ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - 12 - 1429 ک
24 - 12 - 2008 مـ
11:03 ئێوارە
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيــــــــان ]
https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=4924
ـــــــــــــــــــ

{إِنَّ اللَّـهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ﴿٥٦﴾} ..
واتە/ به‌ڕاستی خواو فرێشته‌کانی (صەلاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش (صەلاوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و تەسلیمی بن بەتەواوی.

بسم الله الرحمن الرحيم، صەڵات و سەلام لەسەر باپیرەو خۆشەویستم دواھەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم.

ئەی (محمد حسام) ئەی ئەو کەسەی کەوا ئیمام مەھدی تۆمەتبار دەکەی بەجگە لەحەق، ئەو خودایەم لەسەر کردی بەوەکیل کەوا ھەمیشە زیندووەو ناخەوێت بەوەی کەوا لێت خۆشبێت و لێت ببورێت، جا تۆ تانەو تەشەرتدا بەقسەی باق و بریق و حەقیقەت و ڕاستی نیعمەتە ھەرە گەورەکەشت شێواندو تۆمەتباریشم دەکەی بە ناحەق بە ستەمکرددن؛ بەڵكو بەدرۆو بوختانێکی گەورەوە، جا چۆن دەڵێی کەوا من جنێوم بە محمد پێغەمبەری خودا داوە صلّى الله عليه وآله وسلّم؟ جا قسەت ھەڵبەستووە لەسەر ئیمام مەھدی بە درۆو بوختانکردنەوەو وەسفیشم دەکەی بە نەزان لەکاتێکدا تۆ نەفام و نەزانێکی کەوا تێناگەی، بەڵگەی نەزانی و نەفامیەکەشت ئەوەیە کەوا تۆ دوعاو پاڕانەوەكەم لەخودا بۆ محمد پێغەمبەری خودا بە داوای لێخۆشبوونکردن بۆی لە خودای میھرەبان لەڕوانگەی خۆتدا بە درۆو بوختان کردن دەبینی لەسەر محمد پێغەمبەری خودا ھەروەکو ئەوەی بە ئەسەفی ئەوە نەبێت کەوا خودا لێی خۆش بێت لەکاتێکدا ئەو لەڕۆژێکدا زیاتر لە حەفتا جار داوای لێخۆشبوونی لەخودا دەکرد، جا من دەزانم بە نھێنی دوعاو پاڕانەوەو صەلاواتەکەم لەسەر محمد پێغەمبەری خودا - صلّى الله عليه وآله وسلّم - ھەرچی تۆی ئەوا نازانی زۆربەی ئەو وشانە چین کەوا زمانەکەت پێی قسە دەکات کاتێک دەڵێی: (اللهم صلِّ على محمد) جا وەرە تا فێرت بکەم بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە چیە کەوا دەفەرموێت: {إِنَّ اللَّـهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب].
واتە/ به‌ڕاستی خواو فرێشته‌کانی (صەلاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش (صەلاوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و تەسلیمی بن بەتەواوی.

ئایا نازانی ئەی محمد حسام بەوەی کەوا ئەمە مانای دوعاکردنە بۆ محمد پێغەمبەری خودا تا خودای میھرەبان لێی خۆش بێت؟ وە صەلاواتی خوداش لەسەری بریتی یە لە وەڵامدانەوەی دوعاو پاڕانەوەکە جا خوداش لێی خۆشدەبێت و ڕازیبوونەکەی خۆی لەسەری بۆ زیاتر دەکات و زیاتریش نزیک دەبێتەوە لەلای خودای میھرەبان، دواتریش بەڵگەکەت بۆ دەھێنم دەربارەی ئەوەی کەوا صەلاوات دان لەسەر پێغەمبەر بریتی یە لە داوای لێخۆشبوون کردن لەخودای میھرەبان. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا ﴿٤٣﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب].
واتە/ هه‌ر ئه‌و زاته خۆی صەلاواتی خۆیتان به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت هه‌روه‌ها فریشته‌کانیشی (صەلاواتتان لەسەر دەدەن) بۆ ئه‌وه‌ی له تاریکستانه‌کان ده‌رتان بکات و ڕزگارتان بکات وه بتانخاته ناو نوورو ڕووناکی هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خودا بۆ ئیمانداران به‌ڕه‌حم و میهره‌بانە‌.

جا صەلاواتی فریشتەکانیش لەسەر بەندەکان بریتی یە لە دوعاو پاڕانەوە لەخودا بۆیان بە لێخۆشبوونی خودای میھرەبان بۆیان وەڵامدانەوەی دوعاو پاڕانەوەکەش بریتی یە لە صەلاواتی خودای میھرەبان لەسەر بەندەکانی، جا فەرموو ئەوەش بەڵگەکە لە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ قورئان. خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِن فَوْقِهِنَّ ۚ وَالْمَلَائِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِي الْأَرْضِ ۗ أَلَا إِنَّ اللَّـهَ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [الشورى].
واتە/ ئاسمانه‌کان لای سه‌رویانه‌وه نزیکه له‌ت ببن و لێک بترازێن فریشته‌کانتش سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاریی په‌روه‌ردگاریانن وە داوای لێخۆشبوونیش ده‌که‌ن بۆ ئیماندارانی سه‌رزه‌وی دڵنیا و ئاگاداربن که به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره هه‌ر ئه‌و لێخۆشبوو میهره‌بانه‌

بەو مانایەی داوای لێخۆشبوون دەکەن لەخودا بۆ چاکەکارەکان لەزەوی، جا ئەوەیە صەلاواتی فریشتەکان لەسەر چاکەکارەکان لەزەوی ئەی ئەو محمد حسامەی کەوا لە صەاوات دانەکەت ناگەی لەسەر محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم. خودای نەرزو بڵندەو گەورەش فەرموویەتی: {الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [غافر].
واتە/ ئه‌و فریشتانه‌ی که عه‌رش و ته‌ختی په‌روه‌ردگار هه‌ڵده‌گرن ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌وریدا ن‌ ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن ئیمان و باوه‌ڕی زۆر به‌هێزو دامه‌زراویان پێیه‌تی داوای لێخۆشبوونیش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌، ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تۆو زانست و زانیاری تۆ هه‌موو شتیێکی گرتۆته‌وه‌ که‌وابوو خۆش ببه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌یان کردووه و له گوناهه‌کانیان په‌شیمانن و شوێن به‌رنامه و ڕێبازی تۆ ده‌که‌ون هه‌روه‌ها له ئاگری دۆزه‌خیش بیانپارێزه‌.

جا سەیری فەرموودەکەی بکە: {وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ} صدق الله العظيم.
واتە/ داوای لێخۆشبوونیش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌، ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تۆو زانست و زانیاری تۆ هه‌موو شتیێکی گرتۆته‌وه‌ که‌وابوو خۆش ببه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌یان کردووه و له گوناهه‌کانیان په‌شیمانن و شوێن به‌رنامه و ڕێبازی تۆ ده‌که‌ون هه‌روه‌ها له ئاگری دۆزه‌خیش بیانپارێزه‌.

پاشان دێینە سەر وەڵامدانەوەکەی لەلایەن خوداوە بۆ دوعاکانیان جا ئەویش خۆشدەبێت و ڕەحم دەکات، جا ئاگادر بن بەڕاستی خودا ئەوکەسەیەە کەوا زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە. جا ئەوە بریتی یە لە بەیان و ڕوونکردنەوەی صەلاواتی خودا لەسەر بەندەکانی صەلاوتی فریشەکانیشی ئەوەیە کەوا دوعا لە پەروەردگارەکەیان دەکەن بەوەی کەوا لە ئیمانداران خۆش ببێت صەلاواتەکەی خوداش لەسەر ئیمانداران بریتی یە لە وەڵامدانەوەی دوعایەکە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا ﴿٤٣﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب].
واتە/ هه‌ر ئه‌و زاته خۆی صەلاواتی خۆیتان به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت هه‌روه‌ها فریشته‌کانیشی (صەلاواتتان لەسەر دەدەن) بۆ ئه‌وه‌ی له تاریکستانه‌کان ده‌رتان بکات و ڕزگارتان بکات وه بتانخاته ناو نوورو ڕووناکی هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خودا بۆ ئیمانداران به‌ڕه‌حم و میهره‌بانە‌.

جا ئایا صەلاواتی فریشتەکان چی یە؟ ئەوە بریتی یە لە دوعاو پاڕانەوە بە داوای ڵێخۆشبوونکردن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [غافر].
واتە/ ئه‌و فریشتانه‌ی که عه‌رش و ته‌ختی په‌روه‌ردگار هه‌ڵده‌گرن ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌وریدا ن‌ ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن ئیمان و باوه‌ڕی زۆر به‌هێزو دامه‌زراویان پێیه‌تی داوای لێخۆشبوونیش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌، ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تۆو زانست و زانیاری تۆ هه‌موو شتیێکی گرتۆته‌وه‌ که‌وابوو خۆش ببه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌یان کردووه و له گوناهه‌کانیان په‌شیمانن و شوێن به‌رنامه و ڕێبازی تۆ ده‌که‌ون هه‌روه‌ها له ئاگری دۆزه‌خیش بیانپارێزه‌.

کەواتە صەلاواتی فریشتەکان لەسەر ئیمانداران بریتی یە لە دوعاو پارانەوە لەخودا بۆیان بە داوای لێخۆشبوونکردن و صەلاواتی خوداش لەسەر بەندەکانی بریتی یە لە وەڵامدانەوەی دوعاو پاڕانەوەکە جا خودا لێیان خۆشدەبێت و ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەریان زیاتر دەکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِن فَوْقِهِنَّ ۚ وَالْمَلَائِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِي الْأَرْضِ ۗ أَلَا إِنَّ اللَّـهَ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [الشورى].
واتە/ ئاسمانه‌کان لای سه‌رویانه‌وه نزیکه له‌ت ببن و لێک بترازێن فریشته‌کانتش سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاریی په‌روه‌ردگاریانن وە داوای لێخۆشبوونیش ده‌که‌ن بۆ ئیماندارانی سه‌رزه‌وی دڵنیا و ئاگاداربن که به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره هه‌ر ئه‌و لێخۆشبوو میهره‌بانه‌

بەڵام محمد حسام زۆربەی ئەو وشانە نازانێت کەوا زمانەکەی و زمانی موسڵمانان قسەی پێ دەکەن کاتێک دەڵێن: (اللهم صلِّ على محمد وآل محمد) جا محمد حسام نازانێت مانای ئەوە چی یە! جا ئەو نازانێت کە ئەوە بریتی یە لە داوای لێخۆشبوون کردن لەخودا بۆمحمد و ئال و کەس و کاری محمد ھەروەکو بەڵگەکەشمان ھێنایەوە لەسەری لەقورئان، بەڵام تۆ ئەی محمد خراپیت نواند لەگەڵمان و وسەت ھەڵبەستا لەسەرمان بەدرۆو بوختانکردنی ئاشکراوە خوداش لێت ببورێت برایە بەرێزەکەم، وە ئیمام مەھدیت وەسف کرد بە دەجال و درۆزن؟ جا دەجالی و درۆزنیەکەی لەکوێ دایە؟ ئایا لەخودای پەروەردگاری ھەموو جیھان ناترسی لەوساتەی کەوا بە ئیمام مەھدی چاوەڕوانكراو دەڵێی ئەوە درۆزنێکی خراپەکارە پاشانیش سوێند بەخودا دەخۆی بەوەی کەوا من ئیمام مەھدی چاوەڕونکراوی حەق نیم لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە؟ بەڵام ئەی محمد لەسەرتە کەوا بزانی ئەوە نە سوێندە نە خەونیشە لەخەوتندا کەوا خودا کردبێتی بە دەسەڵاتی زانستی بەڕاستدانان؛ بەڵکو حوجە وبەڵگەی حەق بریتی یە لە زانست جا ئەگەر تۆ منت بەزاند بە زانستێک کەوا چاکتر ڕێنمایی و ھیدایەت بدات لە زانستەکەی من و باشتریش تەئویل و لێکدانەوەی بکات بە وسەیەکی ڕاسترو دروسترو چاکترین تەفسیر بەدەسەڵاتی زانستی ڕازیکار، وە مانای قسەکەشم لەوەی دەڵێم ڕازیکار واتە بەومەرجەی کەوا دەسەڵاتی زانستەکە لە محکمەمی قورئانی گەورەدا بھێنی تاکو ھیچ زانایەک نەبێت نکۆڵی لێبکات و ھیچ ڕێگایەکی تری نەبێت تەنھا ئەوە نەبێت کەوا ملکەچ بکات بۆ حەق جا بەتەواوی تەسلیمی ببێت.

جا لەخودا بترسەو پارێزگار بەو مەگەڕێوە بۆ سەر شتی لەم شێوەیە جا بەڕاستی ئێنەش لێمان بووری بۆ نزیکبوونەوە لەلا خودا وەکو بەخشینێک لەپێناو ڕووی پیرۆزی ئەودا بەخشین بە لێبووردنیش لەخۆشەویسترین بەخشینەکانە لەلاێ خودا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ الْعَفْوَ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّـهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:219].
واتە/ پرسیارت لێده‌که‌ن که چی ببه‌خشن؟ بڵێ لێبووردن ئا به‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره ئه‌م به‌ڵگه‌و فه‌رمانانه‌تان بۆ ڕوون و ئاشکرا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه‌.

وەھا ئەوە ئێمەش بەیان و ڕونکردنەوە حەقەکەمان بۆ ھێنایەوە بێگومان ڕاستیش دەکەین.

وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
برای موسڵمانان لەدین ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________