النتائج 1 إلى 2 من 2

الموضوع: ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بەخێرهاتنی ڕێزدار شێخ محمد حسان دەکات، جا با بفەرموێت بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەسەر مێزی حیوارو گفتوگۆی جیهانی (منتديات البشرى الإسلاميّة) ..

  1. افتراضي ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بەخێرهاتنی ڕێزدار شێخ محمد حسان دەکات، جا با بفەرموێت بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەسەر مێزی حیوارو گفتوگۆی جیهانی (منتديات البشرى الإسلاميّة) ..

    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    22 - رمضان - 1433 ک
    10 - 8 - 2012 م
    10:25 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
    [ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليِّة للبيـان ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=55305
    _______

    ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بەخێرهاتنی ڕێزدار شێخ محمد حسان دەکات، جا با بفەرموێت بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەسەر مێزی حیوارو گفتوگۆی جیهانی (منتديات البشرى الإسلاميّة) ..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة رسل الله والصالحين التابعين للحقّ إلى يوم الدين، لا نفرِّق بين أحدٍ من رسله ونحن له مسلمون، أمّا بعد..

    ئەی تۆبەکار، تۆبە بکەو بگەڕێوە بۆ لای پەروەردگارەکەت وە بەحەق دادوەری بکە جا چ زەرەرو زیانێک بە شێخ محمد حسان دەگات ئەگەر بێتو لە گوگڵ وشەی گەڕانەکەی بنوسێت (موقع الإمام ناصر محمد اليماني) جا لەپاش ئەوە یەکسەر ماڵپەڕەکەی لەسەرەوەی لاپەڕەکە بۆ دەردەکەوێت بە هەموو سوک و ساناییەکەوە، وەلەپاش ئەوەش دێتە ناو مێزی حیوارو گفتوگۆی جیهانی جا هەڵدەستێت بە دابەزاندنی وێنەکەی لەتەنیشت ناوەکەی (الشيخ محمد حسان)، وەلەپاش ئەوەش تەئکید لەوە دەکرێتەوە بەوەی کەوا ئەو خۆیەتی و کەسێکی تر لەئەو خۆی نەخستۆتە سەر کەسایەتی ئەو بەوەی کەوا یەکێک لەبەسەرخەرەکانمان پرسیار لەخۆی دەکات و پێی دەڵێت؛ ئایا ئەوە تۆ خۆتی کەوا خۆت تۆمارکردووە لە ماڵپەڕەکەی ناصر محمد یەمانی و وێنەکەی خۆشت دابەزاندووە؟ جا ئەگەر وتی: اللهم بەڵێ. جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی حیوارو گفتوگۆی لەگەڵدا دەکات دەربارەی بەیان و ڕونکردنەوەی نوێژ جا ئەویش بەڵگەو حوجە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا دەهێنێتەوە لە ماڵپەڕەکەی، وەلەپاش ئەوەش ناصر محمد یەمانی سەرجەم بەسەرخەرەکانی لەدەست دەدات و دەیدۆڕێنێت ئەگەر هاتو ناصر محمد یەمانی هەڵبستێت بە سڕینەوەی وەڵامێکی شێخ محمد حسان، یان ئەگەر هاتوو ڕێزدار شێخ محمد حسان بەڵگەو حوجەی هێنایەوە بەسەریدا، جا بەهەمان شێوە دواتر بۆ بەسەرخەرەکانی ناصر محمد ڕوون دەبێتەوە بەوەی کەوا ئەو لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە ئەگەر بێتو حسان بەڵگەو حوجەی هێنایەوە بەدەسەڵاتی زانست. هیهات هیهات، سوێند بەپەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان سەرجەم زانایانی مرۆڤ و جنیش ناتوانن هەرچەندە کەوا هەندێکیشیان بۆهەندێک ببن بە پشتیوان و بەسەرخەر.

    جا دووبارەی دەکەینەوە چ زەرەرو زیانێک بەشێخ محمد حسان دەگەیەنێت ئەگەر بێتو بێتە ناو ماڵپەڕەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەمیانەی چارەگە خولەکێک یان کەمتریش جا ئەوکاتە دەبینێت وا لە مێزی حیوارو گفتوگۆی جیهانیە، جا لەپاش ئەوە هەڵدەستێت بە ووردبوونەوە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی دەربارەی ڕوکنی نوێژ، وەلەپاش ئەوەش هەڵدەستێت بە وەڵامداناوەمان لەسەری، وە دەسەڵاتی زانستەکەی ڕێکدەخات و ڕیز دەکات بەهەموو هێمنی و ئارامیەکەوە، بەبێ پچڕاندن لەلایەن ناصر محمد یەمانی وهیچ یەکێکیش لە بەسەرخەرەکانی بێ ئەوەی بیرو هزرەکەی بشێوێنن؟ جا ئاگاداربن سوێند بەخودا ئینتەرنێتی جیهانی بریتیە لەچاکترین وەسیلەو هۆکار بۆ حیوارو گفتوگۆکردن بەهەموو شێوەیەک، وە ئاگاداربن سوێند بەخودا من ئەوەم لەخۆمەوە هەڵنەبژاردووە بەڵکو ئەوە بەفەرمانێکە لەلایەن خوداوە لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن وەهەرگیزیش مخالف و دژو پێچەوانەی فەرمانەکەی خودا ناکەم، جا ئایا زۆرانبازێک هەیە بەدەسەڵاتی زانست ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن؟ خودای گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:111].

    وهەرچی کەناڵی ئاسمانیە جا ئەوە ئێمە پێویستمان پێیەتی بۆ بڵاوکردنەوەو گەیاندن بۆ گوێی هەمووخەڵکی جیهان وەهەرگیزیش بەکاری ناهێنین بۆ حیوارو گفتوگۆکردن؛ بەڵکو حیوارو گفتوگۆ هەروەکو پەروەردگارم فەرمانی پێکردووم لەڕێگای ئینتەرنێتی جیهانیەوەیە، خوداش فەرمان بەهەر شتێک بکات ئەوا حیکمەتێکی گرنگی تێدایە. وەهەرچی ئەوەیە کەوا حیوارو گفتوگۆ لەڕێی کەناڵی ئاسمانیەوە بێت؛ جا ئەوە سوێند بەخودا هەرگیز حیوارو گفتوگۆیەکی سەرکەوتوو نابێت؛ بەڵکو دواتر هەروەکو بەرنامەی (الاتّجاه المعاكس) ئاڕاستەی پێچەوانەی لێدێت ئەوانەی کەوا هەندێ کات بە پێڵاو یەکتر ڕەجم دەکەن خودا شکۆمەندتان بکات، جا لە نەزان و نەفەمان مەبە؛ بەڵکو ئێوە لەشاهێدەکانن بەوەی کەوا چاکترین هۆکارو وەسیلە بۆ حیوارو گفتوگۆ بریتیە لە حیوارو گفتوگۆکردن بە پێنوسی بێدەنگ بە قسەی نوسراوەوە، جا هەموو یەکێک لەئێمە هەڵدەستێت بە دابەزاندنی دەسەڵاتی زانستەکەی بەو پەڕی ئارامیی و ئۆقرەییەوە، جا هیچ یەکێک پێی ناڵێت: (کات تەواو)، وەکەسیش بەهیچ شێوەیەک کاتی لێ تەنگ ناکاتەوە نە بیرکردنەوەکەشی دەشێوێنن و نە هەڵیشی دەچوێنن.

    وە بەم وەسیلەو هۆکارە حەقەیە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی توانیویەتی بەوەی کەوا زاڵ بێت بەسەر دەستەی بەرامبەری لە زانایانی ئومەت بەدەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی سەلمێندراو، جا ئەوەیان کەوا ویستی بەوەی ڕێگای ڕاست بگرێت بریتیە لەوەی کەوا زاڵ دەبێت بەدەسەڵاتی زاستی ڕاشکاوی سەلمێندراو لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە، وەهەشیانە کەوا دەمە دەمێ دەکات بەبێ زانست و ڕێنمایی و نە کتێبێکی ڕوونی ئاشکراوە.

    وەبەهەمان شێوە دەتوانرێت بەوەی کەوا لەسەرجەم ناوچەو شوێنەکانی جیهان متابەعەی حیوارو گفتوگۆکە بکەن هەتا تەنانەت سەرقاڵەکانیش لەکاتی حیوارو گفتوگۆکەدا جا ئەوکاتەی کەوا دەست بەتاڵ دەبن لەکارەکانیان ئەوا دێن جا دەبینن وا حیوارو گفتوگۆکە وشە بە وشە نوسراوە، جا وورد دەبنەوە لە دەسەڵاتی زانستی هەردوو لایەن جا ئەوکات عەقڵەکانیان حوکم و دادوەری دەکات بەوەی کامیان بەحەق دەدوێت و هیدایەت دەدات بۆ ڕێگای ڕاست؟ جا لەپاش ئەوە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان شوێنی حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەکەون، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەوڕە: {إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُوْلُوا الأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [الرعد:19].
    واتە/ بەڕاستی هەر خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان تێدەگەن و یادەوەری وەردەگرن.

    لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا ئایا خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان کێن؟". جا لەپاش ئەوە تەواوی دەکەین بە وەڵامێکی ڕاستەوخۆ لەسەریان لەلایەن خوداوە: {ٱلَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ ٱلْقَوْلَ فَيَـتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُوْلَـٰئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَاهُمُ ٱللَّهُ وَأُوْلَـٰئِكَ هُمْ أُوْلُو ٱلاٌّلْبَـٰبِ}صدق الله العظيم [الزمر:18].
    واتە/ ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن جا شوێنی چاکترینی دەکەو‌ن ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن.

    وسلامٌ على المُرسَلين، والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..
    براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــــــ

  2. افتراضي

    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    20 - رمضان - 1431 ک
    30 - 08 - 2010 م
    09:38 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصليِّة للبيان ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=245972
    ــــــــــــــــــــ

    ئەمەش پرسیارو وەڵام بۆ ئێوە لە محکەمی کتێبەکەی خودا کەوا مایەی یادەوەریە بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، وەکو وەڵامێک لەسەر بەیانەکەی محمد حسان..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي محمد رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم الأطهار والسابقين الانصار في الأولين وفي الآخرين وفي الملأ الأعلى إلى يوم الدين..

    ئەی ڕێزدار شێخ محمد حسانی بەڕێز وەئەی گەلی زانایانی ئومەت و وتارپێژانی مینبەر، بەڕاستی وا کات و قەدەرە دیاریکراوەکە هات لەدێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی خودا بۆ ڕەوانەکردنی مەهدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی خودا لەزەوی ئێوەش ئێستا لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆدان لەڕێی مێزی حیوارو گفتوگۆی جیهانی (مەوقعی مەهدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی) بۆ دەعوەو بانگەوازکردنی سەرجەم موفتی شوێن و ناوچەکان و وتاربێژانی مینبەرەکان بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆدا بەر لەدەرکەوتن وەلەدوای بەڕاستدانانیش مەهدی چاوەڕوانکراو لەلای ماڵە دێرینەکەی خودا (کەعبە) بۆتان دەردەکەوێت، وەئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا لەبەڕاستدانان و بوون بە یەکەم بێباوەڕ بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ کتێبەکەی خودا جا ئەوە دواتر خودا بەسەرتاندا دەرمدەخات لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئێوەش ملکەچ و شەرمەزار دەبن ئەو شەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت، وەبەڕاستیش خۆر درکی بەمانگ کرد جا ئەستوربوونی هیلالی مانگ ڕوویدا وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ مەرج و نیشانەیەک لەمەرج و نیشانە گەورەکانی هەڵسانی قیامەت ئێوەش ئێستا لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆدان بەر لەدەرکەوتن پاشانیش شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت بەهۆی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەری گەورە؛ کەوا مەرج و نیشانەیەکە لەمەرج و نیشانە گەورەکانی هەڵسانی قیامەت، ئەوشەوەی کەوا خودا مەهدی چاوەڕوانکراو دەردەخات لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئەوانیش ملکەچ و شەرمەزارن ئەوشەوەی کەوا دڵەکان دەگەن بەگەروو بۆ پشتهەڵکەرەکان لەبەرامبەر بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ زیکری کتێبەکەی خودا.

    جا ئەمەش پرسیارو وەڵام بۆ ئێوە لە محکەمی کتێبەکەی خودا کەوا مایەی یادەوەریە بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان.

