الموضوع: چۆن مانگ پڕ دەبێت بەر لە ڕووداوی خۆرگیران؟!..ئەی اللە لێت دەپاڕێینەوە با لەعنەتی اللە لەسەر درۆزنان بێت..

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي چۆن مانگ پڕ دەبێت بەر لە ڕووداوی خۆرگیران؟!..ئەی اللە لێت دەپاڕێینەوە با لەعنەتی اللە لەسەر درۆزنان بێت..


    - 1 -
    ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
    15 - ذو القعدة - 1442 ک
    25 - 06 - 2021 م
    10:26 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=42729
    ______________


    چۆن مانگ پڕ دەبێت بەر لە ڕووداوی خۆرگیران؟!..ئەی اللە لێت دەپاڕێینەوە با لەعنەتی اللە لەسەر درۆزنان بێت..

    ئەی گەلی زانایانی فەلەک، هیچ گفتوگۆیەک نیە لەنێوان من و ئێوەدا دەربارەی نیشانەی درک کردن لەدوای ڕاگەیاندنی موباهەلەکە، بەڵام ئەی ملهم هندی و ئەوەشی کەوا هاوشێوەی ئەوە لەزانایانی فەلەکی ئەوانەی ڕێگا دەگرن لەموسڵمانان لەبەرامبەر نیشانەی درک کردن پێتان دەڵێم لەعنەتی اللە و فریشتەکان و هەموو خەڵکیشتان لەسەر بێت ئەگەر بێتو بەڕاستی خۆر درکی نەکردبێت بەمانگ جا هیلال لەدایک بووبێت بەر لەخۆرگیران و لەگەڵ خۆردا کۆببێتەوە لەکاتێکدا مانگ بووە بەهیلال هەروەکو لە هیلالی ذي القعدەی ئەمساڵتان 1442 ڕوویدا یان لەعنەتی اللە لەسەر ناصر محمد یەمانی بێت ئەگەر لەدرۆزنان بوو.

    جا ئەگەر ئێوە پشتڕاستن لەوەی زانستە فیزیاییەکەتان لاینەداوە بەهۆی نیشانەکانی درک کردنە گەورەکان، جا ئەگەر یەک تۆزقاڵ پیاوەتیتان لەلا هەبێت ئەوا یەکێک لەزانا فەلەکیە بەناوبانگەکان یان کۆمەڵێکیان یان هەموویان دێنە پێش جا لەلای اللە دەپاڕێینەوە هەموومان جا با لەعنەتی اللە لەسەر درۆزنان بێت، وەئەگەر ئەوەشتان نەکردو ڕاتان کرد لە داواکردنی موباهەلە ئەوە هەرگیز ئەوەیان سودتان پێناگەیەنێت، لەبەرئەوەی ئێوە حەق بێ دەنگ دەکەن لەکاتێکدا دەشزانن بەدرەکانی ذِي القعدة دوو شەوە کەوا بریتین لە ئێوارەی شەوی بیست و سێی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنج شەم؛ هەرلەبەرئەوەش ئاوابوونی مانگتان بینی لە کاتی نوێژی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممەدا، وەهەرچی شەوی هەینی شەوی شانزەیە جا ئەوا مانگی بەدر ئاوا دەبێت لەمیانەی کاتی سێبەردا لەدوای نوێژی بەیانی وە لەئاوابوونەکەشی دوا دەکەوێت لەیەمەن هەرکاتێک کەوا ڕوومان کردە خۆرئاوا بۆ هەڵهاتنی خۆر، وەهەرچی ئێوارەی ئەمڕۆمانە ئەم هەینیە (شەوی شەممە) جا ئەوە بریتیە لە شەوی حەڤدەهەم بەگوێرەی درک کردنەکە وەهەرگیزیش مانگ هەڵنایەت تەنها لەتاریکاییدا نەبێت لەکاتی نوێژی عیشادا، جا لەکەیەوە ئەی گەلی بەشەر مانگ هەڵدێت لەشەوی ناوەڕاست لە تاریکایی لەکاتی نوێژی عیشادا؟! وەلەکەیەوە مانگی شەوی ناوەڕاست خۆری لێ هەڵدێت لەکاتێکدا هێشتا بەرزە لە ئاسۆی خۆرئاواوە بەر لەئاوابوونەکەی؟! جا ئەوەیە کەوا دواتر دەیبینن بە ئیزنی اللە لەئێوارەی ئەمڕۆمان لەم هەینیەدا (شەوی شەممە) ی شەوی ناوەڕاستی چاوەڕوانکراو کەوا مانگ هەڵدێت لە تاریکایی لەماوەی کاتی نوێژی عیشاداو ئاواشدەبێت لەکاتێکدا دەستی کردووە بەکەمبوونەوه بۆ تەماشاکاران و بەچاوی سەرەوە لەدوای هەڵهاتنی خۆر؛ بەڵکو دواتر ئاوا دەبێت لەکاتی چێشتەنگاوی خۆردا، وە لەکەیەوە لەشەوی ناوەڕاستی مانگی قەمەری هەڵهاتنی مانگ دوادەکەوێت تاکو چونەناو قوڵایی تاریکی لەماوەی کاتی نوێژی عیشادا؟! جا وەرنە پێش بۆ موباهەلەکردن ئەگەر ئێوە پیاون ئەی محمد عودە وە ئەی ملهم هندی وەئەی ئەندازیار تادرس و ئەوەشی کەوا هاوشێوەی ئەوانە لە زانایانی فەلەکی لە عەرەب و عەجەم بەیەک ئاست (بەموسڵمانان و کافران و مولحیدانەوە) جا هیچ گفتوگۆێەک نیە لەنێوان من و ئێوەدا، جا ئەوە ماوەی شانزە ساڵە لەوماوەیەدا دەزانن بەوەی خۆر بەڕاستی درکی بە مانگ کردووە جا هیلال لەدایک بووە بەر لە خۆرگیران وە خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا بووە بەهیلال و ئێوەش هەر نکۆڵی لەوە دەکەن لەکاتێکیشدا دەزانن؛ ئەوەش لەنەزانینتانەوە نیە بەڵکو بەئەنقەستە لەلایەن خۆتانەوە بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکە لەخەڵکی جیهان بە خۆبەگەورەو زل زانی و غروریەوە، هەرچەندە منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی نکۆڵی لە زانستەکانی فەلەکی ناکەم، بەڵکو دواتر اللە لەعنەتتان لێدەکات بەلەعنەتێکی گەورە بەهۆی شاردنەوەی نیشانەی درک کردنەکە لەخەڵکی جیهانەوە جا حەشرتان دەکات لەگەڵ دەستەی مولحیدەکان؛ بەڵکو لە دەستەی شەیتانە جن و ئینسانەکان.

