ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
03 - شەوال - 1442 ک
15 - 05 - 2021 م
6:40 ئێوارە
(بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى)

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://www.mahdialumma.com/showthread.php?t=42467
____________

سەردەمی لوتکەی فەسادو خراپەکاری یەهودە سەهیۆنیەکان هات لە زەوی مزگەوتی ئەقصادا..

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە و نیعمەتی ڕازیبوونەکەیتان لەسەربێت، وە جەژنیشتان پیرۆز لەئێوەو هەموو موسڵمانان..

جا سەبارەت بە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ئەوا جەژن لەلای ئەودا خۆشی و کامەرانی نیە، جا دڵم بەئازارە بەڕەچاوکردنی ئەو تاوانکاری و خراپەکاریەی کەوا لە گەلی فەڵەستینیدا ڕوودەدات، بەڵام اللە بەڕەحم و میهرەبانترە لە بەندەکەی بۆیان، وەچاوەڕێی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی ئەو دەکەین بۆ پەلەکردن لە جێگیر بوون و کردنەوەی دەرگای سەرکەوتنێکی ئاشکرا بەحەول و قوەەکەی خۆی وە چەند ڕووداوێکی بە پەلە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە، جا هیچ حیلەو هۆکارێک لەبەردەستدا نیە بەڵکو غیرەتی گەلان لەسەر مزگەوتی ئەقصاو موسڵمانان لە فەڵەستین ببێتە هۆکارێک بۆ زیندووکردنەوەی دڵەکانیان و یەکخستنی ڕیزەکانیان، وە ئەوەی قورسە لە سەرکردەکانی موسڵمانانە بەعەرەب و عەجەمەوە، بەتایبەتی ئەو کاربەدەست و بڕیاربەدەستانەی کەوا کاریگەربوون لە عەرەب و عەجەم، دواترش سەیر دەکەین تا بزانین اللە چی دەکات جا ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو یان ئەوەتا کردنەوەی دەرگای سەرکەوتن یاخود فەرمانێک لەلایەن اللە وە ڕاستەوخۆ بە کن فیکون (بەبوون بە بەراز) جا اللە لەعنەت دەکات لەوەی کەوا خۆی دەیەوێت بە لەعنەتێکی گەورە! جا دەستدرێژیکردن لەسەر حەرامکروەکانی اللە بۆ جیاکردنەوەی پیس و پاکە بۆ موسڵمانان لەنێوانیان، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {فَتَرَى الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ يُسَارِعُونَ فِيهِمْ يَقُولُونَ نَخْشَىٰ أَن تُصِيبَنَا دَائِرَةٌ ۚ فَعَسَى اللَّهُ أَن يَأْتِيَ بِالْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍ مِّنْ عِندِهِ فَيُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا أَسَرُّوا فِي أَنفُسِهِمْ نَادِمِينَ ‎﴿٥٢﴾‏ وَيَقُولُ الَّذِينَ آمَنُوا أَهَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ ۙ إِنَّهُمْ لَمَعَكُمْ ۚ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فَأَصْبَحُوا خَاسِرِينَ ‎﴿٥٣﴾‏ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ‎﴿٥٤﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ به ڕوونی ده‌بینی ئه‌وانه‌ی دڵیان نه‌خۆشه به‌په‌له ده‌چن بۆ لایان (به زمانی حاڵ) ده‌ڵێن ده‌ترسین به‌ڵایه‌کمان تووش بێت یان کاره‌ساتێکمان به‌سه‌ر بێت جا دوور نیه و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه اللە سه‌رکه‌وتن ببه‌خشێت (به ئیمانداران) یاخود به‌شێوه‌یه‌‌کی یه‌کسه‌ریی به فەرمانێک له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (سه‌رکه‌وتنیان پێببه‌خشێت) ئه‌وکاته باوه‌ڕلاوازان په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نهێنی و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندا شاردبوویانه‌وه‌ (52) ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه ده‌ڵێن ئایا ئه‌و دووڕووانه ئه‌وانه‌ن که سوێندیان به اللە ده‌خوارد و بە ھەوڵی ئیمانەکەیان که گوایه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتانداین؟! که‌چی کاره‌کانیان پووچه‌ڵ بوه‌وه‌و خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ند و مایه پووچ بوون (53) واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وه له ئاینده‌دا اللە که‌سانێک ده‌هێنێت کە اللە خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە جن و بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی اللە داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن (بە بەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک بەبانگەوازکردن) له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی اللە یە که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت وە اللە ش فراوانگیرو زانایه (54).

جا ڕووداوە گەورە یەک لەدوای یەکەکان نزیکبوونەتەوە، وە بشزانن بەوەی کەوا ڕق و قینەکەی اللە گەورەترە، وەئەی خۆشەویستەکانم لەڕێی اللە هەموو حاڵێک وتارو قسەی خۆی هەیە، جا ئەم بەیان و ڕوونکردنەوە تازەیە بەیادهێنانەوەی کۆتاییە بۆ موسڵمانان دەربارەی ئەوەی کەوا ڕوودەدات لە فەڵەستین و مزگەوتی ئەقصا لەلایەن دوژمنە سەهیۆنیەکان لەکۆتاییەکانی ڕەمەزانەوە، لەبەرئەوەی ئەوان چونەتە ناو سەردەمی گەورەترین فەسادو خراپەکاریە گەورەکەیان، جا هەرچەندە وێرانکاری بکەن ئەوا بەڕاستی وا سەرکەوتنی اللە هات، دواتریش اللە تۆڵە بۆ نەفسی خۆی و ماڵەکەی دەکاتەوە (وە بەدەستەکانی ئێوە) وە بۆ بەندە یەکڕیزو یەکگرتووەکانی لەدەوری مزگەوتی ئەقصاو سەرجەم ستەم لێکراوەکان لە جیهان جا خەفەتبار مەبن لەوەی کەوا دواتر اللە بە خۆەگەورەو زل زانەکانی دەکات، جا سوێند بە اللە من لە سەرسامیەکی توند دام دەربارەی بەسەرخەرەکانم،؛ بەوەی کەوا چۆن حەزو تەماحی هیدایەتی خۆبەگەورەو زل زانەکان دەکەن کە ئەگەر ئەوانە بێتو ڕێگای حەق ببین نایگرنە بەر هەرچەندە بشزانن بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە بەوەی کەوا من ئیمام مەهدی ناصر محمدم؟!

