[color=#ff0000][size=5][center]ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
27 - جمادى الأولى - 1442 ه
11 - 1 - 2021 م
01:00 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
___________
ڤایرۆسی کۆڕۆناو، ڕاگەیاندنی وادەی کۆتایی هاتنی بۆ هەموو خەڵکی جیهان..
بەناوی اللە ی تاک و تەنهای قەهاری زاڵ لەسەر مەلەکوتی هەموو شتێک لە ئاسمانەکان و زەوی پاک و بێگەردی بۆ اللە لەوەی کەوا دەیکەنە شەریک و هاوبەش بۆی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی جا لەپاش ئەوە..
لەخەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ سەرجەم کاربەدەستەکان و سەرجەم گەلانی بەشەر لە شارو دێهاتەکان ئەمە هەواڵێکە لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای قەهارەوە دەربارەی وادەی کۆتایی هاتنی سزای زنجیرەکانی مێشوولە (بعوضة) ڤایرۆسەکانی سزا جیهانیەکە، جا من هۆنراوەتان بۆ ناهۆنمەوە نە زێدەڕەویشم بە ناحەق بە پەخشان، ئەمەش سەرچاوەی هەواڵەکەیە لە محکەمی زیکر قورئانی گەورە بە قسەی بەجێ بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری.
بەڕاستی اللە جەنگی گشتی ڕاگەیاندووە لەسەر سەرجەم پشتهەڵکەران لەبەرامبەر بانگەشەکاری اللە خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ شوێنکەوتنی قورئانی گەورە کە بەڵگەو بەچاوڕوونی بانگەشەکارەکەیە بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوەڵ و هاوبەشێکی بۆ دابندرێت بەوەی کەوا خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڵگەتان پێ بەسەردا دەهێنێتەوە جا ئێوە بەدرۆتان زانی و سەرپێچی فەرمانەکەی اللە تان کرد بە ملکەچ بوونی خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی، وەهەرلەبەرئەوەش اللە جەنگی گشتگیری لەسەر ڕاگەیاندن لەدەستپێکدا بە ڕاگەیاندنی هێرشی دەرچوونی گشتی بۆ دروستکراوێکی تازە لە سەربازە بچوکەکانی کەوا بەچاوی ئاسایی نابیندرێن ڤایرۆسەکانی مێشولەیەک (بعوضة ما) کەوا بەزانستەکەی نازانن؛ دەربارەی دروستبوونی نە پەیدابوون و پێکهاتنیشی وەکو تەحەددایەک لەلایەن اللە ی بەدەسەڵاتی دانای کاربەجێ بۆ ملکەچ پێکردنی کاربەدەست و بڕیاربەدەستەکان سەرکردەکانی بەشەرو گەلەکانیان لە شارو دێهاتەکان بەموسڵمانان و کافرانیانەوە، جا گەڕانەوە بۆ دواوە نیە لەدوای ڕاگەیاندنی جەنگەکە لەلاێەن اللە وە پاک و بێگەردی بۆی بەکارەساتی جەنگی مێشۆولەکە (بعوضة) و سەرووی ئەویش لەسزای اللە هەتا ئەوکاتەی کەوا بەڵێنەکەی اللە دێت بە گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَلَوْ أَنَّ قُرْآنًا سُيِّرَتْ بِهِ الْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ الْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ الْمَوْتَىٰ بَل لِّلَّهِ الْأَمْرُ جَمِيعًا أَفَلَمْ يَيْأَسِ الَّذِينَ آمَنُوا أَن لَّوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعًا وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُوا قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًا مِّن دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِيَ وَعْدُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ ﴿٣١﴾ }صدق الله العظيم [سورة الرعد 31].
واتە/ خۆ ئهگهر بهڕاستی له جیاتی ئهم قورئانه اللە قورئانێکی ڕهوانه بکردایه که کێوهکان پێی بڕۆشتنایه یان زهوی پێ ههڵکهنرایه و لهت بکرایه یان مردووهکانی پێ بهاتایه قسهو گفتوگۆی لهگهڵدا بکرایه ئەوانە ههر بڕوایان نهدههێنا بهڵام دڵنیابن که ههموو کارێک و ههموو شتێک بهدهست اللە یە ئایا ئهوانهی ئیمانیان هێناوه نائومێد نهبوون (لەبەرئەوەی ئیمانداران وادەزانن بەوەی کەوا ھیدایەت ھیدایەتی نیشانە بەڕاستدانەرەوەکانە بە موعجیزەکان ئەوەش ھەڵەی ئیمانداران و ھەموو خەڵکیشە بەھۆی نەزانی و کەموکورتی تێگەیشتنەکەیان لە زانستی ھیدایەت) جا ئهگهر اللە بیویستایه ههموو خهڵکی هیدایهت دەدا جا ئهوانهی که بێ باوهڕ بوون کارەسات و بهڵای سهخت و ناخۆشیان تووش دهبێت بههۆی ئهو کارو پیشهیهوه که ئهنجامیان داوه یاخود ئهو کارەسات و بهڵا سهختانه له نزیک ناوچەو شوێن و ماڵهکانیانهوه دادهبهزێت و سهرههڵدهدات ههتا بهڵێنی اللە دێته دی بهڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ناکات و دهیهێنێته دی.
وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی: جا ئایا ئەو بەڵێنەی اللە چیە لە محکەمی کتێبەکەی کەوا بەڵێنی پێداون لە محکەمی قورئان؟ جا ئەوەتان بریتیە لە بەڵێنی اللە بە خەلافەتی جیهانی ئیسلامی بۆ تەواوکردنی نورەکەی اللە بۆ هەموو جیهان جا اللە بەسەر هەموو دینەکاندا دەریدەخات ئەگەرچی موجریم و تاوانکارانیش ڕقیان لەدەرکەوتنی بێت، وە ئەو بەڵێنەی اللە ش لە محکەمی کتێبەکەی دەبینن لەو فەرموودەیەی کەوا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: { وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿٥٥﴾ } صدق الله العظيم [النور: 55].
واتە/ اللە بهڵێنی دڵنیابهخش و تهواوی داوه بهوانهی باوهڕیان هێناوه له ئێوهو کارو کردهوه چاکهکانیان ئهنجامداوه به ڕاستی جێنشین و پایهداریان دهکات له زەویدا ههروهك چۆن ئیماندارانی پێش ئهمانی جێنشین کردووهو ئهو دین و ئاینهیان بۆ دهچهسپێنێت اللە خۆی پێی ڕازیه ههروهها ترس و بیمیان بۆ دهگۆڕێت به ئارامی و هێمنی لەو کاتەی کەوا ههر من دهپهرستن و ههرگیز هیچ جۆره هاوهڵ و شهریکێکم بۆ بڕیار نادهن وە ئهوهی دوای ئهوە بێباوهڕ بێت ئا ئهو جۆره کهسانه تاوانبارو له سنوور دهرچوو فاسقن.
وە بەڵێنەکەی اللە ش هات ئەی گەلی سەرکردەکانی بەشەرو گەلەکانیان هەمووتان لە شارو دێهاتەکان، بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ناکات وەسوێند دەخۆم بە اللە ی تاک و تەنها ئەوەی کەوا ئاسمانی بەرزکردۆتەوە بەبێ ستون ئەوەی کەوا نە کەسی لێبووە نەلەکەسیش بووە وەکەس نیە هاوشێوەی ئەو بێت بەوەی کەوا هەرگیز پێکوتەکانتان سودتان پێناگەیەنێت لەدژی ڤایرۆسەکانی سزا ئامادەکراوەکان لە کتێبەکەی اللە بەسەرکردایەتی اللە ی پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەتان! جا بەتەنها ئەو بپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن جا لەگەڵ اللە داوا لەهیچ یەکێکی تر مەکەن جا هەرگیز جگە لەئەو یاریدهدهرێکی وهکو ئهوتان، نیە جا هیچ پەناو ڕێگایەکی دەربازبوون نیە لەسزاکەی اللە تەنها ڕاکردن نەبێت بۆ لای اللە بەو دوعاو پاڕانەوەی کەوا لەبەیانێکدا نوسیومانە لەبەرواری بیست و شەشی ڕەمەزان لەساڵی ڕابردوو 1441 ی کۆچی، وە ناونیشانی بەیانەکەشمان بەم شێوەیە لێکردووە: (ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەیان و ڕوونکردنەوەی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری) کۆتایی هات.
جا ئەگەر ڕووتان وەرگێڕاو سەرپێچی فەرمانەکەی اللە تان کرد بە گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی جا ئەوە سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورەی بەرزو بڵند بەسوێندخواردنێک کەوا بە قەد ژمارەی دەنکۆڵەی بەردو لمەکان بێت بۆ هەموو ئافرەت و پیاوێک جگە لە منداڵان نەبن بەوەی کەوا ئێوە هەرگیزاو هەرگیز ناتوانن بەوەی کەوا سزا نزم و گەورەکەی اللە لەخۆتان لابدەن هەرچەندە هەندێکیشتان ببنە پشت و بەسەرخەری هەندێکتان، وە دڵ و دەرونیشم تەنگ بۆتەوە لەبەرامبەر کاربەدەست و بڕیاربەدەستە خۆبەگەورەو زل زانەکان و زانایانی دین و زانایانی پزیشکی بەشەر لەهەموو جیهان و زانایانی جوڵەی خۆرو مانگ لەسەرجەم بەشەرە نکۆڵیکارەکان بەوەی کەوا خۆر درکی بەمانگ کردووە، جا ئەوەیان زانی و ئایەت و نیشانەی حەقی لای پەروەردگارەکەیان شاردەوە هەتا ئەوکاتەی خەڵکی جیهان تووشی ئەوە بوون کەوا تووشیان بوو وەئەوەشی کەوا دواتر تووشی موجریم و تاوانکارەکانیان دەبێت وەئەوانەشی کەوا حەقی لای پەروردگارەکەیان بێ دەنگ دەکەن.
ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەانی ئەگەر من درۆزن بم هەرگیز ناخۆشی و خراپەیەک تووشی ئەوان نابێت، وە ئەگەر ڕاستیش بکەم ئەوا حەتمەن ئەوەی کەوا بەڵێنت پێداون تووشیان دەبێت بەئیزنی تۆ بەڕاستی تۆ پێچەوانەی بەڵێنەکانی خۆت ناکەی، جا با لەعنەتی اللە لەسەر ئەوە بێت کەوا ڕووی وەرگێڕاوەو خۆی بەگەورەو زل گرتووەو سەرپێچی اللە و خەلیفەکەی مەهدی چاوەڕوانکراوی کردووە یان لەعنەتی اللە لەسەر ناصر محمد یەمانی بێت ئەگەر بێتو اللە هەڵینەبژاردبێت بەخەلیفەکەی خۆی لەسەر هەموو حەڵکی جیهانەوە بەقەد ژمارەی چرکەکانی ڕۆژگارو مانگ هەر لەوکاتەی کەوا اللە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە تاوەکو ڕۆژی دوایی، یان لەعنەتی اللە لەسەر کاربەدەست و بڕیار بەدەستە خۆبەگەورەو زل زانەکان بێت لەهەموو جیهان لەسەر خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
یان وادەزانن بەوەی کەوا پێکوتەکانتان دواتر سودتان پێدەگەیەنێت لە سزای ڤایرۆسە ئامادەکراوە فێرکراوەکان لەلایەن ئەو اللە یەی کەوا ئێوەی دروستکردووە جا ئەو اللە یەی کەوا ئێوەی دروستکردووە فێری کردووە چۆن جەنگتان لەگەڵدا بکات و هێرشتان بکاتە سەر تاکو سزاتان بدات بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ لای اللە بەملکەچی و دڵسۆزی و دوعاو پاڕانەوە بۆ لای اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن تاکو سزاکەیتان لێ لابدات جا وەڵامی بانگەشەکاری اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی بدەنەوە بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش هاوەڵێکی بۆ دابنێن لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەلایەن اللە ئەو قورئانە گەورەیەی کەوا هەواڵی ئێوەو هەواڵی پێش ئێوەش و هەواڵی ڕووداوەکانی دوای ئێوەش و هەواڵی ڕۆژی دواییشی تێدایە ئەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی هەڵدەستەوە بۆ لای پەروەردگاری هەموو جیهان، یان وادەزانن ناصر محمد یەمانی هەروا بەهەڕەمەکی تەحەددایە جیهانیەکانتان بۆ ڕادەگەیەنێت لەلایەن خۆمەوە دەربارەی ئەوەی کەوا ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە دروستکراوێکی تازەی زنجیرەکانی مێشوولەیەک (بعوضة ما) لەمحکەمی قورئانی گەورە کەوا ئێوە بە زانستەکەی نازانن کەوا بوونەوەری زیندوون لە بۆشایی ئاسماندا دەژین بەبێ جەستەو لە جەستەکانی بەشەریشدا وە لە وشکانی و دەریادا کەوا کیشوەر بڕو زەریا بڕیشن، چەند ڤایرۆسێکی بەشەری نەک ئاژەڵی، جا هەرگیز لەهیچ بوونەوەرێکی گیاندار یان ئاژەڵ یان باڵندەکاندا نایبینن. وە ئەم تەحەددایەشمان لەیەکەم بەیان و ڕوونکردنەوەدا نووسی لەبەرواری 10 ی ڕەجەبی-1441 ی کۆچی، 05 - 03 - 2020 میلادی کاتژمێر 12:51 ئێوارە (بەگوێرەی ڕۆژمێری ڕەسمی ٱم القری -مەککە-) لەساڵی ڕابردوو بەم ناونیشانە: (ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سزا نزمەکانە بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە)
وەبەدڵنیایی و زاستی یەقینیشەوە دەزانم بەوەی کەوا ئەوە تەحەددایەکە لەلایەن اللە وە بۆ ئێوەو سەرجەم زاناکانتان، وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی گەورەی بەرزو بڵند ڤایرۆسە تەحەدداکارە نوێبووەوەکان سەرجەم زانستەکانی پزیشکی بەشەر دەکات بە سفر لەسەر چەپ لەبەرئەوەی ئەوە بەتەنها ئەو دەردو درمە نیە کەوا پزیشکانی بەشەر دەیزانن کەوا بێت و بڕوات! هیهات هیهات، وەهەر لەبەرئەوەش هەر لەسەرەتای ئەوەی کەوا پێنوسەکەی ئیمام مەهدی نوسی دەربارەی ئەوەی کەوا ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆتانم ڕاگەیاند کەوا ئەوە سزایەکی جیهانیە نەوەک بەتەنها دەردو درمێکی جیهانی، جا ئایا ئەی گەلی دەوڵەتە زۆردارە خۆبەگەورەو زل زانەکان بینیوتانە کەوا ئەوە هەر بەڕاستی ئەوە سزایەکە بەبێ حساب لەهەموو دەرگایەکەوە لەدەرگاکانی جوڵەی ژیان؟ وە موسڵمانانیش پەندیان وەرنەگرت لەوەی کەوا لەبەرچی لەسەر دەوڵەتە زۆردارە خۆبەگەورەو زل زانەکان توندترەو لەوانی تریش کەمترە لەچەوساوەو لاوازکراوەکان بەتایبەت عەرەب یان ئەوەی کەوا ناویان لێناوە جیهانی سێ یەم، وەبەهەمان شێوە موسڵمانان پەندیان وەرنەگرت کەلەبەرچی توندترو بەهێزترە لەلای ئەوانەی قورئانی گەورە بەدرۆ دەزانن ئەوانەی کەوا ڕقیان لەوە دەبێتەوە کەوا اللە دایبەزاندووە لەحەق لەقورئانی گەورە، ئایا شوکرانەبژێر نابن ئەی گەلی موسڵمانان بەر لەوەی کەوا ناخۆشیەکان تودترو گەورەتر ببێتەوە لەسەر عەجەم و عەرەب؟ وەها ئەوە ئێوەن ئەی گەلی دەوڵەتە گەورە زۆردارە خۆبەگەورەو زل زانەکان چەند پێکوتەیەکتان ڕاگەیاند کەوا ڕێژەی سەرکەوتنەکەی هەشتا لەسەدەو ئەویتر نەوەد لەسەدو ئەویتر نەوەدو چوار لەسەدو ئەویتر نەوەدو پێنج لەسەدو ئەوی تر سەد لەسەد! هەمووشی لەدژی ئەوەی کەوا ناوتان لێناوە کۆڤید کۆڕۆنای نوێ جا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت وەهیچ کەسێکی تر نیە بەندایەتی بکرێت تەنها ئەو نەبێت بەوەی کەوا ئەنجامی هەموویان سفرە لەسەر چەپ وەبەوەی زیانەکەی نزیکترە لە سودەکەی! وەدواتریش دەزانن، وەهەرگیزاو هەرگیزیش ناتان پارێزێت لە سزای ڤایرۆسە نوێبووەوەکان بەڕێژەی یەک لەسەدیش بەدڵنیاییەوە ئێمەش ڕاستدەکەین، بەڵکو ئەنجامەکەی سفرە لەسەر چەپ، جا چەندە ئامۆژگاریم کردن بەڵام حەز بەئامۆژگاریکاران ناکەن، وە هیهات هیهات سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان سەرتاپای جیهان دەزانن بەوەی کەوا بەڕاستی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی هەر بەڕاستی لەڕاستگۆیانە خەلیفەی اللە یە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان تاکو بەهیلاک و لەناو بچێت ئەوەی کەوا بەهیلاک و لەناوچووە لەبەرامبەر زانست و بەرچاوڕوونیدا وەبژی ئەوەی کەوا دەژی لەسەر زانست و بەرچاوڕوونی.
ئەی اللە جا شاهێدبە بەوەی کەوا بەڕاستی من کەموکورتیم نەکردووە لە هەموو تەحەددایەکان لەلایەن تۆوە دەربارەی ئەوەی کەوا ئەوان ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، تەنانەت لەیەک خاڵیشدا لەهەموو بەیان و ڕوونکردنەوەکانمدا، وەئەوەم تەنها بەتەحەددایەک لەلایەن تۆوە فێرکردوون وە فێرم کردوون بەوەی کەوا ئەوە نموونە هێنانەوەیەکی تازەیە لە تواناکەت بۆ دروستکراوێکی تازە لەیەن اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاس گوزاریەوە؛ نموونەیەکی تازە بە کن فیکون لە محکەمی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆوە بەوەی کەوا ئەی پەروەردگارم تۆ شەرم ناکەی لەوەی کەوا نموونە بهێنیەوە بە مێشوولەیەک لە بچوکترین دروستکراوەکانت بۆ تەحەددای خۆبەگەورەو زل زانەکان لەسەر خەلیفەی اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان جا سزایان بدەی بەهۆی پشتهەڵکردنیان بەسزای مێشوولەیەک کەوا ئەوان بە زانستەکەی نازانن، وەکو بەڕاست دانانێک بۆ بەڵێنە حەقەکەت لە محکەمی قورئانی گەورە لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {۞ إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [البقرة: 26].
واتە/ بهڕاستی اللە باكی نیهو نهنگ نیەو شەرم نیە بهلایهوه کە نموونه بهێنێتهوه بە مێشوولەیەک (بعوضة) لهوەش گهورهتر جا ئهوانهی ئیمان و باوهڕیان هێناوه چاک دهزانن ئهم نمونهیه ڕاسته و له لایهن پهروهردگاریانهوهیه ئهوانهش كافرو بێ باوهڕن دهڵێن اللە مهبهستی چی بوو لهم نموونهیهدا؟ (اللە ی گهورهش دهفهرموێت) زۆرێكی پێ گومڕا دهكات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایهت و ڕێنمووی دهكات وە جگه له لارو وێرو یاخی و تاوانباران و فاسقەکان نەبن كهسی تر گومڕا ناكات.
ئەی اللە بۆیان زیادبکە بۆ هەموو کافرێکی ڕقن و سەرسەخت لە وێنەی توانای سزایەکەت لە سزای ڤایرۆسەکان لە محکەمی کتێبدا، ئەی اللە پێوانەی جەنگەکە زیادبکە لەکەش و هەواو وشکانی و دەریادا لەبەرئەوەی تۆ دەزانی بەوەی کەوا ئەوان تێدەگەن و فام دەکەن بەوەی کەوا ئەوە حەقە لەلایەن تۆوە، جا ووریاو ئاگادارو هۆشیاربن ئەی گەلی موسڵمانان، ئەی اللە پەلە بکە بەڕەحمەتەکەت لەسەر هەژارو نەداران و سەرجەم ستەم لێکراوان لەجیهان بە فەرمانێک لەلایەن خۆتەوە یان بە فەتح و سەرکەوتنێکی ئاشکرا تاکو سەرکردەکانی موسڵمانان پهشیمان دهبنهوه لهسهر ئهو خهتهره و خهیاڵهی له دڵ و دهروونیاندا شاردوویانەتیەوە.
بەڵێنەکەشت حەق و ڕاستەو هەرتۆش ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتری، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { ۞ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَىٰ أَوْلِيَاءَ ۘ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿٥١﴾ فَتَرَى الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ يُسَارِعُونَ فِيهِمْ يَقُولُونَ نَخْشَىٰ أَن تُصِيبَنَا دَائِرَةٌ ۚ فَعَسَى اللَّهُ أَن يَأْتِيَ بِالْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍ مِّنْ عِندِهِ فَيُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا أَسَرُّوا فِي أَنفُسِهِمْ نَادِمِينَ ﴿٥٢﴾ } صدق الله العظيم [المائدة: 51 - 52].
واتە/ ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه یەھودو نەصارا مهکهنه یارو یاوهرو پشتیوانی خۆتان ئهوانه ههندێکیان پشتیوان و پشتگیری یهکترن ئهو کهسهی پشت بهوان ببهستێت ئهوه ههر لهوانه و (حسابی ئهوانی بۆ دهکرێت) بهڕاستی اللە هیدایهتی قهومی ستهمکار نادات (51) به ڕوونی دهبینی ئهوانهی دڵیان نهخۆشه و (ئیمان لاوازن) بهپهله دهچن بۆ لایان دهڵێن دهترسین بهڵایهکمان تووش بێت یان کارهساتێکمان بهسهر بێت جا دوور نیه و لهوانهیه بهم نزیکانه اللە سهرکهوتن ببهخشێت یاخود بهشێوهیهکی یهکسهریی به فەرمانێک لهلایهن خۆیهوه ئهوکاته باوهڕلاوازان پهشیمان دهبنهوه لهسهر ئهو نهێنی و خهتهره و خهیاڵهی له دڵ و دهروونیاندا شاردبوویانهوه (52).
وەلەوەیە سەرکردەکانی موسڵمانان ئەوانەی کەوا تۆقیون لەئەمریکاو هاوپەیمانەکانی و ترس و تۆقین لێیان زیاترو توندترە لە ترس و تۆقین لە اللە بیانەوێت بڵێن: "جا ئەوەی کەوا لەدروونی حۆماندا شاردوومانەتەوە چیە ئەی ناصر محم%