    خۆ ئەگەر دانتان نابوایە بە ئایەت و نیشانەی درک کردن ئەوا خەڵکی جیهان نەدەکەوتنە جەنگێکەوە لەلایەن اللە وە بەهۆی سەربازە بچوکەکانی اللە (ئەوەی کەوا ناوتان لێناوە کۆڕۆنا)، وە سەدان جاریش پێمان وتن: کە ئەوە کۆڕۆنا نیە بەڵکو بوونەوەری زیندوون لە هەوای ئازاددا دەفڕن هەروەکو شەپۆڵی مەلەکاری کوللەکان لەهەوادا، بەهەمان شێوەش ڤایرۆسەکانی خوێن ئەی نەوەی ئادەم، وەهێشتاکە درێژکراوەکەی بەردەوامە لە گەورەترەوە بۆ گەورەتر بۆ سزایەکی سەخت، وەپێشتریش سەرجەم تەحەددایەکانمان بەحەق ڕوون کردۆتەوە کەوا لە بەیان و ڕوونکردنەوە زووەکاندا بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکە دەیبینن لە یەکەم بەیاندا لەبەرواری (پێنجی سێی 2020 کەوا ڕێکەوتی دەی ڕەجەبی 1441) ـە وەئەوەشی لەدوای ئەودا دێت لەزۆرێک لە خاڵە تەحەددایەکان دەربارەی ڤایرۆسەکانی کۆڕۆنا کەوا کۆڕۆناش نیە؛ بەڵکو ئەوە سزای خوێنە ئەی نەوەی ئادەم.
    (https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=43316)

    وەهەرچی پێکوتەکانیشتانە جا ئەوە لەکۆتایی مەیدانەکەدا هەروەکو دەتانبینم دواتر پێشدەکەون لە کاتێکی نزیکدا بۆ فڕێدانی لە زبڵدانەکانی زەوی و کۆتایی هێنان بەهەموویان وە شاگەشکە دەبن بە پیلانەکەی کۆڕۆنا بەشێوەیەک کەوا حسابتان بۆی نەکردووە.

    بەهەرحاڵ دەگەڕێینەوە بۆ لای زانایانی فەلەکی و دەڵێین: ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان (بۆ ئەوەتان کەوا باوەڕی بە اللە و ڕۆژی دوایی هەیە)، جا لەبەرئەوەی شەوی بەدری یەکەم ئێوارەی چوارشەممەی شەوی پێنج شەممەیە جا ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە بەم تویتەیە کڵپە پێبدەن کەوا بە ناونیشانی بەیان و ڕوونکردنەوەکەیە بەم شێوەیە: چۆن مانگ پڕ دەبێت و دەبێت بە بەدر لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنج شەممەدا بەر لە خۆرگیران جا خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا بووە بەهیلال؟ جا سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت هەر لەوکاتەوەی کەوا اللە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە ئەوە ڕووینەداوە وەئەوەشی لەمەودوا دێت گەورەترە؛ بەدرۆزانینتان بۆ نیشانەی درک کردن و جەنگە کەش و ئاوو هەواییەکان لەلایەن پەروەردگاری خۆرو مانگ و کەش و ئاووهەواو زەویەوە.

    وە ئەوەی کەوا دەمەوێت بیڵێم ئەی گەلی بەسەرخەرەکان ئەوەیە با ئەمڕۆ تەرکیزتان لەسەر ئەم ترێندە بێت بەم ناونیشانە: (#چۆن_مانگ_پڕدەبێت_بەر_لەڕوودانی_خۆرگیران) لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنج شەممەدا؟ وەهەرگیزیس جگە لەیەک وەڵام هیچی تر نادۆزنەوە کەئەویش بریتیە لەوەی: جا هەردەبێت هیلالی ذي القعدە لەدایک بووبێت بەر لە خۆرگیران و خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا مانگ بووە بەهیلال.

    ئەی اللە بەڕاستی ئەوە گەیاندم..ئەی اللە شاهێدبە، حوکمیش بۆ اللە ی چاکترین جیاکەرەوەکانە، وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..

    خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد.
    ________________

  2. افتراضي زانیاری فەلەکی كەوا دەستی لێ هەڵناگرین تاکو هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاوا..

    - 2 -
    ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
    16 - ذو القعدة - 1442 ک
    26 - 06 - 2021 م
    10:36 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.p...480#post353480
    ___________

    زانیاری فەلەکی كەوا دەستی لێ هەڵناگرین تاکو هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاوا..

