ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - 12 - 1429 ک
16 - 12 - 2008 مـ
08:00 مساءً
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
https://www.mahdialumma.com/showthread.php?t=1299
_________

پەردەکە بریتی یە لە بەربەستێکی داپۆشەر لەنێوان دڵ و پەروەردگاردا، جا ڕێگایان لێدەگرێت لەو نورەی کەوا ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەیان پێ دەناسن..

أعوذُ بالله من الشيطان الرجيم، بسم الله الرحمن الرحيم..
{كَلَّا إِنَّ كِتَابَ الْأَبْرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ ﴿١٨﴾ وَمَا أَدْرَاكَ مَا عِلِّيُّونَ ﴿١٩﴾ كِتَابٌ مَّرْقُومٌ ﴿٢٠﴾ يَشْهَدُهُ الْمُقَرَّبُونَ ﴿٢١﴾ إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ ﴿٢٢﴾ عَلَى الْأَرَائِكِ يَنظُرُونَ ﴿٢٣﴾ تَعْرِفُ فِي وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ النَّعِيمِ ﴿٢٤﴾ يُسْقَوْنَ مِن رَّحِيقٍ مَّخْتُومٍ ﴿٢٥﴾ خِتَامُهُ مِسْكٌ ۚ وَفِي ذَٰلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [المطففين].
واتە/ نه‌خێر به‌ڵکو کتێب و نامه‌ی چاکەکاران وا له شوێنه به‌رزو بڵنده‌کاندا (18) جا تۆ چووزانی (علیون) چیه‌ (19) کتێب و نامه‌یه‌کی مۆرکراوە (20) نزیکه به‌ڕێزه‌کانی لای خوا شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن (21) به‌ڕاستی چاکان خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی خۆشی و شادی ده‌به‌نه سه‌ر (22) له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن (23) خۆشی و خۆشگوزه‌رانی ناسک په‌روه‌ری له ڕووخساریاندا ده‌بینیت (24) خواردنەوەیەکیان پێشکه‌ش ده‌کرێت که پاک و سه‌رمۆره‌ (25) که نۆشکرا بۆنی میسک ئه‌و ناوه پڕده‌کات جا با بۆ ئەوە پێشبڕکێکا‌ران پێشبڕکێ بکه‌ن (26).

