الموضوع: وەڵام لەسەر نوسەری درۆزن محمد عیسا داوود..

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي وەڵام لەسەر نوسەری درۆزن محمد عیسا داوود..


    ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
    15 - ربيع الآخر - 1442 ک
    30 - 11 - 2020 م
    08:29 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthre...663#post339663
    ________

    وەڵام لەسەر نوسەری درۆزن محمد عیسا داوود..

    بسم الله الرحمن الرحيم والصلاة والسلام على كافة الأنبياء والمُرسَلين من أولهم إلى خاتمهم محمدٍ رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم وعلى كافة الصالحين من عباده أجمعين في الأولين وفي الآخرين وفي الملأ الأعلى إلى يوم الدين، أما بعد..

    ئەی نوسەری درۆزن محمد عیسا داوود بەسەرهاتەکەی تۆ چیە؟ ئایا تۆ درۆزنێکی ماسۆنی سەهیۆنی؟ جا سوێند بە اللە توڕە بوونەکەی من لێت لەبەرئەوە نیە کەوا تۆ بانگەوازەکەی من لەبەر نەزانی و نەفامی خۆت بەدرۆ دەزانی بەڵکو ئەوەی کەوا منی توڕە کرد ئەوەیە تۆ بوێری ئەوە دەکەی درۆ لەسەر من بکەی بە ئەنقەست بەوەی گوایە من پەیوەندیم پێوە کردووی و سەردانتم کردووە بۆ میسر وەبەیەکەوە پیاسەمان کردووە وە سەردانی چەند گۆڕێکمان کردووە قسەشت لەگەڵدا کردووین دەربارەی هەندێ فەرمان و کاروبار، ئایا شەرم لەخۆت ناکەی ئەی پیاو؟ تۆ چ نوسەرێکی بەناوبانگی؟! وە لەبەرئەوەی تۆ ناتوانی حوجەو بەڵگە بەدەسەڵاتی زانست بەسەر ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیدا جێبەجێ بکەی جا هیچت بۆ ناکرێت تەنها ئەوە نەبێت بێیت بەهەموو بێ شەرمیەکەوە بدەی بەلای درۆکردندا، یان دەتەوێت ئەو ناوبانگەت تازە بکەیەوە کەوا ئاودیوبووە لەخۆڵدا لەوساتەی کەوا ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامت دەداتەوە؟ جا مژدە بێت کەوا بەناوبانگت دەکەم بە خراپترین ناوبانگ بەبێ ستەم کردن و دەڵێم: سوێند دەخۆم بە اللە ی مەزن و گەورە ئەوەی کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پروتوکاو بووە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیاندایە و پەروەردگاری عەرشی گەورە بەوەی کەوا من قەت لەژیانمدا پەیوەندیم پێوە نەکردووی وەقەتیش داوای چاوپێکەوتنم لەتۆ نەکردووە لە ژیانمدا وەقەت ڕووبەڕووت نەبووم لەژیانمدا.

    بەهەرحاڵ، ناکرێت نوسەرێکی بیرمەندی ئیسلامی بەم پلەیە بوێری درۆکردن بکات لەسەر کەسێک بەئەنقەست لەکاتێکدا دەشزانی تۆ لەدرۆزنانی و منیش لەتەمەنمدا پەیوەندیم پێوە نەکردووی بۆ داواکردنی سەردانیکردنت وەلەتەمەنیشمدا سەردانم نەکردووی وە نەشم ناسیوی وە لەتەمەنیشمدا چاوپێکەوتنم لەگەڵتدا نەکردووە لەهیچ شوێنێک لەسەر ڕووی زەوی، جا سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت‌ ئەوە زۆر سەرنجی ڕاکێشام لەوەی پیاوێکی وەکو تۆ بانگەشە‌ی ئەوە دەکات کە بیرمەندێکی ئیسلامیەو درۆش بکات! وەلەسەر ئەوەش بۆ ئەوانەی کەوا متابەعەت دەکەن ڕوون دەبێتەوە بەوەی تۆ دووڕوێکی درۆزنی سەهیۆنی شەیتانی لەوانەی کەوا ئیمانەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفرو پیلانەکەشیان دەشارنەوە، بەڵگە گەورەکەش درۆیەکەتە لەسەر من بەوەی گوایە سەردانتم کردووەو چاوپێکەوتنم لەگەڵتدا کردووە بەڵگەیەکی تری گەورەش بریتی لە موبالەغەو زێدەڕەویەکەت دەربارەی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم، جا لەیەکێک لەچاوپێکەوتنەکانت لە کەناڵە ئاسمانیەکان لەهەمان ئەم کەناڵەدا گوێم لێبوو کەوادەڵێی گوایە محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم (حجاب) پەردەی پەروەردگاری هەموو جیهانە؛ بەو مانایەی ئەو پەردەی پەروەردگارە لەنێوان بەندەکان و پەروەردگاری پەرستراودا! جا ئایا قەبارەی محمد پێغەمبەری اللە ت کردووە بە گەورەترین شت کەوا اللە دروستی کردبێت تاکو بەندەکان دابپۆشێت لەبەرامبەر بینینی اللە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی بۆی؟! بەڵکو پەردەکەی پەروەردگار بریتیە لە سیدرەتولمونتەها کە بریتیە لەخودی عەرشی گەورە کە گەورەترین شتە اللە دروستی کردبێت لە کتێبدا وەهەر لەبەرئەوەش بەندەکان دادەپۆشێت لەبەرامبەر بینینی پەروەردگاری پەرستراودا لەبەرئەوەی ئەوە گەورەترین شتە لەهەموو دروستکراوانی اللە لە مەلەکوتدا وەهەر لەبەرئەوەش دەبێتە ڕێگر لەنێوان بینینی بەندەکاندا -لەبەرئەوەی گەورەترە لەوان- لەبەرامبەر بینینی پەروەردگاری پەرستراودا؛ بەڵکو بریتیە لە (درەختی) سیدرەتولمونتەها بۆ بەرزبوونەوە بۆ لای پەروەردگار کەوا لەلای ئەم (سیدرەتولمونتەها) یەشدا بەهەشتی مەئوا هەیە، هەرچەندە بەهەشتی مەئوا پانتاییەکەی هەروەکو پانتایی ئاسمانەکان و زەویە، هەرلەبەرئەوەش اللە سیدرەی کردووە بە نیشانەیەک بۆ نیشان دانی ئەو شوێنەی کەوا بەهەشت بوونی هەیە کەوا بریتیە لە سیدرەتولمونتەها لەبەرئەوەی سیدرە گەورەترین شتە اللە دروستی کردبێت لەقەبارەدا هەر لەبەر ئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ ﴿١﴾ مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَىٰ ﴿٢﴾ وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ ﴿٣﴾ إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ ﴿٤﴾ عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَىٰ ﴿٥﴾ ذُو مِرَّةٍ فَاسْتَوَىٰ ﴿٦﴾ وَهُوَ بِالْأُفُقِ الْأَعْلَىٰ ﴿٧﴾ ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّىٰ ﴿٨﴾ فَكَانَ قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَىٰ ﴿٩﴾ فَأَوْحَىٰ إِلَىٰ عَبْدِهِ مَا أَوْحَىٰ ﴿١٠﴾ مَا كَذَبَ الْفُؤَادُ مَا رَأَىٰ ﴿١١﴾ أَفَتُمَارُونَهُ عَلَىٰ مَا يَرَىٰ ﴿١٢﴾ وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَىٰ ﴿١٣﴾ عِندَ سِدْرَةِ الْمُنتَهَىٰ ﴿١٤﴾ عِندَهَا جَنَّةُ الْمَأْوَىٰ ﴿١٥﴾ إِذْ يَغْشَى السِّدْرَةَ مَا يَغْشَىٰ ﴿١٦﴾ مَا زَاغَ الْبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ ﴿١٧﴾ لَقَدْ رَأَىٰ مِنْ آيَاتِ رَبِّهِ الْكُبْرَىٰ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [سورة النجم].

    وە یەکێک لەوانەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە بینی لەشەوی ئیسراو میعڕاجدا لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی پەروەردگارەکەی بریتیە لە سیدرەتولمونتەها لەوشوێنەی کەوا مامۆستاکەی جبریلی بینی لە دابەزینێکی تریدا لەسەر شێوە فریشتەییەکەی خۆی لەبەرئەوەی ئەو هەردەم بەشێوەی بەشەرێکی تەواو دەیدی لەوساتەی کەوا خۆی دەگۆڕی لەبەردەمی پێغەمبەری اللە تا ئەوەی فێربکات کەوا اللە وەحی بۆ بەندەکەی محمد دەکرد صلى الله عليه وجميع المؤمنين الصادقين وأسلِّم تسليماً، وە محمد پێغەمبەری اللە ش تەنها بەشەرێکە وەکو ئێمە جا چۆن دەیکات بە پەردەی پەروەردگار؟! اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِي هَـٰذَا الْقُرْآنِ مِن كُلِّ مَثَلٍ فَأَبَىٰ أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا ﴿٨٩﴾ وَقَالُوا لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفْجُرَ لَنَا مِنَ الْأَرْضِ يَنبُوعًا ﴿٩٠﴾ أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَعِنَبٍ فَتُفَجِّرَ الْأَنْهَارَ خِلَالَهَا تَفْجِيرًا ﴿٩١﴾ أَوْ تُسْقِطَ السَّمَاءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا أَوْ تَأْتِيَ بِاللَّـهِ وَالْمَلَائِكَةِ قَبِيلًا ﴿٩٢﴾ أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌ مِّن زُخْرُفٍ أَوْ تَرْقَىٰ فِي السَّمَاءِ وَلَن نُّؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَابًا نَّقْرَؤُهُ ۗ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّي هَلْ كُنتُ إِلَّا بَشَرًا رَّسُولًا ﴿٩٣﴾} [سورة الإسراء].


    وەدەشزانم ئامانجەکەت چیە لە موبالەغەو زێدەڕەویکردنەکە دەربارەی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم ئەمە تاکو موسڵمانان دەربهێنی لە نورو ڕۆشنایی بۆ تاریکاییەکان جا زێدەڕەوی بکەن دەربارەی پێغەمبەرەکانیان تاکو شەریک و هاوبەش و هاوەڵ بۆ اللە بڕیار بدەن، جا هەردەبێت بەوەی تۆ بیرمەندێکی مەمسوس بیت لە سەهیۆنیە شەیتانەکان کەوا ئیمانەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفرەکەشیان دەشارنەوە بۆ موبالەغەو زێدەڕەوی کردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە جا هەڵیان بگەڕێنیەوە لەدوای هیدایەتیان تا ببنە کەسانێکی موشریک و هاوبەشدانەر بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان هەروەکو مەسیحیەکان تێی کەوتن لەلایەن گەلێکی ترەوە کەوا بریتی بوون لە مەسیحیە سەهیۆنیەکان لەدوای ئەوەی اللە ڕوحی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی بەرزکردەوە عليه الصلاة والسلام، جا لەدوای ئەوە بە تێپەڕبوونی ماوەیەک سەهیۆنیەکان لە یەهود هانن لەوانەی کەوا ئیمانەکەیان دەردەخەن بەپێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و کوفرو پیلانەکەشیان دەشارنەوە جا هاتنە ڕیزی نەصاراکان جا موبالەغەو زێدەڕەویان کرد دەربارەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بەوەی گوایە ئەو اللە یە وە کوڕی اللە یە جا نەصاراکانی شوێنکەوتەی عیسای کوڕی مەریەم شوێنی هەواو ئارەزووی مەسیحیە سەهیۆنیەکان لەیەهود کەوتن جا شەریک و هاوەڵیان بۆ اللە دانا جا ئەوانیان هەڵگەڕاندەوە لەدوای ئیمانەکەیان و بوون بەکەسانی موشریک و هاوبەش دانەرە گومڕایەکان لەڕێگای ڕاست، وەهەر لەبەرئەوەش اللە ئەهلی کتێب دەدوێنێت لەنەصارا موسڵمانەکان وەکو اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ غَيْرَ الْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوا أَهْوَاءَ قَوْمٍ قَدْ ضَلُّوا مِن قَبْلُ وَأَضَلُّوا كَثِيرًا وَضَلُّوا عَن سَوَاءِ السَّبِيلِ ﴿٧٧﴾ لُعِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَىٰ لِسَانِ دَاوُودَ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا وَّكَانُوا يَعْتَدُونَ ﴿٧٨﴾ كَانُوا لَا يَتَنَاهَوْنَ عَن مُّنكَرٍ فَعَلُوهُ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَفْعَلُونَ ﴿٧٩﴾ تَرَىٰ كَثِيرًا مِّنْهُمْ يَتَوَلَّوْنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنفُسُهُمْ أَن سَخِطَ اللَّـهُ عَلَيْهِمْ وَفِي الْعَذَابِ هُمْ خَالِدُونَ ﴿٨٠﴾ وَلَوْ كَانُوا يُؤْمِنُونَ بِاللَّـهِ وَالنَّبِيِّ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مَا اتَّخَذُوهُمْ أَوْلِيَاءَ وَلَـٰكِنَّ كَثِيرًا مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ ﴿٨١﴾ لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا ۖ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُم مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [سورة المائدة].

    بەهەرحاڵ ئەی ئەو کەسەی وادادەنێیت بیرمەندێکی ئیسلامی؛ ئەوەی پێت دەڵێن محمد عیسا داوود، هەرچەندە من بڕیاڕی ئەوەم داوە بە چیتر گفتوگۆ نەکردن لەگەڵ هیچ کەسێکدا تەنها موفتی ناوچەو شوێنەکان نەبن بەڵام تەنها تۆ دەردەهێنم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵتدا بەڕەچاوکردنی مەترسی کتێبەکانت لەسەر ئومەتی ئیسلام، دواتریش دەیسەلمێنم بەوەی کەوا تۆ یان ئەوەتا دووڕوێکی کەوا ئیمانەکەت دەردەخەی و کوفرەکەشت دەشاریەوە یان ئەوەتا ڕێگای ڕزگاریت بۆ ڕوون دەبێتەوە لە بانگەوازەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی جگە لەوەی لەکاتێکدا تۆ ئەوەت بەدی کردووە کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی دانراوەکانی کتێبە بەتاڵەکانت بەتەواوی تێک و پێک دەشکێنێت جا هەروەکو خۆڵه‌مێشێکی لێدەکات که له ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوودا به‌توندی لێی دابێت.
    وەاللە ش تووشی ڤایرۆسی لێدەری تۆکمەو پتەوت دەکات ئەگەر بیەوێت.

    وە ئەوەی وای لێکردم شک ببەم بەوەی تۆ شەیتانێکی سەرسەختی چۆن شەرم ناکەی لەوەی درۆ لەسەر ناصر محمد یەمانی بکەی بەئەنقەست لەکاتێکیشدا خۆت دەزانی تۆ لەدرۆزنەکانی؟ جا سوێند بە اللە هەرگیزاو هەرگیز هیچ بیرمەندێکی ئیسلامی تاکو ئەم پلەیە بوێری درۆکردن ناکات تەنها دووڕووێک نەبێت یان بەهۆی خۆبەگەورەو زل زانینەکەت لەبەرامبەر ئەو حەقەی کەوا بەدژو مخالف هاتووە بۆ هەواو ئارەزووەکەت جا ڕوون بۆتەوە بۆت کەوا لە دەسەڵاتی زانستەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیدا ڕێگای ڕزگاری هەیە کەوا ئەو گومڕایە بەتاڵ دەکاتەوە کە لە کتێبەکانتدا هەیە جا بەگوناه خۆت بەگەورەو زل گرتووە جا لەپاش ئەوەش اللە دڵەکەتی لادا هەروەکو چۆن دڵی زۆرێک لەزانایانی ئومەتی لادا لەوانەی خۆیان بەگەورەو زل گرت بەهۆی ئەوەی ڕێگای ڕزگاریان بۆ ڕوون بۆتەوە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە جگە لەوەی مخالف و دژو پێجەوانەی زۆرێک لەوەیە کەوا لەسەرینە جا خۆیان بەگەورەو زل گرت پاشانیش اللە دڵەکانیانی لادا، وەهەرچەندە لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانیشم پێدان جا هەرگیز شوێنی نەکەوتن لەبەرئەوەی ئەوان ڕێگای ڕزگاری تێدا دەبینن بەڵام اللە دڵی زۆرێکیانی لاداوە لەبەرامبەر شوێنکەوتن بەهۆی خۆبەگەورەو زل زانینەکەیان بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَإِن يَرَوْا كُلَّ آيَةٍ لَّا يُؤْمِنُوا بِهَا وَإِن يَرَوْا سَبِيلَ الرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا وَإِن يَرَوْا سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَكَانُوا عَنْهَا غَافِلِينَ ﴿١٤٦﴾} صدق الله العظيم [سورة الأعراف].

    بەهەرحاڵ ئەی بیرمەندی ئیسلامی محمد عیسا داوود، ئەگەر تۆ پیاوی وەرە لەم ماڵپەڕەدا ڕووبەڕووم ببەوەو ڤیدیۆیەک تۆماربکە بەوەی کەوا دواتر تۆ گفتوگۆ لەگەڵ ناصر محمد یەمانی دەکەی وە بەوەی داوای بەشێک دەکەی لە ڕووکاری ماڵپەڕەکەمان، بەو مەرجەی لەدوای تۆمارکردنی ڤیدیۆکە بەم داوایەت بڵاوی بکەیەوە لە یوتیوب، هەرچەندە من لەئێستاوە دەڵێم گومان نابەم پێت بوێری بکەی لەسەر تۆمارکردنی ڤیدیۆیەک بۆ داواکردنی گفتوگۆ لەگەڵ ناصر محمد یەمانی لەبەرئەوەی تۆ خۆت دەزانی لە درۆزنەکانی.

    وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ لله ربِ العالمين..
    خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
    _____________

  2. افتراضي وەڵامی داوای موباهەلەکردن بۆ ماسۆنی سەهیۆنی محمد عیسا داوود..


    ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
    27 - ربيع الآخر - 1442 ک
    12 - 12 - 2020 م
    12:39 ئێوارە
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/singlepost.php?p=340244
    ________


    وەڵامی داوای موباهەلەکردن بۆ ماسۆنی سەهیۆنی محمد عیسا داوود..

    بسم الله الرحمن الرحيم والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء والمرسَلين مُحمدٍ رسول الله صلى الله عليه وعلى مَن تَبعه بإحسانٍ إلى يوم الدين، ثم أما بعد ..

    لەئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ دۆست و یاوەری شەیتانەکان محمد عیسا داوود بانگەشەکار بۆلای شیرک و هاوبەش دانان بۆ اللە وەئەو دوژمنەی اللە کەوا بەکتێبەکانی و بانگەوازەکەی خەڵکی دەردەهێنێت لەنورو ڕۆشنایی بۆ تاریکاییەکان تاکو شەریک و هاوبەش دابنێن بۆ اللە بە پێغەمبەرەکەی و ئالی بەیتەکەی وەفەتوا دەدات بەبانگەوازەکەیان لەگەڵ اللە بە بێئاگایی لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّـهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّـهِ أَحَدًا ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [سورة الجن].

    وەبەبێئاگایی لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِنَّ اللَّـهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّـهِ فَقَدِ افْتَرَىٰ إِثْمًا عَظِيمًا ﴿٤٨﴾} صدق الله العظيم [سورة النساء].

    جا وەرە ئەی محمد عیسا داوود تاکو لەکتێبەکەی اللە دا لە زانستی غەیب و نهێنی و شاراوەدا چارەنووسی هاوەڵانی بانگەوازەکەت ببینین دەربارەی چوونە ناو ئاگرتان، ئەمە لەبەرئەوەی تۆو ئەوەشی کەوا هاوشێوەی تۆیە لە بانگەشەکارەکانی شیرک و هاوبەش دانان بۆ اللە کاتێک کەوا بانگەوازی خەڵک دەکرێت بۆ لای پەروەردگارەکەیان بەتەنها ڕاستەوخۆ بەبێ واسیتەو نێوەندێک لە دوعاکانیان کوفر دەکەن لەو ساتەی کەوا بانگەشەکارەکە دەبینن بانگەواز بۆ لای اللە دەکات بەتەنها وەهەر لەبەرئەوەش بەحەق فەتوا دەدەم بەوەی کەوا تۆ لەهاوەڵانی ئاگری دۆزەخی لەبەرئەوەی تۆ لەوانەی کەوا بانگەشە دەکەن بۆ گۆڕەکان بۆ هاتنەجێی شیرک و هاوبەش دانان بۆ اللە تۆش لەسەرئەوە لەشاهێدەکانی جا تۆ لە هاوەڵانی دۆزەخی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنَادَوْنَ لَمَقْتُ اللَّـهِ أَكْبَرُ مِن مَّقْتِكُمْ أَنفُسَكُمْ إِذْ تُدْعَوْنَ إِلَى الْإِيمَانِ فَتَكْفُرُونَ ﴿١٠﴾ قَالُوا رَبَّنَا أَمَتَّنَا اثْنَتَيْنِ وَأَحْيَيْتَنَا اثْنَتَيْنِ فَاعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلْ إِلَىٰ خُرُوجٍ مِّن سَبِيلٍ ﴿١١﴾ ذَٰلِكُم بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ اللَّـهُ وَحْدَهُ كَفَرْتُمْ ۖ وَإِن يُشْرَكْ بِهِ تُؤْمِنُوا ۚ فَالْحُكْمُ لِلَّـهِ الْعَلِيِّ الْكَبِيرِ} صدق الله العظيم [سورة غافر].

    بەڵکو بوختانکارێکی گوناهکاری لەسەر اللە و خەلیفەکەی لەوەی کەوا نەموتووە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانمداو بوختان هەڵدەبەستی لەسەرمان بە سەردانیکردنت، جا چۆن من سەردانی شەیتانێکی سەرسەحتی وەکو تۆ دەکەم؟! جا سوێند بە اللە ئەی محمد عیسا داوود بەڕاستی تۆ دەزانی بەوەی کەوا من دەزانم تۆ لە درۆزنانی، وەهەر لەبەرئەوەش لە گفتوگۆکردنی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی هەڵدێیت لەبەرئەوەی تۆ دەزانی بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە هیچت لەپێش نیە.بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەوکەسەی کەوا اللە زانستی کتێبەکەی پێداوە جا کەس نیە کەوا قسەو گفتوگۆم لەگەڵدا بکات بەقورئان ئەوا لەو کاتەدا هەر من دەیبەزێنم، وەهەرلەبەرئەوەش ئێستا داوا دەکەی لەسەر زمانی هۆزەکەت چاوپێکەوتنەکە بۆ موباهەلەکردنە نەوەک بۆ گفتوگۆکردن لەبەرئەوەی دەستوری موباهەلەکردن لەدوای حیوارو گفتوگۆکردنە.

    بەهەرحاڵ جا گفتوگۆ یان موباهەلەکردن هەڵبژاردنەکە بۆ ئێوەیە، جا پێویست بە گەشت و گوزاریش ناکات جا تۆو دۆست و یاوەرەکانت ئامادە دەبن لەم بەشە تایبەتکراوەدا بۆ موباهەلەکردن پاشان دەپاڕێینەوە لەلای اللە جا با لەعنەتی اللە لەسەر درۆزن و دووڕووەکان بێت، جا ئێمە چاوەڕێی گەیشتنەکەت دەکەین بەوپەڕی پشو درێژیەوە.بۆ خۆتۆمارکردن لە ماڵپەڕەکەمان ئەگەر لە ڕاستگۆیانی، وە نەسەلامی اللە شت لەسەربێت نە ڕەحمەتەکەی و نە بەرەکەتەکەیشی.

    سەلامیش لەسەر پێغەمبەرو نێردراوان و هەموو ئیماندارانی بەدڵ و بەگیان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.

    خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
    ______________

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 20-02-2020, 07:41 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 08-11-2019, 06:28 AM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 02-11-2019, 01:30 PM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 30-10-2019, 02:10 PM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 30-06-2019, 11:42 PM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •