ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
01 - ڕەجەب - 1442 ک
13 - 02 - 2021 م
01:08 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...374#post343374
___________


ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئاگاداربن کە ئەوانە چەند سەربازێکی اللە ن و بەدڵنیاییەوە زاڵ و سەرکەوتوو دەبن دواتریش دەزانن..


بەناوی اللە ی تاک و قەهار سەرکردەی سەربازە بچوک و گەورەکانی لە مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی وە لە بچوکترین سەربازەکانی لە دروستکردندا ئەوەی ناوتان لێناوە (ڤایرۆسی کۆڕۆنا) کەوا کۆڕۆناش نیە، بەڵکو سەربازەکانی اللە ن لە دروستکراوێکی تازەدا لە هەواڵەکانی کتێبەکەی اللە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ، کە نموونەیەکی تازەیە لە دروستکردندا بۆ قودرەت و توانایەکەی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری هەروەکو لە فەتوا بەحەقەکەی پێشترمان باسمان کردووە بەر لە ساڵێک بەدەسەڵاتی زانستی تەواوی یەکلاکەرەوەی بەبەڵگەوە لە محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە.

ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان، وە ئەی ئەوگەلەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لەهەموو جیهان، وەئەی خەڵکینە هەمووتان..گوێبگرن و فام بکەن و تێبگەن لەوەی کەوا ئێستا بەحەق پێتان دەڵێم، جا ئایا نموونەی ئەمانە وەکو یەکن خاوەن تێڕوانینە جیاوازەکان و ڕایەکی ترو خاوەن پێشبینیەکان و خاوەن قسەکەرە بە گومانەکان لەکاتێکدا گومان هیچ سودێکی نیە لە زانینی حەقدا؟ لەبەر ئەوەی پێشبینیەکان پێشبینین هەتا ڕوودەدات، و ئایەت و نیشانە نین بۆیان لە پەروەردگاریانەوە لەبەرئەوەی بەتەنها پێشبینی و تێڕوانینن جا ئایا نموونەی ئەمانە یەکسانن ئەوانەو خاوەنی زانستی کتێبەکەی اللە قورئانی یەکلاکەرەوەی خاوەن بەڵگەی زانستی بەو حەقەی کەوا اللە فێری کردووە بەدەسەڵاتی زانستی حەق؟ لەکاتێکدا من هەمیشە هیچ شتێک ناڵێم لەسەر اللە تەنها ئەو حەقە نەبێت کەوا دواتر اللە حەقیقەت و ڕاستی ئایەت و نیشانەکانیتان نیشان دەدات لەسەر ئەرزی واقعدا بۆ گەلێک کەوا بزانن کە ئەوە حەقە لە پەروەردگاریانەوە ئەگەرچی ئەو موجریم و تاوانکارانەش ڕقیان لێی بێت کەوا پیلان دەگێڕن بۆ ئایەت و نیشانەکانی اللە بۆ ڕێگاگرتن لە بەشەر لەبەرامبەر بەڕاستدانانی ئەوەی کەوا بۆیان هاتووە لەهەواڵەکانی غەیب و نهێننی و شاراوەکان لە محکەمی زیکری قورئانی گەورەدا، هیهات هیهات سوێند بەپەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان فەتواتان بۆ نادەم تەنها بەحەق نەبێت، وەئێوەش دواتر ڕاستی ئایەت و نیشانەکانی اللە دەبینن لەبەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی کەوا بریتیە لەحەق و ڕاستی لەسەر ئەرزی واقع هەتا بۆتان ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا ئەوە حەقە لە پەروەردگارەکەتانەوە لە هەموو ئەوەی کەوا فەتوام بۆ داون پێی لە ڕاستی ئایەتەکانی اللە قورئانی گەورە وەبەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین ئەگەر ئێوە لە اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان دەترسن، جا لە اللە بترسن و پارێزکاربن و لەگەڵ ئەو ڕاستگۆیانە بن کەوا قسە ناکەن لەسەر اللە لەکاتێکدا نازانن!

بەهەرحاڵ، جا ئای لە گەمژەیی هەندێک لەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن چاوەڕوانن لەئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەوەی کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەیەکی تازە بنوسێت لەدوای ڕووداوەکە، لەبەرئەوەی من پێشتر هەواڵەکانم بەووردی وتێروتەسەلی باسکردووە لەکتێبەکەی اللە ی خاوەن زانستە غەیبی و شاراوەکان؛ مەبەستیشم لەم هەواڵانەیە کەوا بۆتانم ڕوونکردۆتەوە لە محکەمی زیکر جا حەتمەن ڕاستی نیشانەو ئایەتەکانی اللە دەبین جا دەیانناسنەوە لەسەر ئەرزی واقعدا، وەحەتمەن ئەو ڕۆژە نزیکە دێت کە بەخەڵکی هەموو جیهان دەڵێم: ئەی پێم نەوتن بەوەی من لەلایەن اللە وە شتانێک دەزانم کەوا ئێوە نایزانن؟ لەبەرئەوەی ئەوان زانیویانە بەوەی ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بەبێ شک و بەبێ گومان و دوودڵی تاکو کەس حەق بەدرۆ نەزانێت تەنها هەموو شەیتانێکی ملهوڕ نەبێت لەدوای ئەوەی بۆی ڕووندەبێتەوە ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، جا اللە م بەسە لەسەر ئەوانەی کەوا ڕێگادەگرن لەخەڵکی لەبەرامبەر بەڕاستدانانی ڕاستی ئایەتەکانی اللە جا پیلان دەگێڕن بەڕێگالێگرتن و بەبەربەست دانان لەلایەن خۆیانەوە تاکو خەڵکی بڕوا بەئایەت و نیشانەکانی سزا نزمەکەی اللە نەهێنن تاکو لەگەڵ ئەوان بەیەکەوە لە ئاگری دۆزەخدا بن، ئەوەش لەگومڕایی خۆیانەوە نیە بەڵکو لەدوای ئەوەیە کەوا بۆیان ڕوونبۆتەوە بەڕاستی ئەوە حەقە جا ڕێگا دەگرن لێی بە توندی جا خۆیان بەهیلاک دەبەن وەهەرگیزیش لەسزاکەی اللە پاڵپشت و پارێزەرێک تادۆزنەوە، جا هێشتا هەر مێشوولە جەنگیەکەی اللە زنجیرەی درێژکراوەی یەک لەدوای یەک دەنێرێت بە وشەکانی اللە کەوا بەفەرمانی (کن فتکون) بە هێلکەکانی دەگەیەنێت، چەند ڤایرۆسێک لە بچوکترین ئایەت و نیشانە زیندووەکانی اللە لە کتێبدا؛ بەو مانایەی لە بچوکترین سەربازەکانی اللە بەهەموو شێوەیەک، وەپێشتریش فەتوامان دا بەحەقی ڕاست و دروست بۆ ئەم نموونەیەی اللە لە محکەمی قورئانی گەورە (ئەو مێشوولەیەی کە بەزانستەکەی نازانن) ناکرێت درێژکراوەیەکی تازەتان بۆ بێت مەگەر تەنها توندترە لەو درێژکراوەیەی پێش خۆی؛ ڤایرۆسەکانی ئەو مێشوولەیەی کەوا بەزانستەکەی نازانن، وە لە شێوەدا بەو پەتایانە دەچێت کەوا زانایانی پزیشکە پسپۆڕەکان لە پڕۆفیسۆرەکانی زانستی ڤایرۆسەکان دەیناسنەوەو لە جیناتیشدا جیاوازە، وە تەحەدداکەی پێشتری ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیش بەر لەساڵێک ئەوەی باسکرد بەوەی کەوا سەرجەم پزیشکەکانی ڤایرۆسەکان لەبەشەر هەرگیزاو هەرگیز بە شوێن و جێگای پەیدابوونی ئەم ڤایرۆسە تازەبووەوانە نازانن، نە لەسەرجەم ئاژەڵ و گیاندارە وشکانی و دەریاییەکانیش بەدیان دەکەن و نە لە سەرجەم وشکاوەکیەکان وەنە لەسەرجەم باڵندەکانیش وەنە لە سەرجەم زیندەوەرە بچوکەکانیش! جا ئەوەتان تەحەددای اللە یە لەکتێبەکەی لەفەرمانێکی دەرچوو لە کتێبدا بۆ خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {فَذَرْنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَـٰذَا الْحَدِيثِ ۖ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٤٤﴾ وَأُمْلِي لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ ﴿٤٥﴾} صدق الله العظيم [القلم].

وەلەبەرئەوەی منی ئیمام مەهدی خەلیفەی اللە لەسەرهەموو خەڵکی جیهان قسە ناکەم بەگومانەوە لەسەر اللە بە بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئان ئەو گومانەی کەوا هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا، بەڵکو هەمیشە بەحەق دەدوێم بە دەسەڵاتی زانست وە لە محکەمی قورئانی گەورە وە بە پشت بەستن بە یەقین و دڵنیاییەکەم بەئایەتەکانی اللە لەقورئانی گەورە، هەرلەبەرئەوەش نامبینن کەوا پێتان بڵێم من پێشبینی دەکەم یان من گومان دەبەم یان لە ڕوانگەو تێڕوانینی خۆمەوە! هیهات هیهات..جا چەندە سوێندم بۆ خواردن بەپەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان بەوەی ئێوە دواتر فەتوا بەحەقەکەم دەبینن لەسەر ئەرزی واقع، وەبۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان ڕووندەبێتەوە بەوەی فەتوای ناصر محمد یەمانی حەق و ڕاستەو گوماناوی نەبووە کە ئەگەری ڕاست و ئەگەری هەڵە هەڵبگرێت! بەڵکو بەحەقی ڕاستەقینە دەدوێت جا اللە ڕاستی ئایەت و نیشانەکانی اللە تان لەقورئانی گەورەدا لەسەر ئەرزی واقعی ڕاستەقینە نیشان دەدات.

جا وەیل بۆ ئەوانەی کەوا ڕێگادەگرن لەبەرامبەر ڕاستی ئایەت و نیشانەکانی اللە لەدوای ئەوەی بۆ خەڵکیم ڕوونکردۆتەوە بەفەرمانی اللە جا حەقی لای پەروەردگارەکەیان بێدەنگ دەکەن! جا وەیل بۆیان پاشانیش وەیل بۆیان لەسزایەکی توند لە زنجیرەی درێژکراوەیەکی نوێ! یان واگومان دەبەن بەوەی پێکوتەکانتان دواتر دەتان پارێزێت لە زیان و سزا توندەکەی اللە ئەوەی کەوا ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا؟! جا چەندە سوێندم بۆ خواردن لەهەموو بەیان و ڕوونکردنەوەیەکدا بەوەی پەروەردگارەکەم دواتر زنجیرەی درێژکراوەی یەک لەدوای یەک زیاد دەکات بۆ ئەوەی کەوا ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا؟ وە پێشتانم نەوت دواتر دەگۆڕێت یان پێشدەکەوێت یان دواتر لەجیاتی جێگۆڕکێی پێدەکرێت بەگوێرەی بڕوایەکەی ئێوە، بەڵکو پێتانم وت ئەوانە چەند سەربازێکن لەلایەن اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوراریەوە، وەهەموو ڤایرۆسێکیش درێژکراوەی تازەی هەیە زیاد بۆ ئەو درێژکراوەی پێش خۆی، بەڵکو گەورەترە لە ئایەت و نیشانەکانی زنجیرەکەی پێش خۆی و کوشندەترو خێراو خێراتر لەمەکرو پیلاندا! جا گەڕانەوە بۆ دواوە نیە بۆ جەنگەکەی اللە هەتا ئەو کاتەی تەسلیم بوونی خۆتان ڕادەگەیەنن جا دەستەکانتان بەرز دەکەنەوە بەرەو ئاسمان بە تەسلیم بوون بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان و چۆک دادان و ملکەچ بوون و پاڕانەوە بەدڵسۆزی بۆ اللە بەوەی سزاکەیتان لێ لابدات تاکو شوێنی کتێبەکەی بکەون جا گوێڕایەڵی خەلیفە هەڵبژێردراوەکەی اللە لەسەرتان دەکەون لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە، جا ئێوە مافی ڤیتۆتان نیە بۆ فەرمانەکەی اللە لەهەڵبژاردنی خەلیفەکەی، پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن و گەورەو بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! ئەوەی خۆی بیەوێت دروستی دەکات و هەڵیشی دەبژێرێت ئێوە هیچ هەڵبژاردەیەکتان بۆ نیە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و هاوەڵی.

وەهەروەکو پێم وتن (ئەی گەلی ئەوانەی بیرناکەنەوە) لە چاکەی موعجیزەی بەیان و ڕوونکردنەوەکاندا نیە بەوەی جارێکی تر هەواڵەکە دووبارە بکەینەوە بە هەمان ئەوەی لەپێشتردا وتومانە، لەبەرئەوەی بەیان و ڕوونکردنەوەکە دواتر بەگوێرەی بەروارە تازەکەی دەردەچێت جا ئەوانەی تازەن لەوانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن واگومان دەبەن کە ئەوە قسەیەکی تازەیە لەدوای کورتهێنان و دەستەوسانی و بێ بەڵگەییتان ئایا تێناگەن؟ بەتایبەتی بەیان و ڕوونکردنەوەکانی جەنگە جیهانیەکە بەسەربازەکانی اللە ڤایرۆسەکانی کۆڕۆنا تازەکە، وە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی جەنگە کەش وئاوو هەواییەکەی اللە لە هەواو وشکانی و دەریاییدا بەهۆی کاریگەری زەوی بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سزای سەقەر (ئەو ئاگرەی سەردەمێک بۆ سەردەمێکی تر بۆ بەشەر دەردەکەوێت)، یان واگومان دەبەن بەوەی لافاوەکانی ئەمساڵتان 2021 م هەروەکو لافاوەکانی ساڵی بیست بیستە؟ بەڵکو لافاوەکانی ئەمساڵتان ساڵی بیست و یەک توندترە هەروەکو ئاگادارو ووریامان کردنەوە لەماوەی شانزە ساڵدا بەوەی دواتر ئێوە لە هەموو ساڵێکدا ئەو ئاماژانەی کەوا ناوتان لێناوە کارەساتە سروشتیەکان زیاد دەبن بەهۆی ئەوەی هەسارەی سزا لەهەموو ساڵێکدا نزیکتر دەبێتەوە؟ بەڵکو وای لێهاتووە نزیکترو نزیکتر ببێتەوە هەتا ئەوکاتەی لەناکاوو کتوپڕ بۆتان هەڵدێت لەباشوری زەویەوە جا بەدرۆزانەکان دەگرێت لەشوێنێکی نزیکەوە ئەی گەلی نەزانەکان ئەوانەی بوختانکارەکان بە ڕاست دەزانن بە درۆی قەتیس بوونی گەرماوە کە دەڵێن ئەمانە بەهۆی سوتەمەنی دووکەڵە بەرزبووەکانەوەیە لە زەوی بۆ بەرگە هەوای کەش و هەوا لە کارگەکانتان، جا وادادەنێن بەوەی ئەوە کاریگەری لەسەر زەوی دروستکردووە تاکو وای لێهاتووە ئەوە ڕوویداوە کەوا ناوتان لێناوە گۆڕانکاریە کەش و ئاووهەواییەکان لەکاتێکدا بەدڵنیاییەوە ئێوە درۆ دەکەن! جا ئەوە چ قەتیس بوونێکی گەرمی درۆو بوختانێکی ئاشکرایە، ئەی ئایا کارگەکانتان نەوەستا لە ساڵی بیست بیست بەهۆی سەربازەکانی اللە کۆڕۆناوە؟ جا پێویست بوو ئەوەی ناوتان لێناوە کارەساتە سروشتیەکان لەم ساڵە تازەیەی 2021 دا سوکتر بوونایە ئەگەر ڕاستبکەن! بەڵکو حەقەکە ئەوەیەو حەقیش دەڵێم، کە پەشێویە کەش و ئاوو هەواییەکان بەهۆی نزیکبوونەوەی ئەو هەسارەی سزایەیە کەوا دواتر بەلای ئاسمانی زەوی بەشەردا تێپەڕ دەبێت لەلای باشوری زەویەوە، لەبەرئەوەی سوڕانەوەکەی لەلای باکورەوەیە تاکو لەناکاو لەباشوری خۆرەوەو باشوری زەویەوە بۆتان دەردەکەوێت، جا چەندە ووریاو ئاگادارم کردنەوە لە هەسارەی سزا لەماوەی شانزە ساڵدا! بەڵام ئێوە شوێنی ئەو مولحیدانە دەکەون کەوا ڕێگا دەگرن لەبەرامبەر حەقی لای پەروەردگارەکەتان و شوێنی شەیتانە بەشەرەکان دەکەون ئەوانەی ڕێگا دەگرن لەبەرامبەر ئایەتەکانی اللە لەکاتێکیشدا دەزانن، جا ئایا ئێوەش بوون بەکەسانی مولحید بە اللە وەکو ئەوان ئەی گەلی موسڵمانان؟ وەها ئەوە ئەوان بانگەواز دەکەن بۆ کۆبوونەوە بەهۆکاری چاککردنەوی گۆڕانکاریە کەش و ئاووهەواییەکان هەروەکو بڵێی کە ئەوانن زاڵ و دەستڕۆیشتوون بەسەر کەش و ئاووهەوای زەویدا! هەروەکو بڵێی اللە هەر بوونیشی نیە پاک و بێگەردی بۆی! وەهەروەکو بڵێی اللە ئەوکەسە نیە کەوا زاڵ و دەستڕۆیشتووە پاک و بێگەردی بۆی! وەهەروەکو بڵێی اللە ئەوکەسە نیە باران و ئاوی بەخوڕ دەبارێنێت پاک و بێگەردی بۆی! وەهەروەکو بڵێی ئەوە مولحیدە موجریمەکان دواتر تەحەکوم بەهەسارەی زەوی و بارانی ئاسمان دەکەن لەکاتێکیشدا درۆدەکەن! جا دواتر لە گەردەلوول و زریانی دەریای هەڵچووی تێکشکێنەرو لافاوی ئاوی بەخوڕو کۆمەڵێک گەردەلولی وا کە ئاگری تێدایەو دارستانە چڕە سەورەکانی زەوی دەسوتێنێت دەبینن، جا چەندە ووریاو ئاگادارم کردنەوە بەدرێژایی چەندین ساڵ لەسزاکەی اللە لە کەش و هەواو وشکانی و دەریادا لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی هەسارەی سزاوە؟ بەڵام هەروەکو بڵێی من بانگی ئومەتی جیهانێکی کەڕو لاڵ و کوێر دەکەم کەوا تێناگەن مەگەر تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت و ئەوەی بەڕاست دانابێت کە ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە.

بەهەرحاڵ، جا مژدە بدەن بەوەی کەوا بەڵێنمان پێدان بە فەرمانی اللە بە زیاتر لەوەی بەڵێنمان پێداون لەپێشتردا بەئیزنی اللە ی بەدەسەلاتی شایستەی سوپاسگوزاری، جا ئەگەر مژدەی زیاتربێت بەزنجیرەی درێژکراوەی جەنگی سەربازە بچوکەکانی اللە ڤایرۆسی خنکێنەری سنگەکان؛ ڤایرۆسەکانی مێشوولەیەک کەوا بەزانستەکەی نازانن، وە هەرەس هێنانی سەرجەم پێکوتەکانی کۆمپانیاکانی پزیشکەکانی بەشەر جا ڕێژەی سەرکەوتنەکەی دەکات بە سفر لەسەدا، وە پێشەکی ئایەت و نیشانەی درێژکراوەی تازەو نوێ لەڤایرۆسەکانی ئەم مێشوولەیە وە زۆری تووشبوون و مردنەکان بەشێوەیەک کەوا حسابتان بۆی نەکردووە! جا جیاوازیەکە چەندە گەورەیە لەنێوان ساڵی ڕابردوو ئەم ساڵەدا ئەی (شی جین) سەرکردەی چین و ئەوەشی هاوشێوەی ئەوە لەهەموو جیهان؟! وە ئەوەش لە تاقیگەکانتاندا نیە هەروەکو هاوشێوەکانی ئێوە وای دادەنێن بەوەی گوایە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دروستکراوە، جا چین تۆمەتبار دەکرێت و ئێوەش وایدادەنێن بەوەی ئەمریکا دروستکەری ڤایرۆسی کۆڕۆنایە! بەڵام منی ئیمام مەهدی دادوەرو حەکەمی بەحەقم و هەردوو لایەکە (ئەمریکاو چین) بەری دەکەم، جا ناتوانن بەوەی مێشێکیش یان مێشوولەیەکیش یان بچوکترین بوونەوەری زیندووش هەروەکو دروستکراوی اللە کەوا ڕوحی هەبێت دروست بکەن ئەگەر بێتو تەنانەت بۆ دروستکردنەکەی سەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەریش کۆببنەوە! بەڵکو ئەمە لە دروستکراوێکی تازەی اللە یە، جا نیشانم بدەن ئەوانەی جگە لە اللە چیان دروستکردووە ئەگەر ڕاستدەکەن! جا ئایا کەسێک هەیە دروستکاری بوونەوەرێکی زیندوو بێت جگە لە اللە بەتەنها پاک و بێگەردی بۆی؟! هیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو وەهیچ کەسێک نیە بەندایەتی بکرێت جگە لەئەو نەبێت.

وە لەکۆتایی ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەشمدا دەڵێم: ئەی اللە حوکم بکە لەنێوان خەلیفەکەت و موجریم و تاوانکارەکان تۆش خێراترینی پیلانگێڕەکانی و خێراترینی ئەوانەی کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەن، وەهیدایەتی ئەو بەندانەشت بدە کە ئەگەر بێتو حەق بزانن لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە ئەوا عزەت و خۆبەگەورەزانی بەگوناه نایان گرێت و شوێنی ڕێگاکە دەکەون وەکو ڕەحم و میهرەبانیەک بە بەندە ستەملێکراوەکانت لەهەموو جیهان بەڵێنەکەشت حەق و ڕاستەو هەرخۆت ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبان بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتری، وە بەڵێنەکەی اللە ش هات بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ناکات.

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
____________