ئەوانە بەندە چاکەکارەکانی خودان کەوا کتێب و نامەکانیان مۆرکراوە کەبریتی یە لە بەھەشتی مەئوا لە شوێنە بڵندو بەرزەکانی لای سیدرەتولمونتەھا بڵندترین شوێنی بەرزبوونەوە، وەھەرچی خراپەکارو تاوانبارەکانیشن ھاوەڵ و نیشتەجێکانی ئاگرن جا ئەوانە بەپێچەوانەی ئەوان کتێب و نامە مۆرکراوەکانیان لەشوێن و جێگایەکی ھەرە نزمە لە خوارەوە لە سجین. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَيْلٌ لِّلْمُطَفِّفِينَ ﴿١﴾ الَّذِينَ إِذَا اكْتَالُوا عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ ﴿٢﴾ وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ ﴿٣﴾ أَلَا يَظُنُّ أُولَـٰئِكَ أَنَّهُم مَّبْعُوثُونَ ﴿٤﴾ لِيَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿٥﴾ يَوْمَ يَقُومُ النَّاسُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٦﴾ كَلَّا إِنَّ كِتَابَ الْفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٍ ﴿٧﴾ وَمَا أَدْرَاكَ مَا سِجِّينٌ ﴿٨﴾ كِتَابٌ مَّرْقُومٌ ﴿٩﴾ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿١٠﴾ الَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوْمِ الدِّينِ ﴿١١﴾ وَمَا يُكَذِّبُ بِهِ إِلَّا كُلُّ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ ﴿١٢﴾ إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ آيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ ﴿١٣﴾ كَلَّا ۖ بَلْ ۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا يَكْسِبُونَ ﴿١٤﴾ كَلَّا إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾ ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ ﴿١٦﴾ ثُمَّ يُقَالُ هَـٰذَا الَّذِي كُنتُم بِهِ تُكَذِّبُونَ ﴿١٧﴾} صدق الله العظيم [المطففين].
واتە/ وەیل و هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ته‌رازووبازه‌کان بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌کڕین و فرۆشتندا فێڵ ده‌که‌ن (1) ئه‌وانه‌ی کاتێک شت له خه‌ڵکی ده‌کڕن به ته‌واوی، به زیاده‌وه ڵێیان وه‌رده‌گرن (2) به‌ڵام کاتێک شتیان بۆ ده‌پێون یان ده‌کێشن لێی ده‌دزنه‌وه و که‌میان ده‌ده‌نێ و فێڵیان لێده‌که‌ن (3) ئایا ئه‌وانه گومان نابه‌ن که به‌ڕاستی زیندوو ده‌کرێنه‌وه (4) بۆ ڕۆژێکی زۆر سامناک و ترسناک و گه‌وره‌ (5) ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو خه‌ڵکی به پێوه ده‌وه‌ستن له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاری جیهانیاندا (6) نەخێر به‌ڕاستی کیێب و نامه‌ی کرده‌وه‌ی تاوانباران له (سجین) دایه‌ (7) جا تۆ چووزانی (سجین) چیه‌؟ (8) کیێب و نامه‌یه‌کی مۆرکراو کراوە (9) هاوارو ئاهوناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان نیەو به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ ده‌زانن (10) ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه نیەو هه‌میشه به‌درۆی ده‌زانن (11) که‌سیش به‌رپا بوونی ئه‌و ڕۆژه به‌درۆ نازانێت مه‌گه‌ر هه‌موو سته‌مکارێکی گوناهبار نه‌بێت (12) ئه‌وجۆره که‌سانه‌ی کاتێک ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه‌ ده‌ڵێن ئه‌مه ئه‌فسانه‌ی پێشینانه (13) نه‌خێر وانیه (ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و داناچڵه‌کێن) به‌ڵکو دڵیان ژه‌نگی هێناوه‌و چڵکی گوناه دایپۆشیوه له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد (14) نەخێڕ به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه ئەوان لەبەرامبەر (ناسینی پەروەردگارەکەیان دڵەکانیان) پەردەو به‌ربه‌ستیان بەسەردادراوە (15) پاشان بێگومان ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ (16) پاشان پێیان ده‌وترێت ئا ئه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه که بەدرۆتان ده‌زانی (17) نه‌خێر به‌ڵکو کتێب و نامه‌ی چاکەکاران وا له شوێنه به‌رزو بڵنده‌کاندا (18) جا تۆ چووزانی (علیون) چیە؟‌ (19) کتێب و نامه‌یه‌کی مۆرکراوە (20) نزیکه به‌ڕێزه‌کانی لای خوا شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن (21).

وەلەم ئایەتانەشدا ئایەتێکی پێکچوو-موتەشابیھ-ھەیە لەئایەتی ژمارە
(15) کەوا بریتی یە لەوەی خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {كَلَّا إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ نەخێڕ به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه ئەوان لەبەرامبەر (ناسینی پەروەردگارەکەیان دڵەکانیان) پەردەو به‌ربه‌ستیان بەسەردادراوە.

