ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
15 - موحەڕەم - 1443 ک
23 - 08 - 2021 م
12:49 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=43211
____________


ڕاگەیاندنی مژدەیەک لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە..

بسم الله لا قوّة إلا بالله..
جا هەروەکو بڵێی هیچ شتێک ڕووینەداوە هەروەکو بڵێی خۆر درکی نەکردبێت بە مانگ! هەروەکو بڵێی مانگی ئەم موحەڕەمە 1443نەبووە بە بەدر هەروەکو بەڵێنمان پێدابوون بەحەق کە بەدری موحەڕەم تەواو بوو لەبەیانی (ڕۆژی شەممە لەبەرواری: 21 - هەشتی- 2021 ) بەر لەوادەی بەدرەکەی خۆی بەگوێرەی دەستپێکە فەلەکی و شەرعیەکەی مانگەکە، وەهەروەکو بڵێی بەدری موحەڕەم کەمی نەکردێت لە دەستپێکە فەلەکیەکەی، وەهەروەکو بڵێی بەدری موحەڕەم دواتر لەئێوارەی ئەمڕۆمان هەڵبێت: (دووشەممەی شەوی سێ شەم) بەگوێرەی دەستپێکە شەرعیەکەی بە بەدری تەواوەتیەوە! وەدواتریش سەرجەم موسڵمانان و خەڵکی جیهانیش سەیری دەکەن کەوا کەمبۆتەوە بۆ سەرجەمی تەماشاکاران بەچاوی دڵنیایی سەرەوە، وەبەهەمان شێوە دواتر لەم گوێیە دەچێتە ژوورەوەو لەویتر دێتە دەرەوە، هەروەکو بڵێی هیچ شتێک ڕووینەدابێت و خەفەتباریش نەبن، جا هەروەکو بڵێی ناصر محمد یەمانی لە درۆزنانە بە ڕاگەیاندنەکەی بەفەرمانی اللە لەچەندین ساڵدا لەکاتێکدا بەدرێژایی ئەم ماوەیە هەر ووریاو ئاگاداری بەشەر دەکەمەوە بەوەی کەوا خۆر درکی کردووە بەمانگ جا بۆتە هۆی ڕوودانی مانگی بەدری پێشوەختە وەکو ئاگادارکەرەوەیەک بۆ سەرجەمی بەشەرە پشتهەڵکەرەکان و خۆبەگەورەو زل زانەکان لەبەرامبەر شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەکەی.

وەئەوەی کەوا دەمەوێت فەتوا بدەم پێی بۆ سەرجەمی بەشەر بەقسەیەکی پوخت بریتیە لەوەی: هەرگیز اللە توشی هیچ سزایەکی خۆیتان ناکات ئەگەر هاتوو ناصر محمد یەمانی درۆزنێکی خراپەکاربوو کەوا بوختان و درۆی لەسەر اللە ی تاک:و قەهار هەڵبەستابێت بەوەی خەلیفەی اللە مەهدی بێت لەسەر هەموو خەڵکی جیهان وە بوختانکار بێت بەوەی کەوا دەڵێت بەڕاستی خۆر درکی کرددووە بەمانگ وەکو ئاگادارکەرەوەیەک بۆ بەشەر بۆ ئەوەتان کەوا دەیەوێت پێش بکەوێت لە بڕواهێنان یان خۆی دوابخات، وە بوختانکاریش بێت بە ڕاگەیاندنەکەم بۆ هەموو خەڵکی جیهان بە بەردەوامبوونی جەنگە کەش و ئاوو هەواییەکەی اللە (لەکەش و هەواو دەریایی و وشکانیدا) بەهۆی نزیکبوونەوەی ئەو هەسارە سزایەی کەوا پەروەردگارم فەرمانی پێکردووم بەوەی ووریاو ئاگاداری سەرجەمی بەشەرە پشتهەڵکەرەکانی پێ بکەمەوە لە زیکرەکەی لە تێپەڕبوونی هەسارەی سزا ئەوەی کەوا دواتر لەناکاو بۆ خەڵکی جیهان دەردەکەوێت لە باشوری خۆرو زەویدا جا لەشەوی تێپەڕبوونەکەی ئاسمانی دنیا دادەپۆشێت لەخەڵکی جیهان، جا کێ پەناتان دەدات لەسزای اللە ئەی موسڵمانان (ئەوانەی کەوا شوێنی بێباوەڕان کەوتوون لە بەرنامە ئیلحادیەکان بە پەروەردگاری هەموو جیهان)؟ جا بۆ کێ دەڕۆن لەدەست ئەو هەسارەی سزایەی کەوا دواتر ئاسمانتان لێ دادەپۆشێت جا ئاسمان وون دەبێت و هیچ شتێکی لێ نابینن بەهۆی گەورەیی قەبارەی تیرەی هەسارەی سزا؟

جا خەیاڵی ئەوە بکەن ئەی بەندەکانی اللە ئەو ترس و تۆقینە گەورەیە چۆنە لە شەوی تێپەڕبوونی هەسارەی سزای سەقەر ئەوەی کەوا دواتر لەناکاو بۆتان دەردەکەوێت لە باشوری زەوی و خۆرەوە جا لەساتی هەڵهاتنەکەی لەباشوری زەویەوە ئاسمان دادەپۆشێت جا هەسارەیەکی گەورە لەڤەبارەدا دەبینن کەوا بەسەرتاندا هەڵدێت لە باشورو باشوری خۆرهەڵات و باشوری خۆرئاواوە لەبەرئەوەی دواتر ئاسۆ دادەپۆشێت لەساتی دەرکەوتنەکەی لەسەرتان جا تیرەی بازنەکەی هەسارەی سزا دەبینن کەوا سەرجەمی لای باشوری زەویتان دادەپۆشێت لەو پەڕی باشوری خۆرهەڵاتیەوە بۆ ئەوپەڕی باشوری خۆرئاوای، جا لەپاشان بۆشایی ئاسمانی لای خۆرهەڵاتتان دادەپۆشێت، وەبەهەمان شێوە بۆشایی ئاسمانی لای خۆرئاواشتان دادەپۆشێت، وە بۆشایی ئاسمانی لای باکوریشتان دادەپۆشێت جا ڕۆشنایی خۆرتان لێ دادەپۆشێت و نایینن، جا بە بەردی لەئاگرو مس زەوی بەردباران دەکات جا بۆ دوژمنەکانی اللە و خۆبەگەورەو زل زانەکانی دەهاوێژێت لەبەرئەوەی ئەم هەسارەیە زاڵ دەبێت بەفەرمانی پەروەردگارەکەی بەسەر بینینی دڵی بەشەرەکان جا دڵە ڕووناکەکان لە دڵە تاریکەکان جیا دەکاتەوە هەروەکو چۆن دایکانیان دەتوانن ڕۆڵەکانیان لەیەکتر جیابکەنەوە جا ڕوخساری ئەو منداڵانەیان دەناسنەوە کەوا پەروەردەیان کردوون، بەهەمان شێوە هەسارەی دۆزەحیش لە جێگایەکی نزیک لەزەویەکەتان دایكيانە (فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ) جا چوزانی ئەوە چیە؟ ئەوە ئاگرێکی زۆر سوتێنەرو بڵێسەدارە!

جا کوا ڕێگای دەربازبوون ئەی گەلی بەشەر لەو شەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت؟ جا لەسەر چاکەکارانیش ساردو سەلامەت دەبێت، جا چەندەم بەشەر ووریاو ئاگادارکردەوە بەوەی کەوا خۆر درکی کردووە بەمانگ؟ ئێوەش اللە و خەلیفەکەیتان بەڕاست دانەنا و شوێنی بەربەستدانەرە بەدرۆخەرەوەکان کەوتن.

لەوەیە سەرجەم پرسیارکاران بیانەوێت بڵێن: ئەی ناصر محمد بەڕاستی ئێمەی سەرجەمی بەشەر وا دادەنێین کەوا هاوبەشین لەوەی نەزانین بە زانستە فەلەکیەکانی خۆرو مانگ، وە کەس لەم قسەیەشت تێناگات تەنها زانایە فەلەکیە پسپۆرو تایبەتمەندەکان نەبن؛ جا لەپاش ئەوە وەڵامی پرسیارکاران دەدەمەوەو دەڵێم: سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە بەوەی کەوا سەرجەمی زانایانی فەلەکی لەبەشەر دەزانن بەوەی خۆر بەڕاستی درکی کردووە بەمانگ جا عزەت و لوت بەرزی بەگوناهەوە گرتوونی دۆزەخیشیان بەسە کەوا خراپترین جێگای مانەوەیە، جا لەبەرامبەر ڕاگەیادنی دان نان بەحەق بۆ هەموو خەڵکی جیهان بێدەنگ بوون، ئەم قسەیەشیان شاردەوە بەسەرکردایەتی وەکالەی ناسای ئەمریکی لەکاتێکیشدا دەزانن بەوەی بەڕاستی خۆر درکی کردووە بەمانگ، وەهەرچی ئێوەشن ئەی گەلی بەدرۆخەرەوەکان (لە عەرەب بەتایبەت و عەجەم بەگشتی) دەرانن بەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی کردووە بەمانگ لە میانەی هەڵهاتنی مانگی کەموکورتەوە بەگوێرەی دەستپێکە شەرعیەکەی لە ئێوارەی ئەمڕۆتان: (دووشەممەی شەوی سێ شەم)، جا بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن کەوا بەڕاستی مانگ بەدرەکەی تەواو بووە (لەشەەمەو یەکشەممەدا) لەلای ئەوانەی خاوەن دەستپێکە فەلەکیەکەن، وە کەمیش بۆتەوە (لە شەوی دووشەممە) لەلای ئەوانەی خاوەن دەستپێکە شەرعیەکەن بەگوێرەی دەستپێکی هیلالەکە، جا چۆن بەدر کەم دەبێتەوە لە شەوی پانزەهەمی مانگی موحەڕەم لەئێوارەی ئەمڕۆتان دووشەممەی شەوی سێشەم؟! جا هەموو بەڵگەو حوجە تێرو تەواوەکان هەر بۆ اللە یە.

