ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
19 - موحەڕەم - 1443 ک
27 - 08 - 2021 مـ
11:24 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...347#post360347
________


پەیدابوونی کۆڕۆناو نهێنی یە شاراوەکەی..

بسم الله الرحمن الرحيم..
ئەی گەلی بڕیار بەدەستەکان (سەرکردەی گەلانی بەشەر) لەسەرووی هەمووشیان سەرکردەی ئەمریکی ڕێزدار (جۆ بایدن)، ئەی ئایا پێم نەوتن بەوەی من لەلایەن اللە وە شتانێک دەزانم ئێوە نایزانن دەربارەی پەیدابوونی کۆڕۆناو نهێنی یە شاراوەکەی لەهەموو جیهان؟ وە حەق و ڕاستیش ڕوون بوویەوە بۆ ئەوەی حەقی دەوێت، جا با تەنها وشەی گەڕانەکەی لە ئینتەرنێتی جیهانیدا دابنێت بەم ووشەیە:
(زنجیرەی بەیان و ڕوونکردنەوەکانی مێشوولە شاراوەکە لە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی یەوە..)
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...945#post360945

جا ڕاستی دۆسیەی باس و خواسە تەواوەکە دەبینن دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سەرەتاوە تاکو کۆتایی، جا ئەوە بۆ ئەو کەسەیە خۆی ڕاسپاردووە بۆ خوێندنەوەی بەجدی و ڕاستگۆیی بەبێ گاڵتەکردن، جا تێیدا شیفای ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبینێت بەبێ پێکوتەو بەبێ دەرمان، وە تێیدا چارەسەرو قسەوگوفتارە یەکلاکەرەوەکە دەبینێت بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە لایەن ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی یەوە.

جا ڕووبکەنە تەرەنندی جیهانی ئەی گەلی بەسەرخەرەکان بۆ ڕزگارکردنی گەلانی بەشەر لە شەڕو خراپەی ئەو ڤایرۆسی کۆڕۆنایە وەحشەی کەوا دێت؛ وە شەڕو خراپەی هەسارە بچوکە هەژێنەرەکەش، وەکارەساتی هەسارەی سزای (القارعة)، جا چوزانی (القارعة) چیە؟! ئەوە کارەساتە گەورەکەیە کە زۆر سەخترو تاڵترەو لەسەر دەرگای هاتنیەتی؛ کە ئەوەتان بریتیە لەهەسارەی سزای (سەقەر)، جا چەندە ووریاو ئاگاداری بەشەرم کردەوە لە نزیکبوونەوەی هەسارەی سزا کە هێشتا لە ئاسۆی باکوردایە، جا لەدواوەی زەوی نزیکبۆتەوە بە تێپەڕداندنی هێڵی درێژی بازنەی جەمسەری جا خەریکە بەوەی لەناکاو هەڵبێت لەسەر خەڵکی زەوی لەلای باشوری زەویەوە.

وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی تاک و قەهار بەوەی ئێوە دواتر بازنەی هەسارەی سزای (سەقەر) دەبینن لەساتی هەڵهاتنەکەی لە باشوری زەویەوە جا بۆشایی ئاسمان لەباشوری خۆرهەڵاتەوە بۆ باشوری خۆرئاوا دادەپۆشێت جا کتوپڕ بۆتان دێت؛ کە ئەوەتان بریتیە لەهەسارەی سزای (سەقەر) کەوا ناوبەناوو سەردەمێک بۆ سەردەمێکی تر دەردەکەوێت لە ئاسۆی زەوی بەشەرەوە جا بەڕاستی بەهانەی نەما ئەوەی ئاگادارکرایەوە وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی تاک و قەهار بەوەی من نەهۆنراوەتان بۆ دەهۆنمەوە نە زێدەڕەویشم بەناحەق بە پەخشان وتن پەناش دەگرم بە اللە بەوەی لە نەزانان بم؛ لەوانەی قسە دەکەن لەسەر اللە و بەناوی اللە وە بێ ئەوەی بەدڵنیاییەوە بزانن، بەڵکو ئەوەتان ئەو هەسارەی سزایە (سەقەر) ەیە کەوا اللە بەڵێنی پێداون بە تێپەڕبوونەکەی لە ژیانی دنیادا لە محکەمی زیکری (قورئانی گەورە) لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی اللە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { خُلِقَ الْإِنسَانُ مِنْ عَجَلٍ ۚ سَأُرِيكُمْ آيَاتِي فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ ‎﴿٣٧﴾‏ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ‎﴿٣٨﴾‏ لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ‎﴿٣٩﴾‏ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ‎﴿٤٠﴾‏ } صدق الله العظيم [ الأنبياء ].

جا چەندەم ووریاو ئاگاداری بڕیاربەدەستەکان و سەرجەم گەلانی بەشەر کردەوە (بەدرێژایی شانزە ساڵ و چەند مانگێک) لەپشتهەڵکەرەکانی قورئانی گەورە بە بەڕاستدانەنانی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان (کەوا دەسەڵاتی زانستەکەی خەلیفەی اللە یە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان) جا زۆربەی خەڵکی ڕوویان وەرگێڕا بەکوفر کردن، وەدەشزانم دواتر باوەڕی پێدەهێنن (هەموو کافرو موسڵمانان) بەڵام لەو ساتەی لەناکاو بۆتان دەردەکەوێت و سزاتان دەدات لە شوێن و جێگایەکی نزیکەوە، سەرەڕای ئەوەی ئێستا کاریگەری دروستکردووە بە جەنگە کەش و ئاوو هەواییەکەی لەکاتێکدا هێشتا وا لەشوێنێکی دووردایە جا کاریگەری کردۆتە سەر خۆرو مانگ و زەوی و ئەوەش نەبووە هۆی ئەوەی پەندو ئامۆژگاری لێوەربگرن (لەوەی کەوا جیهان بەدەستیەوە دەناڵێنێت لە جەنگی کارەساتی گۆڕانکاریە کەش و ئاوو هەواییە کوژەرەکان) وە ئەوانەشی خاوەن بیردۆزی قەتیس بوونی گەرمین ڕێگایان لێگرتن لەبەرامبەر بەڕاستدانان و ڕزگارکردن وە ئێوەش ئەوانتان بەڕاست دانا لەدوای ئەوەی ئەوەیان بۆ ڕوون بوویەوە بەوەی بیردۆزەکەیان سەدا سەد هەڵەبووە بەهۆی ئەوەی دژی پێشبینیە ماوە درێژەکانیان بووە، وە ئێستاش وای لێهاتووە بۆتە ئەوەی مخالف و دژی بیردۆزی قەتیس بوونی گەرما بێت جا بیردۆزەکەیان ڕیسواو شەرمەزاربوو ئەوەشیان شاردەوە! وە بۆ سەرجەم ئەوانەی خاوەنی بیردۆزی قەتیس بوونی گەرمین ڕوون بوویەوە بەوەی ئەوان هەڵەبوونە لەکاتێکیشدا ئەوەیان شاردەوە! کەواتە هیچیان بۆ نیە تەنها ئەوە نەبێت خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڕاست دابنێن ئەوەی بەشەری ووریاو ئاگادارکردەوە لە شەڕو خراپەی هەسارەی سزا بەدرێژایی شانزە ساڵ و چەند مانگێک.

جا وا کاتی کۆتایی هاتنی بەدرۆخەرەوەکان هات بەهەسارەی سزا، جا دواتر اللە پێی لە شوێن و جێگایەکی نزیکەوە دەیانگرێت لە شەوی تێپەڕبوونەکەی سەرەڕای ئەوەی کاریگەری بۆیان دروست کردووە بەکاریگەری خستنە سەر کەش و ئاوو هەوای زەوی لەکاتێکدا هێشتا لە شوێن و جێگایەکی دووردایە ئەمەش نەبووە هۆی ئەوەی پەندو ئامۆژگاری لێوەربگرن و بەدرۆشیان زانی، وەحەتمەن دواتریش بڕوای پێدەکەن لە ڕۆژی ترس و تۆقینە گەورەکە، جا بڕوای پێدەکەن لەساتی گەیشتنەکەی جا ئەویش لە شوێن و جێگایەکی نزیکەوە دەیانگرێت هەروەکو ئەوەی بە پێشینانی خۆیان کرا لە پێشتردا، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { قُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَمَا يُبْدِئُ الْبَاطِلُ وَمَا يُعِيدُ ‎﴿٤٩﴾‏ قُلْ إِن ضَلَلْتُ فَإِنَّمَا أَضِلُّ عَلَىٰ نَفْسِي ۖ وَإِنِ اهْتَدَيْتُ فَبِمَا يُوحِي إِلَيَّ رَبِّي ۚ إِنَّهُ سَمِيعٌ قَرِيبٌ ‎﴿٥٠﴾‏ وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ فَزِعُوا فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ ‎﴿٥١﴾‏ وَقَالُوا آمَنَّا بِهِ وَأَنَّىٰ لَهُمُ التَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ‎﴿٥٢﴾‏ وَقَدْ كَفَرُوا بِهِ مِن قَبْلُ ۖ وَيَقْذِفُونَ بِالْغَيْبِ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ‎﴿٥٣﴾‏ وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشْيَاعِهِم مِّن قَبْلُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا فِي شَكٍّ مُّرِيبٍ ‎﴿٥٤﴾‏ } صدق الله العظيم [ سبأ ].

ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند..ئەی اللە شاهێدبە.

جا بێتاقەت مەبن و سڵ مەکەنەوە لە ڕاگەیاندن ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان (سوپا ئەلیکترۆنیەکەی ئیمام مەهدی) بۆ هەوڵی ڕزگارکردنی گەلانی بەشەر، جا وەیل و سزا بۆ ئەوانەی ڕێگا لەخەڵکی دەگرن لەبەرامبەر بەڕاستدانانی سزای ڕۆژە ناسۆرەکە کەوا لەبەر دەرگای هاتنیەتی، جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان وە ڕاکەن بۆ لای اللە و کتێبەکەی قورئانی گەورە بەڕاست دابنێن و شوێنی ئیمام مەهدی ناصر محمد بکەون، وە بشزانن اللە تۆڵەی زۆر توندو بەهێزە بۆ ئەوەی سەرپێچی اللە دەکات و خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەدرۆ دەزانێت، جا ئەوەی خەلیفەی اللە مەهدی بەدرۆ بزانێت ئەوا بەڕاستی دەسەڵاتی زانستی ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی بەدرۆ زانیوە کەوا بۆ هەموو زانایان و موسڵمانان ڕوون و ئاشکرایە.

وەئێستاش بەو پەڕی پوختیەوە دەڵێم:
ئەی موسڵمانان.. وا هەسارەی سزا گەیشت وە زۆر نزیکیش بۆتەوە، جا لاوازترینی ئیمان ئەوەیە خۆتان رزگار بکەن و بانگەشەکارە حەقەکەی لای پەروەردگارەکەتان بەڕاست دابنێن بەر لەوەی لەگەڵ موجریم و تاوانکارەکان بتان گرێت لەشوێن و جێگایەکی نزیکەوە، جا اللە بەتاک و تەنها بگرن و بەتەنها بیپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن و لە موشریک و هاوبەشدانەرەکان مەبن، وە کوفر بکەن بە تکاو شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەرگاری پەرستراو لەبەرئەوەی ئەمە شیرک و هاوبەشدانانە؛ وە شیرک و هاوبەشدانانیش ستەمێکی مەزن وگەورەیە لەخۆتان، وە بشزانن بەڕاستی اللە لەوە خۆشنابێت کەوا شیرک و هاوبەشی بۆ دابندرێت، جا لە اللە ی خاوەن تۆڵەی بەزەبرو توند بترسن بەر لە گەیشتنی هەسارەی سزا (هەسارەی دۆزەخ بە سزایەکی بەئێش).


وسلامٌ على المُرسَلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
خەلیفەی الڵە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
________