جا پەردە ڕێگرەکە لێرەدا پەردەی دڵە لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگارەکەیان وەھەر لەبەرئەوەش ئەوان لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی بێ ئومێد بوون و بەرگی نائومێدیان بەسەرخۆیاندا داوە وە ھەرلەبەرئەوەش داوا لەپەروەردگارەکەیان ناکەن؛ بەڵکو داوا لەجگە لەئەو دەکەن لەبەندە چاکەکارەکان لەخەڵکی و فریشتەکان تا شەفاعەتیان بۆ بکەن لەلای پەروەردگارەکەیان ھەرلەبەرئەوەش دوعاکەیان لەگومڕاییە، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿٤٩﴾ قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۚ قَالُوا فَادْعُوا ۗ وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠﴾} صدق الله العظيم [غافر].
واتە/ ئینجا ئه‌وانه‌ی که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدان به فریشته‌کانی کارگێری دۆزه‌خ ده‌ڵێن داوا له په‌روه‌ر‌دگارتان بکه‌ن ته‌نها ڕۆژێک سزاو ئازارمان له‌سه‌ر سوک بکات‌ (49) ئه‌وانیش له وه‌ڵامی داخوازیه‌که‌یاندا ده‌ڵێن مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌کا‌نتان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکراوه‌ ڕه‌وانه نه‌کرابوون بۆتان (پێیان نەوتبوون خۆتان ڕاستەخۆ داوا بکەن لەخودا وەھەموو شتێکیان بۆ ڕوون نەکردنەوە) ؟ ئەوانیش ده‌ڵێن به‌ڵێ ڕاسته‌ (بەڵام تێناگەن فریشتەکان مەبەستیان چیە) ئینجا فریشته‌کان ده‌ڵێن ده‌ی که‌وابوو (خۆتان ڕاستەخۆ لەخودا)‌ داوابکه‌ن وبپاڕێنه‌وه‌ بێگومان داخوازی و پاڕانه‌وه‌ی کافران (لە بەندەکانی تا بچن داوایان بۆ بکەن لەخودا) به‌هیچ ناچێت هیچ نرخێکی نیه‌و گیرا نابێت و گومڕاییە (50).

وە ئەوانە ھۆکاری دوعاو پاڕانەوەکەیان لەبەندە چاکەکارەکانی خودا لەجێگای خودا لەبەرئەوەیە چونکە پەردەیەک لەسەر دڵەکانیاندا ھەیە لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگارەکەیان ھەرلەبەرئەوەش لەڕەحمەت و میھرەنانیەکەی بێ ئومێدبوون وە دەست دەگرن بە ڕەحمەت و میھرەبانی کەسانێک کەوا ڕەحم و میھرەبانیەکەیان نزمترو کەمترە لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی خودا تاکو شەفاعەتیان بۆ بکەن لەلای پەروەردگارەکەیان. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ جِئْنَاهُم بِكِتَابٍ فَصَّلْنَاهُ عَلَىٰ عِلْمٍ هُدًى وَرَحْمَةً لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٢﴾ هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ ۚ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ ۚ قَدْ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٥٣﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه کتێبێکمان بۆ هێنان هه‌موو شتێکمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانستی و زانیاری تێدا ڕوون کردۆته‌وه‌ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموویشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕی پێده‌هێنن (52) ئایا ئەوانە چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه له پێشهاتن و ڕوودانی هه‌ڕه‌شه قورئانیه‌کان نه‌بێت؟ جا ئه‌و ڕۆژه‌ی که (به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌کان) دێته دی، ئه‌وانه‌ی پێشتر فه‌رامۆشیان کردبوو ده‌ڵێن: به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان هێنابوو (که‌چی ئێمه بڕوامان پێنه‌کردن و ده‌ڵێن) ئایا ئه‌وه که‌سێک نیه شەفاعەت و تکامان بۆ بکات؟ یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دنیاو کارو کرده‌وه‌ی چاک بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌وسا ده‌مانکرد به‌ڕاستی ئه‌وانه خۆیان دۆڕاندو هه‌رچیان هه‌ڵبه‌ستبوو و باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، لێیان ون بوو (53).

وەپەردەکە بریتی یە لە بەربەستێکی داپۆشەر لەنێوان دڵ و پەروەردگاردا، جا ڕێگایان لێدەگرێت لەو نورەی کەوا ڕەحمەت و میھرەبانی و مەزنی و گەورەیی پەروەردگارەکەیان پێ دەناسن ھەرلەبەرئەوەش گەلی ستەمکاران لەمەکرو پیلانی خودا ئەمین و دڵنیان. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ۚ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ} صدق الله العظيم [الكهف:57].
واتە/ وە کێ له‌وه سته‌مکارتره که یاداوه‌ری کرابێت به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری که‌چی ڕووی لێ وه‌رگێڕاون و لووتی به‌رز گرتووه‌و ئه‌وه‌شی له یاد کردووه که چ ده‌ستپێشکه‌ریه‌کی کردووه له گوناهو تاوان، ئێمه به‌ڕاستی په‌رده‌مان هێناوه به‌سه‌ر دڵیاندا تا له ئایه‌ته‌کانی ئێمه تێنه‌گه‌ن.

وە بەربەستەکەی دڵیش بریتی یە لە پەردەیەک لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگار جا حەق نابینێت بە نوری قورئانی گەورە: {وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ حِجَابًا مَّسْتُورًا ﴿٤٥﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
واتە/ واتە/ کاتێک که قورئان ده‌خوێنیت ئێمه به‌ربه‌ستێکی نادیارو شاراوه‌ی داپۆشەر ده‌خه‌ینه نێوان تۆو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن.

جا پەردەکە چاوی نادیارو ناوەوەی دڵەکان دادەپۆشێت جا ھیچ لەحەق نابیێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَـٰكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ} صدق الله العظيم [الحج:46].
واتە/ جا وه‌نه‌بێت چاوو بیناییەکان کوێر بووبن به‌ڵکو ئه‌و دڵانه کوێر ده‌بن که وان له سینه‌کاندا.

وەئەوەی کەوا لەم دنیایەدا دڵەکەی کوێر بێت لەبەرامبەر ناسینی حەق جا ئەوە بەھەمان شێوە لەڕۆژی قیامەتیشدا کوێرە لەبەرامبەر حەق، وە ھێشتا ھەر پەردەکە شوێنەکەی لەسەر دڵە لەبەرامبەر ناسینی حەق تبارک وتعالی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَن كَانَ فِي هَـٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلًا ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
واتە/ وە ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه‌دا کوێر بێت ئه‌وه له ڕۆژی دواییشدا کوێره‌و زۆر سه‌رگه‌ردانترو سه‌رلێشێواوتره‌.

بەو مانایەی ئەگەر شەریک و ھاوەڵ و ھاوبەشی بۆخودا داناو لەجگە لەئەو داوای کردو پاڕایەوە لە بەندە نزیکەکانی خودا تا نزیکیان بخەنەوە لە خودا. وە بەتەنھا داوای لەخودا نەکرد وە قەدرو ڕێزی خودای نەگرت بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت جا بیناسێت بەو شێوەیەی کەوا حەق و شایەنیەتی بیناسی لەم دنیایەدا جا ئەوا ئەوکاتە بەھەمان شێوە کوێرە لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگارەکەی وە ھێشتا ھەر موشریک و ھاوبەشدانەرە بۆ پەروەردگارەکەی وە بەردەوامە لە شەریک و ھاوبەشدانان و کوێری لەبەرامبەر حەقدا لەڕۆژی قیامەتدا. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی؛ {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [يونس].
واتە/ وه‌له‌رۆژێکدا که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ينه‌وه بۆ لێپرسينه‌وه‌ پاشان به‌وانه ده‌ڵێين که‌شه‌ريک و هاوه‌ڵيان بۆ خوا بريارداوه‌:خۆتان و ئه‌وانه‌ی که‌ده‌تانكردن به‌هاوبه‌شی خودا له‌جێی خۆتان بوه‌ستن ئه‌وسا موشريکه‌کان له‌وانه‌ی کەوا ده‌كران به‌هاوبه‌شی خودا جيا ده‌که‌ينه‌وه جا کەپەردەکەی نێوانیان لادەدرێت ئه‌و به‌ندانه‌ی کەوا ده‌كران به‌هاوبه‌ش بۆ خودا ده‌ڵێن ئێوه ئێمه‌تان نه‌ده‌په‌رست.

وەھەرچی ھۆکاری ئەو فەرموودەیەی خودایە بۆیان: {مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ}.
واتە/ خۆتان و ئه‌وانه‌ی که‌ده‌تانكردن به‌هاوبه‌شی خودا له‌جێی خۆتان بوه‌ستن.

ئەوە لەبەرئەوەی ئەوان ھێشتا بیروباوەڕیان وایە ئەو شەریک و ھاوبەشانەیان کەوا داوایان لێ دەکرد لەجێگای خودا دواتر شەفاعەتیان بۆ دەکەن لەلای پەروەردگارەکەیان. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا} صدق الله العظيم [الأعراف:53].
واتە/ ئایا ئه‌وه تکاکارێک نیه شەفاعەت و تکامان بۆ بکات؟.

وەھەرلەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە پێیان دەڵێت: {مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ} صدق الله العظيم.
واتە/ خۆتان و ئه‌وانه‌ی که‌ده‌تانكردن به‌هاوبه‌شی خودا له‌جێی خۆتان بوه‌ستن.

وەلەسەر ئەوە، ئەی گەلی نەصاراو موسڵمانان و ھەموو خەڵکی بەڕاستی زۆربەتان ئیمانتان نەھێناوە تەنھا بەشەریک و ھاوبەشدانان نەبێت بۆ پەروەردگارەکەتان بەڕەچاوکردنی نەناسینی خودای ڕەحمان بەوەی کەوا ھەر ئەو ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە خۆ ئەگەر ئەوانەی کەوا داوا لە جگە لەخودا دەکەن لەوانەی کەوا ڕەحم و میھرەبانیەکەیان کەمترو نزمترە لەخودا ئەوەیان بزانیبووایە کەوا بەڕاستی ھەر پەروەردگارەکەیان ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە ئەوا ئەوکاتە داوای شەفاعەتیان لەیەکێکی تر نەدەکرد وە تەوەسولیان بۆلای پەروەردگارەکەیان بەھیچ کەسێکی تر نەدەکرد تەنھا بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی ئەو خودایە نەبێت کەوا لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَىٰ نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ} صدق الله العظيم [الأنعام:54].
واتە/ پەروەردگارەکەتان لەسەر نەفسی خۆی ڕەحمەت ومیھرەبانی نووسیوە.

بەڵام ئەوان پەردەیان بەسەردا دراوەو نابینان لەبەرامبەر ناسینی خوداو ڕەحم و میھرەبانیەکەی ئەویان بەدەست نەھێناوە لەبەرئەوەی ئەوان داوای ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی ئەویان نەکردووە؛ بەڵکو دەست دەگرن بە ڕەحم و میھرەبانی کەسانێک لەبەندەکانی لەجێگای ئەو لەبەرئەوەی ئەوان لەڕەحم و میھرەبانی پەروەردگارەکەیان بێئومێد بوونە بەڕەچاوکردنی نەناسینی پەروەردگار بەڕەچاوکردنی بەرگی پەردە داپۆشەرەکەی سەر دڵ لەدنیاو لە ڕۆژی دواییدا.

لەوەیە نەزانێک بڵێت: "ئەوە ناصر محمد یەمانی چیەتی کەوا وەڵام دەداتەوەو پاشانیش شتێک زیاتر دەکات کەوا پرسیاری لێ نەکراوە؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەمەوەو دەڵێم: ئەوە تاکو ھیچ ڕێگایەک بۆ شەیتان نەھێڵمەوە لەسەر ئەولیاو یاوەرەکانم جا نەتوانێت توشی شک و گومانیان بکات دەربارەی ئەو حەقەی کەوا پێشتر فەتوام بۆ دان دەربارەی نەبینینی خودا بەدەنگ و ڕەنگەوە، وە تاکو شەیتان وەسوەسەو خەتەرەیان بۆ نەکات بەجگە لەحەق لەڕێگای ئەم ئایەتە پێکچووە-موتەشابیھەوە-: {كَلَّا إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم [المطففين].
واتە/ نەخێڕ به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه ئەوان لەبەرامبەر (ناسینی پەروەردگارەکەیان دڵەکانیان) پەردەو به‌ربه‌ستیان بەسەردادراوە.

جا لەپادش ئەوە بیروباوەڕیان وابێت بەوەی گوایە ئەوە مەبەستی پێی بینینی زاتی خودا بێت جا شوێنی ئەو حەدیس و فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوانە بکەون کەوا بەم ئایەتە دەچێت لەدەرەوەدا تا فیتنەو ئاشوب دروست بکەن لەکاتێکدا حەدیس و فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوە بەپیلانێک، جا موسڵمانان وا گومان دەبەن بەوەی کەوا ئەو حەدیسە وەکو بەیان و ڕوونکردنەوەیەک ھاتووە بۆ ئەم ئایەتە جا بیروباوەڕیان وایە بەوەی کەوا حەدیس و فەرموودەکەی بینینی خودا تەئویل و لێکدانەوەیە بۆ ئەم ئایەتە، ھەرلەبەرئەوەش ئەوان دەیانەوێت تەئویل ولێکدانەوەی بۆ بکەن وە نیەت و مەبەستیشیان ئەوە نیە کەوا بەئەنقەست تەئویل و لێکدانەوەی بۆ بکەن بە بەتاڵ؛ بەڵکو بیروباوەڕیان وایە بەوەی کەوا حەدیس و فەرموودەکەی بینینی خودا وەکو تەئویل و لێکدانەوەیەک ھاتووە بۆ ئەم ئایەتە، وە بەھۆی سوربوون و پێداگیری ئەوانەی کەوا ھیچیان ناوێت تەنھا دەستگرتن نەبێت بە حەدیس و فەرموودەکانی نەبەوی بەتەنھا لەجیاتی قورئان لە شیعەو سوننە ئەوا حەدیس و فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکان گومڕاو سەرلێشێواویان کردوون کەوا ھەیانە بە دەرەوەی ئایەتەکانی قورئان دەچێت، جا ئەوە سەرسامی کردوون جا دەڵێن گوایە ئەم حەدیس و فەرموودەیە وەکو بەیان و ڕوونکردنەوە ھاتووە بۆ ئەم ئایەتانە! بەڵام ئەی گەلی ئەھلی سوننەو شیعە، بەڕاستی ئێوە لاتاندا لە ئایەتە محکەمەکان کەوا بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی خودا(أم الکتاب) لەقورئانی گەورە.

لەوەیە یەکێکی تر بیەوێت بڵێت: "بەڵکو عەقیدەو بیروباوەڕی شیعە بریتی یە لە نەبینینی خودا بەدەنگ و ڕەنگەوە لەدنیاو لەڕۆژی دواییدا". جا لەپاش ئەوە منیش دەڵێم لەم عەقیدەو بیروباوەڕەدا ئەوان لەسەر حەقن بەڵام بیروباوەڕو عەقیدەی تریان ھەیە کەوا مخالف و دژو پێچەوانەن بۆ زۆرێک لە ئایەتە محکەمەکان، جا بەھەمان شێوە ئەو حەدیس و فەرموودانەی لە ئال و بەیتەوە ھاتوون زۆرێکیان لە حەدیس و فەرموودەی ساختەو ھەڵبەستراون دەربارەی محمد پێغەمبەری خوداو کەسوکارە پاکەکەی، وە بەھەمان شێوە ئەھلی سوننە چەندەھا حەدیس و فەرموودەی ساختەو ھەڵبەستراویان لەلایە بەناوی پێغەمبەرو ھاوەڵە ھەڵبژێردراوەکانی.

وەئەی گەلی سوننەو شیعە بەڕاستی من خودا دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا خودا شاھێد بێت بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری خودا - صلّى الله عليه وآله وسلّم - بانگتان دەکات بۆ دەستگرتن بە کتێبەکەی خوداو ئەو سوننەتە حەقەی پێغەمبەر کەوا مخالف و دژو پێچەوانە نیە لەگەڵ ئایەتە محکەمەکان لەقورئانی گەورە، وە خوداو پێغەمبەرەکەشی ئاگادارو ووریاتان دەکەنەوە لە دەستگرتن بە حەدیس و فەرموودەی مخالف و دژو پێچەوانەی ئایەتێکی محکەم ئەو ئایەتانەی کەوا بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی خودا جا بەئایەتێک دەچێت (لەئایەتە پێکچووە-موتەشابیھەکان) لەکاتێکدا ئەو ئایەتە ھێشتا پێویستی بە تەئویل و لێکدانەوە ھەیە پاشانیش ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکە وازلێدەھێنێت و شوێنی ئایەتە پێکچووە-موتەشابیھەکە-دەکەوێت جا دڵەکانتان لادەدرێت لەبەرامبەر حەقدا ئەوکاتەش بەھیلاک دەچن جا بەڕاستی من لەلایەن خوداوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام بۆ ئێوە بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورە.

وەسوێندیش دەخۆم بە خودای گەورە بەوەی کەوا ھیچ زانایەک لەقورئاندا نابێت قسەو گفتوگۆم لەگەڵدا بکات ئەوا لەوکاتەدا تەنھا ھەر منم دەیبەزێنم بەحەق بەئیزنی خودا، وە ئەگەر نەش متوانی ئەوا ئەوکاتە من ئیمام مەھدی نیم بۆ لای حەق.

جا ئای سەرسامیم لەزانایانی موسڵمانان جا ئەوان نایانەوێت ھیچ لەعەقڵەکانیان بەکاربھێنن؛ بەڵکو کوێرانە شوێنی قسەو گوفتار دەکەون! وەلەسەر ئەوەش نموونەیەکتان بۆ دەھێنمەوە دەربارەی ئەو حەدیسەی کەوا محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم - دەری نەبڕیوە دەربارەی فیتنەکەی مەسیحی دەجال بەوەی گوایە ئەو مردوو زیندوو دەکاتەوە وە گوایە ئاسمانیش ملکەچی فەرمانەکەی دەبێت جا فەرمانی پێدەکات بەوەی کەوا باران ببارێنێت جا ئەویش دەیبارێنێت وە فەرمان بەزەوی دەکات بەوەی کەوا بیڕوێنێت جا دەیڕوێنێت جا دەیکات بە بەھەشت لەگەڵ ئەوەی ئەو بانگەشەی پەروەردگارێتیش دەکات، جا ئەم ڕیوایەتانە مخالف و دژو پێچەوانەی سەرجەم ئایەتە محکەم و موتەشابیھەکانە.

وەئەی قەوم ئەمە (واتە زیندوو کردنەوەی مردوو باران باراندن و زەوی ڕوواندن) بەڵگەو حوجەتی لەدەرەوەی توانای دروستکراوەکانی خودایە بەوەی کەوا بەتاڵ ناتوانێت شتێک لەوانە بھێنێتەکایەوە؛ بەڵکو ناتوانێت تەنانەت مێشێکیش دروست بکات لەبەرئەوەی خاوەنی ڕوحی قودرەت و توانا بێسنورەکەی فەرمانی خودا (کن فیکون-ببە یەکسەر دەبێت) نیە. خوداش لەسەر ئەوە نموونەیەکی بۆ ھێناونەتەوە بەو کوژراوەی نەوەی ئیسرائیل کەوا موسا بەپارچەیەک لە گۆشتی مانگاکە لێیدا جا ئەویش بەزیندوویی ھەستایەوە سەر پێ ئەوەش تاکو خودا ئەو ئایەت و نیشانانەتان نیشان بدات کەوا بەڵگەن لەسەر تاک و تەنھایی ئەو وە جگە لەو کەسێکی تر ئەنجامی نادات کەوا بانگەشەی پەروەردگارێتی بکات پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی ھەروەکو زیندووکردنەوەی مردوو، وە بەڕاستیش ئەو مردوویەکی کوژراو بوو. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَقُلْنَا اضْرِبُوهُ بِبَعْضِهَا ۚ كَذَٰلِكَ يُحْيِي اللَّـهُ الْمَوْتَىٰ وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿٧٣﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ ئینجا وتمان به پارچه‌یه‌ک له‌و مانگا سه‌ربڕاوه بده‌ن به لاشه‌ی كوژراوه‌كه‌دا ئا به‌و شێوه‌یه‌و به ئاسانی خوا مردووان زیندوو ده‌كاته‌وه وە ئایەت و نیشانەکانی خۆیتان نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن و ژیر بن.

وە لەبەرئەوەی پێغەمبەری خودا موسا بانگەشەی پەروەردگارێتی نەدەکرد؛ بەڵکو بانگەوازی نەوەی ئیسرائیلی دەکرد بۆ لای پەرستنی خودا بەتەنھا جا لەبەرئەوە خوداش دەعوەو بانگەوازەکەی بەڕاست دانا بەحەق بەئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەرەوە لەلایەن خۆیەوە لەبەرئەوەی موسا عليه الصلاة والسلام بانگەوازی دەکرد بۆ لای حەق بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن جا ھەر لەبەرئەوە حەقیش بەڕاستی دانا بە ئایەت و نیشانەی بەڕاستدانەرەوە بۆ دەعوەو بانگەوازی حەق کەوا بەڵگەیە لەسەر ئەو حەقەی کەوا پێغەمبەری خودا موسا بانگەوازی بۆ دەکرد عليه الصلاة والسلام جا لەبەرئەوە خوداش پشتگیری کرد بەئایەت و نیشانەیەک کەوا کەس ناتوانێت ئەنجامی بدات تەنھا ئەوکەسەی کەوا موسای ڕەوانەکرد بەحەق کەوا بریتی یە لە خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان ھەرلەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَقُلْنَا اضْرِبُوهُ بِبَعْضِهَا ۚ كَذَٰلِكَ يُحْيِي اللَّـهُ الْمَوْتَىٰ وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿٧٣﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ ئینجا وتمان به پارچه‌یه‌ک له‌و مانگا سه‌ربڕاوه بده‌ن به لاشه‌ی كوژراوه‌كه‌دا ئا به‌و شێوه‌یه‌و به ئاسانی خوا مردووان زیندوو ده‌كاته‌وه وە ئایەت و نیشانەکانی خۆیتان نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن و ژیر بن.

جا وورد ببنەوە لەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە لە ھەمان ئایەتەکەدا:{كَذَٰلِكَ يُحْيِي اللَّـهُ الْمَوْتَىٰ وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ} صدق الله العظيم.
واتە/ به‌و شێوه‌یه‌و به ئاسانی خوا مردووان زیندوو ده‌كاته‌وه وە ئایەت و نیشانەکانی خۆیتان نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن و ژیر بن.

جا چۆن مەسیحی دەجال ئەو ئایەت و نیشانانە دەھێنێت کەوا بەڵگەن لەسەر تاک و تەنھاییەکەی خودا لەکاتێکدا مەسیحی دەجال بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات ئایا تێناگەن؟ ئەی ئایا خودای بەرزو بڵندو گەورە نەیفەرمووە: {كَذَٰلِكَ يُحْيِي اللَّـهُ الْمَوْتَىٰ وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ} صدق الله العظيم.
واتە/ ئا به‌و شێوه‌یه‌و به ئاسانی خوا مردووان زیندوو ده‌كاته‌وه وە ئایەت و نیشانەکانی خۆیتان نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن و ژیر بن.

جا به‌تاڵ و ناحه‌قی بوونی نه‌ما نه ده‌توانێ ده‌ست پێ‎بکاته‌وه‌ نه دەشتوانێت‌ بگه‌ڕێته‌وه.

وسلامٌ على المرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..
ئیمام ناصر محمد یەمانی.
__________________