    پ-1-ئایا هیچ فەرمانێک بۆ بەشەر هەیە لە هەڵبژاردنی خەلیغەی خودا لەزەوی مەهدی چاوەڕوانکراو؟
    و-1-خودای گەورە فەرموویەتی: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].
    واتە/ وەهه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خەڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌ پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی.

    پ-2- وەئایا ئایەت و نیشانەی بەڕاست دانان بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو دواتر ڕۆچوون (خەسف) دەبێت لەبەیدا یان ئەو ئایەت و نیشانەیە ئایەت و نیشانەیەکە کەوا لەئاسمانەوە دادەبەزێت هەتا ئەوکاتەی کەوا هەموو بەشەر ملکەچ دەکات لەبەر ئارارو ناخۆشیەکەی بۆ گوێڕایەڵی خەلیفەی خودا لەزەوی مەهدی چاوەڕوانکراو؟
    و-2- خودای گەورە فەرموویەتی: {إِنْ نَشَأْ نُنَزِّل عَلَيْهِمْ مِنْ السَّمَاء آيَة فَظَلَّتْ أَعْنَاقهمْ لَهَا خَاضِعِينَ}صدق الله العظيم [الشعراء:4].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت نیشانەیەکیان له ئاسمانه‌وه بۆ دابه‌زێنین ئه‌وسا به‌رده‌وام مل و گه‌ردنیان بۆی ملکه‌چ و زه‌لیل ده‌بێت.

    پ-3- وەئایا ئەم ئایەت و نیشانەیەی کەوا دواتر خودا لەئاسماندا دایدەبەزێنێت چیە هەتاکو ئەوان حەقی لای پەروەردگارەکەیان بەڕاست دادەنێن جا ملیان کەچ دەبێت لەبەر ئازارو ناخۆشیەکەی بۆ خەلیفەی خودا لەزەوی، جا ئایا ئەوە بەتێروتەسەلی باسکراوە لە محکەمی کتێبەکەی خودا؟
    و-3- خودای گەورە فەرمووەتی: {بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ (9) فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءَ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16)}صدق الله العظيم [الدخان].
    واته‌/ بەڵکو ئه‌وانه‌ له شک و گومان و دوودڵیدا ڕۆچوون و سه‌رگه‌رمی گه‌مه‌و یارین وبێ ئاگان (٩) جا چاوه‌ڕێی ڕۆژێک بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا لەئاسمانەوە دێت (١٠) هه‌موو خه‌ڵکی ده‌گرێته‌وه‌‌ بۆیه به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ڵێن ئه‌مه سزاو ئازارێکی به ئێشه (١١) ئینجا به‌ناچاری دان ده‌نێن و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌ بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین (١٢) ئایا چۆن و له‌کوێ ئه‌وانه‌ ئامۆژگاری ویاداوه‌ری وه‌رده‌گرن له‌کاتێکدا (پێشتر) پێغه‌مبه‌رێک ونێردراوێكی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو (١٣) پاشان پشتیان تێکرد و وتیان فێرکراوێکی شێته (١٤) ئێمه کەمێک سزاو ئازارتان لێ دوور دەخەینەوە بێگومان دواتر ده‌چنه‌وه دۆخی جاران (١٥) ڕۆژێک دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین (كه‌هه‌ڵسانی قیامه‌ته‌)و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین له سته‌مکاران (١٦).

    پ-4- بەڕاستی بۆ ئەوکەسەی کەوا وورد دەبێتەوە ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە: {يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)} صدق الله العظيمٚ.
    واتە/ هه‌موو خه‌ڵکی ده‌گرێته‌وه‌‌ بۆیه به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ڵێن ئه‌مه سزاو ئازارێکی به ئێشه (١١) ئینجا به‌ناچاری دان ده‌نێن و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌ بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین (١٢).

    جا ئەم ئایەتە هەروەکو ئەوە وایە کەوا دواتر شمولی هەموو ئاوەدانیەکانی خەڵکی بکات بەموسڵمانان و کافرانیەوە ئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەر بۆ خەلیفەی خودا لەزەوی مەهدی چاوەڕوانکراو، جا ئایا چۆن خودا سزای ئاوەدانیەکانی موسڵمانان دەدات لەگەڵ ئاوەدانیەکانی کافران؟
    و-4- خودای گەورە فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ} صدق الله العظيم [هود:117].
    واته/ وە په‌روه‌ردگارت به سته‌م خه‌ڵکی ئاوەدانی و شارو دێهاته‌کان له‌ناو نابات له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی چاک و چاکه‌خوازو چاکساز بن.

    پ-5- جا ئایا ئەوە مانای ئەوەیە کەوا خودا ئیمام مەهدی ڕەوانە دەکات لەکاتێکدا بەڕاستی زەوی پڕ بووە لە جەورو ستەم لە ئاوەدانیەکانی کافرو موسڵمانان هەربۆیەش ئایەت و نیشانەی سزاکە شمولی ئاوەدانیەکانی کافرو موسڵمانەکانیش دەکات؟
    و-5- خودای گەورە فەرموویەتی:
    {وَمَا كُنَّا مُهْلِكِي الْقُرَى إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَالِمُونَ} صدق الله العظيم [القصص:59].
    واە/ وه‌نه‌بێت ئێمه ئاوەدانیەکانمان كاول كردبێت به‌بێ هۆ مه‌گه‌ر كاتێک نه‌بێت كه دانیشتووانی سته‌مكار بوون.

    پ-6- وەئایا ئایەت و نیشانەی سزا چاوەڕوانکراوەکە قەدەری هاتنەکەی لەسەردەمی دواهەمین نێرداوو پێغەمەرەکان محمد پێغەمبەری خودا نەبووە صلّى الله عليه وآله وسلّم؟
    و-6- خودای گەورە فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ اللّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ وَمَا كَانَ اللّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنفال].
    واتە/ بێگومان خوای گه‌وره به‌ڵاو سزا نادات به‌سه‌ریاندا له‌کاتێکدا تۆ له‌ناویاندا بیت هه‌روه‌ها خوایش سزاده‌ریان نیه له‌کاتێکدا ئه‌وان داوای لێخۆشبوون بکه‌ن.

    پ-7- وەئایا ئەو ئایەت و نیشانەی سزایەی کەوا دواتر شمولی هەموو ئاوەدانیەکانی بەشەر دەکات بەموسڵمان و کافرانیەوە بریتیە لە ئایەت و نیشانەی بەڕاست دانان و سەرکەوتن و دەرکەوتن بۆ خەلیفەی خودا مەهدی چاوەڕوانکراو لە شەوێکدا بەسەر سەرجەم بەشەر؟ جا ئایا ئەوە مەرج و نیشانەیەکە لەمەرج و نیشانە گەورەکانی هەڵسانی قیامەت بەر لەڕۆژی قیامەت؟
    و-7- خودای گەورە فەرموویەتی: {وَإِنْ مِنْ قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا (58) وَمَا مَنَعَنَا أَنْ نُرْسِلَ بِالْآَيَاتِ إِلَّا أَنْ كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ وَآَتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا وَمَا نُرْسِلُ بِالْآَيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا (59)} صدق الله العظيم [الإسراء].
    واتە/ هەرچی ئاوەدانی (شارو شارۆچکه‌و دێهات) ھەیە ئێمه بڕیارمان داوە پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین ئەمە له دێڕەکانی کتێب و دۆسیه‌ی تایبه‌تی خوادا تۆمار کراوە (٥٨) هیچ شتێک نه‌بووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه موعجیزه به‌رپا بکه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی که ئه‌وان داوایان کردووه‌ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که (جۆره‌ها موعجیزه‌مان نیشانی پێشینه‌کان دا) به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد ئێمه‌ش له ناومان بردن حوشتره تایبه‌تیه‌که‌شمان به ئاشکراو ڕوون به قه‌ومی ثمود به‌خشی که‌چی سته‌میان لێکرد بۆیه‌ به‌ڕاستی ئێمه (له‌مه‌ودوا) ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌کاندن نه‌بێت هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ک نانێرین (٥٩).

    پ-8- وە لە کتێبەکەی خودا ڕۆژی دەرکەوتنەکە بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو بەسەر سەرجەم بەشەردا بەئایەت و نیشانەی سزا بەئێشەکە بەچی ناوی لێنراوە؟
    و-8- خودای گەورە فەرمووەتی: {وَلا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِنْهُ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ ( 55 )} صدق الله العظيم [الحج].
    واتە/ به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌رباره‌ی قورئان له شک و گوماندان هه‌تا کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت یاخود تا ئه‌و کاته‌ی که سزاو ئازار له ڕۆژێکی ناسۆرو بێ شوم و لەناوبەردا یه‌خه‌یان پێده‌گرێت.

    پ-9- جا ئایا خودا مەبەستی لەفەرموودەکەی ئەوەیە بەوەی کەوا هێشتا ئەوانەی بێباوەڕبوون لە شک و دوودڵیدان لەبەرامبەر قورئانی گەورە بەوەی کەوا لەلایەن خوداوەیە بۆ سەرجەم ئاوەدانیەکانی بەشەر جا خەڵکی هەمووی ئیمانیان پێنەهێناوە هەتا ئەوکاتەی کەوا ئایەت و نیشانەی سزاکەیان بۆ دێت ئینجا پاشان خەڵکی هەمووی ئیمانی پێدەهێنن پاشانیش خودا سزاکەیان لێ لادەدات تا کاتێکی تر تاکو گوێڕایەڵ و شوێنی خەلیفەی خودا ئیمام مەهدی بکەون؟
    و-9- خودای گەورە فەرموویەتی: بسم الله الرحمن الرحيم {حم ﴿1﴾ وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ ﴿2﴾ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ ۚ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ ﴿3﴾ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ﴿4﴾ أَمْرًا مِّنْ عِندِنَا ۚ إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ ﴿5﴾ رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿6﴾ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ﴿7﴾ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿8﴾ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ ﴿9﴾ فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ﴿10﴾ يَغْشَى النَّاسَ ۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿11﴾ رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ﴿12﴾ أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ ﴿13﴾ ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ ﴿14﴾ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا ۚ إِنَّكُمْ عَائِدُونَ ﴿15﴾ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ﴿16﴾}صدق الله العظيم [الدخان].
    واته‌/ حم (ئەم چەند پیتەی سەرەتای ھەندێک لە سورەتەکان ئاماژەن بۆ ناوی نێردراوو پێغەمبەرو چاکەکاران) (١) سوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌ (٢) به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره‌) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه‌ بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌ره‌ی به‌نده‌کانمانین (٣) له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کارو کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ک جیا ده‌کرێته‌وه‌ (٤) ئه‌مه‌ش فه‌رمان و بڕیارێکه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ بێگومان ئێمه‌یش نێردراوه‌كانمان ده‌نێرین (٥) ڕه‌حمه‌تێكه‌ له‌ په‌روه‌ردگارته‌وه‌ به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌ویشه که بیسه‌رو زانایه به هه‌موو شتێک (٦) ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌شه‌‌ که له نێوانیاندایه‌ ‌گه‌ر ئێوه دڵنیان و باوه‌ڕتان هه‌یه‌ (٧) هیچ خوایه‌ک نی یه جگه له‌و زاته‌ ده‌ژێنێ و ده‌مرێنێت په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و باوو باپیرانی پێشینه‌كانیشتانه‌ (٨) بەڵکو ئه‌وانه‌ له شک و گومان و دوودڵیدا ڕۆچوون و سه‌رگه‌رمی گه‌مه‌و یارین وبێ ئاگان (٩) جا چاوه‌ڕێی ڕۆژێک بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا لەئاسمانەوە دێت (١٠) هه‌موو خه‌ڵکی ده‌گرێته‌وه‌‌ بۆیه به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ڵێن ئه‌مه سزاو ئازارێکی به ئێشه (١١) ئینجا به‌ناچاری دان ده‌نێن و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌ بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین (١٢) ئایا چۆن و له‌کوێ ئه‌وانه‌ ئامۆژگاری ویاداوه‌ری وه‌رده‌گرن له‌کاتێکدا (پێشتر) پێغه‌مبه‌رێک ونێردراوێكی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو (١٣) پاشان پشتیان تێکرد و وتیان فێرکراوێکی شێته (١٤) ئێمه کەمێک سزاو ئازارتان لێ دوور دەخەینەوە بێگومان دواتر ده‌چنه‌وه دۆخی جاران (١٥) ڕۆژێک دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین (كه‌هه‌ڵسانی قیامه‌ته‌)و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین له سته‌مکاران (١٦).

