النتائج 1 إلى 2 من 2

الموضوع: ئاگادارکردنەوە؛ مانگی بەدری سەفەر بیستی سێپتێمبەر..

  1. افتراضي ئاگادارکردنەوە؛ مانگی بەدری سەفەر بیستی سێپتێمبەر..


    ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
    27 - موحەڕەم - 1443 ک
    04 - 09 - 2021 م
    03:13 ئێوارە
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=360846
    ________

    ئاگادارکردنەوە؛ مانگی بەدری سەفەر بیستی سێپتێمبەر..

    بەناوی اللە ی تاک و قەهار، ئەی گەلی بەشەر ڕاکەن ڕاکەن بۆ لای اللە ی تاک و قەهار، جا لەگەڵ اللە دا هیچ پەرستراوێکی تر دامەنێن جا سزاتان دەدات بەسزایەکی سەخت، بەڵکو اللە بپەرستن بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن بەڕاستی من بۆ ئێوە لەلایەن ئەوەوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { فَفِرُّوا إِلَى اللَّهِ ۖ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ‎﴿٥٠﴾‏ وَلَا تَجْعَلُوا مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ ۖ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ‎﴿٥١﴾‏ } صدق الله العظيم [ سورة الذاريات ].
    واتە/ جا ڕاکەن بۆ لای اللە بەڕاستی من لەلایەن اللە وە ئاگادارکەرەوەو ترسێنەرێکی ئاشکرام (50) هیچ مەکەن بەهاوەڵ و هاوتای اللە من بەڕاستی ترسێنەرێکی ئاشکرام بۆتان لەلایەن اللە وە (51).


