١٢﴾ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا كَمَا آمَنَ النَّاسُ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آمَنَ السُّفَهَاءُ ۗ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاءُ وَلَـٰكِن لَّا يَعْلَمُونَ ﴿١٣﴾ وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا إِلَىٰ شَيَاطِينِهِمْ قَالُوا إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ ﴿١٤﴾ اللَّـهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ وَيَمُدُّهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿١٥﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَ‌وُا الضَّلَالَةَ بِالْهُدَىٰ فَمَا رَ‌بِحَت تِّجَارَ‌تُهُمْ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ ﴿١٦﴾ مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَارً‌ا فَلَمَّا أَضَاءَتْ مَا حَوْلَهُ ذَهَبَ اللَّـهُ بِنُورِ‌هِمْ وَتَرَ‌كَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لَّا يُبْصِرُ‌ونَ ﴿١٧﴾ صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿١٨﴾ أَوْ كَصَيِّبٍ مِّنَ السَّمَاءِ فِيهِ ظُلُمَاتٌ وَرَ‌عْدٌ وَبَرْ‌قٌ يَجْعَلُونَ أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِم مِّنَ الصَّوَاعِقِ حَذَرَ‌ الْمَوْتِ ۚ وَاللَّـهُ مُحِيطٌ بِالْكَافِرِ‌ينَ ﴿١٩﴾ يَكَادُ الْبَرْ‌قُ يَخْطَفُ أَبْصَارَ‌هُمْ ۖ كُلَّمَا أَضَاءَ لَهُم مَّشَوْا فِيهِ وَإِذَا أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَارِ‌هِمْ ۚ إِنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ‌ ﴿٢٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە عبد القهار، لەڕاستیدا ئەم ئایەتانە قسەتان لەگەڵدا دەکات دەربارەی حاڵی ئیماندارە کافرەکان کەوا بریتین لەوانەی ئیمانەکەی خۆیان ئاشکرا دەکەن و کوفرو بێباوەڕی و پیلانەکەشیان دەشارنەوە بۆ ڕێگا گرتن لەشوێنکەوتنی زیکر لەهەموو زەمان و کات و شوێنێکدا، کەوا بریتین لە شەیتانە بەشەرەکان لە یەهود لەهەموو کات و زەمان و شوێنێک، جا ئەوان بریتین لەوانەی کەوا ئیمانیان هێناوە پاشانیش کوفریان کردووە پاشان ئیمانیان هێناوە پاشانیش کوفریان کردووە پاشانیش کوفرو پیلانەکەیان زیاتر کردووە بۆ ڕێگاگرتن و بەربەست دانان لەبەرامبەر شوێنکەوتنی زیکر، بەڵکو مەبەستەکە لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَارً‌ا فَلَمَّا أَضَاءَتْ مَا حَوْلَهُ ذَهَبَ اللَّـهُ بِنُورِ‌هِمْ وَتَرَ‌كَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لَّا يُبْصِرُ‌ونَ ﴿١٧﴾} صدق الله العظيم.

جا ئەمە نموونە هێنانەوەیە بەوەی کەوا نموونەیان وەکو ئەوکەسەیە کەوا ئاگرێک بکاتەوە جا ئەوەی دەوروبەری خۆی ڕووناک کردۆتەوەو ئەوەی دەوروبەری دەبینێت بەهۆی بوونی ڕۆشنایی ئاگرەکە، وە مەبەستیش لەم نموونەیە ئیمانەکەیانە بەحەقی لای پەروەردگارەکەیان، جا لەپاش ئەوە عزەتی خۆبەگەورەزانی بەگوناه گرتوونی جا کوفریان کردووە بە حەسودی لەلایەن خۆیانەوە، اللە ش نورەکەی خۆی لێ لاداون لە دڵەکانیان و وازی لێهێناون لەتاریکاییەکان و نابینن.

جا بەهەمان شێوە نموونەیەکی تری هێناوەتەوە بەحاڵی ئەوان لەم فەرموودەیەی اللەی بەرزو بڵندو گەورە: {أَوْ كَصَيِّبٍ مِّنَ السَّمَاءِ فِيهِ ظُلُمَاتٌ وَرَ‌عْدٌ وَبَرْ‌قٌ يَجْعَلُونَ أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِم مِّنَ الصَّوَاعِقِ حَذَرَ‌ الْمَوْتِ ۚ وَاللَّـهُ مُحِيطٌ بِالْكَافِرِ‌ينَ ﴿١٩﴾ يَكَادُ الْبَرْ‌قُ يَخْطَفُ أَبْصَارَ‌هُمْ ۖ كُلَّمَا أَضَاءَ لَهُم مَّشَوْا فِيهِ وَإِذَا أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا} صدق الله العظيم [البقرة:19-20].

جا سەیری ڕۆشنایی هەورە تریشقە بکە لەو ساتەی کەوا دەشریقێنێت کە دەوروبەرت ڕووناک دەکاتەوە پاشانیش دەڕوات و نامێنێت، بەهەمان شێوە ئاگر لەوساتەی یەکێکتان دەیکاتەوە لە تاریکاییەکان جا دەبینێت دەوروبەری ڕوناک دەکاتەوە وە ئەگەر کوژایەوە ئەوا ڕاستەوخۆ ناریکاییەکان جێگای دەگرنەوە، جا ئەمە نموونەیەکە بۆ دڵەکانیان لەوساتەی کەوا اللە نورەکەی لەدڵەکانیان لادەدات بەهۆی کارەکەی خۆیانەوە جا وایان لێدەکات کە ئەگەر بێتو ڕێگای حەق ببینن ئەوا نایگرنەبەر وەئەگەر ڕێگای بەتاڵیش ببینن ئەوا دەیگرنە بەر وە ئەوکەسەی درۆو بوختان لەسەر اللە بکات ئەوا دەیکەن بە دۆست و خۆشەویست، جا اللە ئەوانەی کردووە بە ئیماندارە کافرەکان هەروەکو شەیتان کەوا بڕوای بەوە هەیە هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە بەتەنهاو بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی هەبێت وە بڕواشی بە زیندووبوونەوەو بەهەشت و ئاگر هەیە بەڵام کوفری کردووە بەفەرمانەکەی اللە و ڕقی لەڕازیبوونەکەیەتی و شوێنی ئەوە کەوتووە کەوا اللە پێی توڕە دەبێت وەهەوڵ و کۆشش دەکات بۆ جەنگی اللە و ئەولیاکانی وەدەیەوێت نورەکەی اللە بکوژێنێتەوە.

وەبەهەمان شێوە ئەوەی کەوا هاوشێوەی ئەوە لە شەیتانە جن و ئینسانەکان هەروەکو دووڕوەکان ئەوانەی ئیمانەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفرەکەشیان دەشارنەوە تاکو ڕێگا بگرن لەبەشەر لەبەرامبەر شوێنکەوتنی زیکر بە چەند فەرموودەو ڕیوایەتێک کەوا مخالف و دژی محکەمی کتێبەکەی اللە یە، وەئەوان بەووردی نمایشیان دەکرد بەئیمان و چاکسازی بەشێوەیەک هەتا تەنانەت کەوا شەیتانە جنە زیان لێدەرەکانیش لەجەستەکانیان سەرسام دەبوون لەبەر ووردی نمایشەکەیان، ئەمەش لەوساتەی کەوا ئیماندارە حەقەکان دەبینن جا پێیان دەڵێن ئەوانیش ئیمانداری دڵنیان بەم قورئانە گەورەیە، وە دەربارەی محمد پێغەمبەری االلە و زانایانی موسڵمانان بەمەنتقێکی حەق قسە دەکەن هەتا تەنانەت شەیتانەکان تووشی سەزسامی دەکەن لە ووردی نمایشەکەیان بەئیمان لەوساتەی کەوا ئەوانە دەبینن ئیمانیان هێناوە بەڵام شەیتانە ئینسانە دووڕوەکان شەیتانە جنەکان دڵنیا دەکەنەوە لەوساتەی کەوا بەتەنها دەبن لەگەڵیان جا پێیان دەڵێن: "بەڵکو ئێمە دەمانەوێت بەووردی نمایشەکە بکەین بەئیمان هێنان و چاکسازیەوە تاکو موسڵمانان شک و گومان لە کاروبارەکەمان نەکەن"، جا ئەمەیە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا إِلَىٰ شَيَاطِينِهِمْ قَالُوا إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

سەرەڕای ئەوەی کەوا شەیتانەکان نزیک و قەرینیانن کەوا لەجەستکانیان دان لەوساتەی ئیماندارە حەقەکان دەبینن، بەڵکو، شەیتانە جنەکان تووشی سەرسامی دەبن لەبەر ووردی نمایشی شەیتانە ئینسانەکان بە ئیمان هێنان و چاکسازی لەوساتەی کەوا ئیماندارەکان دەبینن بەڵام ئەوان دڵنیایان دەکەنەوە لەوساتەی کەوا شەیتانە ئینسانەکان بەتەنها دەبن لەگەڵ شەیتانە جنەکان، جا شەیتانە ئینسانەکان بە شەیتانە جنەکان دەڵێن: {إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ} صدق الله العظيم.

جا دەربارەی ئەم قەومەو ئەوانەشی کەوا هاوشێوەیانن ئەم نمونەیە هێنراوەتەوە بەوەی کەوا اللە نورەکەیان لێ لادەدات سەرەڕای ئەوەی ئیمانداریشن، وەهۆکاری لادانی نورەکەش لە دڵەکانیان بریتیە لە حەسودی لەلایەن خۆیانەوە. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَدَّ كَثِيرٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّن بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ ۖ فَاعْفُوا وَاصْفَحُوا حَتَّىٰ يَأْتِيَ اللَّـهُ بِأَمْرِهِ ۗ إِنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿١٠٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا بەڕاستی وا فەرمانەکەی اللە هات بە ڕەوانەکردنی ئەو مەهدیە چاوەڕوانکراوەی کەوا سەرجەم نهێنی پیلانەکانیان بۆ خەڵکی جیهان ئاشکرا دەکات بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاسگوزاری ناکەن.

وسلامٌ على المرسَلين، والحمد للهِ ربِّ العالمين ..
برای ئیماندارە ڕاستگۆیەکان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_______________