(وەڵامەکانی ئیمام لەسەر ئەندام ئیدریسی)

- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - 11 - 1430 ک
05 - 11 - 2009 مـ
10:40 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=6434
ــــــــــــــــــــــ

خۆ ئەگەر پێغەمبەر زاتی پەروەردگارەکەی بینیبووایە ئەوا لێرەدا ھیچ پێویستی بەوە نەدەکرد کەوا خودا لەئایەت و نیشانە گەورەکانی خۆی نیشان بدابووایە..

فەتوایەکی گرنگ بۆ ھەموو موسڵمانان و ھەموو خەڵکی..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء والمُرسلين وآله التوابين المُتطهرين والتابعين للحقّ إلى يوم الدين..

ئەی گەلی موسڵمانان و ھەموو خەڵکی، ئاگاداربن سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لەئەو نەبێت ئەگەر بێتو ملیۆن کەسیش لەبەشەر ئامادەبن لە مێزی حیوارو گفتوگۆی مەھدی چاوەڕونکراو جا شاھێدیەکانیان بدەن بەیەک شاھێدی یەکگرتووەوە جا بڵێن بەڕاستی ئێمە محمد پێغەمبەری خودامان بینیوە -صلى الله عليه وآله وسلم- فەتوای بۆ داوین تا بە بەشەر ڕابگەیەنین بەوەی کەوا مەھدی چاوەڕوانكڕاو بریتی یە لە ناصر محمد یەمانی، جا خودا ئەم ملیۆن ڕوئیایەش ھەر ناکات بە حوجەو بەڵگە لەسەر موسڵمانان و ھەموو خەڵکی جیھانیش، بەڵکو ئەوە تەنھا ئامۆژگاریە بۆ خاوەنەکانیان ئەگەر بێتو ڕاست بکەن، جا ھەرگیز فەتوایەکانیان لەوە زیاتر تێپەڕ ناکات لەبەرئەوەی خودا ھەرگیزاو ھەرگیز خەڵکی سزا نادات لەسەر ئەوەی کەوا لەبەرچی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیان بەڕاست دانەناوە بەھۆی بەدرۆخستنەوەی ڕوئیاکە لەبەرئەوەی ڕوئیا ڕەوانیەو ناکرێت و ناشبێت کەوا حوکمی شەرعی لەسەر بنیات بنرێت لەدیندا بۆ خەڵکی جیھان، نەخێرو پاشانیش نەخێر... وە ئایا بینیوتانە بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی پێتانی وتبێت: ئەی خەڵکی جیھان، لەبەرئەوەی بەڕاستی من باپیرەم محمد پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وآله وسلم- م بینیوە لە ڕوئیایەکی حەق و ڕاستدا کەوا فەتوای بۆ داوم بەوەی کە بەڕاستی من مەھدی چاوەڕوانکراوم جا ھەرچەندە کەوا درۆو بوختانیشم ھەڵنەبەستاوە بەڵام من فەتواتان بۆ دەدەم بەحەق کە ئەگەر ئێوە ناصر محمد یەمانیتان بەڕاست دانا بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی باپیرەکەی محمد پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وآله وسلم- فەتوای بۆ داوە لە ڕوئیایەکی حەقدا بەوەی مەھدی چاوەڕوانکراوە، جا بەڕاستی ئێوە لەوکاتەدا نەزان و نەفامانن ئەگەر لەبەر ڕوئیاکە بەڕاستی دابنێن! جا ئێوە چوزانن بەڵکو ناصر محمد یەمانی بوختان و درۆ بکات بە ڕوئیاکە؟ جا ئاگاداربن سوێند بەخودا ئەگەر بێتو خودا حوکمەکانی دینی لەسەر ڕوئیا بنیات نابووایە ئەوا ئەوکاتە شەیتانەکان دینی خودایان بەتەواوی دەگۆڕیەوە جا ھیچ شتێکی تێدا نەدەما ھەتا تەنانەت لەسەدا یەکیش جا ھەر دەیانگۆڕیەوە لەڕێی ڕوئیای بەتاڵەوە کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی محکەمی کتێبەکەی خودا دەبوون.

وەئەی ئیدریسی، ھەرچەندە کەوا وتوتە بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوت بینیوە وە بینیوتە بەوەی کەوا ئیمام ناصر محمد یەمانیە جا بزانە ئەم ڕوئیایە بۆ خۆتە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکت ھەبێت تێیدا لە ناو ھەموو خەڵکی جیھان، بەومانایەی کەوا ئەوە تایبەتە بەخۆت بەتەنھا، جا ئەگەر تۆ ڕاستگۆ بیت ئەوە بۆ خۆتە وە ئەگەر درۆزنیش بیت ئەوا لەسەر خۆت دەکەوێت، وەھەرگیزیش ڕێگا بەوە نادات تا لە فەرمان و بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو تێپەڕت بکات.

وەسەبارەت بەو ھاوڕێیانەشت کەوا وات داناون فریشتەکانی خودای ڕەحمانن ھەروەکو لەپارچەیەکی بەیان و ڕوونکردنەوەکەتدا وتووتە ھەروەکو ئێستا ئەو پارچەیە وەردەگرین کەوا تێیدا دەڵێی:

((ئەوان بەھەمان شێوە ھەڵسان بەوەی کەوا بمبەن بۆ بەشی پزیشکەکان لەو فریشتانەی کەوا نەشتەرگەریەکەیان بۆ پێغەمبەر کرد صلى الله عليه وسلم وەکو دەڵێن دڵیان کردەوەو پارچە گۆشتە ڕەشەکەیان دەرھێنا بەگوێرەی ئەوەی باسی دەکەن جا بەڕاستی ئەوان پێیان وتم بەوەی کەوا ئەوان پارچە گۆشتێکی ڕەشیان دەرنەھێناوە یان قسەیەکی لەم شێوەیە بەلکو ئەوان ھەڵسان بەشوشتنی شوێنەکانی ناوەوەی وەکو دڵ و سیەکان و گەدەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم تاکو بتوانێت خودای عزوجل ببینێت و بەرگەی ھێزی بینینەکەی بگرێت))

پارچە وەرگیراوەکەت کۆتایی ھات.

جا دواتر بەحەق فەتوات بۆ دەدەم بەوەی کەوا بەڕاستی ئەوانە لەشەیتانەکانن نەک لە فریشتە نزیکەکانی خودای ڕەحمان، وەدرۆش دەکەن یان ئەوەتە خۆت درۆت کردووە. جا بشبورە برای بەڕێزم بۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتان ڕەوانیەو نابێت کەوا شوێنی جگە لەحەق بکەوێت ھەتا ئەگەر بێتو لە چاکەی ئەویشدا بێت تا خەڵکی دەعوەو بانگەوازەکەی بەڕاست دابنێن، پەناش دەگرم بەخودا بەوەی کەوا لەنەزانان بم، وە حەتمەن دواتریش داوات لێدەکەن-ئەگەر ھێشتا ئەوەیان نەکردبێت- جا فەرمانت پێدەکەن بەوەی کەوا سوژدەیان بۆ ببەی لە جێگای خودا بۆ نزیک بوونەوە لە پەروەردگارەکەت بەڕەچاوکردنی ئەوەی گوایە ئەوانە فریشتە نزیکەکانی خودای ڕەحمانن ھەروەکو لەگەڵ زۆرێکی خەڵکی پێش تۆش کردوویانە، ھەتا ئەوکاتەی گەیشتوونەتەوە لای پەروەردگارەکەیان جا خودا پێی وتوون ئێوە چیتان دەپەرست؟ ئەوانیش دەڵێن ئێمە فریشتەکانی تۆمان دەپەرست تا نزیکمان بخەنەوە لەتۆ ئەی پەروەردگارمان، جا لەپاش ئەوە خودا لەفریشتەکانی دەپرسێت خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُ‌هُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَـٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ أَكْثَرُ‌هُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾ فَالْيَوْمَ لَا يَمْلِكُ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ نَّفْعًا وَلَا ضَرًّ‌ا وَنَقُولُ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ‌ الَّتِي كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ ﴿٤٢﴾ وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالُوا مَا هَـٰذَا إِلَّا رَ‌جُلٌ يُرِ‌يدُ أَن يَصُدَّكُمْ عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُكُمْ وَقَالُوا مَا هَـٰذَا إِلَّا إِفْكٌ مُّفْتَرً‌ى وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا لِلْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ إِنْ هَـٰذَا إِلَّا سِحْرٌ‌ مُّبِينٌ ﴿٤٣﴾ وَمَا آتَيْنَاهُم مِّن كُتُبٍ يَدْرُ‌سُونَهَا وَمَا أَرْ‌سَلْنَا إِلَيْهِمْ قَبْلَكَ مِن نَّذِيرٍ‌ ﴿٤٤﴾ وَكَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَمَا بَلَغُوا مِعْشَارَ‌ مَا آتَيْنَاهُمْ فَكَذَّبُوا رُ‌سُلِي فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ‌ ﴿٤٥﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
واتە/ ڕۆژێک دێت که هه‌موان کۆده‌کرێنه‌وه ئه‌وسا خوا به فریشته‌کان ده‌فه‌رموێت ئه‌وانه ئێوه‌یان ده‌په‌رست؟ ٤٠ ئەوانیش ده‌ڵێن پاکی و ستایش بۆ تۆیە تۆ یارو یاوه‌ری ئێمه‌ی نه‌ک ئه‌وان به‌ڵکو ئه‌وانه جنیان ده‌په‌رست زۆربه‌یان باوه‌ڕیان پێیان هه‌بوو ٤١ ئه‌وه ئیتر ئه‌مڕۆ که‌ستان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه که قازانجێک یا زه‌ره‌رێک به که‌سی‎ترتان بگه‌یه‌نێت به‌ستەمکارانیش ده‌ڵێین بچێژن سزای ئه‌و ئاگره‌ی که ئێوه به درۆتان ده‌زانی و باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو (42) جا ئه‌گه‌ر ئایه‌ته ئاشکر‌او ڕوونه‌کانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه‌ ده‌ڵێن ئه‌مه کابرایه‌که‌و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌و ڕێبازی باوانتان وێڵتان بکات هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌مه شتێکی ده‌ستهه‌ڵبه‌ست و هه‌ڵبه‌ستراوه‌ ئه‌وانه‌ش که کافرن ده‌رباره‌ی ئه‌و حه‌ق و ڕاستییه‌ی که بۆیان هاتووه ده‌ڵێن ئا ئه‌مه سیحرو جادوویه‌کی ئاشکرایه‌ (43) (جا خۆ ئێمه‌) هیچ کتێب و نامه‌یه‌کمان بۆ نه‌ناردوون تا بیخوێنن (تا له‌ڕووی ئه‌وه‌وه تۆ به‌درۆ بخه‌نه‌وه‌و بڕوات پێ نه‌که‌ن) وه پێش تۆش هیچ ئاگادارکەرەوەیەکمان بۆ ڕه‌وانه نه‌کردوون (44) ئه‌و خه‌ڵکه‌ی پێش ئه‌مانیش (ئاگادارکەرەوەو پێغەمبەرەکانی خوایان) به‌درۆ خسته‌وه به مه‌رجێک به‌قه‌ده‌ر ده‌یه‌کی ئه‌وانه‌ ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتدارو خاوه‌ن دارایی نین که‌چی پێغه‌مبه‌ره‌کانی منیان به‌درۆ خسته‌وه‌ ئایا نابینن چۆن تۆڵه‌م لێ سه‌ندن و چیم به‌سه‌رهێنان؟! (45).

جا بەڕاستی فەتواکەتمان بینی بەوەی دەڵێی گوایە خودا بەدەنگ و ڕەنگەوە دەبینرێت- پاکی و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی- لەدوای ھەڵسان بە کارە نەشتەرگەریەکە کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی کتێبەکەی خودایە وە مخالف و دژو پێچەوانەی عەقڵ و مەنتقیشە! جا ئاگاداربن سوێند بەخودا ئێوە خودا نابینن تەنھا نوری ڕووی پیرۆزی نەبێت بەرزی و بڵندی بۆی کەوا لەدوای پەردەوە دەردەکەوێت جا زەوی ڕووناک دەبێتەوە بە دەرکەوتنی نوری پەروەردگارەکەی، بەو مانایەی ئێوە تەنھا نورەکەی ئەو دەبینن و زاتی ئەو نابینن پاکی و بێگەردی بۆی وە محمد پێغەمبەری خوداش -صلى الله عليه وآله وسلم- زاتی پەروەردگارەکەی نەبینیوە لەشەوی ئیسراو میعراجدا بەڵکو لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی پەروەردگاری بینی، خۆ ئەگەر بھاتبا زاتی پەروەردگارەکەی بینیبووایە پاک و بێگەردی بۆی ئەوا ئەو کاتە ھیچ پێویستی بەوە نەدەکرد کەوا خودا لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی پەروەردگارەکەی نیشان بدات، جا ئایەت و نیشانەکانی گەورەتر نین لە زاتی ئەو پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالأَرْضُ جَمِيعاً قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ} صدق الله العظيم [الزمر:67].
واتە/ ئەوانە قه‌دری خوایان وه‌ک پێوست نه‌گرت بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت به‌مه‌رجێک هه‌ر هه‌موو گۆی زه‌وی پڕ مشتێکی ئه‌و زاته‌یه له ڕۆژی قیامه‌تدا ئاسمانه‌کانیش به‌ده‌ستی ڕاست و دروستی خوا پێچراوه‌ن (ئاماژه‌یه بۆ ده‌سته‌ڵاتی بێ سنووری ئه‌و زاته‌) پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره مه‌زنه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه نی یه نه‌فامان هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن و قه‌دری نه‌زانن.

وە خوداش لە محکەمی کتێبەکەی نەیفەرمووە بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وآله وسلم- زاتی پەروەردگارەکەی بینینوە پاک و بێگەردی بۆی. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {لَقَدْ رَأَى مِنْ آيَاتِ رَبِّهِ الْكُبْرَى} صدق الله العظيم [النجم:18].
واتە/ بێگومان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وآلە وسلم) له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌ڵگه و نیشانه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه‌.

لەوانەش ئاگرە گەورەکەی خوداو ئەو بەھەشتەی کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَإِنَّا عَلَى أَنْ نُرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَادِرُونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون:95].
واتە/ بێگومان ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه‌ ئه‌وانەی بەڵێنمان پێداون نیشانی تۆی بده‌ین.

جا بەلای ئاگردا تێپەڕبوو بینی وە بینی کێی تێیدایە لەشەوی ئیسرادا، وە بەھەمان شێوە بەھەشتی پەروەردگارەکەی بینی لەلای سیدرەتولمونتەھا، وە لەوێدا جبریلی بینی لەدابەزینێکی تر بە شێوە فریشتەییەکەی خۆی ھەروەکو چۆن پەروەردگارەکەی دروستی کردووە لەبەرئەوەی ئەو ھەمووکات ھەر بە وێنەی ئینسانێک دەیبینی؛ لەسەر شێوەی بەشەرێکی تەواو..تەنھا ئەو شەوە نەبێت کەوا گەیشتنە لای سیدرەتولمونتەھا جا لەوێدا بە قودرەت و توانای پەروەردگارەکەی گۆڕا بۆ شێوە فریشتەییەکەی خۆی، جا محمد پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وآله وسلم-بینی بەوەی کەوا فریشتە جبریل دروستکراوێکی گەورەیە، پاشان جبریل کەوت بەسوژدەبردن بۆ پەروەردگارەکەی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان، جا محمد پێغەمبەری خودا سەیری پەردە گەورەکەی پەروەردگارەکەی کرد جا کەسەیری کرد نوری ڕووی پیرۆزی پەروەردگارەکەی بینی کەوا تیشک دەداتەوە بە تیپەڕبوونی لەپەردەکەوە، جا لەوکاتەدا پەروەردگارەکەی پێشوازی و بەخێرھاتنی کرد لەدوای پەردەکەوە (واتە لەدوای سیدرەتولمونتەھاوە) جا قسەی لەگەڵدا کرد بەئاشکرا جا پێغەمبەر زاتی پەروەردگارەکەی نەبینی پاکی و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی.

جا ئاگاداربن سوێند بەخودا ئەگەر بێتو قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەتان بگرن بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت جا کوفر بکەن بە بینینی خودا بە دەنگ و ڕەنگەوە ئەوا مەسیحی دەجال ناتوانێت بەوەی کەوا ھیچ توشی فیتنەتان بکات، لەبەرئەوەی ئەو دواتر ڕووبەڕوو قسەتان لەگەڵدا دەکات لەکاتێکدا ئێوەش دەیبینن، ئایا لەخودا ناترسن و پارێزگارنابن؟ ئەی ئایا خودا لەسەر ئەوە نموونەیەکی بۆ نەھێناونەتەوە (بەڵکو تێبگەن) بەوەی کەوا ھیچ شتێک نیە بەرگەی بینینەکەی خودا بگرێت ھەرچەندە کەوا گەورەش بێت جا ھیچ شتێک لە زاتی پەروەردگارەکەی گەورەتر نیە، وەھەرلەبەرئەوەش ھەرگیز ھیچ شتێک لە ھەموو دروستکراوەکانی بەرگەی بینینەکەی ناگرێت تەنھا شتێک نەبێت کەوا وەکو خۆی بێت، ھیچ شتێکیش نیە وەکو ئەو بێت و ھاوشێوەی ئەو بێت لە ھەموو دروستکراوەکانی، ھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە بە پێغەمبەرەکەی موسای فەرمووە عليه الصلاة والسلام: {وَلَمَّا جَاء مُوسَى لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَـكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ موسَى صَعِقًا فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَاْ أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:143].
واتە/ وە کاتێک موسا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و په‌روه‌ردگاریشی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا وتی پەروەردگارم دەبا ته‌ماشات بکه‌م خودای گه‌وره‌ فه‌رمووی هه‌رگیز نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی له‌وه‌ی که ئەوو ھیچ شتێکی تریش به‌رگه‌ی ته‌جه‌لای زاتی په‌روه‌ردگار ناگرێت) پێی فه‌رموو به‌ڵام (ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت) سه‌یری ئه‌و چیایه بکه‌ جا ئه‌گه‌ر مایه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌وا له‌وه‌ودوا تۆش من ده‌بینیت جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد کێوه‌که‌ی ورد و خاش کرد موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (ڕاستیەکەی بۆ دەرکەوت لەوەی ھیچ شتێک ناتوانێت خودا ببینێت ) و وتی ستایش و پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر شایشته‌ی تۆیه‌ تۆبەم کردو گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.

جا ئایا ئێوە درکتان بەحیکمەتەکە نەکردووە لەو نموونەیەی کەوا خودا بۆ پێغەمبەرەکەی موسای ھێناوەتەوە عليه الصلاة والسلام؟ ئەمە بەمانای ئەوەیە: ئەی موسا بەڕاستی زاتی پەروەردگارەکەت گەورەو مەزنە جا نەتۆو نە جگە لەتۆش بەرگەی بینینەکەی ناگرێت لەبەرئەوەی زاتی پەروەردگارەکەت گەورەیەو ھەتا تەنانەت چیایەکی مەزن و گەورەش بەرگەی تەماشاکردنی زاتی ئەو ناگرێت لەبەرئەوەی زاتی پەروەردگارەکەت مەزن و گەورەترە لە ھەموو دروستکراوەکانی جا چاوی ھەموو دروستکراوەکانی درکی پێناکەن و ناتوانن بیبینن، جا تاکو پێغەمبەری موسا لە دڵنیایان بێت بەوەی کەوا ھیچ شتێک بەرگەی مەزنی و گەورەیی زاتی خودا ناگرێت ھەتا تەنانەت چیایەکی مەزن و گەورەش ھەر لەبەرئەوەش فەرمووی: جا سەیری چیایەکە بکە جا ئەگەر ھاتو لەشوێنەکەی خۆی مایەوە بە جێگیربوون لەبەرامبەر بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی خودا جا ئەوە دواتر تۆش دەمبینی: {فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ موسَى صَعِقًا فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَاْ أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم.
واتە/ جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد کێوه‌که‌ی ورد و خاش کرد موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (ڕاستیەکەی بۆ دەرکەوت لەوەی ھیچ شتێک ناتوانێت خودا ببینێت ) و وتی ستایش و پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر شایشته‌ی تۆیه‌ تۆبەم کردو گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.

جا لەبەرچی موسا فەرمووی لەدوای ئەوەی کەوا لەھۆش خۆی چوو: {سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَاْ أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم؟
واتە/ ستایش و پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر شایشته‌ی تۆیه‌ تۆبەم کردو گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.

بەومانایەی: بەڕاستی ھەموو بینایی و چاوی دروستکراوەکانی بەدەنگ و ڕەنگەوە ئەو نابینن لەبەرئەوەی ھەموویان بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی خودا ناگرن پاک و بێگەردی بۆی کەوا ھەموو چاوو بینایی دروستکراوەکانێ درکی پێناکەن و ناتوانن بیبینن!

لەوەیە ئەوانەی کەوا فەرموودەی خودا بەگوێرەی ھەواو ئارەزووی خۆیان تەفسیر دەکەن بڵێن: "بەڕاستی ئەوە لەدنیادایە" لەپاش ئەوە وەڵامیان دەدەینەوەو دەڵێین: جا ئایا زاتی خودا مەزنی و گەورەییەکەی کەمترە لە ڕۆژی دواییدا؟ پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! لا قوة إلا بالله العلي العظيم، إنا لله وإنا إليه لراجعون.

جا ئاگاداربە سوێند بەخودا ئەی ئیدریسی، بەڕاستی تۆ لە ترسناکیەکی گەورەدای ئەگەر بێتو بەگوناھ خۆت بەگەورە بگری جا ڕوو وەربگێڕی لەوەی کەوا شوێنی حەق بکەوی، وەئەی برای بەڕێزم- بارک اللە فیک- ئەگەر بەڕاستی محمد پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وآله وسلم- فەتوای بۆ داوی بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی بریتی یە لەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کەوا حیوارو گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکی دەکات بەشەوو ڕۆژ لەڕێی ئینتەرنێتی جیھانیەوەو کەمێکیش دەحەسێتەوە، جا ئەوە خودا ڕوئیاکەی تۆی ھیچ نەکردووە بە بەڵگەو حوجە لەسەر خەڵکی جیھان بۆ ھەمیشە بەڵکو ئەم ڕوئیایە تایبەتە بەخۆت جا ڕاستت کردبێت ئەوا بۆ خۆتە وە ئەگەر درۆشت کردبێت ئەوا لەسەرخۆت دەکەوێت.

وەئەی برایە بەڕێزەکەم، سوێند بەخودا من بەھیچ حوجەو بەڵگەیەکی تر نازانم لەسەر موسڵمانان و ھەموو خەڵکیش تەنھا ئەو قورئانە گەورەیە نەبێت کەوا مەھدی چاوەڕوانکراو بەڵگەی پێ دەھێنێتەوە بەسەرتاندا، جا ئاگاداربن سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت من جیھادو ھەوڵ و تێکۆشانێکی گەورەتان پێ لەگەڵدا دەکەم بەشەوو ڕۆژ تاکو تەسلیمی حەق دەبن بەتەواوەتی یان تاکو خودا حوکم و دادوەری دەکات لەنێوان من و ئێوەدا بە ئایەت و نیشانەیەک لەلایەن خۆیەوە، جا ئاگاداربن سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ئەگەر بێتو سەرجەم زانایانی دینی لە ئومەتە سەرەتاو دواھەمینیەکانیش کۆببنەوە تا بەڵگە بەسەر مەھدی چاوەڕوانکراودا بھێننەوە بە قورئانی گەورە ئەوا ھەر مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتان بریتی دەبێت لەوکەسەی کەوا زاڵ دەبێت بەسەر ھەرھەموویاندا بەدەسەڵاتی زانست لەقورئانی گەورە بە ئیزنی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان ئەگەر ھاتوو ناصر محمد یەمانی لە ڕاستگۆیان بوو جا بۆ ھەموو دەعوەو بانگەشەیەک بەڵگە ھەیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ هَذَا ذِكْرُ مَنْ مَعِي وَذِكْرُ مَنْ قَبْلِي بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ فَهُمْ مُعْرِضُونَ(24)} صدق الله العظيم [الأنبياء].
واتە/ بڵێ به‌ڵگه‌تان بهێنن له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌تان من دڵنیام که ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵی منن و ڕێبازی منیان گرتۆته‌به‌ر هه‌روه‌ها له به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و قه‌ومه‌کانی پێش منیش ده‌دوێت به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی حه‌ق و حه‌قیقه‌ت ناناسن و دژایه‌تی ده‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رده‌چه‌رخێنن.

وەئەی گەلی ئال و بەیت وەئەی گەلی موسڵمانان و ھەموو خەڵکی، بەڕاستی من بەم قورئانە گەورەیە ووریاو ئاگادارتان دەکەمەوە کەوا بەسەر دواھەمینی نێردراوو پێغەمبەران محمد پێغەمبەری خوادا دابەزی -صلى الله عليه وآله وسلم- کەوا بریتی یە لە بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی محمد پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وآله وسلم- و ئەوەشی کەوا شوێنی کەوتووە، وەھەرلەبەرئەوەش خودا کردوویەتی بە بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی مەھدی چاوەڕونکراو ناصر محمد، جا ڕەوانیەو ناکرێت و نابێت بۆ حەق کەوا شوێنی ھەواو ئارەزووەکانتان بکەوێت وەھەرگیزیش کەس شوێنی حەق ناکەوێت تەنھا ئەوەی کەوا حەق بەڕاستدابنێت، حەقیش ھەمووکات شایەنی ئەوەیە کەوا شوێنی بکەوی وە لەدوای حەقیش ھیچی تر نیە تەنھا گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {إِنَّمَا تُنْذِرُ مَنِ اتَّبَعَ الذِّكْرَ وَخَشِيَ الرَّحْمَنَ بِالْغَيْبِ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍ وَأَجْرٍ كَرِيمٍ} صدق الله العظيم [يس:11].
واتە/ بێگومان تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئه‌وانه بێدار بکه‌یته‌وه که شوێنی قورئان و به‌رنامه‌ی خوا که‌وتوون له په‌نهانیشدا له خوا ده‌ترسن به‌و هۆیه‌وه مژده‌ی لێخۆشبوون و پاداشتی بایه‌خدار و به‌نرخ بده به‌و جۆره که‌سانه‌.

جا ئاگاداربن سوێند بەخودا ھیچ لەقورئان نەماوەتەوە تەنھا ڕەسمە پرێزراوەکەی نەبێت لەبەردەستان کەوا مخالف و پێچەوانەو دژی زۆرێک لەوانەیە لەلاتانە جگە لەئەو، خۆ ئەگەر پشتگیری لەوە بکردبایە کەوا لەلاتانە ئەوا پشتان ھەڵنەدەکرد لە دەعوەو بانگەوازەکەی بۆ لای کتێبی پەروەردگارەکەتان، بەڵام زۆرێکتان وەڵامی دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوتان نەداوەتەوە بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەبەرئەوەی دەبینێت بەوەی کەوا مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ کتێبی پەروەردگارەکەی تێیھەڵدەدات و کوفری پێدەکات، جا لەبەرئەوەی دەبینن بەوەی کەوا زۆرێک لەوانەی لەلایانە مخالف و دژو پێچەوانەی زۆرێکە بۆ ئەوەی لە کتێبەکەی خوادا ھەیە ھەر لەبەرئەوەش دەعوەو بانگەوازە حەقەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوی لای پەروەردگارەکەیان سەرسامی نەکردوون.

وەئەی گەلی زانایانی ئومەت، ئەگەر ئێوە کتێبێکی تری خوداتان لەلایە کەوا ڕاسترە لە قورئانی گەورە ئەوا بیھێنن ئەگەر ڕاستدەکەن؟

لەوەیە یەکێک لەزانایانی ئومەت لەوانەی کەوا نازانن؛ لەزانایانی شیعە بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: ئەی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی قورئان خاوەنی چەندین ئاڕاستەیەو چەندین ماناو مەبەستی ھەیە" پاشانیش یەکێک لەزانایانی سوننە لەتەنیشتیەوە ھەڵدەستێتەوە بەپشتگیری کردنی ئەوو جا دەڵێت: "بەڵکو کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا خودا نەبێت". خودا بتان کوژێت چۆن شتی وا ھەڵدەبەستن ئەی بوختان کاران لەسەر خودا ئەوانەی کەوا قسەو فەرموودەی خودا دەشێوێنن لەشیعەو سوننەو زانایانی ئومەت ئەوانەی کەوا قسە لەسەر خودا دەکەن بێ ئەوەی بزانن! جا خودای بەرزو بڵندو گەورە نەیفەرمووە قورئان تێھەڵدەن و وازی لێبھێنن و کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکەشی نازانیت تەنھا خودا نەبێت؛ بەڵکو فەرموویەتی واز لە ئایەتە پێکچووەکان-موتەشابیھەکان-بھێنن لەو ئایەتانەی قورئان کەوا بەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانن وە دەستبگرن بە ئایەتە محکەمەکانی کتێبەکەی کەوا خودا بەتێرو تەسەلی باسی کردووە لەو ئایەتە ڕوون و ئاشکرایانەی کەوا دایک و بنچینەی کتێبەکەی خودان، ئەو ئایەتانەی ھەموو کەسێک کەوا خاوەن زمانێکی عەرەبی ئاشکرا بێت لێیان تێدەگات و دەیزانێت وە خودا فەرمانی پێکردوون بەوەی کەوا شوێنی ئایەتە محکەمەکانی کتێبەکەی بکەون کەوا بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی خودا وە خودا کردوونی بە حوجەو بەڵگە لەسەرتان ئەگەر بێتو شوێنی ئەم ئایەتە محکەمانەی کتێب نەکەون، وە خودا فەرمانی پێنەکردوون بەوەی کەوا شوێنی ئایەتە پێکچووەکان-موتەشابیھەکان- بکەون کەوا ھێشتا پێویستیان بەتەئویل و لێکدانەوە ھەیە لەبەرئەوەی ئەو ئایەتانە کەس بەتەئویل و لێکدانەوەیان نازانێت تەنھا خودا نەبێت، وە فێری ئەو کەسانەشی دەکات کەوا بیەوێت لە جێنشین و خەلیفەکانی ئەگەر بوونیان ھەبوو لەناوتاندا، بەڵام خودا فەرمانی پێکردوون بەوەی کەوا شوێنی ئایەتە محکەمەکانی کتێب بکەون ئەو ئایەتانەی کەوا بریتین لەدایک و بنچینەی کتێبەکەی خودا ھەر کەسێک شوێنیان بکەوێت ئەوا بەڕاستی ھیدایەت دراوە بۆ ڕێگای ڕاست وە ئەوەی کەوا لەدڵیدا زیغ و لاری ولادان ھەبێت لەبەرامبەر حەقدا ئەوا دواتر شوێنی ئایەتە پێکچووەکان-موتەشابیھەکان- دەکەوێت بەمەبەستی ئەوەی تا تەئویل و لێکدانەوەی بۆ بکات کەسیش بەتەئویل ولێکدانەوەی ئەم ئایەتانە نازانیت تەنھا خودا نەبێت، وە خوداش نەیکردووە بە بەڵگەو حوجە لەسەرتان بەڵکو فەرمانی پێکردوون کەوا ئیمانتان پێی ھەبێت بەتەنھا بەوەی کەوا بەھەمان شێوە ئەم ئایەتانەش لەلایەن خوداوەن، بەڵام فەرمانی پێکردوون بە شوێنکەوتنی ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب کەوا بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی خودا وەخودا وای لێنەکردووە پێویستیان بە تەئویل و لێکدانەوە ھەبێت ئەگەر بێتو وورد ببنەوە لە محکەمی ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب، بەڵام لەدڵەکانتاندا زیغ ولاری ولادان ھەیە لەبەرامبەر حەقدا ھەر لەبەرئەوەش شوێنی ئایەتە پێکچووەکان-موتەشابیھەکان-دەکەون و واز لە ئایەتە محکەمەکان دەھێنن. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِيَ أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ في قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاء الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاء تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلاَّ اللّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلاَّ أُوْلُواْ الألْبَابِ}صدق الله العظيم [آل عمران:7].
واته‌/ ئه‌و خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ نارده خواره‌وه‌ به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی محكه‌م و ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه (ئه‌م ئایه‌ته‌ رۆشن وئاشكرایانه‌ كه‌پێوویست به‌لێكدانه‌وه‌یان ناكات) بنچینه‌‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی ئایه‌ته‌كانی موته‌شابیهن و به ئاسانی نازانرێن جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا زیغ و لاری و لادان هه‌یه‌ له به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستیدا ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که موته‌شابیهن ‌(واته‌ واز له‌‌ئایه‌ته‌ محكەم و ڕۆشن وئاشكراكان ده‌هێنن كه‌پێویستیان به‌لێكدانه‌وه‌ نی یه‌و روون وئاشكران به‌دوای جۆری دووه‌می ئایه‌ته‌كان ده‌كه‌ون كه‌ موته‌شابیهن وبه‌ئاسانی مانایان نازانرێن) ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی تەئویل و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکەن له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر خوا خۆی ده‌یزانێت جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانستدا ڕۆچوون (خودا فێریان ده‌كات) و ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌ (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان نه‌بن كه‌سی تر لێیان تێناگات.

جا ئاگاداربن سوێند بەخودا بەڕاستی ئێوە گومڕابوون لەبەرامبەر ئایەتە محکەمەکانی کتێبەکەی خودا وە لاتانداوە لە حەق ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان ھەمووتان، جا خۆتان و ئومەتەکەشتان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە.

وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان، ئایا مەھدیەکی چاوەڕوانکراوی واتان دەوێت کەوا شوێنی ھەواو ئارەزووەکانی ئێوە بکەوێت؟ کەواتە ئەوکاتە زەوی و ئاسمانەکان ھەمووی تێکدەچێت و وێران دەبێت ئەگەر بێتو حەق شوێنی ھەواو ئارەزووی ئێوە بکەوێت جا گوایە بەقسەی ئێوە شەیتان دەڵێت: ئەی ئاسمان باران ببارێنە وەئەی زەوی بڕوێنە! بەدرۆو بوختانکردنەوە، لەکاتێکدا زەوی و ئاسمانیش ھەرگیز گوێڕایەڵی و ملکەچی ئەو ناکات بەقەد مسقالە زەڕرەیەکیش لەبەرئەوەی ئەو مسقالە زەڕەیەکیشی نەلەئاسمان نە لەزەویدا دروست نەکردووە. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِ اللهِ لاَ يَمْلِكُونَ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلاَ فِي الأَرْضِ وَمَا لَهُمْ فِيهِمَا مِن شِرْكٍ} صدق الله العظيم [سبأ:22] .
واتە/ بڵێ داواو هاناو هاوار ببه‌ن بۆ ئه‌و کەس و شتانه‌ له‌جیاتی و لەجێگای خوا (ئه‌وانه‌) خاوه‌نی بچوکتر لە مسقالە زەڕرەیەکیش نین نه له ئاسمانه‌کان نه له زه‌ویدا وه‌هیچ هاوبه‌شی و هاوکاریه‌کیشیان نیه تیایاندا ده‌سه‌ڵاتی هیچ پشتیوانی و یارمه‌‌تیه‌کیشیان نیه‌.

بەومانایەی کەوا ھەرگیز مسقالە زەڕرەیەکیش ملکەچی و گوێڕایەڵی ئەو ناکات، ھیھات ھیھات.. سوێند بەوخودایەی کەوا ھیچ خوایەکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ھەرگیزاو ھەرگیز حەق شوێنی ھەواو ئارەزووەکابی ئێوە ناکەوێت ھەتا زیندوو مابم لەژیاندا وە ئومێدی جێگیربوون و ڕاوەستاویش لەسەر ئەو بەڵێن و پەیمانەم دەکەم لە خودا بەڕاستی پەروەردگارەکەم زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە، وەھیچ پێویستیشم بە ڕازی بوونەکەی ئێوە نیە جا ئایا دەزانن لەبەرچی؟ ئەوە لەبەرئەوەی من ڕازیبوونەکەی ئێوە ناپەرستم بەڵکو ڕازیبوونەکەی خودا دەپەرستم، وە ئاگاداربن ڕازیبوونەکەی خوا لەشوێن کەوتنی محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورەدایە وە لە کوفرکردنیش بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی محکەمی کتێبەکەیەتی، جا کێ هه‌یه قسه و گوفتاری له فه‌رمایش و فه‌رمووده‌ی خوا ڕاستترو دروستتر بێت؟ وەکێ هه‌یه ڕاستترو دروستتر له خوا به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر؟

وەئەی گەلی زانایانی ئومەت، بەڕاستی منی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق کوفرکردنی تەواوەتی خۆم ڕادەگەیەنم بەھەموو ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە بەھەمان پلەی کوفرکردنم بە پەرستنی شەیتان لەجێگای خودای ڕەحمان تا بزانن مەودای سوربوون و پێداگیریەکەم چەندە لەسەر شوێنکەوتنی کتێبەکەی خودا، وە ھەرگیزیش شوێنی ھیچ شتێکی تر ناکەوم جگە لە کتێبەکەی خودا وە ھیچیشم لەلا نیە جگە لە کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە نەبێت، جا ئەگەر ڕووتان وەرگێڕا ئەوا دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی خۆشم بۆخۆم.

لەوەیە یەکێک لە پشتھەلکەران لەبەرامبەر کتێبەکەی خودا لە ئەھلی سوننەتی شەیتانی نەفرەتلێکراو کەوا لەلایەن جگە لەخوداوە ھاتووە ھەر لەبەرئەوەش مخالف و دژو پێچەوانەی کتێبەکەی خودایە بیەوێت بڵێت: "ئایا نابینن ئەو کەسەی وایدادەنێت ئیمام مەھدیە کوفر دەکات بە سوننەتی محمد کەوا لە پێشەواو ئیمامەکانی ئال و بەیتەوە ھاتوون ھەروەکو شیعە دەیڵێن یان لەلایەن سەحابەکانەوە ھاتوون بەشێوەیەکی گشتی ھەروەکو ئەھلی سوننە و جەماعە دەیڵێن؟" جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامیان دەداتەوەو بەحەقیش قسە دەکەم و سەرجەم ئەوانەش دەکەم بەشاھێد لەسەری کەوا خودا ئاگاداری کردوون لەجیھاندا بەسەر ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەمداو دەڵێم: بەڕاستی من کوفر بەھیچ شتێک ناکەم تەنھا بەو سوننەتی ئەو شەیتانە نەفرەتلێکراوە نەبێت کەوا ئێوە دەستان پێوەی گرتووە، ئێوەش دەزانن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ ئایەتە محکەمەکانی قورئانی گەورە، لەوانەش بیروباوەڕو عەقیدەکەتان بە بینینی خودا بەدەنگ و ڕەنگەوە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، وە بەھەمان شێوە بیروباوەڕو عەقیدەکەتان بەوەی کەوا دەڵێن سزا لەقۆڵتی تەنگ و تاریکی قەبردایە لەدوای مردن، وە بەھەمان شێوە ڕەجمکردنی زیناکارە ھاوسەردارەکان لە موسڵمانە ئازادەکان ھەرچەندە کەوا خودا فەرمانی بەھیچ شتێک پێنەکردوون تەنھا پەنجا جەڵد نەبێت بۆ ھاوسەردارە بەندەکان و سەد جەڵدیش بۆ ئازادەکان، وە بەھەمان شێوە ئەو بیروباوەڕەی کەوا پیتان وایە بەوەی دەجال مردوو زیندوو دەکاتەوە جا ئاسمان و زەویش ملکەچ و گوێڕایەڵی دەبێت جا دەڵێت ئەی ئاسمان باران ببارێنە ئەویش دەیبارێنێت وە دەڵێت ئەی زەوی بڕوێنە ئەویش دەیڕوێنێت.

جا گوێ لەقسەکەم بگرن، سوێند دەخۆم بەخودا ئەگەر بێتو گوێدرێژ قسە بکات و یەکێک لە زانایانی بەشەریش پێی بڵێت: "ئەی گوێدرێژ بەڕاستی مەسیحی درۆزن مردوو زیندوو دەکاتەوە وە دەڵێت ئەی ئاسمان باران ببارێنە ئەویش دەیبارێنێت وە دەڵێت ئەی زەوی بڕوێنە ئەویش دەیڕوێنێت لەگەڵ ئەوەی کەوا بانگەشەی پەروەردگارێتیش دەکات و بانگەوازی پەرستن و بەندایەتیکردنی خودا ناکات بەتەنھا؟"جا ئەو کاتە گوێدرێژەکە زەردەخە دەیگرێت بەپێکەنینەوە لەبەرامبەر ئەم عەقیدەو بیروباوەڕە بەتاڵەتان و دەلێت: "جا ئایا ئێمە لەبەرچی بە غەیب و پەنھان بەخودامان زانیوەو ئیمانمان پێی ھێناوە تەنھا لەبەرئەوە نەبێت چونکە ئەو دروستی کردووین و ئەویش زیندوومان دەکاتەوە وە ھەر ئەویشە کەوا باران دەبارێنێت جا ڕزق ڕۆزیەکەمان لەزەوی بۆ دەھێنێتە دەرەوە بە دارو درەخت و ڕووەکەوە، خۆ ئەگەر خودا بەئایەت و نیشانەکانی بەڕاستدانانی ھەبوونەکەی پاک و بێگەردی بۆی پشتگیری پێ لەیەکێکی تر بکات کەوا بانگەشەی پەروەردگارێتی بکات کەواتە ئەوکاتە خودا ھیچ بەڵگەو حوجەیەکی لەسەرمان نامێنێتەوە، لەبەرئەوەی ئەو خۆی بەئایەت و نیشانەکانی کەوا بەڵگەن لەسەر ھەبوونی خۆی پشتگیری پێ لە دوژمنەکانی کردووە.

وەئەی زانایانی ئومەتی ئیسلام لەگەڵ ڕێزم بۆ ئێوە بەڵام بە ئەسەف و داخەوە سوێند بەخودا ڕێز لەو کەسە ناگرم کەوا تێنەگات و عەقڵی بەکار نەھێنێت، بەڵام منی مەھدی چاوەڕوانکراو خاوەن عەقڵ و فامدیدەکان بەپیرۆز دەگرم وە ڕێزیان لێدەگرم بەتەواوی بەئیزنی خودا کەوا بریتین لەوکەسانەی بیردەکەنەوەو دەڵێن: "کەواتە ئێمە بەڕاستی خۆ چاوەڕێی مەھدی چاوەڕوانکراومان دەکرد جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتی یە لەوەی: ئایا ئەگەر خودا مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕەوانەکرد ئایا ئەو شیعە دەبێت جا خەڵکی بانگەواز دەکات بۆ لای شوێنکەوتنی شیعە یان سوننی دەبێت جا بانگەواز دەکات بۆ لای سوننەو جەماعە یان ئەو دواتر بانگەواز دەکات بۆ لای مەزھەبێکی تر لە مەزھەبەکانی تری دین؟ کەواتە ئەگەر بەو شێوەیە بێت ھەرگیز موسڵمانان ھیچی تریان بۆ زیاد نابێت تەنھا فیرقەو بەشێکی تر نەبێت لەسەر فیرقەو بەشەکەیان؛ بەڵکو پێویستەو دەبێت بۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق بەوەی کەوا خودا ڕەوانەی بکات بە دادوەر لەنێوان دەستە جیاوازو ناکۆکەکان لەدیندا، بەڵام ئەگەر خاتەم و کۆتاھەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان بریتی بێت لەمحمد -صلى الله عليه وآله وسلم- و خاتەم و دواھەمینی کتێبەکانیش بریتی بێت لەقورئانی گەورە جا ئەی کەواتە بەچی تر دواتر ئەم مەھدیە چاوەڕوانکراوە بەڵگەی پێ بەسەر بەشەردا بھێنێتەوە؟" جا لە پاش ئەوە عەقڵەکەی فەتوایەکەی بۆ دەھێنێت بە فەتوایەکی حەقی گرەنتیەوەو پێی دەڵێت: بەھەموو دڵنیاییەکەوە دواتر بە زیکری کتێبە پارێزراوەکەی خودا لە دەستکاریکردن و شێواندن بەڵگەی پێ بەسەر بەشەردا دەھێنێنتەوە وە بانگەوازیان دەکات بۆ لای حوکمکردن بە کتێبەکە خاوەن گرێنتیەکەی خودا جگە لەوەی کەوا دەبێت سەرەتا دوو ئەگەر دابنێین بۆ بانگەشەکارەکە جا بانگەشەکارەکە لەوانەیە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی خەلیفەی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان بێت وە لەوانەشە کەوا شەیتانێکی خراپەکار بێت لەوانەی کەوا ئیمانەکەیان دەردەخەن و کوفرەکەشیان دەشارنەوە. (جا بۆ دڵنیابوونەوە لەوە) دێت لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو وورد دەبێتەوە تا بزانێت بەوەی ئایا بانگەواز دەکات بۆلای پەرستنی خودا بەھەموو ئەوەی کەوا پێی دراوە لەزاست، جا ئەگەر ئەو بەو شێوەیە بوو جا سوێند بەخودا گومانی نابێت ئەوەی کەوا شوێنی بانگەوازکارەکە دەکەوێت بۆ لای پەرستنی خودا بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی ھەبێت، ئەوەش لەبەرئەوەی خودا بریتی یە لە حەق جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی نەبێت؟

وەھەرچی سوننەتی حەقی محمد پێغەمبەری خوداشە جا ئەوە دواتر دەیبینن کەوا مخالف و دژو پێچەوانە نیە لەگەڵ بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ خودی قورئان ئەوەش لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وآله وسلم- ئەوەی بۆ ڕوونکردوونەتەوە کەوا خودا ویسبێتی لە ئایەتەکانی قورئاندا جا چۆن بەیان و ڕوونکردنەوەکەی ئەو مخالف و دژو پێچەوانە دەبێت لەگەڵ محکەمی قورئان ئایا تێناگەن؟ ئایا لەخودا ناترسن و پارێزگار نابن؟ ئایا ئیمان ناھێنن؟ جا ئایا ئێوە موسڵمانن یان کافر یان لە شەیتانەکانن؟ یان چیتانەو چیتان لێ بەسەرھاتووە تاکو ئاوا بێدەنگ بن، جا ئایا ئێوە بت و پەیکەرن کەوا قسە ناکەن یان چێڵ و مانگان لەبەشەر بەبێ شاخ و قۆچ؟ یان ئێوە ڕقتان لەحەقەو پێی سەغڵەتن یان ئێوە ھیچتان ناوێت تەنھا ئەوە نەبێت کەوا قسە لەسەر خودا بکەن لەکاتێکدا نەشزانن جا بەو شێوەیە ملکەچ و گوێڕایەڵی شەیتان دەکەن کاتێک کەوا قسە دەکەن لەسەرخوداو ناشزانن وە لەفەرمانی ئەو خودایە ڕەحمانەش یاخی دەبن کەوا حەرامی کردووە لەسەرتان بەوەی کەوا قسە لەسەر خودا بکەن لەکاتێکدا نەشزانن؟ یان ئێوە وایدەبینن بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی شەیتانێکی خراپەکارەو مەھدی چاوەڕوانکراو نیەو قسە لەسەر خودا دەکات بێ ئەوەی بزانێت؟ کەواتە بەڵگەتان بھێننەوە ئەگەر ڕاست دەکەن، پەناش دەگرم بەخودا بەوەی کەوا وەکو ئێوە بم و قسە بکەم لەسەر خودا لەکاتێکیشدا نەزانم، وە پەناش دەگرم بەخودا پاشانیش پەنا دەگرم بەخودا پاشانیش پەنا دەگرم بەخودا بەوەی وەکو ئەو ئاژەڵ و ماڵاتە بم کەوا بیرناکاتەوە لە محکەمی ئایەتەکانی زیکری کتێبەکەی خودا، کەواتە ئەوکەسەی کەوا دەتوانێت تانە لەبەیان و ڕوونکردنەوەیەکم بدات جا بابێت بەیان و ڕوونکردنەوەیەک بھێنێت کەوا زیاتر چاکتر بێت لەبەیان و ڕوونکردنەوەکەم و چاکترو باشتریش تەفسیر بکات، وھیھات ھیھات.. جا لەبەرئەوەی بەڕاستی حەق لەگەڵ منە جا ھەرگیز خودا واناکات ئێوە دەسەڵاتتان ھەبێت بەسەر مەھدی چاوەڕوانکراو لەقورئان، بەڵکو تەنھا ھەندێک خەڵکی دێن دەمەدەمێ دەکەن بە چەنەبازیکردن و قسه‌ی بێ خێرو بێ ماناوە تا خۆی و خەڵکیش گومڕا بکات لەبەرامبەر کتێبەکەی خودا، وەھەرگیزیش ھیچ کەس بە مخالف و دژو پێچەوانەی کتێبەکەی خودا دەمە دەمێم لەگەڵدا ناکات تەنھا پشتھەڵکەرەکان نەبن لەکتێبەکەی خودا.

وەئەی گەلی موسڵمانان، بەڕاستی منی ئیمام مەھدی بەردەوامبوون و سوربوون و پێداگیری ڕادەگەیەنم لەسەر ڕاگەیاندنی شوێنکەوتنی زیکری کتێبەکەی خوداو بەردەوام بەشەریشی پێ ئاگادارو ووریا دەکەمەوە وەھەرگیزیش کەس شوێنی حەق ناکەوێت تەنھا ئەوەی کەوا شوێنی زیکری کتیبەکەی خودا دەکەوێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ اتَّبَعَ الذِّكْرَ وَخَشِيَ الرَّحْمَن بِالْغَيْبِ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍ وَأَجْرٍ كَرِيمٍ} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ بێگومان تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئه‌وانه بێدار بکه‌یته‌وه که شوێنی قورئان و به‌رنامه‌ی خوا که‌وتوون له په‌نهانیشدا له خوا ده‌ترسن به‌و هۆیه‌وه مژده‌ی لێخۆشبوون و پاداشتی بایه‌خدار و به‌نرخ بده به‌و جۆره که‌سانه‌.

وەئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا جا ئەوە پێتان دەڵێم دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی خۆشم بۆ خۆم، دواتریش خودا حوکم و دادوەری دەکات لەنێوانماندا بەحەق بەڕاستی ئەو چاکترینی دادوەرانە.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