    وەبشزانن بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە بەوەی کەوا منی خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی هەمیشە سورم لەسەر ئەوەی هیچ نەڵێم لەسەر اللە و بەناوی اللە وە تەنها حەق و ڕاست نەبێت، جا ئەمەش هەواڵە دڵنیایی یەکە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە دەربارەی مانگی بەدری شەوی ناوەڕاست بۆ مانگی سەفەر: جا بەڕاستی اللە فەرمانی پێکردم بەوەی کەوا بۆ سەرجەمی بەشەر لە شارو دێهاتەکان وادەی بەدری جیهانی ڕابگەیەنم بۆ ئەو مانگی سەفەرەی کەوا دێت بۆ ئەم ساڵی تازەیە 1443 بە پێچەوانەی حسابە فەلەکیەکانتان بەحسابی دەستپێکی مانگی سەفەری فەلەکی و شەرعی بەگوێرەی بینینی هیلال، لەبەرئەوەی موعجیزەی مانگی بەدری پێشوەختە ئایەت و نیشانەیەکی خەلیفەی الڵە مەهدیە بە موعجیزەیەکی گەردوونی لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە کەوا بریتیە لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم 20 - 09 - 2021 ئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەر لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە بەهۆی ئەوەی کەوا خۆر دواتر درک بەمانگ دەکات لەهیلالی مانگی سەفەر جا هیلال لەدایک دەبێت بەر لە ئیقتیرانی مەرکەزی (واتە بەر لەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت) بۆ مانگی سەفەر جا هیلالەکەتان لێ وون دەبێت جا نایبینن تا ئەوکاتەی اللە دەیەوێت بەهۆی ئەوەی کەوا دواتر چەند شەوێک خۆر درک دەکات بە مانگ لە هیلالەکانی مانگی سەفەر، جا فەرمانەکە لە لایەن الڵە ی تاک و قەهارەوە بۆ خەلیفەکەی ئەوەیەکەوا بۆ سەرجەمی بەشەر لەشارو دێهاتەکان (بە موسڵمان و کافرەوە؛ بەعەرەب و عەجەمەوە؛ بۆ سەرجەمی جیهان) ڕایبگەیەنێت بەوەی کەوا ئایەت و نیشانەی بەدری ئیمام مەهدی بۆ مانگی سەفەری ئەمساڵتان 1443 دواتر وەکو خۆی لەو کاتەدا ڕوودەدات کە لەنێوان ئەم دووکەوانەدایە: (بەدری دووشەممە کاتژمێر حەوت) ڕوئیای فەرمانەکە لەلایەن الڵە وە کۆتایی پێهات تاکو پێی بۆ هەموو خەڵکی جیهان ڕایبگەیەنم لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت، جا ئەمە واتە بەدری جیهانی سەفەر دواتر لە ساتێکی جیهانیدا تەواو دەبێت کەوا وەکو خۆی بریتیە لە ڕۆژی بیستی سێپتێمبەر کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمساڵتان 2021 م، جا بەڕاستی بەهانەی نەما ئەوەی کەوا ئاگادارکرایەوە، جا ببن بە شاهێد لەسەر خۆتان بەوەی کەوا بەڕاستی من هەواڵەکەم پێ ڕاگەیاندن لەلایەن اللە ی تاک و قەهارەوە بەوەی کەوا خۆر دواتر درک بەمانگ دەکات لەهیلالی مانگی سەفەر بەیانی دووشەم جا هیلال لەدایک دەبێت بەر لە ئیقتیرانی مەرکەزی، وە لەبەر ئەم هۆکارەش دواتر بەدری سەفەر لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەم تەواو دەبێت بەگوێرەی بەروارێکی جیهانی کۆک و یەکدەنگ لەسەری؛ کە ئێوارەی ڕۆژی بیستی سێپتێمبەری2021 ە کاتژمێر حەوتی ئێوارە، جا بەڕاستی بەهانەی نەما ئەوەی کەوا ئاگادارکرایەوە بەسیشە کەوا اللە شاهێد بێت، جا چاوەڕوان بن بەڕاستی منیش لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕوانم، بەپشتڕاتکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ ‎﴿١٦﴾‏ وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ ‎﴿١٧﴾‏ وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ ‎﴿١٨﴾‏ لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ ‎﴿١٩﴾‏ فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ‎﴿٢٠﴾‏ وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ ۩ ‎﴿٢١﴾‏ بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُكَذِّبُونَ ‎﴿٢٢﴾‏ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ ‎﴿٢٣﴾‏ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ‎﴿٢٤﴾‏ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ ‎﴿٢٥﴾‏‏ } صدق الله العظيم [ سورة الإنشقاق ].
    واته‌/ سوێند ده‌خۆم به‌ شه‌فه‌ق (١٦) وه‌ به شه‌وو ئه‌وه‌ی که کۆی ده‌کاته‌وه‌ (١٧) به‌مانگیش کاتێك تێرو ته‌واو ده‌بێت (١٨) ده‌بینن كه‌‌ چینی (هه‌ساره‌ی سزا كه‌ له‌ خوار زه‌ویدایه‌) ده‌كه‌وێته‌ ‌سه‌رووی چینی (هه‌ساره‌ی زه‌وی)‌ (١٩) جا ئه‌وانه‌ چیانه و بۆچی ئیمان ناهێنن (٢٠) کاتێک قورئانیش به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه‌ سوژده نابه‌ن و ملکه‌چ نابن (٢١) دیاره که بێ باوه‌ڕان به‌رده‌وام ڕاستیه‌کان به‌درۆ ده‌زانن و باوه‌ڕی پێناکه‌ن (٢٢) اللە ش چاک ئاگاو زانایه به‌وه‌ی که تێیده‌گه‌ن و فام ده‌كه‌ن (٢٣) جا مژده‌ی ئازارو سزایه‌کی به‌ئێشیان پێ بده‌ (٢٤) جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کارو کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجامداوه‌ پاداشتی نه‌بڕاوه و بێ منه‌ت چاوه‌ڕێیانه‌ (۲٥).

    جا چاوەڕوانی بەڵێنەکەی اللە بکەن بۆ بەڕاستدانانی خەلیفەکەی؛ کەوا ئایەت و نیشانەیەکە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە وادەی بەدری سەفەر ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر حەوت ئێوارەی ڕۆژی 20 - 09 - 2021 م، وە بە تەوقیتێکی جیهانی کۆک و یەکدەنگ لەسەری کە کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەیە لەکاتی ئاوابوونی خۆری ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەم بەگوێرەی بەروارە جیهانیەکە کەوا سەرجەم دەوڵەتەکانی جیهان لەسەری کۆک ویەک دەنگن (بەعەرەب و عەجەمەوە)؛ کاتژمێر حەوت ئێوارەی ڕۆژی 20- 09 - 2021 م، جا وەیل و سزا بۆ ئەوانەی کەوا ئەوە بەدرۆ دەزانن کە خۆر درکی کردبێت بە مانگ لەکاتێکیشدا دەزانن جا ئایەت و نیشانە ووریاکەرەوەکان لەلایەن پەروەدگاری هەموو جیهانەوە لەخەڵکی جیهان دەشارنەوە تاکو لەگەڵ خۆیان ئەوانیش ئایەت و نیشانە ووریاکەرەوەکانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆ بزانن جا لەگەڵ ئەوان بەیەکەوە لەئاگری دۆزەخدا بن، جا ابا لەعنەتی اللە لەسەر خۆبەگەورەو زل زانە خەشم لێگیراوەکان بێت ئەوانەی کەوا ئایەت و نیشانە ووریاکەرەوەکان بەدرۆ دەزانن لەکاتێکیشدا دەزانن، جا لەعنەتی اللە و فریشتەکان و هەموو خەڵکیشیان لەسەربێت تەنها ئەوەی کەوا تۆبەی کردووەو گەڕاوەتەوەو ئیمانی هێناوە لەزانایانی فەلەک و بۆخەڵکی جیهان ئەوەی کتوم و بێدەنگ نەکردووە کەوا بەڕاستی خۆر درکی کردووە بەمانگ جا تێیپەڕاندووە، جا ئەوانە اللە تۆبەو گەڕانەوەکەیان لێ وەردەگرێت بەڕاستی ئەو تۆبە وەرگرو زۆر میهرەبانە، جا بەڕاستی دۆڕاوو ڕەنجەڕۆ بووە ئەوەی کەوا شاردیەوە، دۆڕاوو ڕەنجەڕۆ بووە ئەوەی کەوا شاردیەوە، دۆڕاوو ڕەنجەڕۆ بووە ئەوەی کەوا شاردیەوە لە زانایانی فەلەک (وقد خاب من دسَّاها)، وەهەرچی گەلانی جیهانیشن بەگشتی جا ئەوە ئەوان دەزانن بەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی کردووە بەمانگ لە میانەی هەڵهاتنی مانگی بەدری پێشوەختە لەکاتی ئاوابوونی خۆری ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم لەبەرواری: 20 - سێپتێمبەری - 2021، دواتریش الڵە لەعنەت لەو بەربەستدانەرو ڕێگرو بەدرۆزانانە دەکات کەوا لە مەکرو پیلانەکەی اللە ئەمینن جا هەرگیز جگە لە الڵە نە پاڵپشتێک نە بەسەرخەرێک بۆ خۆیان نادۆزنەوە، دواتریش دەزانن کە کێ ژێرەو ژووردەبێت.

    جا هیچ شتێکی تر لەسەر ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەم زیاد مەکەن لەلایەن خۆتانەوە یان بەنهێنی بیهێڵنەوە لەنێو کەس وکارەکانتان ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان وەکو قسەیەک لەلایەن خۆتانەوە بۆ پرسیارکاران لەلاپەڕەکانتان ئەی گەلی بەسەرخەرەکان لەهەموو شوێن و ناوچە جیاوازەکان.

    وەئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان، وەئەی گەلی هەموو موسڵمانێکی بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە (ناصر لمحمد رسول اللە) صلى الله عليه وآله وسلم، با تەرکیزتان بەشێوەیەکی تایبەت لەسەر ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە بێت بۆ ڕاگەیاندنی بەسەرتاپای جیهان بەهەموو حیلەو هۆکارێکی جیهانی بۆ هەموو خەڵکی تاکو بەڵێنەکەی الڵە ئایەت و نیشانەکەی اللە دێت، بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکانی خۆی ناکات، جا چاوەڕوان بن بەڕاستی منیش لەگەڵ ئێوەدا لەچاوەڕوانانم، وە بڵێ پەروەردگارا لێم خۆش بەو ڕەحمم پێ بکه تۆ له هەموو میهرەبانان میهرەبانتریت وەدەرگای سەرکەوتن بکەیەوە لەنێوانمان بەحەق بەڕاستی تۆ چاکترینی جیاکەرەوەکانی، وە هەر لە اللە ش داوای سەرکەوتن دەکەین و هەر بە ئەویش سەردەکەوین هەموو زۆردارو خۆبەگەورەو زل زانێکی یاخیش دۆڕاوو ڕەنجەڕۆ دەبێت؛ سەرجەم پشتهەڵکەرەکان لە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ نوری هیدایەت بۆ ڕێگای اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری.

    وسلامٌ على المُرسَلين والحمد لله ربّ العالمين..
    خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
    ___________

  2. افتراضي


    - 2 -
    ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
    30 - موحەڕەم - 1443 ک
    07 - 09 - 2021 م
    12:14 ئێوارە
    ( حسب التقويم الرسمي لأمّ القُرى)

    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.p...186#post361186
    __________

    ئاگادارکردنەوە؛ بەدری جیهانی مانگی سەفەر..

    ئەی گەلی بەشەر، بەڕاستی خۆر درکی بەمانگ کرد لەمانگی سەفەر لەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەرواری (6 - ی سێپتێمبەری - 2021) وە هیلالی سەفەریش ئاوابوو بەکەمێک بەر لەئاوابوونی خۆری دووشەممە لەکاتێکدا بەڕاستی مانگ بوو بوو بەهیلال پاشانیش خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەبەیانی سێشەممە لە مەحاقی مەرکەزی؛ لەکاتێکدا بوو بوو بەهیلال؛ جا ئەمە واتە بەدری جیهانی مانگی سەفەر دواتر بە بەدری تەواو لەسەرجەم ئاسۆی خۆرهەڵاتەانی گەلانی بەشەردا هەڵدێت بە بەدری تەواوەتی لەئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەرواری 20 - 9 - 2021، وەدەشڵێم (بەدری جیهانی) هەمووان بەگوێرەی ئاسۆی خۆرهەڵاتەکەی، سەرەڕای جیاوازی کاتە گەورەکە کەوا مانگی بەدر هەڵدێت لەو پەڕی سەرووی خۆرهەڵاتی (نیوزلەندا) لەئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم، جا کات لەلای دەوڵەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەیانی دووشەممەیە،، پاشان بەدری تەواو هەڵدێت لە ئێوارەی دووشەممەی شەوی سێ شەم لەسەر دەوڵەتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو جیاوازیەکە لەنێوان کاتە جیهانیەکەو ئەوپەڕی سەرووی خۆرهەڵاتەوەیە کەوا لە دوانزە کاتژمێر زیاتر نیە.

    وەمنی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی ئایەت و نیشانەی بەدرەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕادەگەیەنم لەسەر ئاستی سەرجەم گەلانی بەشەر جا هەموویان هەڵهاتنی مانگ لەلایان لەبەرواری ڕۆژی دووشەممەی ڕێکەوتی (20 - ی سێپتێمبەری - 2021) ە، جا هەموویان لەهەمان بەرواردا مانگیان لێ هەڵدێت کە (20 - ی سێپتێمبەر) ە لەو پەڕی خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوپەڕی خۆرئاوا، جا ئەمە مەحاڵە لە زانستی فیزیای فەلەکیدا بەوەی کەوا مانگ ببێت بە بەدر لەئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم لە ئاسۆی خۆرهەڵاتەکانی جیهان بەسەرتاپای لە بەرواری (20 - 9 - 2021)، تەنها لەیەک حاڵەتدا نەبێت ئەویش؛ ئەوەیە کەوا ئاوابوونی هیلالی سەفەر بەر لەئاوابوونی خۆری دووشەممەی شەوی سێ شەممە بێت لەکاتێکدا کەوا هیلالە لەسەرەتای مانگی (سەفەر) وە تەمەنەکەی دەستی پێکردووە لە بەیانی دووشەممەدا بەکاتی مەرکەزی زەوی و گەردوون کە مزگەوتی حەرام مەککەی پیرۆزە، وەبەڕاستیش زانایانی فەلەکی لەجیهان پیلانیان گێڕا بە پیلانێکی گەورە بەسەرکردایەتی وەکالەی ناسای ئەمریکی تا ڕێگا بگرن لە ئایەت ونیشانەی درک کردنە گەردوونیەکە! اللە لەعنەتیان لێ بکات بە لەعنەتێکی گەورە، جا ها ئەوان بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن بەوەی کەوا دەستپێکی فەلەکی مانگی سەفەر لەکاتی خۆرئاوابوونی ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم نیە لەسەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەر؛ ئەمەش بەهۆی ڕوونەدانی مانگی تاریک -محاق- ی مانگی موحەڕەم تەنها لە بەیانی سێ شەممە نەبێت وەهەرلەبەرئەوەش دەستپێکی فەلەکی مانگی سەفەر لە ڕۆژی دواتر ئێوارەی سێ شەممەی شەوی چوارشەممە ڕادەگەیەنن لەسەرجەم لایەکانی جیهان بەرواری (8 - ی سێپتێمبەری - 2021)، وەبەهەمان شێوە هەڵهاتنی بەدری سەفەر ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (21 - ی سێپتێمبەر)، یان دەتانەوێت ئەی گەلی زانایانی فەلەکی بەوەی کەوا فروفێڵ لەشەوانی بەدری خنکێنەر بکەن هەرچەندە نەشتانەوێت جا لەپاشان پەنا ببەنە بەر هەڵسوکەوتێکی ترو سوکایەتی بەعەقڵی خەڵکی بکەن جا پێیان بڵێن بەڵکو دواتر بەدری سەفەر لە خاڵی مەحاقی مەرکەزی لە بەیانی سێ شەممەدا تەواو دەبێت؟! جا لەپاش ئەوە خەلیفەی الڵە بەڵگەو حوجەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: لەسەر کێ پێدەکەنن؟ جا سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکیتر نیە جگە لەئەو نەبێت ئەمە نابێت بەر لە دەستپێکی فەلەکی فیزیایی مانگەکە لەئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە (21 - ی سێپتێمبەر)، وە دەشڵێم: جا ئەگەر گەڕانەوە بۆ بەرواری بەدری ئایەت و نیشانەکەی خەلیفەی اللە مەهدی جا لێرەدا ئەوا دانتان ناوە بە ڕووداوی درک کردنەکە لەبەرئەوەی ئەمە واتا هیلالی سەفەر هەردەبێت بەر لە ئیقترانی مەکەزی لەدایک بووبێت وەخۆریش لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا مانگ بووە بەهیلال، جا چۆن مانگی بەدر ڕوودەدات لەلای خۆرئاوا لە مەحاقی مەرکەزی ئێوەش دەزانن بەوەی کەوا لەلای خۆرهەڵات لە مەحاقی مەرکەزی ڕوودەدات لەبەرئەوەی هیلال دەست دەکات بەدروست بوون لە دوای جیابوونەوەکەی بۆ لای خۆرهەڵاتی خۆر، وەهەرچی ئەوەیە ئەگەر پێچەوانەکە ڕوویدا جا هیلال لەدایکبوو بەر لە ئیقتیران جا ئەمە دەبێتە هۆی وون بوونی هیلالەکە لە سەرەتاکانی مانگەکەو ئەستوربوونی هیلالەکە -انتفاخ الٲهلة- وە مانگی بەدری پێشوەختەش ڕوودەدات بەهۆی لەدایکبوونی هیلال کەوا لەلای خۆرئاوای خۆرەوەیە بەر لە ڕوودانی ئیقتیرانی مەرکەزی جا خۆر لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە لەکاتێکدا بووە بەهیلال، جا لەبەرچی ئەمە لەخەڵکانی جیهان دەشارنەوە کەوا بریتیە لە ئاگادارکەرەوەیەکی گەورە بۆ بەشەر بەوەی کەوا خۆر درک بەمانگ دەکات بەر لەوەی شەو پێش ڕۆژ بکەوێت بەهۆی تێپەڕبوونی هەسارەی سزای سەقەر؟! جا وەیل و سزا بۆ ئێوە لەلایەن اللە ی تاک و قەهارەوە، جا دواتر اللە لەعنەتەکەی خۆی و فریشتەکانی و هەموو خەڵکیش حەڵاڵ دەکات لەسەرتان.

    بەڵام منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ سەرجەمی بەشەر مانگی بەدر ڕادەگەیەنم کەوا ئایەت و نیشانەیەکی گەردوونیە لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی (20 - ی سێپتێمبەر) کەوا بەدری تەواو هەڵدێت لە مەغریبی ڕۆژی دووشەممە هەرچەندە سەرجەمی بەشەریش نەیانەوێت بەئیزنی اللە ی تاک و قەهار، فەرمانەکەش لەلایەن اللە وەیە بەوەی کەوا بەدری مانگی سەفەر ڕابگەیەنم لە دووشەممە کاتژمێر حەوت، جا ووریای توڕەییەکەی اللە بن وە ووریای مەکرو پیلانی اللە بن! دواتریش بەدری سەفەر بەڵگە بەسەر سەرجەم گەلانی بەشەردا دەهێنێتەوە لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەرواری بیستی سێپتێمبەری2021، دواتریش دەزانن ئەی ئەوانەی کەوا لەمەکرو پیلانەکەی اللە ئەمین و بێ باکن، جا هەرگیز لەجێگای اللە نە پاڵپشتێکتان هەیە نە بەسەرخەرێکیش ئەی ئەوانەی کەوا ڕێگاتان گرت لە گەلانی بەشەر لەبەرامبەر بەڕاستدانانی ئایەت و نیشانەکەی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی، وە مژدە بەئێوەو ئەوانەشی کەوا ئێوەیان بەڕاستداناوە دەدەین و خەلیغەی اللە مەهدیان بەدرۆ زانیوە بەوەی کەوا خۆر درکی کردبێت بەمانگ جا تێیپەڕاندبێت بەسزایەکی بەئێش لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە.

    ئەی اللە دەرگای سەرکەوتن بکەوە لەنێوانمان بە وەعدە حەقەکەت وەبەڕاستی دۆڕاوو ڕەنجەڕۆ بوو ئەوەی کەوا شاردیەوە -وقد خاب من دسّاها- لە زانایانی فەلەک وە هەموو خۆبەگەوەو زل زان و زۆردارێکی سەرسەختیش دۆڕاوو ڕەنجەڕۆ بووە لە بڕیاربەدەستە خراپەکارەکان! ئەی اللە بەڕاستی دڵم شکستی خواردووە جا سەرم بخە بەسەرخستنی قودره‌ت و باڵاده‌ست و توانایی خۆت ئەگەر بەڕاستی دەزانی کەوا تۆ منت هەڵبژاردووە بەخەلیفەکەی خۆت بەسەر سەرتاپای جیهان جا بەڕاستی تۆ پەرستراوی مەلەکوتی كەوا کارو فه‌رمانی خۆت به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نیت، جا ئارامم لێ بڕاو کاروبارەکانم دەبەمە لای اللە، ئەی اللە بەڕاستی من بەندەی تۆم بەداخی بەندەکانت نیم بەهەموویانەوە تا من دربخەن یا سەرم بخەن، جا ئەوەی کەوا باش و چاک بوو ئەوا بۆ خۆی باش و چاک دەبێت بەڕاستی پەروەردگارم دەوڵەمەندو بێ نیازو شایستەی سوپاسگوزاریە.

    ئەی اللە من شاهێدی دەدەم بەوەی کەوا تۆ منت هەڵبژاردووە بە خەلیفەکەت بەسەر سەرتاپای جیهانەوە جا ئەوان ڕوویان وەرگێڕا لەوەی کەوا مل وگەردنیان کەچ بکەن بۆ خەلیفەکەت، ئەی اللە جا ئەوەیان نیشان بدە کەوا مل وگەردنیان کەچ دەکات بەحەول و قوەتەکەت، ئەی اللە بەڕاستی تۆ شتێک ڕاناسپێری بەکەس تەنها ئەوەی لەتوانای خۆیدا بێت، جا هەرچەندە ئێمە ووریاو ئاگادارمان کردنەوە لە درێژکراوەیەکی تازە لە سەربازەکانت (زنجیرەکانی مێشولەیەک کەوا بەزانستەکەی نازانن) جا بەڕاستی ئەوان پێشوەختە کوفری خۆیان ڕاگەیاندو وتیان: ئەوە گۆڕانکاریەکی سروشتی ناسراوە! وەهەرچەندە ووریاو ئاگادارمان کردنەوە لە کارێگەری سزاکەت بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سزا کەوا لەدوای نهێنی کارەساتە کەش و ئاوو هەواییەکانە لە هەواو دەریایی و وشکانیدا ئەوا وتیان: ئەمانە کارەساتی سروشتین بەهۆی قەتیس بوونی گەرماوە! اللە ش مۆری ناوە بەسەر دڵەکانیاندا جا ئیمان ناهێنن.

    ئەی اللە ئەوانە تەنها هەسارەی سەقەریان شایستەیە (کەوا لەجێگایەکی نزیک لەزەوی دایكيانە ڕاستەوخۆ بۆیان) بەخودی خۆی زەوی هەسارەی سزا کەوا زیاترو زیاتر نزیک دەبێتەوە تاکو ئاسۆکانی ئاسمانیان لێ دادەپۆشێت لە باشورو باکورو خۆرهەڵات و خۆرئاواوە کەوا بەردبارانیان دەکات بە پارچە بەردی ئاگر، جا ئەوە بەسیانەو جێگاشیانە لەدوای مردنیان و ئەو شوێنەی تێیدادەمێننەوە کە خراپترین چارەنوسە، وە پیس و ناپاکه‌کان له‌سه‌ریه‌ک که‌ڵه‌که بکەو هه‌موویان بدە به مل یه‌کداو کۆیان بکەوە لە ئاگری دۆزەخدا، وە بەسزاکەشت جگە لە موجریم و تاوانکارەکان لەبەندەکانت هیدایەت بدە جا بەڕاستی تۆ دەورو گەمارۆی موجریم و تاوانکارەکانت داوە لەبەندەکانت لەهەموو خەڵکی جیهان، ئەی اللە وە ئەوانە هیدایەت بدە کە ئەگەر حەقیان زانی شوێنی دەکەون، بەڕاستی تۆ شارەزاو بینای بە بەندەکانت، بەچاوە ناپاک و خیانەتکارەکان دەزانی و بەوەش دەزانی کەوا سنگەکان دەیشارنەوە وەکارو فەرمانەکانیش هەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە، وەئەوەی کەوا عزەت و شکۆی دەوێت ئەوا عزەت و شکۆ هەمووی بۆ اللە یە، دواتریش دەزانن کە ئایا ناصر محمد یەمانی ڕاستی کردووە یان لە درۆزنانە؟ ئەی اللە جا قسەکە بهێنەجێ لەسەر موجریم و تاوانکارەکان ئەوانەی کەوا سته‌میان به‌رپاکرد له وڵاتان و خه‌ڵکیان چەوساندەوە جا خراپه و تاوان و گوناهی زۆریان ئه‌نجامدا جا سزاو خه‌شـم و قینی خۆت بڕژێنە به‌سه‌ریاندا بەڕاستی تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاماده‌ی و لەبۆرسەدای که تۆڵەیان لێ بسەنیت، دواتریش خراپەکارە بێ باوەڕەکان دەزانن کەوا سەرەنجام بۆ کێیە.

    وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربّ العالمين..
    خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
    _______________

ضوابط المشاركة

  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •