ئیمام ناصر محمد یەمانی
18 - 07 - 1434 ک
27 - 05 - 2013 م
04:51 بەیانی

[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=13064
ــــــــــــــــــــــ


وەڵامی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەسەر میوان حەمدانی ..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله وآلهم الطيّبين ومن تبعهم بإحسانٍ إلى يوم الدّين لا نفرّق بين أحدٍ من رُسلِه ونحن له مسلمون، أمّا بعد..

بەخێرهاتنی میوانی مێزی گفتوگۆ حەمدانی دەکەین، وەئەی پیاو بۆ هەموو بانگەوازێک دەبێت بەڵگە هەبێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:111].

لەوەیە حەمدانی بیەوێت بڵێت:"بەڵگەکەم لەسەرت ئەی ناصر محمد یەمانی بریتیە لە بەڵگەو حوجەی جیاوازی ناوەکەت لەبەرئەوەی تۆ هاتووی بەپێچەوانەی بیروباوەڕەکەمان کە ئێمەی ئەهلی سوننەو جەماعە لە بیروباوەڕی ناوەکەی ئیمام مەهدی پێمان وایە: محمد بن عبداللە یە". جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: ئەی حەمدانی ئاگاداربە سوێند بە اللە ئەگەر بهاتبا اللە لە قورئانیشدا ناوی ئیمام مەهدی بە (محمد) دابەزاندبا ئەوا هەر اللە ئەمەی نەدەکرد بە بەەڵگەو حوجە بۆ شیعەو سوننە لەسەر ئیمام مەهدی ناصر محمد، وەئەگەر هاتوو حەمدانی وتی: "جا چۆن ئەوە نابێتە بەڵگەو حوجە لەسەرت ئەی ناصر محمد ئەگەر هاتوو اللە لەقورئاندا ئەوەی دابەزاندبا ناوی ئیمام مەهدی (محمد) ـە، جا چۆن دابەزاندنی ناوەکەی ئیمام مەهدی بە (محمد) نابێتە بەڵگەو حوجە ئەی ناصر محمد". جا لەپاشان ئیمام مەهدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: لەبەرئەوەی اللە بەڵگەی دانەناوە لە ناودا لەبەرئەوەی ناوەکان بەیەک دەچن؛ بەڵکو بەڵگەو حوجەی لەدەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی بەحەق داناوە.

خۆ ئەگەر پرسیارێک ڕووبەڕووی حەمدانی بکەمەوەو بڵێم: جا ئایا ئەو ناوە دەزانی کەوا دوایینی نێردراوو پێغەمبەران ناوی پێ لێندرابوو هەر لەو کاتەوەی کەوا ساوا بوو لەبێشکەدا؟ جا وەڵامەکەی حەمدانی زانراوە بەوەی دواتر دەڵێت: "وەڵامی ئەم پرسیارە هیچ کەسێک لە زانایانی ئومەت لەسەری جیاوازو ناکۆک نین، جا ناوی دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران هەر لەوکاتەوەی کەوا ساوا بووە لەبێشکەدا بریتیە لە ناوی (محمد) هەر لەبەرئەوەش ئەوانەی دەیان ناسی هەرلەوکاتەی کەوا ساوا بوو لەبێشکەدا بەم ناوە بانگیان دەکردو بەناوێکی تریان نەدەزانی جگە لەم ناوە، هەتا تەنانەت کەس و کارەکەشی لە نەوەی عبدالمطلب بەناوێکی تریان نەدەزانی تەنها ناوی (محمد) نەبێت ئەو ناوەی کەوا هەر لەوکانەوەی ساوا بوو لەبێشکەدا ناوی پێ لێنرابوو". جا لەپاشان ناصر محمد یەمانی بەڵگەو حوجەکە بەسەر حەمدانیدا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: جا گومانت چیە بەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُم مُّصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ} صدق الله العظيم [الصف:6]؟

لەوەیە حەمدانی بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی بەڵکو ئەحمەد ناوەکەی ئەو بوو لەئاسمان و محمدیش لەزەوی صلّى الله عليه وآله وسلّم".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا دەبینی بەوەی کەوا ئێوە بتوانن بەمە قەناعەت بە پرسیارکاران بهێنن بەم قسەیەتان سەرەڕای ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە بریتیە لە خودی ئەحمەد پێغەمبەری اللە؟ جا سەیرکە دواتر چۆن ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: لەڕاستیدا لەنێردراوەکان هەبوون کەوا اللە زیاتر لەناوێکی بۆ داناوە لە لوح المحفوظ کتێبی اللە ی زانا بە غەیب و نهێنی و شازاوەکان، وەکو ناوی ئیسرائیل لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {كُلُّ الطَّعَامِ كَانَ حِلًّا لِبَنِي إِسْرَائِيلَ إِلَّا مَا حَرَّمَ إِسْرَائِيلُ عَلَىٰ نَفْسِهِ مِنْ قَبْلِ أَنْ تُنَزَّلَ التَّوْرَاةُ قُلْ فَأْتُوا بِالتَّوْرَاةِ فَاتْلُوهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ ﴿٩٣﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت یریتیە لەوەی: ئایا ئیسرائیل کێیە؟ جا ئەگەر گەڕایەوە بۆ ئایەتە محکەمەکانی قورئانی گەورە ئەوە دواتر دەبینی بەوەی ئیسرائیل بریتیە لە خودی نێردراوی اللە یەعقوب عليه الصلاة والسلام.

وە نەوەی ئیسرائیلیش بریتی بوون لە دوانزە نەوە کەوا وەچەکانی نەوەی ئیسرائیلیان لێ پەیدابوو. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَاكْتُبْ لَنَا فِي هَٰذِهِ الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ إِنَّا هُدْنَا إِلَيْكَ ۚ قَالَ عَذَابِي أُصِيبُ بِهِ مَنْ أَشَاءُ ۖ وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ ۚ فَسَأَكْتُبُهَا لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَالَّذِينَ هُم بِآيَاتِنَا يُؤْمِنُونَ ‎﴿١٥٦﴾‏ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ ۙ أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ‎﴿١٥٧﴾‏ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ‎﴿١٥٨﴾‏ وَمِن قَوْمِ مُوسَىٰ أُمَّةٌ يَهْدُونَ بِالْحَقِّ وَبِهِ يَعْدِلُونَ ‎﴿١٥٩﴾ وَقَطَّعْنَاهُمُ اثْنَتَيْ عَشْرَةَ أَسْبَاطًا أُمَمًا ۚ وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ إِذِ اسْتَسْقَاهُ قَوْمُهُ أَنِ اضْرِب بِّعَصَاكَ الْحَجَرَ ۖ فَانبَجَسَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا ۖ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَّشْرَبَهُمْ ۚ وَظَلَّلْنَا عَلَيْهِمُ الْغَمَامَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْهِمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا مِن طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ ۚ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ‎﴿١٦٠﴾‏ وَإِذْ قِيلَ لَهُمُ اسْكُنُوا هَٰذِهِ الْقَرْيَةَ وَكُلُوا مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ وَقُولُوا حِطَّةٌ وَادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطِيئَاتِكُمْ ۚ سَنَزِيدُ الْمُحْسِنِينَ ‎﴿١٦١﴾‏ فَبَدَّلَ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ قَوْلًا غَيْرَ الَّذِي قِيلَ لَهُمْ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِجْزًا مِّنَ السَّمَاءِ بِمَا كَانُوا يَظْلِمُونَ ‎﴿١٦٢﴾‏ وَاسْأَلْهُمْ عَنِ الْقَرْيَةِ الَّتِي كَانَتْ حَاضِرَةَ الْبَحْرِ إِذْ يَعْدُونَ فِي السَّبْتِ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًا وَيَوْمَ لَا يَسْبِتُونَ ۙ لَا تَأْتِيهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ نَبْلُوهُم بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ ‎﴿١٦٣﴾‏ وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌ مِّنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا ۙ اللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا ۖ قَالُوا مَعْذِرَةً إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ‎﴿١٦٤﴾‏ فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ أَنجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ وَأَخَذْنَا الَّذِينَ ظَلَمُوا بِعَذَابٍ بَئِيسٍ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ ‎﴿١٦٥﴾‏ فَلَمَّا عَتَوْا عَن مَّا نُهُوا عَنْهُ قُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ ‎﴿١٦٦﴾‏ وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَن يَسُومُهُمْ سُوءَ الْعَذَابِ ۗ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ الْعِقَابِ ۖ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ ‎﴿١٦٧﴾‏ وَقَطَّعْنَاهُمْ فِي الْأَرْضِ أُمَمًا ۖ مِّنْهُمُ الصَّالِحُونَ وَمِنْهُمْ دُونَ ذَٰلِكَ ۖ وَبَلَوْنَاهُم بِالْحَسَنَاتِ وَالسَّيِّئَاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ‎﴿١٦٨﴾‏ فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ وَرِثُوا الْكِتَابَ يَأْخُذُونَ عَرَضَ هَٰذَا الْأَدْنَىٰ وَيَقُولُونَ سَيُغْفَرُ لَنَا وَإِن يَأْتِهِمْ عَرَضٌ مِّثْلُهُ يَأْخُذُوهُ ۚ أَلَمْ يُؤْخَذْ عَلَيْهِم مِّيثَاقُ الْكِتَابِ أَن لَّا يَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ وَدَرَسُوا مَا فِيهِ ۗ وَالدَّارُ الْآخِرَةُ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ‎﴿١٦٩﴾‏ وَالَّذِينَ يُمَسِّكُونَ بِالْكِتَابِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ الْمُصْلِحِينَ ‎﴿١٧٠﴾‏} صدق الله العظيم [الأعراف].

گرنگ ئەوەیە کەوا ئێمە بەو ئەنجامە دەرچووین بەوەی نێردراوی اللە ئیسرائیل بریتیە لەخودی نێردراوی اللە یەعقوب عليه الصلاة والسلام، جا لەپاش ئەوە باوەڕدارەکان لە ئەهلی کتێب و بەتاڵکەرەوە پشتهەڵکەرەکانی حەق زانیان بەوەی ناوی (ئەحمد) بریتیە لەخودی (محمد) پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلّم، لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن نێردراوی اللە ئیسرائیل بریتیە لەخودی نێردراوی اللە یەعقوب، جا زانیان بەوەی کەوا هەیە لەنێردراوو پێغەمبەرەکان اللە زیاتر لەناوێکی بۆ داناوە ئەمەش تاکو خەڵکی بزانن بەوەی اللە بەڵگەو حوجەی لەناودا دانەناوە بەڵکو لە دەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی بەحەق دایناوە لە پەروەردگاری هەموو جیهانەوە کە ئەو عەقڵانە بۆی ملکەچ دەبن کەوا کوێرنابن لەبەرامبەر قسەی بەجێ و دروست، وەهەر ئەوانەشن بریتین لە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان.

وەدووبارەشی دەکەینەوە ئەی حەمدانی و دەڵێین اللە بەڵگەو حوجەی لە ناودا دانەناوە بەڵکو لە زانستدا دايناوە، یان دەتەوێت بە ئەهلی نەصاراکان بڵێی ئەو پێغەمبەرەی کەوا اللە لەدوای پێغەمبەری اللە عیسا ڕەوانەی دەکات ناوەکەی ئەحمەدە وەکو بەڕاستدانانی ئەو مژدەیەی کەوا لە محکەمی ئینجیلدایە لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ} صدق الله العظيم؟

بەڵام نەصارا هەرگیز ئەمە ناڵێن تەنها ڕاڕاو دوودڵەکانیان نەبن ئەوانەی کەوا هاوشێوەی ئێوەن لەوانەی وای دادەنێن بەوەی اللە بەڵگەو حوجەی لەناودا داناوە، بەڵام خاوەن ژیری و هۆشمەندەکانیان لەپێشتردا زانیویانە بەوەی حوجەو بەڵگەی لەناودا دانەناوە بەڵکو لە دەسەڵاتی زانستدا دایناوە لەبەرئەوەی لەناو نێردراوو پێغەمبەرەکان هەبوون کەوا اللە زیاتر لەناوێکی بۆ داناون بۆ حیکمەتێکی گرنگ، وە لەپاشانیش بەڵگەو حوجەی بەحەقت بەسەردا جێبەجێ دەکەین ئەی حەمدانی و دەلێین: بەهەمان شێوە ناوی ئەو مەهدیەی کەوا ئێوە بیروباوەڕتان وایە ناوەکەی ئیمام مەهدی محمد ـە، جا دەڵێین هەتا ئەگەر تەنانەت اللە لەمحکەمی قورئانیشدا ئەوەی دابەزاندبووا کە ناوەکەی ئیمام مەهدی محمد ـەو اللە بەناوێکی تری ڕەوانەکردبووایە جگە لەم ناوەی کەوا قورئان دایبەزاندبووایە جا ئەوکاتە لێرەدا هەر پێویست بوو لەسەرتان ووردببنەوە لە دەسەڵاتی زانستەکەی، جا ئەگەر بینیتان بەوەی اللە دەسەڵاتی زانستەکەی زیادکردووە بەسەرتاندا لە زانستی کتێبەکەی جا لەپاش ئەوە دەتانزانی ئەوخۆیەتی، جا بۆتان ڕوون دەبوویەوە ئەو زیاتر لەناوێکی هەیە لە کتێبەکەی اللە دا ئەمە ئەگەر بهاتبا اللە فەتوای بۆ دابووان لە قورئانی گەورەدا بەوەی ناوی ئیمام مەهدی (محمد) ـە، بەڵام اللە شاهێدەو پێغەمبەرەکەشی کەوا قەت محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- دەربارەی ناوی ئیمام مەهدی فەتوای بۆ نەداون بەوەی ناوەکەی محمد بێت بەڵکو ناوی هێناوە بە سیفەتناوەکەی کە (مەهدی) یە، بەڵکو تەنها ئاماژەی کردووە بۆ ئەوەی کەوا ناوی محمد ڕێک دەکەوێت لەناوەکەی ئیمام مەهدیدا. جا عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی: [يواطئ اسمه اسمي].
واتە: [ناوەکەی ڕێک دەکەوێت لەگەڵ ناوەکەم].

وەئەو پرسیارەی کەوا ڕووبەڕووی سەرجەم زانایانی ئومەت و موفتی ناوچەو شوێنەکانیان دەکەینەوە بریتیە لەوەی: جا ئایا نکۆڵی لەوە دەکەن کەوا ناوی محمد ڕێک ناکەوێت لە ناوی (ناصر محمد) دا؟ جا ئایا دەتوانن بەوەی کەوا نکۆڵی بکەن جا بڵێن نەخێر ناوی محمد ڕێک ناکەوێت لەناوەکەی (( ناصر محمد ))؟ ئایا لە اللە ناترسن! سەرەڕای ئەوەی اللە بەڵگەو حوجەشی لە ناودا دانەناوە بەڵکو لە زانستدا دایناوە.

وە بەری بوونەکەش (البراءة) هەر لەسەر ئەوە بوو لەنێوان محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- لەسەر بنەمای دەسەڵاتی زانست نەک لەسەر ناو، هەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَمَنْ حَاجَّكَ فِيهِ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْا نَدْعُ أَبْنَاءَنَا وَأَبْنَاءَكُمْ وَنِسَاءَنَا وَنِسَاءَكُمْ وَأَنْفُسَنَا وَأَنْفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَلْ لَعْنَتَ اللَّهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ (61) إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْقَصَصُ الحقّ وَمَا مِنْ إِلَهٍ إِلَّا اللَّهُ وَإِنَّ اللَّهَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (62) فَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِالْمُفْسِدِينَ (63)} صدق الله العظيم [آل عمران].

وەئەی حەمدانی، من دەتوانم بەحەق ناچارت بکەم لەسەر ئەوەی کەوا بڵێی مەهدی چاوەڕوانکراو بریتیە لە ناصر محمد بەبێ شک و گومان و دوودڵی! لەوەیە حەمدانی بیەوێت بڵێت: "تەحەددات دەکەم ئەی ناصر محمد بەوەی ناچارم بکەی لەسەر ئەوەی دان بنێم بەوەی مەهدی چاوەڕوانکراو بریتیە لە ناصر محمد بەبێ شک و گومان و دوودڵی".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی حەمدانی، جا ئایا بیروباوەڕەکەت چیە بە ئاڕاستەی مەهدی چاوەڕوانکراو جا ئایا اللە ڕەوانەی دەکات بە نێرداو یان بە پێغەمبەرێک؟ جا وەڵامەکەی حەمدانی زانراوە بەوەی دواتر دەڵێت: ئەی ناصر محمد، بەڕاستی هەموو موسڵمانان و سوننەو شیعە دەزانن بەوەی کەوا دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان بریتیە لە محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- جا هیچ ناکۆکیەک نیە لەنێوان زانایانی ئومەت و ئومەتەکانیان، جا ئێمە هەموو بیروباوەڕمان وایە بەوەی کەوا دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان بریتیە لە محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلّم. بەپشتڕاستکردنەوەی فەتواکەی اللە لە محکەمی قورئانی گەورە: {مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا} صدق الله العظيم [الأحزاب:40].

وەهەر لەبەرئەوەش ناکرێت بۆ اللە بەوەی ئیمام مەهدی ڕەوانە بکات بە پێغەمبەرو نێردراوێکی تازە بەکتێبێکی تازەش؛ بەڵکو اللە مەهدی چاوەڕوانکراو ڕەوانە دەکات بە بەسەرخەری محمد (ناصر محمد) بەمانای بەسەرخەر بۆ محمد دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان -ناصراً لمحمدٍ خاتم الأنبياء والمرسلين-". جا لەپاش ئەوە وەڵامی حەمدانی دەدەینەوەو بەڵگەو حوجەی بەحەقی بەسەردا جێبەجێ دەکەین و دەڵێین: ئایا نابینی بەوەی کەوا دواتر من وات لێدەکەم دان بنێی بەوەی اللە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو ڕەوانە دەکات بە (ناصر محمد - بەسەرخەری محمد)؟ وە بە تەحەددای غروریشەوە تەحەددام نەکردووی بەڵکو بەتەحەددای حەقەوە جا ئەگەر تۆ دواتر جگە لەوە شتێکی تر دەڵێی ئەوا بۆمان بهێنە ئەگەر لەڕاستگۆیانی بە بەڵگەیەکی ئاشکراو ڕوونەوە.

وەئەی حەمدانی بەڕاستی وا بانگەوازی مەهدیەت گەیشتە ناوەڕاستی ساڵی نۆیەم و هیچ یەکێکیش لە زانایانی ئومەت نەیانتوانی بەڵگەو حوجە بەسەرماندا جێبەجێ بکەن لەهەر باس و مەسەلەیەک لە باس و مەسەلە فیقهیەکان و حوکمە سنوریەکان لە دینەکەی اللە سەرەڕای ئەوەی ناصر محمد یەمانی پێچەوانەتانە لە زۆرێکی حوکمەکان لە دیندا، بەڵام پێچەوانەتانم لە دەستگرتن بە حوکمە حەقەکەی اللە و کوفر دەکەم بە حوکمە هەڵبەستراوەکان لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی، وە ئەوەی مایەی سەرسامیە لە فەرمان و کاروبارەکەتان ئەوەیە کەوا پشتهەڵدەکەن لە بەڵگەکەی ناصر محمد یەمانی لەو حوکمانەی کەوا لە ئایینەکەی اللە دا نکۆڵیمان لێکردووە لەبەرئەوەی هەڵبەستراون جا دەڕۆن بۆ بەڵگەکەم دەربارەی ناوەکەو پشتیشتان هەڵکردووە لە بەڵگەکان دەربارەی ئەو حوکمانەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی داغانی کردووە بەتەواوی وه‌کو خۆڵه‌مێشێک که ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوولدا به‌توندی لێی بدات هیچیش گوێمان لێی نیە جا بە فەرموودەی حەق لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە لە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبەکەی اللە دا بۆتانی دەردەهێنین بۆ زانایانی موسڵمانان و هەموویان بەگشتی ئەو ئایەتانەی کەوا کەس کوفریان پێناکات تەنها فاسقەکان نەبن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلاَّ الْفَاسِقُونَ (99)} صدق الله العظيم [البقرة].

وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە حەمدانی ئومێدم وایە لە اللە بەوەی کەوا بیناو بەرچاوڕوونت بکات بەحەق ئەگەر خێری تێدا بینی بۆ خۆت و بۆ ئیسلام و موسڵمانان، وە ئامۆژگاریەکەشم بۆ تۆ ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە ئەوەیە کەوا حوکم و بڕیار لەسەر بانگەشەکار نەدەی بەر لەوەی کەوا بیربکەیەوە لەدەسەڵاتی رانستەکەی بەوەی ئایا بەحەق قسە دەکات و ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست یان قسە لەسەر اللە دەکات بەگومانەوە کەوا هیچ سودێکی نیە لە زانینی حەقدا؟ جا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەی حەمدانی ئەگەر بێتو سەرجەم زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەهود لە یەک ئاستدا بێن تاکو بەڵگە بەسەر ناصر محمد دا بهێننەوە لەقورئانی گەورە ئەوا هەر ناتوانن ناصر محمد ببەزێنن بە دەسەڵاتی زانست ئەگەرچی هەندێکیشیان ببن بەپاڵپشت و بەسەرخەر بو هەندێکیان. وە ئایا دەزانی ئەمە لەبەرچی ئەی حەمدانی؟ ئەوە لەبەرئەوەی منی ئیمام مەهدی اللە نەیگێڕاوم بەوانەی کەوا کوێرانە شوێنی (کەسەکان و قسەو گوفتارەکان) دەکەون، وە اللە ش نەیگێڕاوم بەوانەی بەگومانەوە شوێنی (کەسەکان و قسەو گوفتار) دەکەون لەکاتێکدا گومان هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا، وە اللە ش نەیگێڕاوم بەوەی کەوا قسە لەدینەکەیدا بکەم بە ئیجتیهاد لەلایەن خۆمەوە جا هەرگیز ئەو قسەیە ناکەم وەکو زاناکانتان کەوا لەدوای فەتوایەکەدا دەڵێت: "ئەگەر پێکابم ئەوە لە اللە وەیە وە ئەگەر هەڵەشم کردبێت ئەوە لە خۆم و شەیتانەوەیە"؛ بەڵکو قسەی صەواب و بەجێ دەکەم بەئیزنی اللە لە محکەمی کتێبەکەی کەوا یادەوەریە بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان حوکمیش هەربۆ اللە ی خێرایە لە حساب و لێپرسینەوەدا، جا ئەوەی ویستی با ئیمان بهێنێت ئەوەشی ویستی با کوفر بکات؛ الڵە ش منی ڕەوانە نەکردووە تاکو خەڵکی ناچاربکەین لەسەرئەوەی ببن بە موسڵمان بەڵکو تاکو دینە حەقەکەیان فێربکەین کەوا اللە ناردوویەتی بە ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان، وە بانگەوازیش دەکەم بۆ هاتنەجێی ئاشتی جیهانی لەنێوان گەلانی بەشەردا وە بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتی لەنێوان موسڵمان و کافر وە کۆشش دەکەین بۆ هەڵگرتنی ستەمی ئینسان لەسەر برا ئینسانەکەی لەبەرئەوەی ئەوان ڕۆڵەی یەک پیاون وە ڕۆڵەی یەک ئافرەتیشن کەوا ئادەم و حەوان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {يَا أَيُّهَا النّاس اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا} صدق الله العظيم [النساء:1] .

جا لە سوپاسگوزاران بن ئەی ئەوانەی کەوا اللە قەدەری بونتانی لە ئومەتەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیدا داناوە تاکو دەریان بهێنێت بەنوری بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان لەتاریکاییەکان بەرەو نورو ڕۆشنایی بە محکەمی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ جا ڕێنماییان دەکەین بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری، جا مەهدی چاوەڕوانکراو چەندە زۆر لەشەوق و شەیدای دیداری بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکانە! وە ئەوەشی کەوا لەئومێدو چاوەڕوانی دوورو درێژدابوو دڵەکەشی ڕەق بووە لەبەرامبەر زیکری پەروەردگارەکەی جا ئەوە حوکمەکەی لەلای پەروەردگارەکەیەتی ئێمەش هیچمان لەسەر نیە تەنها گەیاندن نەبێت جا ئەوەی هیدایەت وەربگرێت ئەوا بۆ خۆیەتی ئەوەشی گومڕا بێت ئەوا لەسەرخۆی دەکەوێت، جا چیتری دەوێت لەدوای هیدایەت؟ ئایا ئەوەی بەس نیە کەوا پابەندبێت بەهیدایەتەکە تاکو ئەو کاتەی کەوا اللە دەیمرێنێت؟ یان ئەوەتا پەلەدەکات بۆ تەسلیمکردنی دەسەڵات و وەزارەتەکە؟ یان دەیەوێت اللە پەلە بکات بە هێنانی هەسارەی سزا لەسەر بەندەکانی؟ کەواتە ئەی کوانێ ئامانجە نەمرو هەمیشەییەکە لە نەفسی پەروەردگارەکەی ئەگەر پەروەردگارەکەی دەپەرستێت وەکو غایەو ئامانج نەوەک وەکو وەسیلەو هۆکار (تاکو پێی بیخاتە بەهەشتەوە)؟ جا با داوا لە اللە بکات کەوا تەمەنی خۆی و ئومەت درێژ بکات هەتا ئەوکاتەی هیدایەتی هەموویان دێتەجێ بۆ ڕێگای ڕاست.

جا ئارام بگرن ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان جا سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت من لەلایەن اللە وە سەرخستن و فەتحێکی نزیک دەبینم بەڵام تکاو ڕەجام وایە لە اللە کە ئەگەر ئەمە بەهەسارەی سزا بێت ئەوا دوای بخات ئەگەر ویستی تاکو بەلاوازترینی ئیمان هەر هیچ نەبێت موسڵمانان ڕزگار بکەین.

وسلامُ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..


ئەی اللە لەوانە خۆشبە کەوا قسەیان بە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وتووە جا ئەوان نازانن، ئەی اللە ڕەحم و بەخشندەیی خۆت بە چاکەکارە بەڕاستدانەرە حەقە دڵنیایەکان بکە وە فەزلیان بدە بەسەر هەموو خەڵکی جیهاندا بەڕەحمەتەکەی خۆت ئەی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، ئەی اللە پاداشتیان بدەرەوە لەبەرامبەر ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەچاکترین پاداشت هەروەکو ئەوەی خۆت پێت خۆشەو پێی ڕازیت، وە ئەوگەلەشیان کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش خۆشیدەوێن سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە کەوا ئەوانە هەرگیز ڕازی نابن هەتا ئەوکاتەی ئەو ڕازیدەبێت؛ ئەوانە کەس بە قەدرو پلەو پایەکەیان نازانێت لەلای پەروەردگارەکەیان تەنها اللە و خەلیفەکەی نەبن سەرەڕای ئەوەی خاوەنی گوناهی زۆریشن بەڵام زانیویەتی پەروەردگارێکی زۆرلێخۆشبووی هەیە جا تۆبەی کردووەو گەڕاوەتەوەو ملکەچ بووە بە دڵسۆزی بۆی و مونافەسەو پێشبڕکێ کردنی ڕاگەیاندووە لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی وەهەرگیزیش ڕازی نابێت هەتا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، اللە لێیان ڕازی بێت و ڕازیان بکات بە نیعمەتی ڕازیبوونەکەی بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە.

وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..
برای بەشەر لەخوێندا لەحەواو ئادەم؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