    سەلامی اللە و ڕەحمەت و بەرەکەتەکەی و نیعمەتی ڕازی بوونەکەیتان لەسەربێت..
    ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە، بەڕاستی من لەوساتەی کەوا پێتان دەڵێم: شەوی بەدری یەکەم بەر لە خۆڕگیران ئەمە لەبەرئەوەی سەرەتای ذي القعدە بەگوێرەی درک کردنەکە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنج شەممە بوو، بەومانایەی کەوا هیلالی ذي القعدة لەدایک بوونەکەی دەست پێکردووە لە میانەی ڕۆژی چوارشەممەوە وەخۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا مانگ بووە بەهیلال، وەهەرلەبەرئەوەش شەوی بەدری یەکەم بریتیە لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنج شەممە وە مانگیشی تێدا هەڵدێت بە پڕی بۆ تەماشاکاران جا دەگاتە لوتکەی بەدری تەواوەتی لە بەیانی پێنج شەممەدا، وەبەهەمان شێوە بەدری تەواو هەڵدێت لەدوای ئاوابوونی خۆری پێنج شەممەی شەوی هەینیدا بەڵام لەمیانەیدا دەست دەکات بە کەم بوونەوە لەبەرئەوەی شەوی شانزەش بەهەمان شێوە بەدری تەواوەتیە، بەڵام دەست بەکەم بوونەوە دەکات بەڕاددەی چەند دەزوویەک لە بەیانی هەینیداو بە کەموکورتیەوەش هەڵدێت لەشەوی حەڤدەی شەوی شەممەوە وەلە تەواوی کاتژمێر هەشتی ئێوارەشدا تەنها پێنج خولەکی نەبێت لەکاتی هەڵسانی نوێژخوێنان بۆ نوێژی عیشا بەکاتی صەنعا لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی شەوی شەممەدا هەڵدێت لەکاتێکدا کەموکورتە (کەمبۆتەوە)؛ ئەمەش واتە شەوانی بەدر بۆ مانگی ذي القعدة شەوی پێنج شەممەیە خودی ئەو شەوەی کەوا چەند دەزوویەکی ماوە (وەهەرلەم ماوەیەشدا تەواو پڕ دەبێت) و لەشەوی هەینیش بەدر بەتەواوی هەڵدێت بەڵام کەم دەبێتەوە لە میانەی ڕۆژی هەینیدا، هەر بۆیەش لەدوای ئاوابوونی خۆری ڕۆژی هەینی شەوی شەممەدا بەکەم و کورتیەوە هەڵدێت هەر لەسەرەتاوە وە لەدوای چونە ناو تاریکاییەوەش لەئێوارەی ڕۆژی شەوی شەممەدا هەڵدێت، جا ئەمە شەوی حەڤدەهەمە بەگوێرەی درک کردنەکە، وەئەمەش واتە بەڕاستی مانگ لەئێوارەی چوارشەممەی شەوی پێنج شەممەدا هەڵهاتووە (شەوی ناوەڕاست) جا بەیانی پێنج شەممە لوتکەی بەدرەکە تەواو بوو بەکاتی صەنعا وەبەهەمان شێوە هەینی هەڵهات لەکاتێکدا هێشتا بەدری تەواوبوو وە لە میانەی ڕۆژی هەینیدا کەمبوویەوە هەرلەبەرئەوەش بەکەموکورتیەوە هەڵهات لەئێوارەی ڕۆژی هەینی (شەوی شەممە)دا، وەهەرگیزیش مانگ ئاوا نابێت تەنها لە چێشتەنگاوی شەممەدا نەبێت لەبەرئەوەی دواتر خۆر هەڵدێت لە ڕۆژی شەممەو مانگیش هێشتا ئاوا نەبووە لەبەرئەوەی شەممە شەوی حەڤدەهەمە بەگوێرەی درک کردنەکە؛ بەو مانایەی کەوا شەوانی بەدر دوو شەوە، جا هەرچی شەوی بەدری یەکەمە ئەوا شەوی ناوەڕاستە (کە چەند دەزوویەکی لێ کەمە) جا لە بەیانی پێنج شەممەدا دەگاتە لوتکەی بەدری تەواوەتی، وە لوتکەی بەدرەکەش بەردەوام دەبێت لەماوەی ڕۆژی پێنج شەممەدا جا بەدری تەواو هەڵدێت لەشەوی هەینی (شەوی شانزەهەم) لەکاتی هەڵهاتنەکەی لەبەرئەوی قۆناغی لوتکەی بەدری یەکەم و تەواوبوونەکەی لەشەوی ناوەڕاستدا ڕوودەدات پاشان تەواوبوونی لوتکەی بەدری تەواوەتی، وەهەرچی شەوی شانزەهەمە کەوا بریتیە لە شەوی هەینی جا ئەوەیان شەوی بەدری دووەمە کەوا تێیدا بەدری تەواوی سەداسەدی لێ هەڵدێت لە سەرەتایدا وە دەستیش دەکات بەکەمبوونەوە لەمیانەیدا وەئاواش دەبێت لە ماوەی کاتی سێبەردا، وهەرچی شەوی حەڤدەهەمە جا ئەوە لە کاتی تاریکایی شەودا هەڵدێت بەکەموکورتیەوە وە ڕۆژیش لەلای خۆرهەڵاتیەوە هەڵدێت و مانگیش بەرزە لەئاسۆداو هێشتا ئاوا نەبووە، جا بزانن بەوەی کەوا ئەمە بریتیە ڵەشەوی حەڤدەهەم وەبشزانن بەوەی کەوا حسابی ڕۆژو مانگەکان بەو پەڕی وردیەوە بەبێ هەڵە لەلای خۆرئاواوەیە، جا ئەوە زانیاری و کاتی فیزیاییە لە حسابی (کتێبەکەی اللە) دا بۆ شەوانی بەدر؛ کە بریتین لەو شەوە ناوەڕاستەی بریتیە لە شەوی پانزەهەم کەوا مانگی تێدا هەڵدێت کە چەند دەزوویەکی لێ کەمەو لەبەیانیشدا سەداسەد تەواو دەبێت، وەبەهەمان شێوە لەشەوی شانزەهەمدا بەسەداسەد هەڵدێت بەڵام لەمیانەیدا دەست دەکات بەکەمبووونەوە، جا لەسەر زانست بن وە ئەم یاسا فەلەکیە بنەڕەتیانە دەربارەی شەوانی بەدر بەگوێرەی درک کردنەکە فێری بەسەرخەرە تازەکان بکەن.

    وەهەرچی ئەوانەن کەوا خاوەن دەستپێکی مانگی شەرعین جا ئەوە بەگوێرەی بیینی هیلالەکەیە بەچاوی دڵنیایی سەرەوە بۆ ئەوەی کەوا دەیەوێت بچێتە ماڵەکانەوە لەدەرگاکانیەوە ئەمەش تاکو بۆ بەشەر ڕوون ببێتەوە بەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی کردووە بەمانگ، جا ئایا لەهەواڵەکە گەیشتن ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان و ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن هەمووتان؟؟

    وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربّ العالمين..
    براتان خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
    __________

    هەینی 25 - يونيو - 2021
    کاتژمێر 09:45 ئێوارە

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 18-05-2021, 01:51 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 01-01-2021, 04:44 PM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 31-10-2020, 04:01 PM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 02-11-2019, 01:30 PM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 30-10-2019, 02:10 PM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •