ئیمام ناصر محمد یەمانی
10 - ذو الحجة - 1441 ک
31 - 07 - 2020 م
02:38 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...69#post_333869
____________


هەموو ساڵێک لەباشی و چاکیدا بن وەلەسەر حەق جێگیربن تاکو ڕۆژی دوایی ..

بسم الله الرحمن الرحيم، سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەت و نیعمەتی ڕازیبوونەکەی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان و هەموو موسڵمانان بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان، وەهەموو ساڵێکتان لەباشی و چاکیدا بێت وەلەسەر حەق جێگیربن تاکو ئەو ڕۆژەی خەڵکی هەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری هەموو جیهان؛ ئەو ڕۆژەی کەوا ماڵ و منداڵ و نەوە سودی نابێت تەنها ئەوکەسەی بەدڵێکی ساغ و سەلیم لەشیرک و هاوبەشدانان دێتەوە بۆ لای اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..جا چەندە خەفەتبارم دەکات هەواڵی ئیمانداران بەپەروەردگاری هەموو جیهان بەوەی کەوا زۆربەیان باوەڕیان نەهێناوە مەگەر تەنها بەشەریک و هاوبەشدانان نەبێت بۆی و موشریکن! اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: { وَكَأَيِّن مِّنْ آيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ ﴿١٠٥﴾ وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ ﴿١٠٦﴾ أَفَأَمِنُوا أَن تَأْتِيَهُمْ غَاشِيَةٌ مِّنْ عَذَابِ اللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿١٠٧﴾ قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾ } صدق الله العظيم [يوسف 105 - 108].

وەئەی گەلی موسڵمانان، سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورەی پەروەردگاری من و پەروەردگارەکەتان بەوەی هەموو ئەوەی کەوا ئیمانی بە اللە هێناوەو بەتەنها داواش لە اللە ناکات لەدنیاو لە دواییدا ئەوە بەڕاستی ئەو کەسە لەموشریک و هاوەشدانەرانە بۆ اللە لەدنیاو لەدوایی وە اللە کاروکردەوەکانی لێ قبوڵ ناکات هەتا ئەگەر تەنانەت هەموو ڕۆژگاریش نوێژبکات وەهەموو ڕۆژگاریش بەڕۆژوو بێت وە بەقەد چیاو کێوەکانی زەویش ئاڵتون ببەخشێت لەکاتێکدا بیروباوەڕی بە تکاو شەفاعەتی بەندەکان هەبێت لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراودا بەڕاستی ئەوانەی ئەم بیروباوەڕەیان هەیە بەوەی کەوا چەند کەسێکیان داناوە شەفاعەتیان بۆ بکەن ئەوا هەرگیز شەفاعەتی شەفاعەتکارەکانیان سودیان پێناگەیەنن بەگوێرەی بیروباوەڕەکەی خۆیان بەوەی گوایە ئەوان شەفاعەتکاریانن لەبەردەستی اللە! جا نازانم بەوەی بۆ هیچ یەکێک لەبەندەکان لەئاسمانەکان و زەوی حەق و مافی ئەوەی هەبێت بچێتە پێشەوە بۆ داواکردنی شەفاعەت لەناو نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە نە لەناو پێشەوا هەڵبژێردراوەکانی کتێبیشدا نە لەناو هەموو خەلیفەکانی اللە ش لە یەکەمیانەوە تاکو دواهەمینیان کە ئیمام مەهدیە، جا هیچ ڕێگاو ڕێبازێک نیە بۆ دەرچوونتان لە تاریکاییەکان بەرەو نورو ڕۆشنایی ئەگەر بێتو بانگەوازی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی بەڕاست دانەنێن.

جا ئای لەسەرسامی ئەی گەلی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان! ئایا مەعقولە اللە نێردراوو پێغەمبەرەکانی ڕەوانەکردبێت تاکو بەگەلەکانیان بڵێن ئێمە تکاکارو شەفاعەتکارتانین لەڕۆژی دوایی لەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی هەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری هەموو جیهان؟ جا چۆن لەلایەکەوە خەڵکیان ووریاکردۆتەوەو ترساندوویانن لەبیروباوەڕی شەفاعەتکارەکانیان لەبەردەستی اللە جا لەپاش ئەوە وتویانە ئێمە خۆمان تکاکارو شەفاعەتکارتانین لەڕۆژی دواییدا؟ بەڵام من سەرجەم بانگەوازکارەکان بەکتێبەکانی لای اللە دەبینم بەوەی کەوا دواتر ئەوان گەلەکانیان بەدرۆدەخەنەوە بەوەی پێیان وتبن ئێمە تکاکارو شەفاعەتکارتانین لەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی هەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری هەموو جیهان، جا دواتر ئەوان بەدرۆتان دەخەنەوە بەوەی کەوا دەڵێن گوایە ئەوان تکاکارو شەفاعەتکارتانن لەبەر دەستی اللە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ فَيَقُولُ أَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَٰؤُلَاءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ ﴿١٧﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ مَا كَانَ يَنبَغِي لَنَا أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ وَلَٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا الذِّكْرَ وَكَانُوا قَوْمًا بُورًا ﴿١٨﴾ فَقَدْ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًا وَلَا نَصْرًا ۚ وَمَن يَظْلِم مِّنكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًا كَبِيرًا ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [الفرقان 17 - 19].

لەبەرئەوەی هەموویان ئاگادارو ووریای گەلەکانیان کردۆتەوە بە زیکری کتێبی پەروەردگارەکەیان بەوەی کەوا جگە لە اللە نە هیچ وەلی و پاڵپشتێک نەهیچ تکاکارو شەفاعەتکارێکیشیان نیە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام 51].

یان ئێوە دەڵێن ئەم ئایەتە نەفی تکاو شەفاعەتکردن بۆ کافرەکان دەکات، وەهەرچی ئەوانەن کەوا ئیمانیان هێناوە جا ئەوا شەفاعەتکارەکانیان بریتین لە نێردراوو پێغەمبەرەکان و پێشەواکانی کتێب؟! جا لەپاش ئەوە زمانەکانتان لاڵ و بێدەنگ دەکەم بە وتەکەی اللە بۆ ئەوانەی کەوا ئیمانیان هێناوە لە محکەمی کتێبەکەی لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لَّا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌ وَلَا شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ } صدق الله العظيم [البقرة: ٢٥٤].

لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا ئیمانیان بە اللە نەهێناوە مەگەر تەنها بەشەریک و هاوبەشدانان نەبێت بۆی بیەوێت دەمەدەمێم لەگەڵدا بکات بە ئایەتی پێکچوو (متشابە) لەقورئاندا لەدەرەوەی دەربارەی باسی تکاو شەفاعەت جا دەڵێت اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: { اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ } صدق الله العظيم [سورة البقرة 255].

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: پاک و بیگەردی و بڵندی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و هاوبەشی! جا چۆن اللە کەموکورتی لەفەتواکەی خۆیدا دەکات وەلەڕاستیدا اللە لەم شوێنەدا لەکتێبەکەی دوو ئایەتی یەک لەدوای یەکی داناوە؛ کەوا یەکەمیان ئایەتێکی محکەمی ڕوون و ئاشکرایە کەوا دەرەوەی هەروەکو ناوەوەیەتی وە دووەمیشیان پێکچوو (متشابە) ‌‌‌ـە کەوا تەئویل و لێکدانەوەکەی جگە لە دەرەوەیەتی؟ بەڵکو مۆڵەت و ئیزن دانەکە بەقسەی بەجێ و صەواب بۆ هاتنەجێی شەفاعەتەکەی اللە ی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە لەدوای ئەوەی اللە هەموویان حسابەکەی پێ چەشتوون ‌جا ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی شەفاعەت دەکات لەجێگای توڕەیی و سزایەکەی، لەبەرئەوەی شەفاعەت هەمووی بۆ اللە یە نەوەک بەداخوازی و داواکاری شەفاعەتکردن لەلایەن بەندەیەکەوە بەوەی شەفاعەت بکات بۆ یەکێک لە بەندەکانی اللە! جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟ اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لَّا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌ وَلَا شَفَاعَةٌ ۗ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴿٢٥٤﴾ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ﴿٢٥٥﴾ }صدق الله العظيم [البقرة 254 - 255].

وە شوێنی پێکچوو (تشابە) ـەکەش بریتیە لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ } صدق الله العظيم.

جا ئێوە واگومانتان بردووە بەوەی ئیزن و مۆڵەتی بەندەکەی دەدات بۆ داواکردنی شەفاعەت بۆ بەندەکان بەوەی شەفاعەت و تکایان بۆ بکات لەلای پەروەردگارەکەیانەوە! جا چۆن ئەوە دەبێتە ئەو قسە بەجێ و صەوابەی کەوا اللە ووریاکردنەوەی تێدا داناوە لە سەرجەم ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان ئەو ئایەتانەی کەوا بریتین لەدایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە (أمّ الكتاب)، چەند ئایەتێکی ڕوون و ئاشکرا کەوا تەئویل و لێکدانەوەیان نیە (لەبەر ئەوەی ڕوون و ئاشکران) وەهەرگیزاو هەرگیزیش یەکێک ناتوانێت تەئویل و لێکدانەوەیان بۆ بکات لەبەرئەوەی تەئویل و لێکدانەوەیان نیە (واتە ڕوون و ئاشکران)، جا دەرەوەیان هەروەکو ناوەوەیانە جا ئەو ئایەتانە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە کەوا مایەی یادەوەری و تێگەیشتنە بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، وە تەحەددای سەرجەم زانایانی موسڵمانانیش دەکەم بەوەی تەئویل و لێکدانەوەیەکیان بۆ بهێنن جگە لەوەی کەوا تێیاندا هاتووە لە نەفیکردنی شەفاعەتی نێردراوو پێغەمبەرەکان و ئەولیاکان لە پێشەواکانی کتێب وەکو بەڕاستدانانێک بۆ سەرجەم ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان ئەو ئایەتانەی کەوا بریتین لەدایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ } صدق الله العظيم [السجدة: 4].

وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: { وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ } [الأنعام 51].

وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لَّا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌ وَلَا شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ } صدق الله العظيم [البقرة 254].

جا سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت نەئێوەو نە ئیمام مەهدیش ناتوانین بەوەی تەئویل و لێکدانەوەیەک بۆ ئەم ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایانە بهێنین کە لەو ئایەتانەیە کەوا لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن بەجگە لەوەی کەوا لە دەرەویاندا هاتووە لەبەرئەوەی ئەم ئایەتانە تەئویل و لێکدانەوەیان نیە هەروەکو چۆن هیچ شەفاعەتکارێکتان نیە کەوا شەفاعەتتان بۆ بکەن لەبەردەستی اللە، جا چۆن تەئویل و لێکدانەوەیەکیان دەبێت بەوەی کەوا جگە لە دەرەوەیەتی لەکاتێکدا بریتین لە لوتکەو ترۆپکی عەقیدەو بیروباوەڕ، ئایا تێناگەن؟ جا ئایا مەعقولە اللە محمد پێغەمبەری اللە ی ڕەوانەکردبێت بەوەی کەوا ووریاو ئاگاداری مرۆڤ و جن بکاتەوە لە بیروباوەڕی شەفاعەتکارەکان لەبەردەستی اللە جا خەڵکی بترسێنێت و ووریاو ئاگاداریان بکاتەوە بەم بیروباوەڕە بەتاڵە (پاشان وتبێتی بەڵام من بۆتانی دەکەم)؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام 51].

جا ئایا مەعقولە کەموکورتی لە بانگەوازەکەی خۆیدا بکات جا بڵێت: أنا لها.. أنا لها.من شەفاعەتکارتانم لەڕۆژی دوایی هەروەکو لەم ڕیوایەتەدا هاتووە کەوا دووڕووەکان هەڵیان بەستووە لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی کەوا بەدرۆ وتراوە دەربارەی پێغەمبەر بەقسەیەک کەوا ئەو نەیفەرمووە؟ لەبەر ئەوەی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [ يا فاطمة بنت محمد اعملي لا أغني عنك من الله شيئاً ] صدق عليه الصلاة والسلام.

جا چۆن لەکاتێکدا ئێوە وا فەتواکەی پێغەمبەر دەبینن لە فەرموودەکەدا کەوا ڕێک کەوتووە لەگەڵ فەتواکەی اللە لە محکەمی کتێبەکەی جا لەپاش ئەوە واز لە فەرموودەکەی اللە و فەرموودەکەی پێغەمبەر دەهێنن لە کتێبەکەی اللە و ئەو سوننەتە حەقە نەبەویەی کەوا مخالف و پێچەوانە نیە لەگەڵ محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە جا لەپاش ئەوە واز لە فەرموودەکەی اللە و فەرموودەی پێغەمبەرەکەی دەهێنن و دەست دەگرن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لە قسەو گوفتاری دووڕووەکان لەو شەیتانە بەشەرانەی کەوا فەرموودە دەڵێن دەربارەی پێغەمبەر بەقسەیەک کەوا جگە لەوەیە ئەو فەرموویەتی؟ جا وتوویانە گوایە ئەو فەرموویەتی: أنا لها.. أنا لها.. لە ڕیوایەتێکی درێژدادڕی درۆو هەڵبەستراو لەسەر پێغەمبەری اللە، ئایا تێناگەن؟ جا ئای لەسەرسامی ئەی گەلی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە ئێوە دەبینن عەقڵەکانتان ئەم هەڵبەستراوە ڕەت دەکاتەوە، جا چۆن شوێنی ئەوە دەکەون کەوا عەقڵەکانتان ڕەتی دەکاتەوە لەکاتێکدا ئێوەش دەزانن؟ بەهەرحاڵ جا هەرگیزاو هەرگیز کەس هیدایەت نادرێت بۆ لای حەق تەنها ئەوانە نەبن کەوا عەقڵیان بەکاردەهێنن و تێدەگەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { يُؤْتِي الْحِكْمَةَ مَن يَشَاءُ وَمَن يُؤْتَ الْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْرًا كَثِيرًا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ } صدق الله العظيم [البقرة 269].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ۖ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ ۗ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٧﴾ رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ ﴿٨﴾ رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِيَوْمٍ لَّا رَيْبَ فِيهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ ﴿٩﴾ }صدق الله العظيم [آل عمران 7 - 9].

جا ئایا هاوەڵانی ئاگر لەئاگردا هەر بەهۆی بەکارنەهێنانی عەقڵەکانیانەوە نیە کەوا لەناوچوونەو تێکشکاون؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَلِلَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ﴿٦﴾ إِذَا أُلْقُوا فِيهَا سَمِعُوا لَهَا شَهِيقًا وَهِيَ تَفُورُ ﴿٧﴾ تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ ۖ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ ﴿٨﴾قَالُوا بَلَىٰ قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ ﴿٩﴾وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١٠﴾فَاعْتَرَفُوا بِذَنبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١١﴾ } صدق الله العظيم [الملك 6 - 11].

‌جا ئێوە چاوەڕێی چ مەهدیەک دەکەن ئەی گەلی موسڵمانان؟ ئایا چاوەڕێی مەهدیەک دەکەن کەوا هیدایەتتان بدات لەکاتێکدا ئێوەش هیدایەت دراو بن؟ ئەگەر وابێت کەواتە هیچ پێویست بە ڕەوانەکردنی ئیمام مەهدی ناکات تا هیدایەتتان بدات ئەگەر ئێوە هیدایەتدراو بن، جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر بهاتبا ئێوە هێشتا لەسەر هیدایەت بوونایە ئەوا اللە ئیمام مەهدی ڕەوانە نەدەکرد تا هیدایەتتان بدات لەکاتێکدا ئێوەش هێشتا لەسەر هیدایەت بووان، بەڵکو لەدوای ئەوەی کەوا گومڕابوون لەهیدایەتی اللە بە گومڕاییەکی دوور لەدوای ئەوەی وارتان لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی هێناو دەستان گرتووە بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، جا چۆن واحساب دەکەن بەوەی کەوا ئێوە هیدایەت دراون لەکاتێکیشدا دەستان گرتووە بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی؟ وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی: جا ئایا ئێوە چاوەڕێی ئیمام مەهدی دەکەن بۆ ئەوەی ڕشتنی خوێنەکانتان بوەستێنێت و ڕیزەکانتان کۆبکاتەوەو جیاوازی و ناکۆکیەکانتان لابدات لەنێوانتاندا بەحوکمەکەی اللە جا کاتێک گفتوگۆتان لەگەڵدا کرد ئەوا هەر ئەو بتان بەزێنێت بە دەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی سەلمێندراوی بە بەڵگەوە لە محکەمی قورئانی گەورە یان ئێوە چاوەڕێی ئیمام مەهدیەک دەکەن کەوا اللە ڕەوانەی بکات بۆ ڕشتنی خوێنی موسڵمانان و بتان کوژێت بەخراپترین کوشتن لە ژێر ئاڵا ڕەشەکاندا جا بە زۆرە ملێ بەیعەتی پێبدەن لەکاتێکدا ئێوە ڕیسوان لەدەستیان؟ ئایا تێناگەن و عەقڵتان ناخەنەکار؟ یان چاوەڕێی ئیمام مەهدیەک دەکەن کەوا نەڵێت ئەو خۆی ئیمام مەهدیە بەڵکو ئێوە بڵێن ئەو ئیمام مەهدیە جا ناچاری بکەن لەسەر بەیعەت پێدان لەدوای ئەوەی هەڕەشەی لێدەکەن بەکوشتن؟ بەڕاستی ئەوە درۆیەکی سەرسوڕهێنەری مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمی کتێبەکەی اللە.

جا وەرن تا نیشانتان بدەم چۆن ئیمام مەهدی دەناسنەوە؛ جا وەرن با سەرەتا پرسیار لەعەقڵەکان بکەین جا بڵێین: ئەی گەلی عەقڵەکان بەڕاستی ئێوە ئەو بیناو بەرچاوڕوونیەن کەوا کوێر نابن لەبەرامبەر حەقدا جا هەواڵمان پێبدەن چۆن بزانین کامەمان ئیمام مەهدین کاتێک کەوا اللە ڕەوانەی کرد لەسەردەمی جیاوازی و ناکۆکیەکانمان لەدینەکەی اللە و بەش بەش بوونمان بۆ چەندین دەستە کەوا هەندێک هەندێکیان دەکوژن و شەڕ لەگەڵ یەکتر دەکەن؟ جا حەتمەن عەقڵەکان وەڵام دەدەنەوەو دەڵێن: هەردەبێت بەوەی ئەو زاڵ بێت بەسەرتاندا بەدەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوی بە بەڵگە تاکو ئەو دەستەو بەشانەتان کەوا جیاوازو ناکۆک بوون بۆ چەندین مەزهەبی جیاجیا لێ لادەدات جا مەزهەبەکان داغان دەکات و هەلاهەلای دەکات بە دەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوی بە بەڵگەوە لەکتێبەکەی اللە وە فەرموودەکانی سوننەتی نەبەویش پاڵفتە دەکات بەدەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی اللە جا دەتانگەڕێنێتەوە بۆ مەنهەجی نبوەتی یەکەم بەدەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە وە اللە ڕەوانەی دەکات بە بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە هێناویەتی (ناصراً لِما جاء به محمد رسول الله) صلى الله عليه وسلم؛ لەبەرئەوەی دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان بریتیە لە محمد پێغەمبەری اللە بە قورئانی گەورە؛ کەواتە اللە ڕەوانەی دەکات بە بەسەرخەری محمد (ناصرَ محمدٍ) وە اللە پشتگیری دەکات بەدەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا قُلْ كَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ } صدق الله العظيم [الرعد الآية 43].

جا ئای لەسەرسامیم دەربارەی ئومەت نازانن چۆن ئیمام مەهدی بناسنەوە کاتێک اللە ڕەوانەی کرد لەکات و قەدەرە دیاریکراوەکەی لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی اللە! جا چۆن دەتوانن بیناسنەوە ئەگەر بێتو اللە ی میهرەبان پشتگیری نەکردبێت بە دەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی قورئانی گەورە، جا هەر یەکێک گفتۆگۆی لەگەڵدا کرد لەقورئان ئەوا هەر ئەو شاهێدە بەحەقەی کەوا اللە زانستی کتێبەکەی قورئانی گەورەی پێداوە بیبەزێنێت؟ گەرنا..ئەوا ئەوکەسە ئەو مەهدیە شاهێدە بەڵێندراوە نیە کەوا اللە زانستی کتێبەکەی پێدەدات؛ لەبەرئەوەی ئیمام مەهدی ناصر محمد هەردەبێت اللە زانستی کتێبەکەی پێبدات تاکو زاڵ بێت بەسەر موسڵمانان و موشریکان و مولحیدەکان بەدەسەڵاتی زانستی قورئانی گەورە لەهەموو بوارە جۆربەجۆرە زانستیەکانەوە تاکو ئەوە دەسەلمێنێت بەوەی کەوا بەڕاستی ئەم قورئانە محمد پێغەمبەری اللە هەڵی نەبەستاوە بەڵکو لەلایەن اللە ی داناو کاربەجێی زۆر زاناوە پێی گەیشتووە جا اللە ئایەتەکانیتان لەسەر ئەرزی واقعدا پێ نیشان دەدات، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ رَبَّ هَٰذِهِ الْبَلْدَةِ الَّذِي حَرَّمَهَا وَلَهُ كُلُّ شَيْءٍ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ ﴿٩١﴾ وَأَنْ أَتْلُوَ الْقُرْآنَ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنذِرِينَ ﴿٩٢﴾ وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٩٣﴾ }صدق الله العظيم [النمل 91 - 93].

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
__________