الموضوع: وەڵامی ئیمام مەهدی لەسەر ئەو پرسیارکارەی کەوا دەیەوێت زانستی غەیب و پەنهان و نهێنی و شاراوە کورت بکاتەوەو تایبەت بکات بە نێردراوو پێغەمبەرەکان بەبێ ئەو پێشەوا چاکەکارانەی کەوا خودا.....

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي وەڵامی ئیمام مەهدی لەسەر ئەو پرسیارکارەی کەوا دەیەوێت زانستی غەیب و پەنهان و نهێنی و شاراوە کورت بکاتەوەو تایبەت بکات بە نێردراوو پێغەمبەرەکان بەبێ ئەو پێشەوا چاکەکارانەی کەوا اللە....


    -1-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    14 - 09 - 1433 ک
    02 - 08 - 2012 م
    09:12 بەیانی
    [لمتابعة رابط المشارکة الأصلیة للبیان]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=54272
    ــــــــــــــــــــ


    وەڵامی ئیمام مەهدی لەسەر ئەو پرسیارکارەی کەوا دەیەوێت زانستی غەیب و پەنهان و نهێنی و شاراوە کورت بکاتەوەو تایبەت بکات بە نێردراوو پێغەمبەرەکان بەبێ ئەو پێشەوا چاکەکارانەی کەوا اللە زانستی کتێبەکەیان پێدەدات..

    بسم الله الرحمن الرحيم، سەڵات و سەلام لەسەر باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە و کەس و کاری پاکی و هەموو بەسەرخەرەکانی اللە تاکو ڕۆژی دوایی، أمّا بعد..

    اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {عَالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ‌ عَلَىٰ غَيْبِهِ أَحَدًا ﴿٢٦﴾ إِلَّا مَنِ ارْ‌تَضَىٰ مِن رَّ‌سُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَ‌صَدًا ﴿٢٧﴾ لِّيَعْلَمَ أَن قَدْ أَبْلَغُوا رِ‌سَالَاتِ رَ‌بِّهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَىٰ كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الجن].

    ئەم ئایەتە قسەدەکات دەربارەی کتێبی دابەزێندراو بەسەر پێغەمبەرو نێردراوەکان نەوەک دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرو ئەو پێشەوایانەی کەوا اللە زانستی کتێبیان پێدەدات، بەڵکو قسە دەکات دەربارەی ئەو پەیامە دابەزێندراوەی کەوا اللە دایبەزاندۆتە سەر پێغەمبەرەکەی و فریشتەکەشی ڕاسپاردووە بە پاسەوانی کردنی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِلَّا مَنِ ارْ‌تَضَىٰ مِن رَّ‌سُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَ‌صَدًا ﴿٢٧﴾ لِّيَعْلَمَ أَن قَدْ أَبْلَغُوا رِ‌سَالَاتِ رَ‌بِّهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَىٰ كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الجن].

    جا ئەم ئایەتە تایبەتە بەو (رسول) پێغەمبەرانەی کەوا کتێبیان بەسەردا دابەزیوە، لەبەر ئەوەی ئێوە هەرگیز قەت ئەوە نادۆزنەوە کەوا هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکان کوژرابن لەبەر ئەوەی ئەو ڕاسپێردراو بووە بەگەیاندنی ئەو کتێبەی کەوا بەسەریدا دابەزێندراوە هەرلەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِلَّا مَنِ ارْ‌تَضَىٰ مِن رَّ‌سُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَ‌صَدًا ﴿٢٧﴾ لِّيَعْلَمَ أَن قَدْ أَبْلَغُوا رِ‌سَالَاتِ رَ‌بِّهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَىٰ كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا ﴿٢٨﴾}صدق الله العظيم.

    وە لەڕێگای ئەوانەوە پەیامەکە هاتووە لەلایەن پەروەردگارەوە وەلە پەیامەکەیاندا زانستی غەیبی و پەنهان و نهێنی و شاراوە هەیە، وە اللە ش پێغەمبەرەکانی بەسەرجەم ئەو زانستە غەیبی و پەنهانەی کەوا لە پەیامەکەیاندا هەبووە ئاگادارنەکردووە، هەرچی نێردراو (الأنبياء) و پێشەواکانن جا ئەوان ئەوکەسانەن کەوا اللە حوکم و زانستی کتێبەکەی پێداون، جا ئەوەی اللە بیەوێت دەیزانن لە زانستە غەیبی و شاراوەکان لە ئایەتە محکەمەکانی کتێبەکەی و ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیهەکان) لەوەیە پرسیارکارێک بیەوێت بڵێت: "بەڵام ئەوە پێغەمبەرەکانن بەتەنها کەوا اللە ئاگاداری کردوون بەسەر زانستە غەیبی و شاراوەکان و جگە لەپێغەمبەرەکان هیچ یەکێکی تری ئاگادارنەکردووە، ئەی ئایا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە نەیفەرمووە: {عَالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ‌ عَلَىٰ غَيْبِهِ أَحَدًا ﴿٢٦﴾ إِلَّا مَنِ ارْ‌تَضَىٰ مِن رَّ‌سُولٍ} صدق الله العظيم؟".

    جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو ئەوە قسەدەکات دەربارەی کتێبە دابەزێندراوەکە بەسەریاندا بەوەی کەوا هەرگیز هیچ کەسێک کتێبێکی حەق ناهێنێت تەنها ئەوەی پێغەمبەر (رسول) ێکی هەڵبژێردراوە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە، وە شەیتانیش بەسەریدا دانەبەزیوە.

    جا لەپاش ئەوە جارێکی تر پرسیارکارەکە دەمپچڕێنێت جا دەڵێت: "مراوەغە مەکە ئەی ناصر محمد، جا بەڕاستی سەلمێندراوە بۆمان بەوەی اللە کەس ئاگادار ناکات بەسەر زانستە غەیبیەکاندا تەنها بەسەر پێغەمبەرە هەڵبژێردراوەکانیدا نەبێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {عَالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ‌ عَلَىٰ غَيْبِهِ أَحَدًا ﴿٢٦﴾ إِلَّا مَنِ ارْ‌تَضَىٰ مِن رَّ‌سُولٍ}صدق الله العظيم.

    ئەی ئایا ئەوە بەڵگەی ئاشکرا نیە بەوەی زانستی غەیبی تەنها لەسەر پێغەمبەرەکان کورتکراوەتەوەو تایبەتە بەئەوان کەوا اللە تەنها ئەوانی ئاگادار کردووە پێی بەبێ چاکەکارەکان؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو ئەوە مەبەستی پەیامی کتێبە دابەزێندراوەکەیە کەوا زانستە غەیبی و شاراوەکەی تێدایە، وە اللە زانستە غەیبی و شاراوەکانی لە پەیامە دابەزێندراوەکانی کورت نەکردۆتەوەو تایبەت نەکردووە لەسەر ئەو پێغەمبەر (رسول) ـەی کەوا پێی هێناوە،؛ بەڵکو بەهەمان شێوە ئەوانەش کەوا اللە زانستی کتێبە دابەزێندراوەکەیان پێدەدات؛ بەڵکو لەناو زانستە غەیب و شاراوەکاندا هی وای هەیە کەوا محکەمی ڕوون و ئاشکرایە بۆ زانایانی ئومەت و موسڵمانان بەگشتی هەتا تەنانەت پرسیارکاریش پێی دەزانێت سەرەڕای ئەوەی ئەوە لە زانستە غەیبی و شاراوەکانیشە، لەوەیە پرسیارکارەکە بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد من هیچ لە زانستە غەیبی و شاراوەکان نازانم جا خۆ من پێغەمبەر نیم لەبەر ئەوەی اللە هیچ کەس ئاگادار ناکات بە زانستە غەیب و شاراوەکان تەنها پێغەمبەرەکان نەبێت". جا لەپاش ئەوە بەڵگەو حوجە لەسەر پرسیارکارەکە جێبەجێ دەکەم بەحەق لە محکەمی زانستە غەیبیە ئاشکراکان بۆ زانایانی ئومەت و موسڵمانان بەگشتی لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ ﴿١﴾ مَا أَغْنَىٰ عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ ﴿٢﴾سَيَصْلَىٰ نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ ﴿٣﴾} صدق الله العظيم [المسد].