    پ-10- جا ئایا ئەمە واتە خەڵکی هەرگیز ئیمان بەم قورئانە ناهێنن هەموویان جا ببن بە یەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست هەتاکو ئەوکاتەی کەوا سزای ڕۆژە شوم و ناسۆرەکە (يومٍ عقيم) یان بۆ دێت؟
    و-10- خودای گەورە فەرموویەتی: {وَلا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِنْهُ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ ( 55 )} صدق الله العظيم [الحج].
    واتە/ به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌رباره‌ی قورئان له شک و گوماندان هه‌تا کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت یاخود تا ئه‌و کاته‌ی که سزاو ئازار له ڕۆژێکی ناسۆرو بێ شوم و لەناوبەردا یه‌خه‌یان پێده‌گرێت.

    پ-11- کەواتە بەڕاستی ئایەت و نیشانە بەڕاستدانەرەکەمان بۆ ڕوون بوویەوە لەئاسمان بەوەی کەوا ئەوە بریتیە لەو دوکەڵە ئاشکرایەی (الدُخان المبين) کەوا سزا بەئێشەکەی هەموو خەڵکی دەگرێتەوە پاشان هەموویان ئیمان بەقورئانی گەورەی حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەهێنن جا شک و گومانەکەیان لادەچێت بە یەقین و دڵنیابوون جا دەڵێن: {رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (13)}صدق الله العظيم.
    واتە/ ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌ بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین.

    جا لەپاش ئەوە خودا وەڵامی دوعاو پاڕانەوەکەیان دەداتەوە خودای گەورەش فەرموویەتی: {إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (16) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (17)} صدق الله العظيم.
    ئێمه کەمێک سزاو ئازارتان لێ دوور دەخەینەوە بێگومان دواتر ده‌چنه‌وه دۆخی جاران (١٥) ڕۆژێک دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین (كه‌هه‌ڵسانی قیامه‌ته‌)و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین له سته‌مکاران (١٦).

    و-11- جا بەدڵنیاییەوە هەڵمەت و گرتنە گەورەکە (البطشة الكُبرى) بریتیە لە هەڵسانی قیامەت، بەپشتڕاستکردەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَيْءٌ عَظِيمٌ(1)يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّا أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَى وَمَا هُمْ بِسُكَارَى وَلَكِنَّ عَذَابَ اللَّهِ شَدِيدٌ(2)} صدق الله العظيم [الحج].
    واتە/ ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خۆتان له خه‌شمی بپارێزن چونکه به‌ڕاستی بوومەلەرزەی زەوی لەهەڵسانی قیامەتدا کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌یه و شتێکی سامناکه‌ (1) له‌و ڕۆژه‌دا که کاره‌ساته‌که ده‌بینن هه‌موو شیرده‌رێک له شیر خۆره‌که‌ی بێئاگا ده‌بێت و فه‌رامۆشی ده‌کات هه‌موو سک پڕو دوو گیانێکش کۆرپه‌له‌که‌ی دادەنێت خه‌ڵکی ده‌بینیت وه‌کو سه‌رخۆشن (لەبەر جوڵەی سەختی بوومەلەرزەکان دەکەونە پێش و پاش و تەنیشت وەکو سەرخۆش) له ڕاستیدا سه‌رخۆشیش نین به‌ڵکو سزای خوایی زۆر سه‌ختە (2).

    وەخودای گەورە فەرموویەتی: {بَلِ السَّاعَةُ مَوْعِدُهُمْ وَالسَّاعَةُ أَدْهَى وَأَمَرُّ ﴿46﴾} صدق الله العظيم [القمر].
    واتە/ بەڵکو قیامه‌ت وادەیانە که‌رۆژێکی زۆر سه‌ختترو تاڵ تره‌.

    پ-12- وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی: جا ئایا لەدوای ئەوەی کەوا خەڵکی هەمووی ئیمان دەهێنن بەقورئانی گەورە جا شوێنی خەلیفەی خودا ئیمام مەهدی دەکەون جا ئایا لەدوای ئەوە فیتنەیەک بۆ هەموو خەڵکی دێت لە جیهانێکی تر؟
    و-12- خودای گەورە فەرموویەتی: {الم (1) أَحَسِبَ النَّاسُ أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ(2)}صدق الله العظيم [العنكبوت].
    واتە/ سوێند بە (الم) (1) ئایا خه‌ڵكی وا حسابیان کردووە وازیان لێده‌هێنرێت كه بڵێن ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وان تاقی نه‌كرێنه‌وه؟ (2).

    پ-13-لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ئایا مەبەست لەهێمای ( الم ) ئاماژە نیە بۆ ڕەوانەکردنی دوو پیتەکەی یەکەم لە سیفەت ناوی خەلیفەی خودا (المهدي) ئەو کەسەی کەوا لەسەردەمەکەی ئەودا خەڵکی هەمووی ئیمان دەهێنن پاشان ئاماژە بۆ باسکردنی فیتنەکە دەکات بۆ هەموو خەڵکی؟ بۆ فیتنەکەی مەسیحی درۆزن؟
    و-13- خودای گەورە فەرموویەتی: {ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ (1) مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ (2) وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍ (3) وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ (4) فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ (5) بِأَييِّكُمُ الْمَفْتُونُ (6)} صدق الله العظيم [القلم].
    واته‌/ سوێند به‌ (ن) كه‌ یه‌كه‌م پیته‌ له‌ناوه‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی وه‌ سوێند به پێنووس و ئه‌و دێڕانەی کتێبەکەی خوداش کە ده‌ینوسن (١) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه شێت نیت (٢) بێگومان پاداشتێکی نه‌بڕاوه بۆ تۆ ئاماده‌یه‌ (٣) به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشتێکی مه‌زنیت (٤) سه‌رئه‌نجام تۆ ده‌بینیت و ده‌زانیت و ئه‌وانیش ده‌بینن و ده‌زانن (٥) شێتێتی به کامتانه‌وه‌یه‌ (٦).

    پ-14- لەسەرخۆ لەسەرخۆ جا پەیوەندی هێمای پیتی ( ن ) چیە بە محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم جا خودا بەڵێنی پێداوە بە سەرکەوتنێکی ئاشکرا بەسەر بەدرۆ خەرەوەکان بەم قورئانە گەورەیە.
    و-14- سەرەتا ئەی پرسیارکەر وەڵامم بدەرەوە دەربارەی بیڕوباوەڕەکەت دەربارەی ئیمام مەهدی، جا ئایا خودا بە پێغەمبەرێکی تازەو بەکتێبێکی تازە ڕەوانەی دەکات بۆ ئومەت؟ جا بە وەڵامە حەقەکەت دەزانم بەوەی کەوا دواتر دەڵێی: "نەخێر پاشانیش نەحێر، خودا کەموکورتی لە ڤسەکەی خۆیدا ناکات لە محکەمی کتێبەکەی لەوەی کەوا خودای گەرە فەرموویەتی: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيماً} صدق الله العظيم [الأحزاب:40].
    واتە/ محمد وه‌نه‌بێت باوکی هیچ که‌س له پیاوانتان بێت به‌ڵکو پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانه‌ هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خوا به هه‌موو شتێک زانایه.

    جا بۆیە هەردەبێت بەوەی کەوا دواتر خودا ئیمام مەهدی بە بەسەرخەر بۆ محمد واتە (ناصراً لمحمدٍ ) ڕەوانە بکات صلّى الله عليه وآله وسلّم".

    پاشان منیش پێت دەڵێم جا مەبەستت لەقسەکەت چیە ئەی پرسیارکار کەوا دەڵێی: " جا بۆیە هەردەبێت بەوەی کەوا دواتر خودا ئیمام مەهدی بە بەسەرخەر بۆ محمد واتە (ناصراً لمحمدٍ ) ڕەوانە بکات صلّى الله عليه وآله وسلّم".

    جا لەپاش ئەوە پرسیارکارەکە وەڵام دەاتەوەو دەڵێت: "مەبەستم ئەوەیە کەوا پەروەردگاری هەموو جیهان کەموکورتی لەفەتواکەی خۆی بۆ هەموو خەڵکی جیهان ناکات لەبەرئەوی لەڕاستیدا خودا فەتوای داوە بەوەی کەوا محمد -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بریتیە لە دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان هەرلەبەرئەوەش خودا ئیمام مەهدی بەپێغەمبەرێکی تازە ڕەوانە ناکات بەڵکو دواتر خودا ڕەوانەی دەکات بە بەسەرخەر بۆ محمد (ناصراً لمحمدٍ) جا بەڵگ بەسەر خەڵکیدا دەهێنێتەوە بەوەی کەوا دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد پێغەمبەری خودا هێناویەتی صلّى الله عليه وآله وسلّم، وە بانگەواز دەکات بۆ خودی ئەو بەڵگەو بەرچاوڕوونیەی کەوا محمد پێغەمبەری خودا هێنابووی
    صلّى الله عليه وآله وسلّم کە ڤورئانی گەورەیە".

    کەواتە ئەی لەبەرچی پشتهەڵدەکەن لە ئیمام مەهدی ناصر محمد ئەگەر ئێوە ڕاست بکەن! ئەوەش بریتیە لەبەیان و ڕوونکردنەوی حەق بۆ ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە: {ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ (1) مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ (2)وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍ (3) وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ(4)فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ (5)بِأَييِّكُمُ الْمَفْتُونُ (6)} صدق الله العظيم [القلم].
    واته‌/ سوێند به‌ (ن) كه‌ یه‌كه‌م پیته‌ له‌ناوه‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی وه‌ سوێند به پێنووس و ئه‌و دێڕانەی کتێبەکەی خوداش کە ده‌ینوسن (١) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه شێت نیت (٢) بێگومان پاداشتێکی نه‌بڕاوه بۆ تۆ ئاماده‌یه‌ (٣) به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشتێکی مه‌زنیت (٤) سه‌رئه‌نجام تۆ ده‌بینیت و ده‌زانیت و ئه‌وانیش ده‌بینن و ده‌زانن (٥) شێتێتی به کامتانه‌وه‌یه‌ (٦).

    ئەوەش بریتیە لە پیتەکەی یەکەم بۆ ناوەکەی ئیمام مەهدی (ناصر محمد) کەوا بەڕاستی خودا هەواڵەکەی لەناوەکەید داناوە (ناصر محمد-بەسەرخەری محمد) لەبەر ئەوەی خودا هەرگیز بە پێغەمبەرێکی تازە ڕەوانەی ناکات بەڵکو بە بەسەرخەر بۆ دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان (محمد) -ناصراً لخاتم الأنبياء والمُرسَلين محمد- صلّى الله عليه وآله وسلّم، وەهەر لەبەرئەوەش ناوی هەواڵەکە ڕێک کەوتووە (واطأ) ئەوەش بریتیە لەڕاستی ناوەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.

    یان ئێوە ئەوەتان نەدۆزیوەتەوە کەوا بەڕاستی ناوەکەی محمد ڕێک کەوتووە (واطأ) لەناوی (ناصر محمد)دا! وە خودا ڕێککەوتنەکەی-التواطؤ-ی لە ناوەکەم بۆ ناوی محمد لە ناوەکەی باوکمدا داناوە تاکو ناوەکە هەواڵ و ئاڵای فەرمان و بانگەوازەکە هەڵبگرێت، وەخوداش حوجەو بەڵگەکەی لەسەرتان لەناوکەمدا داناوە لەبەرئەوەی بەڕاستی ئێوە بەهەزاران کەس دەدۆزنەوە بەم ناوە بەڵکو حوجەو بەڵگەکە بریتیە لە زانست ئەگەر ئێوە بزانن، وە لەسەر ئەم فەتوایەی محمد رسول الله -صلّى الله عليه وآله وسلّم- لە ڕوئیایەکی حەقدا بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو کەوا فەرمووی: [ وما جادلك أحد من القرآن إلا غلبته ]. کۆتایی هات .

    وەلەبەرئەوەی کەوا ڕوئیا تەنها تایبەتە بەخاوەنەکەی بۆێە ناکرێت و ڕەوانیە بۆتان بەوەی کەوا حوکمە شەرعیەکانی لەسەر بنیات بنێن بۆ ئومەت، کەواتە هەردەبێت بەوەی کەوا خودا ڕوئیاکەم بەحەق بگێڕێت لەسەر ئەرزی واقع جا دەببینن کەوا زانایانی ئومەت هیچ یەکێکیان نیە کەوا گفتوگۆ لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانی دا بکات لەقورئان ئەوا هەر ئیمام ناصر محمد یەمانی بەدەسەڵاتی زانستی ئاشکراوە لەمحکەمی قورئانی گەورە بەسەریدا زاڵ دەبێت، جا ئەگەر پەروەردگارەکەم ڕوئیاکەمی بەحەق لەسەر ئەرزی واقع بەڕاست گێڕابوو جا ئەوا بەڕاستی بۆتان ڕوون دەبێتەوە بەوەی کەوا ناصر محمد هەر بەڕاستی خودا هەڵیبژاردووە بەخەلیفەی خۆی لەسەرتان بەحەق وەئێوەش هیچ قسەو فەرمانێکتان لەسەر ئەوە بۆ نیە کەوا خەلیفەکەی خودا هەڵبژێرن لەجێگای ئەو، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].
    واتە/ وەهه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خەڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌ پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی.

    وەهەرچی ڕۆچوون (خسف) لەبەیدایە جا ئەوا درۆهەڵبەستەکان نایانەوێت ئێوە (ئیمام مەهدی) بەڕاست دابنێن هەتا ئەوکاتەی کەوا خودا زەویتان لەژێردا ڕۆدەچوێنێت، ئایا لەخودا ناترسن؟ جا ئایا هۆکاری پشتهەڵکردنەکەتان لەحەقی لای پەروەردگارەکەتان ئەوەیە کەوا چاوەڕێ دەکەن کەوا خودا زەویتان لەژێردا ڕۆبچوێنێت پاشان زیندووتان بکاتەوە لەدوای لەناوبردنتان؟ ئایا لەخودا ناترسن؟ جا ئایا ئەم ڕیوایەتە بەم شێوەیە نیە کەوا لە بەیان ڕوونکردنەوەکەی ڕێزدار شێخ محمد حساندا هاتووە بەم شێوەیە کەوا دەڵێت:

    پرسیارکارێک پرسیاری کرد چۆن بزنین ئەوەی کەوا لەمەککە دەرچووە بریتیە لەمەهدی ڕاستەقینە، جا بەڕاستی زۆرێک لە درۆزنەکان و دەجالەکان دەرچوون و هەموو یەکێکیان بانگەشەی ئەوەیان کردووە بەوەی کەوا خۆی مەهدیە جا چۆن بزانین ئەوەی کەوا دەرچووە بریتیە لەمەهدی ڕاستەقینە بەڕاستی پێغەمبەر
    صلى الله عليه وسلم هەواڵی پێداوین بە ئاماژەو نیشانەیەکی پێغەمبەرێتی ڕاستگۆیی محمد بەوەی کەوا ئەگەر هاتوو ئەم ئاماژەو نیشانەیە هاتەجێ ئەوا با هەموو ئومەت بزانێت بەوەی کەوا ئەوەی دەرکەوتووە لەماڵە حەرامکراوەکەی خودا (کەعبە) بریتیە لە محمد بن عبدالڵە مەهدی -عليه السلام- جا ئایا ئەم ئاماژەو نیشانەیە چیە؟! گوێبگرە لە فەرموودەی ڕاستی ئەو کەسەی کەوا لەهەواو ئارەزووی خۆیەوە قسەی نەکردووە کەوا بوخاری و موسلیم گێڕاویانەتەوە لە فەرموودەیەکی عائیشەوە رضي الله عنها کەوا فەرموویەتی: عبث رسول الله صلى الله عليه وسلم يوماً في منامه - يعني تحرك النبي على غير عادته في النوم- فقالت عائشة: يا رسول الله رأيتك قد فعلت شيئاً لم تكن تفعله ، فقال النبي عليه الصلاة والسلام: "العجب أن ناساً من أمتي يؤمّون البيت الحرام - أي يقصدون البيت الحرام- لرجلٍ من قريش لجأ بالبيت الحرام فإذا كانوا ببيداء من الأرض خُسِفَ بهم - أي إذا خرج هؤلاء القوم لهذا الرجل الذي اعتصم ببيت الله الحرام يخسف الله الأرض بهذا الجيش وهذا أمر كونيّ قدريّ آخر لا دخل للبشر فيه - قالت عائشة: قلت يا رسول الله فإن الطريق يجمع الناس - يعني ما ذنب كثيرٍ من الناس ممن يمشون في الطريق ممن لم يخرجوا لقتال المهديّ في هذا الجيش؟ - فقال النبي: نعم فيهم المستبصر والمجبور وابن السبيل يهلكون جميعاً مهلكاً واحداً ويصدرون مصادر شتى يبعثهم الله على نياتهم" يبعث الله كل واحد منهم على نيته التي خرج بها ومات عليها.
    واتە: عائیشە (خوای لێی رازی بێت) دەڵێت (شەوێک) پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) لەجێگەی خەوتنیدا هەر جووڵەجووڵی بوو! عائیشە فەرمووی: ئەی پێغەمزەری خودا لە کاتی خەوتنتدا هەندێک شتت ئەکرد کە پێشتر نەتکردووە پێغەمبەریش عليه الصلاة والسلام فەرمووی سەیرم لەوە دەهات کە کۆمەڵە خەڵکێک لە ئوممەتی من بەدوای پیاوێکی قوڕەیشیەوە نیازیان وایە کە (غەزووی کەعبە بکەن)لە ڕێگا لە شوێنێک کە پێی دەڵێن (الْبَیْدَاءِ) خوا بەناخی زەویاندا ڕۆ دەچوێنێت. عائیشە فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خودا ئەی پێغەمبەری خوا لەو رێگایە خەڵکی کۆبوونەتەوە - واتە گوناهی زۆرێک لەو خەڵکانە چیە کەوا لەم ڕێگاێەوە دەڕۆن لەوانەی کەوا دەرنەچوونە لەگەڵ ئەم سوپایەدا بۆ جەنگ کردن لەگەڵ مەهدی؟ جا پێغەمبەریش فەرمووی: بەڵێ
    هەیانە سەیرکەرە هەیشە بە زۆرەملی هێنراوە هەیشە هەروا لەڕێگادایە بەڵام خوا هەموویان وەکو یەک لەناو ئەبات هەرکەس خوا بەو نیازو مەرەزەی خۆی زیندووی دەکاتەوە کەوا بۆی دەرچووە یان لەسەری مردووە.
    کۆتایی پێهات ڕیوایەتە هەڵبەستراوەکە.

    جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم ئایا عەقڵتان بەکارناهێنن و تێناگەن؟ ئایا لەحەق و بەتاڵ ووردنابنەوە بەڵکو لەخودا بترسن؟ جا پارچەیەک لەڕیوایەتەکە وەردەگرین کەوا بەم شێوەیە دەڵێت:

    قالت عائشة: قلت يا رسول الله فإن الطريق يجمع الناس - يعني ما ذنب كثيرٍ من الناس ممن يمشون في الطريق ممن لم يخرجوا لقتال المهديّ في هذا الجيش؟ - فقال النبي: نعم فيهم المستبصر والمجبور وابن السبيل يهلكون جميعاً مهلكاً واحداً.
    واتە/ عائیشە فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خودا ئەی پێغەمبەری خوا لەو رێگایە خەڵکی کۆبوونەتەوە - واتە گوناهی زۆرێک لەو خەڵکانە چیە کەوا لەم ڕێگاێەوە دەڕۆن لەوانەی کەوا دەرنەچوونە لەگەڵ ئەم سوپایەدا بۆ جەنگ کردن لەگەڵ مەهدی؟ جا پێغەمبەریش فەرمووی: بەڵێ
    هەیانە سەیرکەرە هەیشە بە زۆرەملی هێنراوە هەیشە هەروا لەڕێگادایە بەڵام خوا هەموویان وەکو یەک لەناو ئەبات.
    کۆتایی هات.

    لەپاشان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەلێم: جا ئایا ناتانەوێت کەوا موسڵمانان خەلیفەی خودا ئیمام مەهدی بەڕاست دابنێن هەتا ئەوکاتەی کەوا ئەوەی لە ڕیوایەتە بەتاڵەکەدا هاتووە دێتەجێ کەوا بەم شێوەیە: [يهلكون جميعاً مهلكاً واحداً ويصدرون مصادر شتى يبعثهم الله على نياتهم ]؟

    ئەی ڕێزدار شێخ محمد حسان، بەڕاستی ئیمام ناصر محمد یەمانی بانگەوازت دەکات بۆ حیوارو گفتوگۆکردن وە بانگەوازی هەموو زانایانی ئومەتیش دەکات بەوەی کەوا خۆیان بگەیەنن بەبانگەوازی گشتی بۆ زانایانی موسڵمانان بۆ ئامادەبوون لە مێزی حیوارو گفتوگۆی جیهانی بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی حیوارو گغتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، وەسوێندیش دەخۆم بەخودای گەورە کەوا من خۆم خۆمم هەڵنەبژاردووە بەڵکو من فەرمانەکەم لەلایەن خوداوە پێگەیشتووە بەوی کەوا گفتوگۆتان لەگەڵدا بکەم لەڕێی ئەم وەسیلەو هۆکارەوە لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆدا بەر لەدەرکەوتن، ئەوەش لەبەرئەوەی ئینتەرنێتی جیهانی نیعمەتێکی گەورەیە لەلایەن خوداوە ئەگەر هاتوو گەنجانی ئومەت لەڕێگای خودا بەکاریان هێنا نەوەک لەڕێگای تاغوت بۆ ئەوەی گەنجانی ئومەتی پێ تووشی فیتنە بکەن وە بۆ ئەوەی کچانی پێ بخەڵەتێنن و شوێنی ئارەزووەکان بکەون جا ئەمە کوفرکردنە بە نیعمەتی خودا نەوەک شوکرو سوپاس! ئایا لەخودا ناترسن؟ یان وایدەبینن بەوەی کەوا حەرامە بۆ مەهدی چاوەڕوانکراوو حەڵاڵیشی دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی کاری پیس و قێزەون و خراپە! ئایا لەخودا ناترسن؟ یان وایدەبینن بەوەی کەوا ئەمە بیدعەو داهێنراوە هەموو داهێنراوێکیش گومڕاییە لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم ئینتەرنێتی جیهانی بەکارنەهێناوە؟ جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: بەڵێ بەڕاستی هەموو بیدعەو داهێنراوێک لەدیندا گومڕاییە بیدعەو داهێنراویش لەدیندا، هەرچی ئینتەرنێتە جا ئەوە بریتیە لەوەسیلەو هۆکارێکی گەورە بۆ گەیاندنی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورەو حیوارو گفتوگۆکردن لەنێوان زانایانی ئومەت لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆدا بەر لەدەرکەوتن، یان وای دەبینن کەوا مەنتق دایە بەوەی کەوا ئیمام ناصر محمد یەمانی بۆتان دەربکەوێت بەر لە بەڕاستدانان لەلای ماڵە دێرینەکەی خودا (کەعبە) بۆ بەیعەت پێدان؟ یان عەقڵ و مەنق پێتان دەڵێت بەڵکو حیوارو گفتوکۆ بەر لەدەرکەوتنە لەماڵە دێرینەکەی خودا (کەعبە) وەلەدوای حیوارو بەڕاستدانان ئینجا مەهدی چاوەڕوانکراو دەردەکەوێت بۆ بەیعەت پێدان لەلای ماڵە دێرینەکەی خودا (کەعبە) جا ئەگەر لەوە تێدەگەن ئەوا ئێستا وازبهێنن لەو ڕیوایەتانەی کەوا دەستان پێوەگرتووە بەشتێکی لەکاتێکیشدا هەڵبەستراون، وەلەڕاستیدا ئێوە پشتهەڵدەکەن لەشتێک لێی کەوا حەقە؛ بەڵکو وەرن با حوکم بکەین بۆ لاێ کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە دواتریش سوننەتی نەبەوی حەقتان بۆ ڕووندەبێتەوە لەبەرئەوەی سوننەتی نەبەوی هەروەکو ئەوەیە کەوا لەبەیانەکەی ئیمام

المواضيع المتشابهه

  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 22-08-2020, 02:07 PM
  2. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 20-03-2020, 11:04 PM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 31-10-2019, 11:53 AM
  4. الإمام المهديّ المنتظَر يرحب بفضيلة الشيخ محمد حسان، فليتفضل بالحوار على طاولة الحوار العالميّة منتديات البشرى الإسلاميّة ..
    بواسطة الإمام ناصر محمد اليماني في المنتدى ۞ موسوعة بيانات الإمام المهدي المنتظر ۞
    مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 10-08-2012, 10:46 AM

ضوابط المشاركة

  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •