ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
11 - ڕەجەب - 1442 ک
23 - 02 - 2021 م
12:23 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...994#post343994
_________________

لەمەهدی چاوەڕوانکراوەوە بۆ سەرجەم پزیشکانی بەشەر بەموسڵمان و کافرانیانەوە..


بەناوی اللە ی تاک و تەنها، کە هیچ که‌سی لێ نه‌بووه و خۆشی له که‌س نه‌بووه‌ وەهیچ کەسێکیش هاوتای ئەو نیە لە بووندا، کە ئەوەتان بریتیە لە اللە کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت جا بەتەنها ئەو بپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن وە بانگەوازیشتان دەکەین بۆ لای ئەو تاکو لە تاوان و گوناهەکانتان خۆشبێت جا ئەوکاتیش دواتان دەخات تاکو کاتێکی دیاریکراو، جا لە اللە بترسن و پارێزکاربن ئەی گەلی پزیشکانی بەشەر ئەی ئەوانەی بەشەر دوادەخەن لەگەڕانەوەو تۆبەکردن و ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان بەهۆی ئەوەی بەڵێنیان پێدەدەن بە سەرکەوتنی پێکوتەکان لەدژی ئەوەی ناوتان لێناوە ڤایرۆسەکانی کۆڕۆنا کەوا کۆڕۆناش نیە بەڵکو ڤایرۆسەکانی مێشوولەیەکە کە بەشوێن و جێگای پەیدابوونەکەی نازانن، وە بەزانستەکەشی نازانن کە اللە دروستی کردووە لە هێلکەکانی مێشوولەیەکی تازە لە دروستکردندا، کەوا اللە بە (کن-ببە- بەوشەکانی قودرەت و توانایەکەی خۆی) دروستی کردووە، تەنها کەمێکیش نەبێت لەزانست پێتان نەدراوە.

جا گۆێبکرن و فام بکەن و تێبگەن لەوەی فەتواتان بۆ دەدەم دەربارەی بەحەق نەوەک بەتەنها بۆچوونێکی بەگومان بێت، لەبەرئەوەی گومان ئەگەری ڕاست و هەڵە هەڵدەگرێت، جا دەکرێت ببێت و دەشکرێت نەبێت، بەڵام منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان قسە لەسەر اللە ناکەم تەنها بەحەقی ڕاست و دروست نەبێت بەوەی دواتر حەقەکە لەسەر ئەرزی واقعدا دەبیننەوە، کە ئەوە مەکرو پیلانێکی اللە یە بۆ فەشەل پێهێنانی ئەوەی دەیکەن و کاری بۆ دەکەن لە پێکوتەکانی دژی سەربازەکانی اللە ئەوەی ناوتان لێناوە ڤایرۆسەکانی کۆڕۆنا جا دواتر سەرجەم پێکوتەکانیان هەرەس دەهێنێت بەم نزیکانە هەموویان وەئەوەشتان بریتیە لە مەکرو پیلانێک دژی کارەکانتان لەدژی سەربازە بچوکەکانی بەپشتڕاستکرددنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَأَنْ أَتْلُوَ الْقُرْآنَ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنذِرِينَ ﴿٩٢﴾ وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّـهِ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٩٣﴾ } صدق الله العظيم [النمل].

یان واگومان دەبەن بەوەی اللە بێئاگایە لەبەرامبەر مەکرو پیلانەکانتان بە پێکوتەکانتان؟! جا دواتر ئایەت و نیشانەی دژو پێچەوانەی مەکرو پیلانەکانتان دەبینن جا ئەو دژە تەنانەی کەوا اللە ئێوەی بۆ بردووە غەڕاتان نەکات وە بەوەی پێتان وابێت دواتر پێکوتەکانتان سەرکەوتوو دەبێت، بەڵکو ئەوە جەنگێکی دەروونیە لەلایەن اللە وە جا لەدوای خۆشحاڵی ئەنجامێکی پێچەوانە ڕوودەدات جا پێکوتەکانتان هەرەس دەهێنێت لەبەر ئەوەی پشتهەڵکەران لە حاڵەتی مەکرو پیلان دان تاکو دژە تەنەکان غەڕایان دەکەن جا ئەو کات بەهەڵەداوان پەلە دەکەن بۆ کوتان جا لەپاش ئەوە اللە فەرمان بە سەربازەکانی دەکات بەهەرەس پێهێنانی پێکوتەکە جا پێکوتەکە خەم خەفەتیان زیاتر دەکات لە دەروونی سەرجەم کوتراوەکاندا، جا ئایا لە نیشانەو دەرکەوتەکانی پێکوتەکە دەترسن؟ یان لە تووش بوونی ڤایرۆسە خنکێنەرەکە دەترسن؟ جا بزانن ئێوە لە جەنگێکدان لەلایەن اللە وە کەخاوەنی ستراتیژیەتێکی شاراوەیە، ئەوەش تاکو بزانن ئەوە تەنها جەنگێکی هەڕەمەکی پەتایی نیە کەوا تووشی گەورەو بچوکەکان ببێت.. هیهات هیهات..سوێند بەپەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان ئێوە لە مەکرو پیلانێکی سزادان لەلایەن اللە وە کە ناردوویەتی بۆ سزادانی پشتهەڵکەرەکان لەبەرامبەر قورئانی گەورە بەتەنها بۆ ئەو کەسەی گەیشتۆتە تەمەنی پێگەیشتوویی-سن البلوغ- (جا تووشی منداڵان و نەوجەوانان نابێت) لەبەرئەوەی ئەوانە هێشتا بەڵگەو حوجەیان بەسەردا جێبەجێ نەبووە بە گەیشتن بۆ تێگەیشتنی عەقڵ، پاک و پێگەردی بۆی جا پەروەردگارەکەت ستەم لەهیچ یەکێک ناکات؛ بەڵکو هەتا تەنانەت سزا وێرانکاریەکانیش بۆ بێباوەڕەکان لەپێش ئێوەدا جا لەوکاتەدا لەچاوتروکانێکدا وشەیەک دەرچووە لەلایەن اللە وە بۆ منداڵەکان بە (کن-ببە) جا پاڵ کەوتوون و هەموویان مردوون لەپێش ئەوەی اللە باوک و باپیرانیان لەناوببات بەسزاکە لەپاش ئەوە باوک و باپیرانیانی لەناوبردووە بە سزایەکی مەزن و گەورە جا تەفروتوناو وێرانی کردوون لەبەرئەوەی منداڵەکان حوجەیان لەسەر پەروەردگارەکەیان هەیە، جا ئایا اللە پێغەمبەرو خەلیفەکانی لە پێشەواکانی کتێب بۆچی ڕەوانەکردووە جگە بۆ بانگەوازکردنی خەڵکی نەبێت (بۆ ئەوانەیان کەوا گەیشتوونەتە تەمەنی پێگەیشتوویی) بۆ لای پەرستن و بەندایەتیکردنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن هەتا ئەوکاتەی پشتیان هەڵکردووە جا اللە ش بەهیلاکی بردوون جا ئەوان هیچ حوجەو بەڵگەیەکیان نیە لەسەر پەروەردگارەکەیان بە ڕەوانە نەکردنی بانگەشەکارێکی اللە بۆ لایان، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { رُّسُلًا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّـهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ۚ وَكَانَ اللَّـهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ﴿١٦٥﴾ }[النساء].

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَوُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَـٰذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا ۚ وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا ۗ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا ﴿٤٩﴾ }[الكهف].

وەهەر لەبەر ئەم هۆکارەشە دەبینن سزا نزمەکەی تووشی گەورەکان کردووە جگە لەوانەی کەوا هێشتا نەگەیشتوونەتە تەمەنی پێگەیشتوویی لە منداڵان و نەوجەوانەکان جا ئەوان تووشی ڤایرۆسی سزا حەقەکە ناکات کە ئایەت و نیشانەیەکە بۆ هەموو خەڵکی جیهان؛ بەڕاستی پەروەردگارەکەتان ستەمکار نیە لە بەندەکان بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { مَّنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا ﴿١٥﴾ } [الإسراء].

وە بەدووریشی نازانم ئەوانەی ڕێدەگرن هەڵبستن بە ڕاگەیاندنی ئامارێکی ڕۆژانە بۆ منداڵان لەدوای ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە بەڵام من دوامخست تاکو گوێتان لە دان پێدانانەکەیان بێت بەر لەوە بەوەی ئەوان هەربەڕاستی دەبیننن تووشی منداڵان نابێت پاشانیش هەرگیزاو هەرگیز نایان بینن هۆکارێکی زانستیتان بۆ بهێنن کە عەقڵ و مەنتق قبوڵی بکات لەبەرامبەر هۆکاری تووش نەبوونەکەی ئەوان جا ئەگەر وتیان ئەوە بەهۆی بەهێزی کۆئەندامی بەرگریەکەیانە جا لەپاش ئەوە وەڵامیان دەدەینەوەو بەڵگەیان بەسەردا دەهێنینەوە بەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { اللَّـهُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن ضَعْفٍ ثُمَّ جَعَلَ مِن بَعْدِ ضَعْفٍ قُوَّةً ثُمَّ جَعَلَ مِن بَعْدِ قُوَّةٍ ضَعْفًا وَشَيْبَةً ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ۖ وَهُوَ الْعَلِيمُ الْقَدِيرُ ﴿٥٤﴾ }[ الروم].

بەهەرحاڵ ئەوەی کەوا دەیزانم بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە ئەوەیە کە دواتر مەکرو پیلانەکە ئەوەی ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەوان تووشی سەرسامیەکی گەورە دەکات جا پزیشکەکان سەیروسەمەرەیەکی گەورە دەبینن جا دەزانن ئەو ستراتیژیەتێکی جەنگی هەیە لە جەنگ کردن ومەکرو پیلان و نەخشەکێشان و شارەزایی و هونەری جەنگی، نەوەک بە تێکەڵ و پێکەڵی و هەڕەمەکی بۆ ئەوەی کەوا تووشی دەبێت، ئەوەش تاکو لەبیرو هزریاندا ئەو بیرکردنەوە لابدات بەوەی ئەوە تەنها پەتایەکە هەروەکو ئەو دەردو درم و پەتایانەی دێن و دەڕۆن،؛ بەڵکو سزای ڤایرۆسەکانی مێشوولەیەکە کەوا بە زانستەکەی نازانن یان پێتان وایە ئەوە ئێوەنە شوێن و جێگای پەیدابوونەکەیتان دۆزیوەتەوە؟ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن و گەورە! جا هەرگیزاو هەرگیز سەرچاوەی ئەوەی ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا نادۆزنەوە وە نەئەوەش کەوا چۆن پێکدێت و دەبێت، جا ئێوە نازانن اللە لەکوێوەو بۆ کوێ سەرەنجامتان بەرە بەرە کێش دەکات پێی لە جەنگە جیهانیە بچوکەکەی بە بچوکترین سەربازەکانی لە کتێبەکەیدا.

وەئەی گەلی بەشەر هەمووتان، لەسەرتانە بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە ڕاستی فەرمانەکەی اللە بۆ خەلیفەکەی "ن والقلم" بزانن لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { فَذَرْنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَـٰذَا الْحَدِيثِ ۖ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٤٤﴾ وَأُمْلِي لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ ﴿٤٥﴾ }[القلم].

جا ئەم فەرمانەی اللە بۆ خەلیفەکەی (ناصر محمد) ـە ئەوەی بەڵگەتان بەسەردا دەهێنێتەوە بە پێنووسی بێدەنگی جیهانی لە سەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن تاکو حوجەو بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ بکات بە دەسەڵاتی زانستی محکەمی قورئانی گەورە، جا بەم شێوەیە هەرگیز ناتوانن بمچڕێنن لە قسەکردندا وە منیش ناتوانم بنان پچڕێنم؛ بەڵکو ناچارتان دەکەین لەسەر ووردبوونەوەی قسەکان لەسەرەتای بەیان و ڕوونکردنەوەکەدا تاکو کۆتاییەکەی جا دەبینن بە ڕاشکاوی و تەواوی بەڵگە بەسەر عەقڵەکانتاندا دەهێنێتەوە لەبەرئەوەی ڕەوانەکردنی ئیمام مەهدی ناصر محمد وەکو ڕەوانەکردنی پێغەمبەرەکان نیە لەبەرئەوەی پێغەمبەرەکان وەڵامی گەلەکانیان تەنها یەک وشە بووە بەتەنها کە بریتی بووە لەوەی: { بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَىٰ أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَىٰ آثَارِهِم مُّهْتَدُونَ ﴿٢٢﴾ }[الزخرف].

جا کتێبێکیان نەبووە لە لایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە تا دەستی پێوە بگرن بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { أَمْ آتَيْنَاهُمْ كِتَابًا مِّن قَبْلِهِ فَهُم بِهِ مُسْتَمْسِكُونَ ﴿٢١﴾ بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَىٰ أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَىٰ آثَارِهِم مُّهْتَدُونَ ﴿٢٢﴾ }[الزخرف].

وەهەرچی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی یە ئەو ئومەتانەی ئەوی بۆ ڕەوانەکراوە قسەی زۆریان لەلایە لە کتێبە دەستکاریکراوو شێوێندراوەکان بەجگە لەوەی کەوا اللە دایبەزاندووە هەروەکو ئەوەی لەلای یەهودو نەصاراکان هەیە کەوا تەورات و ئینجیلیان دەستکاری کردووەو شێواندوویانە وەهەرچی موسڵمانە نەخوێندەوارەکانیشن ئەوانیش لەلایان بەهەمان شێوە چەندین کتێب هەیە لەو فەرموودەو ڕیوایەتانەی کەوا زۆرێکیان مخالف و دژن لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە تەنها کەمێکیان نەبن لەو فەرموودە حەقانەی دژو مخالف و پێچەوانەی قورئان نین، بەڵام ئێوە زاناکان دەبینن کەوا شوێنی فەرموودە حەقەکان ناکەون لە کتێبەکانی زانستی فەرموودەدا؛ بەڵکو دواتر دەیخەنە دوای پشتیانەوە جا شوێنی ئەوە دەکەون کە مخالف و دژو پێچەوانەی قورئانی گەورەیە وەئەوەی مخالف و دژو پێچەوانەی عەقڵ و مەنتقیشە لەبەرئەوەی ئەوان لەخاوەن شوێنکەوتە کوێرەکانن بۆ پێشینەکانیان و نەقل زاڵ دەکەن بەسەر عەقڵدا جا خۆیان و ئومەتەکەشیان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە بەهۆی فەرموودە هەڵبەستراوەکانەوە بە درۆو بوختانکردن بەناوی پێغەمبەرو هاوەڵە بەڕێزەکانی، ئەمەش مەکرو پیلانی دەستەیەک بوو لەنێو هاوەڵە دووڕووەکان کە ئیمان و باوەڕەکەیان دەردەخست و کوفرو مەکرو پیلانەکەشیان دەشاردەوە لەوەی کەوا پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام نەیفەرموبوو لە فەرموودەکانی سوننەتی بەیاندا، جا ئەگەر بە محکەمی ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان نیشان بدرێن کە بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە ئەوا دەبینن لەنێوان ئەم فەرموودە هەڵبەستراوانەو نێوان محکەمی قورئاندا جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر هەیە؛ بەمانای بەڕێژەی سەدا سەد دژ بەیەکن بەتەواوی لەبەرئەوەی حەق و بەتاڵ هەمیشە پێچەوانەو کەموکورتن و قەت ڕێکناکەون لەگەڵ یەکتر، بەڵام موسڵمانان دەعوەو بانگەوازەکەی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمدیان ڕەت کردۆتەوە بۆ نیشاندانی فەرموودە سەحیحەکانی بوخاری و موسلیم و کتێبی بحارولئەنوار!! جا هەموویان ڕوویان وەرگێڕاوە بەسوننەو شیعەوە لەبەرامبەر حوکم کردن بە زیکرە پارێزراوەکە لەدەستکاری و شێواندن؛ کە ئەوەتان بریتیە لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بەڵکو بەهەمان شێوە موفەسیرەکانیان شوێنی ڕیوایەتی زۆر کەوتوون بەدرۆو بوختانکردنەوە (لە ئیبن عباس) ـەوە بۆ تەئویل کردن و لێکدانەوەی قورئان جا چەندە زۆرن! لەبەرئەوەی شەیتانە بەشەرەکان نەیانتوانی هیچ لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بشێوێنن و دەستکاری بکەن جا هیچیان بۆ نەبوو تەنها ئەوە نەبێت کەوا پشت ببەستن بە دانانی فەرموودو ڕیوایەتە هەڵبەستراوەکان دەربارەی پێغەمبەرو هاوەڵە ڕێزلێگیراوەکانی تاکو موسڵمانان گومڕا بکەن جا بەربەستیان بۆ دابنێن لەبەرامبەر ڕێگا حەقەکەی اللە قورئانی گەورە، جا دووڕوەکان سەرکەوتووبوون لە ڕێگاگرتنی ئومەتەکان لەدوای پێغەمبەرەوە تاکو ئومەتەکەی ئەمڕۆ، جا ئەوانە نە لەکتێبەکەی اللە دەبیننەوە نە لەسوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، بۆیە اللە دەیەوێت بەوانە دەست پێبکات کەوا قورئان بەدرۆ دەخەنەوە لە دەرەوەو ناوەوە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { فَذَرْنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَـٰذَا الْحَدِيثِ ۖ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٤٤﴾ }[القلم].

جا هێشتا هەر سوکە لەلایان، دواتریش دەزانن ئەگەر بێتو پەند وەرنەگرن لەوەی کەوا دەیکات بەوەی خۆی دەیەوێت لە بێباوەڕەکان بەقورئانی گەورە جا اللە سەربازی سزای سنگەکان تووشی ئەوانە دەکات کەوا دەیەوێت، دواتریش درێژکراوەی یەک لەدوای یەکی توندتریان بۆ زیاد دەکات، وەهەموو درێژکراوەیەکیش توندترە لەوەی پێش خۆی، دواتریش هەموو پێکوتەکانیان بەتاڵ دەکاتەوە، جا دواتر ڕاستی تەحەددایەکانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی دەزانن کە لە بەرواری (دەی-ڕەجەب) ی بەرامبەر (5-3-2020) دا دەرچووە.

وەسەبارەت بە ئەوانەی بەزۆرو ناچارکردن دەکوترێن لەحکومەتەکانیان جا با ئەوانە پشتیان لەسەر اللە ببەستن جا بابڵێن: { قُل لَّن يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّـهُ لَنَا هُوَ مَوْلَانَا ۚ وَعَلَى اللَّـهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ﴿٥١﴾ }[التوبة]،

لەبەر ئەوەی ئەوانە لەحاڵەتی ناچارکردنی بەزۆردان لە دەوڵەتەکانیان بەڵام دڵیان ئۆقرەی گرتووەو دڵنیایە بە ئیمان بەوەی کەوا الڵە خۆی پارێزەریانە لەسزاکەی و پارێزەریانە لە نیشانەو دەرکەوتەکانی پێکوتە بەزۆرەکان.

وە ڕەجاو ئومێدیش دەکەم لە اللە بەحەقی ئەوەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت وەبەحەقی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نووسیویەتی وە بەحەقی گەورەیی و مەزنی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی فەرمانێک دەربکات بەپەلە لەلایەن خۆیەوە بە هەرەس پێهێنانی سەرجەم پێکوتەکانیان تاکو هەموویان دەبن بەسفر لەسەر چەپ جا بێئومێد دەبن لەسەرجەم پێکوتەکان جا دەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارەکەیان تاکو زیانەکەیان لێ لابدات بەو مەرجەی کەوا شوێنی خەلیفەکەی بانگەشەکار بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی قورئانی گەورە بکەون، جا ئەوە دوعاو پاڕانەوەێەکە لە بەندەکەیەوە ئەوەش تاکو پەلە بکات لەگەڕانەوەی هەموو خەڵکی جیهان بۆ لای پەروەردگارەکەیان تاکو سزاکەیان لێ لابدات، جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە هەرگیزاو هەرگیز جگە لەئەو کەس زیانی سزاکەیان لێ لانادات وە کەس سزاکەی اللە لانادات بە هۆکارەکان، جا ئەوەی لێی لابدرێت ئەوا بەهۆی ملکەچ بوون و گەڕانەوەیە بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەی تاکو خراپەو ناخۆشیەکەی لێ لابدات، لەبەرئەوەی ئینسان بە سروشتەکەی کاتێک کەوا هۆکارەکانی لێ پچڕا ئەوا ملکەچ دەبێت بۆ لای پەروەردگارەکەی بەدڵسۆزی و پاڕانەوەی بەکوڵ تاکو خراپەو ناخۆشیەکەی لێ لابدات، بەڵام بەداخەوە بەپشتهەڵکردوویی تێپەڕ دەبێت لەبەرامبەر پەروەردگارەکەی هەروەکو بڵێی هەر داواشی لێی نەکردووە بۆ لادانی ئازاری زیانەکە لەپێشتردا، اللە ی بەرزو بڵندو گەوڕەش فەرموویەتی: { وَإِذَا مَسَّ الْإِنسَانَ ضُرٌّ دَعَا رَبَّهُ مُنِيبًا إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُ نِعْمَةً مِّنْهُ نَسِيَ مَا كَانَ يَدْعُو إِلَيْهِ مِن قَبْلُ وَجَعَلَ لِلَّـهِ أَندَادًا لِّيُضِلَّ عَن سَبِيلِهِ ۚ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْرِكَ قَلِيلًا ۖ إِنَّكَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ ﴿٨﴾ } [الزمر].

جا لە اللە بترسن و بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە بزانن بەوەی سەربازەکانی اللە ڤایرۆسەکانی ئەو مێشوولەیەی بە زانستەکەی نازانن زاڵن لە جەنگەکەیان بەسەر هەموو جیهانەوە بۆ ملکەچ پێکردنیان بۆ خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی ناصر محمد جا ستەم لەنەفسی خۆتان مەکەن بە خۆ دواخستن، وە ڕاکەن بۆ لای اللە بەڕاستی من بۆ ئێوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ ڤورئانی گەورە جا گوێڕایەڵی اللە و خەلیفەکەی بکەن و شوێنی کتێبەکەی قورئانی گەورە بکەون بەڵکو ڕەحمتان پێبکرێت، وەبەڕاستیش وا بەیان و ڕوونکردنەوەی شیفاکەتان بۆ هات بۆ لاچوونی سزاکەی اللە بەشێوەیەکی گشتی لەو بەیانەی کەوا نوسیومانە لە (بیست و شەشی ڕەمەزانی ساڵی 1441) بەم ناونیشانەیە: (ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەیان و ڕوونکردنەوەی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری..)
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=360951
کۆتایی پێهات..

تەنها ئەوەش نا؛ بەڵکو کاریگەری هەسارەی سزای سەقەر کەوا بەڕاستی زیاترو زیاتر نزیکبۆتەوە جا ئەو سزایانەی ناوتان لێناوە کارەساتەکان ئەوانەی کە ناویان لێنراوە هەڵگەڕانەوە کەش و ئاوو هەواییەکان بەرز دەبنەوە، جا چەندە ووریاو ئاگادارم کردنەوە لە سزاکەی اللە بەدرێژایی شانزە ساڵ؛ کە ئەوەتان بریتیە لەوەی ناوتان لێناوە هەسارەی نیبیرۆ هەسارەی سەقەر کە ناوبەناو بۆ بەشەر دەردەکەوێت (اللواحة للبشر) لەساتێک بۆ ساتێکی تر دواتریش لە باشوری زەوی و خۆرەوە بۆتان دەردەکەوێت وەبەدڵنیاییەوە ڕاستیشدەکەین لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت، جا ئەگەر من درۆزن بم ئەوا درۆکە لەسەرخۆمە وەئەگەر ڕاستیش بکەم و ئێوە بەدرۆتان زانی ئەوا حەتمەن دواتر ئەوەتان تووش دەبێت کەوا بەڵێنم پێداون بەحەق وەکو ئاگادارکردنەوەیەک لە لایەن اللە وە بۆ ئەوەی ڕوو وەردەگێڕێت و خۆی بەگەورەو زل دەگرێت و سەرپێچی اللە و خەلیفەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دەکات، جا ئەگەر ئێوە بانگەشەکارە حەقەکەی اللە تان بەڕاست دانا ئەوکاتە اللە هیچ کاری بەسزادانتان نیەو هەرئەویش ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە؟ وەئەگەر بەدرۆشتان زانی ئەوا دواتر دەبێتە سزاو لەکۆڵتان نابێتەوە لە کاتە دیاریکراوەکەیدا بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکانی خۆی ناکات، جا لە اللە بترسن و بیپەرستن جا جگە لەئەو هیچ پاڵپشت و شەفاعەتکارێکتان نیە لەسزاکەی نە لەدنیا نەلە دوایی، ئایا لە اللە ی تۆڵەسێنی بەزەبر ناترسن؟ جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان وە گوێڕایەڵی اللە و خەلیفەکەی اللە بکەن ئەو مەهدیەی کەوا بانگەوازتان دەکات بۆلای شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە؛ جا گوێڕایەڵی اللە و خەلیفەکەی بکەن بەڵکو ڕەحمتان پێبکرێت و هەرگیزیش اللە هیچی تر زیاد ناکات بۆ گەورەکانتان تەنها عزەت و شکۆ نەبێت لەسەر عزەت و شکۆ، جا سوێند دەخۆم بە پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەتان (اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان) بەوەی ئەوان لە ڕێگەیەکی پێچەوانەدا دەڕۆن بۆ دەربازکردنی خۆیان و ئومەتەکانیان لەسزای سەربازەکانی اللە (ئەوەی ناویان لێناوە کۆڕۆنا)، وەسوێندیش دەخۆم بەوکەسەی کەوا ئاسمانی بەرزکردۆتەوە بەبێ ستون دەیبینن اللە بەسەربازی یەک بەدوای یەک مۆڵەتیان دەدات بە ئایەت و نیشانەی تێرو تەسەل؛ هەموو ئایەتێکیش گەورەترە لەوەی پێش خۆی؛ لە ڕێگاو خێرایی مەکرو پیلانەکەیدا، وە لەتوندو تۆڵی زیانەکەی لە سنگدا، وە لە خێرایی بڵاو بوونەوەدا، ئەوەش لە بچوکترین سەربازەکانی اللە یە لە کتێب، کە فەرمانەکان نە لە فریشتە وەردەگرێت نە لە جن نە لە ئینسان؛ بەڵکو فێرکردن و نیشانەکان و فەرمانەکان لەلایەن ئەو ڕەحمانەوە وەردەگرێت کەوا ئینسانی دروستکردووە وە بە خاڵە لاوازەکانی ئینسان دەزانێت وە بەتەواوی دروستکردنەکەی ئینسان، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَأَسِرُّوا قَوْلَكُمْ أَوِ اجْهَرُوا بِهِ ۖ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿١٣﴾ أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ﴿١٤﴾ }[الملك].

لەبەرئەوەی سەربازەکانی اللە غەیب و شاراوە نازانن؛ بەڵکو ئەم بەندانەی اللە؛ ڤایرۆسەکانی مێشوولەیەکن؛ بەدروستکراوێکی تازە وە هیچ شارەزاییەکیشی لەلانیە دەربارەی بەرزی و نزمیەکانی.ناوەوەی جەستەی ئینسان بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { أَمَّن يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَمَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ۗ أَإِلَـٰهٌ مَّعَ اللَّـهِ ۚ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٦٤﴾ قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّـهُ ۚ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ ﴿٦٥﴾ } [النمل].

وە دووبارەشی دەکەمەوەو بەیادی سەرجەم پشتهەڵکەرانیش دەهێنمەوە لە بەرامبەر زیکری قورئانی گەورە بە فەرمانەکەی اللە بۆ خەلیفەکەی (ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی) خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان بەوەی من وازتان لێدەهێنم بۆ ئەو پاک و بێگەردی بۆی تا ملکەچتان بکات بە بچوکترین سەربازەکانی لەکتێبەکەی ئەی گەلی خۆبەگەورەو زل زانەکان لەزەوی لە سەرکردەکانی بەشەر بەپشتڕاستکردنەوی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { فَذَرْنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَـٰذَا الْحَدِيثِ ۖ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٤٤﴾ } صدق الله العظيم [القلم].

جا ئایا بەسەرچاوەکەیتان زانیوە ئەی شی جین سەرکردەی چین وە ئەی سەرکردەی ئەمریکی جۆ بایدن؟ ئەوەتان بریتیە لەوەی پێش ساڵێک تەحەددام کردن پێی بە بەیان و ڕوونکردنەوەیەک بەناونیشانی: (ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسزا نزمەکانە بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە...)
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...45#post_360945

اللە ش حوکم دەکاتت لەنێوان من و نێوان ئەوەی ڕوو وەردەگێڕێت و خۆی بەگەورەو زل دەگرێت و هەر ئەویش چاکترینی ئەوانەیە دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە، وە هیدایەتی ئەو بەندە گومڕایانەشی دەدات کە ئەگەر بێتو حەق بزانن شوێنی دەکەون بەڵێنەکەشی حەقەو هەر خۆشی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە.

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
___________________