وەئەی خۆشەویستەکانم لەڕێی اللە، ئێمە داوا لە اللە دەکەین بەوەی کەوا هیدایەتی ئەوانە بدات بۆ شوێنکەوتنی بانگەشەکاری ڕێگاکەی کەوا ئەگەر بێتو بزانن بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە من خەلیفەی اللە م لەسەریان ئەوا ئەوکات مل و گەردنیان کەچ دەبێت بۆ خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد بەگوێڕایەڵی کردن بۆ فەرمانی اللە، جا اللە ئیمام مەهدی ناصر محمدی ڕەوانە نەکردووە بۆ هیدایەتدانی شەیتانەکان لە ئینسان و جن وە لەهەموو ڕەگەزێکیش، بەڵکو بۆ جگە لەوانە لە بەندەکانی، وەهەرچی دوژمنەکانیەتی ئەوانەی ڕقیان لە نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسە بەرزو بڵندەکەیەتی جا ئەوە چۆن اللە هیدایەتیان دەدات جا تەئویل و لێکدانەوەی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقیش هات لەسەر ئەرزی واقع ئێوەش ئێستا لە هاتنەجێی گەورەی بەڵێنەکەی اللە دان بە جێگیربوون لەجیهان بۆ ملکەچ پێکردنیان بۆ گوێڕایەڵی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد؟! بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَوْ أَنَّ قُرْآنًا سُيِّرَتْ بِهِ الْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ الْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ الْمَوْتَىٰ ۗ بَل لِّلَّهِ الْأَمْرُ جَمِيعًا ۗ أَفَلَمْ يَيْأَسِ الَّذِينَ آمَنُوا أَن لَّوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعًا ۗ وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُوا قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًا مِّن دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِيَ وَعْدُ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ ‎﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [الرعد].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له جیاتی ئه‌م قورئانه‌ اللە قورئانێکی ڕه‌وانه بکردایه که کێوه‌کان پێی بڕۆشتنایه‌ یان زه‌وی پێ هه‌ڵکه‌نرایه و له‌ت بکرایه‌ یان مردووه‌کانی پێ بهاتایه قسه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکرایه‌ ئەوانە هه‌ر بڕوایان نه‌ده‌هێنا به‌ڵام دڵنیابن که هه‌موو کارێک و هه‌موو شتێک به‌ده‌ست اللە یە ئایا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه نائومێد نه‌بوون (لەبەرئەوەی ئیمانداران وادەزانن بەوەی کەوا ھیدایەت ھیدایەتی نیشانە بەڕاستدانەرەوەکانە بە موعجیزەکان ئەوەش ھەڵەی ئیمانداران و ھەموو خەڵکیشە بەھۆی نەزانی و کەموکورتی تێگەیشتنەکەیان لە زانستی ھیدایەت) جا ئه‌گه‌ر اللە بیویستایه هه‌موو خه‌ڵکی هیدایه‌ت دەدا جا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون هێشتا کارەسات و به‌ڵای سه‌خت و ناخۆشیان تووش ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و کارو پیشه‌یه‌وه که ئه‌نجامیان داوه‌ یاخود ئه‌و کارەسات و به‌ڵا سه‌ختانه له نزیک ناوچەو شوێن و ما‌ڵه‌کانیانه‌وه داده‌به‌زێت و سه‌رهه‌ڵده‌دات هه‌تا به‌ڵێنی اللە دێته دی به‌ڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ناکات و ده‌یهێنێته دی.

وەخۆشەویستەکانیشم لەڕێی اللە بەسەرخەرەکان وا گومان دەبەن بەوەی کەوا فەرمانەکەی اللە تەنها بەنایبەتی لە ڕۆژی ڕۆژووگرتنی ڕەمەزانی قەمەریدا نەبێت نایەت! بەڵام مێوانە ڕێزلێگیراوەکانی ئیبراهیم لە کاتی چێشتەنگاودا هاتن بۆ لای پێغەمبەری اللە ئیبراهیم جا ئەویش جێگای مێوانداری پێشکەش کردن، وە خۆی بەلایەکدا برد بۆ لای کەس و کارەکەی تاکو خوانێک بۆ مێوانەکانی ئامادە بکات، جا سەرقاڵ بوو بە سەربڕینی گوێرەکەیەک و بڕژاندنی خۆی و خێزانەکەی تاکو گوێرەکەیەکی برژاو بۆ مێوانەکایان بهێنن، لەوەە بەسەرخەرە خۆشەوستەکانم بیانەوێت بڵێن: "جا چی لەوەدا دەردەهێنین؟" جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: "ئەگەر بهاتبا ڕووداوەکانی سزا بەتایبەت تەنها لە کاتی ڕۆژووگرتنی ڕۆژی قەمەریدا هاتبووایە ئەوا ئەوکات پێغەمبەری اللە ئیبراهیم لەگەڵیان دادەنیشت تاکو دڵنیا ببوایە لەوەی کەوا ئەوان بەڕۆژوون یان بەڕۆژوو نین تاکو بیزانیبووایە، جا یان ئەوەتا گوێرەکەیەکی بۆ دەهێنان بۆ فتارکردنەوە لەدوای شێوان (مەغریب)، وەیان ئەوەتا خوانەکەی بۆ ئامادە دەکردن، بەڵام من لە محکەمی قورئاندا ئەوە دەبینم کەوا ئەو خواردنی خوانەکەی لە نیوەڕواندا ئامادە کرد، لەبەرئەوەی ئەو هیچ شک و گومانێکی نەبوو لەوەی کەوا مێوانەکانی بە ڕۆژووبن، خۆ ئەگەر ئەوا کەمێک لەکات لەگەڵیاندا مابایەوە ئەوا ئەوان زوو هەواڵیان پێدەدا بە مژدەکە بە منداڵێکی زانا، وە دەیزانی بەوەی کەوا ئەوان فریشتەی اللە ی ڕەحمانن لەشێوەی جەستەیەکدا کەوا خواردن ناخۆن؛ کەواتە ئەوکات گوێرەکەیەکی سەرنەدەبڕی لەبەر ئەوەی ئەو گوێرەکەکەی سەربڕی بۆ مێوانداریکردن لە مێوانە ڕێزلێگیراوە نامۆیەکانی (المُنكَرين)٫ وە (المُنكَرين) بەمانای؛ غەریبەکان؛ کەوا پێشتر نەیدەناسین وە پرسیاریشی لێنەکردن بەوەی کەوا لە چ ناوچەو شارێکن، بەڵکو هەڵسا بەئامادەکردنی خوانەکەیان، وە لەدوای مژدەکە قسەی لەگەڵدا دەکردن و دەیدواندن دەربارەی گەلی لوط، وە ئەوانیش دوپاتیان کردەوە بۆی کەوا فەرمانەکەی اللە هاتووە وە سزایەکی ڕەت نەکراوەیان توشدەبێت، وە پێیان وت: "جا گوێرەکەکە بخە ناو مەنجەڵێکەوە (بۆ ئەوەی بێتە خۆراکێکی ئامادەکراو بۆتان) وە خۆت و خێزانەکەت ڕێ بکەن لەو جێگایەی کەوا اللە فەرمانی پێکردوون، هەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَنَجَّيْنَاهُ وَلُوطًا إِلَى الْأَرْضِ الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا لِلْعَالَمِينَ ‎﴿٧١﴾} [الأنبياء].
واتە/ ئێمه ئه‌ویش و - لوط - یشمان ڕزگار کردو ناردمانن بۆ ئه‌و زه‌ویه‌ی که به‌ره‌که‌تدارمان كردووه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان.

