-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
12 - 03 - 1432 ک
16 - 02 - 2011 مـ
12:54 بەیانی
[لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=11860
ــــــــــــــــــــــ

پوختەی دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ موسڵمانان و نەصاراو یەھودو ھەموو خەڵکی..

بسم الله الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {قُلْ أَفَغَيْرَ اللَّـهِ تَأْمُرُونِّي أَعْبُدُ أَيُّهَا الْجَاهِلُونَ ﴿٦٤﴾ وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿٦٥﴾} [الزمر].
واتە/ بڵێ ئه‌ی نه‌فامان فه‌رمانم پێده‌که‌ن که ‌جگه له اللە شتی تر بپه‌رستم (٦٤) سوێند بە اللە بادڵنیابن که وه‌حی و نیگا نێردراوه بۆ تۆو بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریک بۆ اللە بڕیار بده‌یت کاروکرده‌وه چاکه‌کانیشت پووچه و ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه (٦٥).

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ ۖ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿٢٨﴾}[الكهف].
واتە/ ئارام بگره‌و خۆت ڕابگره (بە مونافەسەو پێشبڕکێ کردن) له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که داوا لە اللە دەکەن و یادی په‌روه‌ردگاریان دەکەن لە بە‌یانیان و ئێواراندا مه‌به‌ستیانه‌و ده‌یانه‌وێت که ئه‌و زاته ڕازی بێت ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه‌و له‌کاتێکدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دنیات بوێت و به‌گوێی ئه‌وجۆره که‌سه مه‌که که دڵیمان غافڵ کردووه له یادی خۆمان شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه‌و هه‌رچی کاروباری هه‌یه بێ سه‌رو بنه‌و له سنوور ده‌رچووه‌.

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُؤْتِيَهُ اللَّـهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِّي مِن دُونِ اللَّـهِ وَلَـٰكِن كُونُوا رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ ﴿٧٩﴾}صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ بۆ هیچ بەشەرێک نه‌گونجاوه که اللە کتێبی ئاسمانی و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێببه‌خشێت له‌وه‌ودوا به‌خه‌ڵکی بڵێت وه‌رن ببنه عه‌بد و به‌نده‌ی من له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌نده و عه‌بدی اللە بن به‌ڵکو (به‌خه‌ڵکیان وتووه‌) ببن بە ڕەببانی و بۆ اللە بژین و لێبڕاو بن بۆ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار هه‌وڵ بده‌ن به‌وه‌ش ده‌بنه ڕه‌ببانی که به‌رنامه‌ی اللە فێری خه‌ڵکی بکه‌ن و خۆشتان به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن فێری ببن.

جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە جا چۆن ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانی یە لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادایە کەوا بانگەوازی موسڵمانان و نەصاراو یەھودو ھەموو خەڵکیش دەکات بۆ لای وشەیەکی یەکسان لەنێوان من و ئەواندا بەوەی کەوا ھیچ کەس نەپەرستین تەنھا اللە نەبێت وە ھیچ بەندەیەکمان خۆشتر نەوێت زیاتر لە اللە؟ جا ئەگەر ئێوە اللە تان خۆش دەوێت ئەوا ھەمووتان وەرن بۆ مونافەسەو پێشبڕکێ کردن لەگەڵ بەندە پێشبڕکێکارەکان بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تا دەرکەوێت کامە خۆشەویسترو نزیکترە لەلای پەروەردگار جا ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێک بۆ اللە دانەنێین؛ بەڵکو شوێنی ھیدایەت و ڕێنموویی ئەوانە بکەوین کەوا ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکیان بۆ اللە دانەناوە ھەروەکو اللە ڕێگای ھیدایەتەکەی ئەوانی فیرکردووین لەلای پەروەردگارەکەیان: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا}صدق الله العظيم [الإسراء:57].
واتە/ ئەوانە بۆ لای اللە به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره وه‌‌ چاوه‌روان و ره‌جای ره‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌.

جا ئەوە بریتی یە لەفەرمانەکە لەلایەن اللە وە بۆ بەندەکانی لە محکەمی کتێبەکەی لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە کەوا فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾}صدق الله العظيم [المائدة].
واته‌/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمانتان هێناوه له اللە بترسن و پارێزکار بن و بۆلای اللە به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ بكه‌ون (كه‌به‌رزترین شوێنە له‌به‌هه‌شتدا) وه‌هه‌میشه هه‌وڵ و کۆشش و جیهادو خه‌بات بکه‌ن له پێناوی ڕێباز و به‌رنامه‌ی ئه‌و زاته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.

جا ئایا دەبینن بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی و بەسەرخەرەکانی بەڕاستی گومڕاو سەرلێشێواوبووبن بەم دەعوەو بانگەوازە لەڕێگای ڕاست؟ کەواتە ھیدایەت و ڕێبنمایی من و بەسەرخەرەکانم بکەن بۆ ڕێگای اللە یەک کەوا چاکترە لە پەروەردگاری ھەموو جیھان ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن!

وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين ..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________