ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 04 - 1431 ک
24 – 03 – 2010 مـ
02:14 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=4322
________

خەڵکی بانگ بکە بۆلای پەرستنی خودا بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە ووریاو ئاگاداریان بکەنەوە لەوەی کەوا شیرک و ھاوبەشدانان ستەمێکی مەزن و گەورەیە..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
خوداو خەلیفەکەی بەخێرھاتنت بکەن برای بەڕێزم ئەو ئەندامە نوێ یەی کەوا ھاتیە ڕیزی بەسەخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، وەئەی برای بەڕێزم بەڕاستی ئێمە داوای کرێ و پاداشت لەخەڵکی ناکەین ھیچیشمان لەسەر نی یە تەنھا گەیاندنێکی ئاشکرا نەبێت، جا دەعوەو بانگەوازە حەقەکەی ئاگادارکەرەوەو ووریاکەرەوەکە بگەیەنن بە ھەموو خەڵکی جیھان تا شوێنی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە بکەون کەوا بەڵگەیان بەسەردا دەھێنێتەوە بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی زیکری کیێبەکەی خودا بەر لەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ بکەوێت؛ لەوشەوەی کەوا دڵەکان دەگەن بەگەروو جا ھیچ ھێزو بەسەرخەرێک جگە لەخودا نادۆزنەوە، وە ھەرگیزیش ھەڵاتن وڕاکردن لەسزای سەختی خودا سودیان پێناگەیەنێت تەنھا ڕاكردن نەبێت بۆلای خودا تا سزاو ئازارەکەیان لەسەر لابدات ئەگەر بیەوێت و ئەوەی کەوا کردوویانە بەشەریک و ھاوبەش بۆ خودا لەبیری بکەن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّـهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّـهِ تَدْعُونَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٤٠﴾ بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِن شَاءَ وَتَنسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ ﴿٤١﴾} [الأنعام].
واته‌/ بڵێ هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر هاتوو سزاو تۆڵه‌ی خوا یه‌خه‌تان پێبگرێت یان قیامه‌ت یه‌خه‌تان پێ بگرێت هاناو هاوار بۆ که‌سێک ده‌به‌ن جگه له خوا ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن که غه‌یری خوا فریاتان ده‌که‌وێت (٤٠) هه‌ر هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته ده‌به‌ن ئه‌ویش به‌ڵاو ناخۆشیه‌کانتان له‌سه‌ر لاده‌بات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت جا له‌وکاته‌دا هه‌ر شتێک که به هاوه‌ڵ شه‌ریکی ئه‌و زاته‌ی داده‌نێن، له‌بیری ده‌كه‌ن (٤١).

{إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ ۖ فَادْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا لَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿١٩٤﴾} [الأعراف].
واتە/ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئێوه داوایان لێده‌که‌ن لەجێگای خواو لێیان ده‌پاڕێنه‌وه‌ چه‌ند به‌نده‌یه‌کی وه‌ک ئێوه‌ن (هیچیان به‌ده‌ست نیه‌) ده هاواریان لێ بکه‌ن بابێن به‌ده‌متانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن.

{قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
واتە/ بڵێ ئاده‌ی هاناو هاوار وداوا بکه‌ن له‌وانه‌ له‌جياتی خوا نه ده‌توانن به‌ڵاو ناخۆشيه‌کتان له‌سه‌ر لابه‌رن نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆرن (56) ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان هاناو هاواريان لێ ده‌که‌ن ئەوان خۆیان بۆ لای خودا به‌دوای به‌ده‌ست هێنانی وه‌سيله‌ ده‌كه‌ون (كه‌به‌رزترين پله‌يه‌ له‌به‌هه‌شتدا)خوازیارن له په‌روه‌ردگاريان وه‌ چاوه‌روان و ڕه‌جای ره‌حمه‌تی ئه‌و ده‌که‌ن وه‌له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌ (57).

جا خەڵکی بانگ بکە بۆلای پەرستنی خودا بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە ووریاو ئاگاداریان بکەنەوە لەوەی شەریک و ھاوبەشدانان ستەمێکی مەزن و گەورەیە، وە ھەواڵیان پێبدە ن بەوەی کەوا شەریک و ھاوبەشدانان بۆ خودا بەڕاستی کاروکردەوەکانیان پوچ و بەتاڵ دەکاتەوە وەھەرگیزیش خودا ھیچ شتێک لە کاروکردەوەکەی وەرناگرێت بەھۆی شەریک و ھاوبەشدانانەکە بۆ خودا. بەپشتڕااستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿٦٥﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ سوێند به‌خوا بادڵنیابن که وه‌حی و نیگا نێردراوه بۆ تۆو بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بده‌یت کاروکرده‌وه چاکه‌کانیشت بەتاڵ و پووچ دەبێتەوەو ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه‌.

وە ووریاو ئاگاداریان بکەنەوە لەوەی کەوا لەگەڵ خودا داوا لەھیچ یەکێکی تر نەکەن تاکو خودا پەرستنەکانیان لێ قبوڵ بکات و دوعاکانیشیان وەڵام بداتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّـهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّـهِ أَحَدًا ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الجن].
واتە/ وەدڵنیابن که‌: مزگه‌وته‌کان تایبه‌تی خوای گه‌وره‌ن ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌ی تێدا بپه‌رسترێت جا لەگەڵ خودا داوا لە ھیچ که‌سێکی تر نه‌کەن.

وە ھەواڵی ئەوەیان پێبدەن بەوەی کەوا خودا وەڵامی داواکارەکە دەداتەوە، ھەتا ئەگەر تەنانەت لە کافرەکانیش بن کاتێک داوا لەخودا بکەن بەدڵسۆزی بۆی لەدین جا ئەو دواتر خودا دوعاو پاڕانەوەکانیان وەڵام دەداتەوە مادام بەڕاستی مەرجی ئیخڵاصی تێدابوو وە لەگەڵ خودا داوایان لەھیچ یەکێکی تر نەکرد. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {حَتَّىٰ إِذَا كُنتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِحُوا بِهَا جَاءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءَهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ۙ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَـٰذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ} [يونس:22].
واته‌/ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که له‌که‌شتیه‌کاندا ده‌بن و ده‌یانگوێزنه‌وه به‌هۆی باو شه‌ماڵێکی ئارامه‌وه‌و هه‌مووان دڵخۆشن پێی ئه‌وه بایه‌کی توندو به‌هێزو سه‌خت به‌ره‌و که‌شتیه‌که بێت و هه‌ڵبکات له‌هه‌موو لایه‌که‌وه شه‌پۆل بۆیان بێت ئیتر وابزانن که ده‌وره‌دراون و (ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه ئا له‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که به ئیخلاصی و‌سۆزه‌وه‌) هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن دڵنیان خوا نه‌بێت که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت بۆیه به‌سۆزه‌وه ده‌ڵێن سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌م به‌ڵاو له‌م ته‌نگانه‌یه‌ ڕزگارمان بکه‌یت ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانته‌وه‌.

وەخودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ ﴿٦٥﴾} [العنكبوت].
واتە/ جا هه‌ر کاتێک سواری که‌شتی ده‌بن مه‌ترسی نوقم بوون و تیاچوون ڕوویان تێده‌کات زۆر به‌کوڵ هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن و به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه به‌ڵام کاتێک خوا ڕزگاریان ده‌کات و ده‌گه‌نه‌وه وشکانی ده‌ستبه‌جێ له ڕێبازی یه‌کخواپه‌رستی ده‌ترازێن و هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن.

وەخودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌ كَالظُّلَلِ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ فَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍ كَفُورٍ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [لقمان].
واته‌/ کاتێکیش له ده‌ریادا شه‌پۆلێک ئابڵوقه‌یان بدات وه‌ک کێوه‌کان گه‌وره بێت ئه‌وه هاناو هاوار هه‌ر بۆ خوا ده‌به‌ن زۆر به دڵسۆزانه ملکه‌چن بۆ خوا جا کاتێک فریایان ده‌که‌وێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یه‌نێته وشکانی جا هه‌یانه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر ڕێبازی ئیمان و ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر یه‌کتاناسینی خوای میهره‌بان (هه‌شیانه ڕێگه‌ی نادروستی خۆی ده‌گرێته‌وه‌) جا که‌س له ئایات و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نکول و په‌یمان شکێنی ناکات جگه له زۆردار و ناپاک و سپڵه‌.

جا ئیخڵاص و دڵسۆزی و ملکەچیان لەپەرستن و دوعاو پاڕانەوەدا فێربکەن و ڕێنماییان بکەن بۆ ڕێگای ڕاست بە بەڵگەو بەرچاوڕوونی حەقی لای پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە ھەروەکو چۆن ئیمام مەھدی فێری کردوون وە قورئانی گەورەی بۆ بەتێرو تەسەلی بۆ باسکردوون لە خودی قورئان بۆ ئەوگەلەی کەوا ئیمان دەھێنن.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________