ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
17 - جمادى الأول - 1442 ک
01 - 01 - 2021 م
12:01 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=41562
ـــــــــــــــــــــ

هۆشداری و ئاگادارکردنەوەیەکی گەورە بە ڕەنگی سور بۆ هەموو خۆبەگەورەو زل زانێک لەسەر خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی..

بەناوی اللە ی تاک و تەنهای قەهاری بەتواناو بەدەسەڵاتی تۆڵەسێنەری خۆبەگەورەزان ئەوەی کەوا مەلەکوتی هەموو شتێکی بەدەستە وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بەڵێنە حەقەکەی لە محکەمی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قُلِ اللَّـهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَن تَشَاءُ وَتَنزِعُ الْمُلْكَ مِمَّن تَشَاءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَاءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَاءُ ۖ بِيَدِكَ الْخَيْرُ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانی بەوەی تۆ خۆت منی بەندەو خەلیفەکەت مەهدی ناصر محمدت هەڵبژاردووە بەسەر هەموو جیهاندا، جا ئەی اللە دەرگای سەرکەوتن بکەوە لەنێوان بەندەکەت و سەرجەم خۆبەگەورەو زل زانەکان لە بڕیار بەدەستەکانی جیهان و یارو یاوەرەکانیان ئەوانەی وەکو ئەوانن هەموویان تۆش چاکترینی ئەوانەی دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە بەپەلە وەکو ڕەحم و میهرەبانیەک لەلایەن خۆتەوە بۆ ئەو ئیماندارانەی کەوا هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێک بۆ اللە دانانێن بەڵێنەکەی تۆش حەقەو بەڕاستی تۆ پێچەوانەی بەڵێنەکانت ناکەی، بەڕاستی تۆ فەرمووتەو فەرموودەی تۆش حەقە لە محکەمی کتێبە حەقەکەت قورئانی گەورەدا، اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَعَدَ اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا ۚ يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ۚ وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿٥٥﴾} صدق الله العظيم [النور].

ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانی و شاهێدی بەوەی کەوا منی بەندەکەت ئامۆژگاری هەموو بەندەکانتم کرد بەحەق بەڵام زۆربەیان حەز بەئامۆژگاریکاران ناکەن وە ڕقیان لە بەتاک و تەنها گرتنی تۆیە وە لە ڕەحم و میهرەبانیەکەشت بێ ئومێدن وە ڕقیان لە گەورەیی نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسەکەتە لەسەر بەندەکانت، ئەی اللە جا دەرگای سەرکەوتن بکەوە لەنێوانی من و نێوان ئەواندا بەحەق بێگومان هه‌موو زۆردارو سته‌مکارو سه‌رسه‌ختێکیش نائومێدو مایه‌پووچ دەبێت، وە هیدایەتی جگە لەوانەش بدە لەسەرجەم بەندەکانت لەجیهان وە لە هەموو مەلەکوت ئەی ئەوکەسەی ڕەحمەت و میهرەبانی و زانستەکەت هەموو شتێکی گرتۆتەوە بەڵێنەکەشت حەقەو تۆش ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتری سەلامیش لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان وە لەسەرجەم بەندە چاکەکارەکانی اللە، جا ئەی اللە حوکم بکە لەنێوان من و نێوان دوژمنەکانت لەبەندەکانت هەموویان ئەوانەی ئەگەر بێتو بۆیان ڕوون بوویەوە من خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی حەقم لەلایەن پەرەوەردگارەکەیانەوە ئەوا ڕوویان گرژو تاڵ دەبێت لەجیاتی ئەوەی مژدە بدەن، ئەی اللە بەڕاستی تۆ بەوەی کەوا لە سینەی هەموو بەندەکانتدا هەیە دەزانی جا هیدایەتی ئەو بەندانەت بدە کەوا ئەگەر بێتو زانیان من ئیمام مەهدی خەلیفەی اللە م لەسەر جیهان ئەوا ملیان کەچ دەبێت بۆ خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی و خۆشحاڵیش دەبن، وە ئەی اللە هیدایەتی ئەوانەش بدە کەوا لە سزایەکەت دەترسن، سەرجەم ئەوانەی ئەگەر بێتو حەقیان زانی لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە ئەوا شوێنی دەکەون و خۆیان بەگەورەو زل ناگرن لەدوای ئەوەی بۆیان ڕوون بوویەوە بەوەی من خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمدم بەقورئانی گەورە، ئەی اللە بەڕاستی تۆ زاناتری لەبەندەکەت بەوەی کەوا ئەوان تێدەگەن و فام دەکەن پێی لەوەی بەڕاستی من ئیمام مەهدی خەلیفەی اللە م لەسەر هەموو جیهان بانگەوازکار بۆ لای شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست بەقورئانی گەورە وە زاناتریشی بە سوپاسگوزارەکان و موجریم و تاوانکارەکان لە بەندەکانت لەوانەی کەوا هیدایەت نادرێن هەرچەندە بۆشیان ڕوون ببێتەوە بەوەی ئەو حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە کاروبارەکەشم دەبەمە لای اللە فەرمانەکانیش هەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە.

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________