ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
10 - شەوال - 1441 ک
02 - 06 - 2020 مـ
09:20 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...53#post_330853
_________



وەڵامی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەسەر درۆھەڵبەستە بوختانکارەکان بە تووشبوونی بەکۆڕۆنا..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصّلاة والسّلام على محمدٍ رسولِ الله والمؤمنين في كلِّ زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

‎وعليكم السلام ورحمة الله وبركاتە خۆشەویستەکەم لەبەر اللە مامۆستای بەڕێز ( نجيب أحمد الحداد ) ـی ڕێزدار، اللە تۆبەو گەڕانەوەکەتان لێ قبوڵ بکات وە اللە ش لێتان ببورێت وە پۆزش و داوای لێبووردنەکەتمان قبوڵ کردو اللە ش چاکترینی لێخۆشبووەکانە، اللە لەئێوەو ھەموو ئەو موسڵمانانەش ببورێت کەوا نازانن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی بریتیە لە ئیمام مەھدی خەلیفەی اللە لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان، وەڕەجاو ئومێدیشم وایە لە اللە بەوەی بیناو بەرچاوڕوونیان بکات بەحەق و ھیدایەتی دڵەکانیان بدات بۆ شوێنکەوتنی و نورەکەیان بۆ تەواوبکات و سنگیان گوشادو ئاسودە بکات؛ ھەموو ئەوانەی کەوا اللە دەزانێت کە ئەگەر بێتو حەقی لای پەروەردگارەکەیان بزانن ئەوا شوێنی دەکەون و بەگوناھ خۆبەگەورەو زل زانین نایانگرێت لەدوای ئەوەی حەقیان بۆ ڕوونبوویەوە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە.

‎وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە، بەڕاستی دەنگۆو پڕوپاگەندەی بوختان و درۆو ھەڵبەستراوێکی بوختانکارانم پێگەیشت لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەوەی گوایە ناصر محمد یەمانی تووشی بووە لە درۆو بوختانی پڕوپاگه‌نده‌چیه‌ بەربەست دانەرەکان کەوا بریتیە لە مەکرو پیلانێکیان! جا منیش بەبزەکردنێکەوە پێکەنیم لەبەرامبەر درۆو بوختانەکەیان لەبەرئەوەی دەزانم بەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھاتووە تاکو تووشی پشتھەڵکەرەکان ببێت لەبەرامبەر شوێنکەوتنی بانگەشەکاری لای اللە ئەو ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی یەی کەوا بانگەوازیان دەکات بۆ شوێنکەوتنی یادو زیکرەکەی ھەموو خەڵکی جیھان قورئانی گەورەو کوفرکردن بەوەی مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە، وەپاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە بەوەی تووشی خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی بکات! جا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ئەگەر بێتو سەرجەمی بەشەریش تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ببن ئەوا ھەر اللە تووشی خەلیفەکەی بەسەر ھەموو خەڵکی جیھانەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ناکات، جا لەسەر ئەوە ببە بەیەکێک لە شاھێدەکان، وەئەگەر بێتو اللە منی تووشی سزای کۆڕۆنا کرد ئەوا ئەوکاتە بەڕاستی ئایەت و نیشانەی بەڕاستدانانەرەکە بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەتاڵ بۆتەوە، جا چۆن ئەوە دەبێت لەکاتێکدا ئەمە ئایەت و نیشانەیەکی ئامۆژگاریکارو تەمێ کردنە بۆ پشتھەڵکەرەکان لەبەرامبەر کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەی لای پەروەردگارەکەیان بەھۆی پشتھەڵکردنەکەیان لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە پاشان تووشی ئەوکەسە ببێت کەوا بانگەوازی بەشەر دەکات بەدرێژایی پانزە ساڵ؟ جا لەپاش ئەوە سزا جیھانیەکە دەستی پێکردو چووە ناو پلەو پێوانەی قورسەوە لەدوای تێپەڕبوونی پانزە ساڵ وەلە پلەو پێوانەی قورسەوە بۆ پلەو پێوانەی قورستر لێی جا چۆن لەکاتێکدا من ئەوە ڕادەگەیەنم ئەوەی ناویان لێیناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا سزایەکی جیھانیە لەسزا نزمەکان بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە، وەئەوەشم ڕاگەیاندبێت بەوەی دواتر تووشی سەرجەم دەوڵەتە عەجەمی و عەرەبیەکان دەبێت لەپێش ئەوەی کەوا ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایبگەیەنێت لە بەیان و ڕوونکردنەوە فەرمیەکەیدا بە نزیکەی ھەفتەیەک؟ وە چەند خاڵێکی تەحەدداکاریشم دانا بۆ زانایانی پزیشکی بەوەی کەوا ئەوان ھەرگیز ناتوانن سەرچاوەکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بزانن وەبەھەمان شێوە ئەوەمان ڕانەگەیاند ئەوە تەنھا پەتایەکی جیھانیە بەڵکو ڕاشمانگەیاند کە ئەوە سزایەکی جیھانیە لە پۆلی سزا نزمەکان بەڵکو بگەڕێنەوە. وەبەھەمان شێوە تەحەددای زانایانی پزیشکیم کرد بەوەی کەوا بتوانن پێکوتەیەک یان چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە ئەگەر تەنانەت ھەمووشیان بۆی کۆببنەوە؛ ھەرچەندە ھەندێکیشیان ببن بە پاڵپشت و بەسەرخەر بۆ ھەندێکیان وەبەھەمان شێوە ئەوەشم بۆ ڕاگەیاندن کەوا ئەوان ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن زاڵ ببن بەسەر ئەم پەتایەی ناویان لێیناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وەبەھەمان شێوە بۆم ڕاگەیاندن بەوەی ئەوان دواتر لە مەکرو پیلانەکەی ئەوە دەبینن کەوا ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەشێوەیەک کەوا حسابیان بۆی نەکردووە کە لەدەرەوەی توانای فیزیای پزیشکیە، ئەمەش ئەو زانا پزیشکیە تایبەتمەندانە درکی پێدەکەن کەوا دواتر سەرسوڕھێنەرترین شت دەبینن جا دەزانن بەوەی بەڕاستی ئەوە سەربازێکی ونی ئاڕاستەکراوە لەلایەن اللە ێ دانای کاربەجێی زۆر زاناوە.

وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە؛ لەبەرئەوەی ھەموو ئەم تەحەددایانەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی کردبووی ھاتەجێ و ئەوەشی لەمەودوا دێت گەورەترە لەسەر ئەرزی واقع؛ جا پرسیارەکە بریتیە لەوەی:جا ناصر محمد یەمانی چۆن بەوەی زانی، جا ئایا ناصر محمد یەمانی پزیشکی پڕۆفیسۆرە لە زانستی ڤایرۆسەکان؟ وەڵامەکەی: من پزیشک نیم ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە، بەڵام زانستی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەم لەلایە وە شتانێک دەزانم لەلایەن اللە وە کەوا ئێوە نایزانن دەربارەی ڕاستی ئەوەی کەوا پێی دەڵێن ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە سزایەکی ئامۆژگاریکاری تەمێکەری سنگەکانە لە محکەمی زیکری کتێبەکەی اللە، وە چەند ئایەتێکی تێروتەسەلم لەلایە کەوا ھێشتا نەمگواستوونەتەوە دەربارەی ئەوە بەوپەڕی ووردی لەمحکەمی کتێبەکەی اللە ئەو قورئانە گەورەیەی کەوا اللە لەسەر زانستی خۆی دایبەزاندووە لە زانستە غەیب و پەنھان و نھێنی و شاراوەکان، وە بەھەمان شێوە دەشزانم بەوەی دواتر تەمێکەرو ئامۆژگاریکارێکی گەورەتر دێت کەوا بەھەمان شێوە لەسزایەکی گەورەتری ئامۆژگاریکاری تەمێکەرە (لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە)، بەھەمان شێوە لێدان و تووش بوونە ناوەندەکەی تووشی سنگەکان و جگە لەویش دەبێت بە پیلان و تەڵەیەکی تۆکمەو پتەو لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە بە لێدانێکی توندتر بۆ ستەمکارەکان، کەوا خەریکە ناوی لێبنێین ڤایرۆسی زەنگین و دەوڵەمەندە ستەمکارەکان لە بڕیاربەدەستەکانی جیھان، لەدوای ئەوانیش پشتھەڵکەرە خۆبەگەورەو زل زانەکان لەسەر خەلیفەو بانگەشەکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان دواتریش ئەوە دەزانن، وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..

براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________