جا لەپاش ئەوە دەرچوون لەلای پێغەمبەری اللە ئیبراهیم -عليه وعلى أهله الصلاة والسلام - کەوا لەسەرپێیەکانیان دەڕۆیشتن، هەتا ئەوکاتەی گەیشتنە ئاوەدانیەکەی پێغەمبەری اللە لوط بە ڕۆژ کەوا لەسەر پێیەکانیان دەڕۆیشتن، لەکاتێکدا جلی چاکی وایان پۆشیبوو کەوا لەچاکترینی ئەو جلانە بوو کە گەلەکەی دەیانپۆشی، جا چوونە ناو ئاوەدانیەکە لەدوای عەسرەوە بەمەبەستی چونە خانوەکەی پێغەمبەری اللە ‌لوط - عليه الصلاة والسلام- جا لەساتی پێشوازی کردنیان ئەوانیان بینی، جا پێغەمبەری اللە لوطیش جوانیەکەی ئەوانی بینی و فەرمووی ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی سەختە، لەبەرئەوەی ئەوان بە ڕۆژ هاتن بۆ لای جا ئەوو جگە لەئەویش جوانیەکەی ئەوانیان بینی، الڵە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَلَمَّا جَاءَتْ رُسُلُنَا لُوطًا سِيءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا وَقَالَ هَٰذَا يَوْمٌ عَصِيبٌ ‎﴿٧٧﴾} [هود].
واتە/ کاتێکیس وه‌فدی فریشته‌کانی ئێمه هاتنه لای لوط ئەو ناڕه‌حه‌ت بوو پێیان زۆر دڵته‌نگ بوو وتی: ئه‌مه ڕۆژێکی سه‌خته.

ئەمەش ڕق لێبوونەوە نەبوو لە مێوانداریکردنی وەفدەکە، بەڵام ئەو دەیزانی بەوەی کەوا گەلەکەی ئەنجامی دەدەن لە فاحیشەو کاری داوێنپیسی کەوا هیچ یەکێک پێش ئەوان نەکەوتبوو لە جیهان بەکردنی ئەم کارە، هەرلەبەر ئەوەش ناڕەحەت بوو پێیان وە زۆر دڵتەنگ بوو، ئەگینا مێوانە ڕێزلێگیراوەکانی ئیبراهیم بەهەمان شێوە بریتی بوون لەمێوانەکانی لوطیش عليه الصلاة والسلام، جا ئەوەبوو بەخێرهاتنی کردن لەکاتێکیشدا نەشیدەناسین وە شوێنی مێوانداریشی پێشکەش کردن، وە بەلایەکدا چوو بۆ لای کەس و کارەکەی و کچەکانی تاکو خواردنێک بۆ مێوانەکانی دروست بکات، بەڵام ژەمی عیشا، لەبەرئەوەی ئەوان بە کاتی عەسر (العشي) هاتن بۆ لای جا ئەویش ویستی کەوا ژەمی عیشایان بۆ ئامادە بکات، جا لەوکاتەدا گەلەکەی بەهەڵەداوان خۆیان کرد بەخانوەکەی تاکو پەلاماری مێوانەکانی بدەن، ئەویش نەیدەزانی ئەوان فریشتەی نێردراوی پەروەردگاری هەموو جیهانن، کەوا هاتوون تاکو (هەواڵی پێبدەن) خۆی و کەس و کارەکەی لە بەشێکی شەودا دەربچن" جا نامانەوێت لەسەرئێوەو ئەوانەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن درێژ بکەینەوە، وە ناشمانەوێت بەوەی کەوا زیاترتان بۆ ڕوون بکەینەوە بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم.

جا ئەوەش دەمترسێنێت لە بەسەرخەرەکان لەبەرئەوەی زۆرێکیان لەهەموو جارێک هەم خۆیان تووشی فیتنە دەکەن هەم کەس و کارەکەشیان و هاوڕێیەکانیشیان تووشی فیتنە دەکەن ئەوانەی کەوا خەریکە بەڕاستیان دابنێن و شوێنیان بکەون! وە ناخەکانیشیان تووشی خەفەتباریان ناکات و کەس و کارەکەیان و هاوڕێکانیان تووشی فیتنە دەکەن بەوەی کەوا هەڵدەستن لەلایەن خودی خۆیانەوە وادەی سزا دەستنیشان دەکەن بەبێ زانست لەلایەن اللە وە بە سەرپێچی کردن بۆ فەرمانەکەی اللە لەم فەرموودەی اللە ی گەورە: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ‎﴿٢٥﴾‏ قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ‎﴿٢٦﴾‏} صدق الله العظيم [الملك].
واته‌/ وە ئه‌وانه‌ ده‌ڵێن که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن (٢٥) بڵێ زانیاری ئه‌و کاته لای اللە یە من ته‌نها بێدار که‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام (٢٦).

وەئەی گەلی بەسەرخەرەکان چەندەم ئامۆژگاری کردن لەهەموو جارێک بەوەی کەوا خۆتان و کەس و کارەکەتان تووشی فیتنە نەکەن وەبەوەی کەوا سەرپێچی لە فەرمانەکەی اڵلە نەکەن بە دەستنیشانکردنی وادەی سزا، لەبەرئەوەی اللە حیکمەتێکی گرنگی هەیە جا هەر ئەو زاناترە بە بەندەکانی، لەبەرئەوەی ئەوان پەلەدەکەن بۆ خراپە بەر لە چاکە. وە ئەگەر هەتا تەنانەت ئێوە لەسەر ئەوەش بن کەوا خەریک بێت قەناعەتیان پێبهێنن بە بانگەشەکارە حەقەکەی لای پەروەردگاریان پاشانیش هەڵسان بە دەستنیشانکردنی وادەکانی سزا ئەوا ئەوکات ئەوانە دوادەخەن لە بڕواهێنان کەوا تێناگەن و عەقڵیان بەکارناهێنن هەتا ئەوکاتەی کەوا دڵەکانیان ئۆقرە دەگرێت لەساتی ڕوودانەکەی بەسەر سەریاندا، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ‎﴿٤٨﴾‏ قُل لَّا أَمْلِكُ لِنَفْسِي ضَرًّا وَلَا نَفْعًا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۗ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۚ إِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَلَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ ‎﴿٤٩﴾‏ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُهُ بَيَاتًا أَوْ نَهَارًا مَّاذَا يَسْتَعْجِلُ مِنْهُ الْمُجْرِمُونَ ‎﴿٥٠﴾‏ أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ آمَنتُم بِهِ ۚ آلْآنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ ‎﴿٥١﴾‏ ثُمَّ قِيلَ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا ذُوقُوا عَذَابَ الْخُلْدِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ ‎﴿٥٢﴾‏ ۞ وَيَسْتَنبِئُونَكَ أَحَقٌّ هُوَ ۖ قُلْ إِي وَرَبِّي إِنَّهُ لَحَقٌّ ۖ وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ ‎﴿٥٣﴾‏} صدق الله العظيم [يونس].
واتە/ وەده‌ڵێن کوا که‌ی ئه‌و به‌ڵێنه پێش دێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن (48) بڵێ من توانای ئه‌وه‌م به‌ر ده‌ست نیه که زه‌ره‌رێک یان قازانجێک به خۆشم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ویستی اللە ی له‌سه‌ر بێت هه‌موو قه‌ومێک کاتی دیاری کراوی خۆی هه‌یه بۆ کۆتایی هاتنی هه‌ر کاتێک ئه‌و ساته گه‌یشت ئه‌وا نه‌تاوێک دواده‌که‌ون نه‌ساتێکیش پێش ده‌که‌ون (49) بڵێ هه‌واڵم بده‌نێ باشه ئه‌گه‌ر سزاو تۆڵه‌ی اللە له‌شه‌وگاردا یان له ڕۆژگاردا یه‌خه‌ی پێگرتن تاوانباران (به‌ته‌مای چین!) ئاخۆ بۆچی په‌له ده‌که‌ن؟ (50) دوای ئه‌وەی کە ڕوویدا ئێستا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟! خۆ به‌ڕاستی کاتی خۆی په‌له‌تان ده‌کرد له پێش هاتنی (51) ئه‌وسا به‌وانه‌ی که سته‌میان له خۆیان کرد ده‌وترێت ده‌بچێژن سزاو ئازاری نه‌بڕاوه‌ مه‌گه‌ر پاداشتان له‌به‌رامبه‌ری کارو کرده‌وه و هه‌وڵه‌کانی خۆتانه‌وه نادرێته‌وه که ده‌تانکرد؟! (52) ئەوان دەڵێن ئایا به‌رپا بوونی ئەمە ڕاسته‌؟ بڵێ به‌ڵێ، ڕاسته‌ سوێند به‌په‌روه‌ردگارم به‌ڕاستی ئه‌وه حه‌قیقه‌تێکەو ئێوەش ناتوانن اللە ده‌سته‌وسان بکه‌ن (53).

وە ئەی خۆشەویستەکانم لەڕێی اللە بەڕاستی اللە بە شوکرو سوپاسگوزاری بەندەکانی ڕازی دەبێت و بەکوفرو بێباوەڕیان ڕازی نابێت، وە اللە ش هیچ کاری بەسزادانی بەندەکانی نیە، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {مَّا يَفْعَلُ اللَّهُ بِعَذَابِكُمْ إِن شَكَرْتُمْ وَآمَنتُمْ ۚ وَكَانَ اللَّهُ شَاكِرًا عَلِيمًا ‎﴿١٤٧﴾‏} [النساء].
واتە/ اللە چ پێویستیه‌کی به‌سزادانی ئێوه نیە ئه‌گه‌ر شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاربن و ئیمانتان هەبێت وە اللە هه‌میشه‌و به‌رده‌وام سوپاسگوزاری به‌نده چاکه‌کانیه‌تی و زاناو ئاگایه پێیان.

لەبەرئەوەی ئەمە خەفەتباری دەکات لەدوای ئەوەی کەوا ئەوان دەگەنە ئەوەی پەشیمان دەبنەوە لەسەر ئەو سەرپێچی و لادانانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان بەڵکو اللە خۆشحاڵ دەبێت بە هیدایەتیان جا ئەوەیە کەوا نەفسی اللە دەیگرێتەوە (بە تەقواو پارێزگاری ئەوان)، جا اللە بەهیدایەتی پەوان خۆشحاڵ دەبێت گەورەتر لە خۆشحاڵی ئێوە بەهیدایەتی هەندێکتان بۆ هەندێکتان تەنها خۆ بەگەورەو زل رانەکان نەبێت ئەوانەی کەوا ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی پەروەردگاری هەموو جیهان دەبێتەوە، جا بزانن بەوەی کەوا هیچ ئومێدێک نیە لە هیدایەتی ئەوان، بەڵکو جیهان سەرتاپای ئێستا لەو پەڕی جەنگەکەی اللە دایە بەهۆی کاریگەری (تناوش) ی نزیکبوونەوەی هەسارەی سزای (سەقەر) لە زەویەوە، جا ئێستا گەیشتۆتە لوتکەی فەلەکیەکەی لە بەرزبوونەوەی لەپشتی خۆرەوە تا لە پشتیدا بسوڕێتەوە جا لە ئاسمانی زەویەکەتاندا لەلای باشوری خۆرو باشوری زەوی بەشەرەوە دێت، وە لەنێوان ئەوو نێوان خۆردا ئێستا لەخه‌شم و قین و هه‌ناسه‌ی داخ له دڵ دایە، لەوەی کەوا دواتر اللە جەنگە کەش و ئاوو هەوایەکەی زیاتر دەکات بە لافاوی ئاوی بەخوڕ، وە کەوتنە خوارەوەی پارچە تەرزەی وا کە حسابتان بۆی نەکردووە، وە جەنگی زریانە دەریایەکان و بەرزو نزم بووونەوەی پلەی کەش و هەوای خاوەن ڕەشەبای دوو لای ساردو گەرم لە کەش و هەواو وشکانی و دەریادا، وە زریانەکان کەوا ئاگری خاوەن هێزی وێرانکاری تێدایە بۆ گڕ تێبەردانی باخ و باخاتی دارستانە چڕو ڕازاوەکان بەسەر سەریاندا، وە جەنگی هەورە بروسکەکان و بوومەلەرزەو گڕکانەکان و زریانە هەڵتەکێنەرە بنبڕکەرە دەریایی و وشکانیەکان چەندین سزای جۆربەجۆر لە ئەنجامی هاتنی جەنگی کاریگەریەکان (تناوش)، دواتریش اللە پێوەری جەنگە کەش و هەوایی و دەریایی و وشکانیەکەی بەرز دەکاتەوە، زیاد لەوەش درێژکراوەی تازە لە زنجیرەکانی مێشوولەی خۆێن (بعوضة الدم).

وە ئومێدیش دەکەم لە اللە بەوەی کەوا بە سزایەکەی کەس بەهیلاک نەبات تەنها دوژمنەکانی نەبێت ئەوانەی کەوا ئەگەر بێتو حەقی لای پەروەردگارەکەیان بزانن ئەوا ڕقیان لەحەق دەبێتەوە، وە اللە ش هیدایەتی جگە لەوانە دەدات، وە ئەوەی بە داخم دەکات ئەوەیە کە من لەم ئومەتەدام کەوا توندتر بێباوەڕن بە اللە لەنێو ئومەتەکاندا تەنها ئەوەی کەوا پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت، لەبەرئەوەی ئەوان مولحیدو بێباوەڕەکان بە اللە بەڕاست دادەنێن بەم قسەیان کەوا دەڵێن: "کارەساتە سروشتیەکان لە کۆنەوە تاکو کۆتایی؛ زانراون"، هەتا ئەوکاتەی اللە بەسزای کاریگەریەکان (تناوش) بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سزا لەسەری توند کردنەوە جا ئەوکات وتیان: "بەڵێ ئەم کارەساتە ناسروشتیانەی کەوا لەگەڵی ڕاهاتووین یەک لەدوای یەک دێن، بەڵام ئەمە بەهۆی قەتیس بوونی گەرمیەوەیە لە بەرگە هەوای سەرووەوە بەهۆی پاشماوەی کارگەکانمان کەوا بوونەتە هۆی کارەساتەکان لەزەوی و ئاسماندا"، ئای لەسەرسامی! جا ئەی بەچی اللە ئومەتەکانی پێشتری لەناوبردووە؟ ئەی ئایا هەر بەوانە نەبووە کەوا ئەوان ناویان لێناوە کارەساتە سروشتیەکان؟ جا ئایا نابینی کەوا اللە گەلی نوحی بە لافاوی ئاوی بەخوڕ نوقم کرد، جا ئایا ئەمە بەهۆی کەڵەکەبوونی دوکەڵ و پاشماوەی کارگەکانیان بوو کەوا بوو بەهۆی ڕوودانی خەلەل لەبەرگە هەوادا سەرەڕای ئەوەی کەوا ئەوە تۆفانێکی گەورە بوو لە مێژووی زەوی کەوا سەرجەم چیاو کێوەکانی زەوی تێدا نقوم بوو؟! جا بەهەمان شێوە تۆفان کە لەسزا نزمەکانە بە فەرمانی اللە یە وەبەداخەوەش موسڵمانان ئەوانیان بەڕاست داناوە تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت، وە لە ڕوانگەی منەوە بێباوەڕەکانی قوڕەیش ئیمانیان بە اللە پتەوتربوو لە چاو موسڵمانانی ئەمڕۆ ئەگەر ئەوان موشریک نەبانایە بە اللە بە بڕیاردانی پەرستراوێک لەگەڵ اللە دا، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {قُل لِّمَنِ الْأَرْضُ وَمَن فِيهَا إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ‎﴿٨٤﴾‏ سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ‎﴿٨٥﴾‏ قُلْ مَن رَّبُّ السَّمَاوَاتِ السَّبْعِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ ‎﴿٨٦﴾‏ سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ ‎﴿٨٧﴾‏ قُلْ مَن بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ‎﴿٨٨﴾‏ سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ فَأَنَّىٰ تُسْحَرُونَ ‎﴿٨٩﴾‏} صدق الله العظيم [المؤمنون].
واتە/ بڵێ زه‌وی و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ری ده‌ژین کێ خاوه‌نیانه‌ ئه‌گه‌ر ده‌زانن (84) سەرەنجام ده‌ڵێن اللە بڵێ جا ئه‌وه بۆچی یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟ (85) بڵێ ئه‌ی کێ په‌روه‌ردگاری حه‌وت ئاسمانه‌که‌یه‌و کێ په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌و فراوانه‌؟ (86) سه‌ره‌نجام ده‌ڵێن هه‌ر اللە په‌روه‌ردگاریانه‌ ئه‌وسا بڵێ باشه ئاخر ئێوه لێی ناترسن؟ خۆتان ناپارێزن له خه‌شم و قینی؟ (87) بڵێ کێ جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته‌، له کاتێکدا هه‌ر ئه‌و په‌نا به‌خشه‌و که‌س ناتوانێت له سزای ئه‌و زاته‌ که‌س په‌نا بدات ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن و شاره‌زابن (88) سه‌ره‌نجام ده‌ڵێن هه‌موو ئه‌وانه به ده‌ست اللە، تۆش بڵێ که‌واته چۆن جادووتان لێ ده‌کرێت؟ (89).

وە مەبەستی الڵە ش لەم فەرموودەیەی بۆ پێغەمبەرەکەی: {قُلْ فَأَنَّىٰ تُسْحَرُونَ}؛ بەمانای جا چۆن دەڵێن بەوەی کەوا من جادوگەرم لەکاتێکدا بانگەوازتان دەکەم بۆ لای پەرستن و بەندایەتیکردنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، لەکاتێکدا ئێوش دانتان ناوە بەوەی کەوا ئەو اللە ی پەروەردگاری مەلەکوت و دروستکاری هەموو شتێکە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوە وە زاڵ بەسەر هەموو مەلەکوتەکەی پاک و بێگەردی بۆی؛ کەواتە بێباوەڕەکان لە سەردمی پێغەمبەر ئیمانەکەیان پتەوتر بوو لە ئیمانی موسڵمانانی ئەمڕۆ تەنها ئەوەی کەوا پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت، مەبەستیشم ئەوانەیە کەوا سەروسەربردەی قەتیس بوونی گەرمایان بەڕاست داناوە بەهۆی پاشماوەی کارگەکانی بەشەرەوە بەوەی گوایە ئەوەیە بۆتە هۆی ڕوودانی لافاوەکان بە ئاوی بەخوڕ لەجێگای ئەوەی کەوا بە ئەندازەو بڕێکی دیاریکراو داببەزێت هەروەک بەڵێنتان پدراوە، جا پاک و بێگەردی بۆ اللە! ئایا ئەوە بەڕاست دادەنێن کەوا ئەوە ئێوەنە جوڵەی ژیانی ئابوریتان وەستاندووە دواتر ئاوی بەخوڕ سوک و کەم دەکەنەوە پاشانیش باران دەبارێنن بە ئەندازەیەکی دیاریکراو؟ جا ئایا ئەوە مولحیدەکانن کەوا بریتین لەو کەسانەی تەحەکوم بە باران دەکەن ئەوانەی کەوا خاوەن بیردۆزی قەتیس بوونی گەرمین؟! اللە ی بەرزو بڵند و گەورەش فەرموویەتی: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَّكُمْ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ الْفُلْكَ لِتَجْرِيَ فِي الْبَحْرِ بِأَمْرِهِ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ الْأَنْهَارَ ‎﴿٣٢﴾‏ وَسَخَّرَ لَكُمُ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ دَائِبَيْنِ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ ‎﴿٣٣﴾}‏ [إبراهيم].
واتە/ اللە ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی به‌دیهێناوه‌ له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه به‌هۆیه‌وه به‌روبوومی له‌ناخی زه‌وی بۆ ئێوه ده‌رهێناوه‌ هه‌روه‌ها که‌شتی له ده‌ریادا بۆ ئێوه بار هێناوه تا فه‌رمانی ئه‌و زاته بڕوات وە ڕووباره‌کانیشی بۆ ڕام کردوون (32) خۆرو مانگیشی بۆ ڕام هێناون که به‌رده‌وام له چه‌رخ و خولدان شه‌و و ڕۆژیشی بۆ ئێوه ڕام هێنا (33).

وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ‎﴿٦١﴾‏ اللَّهُ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ لَهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ‎﴿٦٢﴾‏ وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّن نَّزَّلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ مِن بَعْدِ مَوْتِهَا لَيَقُولُنَّ اللَّهُ ۚ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ ‎﴿٦٣﴾}‏ صدق الله العظيم [العنكبوت].
واتە/ سوێند به اللە ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بکه‌یت کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌ ڕۆژو مانگی ڕام کردووه‌ به‌دڵنیایی و بێ دوودڵی ده‌ڵێن (الله‌) دروستی کردوون جا چۆن لاده‌درێن و فریو ده‌خۆن؟! (61) هه‌ر اللە یە ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر کام بیه‌وێت له به‌نده‌کانی یان ده‌یگرێته‌وه و که‌می ده‌کاته‌وه به‌ڕاستی اللە خۆی به‌هه‌موو شتێک زاناو ئاگایه (62) خۆ ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت کێ ئاو له ئاسمانه‌وه ده‌بارێنێت جا زه‌وی پێ ده‌بوژێنێته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی خامۆش و مردوو بوو ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن (الله‌) بڵێ سوپاس بۆ اللە به‌ڵکو هێشتا زۆربه‌یان بێ بیرو هۆشن و عەقڵ و ژیریان نا‌خه‌نه‌کار (63).

بەڵێ سوێند بەپەروەردگارم، بەڕاستی ئەوەی سەربردەی قەتیس بوونی گەرمای بەڕاستداناوە ئەوانە کەسانێکن کەوا تێناگەن و عەقڵیان ناخەنە کار.

لەوەیە زۆرێک لە موسڵمانان بیانەوێت بڵێن: "ئەوە چی دەڵێی ئەی ناصر محمد بەوەی دەماندوێنی بەشێوەیەک هەروەکو بڵێی ئێمە مولحیدین بە پەروەردگاری هەموو جیهان؟" جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێت: ئەوە حەقیقەت و ڕاست و دروستی ئێوەیە بەوەی کەوا بیردۆزی قەتیس بوونی گەرماتان بەڕاست داناوە، لەبەرئەوەی من ئێوەو جیهانم ماوەی شانزە ساڵە ئاگادارو ووریا کردۆتەوە لە کاریگەریەکان (تناوش) ی سزای ئەو هەسارەیەی کەوا لە زەویەکەتان نزیک دەبێتەوە وەهەموو ساڵێکیش نزیکتر دەبێتەوە، کەئەوەتان بریتیە لە هەسارەی سەقەر، لەبەرئەوەی چەند لافاوێک لە ئاوی بەخوڕ بۆ بەشەر دێت کەوا هاوشێوەی ئەوتان نەبینیوە لە ژیانتاندا لە هەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی جیهان، وەدواتر اللە بارانێک دەنێرێت بەبێ هەور! بەزریانی بەفرو تەرزەیی کەوا پێتر شتی واتان نەناسیوە؛.هوڕێ لەگەڵ ڕەشەبای بەهێزی وێرانکەری خێرا، وەدواتریش اللە بەسەر خەڵکی جیهاندا و بەسەر دورگەی عەرەبدا تەرزەی لەشێوەی کێو دەبارێنێت (پارچەی پەرش و بڵاوی کوژەر)، جا هەر ئەوەشبوو کەوا محمد پێغەمبەری اللە- صلى الله عليه وآله وسلم -بێباوەڕەکانی لێ ووریاو ئاگادار دەکردەوە اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {أَوْ تُسْقِطَ السَّمَاءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا أَوْ تَأْتِيَ بِاللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ قَبِيلًا ‎﴿٩٢﴾} [الإسراء].
واتە/ یاخود بەرد لە ئاسمان پارچه پارچه به‌سه‌رماندا ببارێنە هه‌ر وه‌کو خۆت پڕوپاگه‌نده ده‌که‌ی.

وەبەهەمان شێوە بەردی لە ئاگر لە هەسارەی سەقەرەوە وەهەر لەبەرئەوەش الڵە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالُوا اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ‎﴿٣٢﴾‏ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ‎﴿٣٣﴾} صدق الله العظيم [الأنفال].
واته‌/ وە یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه که وتیان ئەی اللە ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ڕاسته‌و له‌لایه‌ن تۆه‌یه‌ ئه‌وه به‌رد له ئاسمانه‌وه ببارێنه به‌سه‌رماندا یان به‌ڵاو سزایه‌کی به‌ئێشمان بۆ بهێنه‌ (۳۲) بێگومان اللە به‌ڵاو سزا نادات به‌سه‌ریاندا له‌کاتێکدا تۆ له‌ناویاندا بیت هه‌روه‌ها اللە ش سزاده‌ریان نیه له‌کاتێکدا ئه‌وان داوای لێخۆشبوون بکه‌ن (٣٣).

وە بەهەمان شێوە دوکەڵە ئاشکراکە (الدخان المبين) جا چوزانی دوکەڵە ئاشکراکە چیە؟!

جا لەبەرئەوەی خۆ بەگەورەو زل زانەکان لە نەوەی سەهیۆنی دەوروبەری مزگەوتی ئەقصا وادەی ئەوپەڕی گەورەترین فەسادو خراپەکاریە گەورەکەیان هات، دەزانم بەوەی کەوا دواتر چی دەکەن تاکو اللە پیس و پاک جیابکاتەوە لەنێوان موسڵمانان، پاشانیش اللە تۆڵە بۆ ماڵە گەورەکراوەکەی خۆی مزگەوتی ئەقصاو چەوساوەکراوەکان لە فەڵەستین دەکاتەوە ئەوانەی کەوا هاوار بۆ سەرکردەکانی عەرەب و موسڵمانان دەبەن لەدەست ئەوەی کەوا سەهیۆنیەکان پێیان دەکەن کەوا بە فڕۆکەکان ماڵەکانیان بەسەردا دەڕمێنن! وە لە قورئانیشدا دەبینم جا بزوتنەوەی چونە ژوورەوەی مزگەوتی ئەقصا بۆ دەرپەڕاندنی نوێژخوێنەکان و کڕنوش بەرەکان لە دە ڕۆژی کۆتاییەکانی ڕەمەزان تەنها بۆ ئەوەبوو تاکو گەلی فەڵەستینی ڕاپەڕن بۆ جەنگ کردن لەگەڵیان و ئەوانیش دەیانەوێت بە فڕۆکەکان ماڵ و شوێنەکانیان بەسەردا بڕمێن وە گەلی فەڵەستینیش بکوژن و ئەوانی تریش دەرپەڕێنن و مزگەوتی ئەقصاش بڕوخێنن و هەموو فەڵەستینیەکیش بەیەهودی بکەن.، پاشانیش ئەوەی لەدواتردا دێت ئەوەیە کەوا ئەگەر بتوانن تەخشەکەی تڕامپی مەلعون بهێننەجێ -اللە پشتی بشکێنێت و تەمەنی کورت بکاتەوە- وەبەڕاستی پێشتریش ئامۆژگاری مەسیحیە نەصاراکانمان کرد بەوەی کەوا ووریاو ئاگاداری خۆیان بن لە مەسیحیە سەهۆنیەکان دوژمنەکانی موسڵمانان و نەصاراکان و دوژمنی یەهودە ئاشتیخوازەکان لەوانەی کەوا دەیانەوێت لە شەڕی گەلەکەیان و شەڕی خەباتکارو تێکۆشەرە موسڵمانەکان بۆ ئازادکردنی فەڵەستین ئەمین بن، جا ئەگەر هاتن بۆ لاتان ئەوا ئەی گەلی موسڵمانان قبوڵیان بکەن و دەستدرێژیان مەکەنە سەر بەخراپە، جا ئەوانە گەلێکن کەوا خەون بە دەوڵەتی گەورەی یەهود نابینن وە دەیانەوێت کەوا ئەمین بن لە شەڕی گەلەکەیان و شەڕی موسڵمانان و بە ئاشتیخوازانە بژین ئەوانە اللە هیچ ڕێگایەکی دانەناوە لەپێشتان تا دەسەتتان بەسەریاندا بڕوات؛ ئەوانە ئەوکەسانەن کەوا اللە لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورەدا دەربارەیان فەرموویەتی لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِلَّا الَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَىٰ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَاقٌ أَوْ جَاءُوكُمْ حَصِرَتْ صُدُورُهُمْ أَن يُقَاتِلُوكُمْ أَوْ يُقَاتِلُوا قَوْمَهُمْ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَاتَلُوكُمْ ۚ فَإِنِ اعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَاتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ فَمَا جَعَلَ اللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًا ‎﴿٩٠﴾‏ سَتَجِدُونَ آخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُوا قَوْمَهُمْ كُلَّ مَا رُدُّوا إِلَى الْفِتْنَةِ أُرْكِسُوا فِيهَا ۚ فَإِن لَّمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُوا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ وَيَكُفُّوا أَيْدِيَهُمْ فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ۚ وَأُولَٰئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَانًا مُّبِينًا ‎﴿٩١﴾‏} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ جگه له‌وانه‌ی که په‌نا ده‌به‌نه به‌ر گەلێک په‌یمان له‌نێوان ئێوه و ئه‌واندا به‌ستراوه‌ یاخود هاتبن بۆ لای ئێوه له‌کاتێکدا دڵیان ته‌نگ و بێزار بێت له‌وه‌ی جه‌نگتان له‌گه‌ڵ بکه‌ن یان دژی گەلەکەی خۆیان بجه‌نگن خۆ ئه‌گه‌ر اللە بیویستایه ئه‌وانی زاڵ ده‌کرد به‌سه‌رتانداو دژتان ده‌جه‌نگان جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزو که‌نارگیر بوون له ئێوه و جه‌نگیان له‌گه‌ڵ نه‌کردن و ڕێبازی ئاشتیان گرته‌به‌رو ملکه‌چ بوون ئه‌وه اللە هیچ ڕێگه‌یه‌کی دانه‌ناوه بۆ ئێوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه (که شه‌ڕیان پێ بفرۆشن بیانکوژن یان به‌دیل بیانگرن) (۹۰) وەچه‌ند که‌سانێکی ترتان ده‌ستده‌که‌وێت که ده‌یانه‌وێت له ئێوه‌ش و له هۆز و قه‌ومی خۆشیان ئه‌مین بن هه‌ر کاتێک بانگ کرابنه‌وه بۆ ئاشووبنانه‌وه درێغیان نه‌کردووه و ڕۆچوون تیایدا و چاکتر تێهه‌ڵچوونه‌ته‌وه‌ جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزیان نه‌گرت لێتان و که‌نارگیر نه‌بوون و ڕێبازی ئاشتیان نه‌گرته‌به‌رو ده‌ستیان نه‌کێشایه‌وه ئه‌و کاته بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێ ده‌ستان ڕۆیی به‌سه‌ریاندا ئا ئه‌وانه گێڕاومانه بۆتان به‌سه‌ریانه‌وه دەسەڵاتتان ھەبێت بەسەریاندا (۹۱).

وە ئیمام مەهدی ناصر محمد بانگەوازی نەکردووە بۆ ڕشتنی خوێنی ئاشتیخوازەکان؛ بەڵکو اللە مۆڵەتی داوە بە جەنگ کردن لەگەڵ دەستدرێژکارەکان لەسەر پیرۆزیە حەرامکراوو قەدەغەکراوەکانتان و ناوچەو شوێن و زەوی و ئابڕوتان، جا ئەوەیە کەوا بریتیە لە تێکۆشان و خەبات (جیهاد)، خۆ ئەگەر وانەکەن ئەوا فیتنەو فەسادو ئاشوب و خراپەکاریەکی گەورە لەزەویدا بڵاودەبێتەوە.

وەئەی گەلی حزبە موسڵمانە لەگەڵ یەک شەڕکەرەکان، ئەمە ئاگاداررکردنەوەی کۆتاییە لەلایەن اللە ی بەرزو بڵندی بەتوانا بەوەی کەوا وەستانی جەنگی نێوانتان ڕابگەیەنن جا ملکەچ بن بۆ خەلیفەی اللە لەسەر هەموو جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی،

جا بەڕاستی چەندین بەیان و ڕوونکردنەوەی غەیبیتان بۆ هاتووە لەوەی کەوا پەروەردگارم فێری کردووم لە قورئانی گەورەدا، وە ئەوەستان بەیاد دەهێنمەوە بۆ کۆتاهەمین جار بە فەرمانی اللە بۆ ئێوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆی تێدان لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ‎﴿٢٠٨﴾‏ فَإِن زَلَلْتُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ‎﴿٢٠٩﴾‏} صدق الله العظيم [البقرة].
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باواڕتان هێناوه هه‌ر هه‌مووتان داخڵی ناو ئاشتی بن
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمانتان هێناوه هه‌ر هه‌مووتان داخڵی ناو ئاشتی بن و شوێنی هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنی ئاشکراتانه ٢٠٨ خۆ ئه‌گه‌ر لاتانداو هه‌ڵه‌و گوناهتان کرد دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون کرابۆوه‌ ئه‌وه چاک بزانن که اللە به‌ده‌سه‌‌ڵات و دانایە ٢٠٩.

وە بجەنگن لەگەڵ دەستدرێژکارەکان لەسەر مزگەوتی ئەقصاو لەسەر پیرۆزیەکانتان، وەبشزانن بەوەی کەوا مانگە حەرامەکان چوارن نەوەک لەیەک جیا بن بەڵکو بەیەکەوە لکاون- مانگی حەرام بە مانگی حەرامەوە (الشهر الحرامُ بالشهر الحرامِ)-بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە:
{الشَّهْرُ الْحَرَامُ بِالشَّهْرِ الْحَرَامِ وَالْحُرُمَاتُ قِصَاصٌ ۚ فَمَنِ اعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ ‎﴿١٩٤﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واته/ مانگی حه‌رام به مانگی حه‌رامە ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر هه‌ر شتێكی حورمه‌تدار ده‌بێت تۆڵه‌ی بسه‌نرێت به‌بێ زیاده‌ڕه‌وی جا ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌رتان ئێوه‌ش مافتان هه‌یه به‌قه‌ده‌ر ده‌ست درێژییه‌كه‌ی ئه‌و، تۆڵه‌ی خۆتان بكه‌نه‌وه و له اللە ش بترسن پارێزکاربن و، چاک بزانن كه به‌ڕاستی اللە یارو یاوه‌ری پارێزكارانه‌.

جا ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە بەیادی خۆتاندا بهێننەوە: {إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ۚ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ ۚ وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً ۚ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ ‎﴿٣٦﴾} [التوبة].
واتە/ بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای اللە دوانزه مانگه‌ له‌کتێبی اللە دا هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وەی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌ چوار مانگی به حه‌رام داناوه هه‌ر ئه‌وه‌یه ئایین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا سته‌م له خۆتان مه‌که‌ن و جه‌نگ به‌رپا مه‌که‌ن وه دژی موشریکانی (شه‌ڕه‌نگێز) هه‌مووتان بجه‌نگن به سەرجەمیانەوە هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه ده‌جه‌نگن بەسەرجەمتانەوە ئینجا بشزانن که اللە یارو یاوه‌ری ئه‌و که‌سانه‌یه که لێی ده‌ترسن و پارێزکارن.

لەبەرئەوەی ئەوان دەستیان کرد بەدوژمنکاری نەوەک دوژمنەکانیان لەم جارەدا وەکو هەموو جارێکی تر، وەبشزانن بەوەی کەوا بەڕاستی اللە لەگەڵ لە اللە ترس و پارێزکارانە، وەئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا لە ملکەچ بوون و گوێڕایەڵی بۆ بەرگری کردن لە پیرۆزیەکانتان جا ئەوە بزانن بەوەی کەوا اللە بەدەسەڵات و دانایە جا من بە داخ نیم بۆتان بەوەی کەوا ئێوە من دەربخەن بەسەر هەموو جیهاندا، بەڵکو جەنگەکەی اللە ڕاستەوخۆ دێت بۆ دەرخستنی خەلیفەی اللە بەسەر هەموو جیهاندا، دواتریش دەزانن.

وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ للهِ ربِّ العالمين ..
خەلیفەی اللە لەسەر هەموو جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
____________