جا لەکەیەوە مانگی (بەدر) تان لەسەر هەڵهاتووە لە شەوی ناوەڕاستی مانگی ڕۆژی چواردەی شەوی پانزەهەم لەدوای نوێژی عیشادا ئێوارەی ئەمڕۆتان بەگوێرەی بینینە شەرعیەکەی چواردەی موحەڕەم؟!
لەبەرئەوەی هیچ یەکێک لەحەڵکی جیهان هیلالی موحەڕەمی نەبینیوە تەنها لە ئێوارەی (ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم) نەبێت؛ جا چۆن لەشەوی ناوەڕاستی مانگی موحەڕەمدا نایەت بە گوێرەی بینینە شەرعیەکەی بەهەمان شێوە شەوی ناوەڕاست (شەوی سێ شەممە)؟! جا کێیە ئەوەی کەوا دواتر شاهێدی دەدات بەوەی مانگی بەدر ئێوارەی ئەمڕۆمان (دووشەممەی شەوی سێ شەممەیە) نە لە ڕوانگەی هەڵهاتنی مانگ و نە لە ڕوانگەی بەدرەکەش؟ جا هیچ بەهانەو عوزرێکتان نیە لەبەردەستی اللە لەبەرئەوەی ئێوە دەزانن بەوەی یەکەم سەلماندنی بینینی هیلالی موحەڕەم بریتی بوو لە ئێوارەی (ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم) لەسەرتاپای جیهان، وە لەبەرئەوەی کەوا خۆر درکی کردووە بەمانگ جا هیلالی موحەڕەم لەدایک بووە (لەڕۆژی شەممە) و خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا بووە بەهیلال ( ئێوارەی یەکشەممەی شەوی دووشەم) و هیچ یەکێکیش لەجیهان هیلالی موحەڕەمی نەبینیوە تەنها (ئێوارەی دووشەممەی شەوی سێ شەم نەبێت -یەکی موحەڕەم)،، جا چۆن شەوی ناوەڕاستی مانگی ڕوونادات لە ئێوارەی (ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم)؟ ئایا تێناگەن؟! جا ئایا سوک و گاڵتەجاڕەکان لە زانایە خۆبەگەورەو زل زانە فەلەکیەکان سوکایەتیان بە عەقڵەکانتان کردووە ئەوانەی کەوا ئایەت و نیشانەی درک کردنەکەی خۆرو مانگیان بۆ ڕوون بوویەوە جا لە خەڵکی جیهانیشیان شاردۆتەوە؟! وە ئایەت و نیشانەی درک کردنە گەردوونیەکەیان بەدرۆزانی لەکاتێکیشدا بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن بەڕاستی خۆر درکی کردووە بەمانگ لە سەرەتای مانگی موحەڕەمەوە.

وەهەرچی خەڵکیشن بەگشتی جا ئەوە دواتر هەموویان بەدری مانگی موحەڕەمیان بۆ ڕوون دەبێتەوە لە ئێوارەی ئەمڕۆمان(دووشەممە)، دواتریش اللە لەعنەت لە زانایانی فەلەکی دەکات و لەعنەتەکەی خۆی و فریشتەکانی و هەموو خەڵکیشیان لەسەر حەڵاڵ دەکات جا لەعنەتیان لێدەکات بە لەعنەتێکی گەورە وەهەرگیزیش جگە لە اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆیان نادۆزنەوە، وە ئەولیاکانیشیان لە کاربەدەست و وتاربێژانی مینبەرەکان و سەرجەم تاوانکارەکانیش لەجیهان هەرکاتێک اللە بیەوێت و ویستی لەسەربێت دواتریش دەزانن.

جا چاوەڕوان بن منیش لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕێم بۆ حوکمەکەی اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
____________