    جا ئەوە لە زانستە غەیبی و شاراوەکانە لە محکەمی قورئانی گەورە ئایەتێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ سەرجەم بێباوەڕو موسڵمانەکان لەسەردەمی دابەزاندنی قورئان لەکاتێکدا ئەبو لەهەبیش زیندوو بوو لەڕزق و ڕۆزی دەخوارد، جا ئەوەبوو هەربەڕاستی ئەبو لەهەب لە جەنگی ئوحوددا کوژراو خرایە ناو ئاگرێکی بڵێسەداریش. جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە:ئەی ئایا ئەم ئایەتە زانستە غەیبیە داهاتووەکان هەڵناگرێت لەکاتێکدا وا من و تۆو هەموو موسڵمانانیش پێیان زانیوە؟ جا لێرەدا ڕوون دەبێتەوە بۆت بەوەی اللە مەبەستی پێ لە زانستە غەیبی و شاراوەکانە لە پەیامی کتێبەکە، جا ئایا جگە لە پێغەمبەرەکانی کەسێکی تر پەیامەکەی هێناوە لەلایەن اللە وە؟ وەهەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِلَّا مَنِ ارْ‌تَضَىٰ مِن رَّ‌سُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَ‌صَدًا ﴿٢٧﴾ لِّيَعْلَمَ أَن قَدْ أَبْلَغُوا رِ‌سَالَاتِ رَ‌بِّهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَىٰ كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الجن].

    وەبۆ پرسیارکاریش ڕوون دەبێتەوە بەوەی اللە مەبەستی پەیامی کتێبە حەقە دابەزێندراوەکەیە لەلایەن اللە وە. جا ئایا جگە لە پێغەمبەرەکانی کەسێکی تر پەیامەکەی هێناوە لەلایەن اللە وە؟ وە لە پەیامی پێغەمبەرەکەدا زۆرێک لە زانستە غەیبیەکان هەن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {عَالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ‌ عَلَىٰ غَيْبِهِ أَحَدًا ﴿٢٦﴾ إِلَّا مَنِ ارْ‌تَضَىٰ مِن رَّ‌سُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَ‌صَدًا ﴿٢٧﴾ لِّيَعْلَمَ أَن قَدْ أَبْلَغُوا رِ‌سَالَاتِ رَ‌بِّهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَىٰ كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الجن].

    جا ئاگادار بن لە پەیامی پێغەمبەرە نێردراوەکەدا (بەکتێبەکە) زانستی غەیبی وای تێدایە کەوا نێردراوەکەو گەلەکەشی دەیزانن، وە زانستە غەیبیەکان کورت نەکراوەتەوەو تایبەت نەکراوە بە نێردراوەکە بەبێ گەلەکەی. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {تِلْكَ مِنْ أَنبَاء الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَا أَنتَ وَلاَ قَوْمُكَ مِن قَبْلِ} صدق الله العظيم [هود:49].

    جا فەرموودەی اللە مەشێوێنن و لەجێگایەکی دامەنێن کەوا جێگاو شوێنی خۆی نیە، وە زانست کورت مەکەنەوەو تایبەتی مەکەن بە نێردراوەکان بەبێ چاکەکارەکان تاکو موبالەغەو زێدەڕەوی نەکەن دەربارەی نێردراوەکانی اللە جا بەمەش شەریک و هاوەڵ بۆ اللە دابنێن، بەڕاستی من بۆ ئێوە ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مّن نّشَآءُ وَفَوْقَ كُلّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [يوسف:76].

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..

    لەوەیە پرسیارکارەکە بیەوێت بڵێت: " لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد، بەڵام تۆ فەتوای ئەوەت نەدا ئەو بەندەیە کێیە لە بەندە چاکەکارەکانی اللە ئەوەی کەوا پێغەمبەری اللە موسا زانستی لێ فێربوو عليهم الصلاة والسلام؟"جا لەپاش ئەوە پێی دەڵێین: ئەی پیاو ئەگەر اللە ناوەکەی بە پێغەمبەری اللە موسا نەوتبێت چۆن من پێت بڵێم جا ئەگەر بزانم یان نەزانم؟ جا حەق نیە بۆ من بەوەی ئەو ئاشکرا بکەم تاکو موبالەغەچی و زێدەڕەوەکان داوا لەبەندە نزیکەکانی اللە نەکەن لەجێگەی اللە ئەوانەی اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلا وَهُمْ مُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:106].

    ئەوانە قەدرو ڕێزی اللە یان نەگرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت جا هەر بەوەی کەوا بە بەندەیەک دەزانن لەبەندە نزیکەکانی اللە ئەوا یەکسەر تەوەسولی پێدەکەن و لێی دەپاڕێنەوە بۆ لای اللە و داوای دوعای لێدەکەن بەوەی دوعایان لە اللە بۆ بکات کە ئەمەش شیرکە، بەڕاستی شیرکیش ستەمێکی زۆر مەزن و گەورەیە. جا لەنێوان خۆتان و اللە واسیتەیەک دامەنێن لە دوعادا جا ئەوە شیرکەو شیرکیش ستەمێکی مەزن و گەورەیە؛ بەڵکو ڕاستەوخۆ داوا لە اللە بکەن بە دڵسۆزی بۆی لەدینەکەی لەدوعادا ئەویش وەڵامتان دەداتەوە هەتا ئەگەر تەنانەت لە کافرەکانیش بن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ۖ حَتَّىٰ إِذَا كُنتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِحُوا بِهَا جَاءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءَهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ۙ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَـٰذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ﴿٢٢﴾فَلَمَّا أَنجَاهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ ۗ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَىٰ أَنفُسِكُم ۖ مَّتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٣﴾}صدق الله العظيم [يونس].

    ئەگینا سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ئەگەر تەنانەت ئەوانەی قیامەتیشیان بەسەردا دێت داوا لە اللە بکەن بەدڵسۆزی بۆ اللە (لەدینەکەی) بەبێ شەریک دانان لە دوعاکەیان ئەوا پەروەردگارەکەیان وەڵامیان دەداتەوەو سزای قیامەتیان لەسەر لادەدات تاکو کاتێکی تر. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قُلْ أَرَ‌أَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّـهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ‌ اللَّـهِ تَدْعُونَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٤٠﴾ بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِن شَاءَ وَتَنسَوْنَ مَا تُشْرِ‌كُونَ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

    جا لە اللە بترسن و گوێڕایەڵیم بکەن هیدایەت دەدرێن بۆ ڕێگای ڕاست، وە واز لە موبالەغەو زێدەڕەویکردن بهێنن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەهدی چاوەڕوانکراو جا ئێمەش هەر بەندەیەکی اللە ین وەکو ئێوە ئێوەش هەمان ئەو مافەتان بۆ هەیە کەوا بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەهدی چاوەڕوانکراو هەیە دەربارەی پەروەردگاری پەرستراو لەبەر ئەوەی ئێمەش بەندەیەکی اللە ین وەکو ئێوەو ئێمە منداڵی اللە نین -پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی- تاکو ئێمە شایستەتربین لەئێوە بەزاتی اللە بەڵکو اللە پەروەردگاری پەرستراوە وەئەوەی لەئاسمانەکان و زەویشدا هەیە بەندەی پێشبڕکێکارن بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترو نزیکترە لەلای وە ئەوان هەندێکیان ڕێزی زیاتریان بەخۆیان نەداوە بەهەندێک لەلای زاتی پەروەردگار لەبەرئەوەی ئەوان هیچ شەریک و هاوبەشێک بۆ اللە دانانێن، هەر لەبەر ئەوەشە دەبینن پێشبڕکێکارن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی جا بۆلای اللە بەدوای بەدەستهێنانی وەسیلە دەکەون تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە لەلای. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

    وەهەرچی موشریک و هاوبەشدانەرەکانن جا ئەگەر بێتو ئیمام مەهدی پێیان بڵێت: بەڕاستی دەرگای کردنی کاروکردەوەکان دانەخراوە وە هیچیش بۆ مرۆڤ نیە تەنها ئەوەی هەوڵی بۆ داوەو کۆششی کردووە بۆی لەم ژیانەدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَأَنْ لَيْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَى (39) وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَى (40) ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الْأَوْفَى (41)} صدق الله العظيم [النجم].

    جا دەی پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ بەندەکان لە مەلەکوت بۆلای پەروەردگاری پەرستراو تادەرکەوێت کامەیان خۆشەویسترو نزیکتر دەبێت. جا ئەوکاتە هەموو موسڵمانان دەڵێن (تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت): "چی دەڵێی ئەی ناصر محمد؟ جا ئایا تۆ لەئێمەت دەوێت بەوەی پێشبڕکێ لەگەڵ نێردراوو پێغەمبەرەکان بکەین لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی!".

    نەصاراکانیش دەڵێن: "بەڵکو مەسیح عیسای کوڕی مەریەم صلى الله عليه وآله وسلم شایستەترە بە نزیکترین پلە لەخۆسەویستی و نزیکیەکەی لە اللە لەبەر ئەوەی ئەو کوڕی اللە یە". پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی لەوەی دەیکەنە شەریک و هاوەڵ بۆی! وەهەرچی موسڵمانانیشن ئەوا دواتر دەڵێن: "چی دەڵێی ئەی ناصر محمد؟ بەڵکو محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم شایستەترە بە نزیکترین پلە لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی". جا لەپاش ئەوە مەهدی چاوەڕوانکراو وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: بەڵام منی ئیمام مەهدی حەق بەسەرجەم بەسەرخەرەکانی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لەجیهان دەڵێم:
    سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە ئەوکەسەی کەوا لەئێوە بیروباوەڕی هەبێت ئەی گەلی بەسەرخەرەکان بەوەی حەق نیە بۆی پێشبڕکێ بکات لەگەڵ خەلیفەی اللە مەهدی لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی ئەوا بەڕاستی شەریکی بۆ اللە ی گەورە داناوە وەهەرگیزیش لەجێگەی اللە نە پاڵپشتێک و نە بەسەرخەرێکیش دەدۆزێتەوە، بەڵکو ببن بە ڕەببانی کەوا اللە بپەرسن بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ بەندەکان بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو، جا بۆ من ڕەوانیەو نابێت کەوا بانگتان بکەم بۆ لای جگە لەحەق. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُؤْتِيَهُ اللَّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِي مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلَكِنْ كُونُوا رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنْتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ} صدق الله العظيم [آل عمران:79]..

    ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاهێدبە.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــ

  2. افتراضي


    -2-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    15 - 09 - 1433 ک
    03 - 08 - 2012 م
    11:45 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشـاركـــــــــة الأصليَّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=54388
    ـــــــــــــــــــــ


    دەستەیەک لەپێغەمبەرو نێردراوەکان مەعسوم بوونە لەوەی بکوژرێن، وە دەستەیەک لەو نێردراوانەی کەوا اللە حوکمی پێداون بەڵێنی پێنەداون بەوەی کەوا مەعسوم بن لەوەی بکوژرێن جا هەیانبووە کەوا کوژراوە..

    اقتباس المشاركة :
    المشاركة الأصلية كتبت بواسطة من الظلام الى النور

    بسم الله الرحمن الرحيم والحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على جميع الأنبياء والمرسلين وأخص خاتمهم محمد بن عبد الله الصادق الأمين وعلى أله المطهرين وعليك يا إمامنا المهدي ناصر محمد اليماني يا صاحب علم الكتاب وعلى جميع الانصار الاخيار السابقين منهم واللاحقين وعلى من تبع هدى الله الى يوم الدين
    السلام عليكم ورحمة الله تعالى وبركاته
    ئەی خۆشەویستی دڵی بەسەرخەرەکانت، بەڕاستی تێگەیشتنی ئەم ئایەتانەی خوارەوەم لێ تێکەڵ بووە لەبەرئەوەی دەرەوەی ئەوەیە کەوا لەپێغەمبەرەکان هەبوونە بەدرۆخراونەتەوە وەهەشیانبووە کوژرراوە - جا ئایا بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی ئەم ئایەتانەمان بۆ ڕوون ناکەیەوە؟
    اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: { ولقد اتينا موسى الكتاب وقفينا من بعده بالرسل واتينا عيسى ابن مريم البينات وايدناه بروح افكلما جاءكم رسول بما لا تهوى انفسكم استكبرتم ففريقا كذبتم وفريقا تقتلون } صدق الله العظيم

    { الذين قالوا ان الله عهد الينا الا نؤمن لرسول حتى يأتينا بقربان تاكله النار قل قد جاءكم رسل من قبلي بالبينات وبالذي قلتم فلم قتلتموهم ان كنتم صادقين } صدق الله العظيم
    والسلام عليكم ورحمة الله وبركاتە
    انتهى الاقتباس
    بسم الله الرحمن الرحيم، سەڵات و سەلام لەسەر سەرجەم ئەو نێردراوو پێغەمبەرانەی کەوا کتێبیان بەسەردا دابەزیوە، وە ئەو نێردراوانەی اللە حوکم و زانستی کتێبی پێداون هیچ جیاوازیەک ناکەین لەنێوان نێردراوو پێغەمبەرەکانی و ئێمەش تەسلیمی بووین، أمّا بعد..

    اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَبِمَا نَقْضِهِمْ مِيثَاقَهُمْ وَكُفْرِهِمْ بِآيَاتِ اللَّهِ وَقَتْلِهِمُ الأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ وَقَوْلِهِمْ قُلُوبُنَا غُلْفٌ بَلْ طَبَعَ اللَّهُ عَلَيْهَا بِكُفْرِهِمْ فَلا يُؤْمِنُونَ إِلا قَلِيلاً}صدق الله العظيم [النساء:155].

    خۆ ئەگەر بیروباوەڕتان وابێت بەوەی ئەوە مەبەستی پێ نێردراوە پێغەمبەرەکانە (الأنبياء الرسل) ئەوا ئەو کاتە کەموکورتیتان لە کتێبەکەی اللە داناوە لەنێوان ئەم فەتوایەو نێوان فەتواکەی اللە بە پاسەوانیکردنی نێردراوو پێغەمبەرەکان لەوەی کەوا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {عَالِمُ الْغَيْبِ فَلا يُظْهِرُ عَلَى غَيْبِهِ أَحَدًا (26) إِلاَّ مَنِ ارْتَضَى مِن رَّسُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَصَدًا (27) لِيَعْلَمَ أَن قَدْ أَبْلَغُوا رِسَالاتِ رَبِّهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَى كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا (28)} صدق الله العظيم [الجن].

    لەبەرئەوەی فەتواکەی اللە لەم ئایەتەدا فەتوا دەدات بەوەی کەوا پاسەوانێکی فریشتەی ڕاسپاردووە بە پاسەوانیکردنی پێغەمبەرەکان لە کوشتن لەبەرئەوەی ئەوان ڕاسپێردرابوون بە گەیاندنی ئەو پەیامەی کەوا بەسەریاندا دابەزیبوو، وەهەموو ئومەتەکانیش هەوڵیان داوە بۆ کوشتنی پێغەمبەرەکانیان اللە ش ڕێگری کردووە لەنێوان ئەوان و نێوان کوشتنی ئەو پێغەمبەرانەی کەوا کتێبیان بەسەردا دابەزێندرابوو، جا پیلانی گێڕاوە بۆ دوژمنانی پێغەمبەرەکانی. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {مَا يُجَادِلُ فِي آيَاتِ اللَّهِ إِلَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَلَا يَغْرُرْكَ تَقَلُّبُهُمْ فِي الْبِلَادِ (4) كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَالْأَحْزَابُ مِنْ بَعْدِهِمْ وَهَمَّتْ كُلُّ أُمَّةٍ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ وَجَادَلُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ فَأَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ (5) وَكَذَلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّهُمْ أَصْحَابُ النَّارِ (6)} صدق الله العظيم [غافر].

    جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە بکە: {وَهَمَّتْ كُلُّ أُمَّةٍ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ وَجَادَلُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ فَأَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ (5) وَكَذَلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّهُمْ أَصْحَابُ النَّارِ(6)} صدق الله العظيم.

    جا وورد بەرەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَهَمَّتْ كُلُّ أُمَّةٍ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ وَجَادَلُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ فَأَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ (5)} صدق الله العظيم.

    جا (الهمُّ): بریتی نیە لە کارێکی ناسراو لە زماندا، بەڵکو هەموو ئومەتێک هەوڵی داوە بەوەی کەوا پەلاماری پێغەمبەری پەروەردگارەکەیان بدەن و بیکوژن، اللە ش ڕێگری کردووە لەنێوان ئەوان و نێوان پێغەمبەرەکەی جا نەیان کوشتووە.

    بەنموونە پێغەمبەری اللە صالح عليه الصلاة والسلام. اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَكَانَ فِي الْمَدِينَةِ تِسْعَةُ رَ‌هْطٍ يُفْسِدُونَ فِي الْأَرْ‌ضِ وَلَا يُصْلِحُونَ ﴿٤٨﴾ قَالُوا تَقَاسَمُوا بِاللَّـهِ لَنُبَيِّتَنَّهُ وَأَهْلَهُ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِ مَا شَهِدْنَا مَهْلِكَ أَهْلِهِ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ ﴿٤٩﴾ وَمَكَرُ‌وا مَكْرً‌ا وَمَكَرْ‌نَا مَكْرً‌ا وَهُمْ لَا يَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٠﴾ فَانظُرْ‌ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ مَكْرِ‌هِمْ أَنَّا دَمَّرْ‌نَاهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٥١﴾ فَتِلْكَ بُيُوتُهُمْ خَاوِيَةً بِمَا ظَلَمُوا إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لِّقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ﴿٥٢﴾ وَأَنجَيْنَا الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ ﴿٥٣﴾} صدق الله العظيم [النمل].

    لەبەرئەوەی ئەوان هەوڵیان داوە بە کوشتنی پێغەمبەری اللە صالح و منداڵەکانی و هاوسەرەکەی لەتاریکاییەکانی شەودا، جا لەپاش ئەوە بە خاوەن خوێنەکەی بڵێن: ئێمە نین و ڕاستیش دەکەین، جا اللە ش ڕێگری کردووە لە نێوان ئەوان و نێوان کوشتنی پێغەمبەرەکەی. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَمَكَرُ‌وا مَكْرً‌ا وَمَكَرْ‌نَا مَكْرً‌ا وَهُمْ لَا يَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٠﴾ فَانظُرْ‌ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ مَكْرِ‌هِمْ أَنَّا دَمَّرْ‌نَاهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٥١﴾ فَتِلْكَ بُيُوتُهُمْ خَاوِيَةً بِمَا ظَلَمُوا ۗ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لِّقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ﴿٥٢﴾ وَأَنجَيْنَا الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ ﴿٥٣﴾} صدق الله العظيم.

    جا دەبینین ئەوان هەوڵیان داوە بە کوشتنی پێغەمبەری پەروەردگارەکەیان بەڵام لە ئومەتەکان هەبووە کەوا اللە پیلانەکەی ئەوانی لەپێغەمبەرەکەی لاداوە، هەشیانبووە اللە بارودۆخەکەی نێوان ئەوان و نێوان ئەوی بەکارەساتێکی سزا گۆڕیوە. هەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَهَمَّتْ كُلُّ أُمَّةٍ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ وَجَادَلُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ فَأَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ (5)} صدق الله العظيم [غافر].

    جا کە پرسیار دەربارەی مەبەست لەم نێردراوانە دەکرێت لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە؛ ئەوا دەڵێین اللە مەبەستی ئەو پێغەمبەرە نێردراوانە نیە کەوا کتێبی بەسەردا دابەزاندوون بەڵکو مەبەستی ئەو نێردراوانەیە کەوا اللە حوکم و زانستی کتێبەکەی خۆی پێداون، هەروەکو نێردراوی اللە یەحیا عليه الصلاة والسلام، جا ئەو لە پێغەمبەرە نێردراوەکان نیە بەڵکو لەو نێردراوانەیە کەوا اللە حوکمی کتێبەکەی پێداون. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {يَا يَحْيَىٰ خُذِ الْكِتَابَ بِقُوَّةٍ وَآتَيْنَاهُ الْحُكْمَ صَبِيًّا} صدق الله العظيم [مريم:12].

    جا ئاگاداربن نێردراوی اللە یەحیا لەونێردراوانەیە کەوا فاسقەکان لە نەوەی ئیسرائیل کوشتیان. هەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَبِمَا نَقْضِهِمْ مِيثَاقَهُمْ وَكُفْرِهِمْ بِآيَاتِ اللَّهِوَقَتْلِهِمُ الأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ وَقَوْلِهِمْ قُلُوبُنَا غُلْفٌ بَلْ طَبَعَ اللَّهُ عَلَيْهَا بِكُفْرِهِمْ فَلا يُؤْمِنُونَ إِلا قَلِيلا} صدق الله العظيم [النساء:155].

    جا بۆتان ڕوون دەبێتەوە ئەوە مەبەستی ئەو نێردراوانەیە کەوا اللە حوکمی کتێبەکەی پێداون جا هەیانە کوژراوە، وەهەرچی پێغەمبەرەکانن (الرسل) جا ئەوە یەک پێغەمبەریش نەمردووە بەکوژراوی لەبەرئەوەی ئەوان ڕاسپێردراو بوون بە گەیاندنی ئەو پەیامەی کەوا بەسەریاندا دابەزیبوو، هەرلەبەرئەوەش بارودۆخەکەی لەنێوان گەلەکەیان و پێغەمبەرەکانیدا گۆڕیوە جا نەیان کوشتوون هەرچەندە هەموو ئومەتێکیش هەوڵی داوە بۆ کوشتنی پێغەمبەری پەروەردگارەکەی، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَهَمَّتْ كُلُّ أُمَّةٍ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ وَجَادَلُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ فَأَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ (5)} صدق الله العظيم [غافر].

    جا ئایا تێگەیشتی ئەی بینایی چاوەکان؟ بەڵکو من ویستم تەڵەیەک دابنێمەوە بۆ جگە لە بەسەرخەرەکان تا خەڵکانێکی تر بێن بۆ ئەوەی بەرپەرچی فەتواکەم بدەنەوە بە نەکوژرانی پێغەمبەرەکان، جا لەپاش ئەوە دەلێن: بەڵکو لەپێغەمبەرەکان هەبوون کەوا کوژراون. جا لەپاش ئەوە ئەو ئایەتە دەهێنن کەوا فەتوا دەدات بە کوشتنی هەندێک لە نێردراوەکان.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــ

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 23-04-2020, 11:55 PM
  2. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 21-03-2020, 12:04 AM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 13-02-2020, 01:12 PM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 25-11-2019, 11:20 AM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 30-06-2019, 11:42 PM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •