ئیمام ناصر محمد یەمانی
16 - 05 - 1434 ک
27 - 03 - 2013 مـ
03:27 بەیــانی
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
https://www.mahdialumma.com/showthread.php?t=11870
ــــــــــــــــــــــ

وەڵامی ئیمام لەسەر پرسیارێکی (نجيب العقبي): ئایا خودا دەتوانێت شتێکی وەکو خۆی دروست بکات ؟

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة الأنبياء والمرسلين من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله صلّى الله عليهم وعلى آلهم وجميع المسلمين، لا نفرّق بين أحدٍ من رسله ونحن له مسلمون، والحمد لله ربّ العالمين، أما بعد..

ئەی نەجیب ببە بەکەسێکی ژیرو ھۆشمەندو دوژمنایەتی سنوری مافەکابی پەروەردگاری خۆشەویست مەکە پاکی و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، جا باوادابنێین ئەی نەجیب بەوەی ئەو خودایەی کەوا ھیچ شتێک ھاوشێوەی ئەو نیە شتێکی وەکو خۆی لە سیفاتەکانی و زاتی خۆی ھێنا کایەوە، پاکی و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! بەڵام ئەگەر ھاتوو وامان دانا خودا ئەوەی کردو شتێکی وەکو خۆی دروستکرد لەزات و سیفاتەکانیدا کەواتە ئەوکاتە بەھەمان شێوە (ئەویش دەبێتە مەخلوقێکی تازە) جا بەھەمان شێوە (وەکو ئێمەو دروستکراوانی تر) مافەکانی خودا دەکەوێتە سەر ئەم دروستکراوە نوێ یەش جا لەسەریەتی کەوا خودا بپەرستێت بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێت ئەمەش لەبەرئەوەیە چونکە خودا ئەوی دروستکردووە، کەواتە ئەویش دەبێتە دروستکراوو مەخلوقیکی تازەو نوێ بەھەمان شێوە دەبێت بە بەندەیەکی خودا کەوا دروستی کردووە وەکو چۆن ئێمە بەندەی ئەو خودایەین کەوا دروستی کردووین بۆ پەرستنی خۆی، جا ڕەوانیەو ناکرێت و نابێت ئەو پەرستراوو خوا بێت لەگەڵ خودا چونکە مەخلوقەو دروستکراوە لەبەرئەوەی ھەردەبێت خالق و دروستکارو بەدیھێنەر بریتی بیت لە خوداو پەرستراوی حەق بەتەنھا کەوا ھیچ شتێک لەپێش ئەوەوە نیە بەوەی ھەڵسابێت بەدروستکردنی ئەو.

کەواتە مواسەفاتەکانی خودای پەرستراوی تاک و تەنھا کەسی تری پێ وەسف ناکرێت بەتەنھا خودای تاک و تەنھای زۆر بەتوانا نەبێت کەوا نەکەسی لێبووەو نەلەکەسیش بووە وەھیچ کەسێکیش ھاوشێوەی ئەو نیە.

وە ئەی قورئانی (نجيب العقبي) ڕێزدار، وەڵامەکەمان لەسەرت بەوەڵامێک بۆت لەلایەن خوداوە لەمحکەەمی کتێبەکەی کۆتایی پێدەھێنین کەوا دەفەرموێت: {وَجَعَلُوا لِلَّـهِ شُرَكَاءَ الْجِنَّ وَخَلَقَهُمْ ۖ وَخَرَقُوا لَهُ بَنِينَ وَبَنَاتٍ بِغَيْرِ عِلْمٍ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿100﴾بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن لَّهُ صَاحِبَةٌ ۖوَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿101﴾ذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبُّكُمْ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ ۚوَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿102﴾لَّا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ ۖ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ﴿103﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌دا نه‌فامان) جنۆکه‌یان کردۆته هاوبه‌ش و هاوتای خوا له حاڵێکدا هه‌ر خوا دروستکاری جنۆکه‌کانه و به‌ناحه‌ق کوڕو کچ ده‌ده‌نه پاڵی، بێ هیچ جۆره زانیاریه‌ک پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له‌و سیفه‌ته ناقۆڵاو نادروستانه‌وه که ئه‌وانه خوای پێی پێناسه ده‌که‌ن و ھەڵی دەبەستن بۆی (100) بێگومان ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له جوانترین و ڕێک و پێکترین شێوه‌دا چۆن منداڵی ده‌بێت؟! خۆ ئه‌وزاته هاوسه‌رو خاوەنی نه‌گرتووه‌؟! به‌ڵکو هه‌موو شتێکی دروست کردوه‌ به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هه‌موو شتێک زانایه‌ (101) ئا ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه‌ جگه له‌ویش هیچ خوایه‌کی تر نیه‌ به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه‌ که‌واته هه‌ر ئه‌و زاته بپه‌رستن و به‌ندایه‌تی ته‌نها ئه‌و بکه‌ن ئه‌و خوایه ئاگادارو چاودێری هه‌موو شتێکه‌ (102) بینایی (دروستکراوەکانی) ناتوانێت ئه‌و زاته ببینێت و درک بەبینینی بکات بەڵام ئەو خوایه بینایی (ھەموو دروستکراوەکانی) دەبینێت و درک بەبینینیان دەکات‌، هه‌ر ئه‌وه کەوا وردبین و شارەزاو ئاگایه‌ (103).

وەخودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَمَن يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَن يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ اللَّـهُ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴿31﴾فَذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ﴿32﴾} صدق الله العظيم [يونس].
واتە/ بڵێ کێ هه‌یه له‌ئاسمان و ‌زه‌ویه‌وه ڕزق و ڕۆزیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت و پێتان ببه‌خشێت ئه‌ی کێ هه‌یه‌ خاوه‌نی ده‌زگاکانی بیستن و بینین بێت ئه‌ی کێ زیندوو له‌مردوو ده‌رده‌هێنێت و مردوو له‌زیندوو ده‌رده‌هێنێت هه‌روەها کێ‌یه که‌هه‌موو کارو فرمانه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت جا دواتر ده‌ڵێن‌ خودا تۆش بڵێ ئایا ناترسن و پارێزگار نابن؟ (31) جا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه په‌روه‌ردگاری ڕاست و دروستتان جا لەدوای حه‌ق و ڕاستی چی تر هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی نەبێت جا چۆن لاده‌درێن (له‌ڕێبازی حه‌قه‌وه بۆ ڕێبازی به‌تاڵ)؟! (32).

{ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ }
جا لەدوای حه‌ق و ڕاستی چی تر هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی نەبێت
{ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ }
جا لەدوای حه‌ق و ڕاستی چی تر هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی نەبێت
{ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ }
جا لەدوای حه‌ق و ڕاستی چی تر هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی نەبێت

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