صفحة 3 من 4 الأولىالأولى 1234 الأخيرةالأخيرة
النتائج 21 إلى 30 من 31

الموضوع: وەڵامەکانی ئیمام لەسەر نەسیم و طريد و علم الجھاد: دەرخستنی گومان و ناڕوونیەکان بە بەڵگەو سەلماندن ..

  1. افتراضي

    -21-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    08 - 02 - 1430ک
    04 - 02 - 2009 مـ
    10:06 ئێوارە
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=51394
    ــــــــــــــــــــ

    { إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ ﴿٢٧﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ ﴿٢٨﴾ }
    صدق الله العظيــــم ..
    واتە/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خەڵکی جیھان(27) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (28).

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

    ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر خودا جگە لە حەق نەبێت بۆ ئەوەتان کەوا دەیەوێت ڕێگای ڕاست بگرێت، بەڵام ئێوە ھەرگیز ناتوانن ئەوە بھێننەجێ کەوا دەتانەوێت لەسەر ئەرزی واقع ئەگەر خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان نەیەوێت، وەئەی (علم الجهاد) جا ھێشتا دەسەڵاتی زاباترو زیاترمان لەلایە لەسەر فەتوای زانستی ھیدایەت لەمحکەمی قورئانی گەورە بەوەی کەوا خودا ویستە ھەڵبژاردەییەکەی بەدەستی عەبدەکە خۆی داناوە وە ھاتنەجێی ویستەکەش لەسەر ئەرزی واقع بەدەستی پەروەردگارە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی ھەبێت خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَوْ تَرَىَ إِذْ وُقِفُواْ عَلَى النَّارِ فَقَالُواْ يَا لَيْتَنَا نُرَدُّ وَلاَ نُكَذِّبَ بِآيات رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الأنعام:27].
    واتە/ وە ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ببینی له‌سه‌ر لێواری دۆزه‌خ ڕاوه‌ستێنراون جا ده‌ڵێن خۆزگه جارێکی تر بیانگێڕاینایه‌ته‌وه بۆ دنیاو ئه‌وسا هه‌رگیز نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌کانی خوامان به‌درۆ نه‌ده‌زانی و، باوه‌ڕی به‌تینمان پێی ده‌بوو لەئیمانداران دەبووین.

    جا لەپاش ئەوە سەیری ئەو وەڵامە بکە لەسەریان لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:28].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر بگێڕدرێنه‌وه بۆ (دنیا) ئه‌وه هه‌ر ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که جاران ده‌یانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن و درۆزنن.

    وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتی یە لەوەی ئایا مەعقولە بەوەی کەوا ئەوانەی دەوەستێنرێن لەسەر ئاگر درۆبکەن و بەزمانەکەیان قسەیەک بکەن کەوا لەدڵەکانیاندا نەبێت بەوەی دەڵێن ئەگەر بێتو خودا گەڕاندنیەوە بۆ دنیا ئەوە دواتر ئەو کردەوانە دەکەن کەوا خودا حەزی پێدەکات و پێی ڕازیە؟ وەڵامەکەی نەخێر، بەڵکو بیرواباوەڕیان ئەوەیە کەوا دەزانن ئەگەر بێتو خودا بیان گەڕێنێتەوە بۆ دنیا ئەوا دواتر ئەوان ئەو کاروکردەوە چاکانە دەکەن کەوا پەروەردگارەکەیان فەرمانی پێکردوون نەک ئەو کردەوانەی کەوا پێشتر دەیانکرد، بەڵام من خودا دەکەم بەشاھێد کە ئەگەر بێتو بگەڕێندرێنەوە ئەوا دیسان دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کەوا لێیان قەدەغەکرابوو جا ئەوان درۆدەکەن بەم عەقیدەو بیروباوەڕە بەتاڵەیە جا پرسیارەکە ئەوەیە لەبەرچی ئەوان دواتر دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کەوا لێیان قەدەغەکرابوو؟ وەڵامەکەی: ئەوە بەھۆی نەزانی و نەفامیانە دەربارەی زانستی ھیدایەت بەوەی نازانن بەندە ناتوانێت ویستە ھەڵبژاردەییەکەی خۆی بھێبێتەجێ ئەگەر خودا نەیەوێت ئەوەی بۆی بھێنێتەجێ لەسەر ئەرزی واقع، کەواتە ویستە ھەڵبژاردەییەکە بەھۆی ئینسانەوەیەو لەلایەن ئەوەوەیە ، جا لەبەرئەوەی خودا بۆ ھەموو شتێک ھۆکاری داناوە جا ئایا ئەگەر ئێوە گەڕان لەزەوی بۆ داواکردنی رزق و ڕۆزی و بتانەوێت ڕزق و ڕۆزی پەیدا بکەن جا ئایا دەبینن بەوەی کەوا ئێوە دواتر ئەوە بھێننەجێ کەوا دەتانەوێت جا ڕزق و ڕۆزی بەدەست بھێنن ئەگەر بێتو خودا ئەوەی بۆتان نەوێت لەوساتەی کەوا بیرتان کردۆتەوە لەکوێ ڕزق و ڕۆزیتان دەست دەکەوێت جا پشتان بەخودا بەستبێت؟ وەئەوەی کەوا تەوەکولی لەسەر خودا بێت و پشت بەئەو ببەستێت جا ئەوە بەسیەتی، جا لەپاش ئەوە خودا ھیدایەتتان دەدات بۆ ڕێگای ڕزق و ڕۆزیەکەتان کەواتە ھۆکارەکان ھەرگیز ھیچ سودێکیان نابێت ئەگەر بێتو قودرەت و توانای پەروەردگارەکەیان تەداخول نەکات بۆ ھاتنەجێی ویستەکە لەسەر ئەرزی واقع ئەی (علم الجهاد)، جا ئەوە چیتە کەوا لەقسە تێناگەی؟ جا دەڕۆی بۆ مەتەڵ و مەتەڵکاری و تۆڕەڕێ کەوا بەئەنجامێک لێی دەرناچی لەقسەکەت لەوەی دەڵێی ویست و مەشیئەتی تەکوینی و مەلەکوتی! جا تۆ چ کارت بەوە داوە کەوا خودا دەیەوێت لە مەلەکوتەکەی؟ جا ئێمە قسە دەکەین دەربارەی زانستی ھیدایەت وە فەتوادەدەین بەوەی کەوا ھەردەبێت ھۆکارێک بگرینە بەر تا خودا ھیداتمان بدات بۆ ڕێگای ڕاست جا ئەو ھۆکارە بریتی یە لە ویستە ھەڵبژاردەییەکە جا عەبدەکە دەیەوێت کەوا خودا ھیدایەتی پێ ببەخشێت بەڵام ئەم ویستە ھەڵبژاردەیی یە تەنھا بریتی یە لە ھۆکارەکە کەوا وەکو ھۆکاری ڕزق و ڕۆزی پەیداکردنەکەیە، بەڵام ھەرگیز ڕزق و ڕۆزی پەیداناکەی ئەگەر بێتو خودا ڕزق و ڕۆزیت پێنەدات (تۆ تەنھا ویستە ھەڵبژاردەییەکە دەگریە بەر واتە ھۆکارەکە)،. کەواتە ویستە ئیرادەییەکەی ئینسان نە سودی ھەیە بۆ ئه‌وه‌ی گۆشتی پێبگری و پێی قه‌ڵه‌و ببی نەسودیشی دەبێت تا پێی تێرببی.ئەگەر بێتو خودا ھاتنەجێی ئەوەی نەوێت لەسەر ئەرزی واقع جا سەیری عەقیدەو بیروباوەڕی ھاوەڵانی ئاگر بکە کەوا خودا بەدرۆیان دەخاتەوە لەوەی کەوا بتوانن ئەوەی دەیانەوێت بیھێننەجێ لەسەر ئەرزی واقع، وەبەھۆی نەزانی و نەفامیان بەوەی کەوا ھاتنەجێیەکە بەدەستی پەروەردگارە ئەوا حەتمەن دواتر دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کەوا لێیان قەدەغەکراوە جا ئەوان درۆدەکەن بەم عەقیدەو بیروباوەڕە بەتاڵەیە، وە ئایەتەکەش ڕوون و ئاشکراو ڕاشکاوە خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرمویەتی: {وَلَوْ تَرَىَ إِذْ وُقِفُواْ عَلَى النَّارِ فَقَالُواْ يَا لَيْتَنَا نُرَدُّ وَلاَ نُكَذِّبَ بِآيات رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الأنعام:27].
    واتە/ وە ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ببینی له‌سه‌ر لێواری دۆزه‌خ ڕاوه‌ستێنراون جا ده‌ڵێن خۆزگه جارێکی تر بیانگێڕاینایه‌ته‌وه بۆ دنیاو ئه‌وسا هه‌رگیز نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌کانی خوامان به‌درۆ نه‌ده‌زانی و، باوه‌ڕی به‌تینمان پێی ده‌بوو لەئیمانداران دەبووین.

    وەئەم مەشیئەت و ویستە ھەڵبژاردەییەی کەوا مەبەستیەتی لە سەرەتای حیوارو گفتوگۆیەکەدا دەربارەی زانستی ھیدایەت ئەوەیە کەوا بەدەستی بەندەکەیە، جا ئەوەی گرنگە ویستە کرداریەکەیە و ھاتبەجێیەتی لەسەر ئەرزی واقع بە کاروکردەوەی چاک، ئەم مەشیئەت و ویستەش بەدەست پەروەردگارە، بەڵام ئەوان نەزانن بەوەو دەڵێن: {أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].
    واتە/ یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دنیاو کارو کرده‌وه‌ی چاک بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌وسا ده‌مانکرد.

    وەئەم عەقیدەو بیروباوەڕەش بەتاڵە لەبەرئەوەی ئەوان ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن ئەوە بھێننەجێ ئەگەر خودا ھاتنەجێی ئەو ویستەی ئەوانی نەوێت لەسەرئەرزی واقع، وەھۆکاری نەزانیەکەشیان بەوە خودا فەتوای بۆ داون لەوەی کەوا خودا بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی دەفەرموێت:{وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:28].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر بگێڕدرێنه‌وه بۆ (دنیا) ئه‌وه هه‌ر ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که جاران ده‌یانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن و درۆزنن.

    کەواتە ھیدایەت و ئیمان لەخودای ڕەحمانەوە دادەبەزێت بۆ سەر دڵی گەڕاوەو ملکەچ بوو بۆ لای خودا بەدڵسۆزی و گەڕۆک بەدوای حەق و ڕاستیدا جا خوداش ئەوەی حەقە نیشانی دەدات و ئەوەی جگە لەویشە نیشانی دەدات کەوا بەتاڵە.

    وەھەرگیزیش من پشت لەو ئایەتانە ھەڵناکەم کەوا (علم الجھاد) ھێناویەتی وەکو چۆن ئەو پشت لەو ئایەتانە ھەڵدەکات کەوا ناصر محمد یەمانی ھێناویەتی، نەخێر؛ بەڵکو دواتر چاکتر لەئەو تەفسیری بۆ دەکەم و باشتریش تەئویل و لێکدانەوەی بۆ دەکەم، جا چەکەکەی لەدەستی دەبات بەرەو لای حەق، وە دەشبینم کەوا علم الجھاد دەمەدەمێ دەکات بەوفەرموودەیەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلآئِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَى وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلاً مَّا كَانُواْ لِيُؤْمِنُواْ إِلاَّ أَن يَشَاءَ اللّهُ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ} [الأنعام:111].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌مان دابه‌زاندایه بۆ لایان و مردووه‌کان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکردنایه‌ هه‌موو شتێکیشمان له‌به‌ر ده‌میاندا کۆ بکردایه‌ته‌وه ‌ھەر نه‌ده‌بوون به‌بڕوادار و بڕوایان نه‌ده‌هێنا مه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (بیر ناکه‌نه‌وه و تێنافکرن

    {وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيماً حَكِيماً} [الإنسان:30].
    واتە/ دڵنیاش بن: ئێوه هیچتان پێناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئه‌نجام نادرێت مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ربێت، بێگومان ئه‌و خوایه زۆر زاناو دانایه.

    جا ئەو کەسەی کەوا نەزانە لە بەرامبەر بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق دواتر واگومان دەبات بەوەی کەوا (علم الجھاد) دەسەلاتێکی زانستی محکەمی ئاشکرای ھێناوە لەقورئانی گەورەدا، ھەتا ئەوکاتەی کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەکەی ناصر محمد یەمانی دێت جا لەپاش ئەوە ڕوون دەبێتەوە بۆ ئەوانەی کەوا حەقیان دەوێت بەوەی ئەوە حەقە لەپەروەردگارەکەیانەوە کە لەبەیان و ڕوونکردنەوەکەی ناصر محمد یەمانیدا ھاتووە، ئێستاش بۆ بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق دەربارەی ھۆکاری ئیمان نەھێنانەکەیان لەگەڵ ھاتنی موعجیزەکانیش: جا ئەوە بەھۆی عەقیدەو بیروباوەڕە بەتاڵەکەیانە لە ناخ و نەفسی خۆیاندا بەوەی پێیان وایە ئەگەر بێتو خودا پشتگیری پێغەـبەرەکەی بکات بە موعجیزەکان جا ئەوان دواتر ئیمان دەھێنن بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک، جا ئەوە عەقیدەو بیروباوەڕێکی بەتاڵە، وەھەر لەبەرئەوەش ھەرگیزاو ھەرگیز خودا ھیچ لەو ویست ومەشیئەتەیان بۆ ناھێنێتەجێ لەدوای ڕەوانەکردنی موعجیزەکان بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی ئەوان نەزانن بەوەی کەوا ھەر خودایە نێوانی کەسەکەو دڵەکەیان دەگۆڕێت (نەک خۆیان) کەواتە ھەرگیز ھیدایەت وەرناگرن بۆ ھەمیشە بەھۆی ئەم عەقیدەو بیروباوەڕە بەتاڵە، کەوا بریتی یە لەو عەقیدەو بیروباوەڕەیان پێیان وایە بەوەی ئەوان دواتر وەفا دەکەن بەوەی ویستویانەو وەعدو بەڵێنیان داوە پێی یەکسەر لەدوای ڕوودانی موعجیزەکە وە وا گومان دەبەن بەوەی کەوا ئەگەر بێتو خودا ئایەت و نیشانەی بەڕاست دانەرەوە ڕەوانە بکات لەگەڵ پێغەمبەرەکانی ئەوا دواتر یەکسەر ئیمان دەھێنن ئەمەش عەقیدەو بیروباوەڕێکی بەتاڵە ھەرگیز ھیچ شتێک لەم مەشیئەت و ویستەیان نایەتەجێ ھەرچەندە خودا ئایەت و نیشانەی بەڕاستدانەرەوەش بنێرێت. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِنْ جَاءَتْهُمْ آية لَيُؤْمِنُنَّ بِهَا قُلْ إِنَّمَا الآيات عِنْدَ اللَّهِ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءَتْ لا يُؤْمِنُونَ (109) وَنُقَلِّبُ أَفْئِدَتَهُمْ وَأَبْصَارَهُمْ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُوا بِهِ أوّل مَرَّةٍ وَنَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (110) وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمْ الْمَلائِكَةَ وَكَلَّمَهُمْ الْمَوْتَى وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلا مَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا إِلا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ (111)} صدق الله العظيم [الأنعام].
    واتە/ ئەوانە سوێندی گه‌وره‌یان به‌خوا ده‌خوارد بەوەی که سوێند بێت ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه بێگومان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن بڵێ به‌ڕاستی هه‌موو به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کان ته‌نها لای خوایەو به‌ده‌ست ئه‌وه‌ جا ئێوه چووزانن چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و داخوازی و موعجیزەو به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن (109) ئه‌و کاته دڵ و چاوه‌کان و بیناییەکەیان هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه هه‌روه‌کو چۆن یه‌که‌مجار له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو ئێمه جارێ وازیان لێ ده‌هێنین تا له سته‌م و سه‌رکه‌شی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان بن و ڕۆبچن (110) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌مان دابه‌زاندایه بۆ لایان و مردووه‌کان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکردنایه‌ هه‌موو شتێکیشمان له‌به‌ر ده‌میاندا کۆ بکردایه‌ته‌وه ‌ھەر نه‌ده‌بوون به‌بڕوادار و بڕوایان نه‌ده‌هێنا مه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (بیر ناکه‌نه‌وه و تێنافکرن (111).

    ئایا نابینن بەوەی کەوا مەشیئەت و ویستی ھەڵبژاردەیی ھەرگیزاو ھەرگیز نایەتەجێ لەسەر ئەرزی واقعی کردەیی ھەتا خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان دەیەوێت؟ جا بەو شێوەیە نی یە کەوا تۆ بیروباوەڕت وایە ئەی (علم الجهاد) بەوەی کەوا مەشیئەت و ویستی ھەڵبژاردەیی شیرک و ھاوبەشدانانە لەگەڵ تواناکانی پەروەردگار، پاک و بێگەردی بۆی بەڕاستی تۆ لە ھەڵەکارانی. وە ڕوون بوویەوە کەوا فەتواکەی ناصر محمد یەمانی حەقە بەوەی کەوا مەشیئەت و ویستی زاتی بەندەکە ھەرگیزاو ھەرگیز ھیچ شتێکی لێ نایەتە جێ ئەگەر بەندەکە بڕوای وابێت بەوەی کەوا دواتر وەفا دەکات بەم وەعدو بەڵێنەی داویەتی وەبەوەی کەوا ئەوان ھەرگیز بەڕاستدانان و شوێنکەوتن دوانخەن بە گەیشتنی موعجیزە بەڕاستدانەرەوەکان بەڵکو لەپاش ئەوە بەڕاستی دادەنێن و شوێنی دەکەون، جا ئەمە عەقیدەو بیروباوەڕێکی بەتاڵە لەبەرئەوەی ھاتنەجێی مەشیئەت و ویستەکە بەدەستی خودایە. کەواتە ئەی (علم الجهاد) بەڕاستی ئەو مەشیئەت و ویستە ھەڵبژاردەیی یەی کەوا خۆتت بەگەورەگرتووە لێی کەوا بەدەستی بەندەکەیە وا بەڕاستی زانیمان ھیچ نرخێکی نی یە ئەگەر بێتو لەسەر ئەرزی واقع نەیەتەجێ، جا سەیری ئەوانە بکە کەوا دەڵێن ئەگەر بێتو خودا لەفەزڵ و ڕێزی خۆی ماڵمان پێبدات ئەوا دەیبەخشین و دەبین بە چاکەکار وەسوریشن لەسەرئەوەی کەوا ھەرگیز دواناکەون لەسەر جێبەجێکردنی ئەگەر بێتو خودا لە فەزڵ و ڕێزی خۆی ماڵی پێدان جا ئەمە عەقیدەو بیروباوەڕێکی پوچ و بەتاڵە، جا نەخێرو ھەرگیز ئەوە نایەتەجێ کەوا ئەوان دەیانەوێت بەھۆی عەقیدەو بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەکە بەوەی کەوا باوەڕیان وایە دواتر ئەوە دەکەن بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک، ئەوەش لەبەرئەوەی ھاتنەجێی ویستە ھەڵبژاردەییەکە بەدەستی پەروەردگارەو ئەوان ھیچ کارو فەرمانێکیان لەبەرامبەر ھاتنەجێیدا بەدەست نی یە تەنھا ھەڵبژاردنەکە نەبێت پاش ئەوەی کەوا دەگەڕێتەوەو ملکەچ دەبێت بەدڵسۆزی بۆ پەروەردگار تا دڵەکەی جێگیرو ڕاوەستاو بکات لەسەر ھاتنەجێی ئەوەی کەوا وەعدو بەڵێنیان بێ بە پەروەردگارەکەیان داوە لەوساتەی کەوا لەفەزڵ و ڕێزی خۆی پێیان دەدات؛ گەرنا ئەوا دواتر کە خودا لەفەزڵ و ڕێزی خۆی پێیان دەدات لەپاش ئەوە دڵەکانیان وەردەگێڕێت و لادەدات (لەسەر ئەوەی بەڵێنیان دابوو) جا پێچەوانەی ئەو بەڵێنە دەکەن کەوا بەخودایان دابوو بەھۆی عەقیدەو بیروباوەڕە بەتاڵەکە لە ناخیاندا بە یەقین و دڵنیابوون لەنەفس و ناخیاندا بەوەی کەوا پێیان وایە دواتر ئەوە دەھێننەجێ. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَمِنْهُمْ مَنْ عَاهَدَ اللَّهَ لَئِنْ آتَانَا مِنْ فَضْلِهِ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ الصَّالِحِينَ (75) فَلَمَّا آتَاهُمْ مِنْ فَضْلِهِ بَخِلُوا بِهِ وَتَوَلَّوْا وَهُمْ مُعْرِضُونَ (76) فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ إِلَى يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُوا اللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ (77)} صدق الله العظيم [التوبة].
    واتە/ که‌سانێک هه‌ن که په‌یمان و به‌ڵێنی به‌خوا داوه‌ دەڵێن سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خوا ماڵ و سامان و دارایمان پێببه‌خشێت، به‌ڕاستی دەیبەخشین و خێری لێده‌که‌ین و بێگومان له ڕیزی که‌سانی چاک و خواناسیشدا ده‌بین (75) جا کاتێک خوا له فه‌زڵ و به‌ره‌که‌تی خۆی پێیدان و به‌هره‌وه‌ری کردن ئه‌وان ڕه‌زیلیان تێدا کردو پشتیان له به‌ڵێنه‌که‌یان کرد له‌کاتێکدا که ئه‌وان هه‌میشه له به‌ڵێن و په‌یمان پشت هه‌ڵکه‌رن (76) ئه‌وسا ئیتر به‌هۆی ئه‌و به‌ڵێن شکاندنه‌یانه‌وه‌ خوا نه‌خۆشی دووڕوویی له دڵ و ده‌روونیاندا چه‌سپاندو دامه‌زراند تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئاماده ده‌بن (له‌به‌رده‌م دادگای خوایدا) بۆ لێپرسینه‌وه‌، چونکه نافه‌رمانی و سه‌رپێچیان کردووه له‌و به‌ڵێنه‌ی که دایان به خواو و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که درۆیان ده‌کرد (77).

    جا ئەمەش بەڕاست دانانی فەتواکەمانە بەحەق بەوەی کەوا ھاتنەجێی مەشیئەت و ویستە کردەییەکە بەدەستی پەروەردگارە ھەرچەندە ئینسانەکەش بیەوێت وە ھەرچەندە ویستی لەسەربێت، جا تۆ دەتەوێت و منیش دەمەوێت بەڵام خودا ئەوەی بیەوێت دەیکات وەھەرگیزیش مەشیئەت و ویستە کردەییەکە نایەتەجێ تەنھا ئەگەر خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان بیەوێت.

    وەئەی گەلی بەسەرخەران بەڕاستی جیاوازیەکەی نێوان من و بێوان (علم الجهاد) بریتی یە لە جیانەکردنەوەی نێوان ھەردوو مەشیئەت و ویستەکە، مەشیئەت و ویستی عەبدو مەشیئەت و ویستی پەروەردگار پاک و بێگەردی بۆی، جا ھەرچی (علم الجهاد) ە ئەوا کردوویەتی بەیەک مەشیئەت و ویست وەفەتوای داوە بەوەی کەوا مەشیئەت و ویستی ھەڵبژاردەیی و مەشیئەت و ویستی کردەیی ھەمووی بۆ خودایە وە عەبدەکە ھیچ شتێکی بۆ نیە لەچوونەناو ئەو باسەوە، کەواتە ئەی قەوم ئەی لەبەرچی خودا حساب و لێپرسینەوە لەگەڵ عەبدەکانی بکات لەکاتێکدا ئەو ھیچ شتێک ناخاتە سەر شانی کەسێک تەنھا بەقەد ھەوڵ و تواناکەی خۆی نەبێت جا ئەگەر خودا توانای ھەڵبژاردنی پێنەدات جا کەواتە بۆچی حساب و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکات ئەی (علم الجهاد) جا دەیخاتە ئاگری دۆزەخەوە؟ جا لەدوای ئەوە نموونەیەکت بۆ دەھێنمەوە لەسەرئەوە ئەی (علم الجهاد)، ئەگەر بێتو خودا پێتی فەرموو ئەی (علم الجهاد) ئەم چیایە بەرز بکەوە سەر سەری خۆت جا لەپاش ئەوە تۆش ڕۆیشتی و نەت توانی بەرزی بکەیەوە، جا ئەگەر خودا سزای دای بەھۆی بەرزنەکردنەوەی ئایا نابینی کەوا ئەوە زوڵم و ستەم بێت لەلایەن پەروەردگارەکەتەوە پاک و بێگەردی بۆی گەر ئەوەی کرد پێت لەبەرئەوەی ئەو قودرەت و توانایەی پێنەداوی بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانەکەی؟ کەواتە ئەی (علم الجهاد) بەڕاستی ھۆی موحاسەبەکردن و لێپرسینەوەی خودا لەعەبدەکانی دەربارەی خراپی ھەڵبژاردنەکەیەتی لەبەرئەوەی خودا تواناکەیانی سەرپشک کردووە لەسەر ھەڵبژاردن یان ئەوەتا دەیەوێت ببێت بەکەشێکی سوپاسگوزار یان کافربوو، جا ئەوەی کەوا ئەوە ھەڵبژێرێت کەخودا پێی ڕازی دەبێت ئەوا خوداش دڵەکەی لادەدات بۆ ئەوەی کەوا حەزی پێدەکات و ڕازیە پێی و خوداش ئەوکارو کردەوە چاکەی لەنەفس و باخیاندا خۆشەویست دەکات وە دەشی ڕازێنێتەوە لە دڵەکانیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ أُوْلَئِكَ هُمُ الرَّاشِدُونَ} صدق الله العظيم [الحجرات:7].
    واتە/ به‌ڵام خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌لا خۆشه‌ویست کردوون و له‌دڵ و ده‌رونتاندا ڕازاندویه‌تیه‌وه له‌و لا‌یشه‌وه کوفرو بێ باوه‌ڕی وگوناهوو یاخی بوون له‌فه‌رمانی خوای لا تاڵ و ناشیرین کردوون ئا ئه‌وانه‌هه‌ر خۆیان ڕێگه‌ی ژیری و سه‌رفرازیان گرتۆته‌به‌ر.

    بەڵام خودا کوفرو تاوان و خراپەو سەرپێچیکردن بۆ بێباوەڕەکان ناڕازێنێتەوە ئەوەش لەبەرئەوەی خودا بە کوفرکردن و تاوان و سەرپێچیکردنی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵام بەھۆی پشتھەڵکردنیان ئەوا خودا شەیتانێکیان بەسەردا دەکاتە دەسەڵاتدار جا دەبێتە دۆست و یاوەری بەتاڵەکەو شەیتانیش بەدەوریدا کوفرو تاوان و سەرپێچیکردنیان لەدڵەکانیاندا بۆ دەڕازێنێتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {فَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَهُوَ وَلِيُّهُمُ الْيَوْمَ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} صدق الله العظيم [النحل:63].
    واتە/ جا شه‌یتان کارو کرده‌وه‌ی (نادروست و هه‌ڵه‌یانی) بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه‌ ئه‌مڕۆ له دنیادا هه‌ر ئه‌و پشتیوانیانه و سزای به‌ئێش بۆ ئه‌و جۆره قه‌وم و که‌سه نا له‌بارو ناحاڵیانه ئاماده کراوه‌.

    وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ فَهُمْ لا يَهْتَدُونَ} صدق الله العظيم [النمل: 24].
    واتە/ وه (شه‌یتان) کاروکرده‌وه‌کانیانی شیرین و جوان کردبوو له به‌رچاویان هه‌ر بۆیه به هۆی ئه‌وه له ڕێگا لایان داوه‌و هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

    وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:43].
    واتە/ وە شه‌یتانیش ئه‌و کاروکرده‌وه ناپه‌سه‌ندانه‌ی بۆ ڕازاندبوونه‌وه که ده‌یانکرد.

    ئەوەش لەبەرئەوەی خودا شەیتانی بەسەردا کردووە بەدەسەڵاتدار بەھۆی پشتھەڵکردنێان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {اسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ الشَّيْطَانُ فَأَنْسَاهُمْ ذِكْرَ اللَّهِ أُولَئِكَ حِزْبُ الشَّيْطَانِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ الشَّيْطَانِ هُمُ الْخَاسِرُونَ (19)} صدق الله العظيم [المجادلة].
    واتە/ ئه‌وانه شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌ریانداو داگیری کردوون به‌و هۆیه‌وه یادی خوای له‌بیر بردوون ئا ئه‌وانه ده‌سته و تاقم و حزبی شه‌یتانن ئاگاداربن که بێگومان ده‌سته و تاقم و حزبی شه‌یتان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.

    جا یەک شەیتان نی یە، بەڵکو ھەموو پشتھەڵکەرێک ئەگەری ئەوەی ھەیە کەوا خودا شەیتانێکی نزیکی بەسەردا زاڵ بکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَنْ يَعْشُ عَنْ ذِكْرِ الرَّحْمَانِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَانًا فَهُوَ لَهُ قَرِينٌ (36) وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنْ السَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ مُهْتَدُونَ (37) حَتَّى إِذَا جَاءَنَا قَالَ يَالَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِقَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِينُ (38)} صدق الله العظيم [الزخرف].
    واتە/ وە ئەوەی خۆی کوێر بکات له ئاستی قورئان و یادی خوای میهره‌بان و پشتی لێبکات ئه‌وه ئێمه شه‌یتانێک ده‌که‌ینه مڵۆزمی و هه‌میشه ده‌بێته یارو یاوه‌ری و له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت (36) بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه‌ ڕێگه‌ی ڕاستیان لێ ده‌گرن و وایان لێده‌که‌ن که واحساب بکەن به‌دڵنیایی له‌سه‌ر ڕێبازێکی چاك و ڕاستن (37) تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵه‌تاوه‌که دێته لامان (له قیامه‌تدا خۆی و شه‌یتانه‌که‌ی ئاماده ده‌کرێن بۆ لێپرسینه‌وه‌) ئه‌وه به شه‌یتانه‌که‌ی ده‌ڵێت خۆزگه نێوانی من و تۆ به قه‌ده‌ر دوو خۆرھەڵاتەکە له‌یه‌ک دوور بوایه‌ ئای که هاوڕێیه‌کی ناله‌بارو خراپ بوویت (38).

    وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ (27) قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ (28) مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ (29) يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ (30)} صدق الله العظيم [ق].
    واتە/ هاوه‌ڵ و قەرینە شه‌یتانه‌که‌شی پاکانه‌ده‌کات و ده‌ڵێت په‌روه‌ردگارا، خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه‌و من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه‌، به‌ڵکو خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو ٢٧ (خوا بێ ده‌نگیان ده‌کات) وده‌فه‌رموێت شه‌ڕه ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن،به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه ‌به‌رچاوتان و پێم ڕاگه‌یاندبوون ٢٨ ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه من هیچ کات سته‌مکاریش نیم له‌به‌نده‌کانم ٢٩ ڕۆژێک دێت به‌دۆزه‌خ ده‌ڵێین ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا که‌سی زیاتر نیه؟ ٣٠.

    جا ھەموو بەڵگەو حوججە تێرو تەواوو گرنگەکان بۆ خودایە جا شوێنم بکەون ڕێنمایتان دەکەم بە زیکری کتێب بۆ ڕێگای ڕاستی خودای بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ إِنَّكَ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (43) وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَكَ وَلِقَوْمِكَ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ (44)} صدق الله العظيم [الزخرف].
    واتە/ جا تۆدەست بەوە بگرەو پابه‌ندی ئه‌وه‌به که نیگات بۆ کراوه‌ چونکه تۆ به‌ڕاستی له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێباز و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستیت (43) وە به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت، له ئاینده‌شدا پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی. (44)

    بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاستی خودای بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ خەلیفەی خودا ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

  2. افتراضي

    - 22 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    09 - 02 - 1430 ک
    05 - 02 - 2009 مـ
    12:09 بەیانی
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=51396
    ــــــــــــــــــــــ

    لەخوا بترسەو پارێزگاربە ئەی علم الجهاد، وەئەی گەلی بەسەرخەران بڕیار بدەن لەنێوانمان بەحەق..

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، بعد..
    ئەی علم الجھاد، بەڕاستی تۆ بەھەڵەداچوو فریودەری فێڵکەری، جا سوێند بەخودا ھیچ جیاوازیەک لەفەتوایەکەمدا نیە بەحەق، بەڕاستی خودا ھیدایەتی ئەوکەسە نادات کە نایەویت ئەگەرنا ئەوا ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدران، وە ئەگەر خوداش بیەوێت ئەوا ھەموو خەڵکی دەکرد بەیەک ئومەت بەڕاستی خودا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە، بەڵام خودا ھیدایەتی ئەو کەسە دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت لەناو بەندەکانی. کەواتە ویستە ھەڵبژاردەییەکە بەتواناو دەستی عەبدەکەیە جا لەپاش ئەوە ویستەکە دێتە جێ لەسەر ئەرزی واقعدا، ھاتنەجێیەکەش تەواو نابێت تەنھا بەویستی خودا نەبێت لەبەرئەوەی خودا ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات بۆلای خۆی کەوا ھیدایەتی دەوێت لەناو بەندەکانی. ھەرچی دەربارەی ویستەکەی خوشایە جا ئەوە ئەگەر خودا بیەوێت ھیدایەتی ھەموو خەڵکی دەدات وە دەیانکات بەیەک ئومەت بەڵام خودا ئەو کەسە دەخاتە ناو ھیدایەت کەوا ھیدایەتی دەوێت لەناو بەندەکانی وە وازیش لە پشتھەڵکەرەکان دەھێنێت بۆ ئەوەی شەیتان دەسەڵاتی بەسەریاندا ھەبێت جا شه‌یتان زاڵ دەبێت به‌سه‌ریانداو داگیریان دەکات جا بەربەستیان بۆ دادەنێت لە ڕێگای ڕاست.

    جا خۆت بەگەورە مەگرە بەگوناھ ئەی علم الجھاد، جا با بەسەرخەرەکان بکەین بەشاھێد لەنێوانمان بەحەق لە حیوارو گفتوگۆیەکەی نێوان من و تۆدا دەربارەی زانستی ھیدایەت؛ بەوەی ئایا ھیچ جیاوازیەک لەفەتوایەکانمدا ھەیەو گۆڕاوە لەسەرەتاوە تاکو ئەوکاتەی حوجەو بەڵگەم بەسەردا جێ بەجێ کردنی بە بەڵگەی زۆر بەڵکو شوێنی حەق بکەوی جا لەپاش ئەوە دەستت کرد بەھەڵەو پەڵەو وەرگرتنی چەند دێڕێک لەبەیانەکەم و ئەو ڕوونکردنەوەیەش فڕێ دەدەی کەوا لەدوایدا دێت ئەوەش کارێکی شەیتانیە! جا ئایا تۆحەقت دەوێت یان بەتاڵت دەوێت؟ جا ئەوە یاری شەتڕەنج نیە! وە ئەم فەتوایە بەرپرسیارێتیەکەی لەبەردەمی خودا دەبێت ھەڵبگیرێت، وەکێش لەوە زاڵم و ستەمکارترە کەوا بوختان لەسەر خودا ھەڵدەبەستێت بە درۆکردن؟ وە منیش نکۆڵی لە ویستی پەروەردگارەکەم ناکەم پاک و بێگەردی بۆی، وە شاھێدیش دەدەم بەوەی کەوا بەڕاستی ئەگەر خودا بیەوێت ئەوا ھەموو خەڵکی دەکات بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست، بەڵام خودا بۆ ھەموو شتێک ھۆکاری داناوە، وەھۆکاری ھیدایەتیش خودا لە گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆ خودا داناوە لەلایەن عەبدەکەوە جا لەپاش ئەوە ھیدایەتەکە دێت لە پەروەردگارەوە، ئایا لەم فەتوایە تێناگەی کەوا بەتێروتەسەلی باسمکردووە؟ ھەتا ئەوکاتەی ھیچت نەدۆزیەوە لەوەی بیڵێی جا لەپاش ئەوە ھاتووی دەڵێی گوایە من فەتوایەکەمم گۆڕیوە بۆ فەتواکەی تۆ، وە وتت بەڕاستی زیناکردن ئیرادەی خودایە وە بەویستی خودایە! ئایا نابینی بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ بوختان کاری لەسەر خوداو خەلیفەکەی وەلەسەر پێغەمبەرەکان و نێردراوەکانی؟ جا دەڵێم خودام بەسە چاکترین کەسیشە کەوا پشتی پێ ببەسترێت، جا دواتریش بەسەرخەرەکان و سەرجەم سەردانیکارەکان بڕیاردەدەن لەنێوانمان بەحەق بەوەی ئایا من ھیچ لە فەتوایەکەم گۆڕیوەو شوێنی تۆ کەوتووم؟ پەناش دەگرم بەخودا بەوەی کەوا شوێنی تۆ بکەوم تاکو ئەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆلای پەروەردگاری ھەموو جیھان، خۆ ئەگەر بمزانیبووایە بەوەی کەوا تۆ لەسەر ھیدایەتی ئەوا وەکو تۆ خۆم بەگەورە نەدەگرت بەگوناھ، بەڵام من تۆ دەبینم کەوا لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرای ئەی علم الجھاد، جا تۆ چەندە دووری لەحەق! حوکەم وبڕیاردەرەکەش لەنێوانمان بریتی یە لە زانست نەک قسەکردن جا ووردببنەوە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ناصر محمد یەمانی دەربارەی فەتواکەی بەحەق بزانن ئایا پاشگەز بۆتەوە لێی ھەروەکو ئەم علم الجھادە بوختان و درۆمان لەسەر ھەڵدەبەستێت، ئێمەش چاوەڕوانی بڕیارەکانتانین ھەروەکو خودا لە دوو بەیان و ڕوونکردنەوەی جیاوازدا نیشانی دان کەوا جیاوازی نێوانیان ھەروەکو نورو تاریکاییەکانە.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين.
    ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــ

  3. افتراضي

    -23-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    09 - 02 - 1430 ک
    05 - 02 - 2009 مـ
    01:18 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=51396
    ـــــــــــــــــــــــ

    فەتوایەکەم بریتی یە لەوەی خودا ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەگەڕێتەوە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ لای..

    فەتوایەکەم بریتی یە لەوەی: خودا ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەگەڕێتەوە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ لای. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {و‏يَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ يُنِيبُ‏} صدق الله العظيم [الشورى:13].
    واتە/ وە هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی.

    کەواتە خودا پاک بێگەردی بۆی ئەوەی ھیدایەتی بوێت ھیدایەتی دەدات لەبەندەکانی جا ئەوەی کەوا دەیەوێت خودا ھیدایەتی بدات با بگەڕێتەوە بۆ لای بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەی تا ھیدایەتی دڵەکەی بدات پێش ئەوەی کەوا سزای خودا یەخەی پێبگرێت جا لەپاش ئەوە دەڵێت: ئەگەر بھاتبا خودا ھیدایەتی بدابام ئەوا لە لەخواترس و پارێزگارەکان دەبووم! بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ} صدق الله العظيم [الزمر:54].
    واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات.

    وەئەگەر ئەوەش نەکەن ئەوا حەتمەن دواتر ئەو قسەیەی خوارەوە دەڵێی ئەی (علم الجهاد)؛ خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾}صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ داخ و حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێک که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر هه‌لێكی ترم هه‌بێت ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨).

    حوکم و داوەریش ھەر بۆ خودایە ھەرخۆی خێراترین کەسە کەوا کارەکان تاوتوێ و حساب دەکات.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــ

  4. افتراضي

    - 24 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    09 - 02 - 1430 ک
    05 - 02 - 2009 مـ
    03:13 بەیانی
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=51395
    ـــــــــــــــــ

    بۆ گەلی پشتھەڵکەران لە بانگەوازکاری کتێبەکەی خوداو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی..

    بسم الله الرحمن الرحيم، خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ (9) وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِي شِيَعِ الأَوَّلِينَ (10) وَمَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُواْ بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (11) كَذَلِكَ نَسْلُكُهُ فِي قُلُوبِ الْمُجْرِمِينَ (12) لاَ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَقَدْ خَلَتْ سُنَّةُ الأَوَّلِينَ (13)} صدق الله العظيم [الحجر].
    واتە/ به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه‌و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌که‌ین (9) سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رانمان پێش تۆ ڕه‌وانه کردووه‌ بۆ سه‌ر گه‌ل و هۆزو میلله‌تانی پێشوو (10) وە ئەوانە هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت (11) ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئان ده‌ده‌ین به گوێ و دڵی تاوانباران و تاوانکاراندا (12) له کاتێکدا باوه‌ڕی پێ ناهێنن و هه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پێشینان ده‌ڕۆن جا یاسای ئەوانیان بەسەردا جێبەجێ بوو (13).

    {فَلَعَلَّكَ تَارِكٌ بَعْضَ مَا يُوحَى إِلَيْكَ وَضَآئِقٌ بِهِ صَدْرُكَ أَن يَقُولُواْ لَوْلاَ أُنزِلَ عَلَيْهِ كَنزٌ أَوْ جَاء مَعَهُ مَلَكٌ إِنَّمَا أَنتَ نَذِيرٌ وَاللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (12)} صدق الله العظيم [هود].
    واتە/ جا له‌وانه‌یه تۆ واز بهێنیت له هه‌ندێ له‌و باسانه‌ی که به (وحی) بۆت ڕه‌وانه‌کراوه و دڵته‌نگ و سه‌غڵه‌ت بیت نه‌وه‌کو بڵێن ئه‌وه بۆ گه‌نجینه‌یه‌ک دانه‌به‌زیوه‌ته سه‌ری یان فریشته‌یه‌ک بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که نه‌هاتووه له‌گه‌ڵیدا (تۆ خه‌فه‌ت مه‌خۆ) چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها ترسێنه‌رو ئاگادارکەرەوەی خوا خۆیشی ئاگادارو چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.

    { وَجَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْراً وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِي الْقُرْآنِ وَحْدَهُ وَلَّوْاْ عَلَى أَدْبَارِهِمْ نُفُوراً (46) } صدق الله العظيم [الإسراء].
    واتە/ ئێمه‌ په‌رده ده‌هێنین به‌سه‌ر دڵیاندا تا هه‌رتێی نه‌گه‌ن گوێشیان قورس و سه‌نگین ده‌که‌ین تا نه‌یبیستن جا کاتێک له قورئاندا ته‌نها ناوی په‌روه‌ردگارت ده‌به‌یت ئه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و بێزاری ده‌رده‌بڕن و ده‌ڕۆن.

    {وَقُل رَّبِّ أَدْخِلْنِي مُدْخَلَ صِدْقٍ وَأَخْرِجْنِي مُخْرَجَ صِدْقٍ وَاجْعَل لِّي مِن لَّدُنكَ سُلْطَاناً نَّصِيراً (80) وَقُلْ جَاء الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقاً (81) وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاء وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَلاَ يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إَلاَّ خَسَاراً (82)} صدق الله العظيم [الإسراء].
    واتە/ بڵێ په‌روه‌ردگارا یارمه‌تیم بده تا هه‌رکاتێک ده‌ستبه‌کاری (هه‌ر خێرێک بووم) به‌چاکی و ڕاستی و دروستی ئه‌نجامی بده‌م و له هه‌رکارێک بوومه‌وه‌و ئه‌نجاممدا سه‌ره‌نجامێکی چاکی هه‌بێت و به‌جوانی لێی ده‌رچم و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خۆته‌وه ده‌سه‌ڵاتێکم پێ ببه‌خشه که ببێته هۆی سه‌رکه‌وتنی به‌رده‌وامم (80) وە بڵێ تازه حه‌ق و ڕاستی هاتووه‌و به‌رپا بووه‌و به‌تاڵ و ناحه‌قی پووچ و ته‌فرو توونا بووه‌ به‌ڕاستی ناحه‌ق و به‌تاڵ هه‌رتیاچووه‌و جێگیر نه‌بووه‌و به‌زیووه‌ (81) ئێمه له قورئان ئایه‌ت و سووره‌تانێک داده‌به‌زێنین که ببێته هۆی شیفاو چاره‌سه‌رو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی بۆ ئیمانداران بۆ سته‌مکارو ته‌نها زیادکردنی زه‌ره‌رو زیان نه‌بێت هیچی تر نی یه‌ (82).

    {قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ الإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَن يَأْتُواْ بِمِثْلِ هَـذَا الْقُرْآنِ لاَ يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيراً (88) وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِي هَـذَا الْقُرْآنِ مِن كُلِّ مَثَلٍ فَأَبَى أَكْثَرُ النَّاسِ إِلاَّ كُفُوراً (89)} صدق الله العظيم [الإسراء].
    واتە/ بڵێ سوێند به خودا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاده‌میزادو په‌ریه‌کان کۆ ببنه‌وه‌و (هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن تا) قورئانێکی وه‌کو ئه‌مه دانێن و بیهێننه (مه‌یدان) ناتوانن کاری وابکه‌ن و ناتوانن له وێنه‌ی بهێنن ئه‌گه‌ر چی هه‌موو لایه‌کیان ببنه پشتگیرو یارمه‌تیده‌ری یه‌کتر (88) سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نها ڕێبازی کوفرو خوانه‌ناسی نه‌بێت هیچی تر وه‌رناگرن (89).

    {وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ بَلْ أَتَيْنَاهُم بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَن ذِكْرِهِم مُّعْرِضُونَ (71) أَمْ تَسْأَلُهُمْ خَرْجاً فَخَرَاجُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (72)} صدق الله العظيم [المؤمنون].
    واتە/ وە ئه‌گه‌ر حه‌ق و ڕاستی شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌وێت ئه‌وه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایاندایه ده‌شێواو تیا ده‌چوو سه‌ر گه‌ردان ده‌بوو بەڵکو ئێمه قورئانێکمان بۆ هێناون (که یادی هه‌موو چاکه‌یه‌کیان بخاته‌وه‌، که‌چی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یادخه‌ره‌وانه‌دا سه‌رکه‌ش و یاخین و پشتی تێده‌که‌ن. (71) ئاخۆ داوای خه‌رجی و پاره له‌وانه ده‌که‌یت (له به‌رامبه‌ر هیدایه‌تیانه‌وه تا لایان سه‌نگین بێت؟ بۆیه باوه‌ڕ ناهێنن؟) خۆ به‌خششی په‌روه‌ردگارت به‌سوودترو چاکتره‌ ئه‌و زاته چاکترین زاتێکه بۆ به‌خشینی ڕزق و ڕۆزی (72).

    ئەی خەڵکینە، بەڕاستی من فەرمانم پێکراوە بەوەی کەوا شوێنی کتێبەکەی خوداو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەی بکەوم، جا ئەگەر بێتو ڕووتان وەرگێڕا ئەوا کیێبێکم بۆ بێنن کەوا چاکتر ھیدایەت بدات لە کتێبەکەی خوداو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {قُلْ فَأْتُوا بِكِتَابٍ مِّنْ عِندِ اللَّهِ هُوَ أَهْدَى مِنْهُمَا أَتَّبِعْهُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (49)} صدق الله العظيم [القصص].
    واتە/ بڵێ ده‌باشه ئێوه كتێبێكی تر بهێنن له‌لایه‌ن خواوه كه باشترو چاكتر بێت له‌و دووانه ئه‌وه منیش شوێنی ده‌كه‌وم ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العلمين..
    عەبدی خوداو خەلیفەکەی؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــــــ

  5. افتراضي

    -25-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    01 - 04 - 1430 ک
    28 - 03 - 2009 مـ
    11:32 ئێوارە
    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=51398
    ــــــــــــــــــــ

    { اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ } ..

    بسم الله الرحمن الرحيم {اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ} صدق الله العظيم [الشورى:13].
    واتە/ خودا ئەوە ھەڵدەبژێرێت کەوا حەقی دەوێت و بەدوایدا دەگەڕێت و ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆ به‌رنامه‌که‌ی به‌په‌رستن و ئه‌نجامدانی کاروکرده‌وه‌ی چاک.

    وە خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِلَّ قَوْمًا بَعْدَ إِذْ هَدَاهُمْ حَتَّىٰ يُبَيِّنَ لَهُم مَّا يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [التوبة:115].
    واتە/ هه‌رگیز خوا که‌سانێک گومڕا ناکات دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌تی داون هه‌تا بۆیان ڕوون نه‌کاته‌وه که ده‌بێت له‌چی خۆیان بپارێزن به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه‌.

    وە خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚإِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ بڵێ خوا ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا به‌ڕاستی خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێک که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر هه‌لێكی ترم هه‌بێت ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) نه‌خێر مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیداو پشتت هه‌ڵكرد لێی وه‌ له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌) (٥٩).

    ئەی خودایە تۆ بە نەسیم عبدالھادی زانای وە ئەو پەروەردگارێکی زۆر لێخۆشبوو میھرەبانی ھەیە، جا ھیدایەتی بدە بۆ ڕێگای ڕاست، بەڕاستی تۆ بیسەرو زانای ئەگەر ئەو لەوانەیە کەوا حەقی زانیوە لەپەروەردگارەکەیەوەو شوێنی کەوتووەو بەتەواوی تەسلیمی بووە، بەڕاستی تۆ بە بەندەکانت خەبیرو شارەزاو بینای، ئەی خودایە تۆ لەعەبدەکەت بەڕەحم و میھرەبانتری بۆ عەبدەکانت وەعدو بەڵێنەکەشت حەقە و ھەر تۆ ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتری.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

  6. افتراضي

    - 26 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    05 - 04 - 1430 ک
    01 - 04 - 2009 مـ
    04:32 بەیانی
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=51399
    ـــــــــــــــــــ

    بەڵکو من باوەڕدارم بەقەزاو قەدەر بە خێرو شەڕیەوە، جا ئایا تۆ تەنانەت لەسەر مەھدی چاوەڕوانکراو بوختان ھەڵدەبەستی لەکاتێکدا ھێشتا لەژیانیشدایە؟


    ئەی زانستی شەیتانی نەفرەتلێکراو بوختانمان لەسەر ھەڵمەبەستە بەناحەق، جا بەڕاستی منی مەھدی چاوەڕوانکراو باوەڕدارم بە قەزاو قەدەر بە خێرو شەڕیەوە، بەڵام قەزاو قەدەرەکەی تۆ بەگوێرەی فەتوایەکەت ئەوەیە کەوا زینا بکەی و بە کاروکردەوەیەکی فاحیشەو داوێنپیسی و خراپە ھەڵبستی جا لەپاش ئەوە لەفەتوایەکەت دەڵێی ئەوە قەزاو قەدەرە! جا قسەکەمان لەبارەی ئەوە بوو، بەڵام تۆ ئێستا بوختانمان لەسەر ھەڵدەبەستی بەوەی گوایە من نکۆڵی دەکەم لە قەزاو قەدەر، جا لەخودا بترسەو پارێزگاربە، وە بەڕاستی تۆ جیاوازی ناکەی لەنێوان قەزاو قەدەرو کاری فاحیشەو داوێنپیسی وخراپەدا، وە منی مەھدی چاوەڕوانکراو لەبۆرسەدام بۆتوەھەرگیزیش ئومەت گومڕا ناکەی لەدوای ئامادەبوونی مەھدی چاوەڕوانکراو وەھا ئەوە من لەناویاندام ئەی دوژمنی خودا. خۆ ئەگەر تۆ متمانەت بەخۆت ھەیە بەوەی کەوا لەسەر حەقی ئەوا جورئەت و بوێری موباھەلەت دەکرد لەگەڵ ناصر محمد یەمانی وە لە ماڵپەڕەکەم لەبەردەمی ئەوانەی کەوا دەگەڕێن بەدوای حەق و ڕاستیدا، بەڵام تۆ ھەرگیزاو ھەرگیز جورئەت و بوێری ئەوە ناکەی، جا ئایا دەزانی لەبەرچی؟ ئەوە لەبەرئەوەی بەڕاستی تۆ بەکاروبارو بانگەوازەکەی خۆت دەزانی بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە بەوەی کەوا تۆ لەشەیتانە بەشەرەکانی وە لەسەرسەخترین دوژمنەکانی مەھدی چاوەڕوانکراوی، وەھەرگیزیش ھیچ توندی و زبریەک نابینی لەلای مەھدی چاوەڕوانکراو تەنھا لەقسەکردنەکەی نەبێت لەگەڵ شەیتانە بەشەرەکانی ھاوشێوەی تۆ، وە بەڕاستیش تۆ زۆر گفتوگۆت لەگەڵ کردم جا لەبەرچی جورئەت و بوێری موباھەلەکردن ناکەی؟ بەڵکو لەئێمەت دەوێت کەوا ھەمان حیوارو گفتوگۆ دووبارە بکەینەوە جا بەڕاستی چەند ڕۆژێکی یەک لەدوای یەکمان تێپەڕکردو بەسەریشتدا زاڵ بووم بەحەق جا دەتەوێت سەرلەنوێ دووبارە بمانگەڕێنیەوە بۆ ھەمان بابەت، جا تۆ ھیچت ناوێت تەنھا ئەوە نەبێت کەوا کاتەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بەفیڕۆ بدەی لە گەیاندن بە ئومەت، وە کاتەکەش کورت بۆتەوە، جا ئایا وەڵامی بانگەوازی موباھەلەکە نادەیەوە؟ جا لەپاش ئەوە موباھەلەکە وازلێدەھێنین لە ماڵپەڕەکەم لەبەردەمی جیھانی ئینتەرنێت ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن، جا لەپاش ئەوە چاوەڕێی حوکم و بڕیارەکە دەکەین لەلایەن خودای تاک و قەھارەوە لەنێوان مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی و نێوان علم الجھاد، جا ئەگەر ناصر ممند یەمانی شەیتانێکی خراپەکار بوو وە علم الجھاد لەسەر حەق بوو جا ئەوە حوکم و بڕیارەکە بۆ خودایە دواتر دەبینن خودا چ شتێک بە ناصر محمد یەمانی دەکات، خۆ ئەگەر علم الجھاد ڕێگری دەکرد لە ئیمام مەھدی حەق لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە جا ئەوا دواتر دەزانن خودا چ شتێک بە علم الجھاد دەکات جا خودا دەیکات بە پەندو عیبرەت بۆ ئەوەی کەوا پەندو عیبرەت وەردەگرێت جا دەیکات بە بەرازو ئایەت و نیشانەیەکی بەڕاست دانەرەوە بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    دوژمنە سەرسەختەکەتان ئەی گەلی یەھود! مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

  7. افتراضي

    - 27 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    29 - 04 - 1430 ک
    25 - 04 - 2009 مـ
    07:38 ئێوارە
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=51400
    ـــــــــــــــــــــــ

    وەڵام لەسەر طالب لەکتێبەکەی خودا..

    بسم الله الرحمن الرحيم، خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيات اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ كَبُرَ مَقْتاً عِندَ اللَّهِ وَعِندَ الَّذِينَ آمَنُوا} صدق الله العظيم [غافر:35].
    واتە/ ئه‌و که‌سانه‌ی که موجاده‌له و دەمەدەمێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا بێ ئه‌وه‌ی هیچ دەسەڵاتێکی زانسیت و به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ هاتبێت ئه‌م مجاده‌له و دەمەدەمێیە زۆر بێزراو تاوانه لای خوا و لای ئه‌وانه‌ش که ئیمانیان هێناوه‌.

    وەئەمەش بریتی یە لەوەڵامەکەت لە کیێبەکەی خودا ڕاستەوخۆ ھەروەکو دەبینی ئەوانەی کەوا ئیمانیان ھێناوە بەحەق و ڕاست و دروست خەشم و ڕق و توڕەییت لێ ھەڵدەگرن بەھۆی ئەوەی تۆ دەمەدەمێ دەکەی دەربارەی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی ئایەتەکانی خودا بەبێ ئەوەی زانستێکت پێدرابێت: {كَبُرَ مَقْتاً عِندَ اللَّهِ وَعِندَ الَّذِينَ آمَنُوا} صدق الله العظيم [غافر:35].
    واتە/ خه‌شم و ڕقێکی گه‌وره‌یه لای خوداو ئەوانەی کەوا ئیمانیان ھێناوە.

    وە بەڕاستیش بەندەکەمان لەسەرت ھەڵگرت تاکو بەڵگە بەسەر ئیمام ناصر محمد یەممانیدا بھێنیەوە بەدەسەڵاتی زانستێک کەوا چاکتر ھیدایەت و ڕێنمایی بکات لە زانستەکەی ناصر محمد یەمانی و ڕاستریش قسەبکات.

    وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين.
    ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــ

  8. افتراضي

    - 28 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    01 - 05 - 1430 ک
    26 - 04 - 2009 مـ
    02:44 بەیانی
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=51401
    ــــــــــــــــــــ

    نەسیم عبدالھادی فەتوا دەدەم بەحەق بەوەی کەوا تۆ شێتی وە شەیتانی نەفرەتلێکراو بەسەرتدا زاڵ بووە..


    سەلامی خودا لەسەر بەندە چاکاکەکارەکانی، خودا بێت، وەئەی نەسیم بەڕاستی من دەبینم بەوەی کەوا تۆ لەوانەنیت وەھیچ سودێک لەگەڵ تۆو ھاوشێوەی تۆدا نیە لەوانەی کەوا شەیتان بەسەریاندا زاڵ بووەو داگیری کردوون جا شوێنی ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتوون وە قسەش دەکەن لەسەر خودا بێ ئەوەی بزان، وەبەڕاستیش زۆر لەتۆم بوری بەڵام ھیچ سودێک لەگەڵ تۆدا نیە، وە کۆت و بەندەکەم جار لەدوای جار لەسەر ھەڵگرت جا ھیچ سودێکی نەبوو بۆت وەھیچیش نەگۆڕا ! جا تۆی نەسیم عبدالھادی گەورە نازانی چۆن گفتوگۆو حیوار بکەی وە مەبەستت ئەوەیە ھەر لاپەڕەکان پڕ بکەیەوە بەقسەو کۆمەڵێک ئایەت کەوا ھیچ پەیوەندیەکی بە بابەتی حیوارو گفتوگۆکردنەکە نیە، وەدەتبینم کەوا تەنھا دەتەوێت ئەوانە سەرقاڵ بكەی كەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن بەو بەیان و ڕوونکردنەوانەی کەوا تەحەددا دەکەم شتێکی لێ تێگەیشتبی، جا نەسیم عبدالھادی چی دەوێت و مەبەستی چیە لەەوەی کەوا گفتوگۆی پێ دەکات؟ ئەوە ھیچ نیە بەڵکو مەبەستەکەت ئەوەیە چەند ئایەیەتێکمان بۆ کۆپی بکەی لێرەو لەوێ و قسەیەکمان بۆ بنوسی کەوا ھیچ سودێکی تێدا نابینرێت.

    وەئەی نەسیم ئێمە ئەم ماڵپەڕەمان ئامادەکردووە بۆ خاوەن عەقڵەکان و ئەوانەی کەوا بیردەکەنەوە وە بۆ زانایان و ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لەسەرجەم بەشەر بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەگەڵ مەھدی چاوەروانکراو، جا تۆش حیوارو گفتوگۆ بکە لەخاڵێکی حیوارو گفتوگۆ خاڵ بەخاڵ. وە سوێندیش دەخۆم بەخودای گەورە من ھیچ حیوارو گفتوگۆیەکت لەگەڵ نابینم تەنھا بەفیڕۆدانی کات و لەدەست دانی کاتی ئیمام مەھدی و بەسەرخەرەکان نەبێت.

    وەھەرچی ئەو (ابن عمر) ەیە کەوا
    ھەرگیز لێی ڕازی نابی، ئەوا ئەو ڕازی بوونی خوداو پێغەمبەرەکەی و مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسە وە جیھادو ھەوڵ و تێکۆشانەکەی جیھادکردن و تێکۆشانە لەگەڵ ئومەت بەھەموویەوە کەوا ئەوکەسەیە پشتی مەھدی چاوەڕوانکراوی گرت و لەماڵپەڕەکان سەری خست، وەسوێندیش دەخۆم بەخودای گەورە کەوا ھیچ بوارو مەودایەک بۆ بەراووردکردن نیە لەنێوان تۆو نێوان ابن عمر، جا ئایا دەبینی بوارو مەودایەک ھەبێت بۆ بەراووردکردن لەنێوان دڵۆپێک ئاو لە لایەکی دەریایەک، جا تۆ ھیچ شتێک نازانی لەکاتێکدا ئەو دەریایەکی فراوانە بەزانست، لەبەرئەوەی ئەو لەھەموو بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام ناصر محمد ەمانی تێدەگات کاتێک دەیخوێنێتەوە، تۆش ھیچ لێی تێناگەی بەڵکو مەبەستەکەت ئەوەیە کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەیەک بنوسی بەناوی نەسیم عبدالھادی گەورە، جا ئایا تۆ شێتی خۆ بەگەورەزانینت تێدا ھەیە بەناحەق؟

    وە لەسەریشتە ئەوە بزانی کەوا بەڕاستی خودا حوجەو بەڵگەکەی بەسەردا جێبەجێ کردی بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک، وەسوێندیش دەخۆم بە پەروەردگاری ھەموو جیھان بەوەی کەوا ئەگەر بێتو حەق بەڕاست دانەنێی ئەوا لەسزادراوان دەبی بەھەسارەی سزا جا بەلاوازترینی ئیمان و کەمترین شت ئەوەیە کەوا دواتر خودا سزات دەدات پێی بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی تۆ بەکوفرکردنی حەق وازت نەھێناوە لەلایەن پەروەردگارەکەتەوە بەڵکو دەتەوێت ڕێگای لێبگری بە ڕێگاگرتنێکی توند، خۆ ئەگەر وازت ھێنابوایە لە ڕێگاگرتن و بتوتبایە: پەنا دەگرم بەخودا لەوەی کەوا ڕێگا بگرم لەحەق، جا ئەگەر ناصر محمد یەمانیشت بەڕاست دانەنابووایە ئەوا بەلاوازترینی ئیمان دواتر خراپەی منت لەکۆڵ دەبوویەوە جا ئەگەر ئەو درۆزن بێت ئەوا درۆیەکە لەسەر خۆی دەکەوێت". جا دواتریش دەبووی بەیەکێک لەو خەڵکانەی کەوا کەمترین سزایان بەردەکەوێت، بەڵام تۆ خۆت خۆت لەناودەبەی وەڕێگا دەگری لەحەق تۆو ھۆزو دەستەکەت علم الجھاد، جا ھەموو جارێک کەوا ھەوڵمان داوە بەریت بکەین و دەڵێین بەڵکو تۆ کەسێک بی لەوانەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن کەچی خۆت نقوم دەکەی لەفیتنە، جا سوێند بەخودا ھیچ خێرێکت پێوە نیە بۆ خۆت، وەسوێند دەخۆم بەخودای گەورەی چاکەخوازی میھرەبان بەوەی کەوا دوعاو پاڕانەوەکەت وەکو ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاوە وەھەموو کردەوەکانیشت وەکو خۆڵه‌مێشێک وایه که له ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوودا به‌توندی لێی دابێت وەھەرگیزیش ناتوانی ئەوە بەدەست بھێنی کەوا کارت بۆی کردووە لەبەرئەوەی تۆ ڕێگا دەگری لە حەقی لای پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە جا ڕێگا دەگری و بەربەست دادەنێی لەبەرامبەر ئایەتەکانی خودا وە پیلان دەگێڕی لەدژی کتێبەکەی خودا، ئەوەش لەبەرئەوەی من بەیان و ڕوونکردنەوەکەم بۆ ھێناون لە خودی کتێبەکەی خودا پاشانیش تۆ ڕێگا دەگری لێی ئەی نەسیم کوڕی عبدالھادی گەورە، جا وا حساب بۆخۆت دەکەی کەوا تۆ ھیدایەتدراوی! لەکاتێکدا تۆ لەوکەسانەی کەوا ھەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا بەزایە چووەو واش حساب دەکەن کەوا ھیدایەت دراون. وە بەڕاستیش ئێمەت زۆر ئازاردا وە زۆریش سەرقاڵت کردین لە کاروبارەکەمان وە توڕەیی و خەشم و قینی خودات لەسەر خۆت ھێنایەجێ جا بەڕاستی من لە ئامۆژگاریکارانم بۆت و سوێندیش دەخۆم بەخودای گەورە بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ لەترسناکیەکی گەورەدای.

    وەئەی نەسیم من وات دەبینم کەوا تۆ لەوکەسانەی کەوا شەیتانەکان بەسەریاندا زاڵ بوون و داگیری کردوون جا شوێنی ھەواو ئارەزوویان کەوتوون بە بێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕۆشن و ڕوونکراوەوە، جا کێ یە ئەوکەسەی کەوا دواتر ڕزگارت دەکات لە سزا سەخت و توندەکەی خودا؟ وە من لەدەست تۆ شکایەتم دەبەمە لای خودا جا بەڕاستی تۆ زۆر سەرقاڵت کردم لە دەعوەو بانگەوازەکەم، وە منیش ڕێزو پایەم بۆ دانای وە وەڵامم دایەوەو بەندم لەسەر ھەڵگرتی و لێتم بوری، بەڵام بەداخ و ئەسەفەوە ھەروەکو ێاژەڵ ھیچ تێناگەی و عەقڵت بەکارناھێنی لەوەی کەواپێتی دەڵێم تەنھا وەکو ئەو کەسەی کەوا بانگ و ھاوار دەبیستێت . بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَثَل الَّذِينَ كَفَرُوا كَمَثَلِ الَّذِي يَنْعِقُ بِمَا لَا يَسْمَع إلَّا دُعَاءً وَنِدَاءً} صدق الله العظيم [البقرة:171].
    واتە/ وە نموونه‌ی ئەوانەی کەوا بێ باوه‌ڕبوون وه‌كو ئه‌و کەسە وایه‌ كه هاوار ده‌كات به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌یدا به‌ڵام تێی ناگه‌ن ته‌نها ئه‌وه‌یه كه گوێیان له بانگ و هات و هاوارێكه‌.

    جا تۆ تێناگەی لەوەی پێتی دەڵێم وەلەوەش کەوا حیوارو گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین وە بابەت و باسەکان تێکەڵ و پێکەڵ دەکەی وە ئەم ئایەتە لێرە دەنوسی و ئەەمویتر لەوێ لەکاتێکدا ئەم ئایەتە ھیچ پەیوەندیەکیشی بەبابەتەکەوە نیە بەھیچ شێوەیەک، وە مەبەستەکەشت ئەوەیە کەوا چەند ئایەتێک کۆپی بکەی تاوەکو بەیان و ڕوونکردنەوەیەکی پێ پڕ بکەیەوە پاشانیش زیادی بکەی بۆ ئەم قسە بەتاڵانەی کەوا ھیچ سودێکیان تێدا نیە. وە بەیان و ڕوونکردنەوەکەی سەرەوەت و سەرجەم بەیان و ڕوونکردنەوەکانی تریشت ھەمووی شاھێدن لەسەر ئەوە بەوەی کەوا ھیچ ئومێدو سودێکی چاوەڕوانکراو لە نەسیم کوڕی عبدالھادی گەورە لەڕوانگەی خۆیەوە ناکرێت لەکاتێکدا ھیچیش نیە. وەمنیش ناچارم بەندت بکەم، جا ئایا دەزانی لەبەرچی؟ ئەوە لەبەرئەوەی سوێند بەخودای گەورە من ھیچ ئومێدێکت تێدا نابینم ھەتا تەنانەت ئەگەر ھەزار ساڵیش حیوارو گفتوگۆم لەگەڵ کردی جا ئایا دەزانی ئەوە لەبەرچی؟ لەبەرئەوەی تۆ تێناگەی و عەقڵت بەکارناھێنی بەڵکو گومڕابووی لەڕێگای ڕاست و ڕێگات وون کردووە ھەروەکو ئاژەڵ، ھەرچەندە کەوا حوجەو بەڵگەشم بەسەردا جێبەجێکردی کەوا دواتر کەسانی تر ھەموویان لێی تێدەگەن تەنھا نەسیم عبدالھادی نەبێت کەوا دەیخوێنێتەوەو بەڵام ھیچی لێ تێناگات، پاشانیش بەیان و ڕوەنکردنەوەیەکمان بۆ دەنوسێت کەوا لەدەرەوەی حیوارو گفتوگۆکەیە بەسەرو بنیەوە جا بەڕاستی سنورەکەی خۆتت تێپەڕاند ئەی نەسیم عبدالھادی گەورە لەبەرئەوەی تۆ گەمژەی بە مەوداو سنورێکی دوور، وە ھەرچی زانستی شەیتانی نەفرەتلێکراوە (علم الجھاد) ئەوا ئەو زیرەکە بەڵام زیرەکیەکەی زیرەکی شەیتانی نەفرەت لێکراوە، وە شاھێدیش دەدەم بەوەی کەوا علم الجھاد لەوکەسانە نیە کەوا ھەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا بەزایە جووەو لەکاتێکیشدا واحساب دەکەن چاکترین کاروکردەوە ئەنجام دەدەن، نەخێر بەڵکو ھەمان ئەوەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت کەوا بەسەر ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراو جێ بەجێ بووە، جا ئیبلیس زیرەکە بەڵام زیرەکیەکەی لەدژی حەق بەکاردەھێنێت بۆ کوژاندنەوەی نوری خودا، جا خودا بە زیرەکیەکەی بەھیلاکی بردووە تا لەناودۆزەخدا زیاترو زیاتر نقومی بکات، لەعنەتی خوداش لەسەر ئەوانەی کەوا ڕقیان لەوە دەبێتەوە کەوا خودا دایبەزاندووە وەئەگەر ڕێگای حەق ببینن نایگرنە بەر وە بەئیمانەوە خۆیان دەردەخەن و کوفر و پیلانەکەشیان لەدژی خوداو ئەولیاو یاوەرەکانی دەشارنەوە، جا خودا سەرقاڵیان دەكات بە چەند دەردرێک کەوا توشی جەستەکانیان دەبێت تاکو جێگاکانیان جێنەھێڵن ھەتا ئەوکاتەی تۆبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆلای خودا بە تەواوی یان دەمرن و لەناودەچن لەسەر جێگاکانیان لەکاتێکیشدا موجریم و تاوانکارن، جا چەندە بوختانیان ھەڵبەست لەسەرمان لە ماڵپەڕی فیقھی ئیسلامی بە کۆمەڵێک بەیان و ڕوونکردنەوە کەوا نەشمان نوسیوە! جا وەیل بۆیان لەوەی کەوا دەستەکانیان نوسیویەتی وە وەیل بۆیان لەوەی کەوا ھەڵیدەبەستن لەسەرمان بەناحەق بە درۆو بوختان کردنی گەورە، دواتریش بەندت دەکەین لەبەرئەوەی ئێمە نامانەوێت گوێمان لە وەڵامەکەت بێت لەبەرئەوەی ھیچ خێرێک لە بەیان و ڕوونکردنەوەکەتدا نیە ئەی نەسیم وە ھیدایەت و ڕێنمایش ناکات بۆ ڕێگای ڕاست؛ وە ھەرگیزیش ئەوکەسەی کەوا بەدوایدا دەگەڕێت ھیچ سودێکی لێ نابینێت یان تێی ناگات، جا ھیچ خێرێکی تێدا نیە بەڵکو بەفیڕۆدانی کاتە، جا ھیچ خێرێک لەو گەلەدا نیە کەوا شەێتانە جن و ئینسانەکان بەسەریاندا زاڵ بوون و داگیری کردوون، ئەوانە ئشایستەترن بە ئاگری دۆزەخ تا تێیدا ببرژێن.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــ

  9. افتراضي

    - 29 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    02 - 05 - 1430 ک
    27 - 04 - 2009 مـ
    01:10 بەیانی
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=51402
    ـــــــــــــــــــ

    پشتھەڵبکەن لەنەسیم کوڕی عبدالھادی مادام بەندکراوە جا قسەی لەگەڵ مەکەن و مەیدوێنن..

    پشتھەڵبکەن لەنەسیم کوڕی عبدالھادی مادام بەندکراوە جا قسەی لەگەڵ مەکەن و مەیدوێنن، وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله رب العالمين..

    براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــ

  10. افتراضي

    -30-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    06 - 11 - 1430 ک
    25 - 10 - 2009 مـ
    05:34 بەیانی
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=51404
    ـــــــــــــــــــــ

    وەڵامی مەھدی بۆ بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: { أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ } صدق الله العظيم ..


    ئیمامە خۆشەویستەکەمان سەلام و ڕەحمەت وبەرەکەتی خوداتان لەسەربێت تکا دەکەم لە ئیمامە خۆشەویستەکەمان کەوا تەفسیری ئەم ئایەتە پیرۆزە بکات جا ئایا شەیتان بەڕاستی شتی ھاویشتۆتە سەر پێغەمبەر
    بسم الله الرحمن الرحيم ..وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ وَلَا نبيّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّى أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آَيَاتِهِ صدق الله العظيم.
    خوداش پاداشتتان بداتەوە ئەی ئیمام
    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسَلين والحمدُ للهِ ربّ العالمين ..

    برایەکەم کوراک سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی خوداتان لەسەربێت سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر ھەموو بەندە چاکەکارەکانی خودا لەسەرەتاوە تا دواھەمینیان وەلە جیھانی ئاسمانەکان تاکو ڕۆژی دوایی، جا پێشتر فەتوامان دا بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ ئەم ئایەتە جا بەڵگەکەمان ھێنا لە محکەمی قورئان جا وەڵامەکەت بۆ وەردەگرم لەو بەیان و ڕوونکردنەوەی پێشترمان کەوا بەم شێوەیە:

    ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوە ئیماندارەکان بەقورئانی گەورە وورد ببنەوە لەم فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنسَخُ اللَّـهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّـهُ آيَاتِهِ ۗ وَاللَّـهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [الحج].
    واتە/ پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکی په‌یامدار بەکتێب و پێغەمبەری بێ کتێبمان ڕه‌وانه نه‌کردووه سەرەتا ئاواتی نه‌خواستبێت (بەوەی خودا ھیدایەتی بدات جا لەدوای ئەوەی خودا ھیدایەتیداوە وای زانیوە جارێکی تر قەت گومڕا نابێتەوە بەڵام خودا ویستویەتی وانەیەکی پێبدات تا بزانێت ھیدایەت و دڵی ئینسان بەدەست خودایە نەک بەدەست خۆی) جا شه‌یتان شتی نابه‌جێی فڕێداوەتە ناو ئاواته‌ی‌ پاشان خوایش فریای که‌وتووه جا ئه‌وه‌ی شه‌یتان فڕێی داوه‌ته ناو ئاواته‌که‌یه‌وه‌ وێنەی گرتۆتەوە‌ لە (کتێبی کردەوەکانی) له‌وه‌ودوا خوای گه‌وره ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی چه‌سپاو دامه‌زراو کردووه‌و بۆی و ڕوونیکردۆتەوە خوداش خۆی زاناو دانایه‌.

    ئێستاش بۆ بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق لەکاتێکدا ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ شتێک نەڵێم لەسەرخودا بە بەیان و ڕوونکردنەوە جگە لەحەق نەبێت، وەلەم ئایەتەدا خودافێرتان دەکات بەوەی کەوا نێردراوو پێغەمبەرەکانی ھیدایەت نەداوە ھەتا ئەواکاتەی کەوا گەڕاون بەدوای حەق و ڕاستیدابەھەوڵ وکۆشش کردن و ئیجتیھادی فکری جا ئاواتەخوازو تەمەننایان کردووە بەوەی کەوا شوێنی ڕێگای حەق بکەون جا لەپاش ئەوە خوداش ھیدایەتی داون بۆ حەق و ھەڵیبژاردوون و تایبەتی کردوون بە نەفسی خۆی وە ڕەوانەی کردوون بۆ لای خەڵکی بەپێغەمبەر لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە، جا لەپاش ئەوە شەیتان شک و گومانێکی فڕێداوەتە خۆزگەو ئاواتەکەیان لەدوای ھاتنەجێی، جا لەپاش ئەوە خوداش ئایەت ونیشانەکەی (لەوەی شک و گومانی لێی ھەبووە) بۆ ڕوون کردوونەتەوە جا لەپاش ئەوە خودا بەئایەت ونیشانەکەی دڵەکانینی پاک وخاوێن کردۆتەوە بەتەواوی.

    جا با لەپێغەمبەری خودا ئیبراھیمەوە دەست پێ بکەین عليه الصلاة والسلام وآله وسلّم؛ ئەوکەسەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕا کەوا قەناعەتی بە پەرستنی بتەکان نەبوو وە وای دەبینین بەوەی کەوا نەسود دەگەیەنن نە زیان جا لەپاش ئەوە بیری کردەوە لە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ آزَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا آلِهَةً ۖ إِنِّي أَرَاكَ وَقَوْمَكَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٧٤﴾ وَكَذَٰلِكَ نُرِي إِبْرَاهِيمَ مَلَكُوتَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلِيَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِينَ ﴿٧٥﴾ فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ رَأَىٰ كَوْكَبًا ۖ قَالَ هَـٰذَا رَبِّي ۖ فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَا أُحِبُّ الْآفِلِينَ ﴿٧٦﴾ فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ هَـٰذَا رَبِّي ۖ فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ ﴿٧٧﴾ فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ هَـٰذَا رَبِّي هَـٰذَا أَكْبَرُ ۖ فَلَمَّا أَفَلَتْ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿٧٨﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
    واتە/ ئینجا کاتێک شه‌و باڵی کێشا به‌سه‌ر ئیبراهیمدا ئه‌ستێره‌یه‌کی (گه‌شی گه‌وره‌ی)بینی بۆیه وتی ئه‌مه په‌روه‌ردگارمه‌ کاتێک ئه‌ستێره‌که‌ی لێ ئاوا بوو وتی من شتی له‌به‌رچاو ون بووم خۆش ناوێت و نایپه‌رستم (٧٦) ئینجا کاتێک مانگی بینی هه‌ڵهات وتی ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه‌ کاتێک ئه‌ویش ئاوا بوو وتی سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تم نه‌دات‌ ئه‌وه بێگومان له ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکاندا ده‌بم (٧٧) جا کاتێک خۆری بینی هه‌ڵهات، وتی ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه‌ ئه‌مه گه‌وره‌تریشه کاتێک ئه‌ویش ئاوابوو وتی ئه‌ی قەومەکەم.به‌ڕاستی من به‌ریم له‌و شتانه‌ی ئێوه کردووتانه به‌هاوه‌ڵ و شه‌ریک (بۆ په‌روه‌ردگار) (٧٨).

    وەئەی گەلی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان ئەوانەی کەوا وورد دەبنەوە لە کتێبەکەی خودا، لەقسەکەی ئیبراھیم ووردببنەوە: {قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ وتی سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تم نه‌دات‌ ئه‌وه بێگومان له ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکاندا ده‌بم.

    جا ئەوە بریتی یە لە ئاتخواستن و تەمەنناکە بۆ شوێنکەوتنی حەق وەجگە لەحەقیش ھیچی تری ناوێت جا ئەوە بەیان و ڕوونکردنەوەی بەشی یەکەمی ئەو ئایەتەیە کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ} صدق الله العظيم [الحج:52].
    واتە/ پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکی په‌یامدار بەکتێب و پێغەمبەری بێ کتێبمان ڕه‌وانه نه‌کردووه سەرەتا ئاواتی نه‌خواستبێت (بەوەی خودا ھیدایەتی بدات).

    جا لەپاش ئەوە خودای حەق ھیدایەتی دەدات بۆ حەق، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا} صدق الله العظيم [العنكبوت:69].
    واتە/ وەئه‌وانەی له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه‌ سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه ھیدایەت و ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان بێگومان خوای په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاکه‌کارانه‌.

    جا لەپاش ئەوە دێینە سەر بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ}.
    واتە/ (جا لەدوای ئەوەی خودا ھیدایەتیداوە وای زانیوە جارێکی تر قەت گومڕا نابێتەوە بەڵام خودا ویستویەتی وانەیەکی پێبدات تا بزانێت ھیدایەت و دڵی ئینسان بەدەست خودایە نەک بەدەست خۆی) جا شه‌یتان شتی نابه‌جێی فڕێداوەتە ناو خۆزگەو ئاواته‌کەی.

    ئەوە لەدوای ئەوەدێت کەوا خودا ھیدایەتی داوە بۆ حەق و تایبەتی کردووە بە نەفسی خۆی وە ڕەوانەی کردووە بۆ لای خەڵکی بە پێغەمبەر ھەتا ئەوکاتەی کەوا خودا زانی بەوەی کەوا پێغەمبەرەکەی بیروباوەڕێکی لەناخدا بۆ دروستبووە بەوەی پێی وایە تازە ھەرگیزاو ھەرگیز بۆ ھەمیشە شک و گومانی بۆ دروست نابێت لەو حەقەی کەوا خودا فێری کردووە جا لەبیری کردوە بەوەی کەوا دڵەکەی بەدەستی پەروەردگارەکەیەتی ھەرچۆنێکی بوێت ئاوەھا لایدەدات و دەیگۆڕێت وە لەبیری کردووە بەوەی کەوا خودا نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت، وە خوداش ویستوویەتی کەوا دەرس و وانەیەکیان فێربکات دەربارەی عەقیدەو بیروباوەڕی زانستی ھیدایەت، جا لەپاش ئەوە شەیتان لەنەفسیدا شک و گومانێکی دەربارەی حەق فڕێداوەتە ناخ و نەفسیەوە دەربارەی ئەو حەقەی کەوا خەڵکی بانگ کردووە بۆ لای، جا لەپاش ئەوە خوداش ئایەت و نیشانەکەی بۆ دەرخستووە جا ڕوونی کردۆتەوە بۆی جا ئەویش زانیویەتی کەوا لەسەر حەقێکی ئاشکرادایە وە خودا دڵەکەی پاک کردۆتەوە لەشک و گومان و دووڵیەکە بەتەواوی.

    ئێستاش دێینە سەر بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ} صدق الله العظيم.
    واتە/ (جا لەدوای ئەوەی خودا ھیدایەتیداوە وای زانیوە جارێکی تر قەت گومڕا نابێتەوە بەڵام خودا ویستویەتی وانەیەکی پێبدات تا بزانێت ھیدایەت و دڵی ئینسان بەدەست خودایە نەک بەدەست خۆی) جا شه‌یتان شتی نابه‌جێی فڕێداوەتە ناو خۆزگەو ئاواته‌کەی.

    ئەوە بەومانایەی کەوا شەیتان شک و گومانێکی فڕێداوەتە ناو خۆزگەو ئاواتەکەی لەدوای ئەوەی خۆزگەو ئاواتەکەی ھاتۆتە جێ و خودا ھیدایەتی داوە بۆ حەق، جا دەگەڕێینەوە بۆ چیرۆک و گێڕانەوەکەی پێغەمبەری خودا ئیبراھیم، جا ئایا ئەوەی لێ ڕوودا لەدوای ئەوەی کەوا ھەوڵ و کۆششی کرد بە ھەوڵ دان و ئیجتیھادێکی فکری و گەڕا بەدوای حەقدا جا خوداش ھیدایەتیدا بۆ لای خۆی و تایبەتی کرد بە نەفسی خۆی و کردی بەئیمام و پێغەمبەری خودا بۆ لایان جا وای لێھات کەوا بانگەوازیان بکات بۆ حەق؟ جا لەپاش ئەوە شەیتان شک و گومانێکی فڕێداوەتە ناو ئاوات و خۆزگەکەیەوە پاشان خوداش ئایەت و نیشانەکانی خۆی بۆ دەرخستووەو دڵەکەی پاک و خاوێن کردۆتەوە لەوەی کەوا شەیتان خستبوویە دڵەکەی، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِي الْمَوْتَىٰ ۖ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن ۖ قَالَ بَلَىٰ وَلَـٰكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِي ۖ قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِّنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍ مِّنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا ۚ وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّـهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٢٦٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ کاتێک ئیبراهیم وتی په‌روه‌ردگارا نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه‌؟ خوا فه‌رمووی: ئایا باوه‌ڕت نه‌هێناوه‌؟ ئیبراهیم وتی به‌ڵێ (باوه‌ڕم هه‌یه‌) به‌ڵام تا دڵم ئارام بگرێت خوا فه‌رمووی جا که‌واته چوار باڵنده بهێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده‌و دوایی هه‌ر چواریان سه‌ربڕه‌و گۆشت و په‌ڕ و خوێنیان تێکه‌ڵ بکه‌ ئه‌وسا له‌سه‌ر لوتکه‌ی هه‌ر شاخێک هه‌ندێک له‌و تێکه‌ڵه‌یه دابنێ پاشان بانگیان بکه‌ به‌گورجی و به‌په‌له هه‌موویان دێنه‌وه بۆ لات و چاک بزانه و دڵنیابه به‌ڕاستی خوا باڵادەست و کار به‌جێ یه‌.

    جا لەپاش ئەوە دێینە سەر پێغەمبەری خودا موسا عليه الصلاة والسلام؛ کەوا کەسێک بوو بەدوای حەقدا دەگەڕاو جگە لەحەق ھیچی تری نەدەویست وە ئینتیمای بۆ دەستەو تایەفەیەک ھەبوو لەوانەی کەوا لەسەر دینی پێغەمبەری خودا یوسف بوون کەوا خودا ڕەوانەی کرد بە بەڵگەی ڕوون وئاشکرا بۆ ئالی فیرعەون بەڵام ئەوان دینەکەیان پارچە پارچە کردبوو بۆ چەندین بەشی جیاجیا وە جیاوازو ناکۆکیش ببوون لەبارەی بەڵگە ڕوون و ئاشکراکان، جا پێغەمبەری خودا موسا ئینتیمای بۆ یەکێک لەو دەستەو تایەفە ھەبوو جا یەکێکیان ھانی داو ئەویش نەفسێکی بەناحەق کوشت، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَدَخَلَ الْمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفْلَةٍ مِّنْ أَهْلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيْنِ يَقْتَتِلَانِ هَـٰذَا مِن شِيعَتِهِ وَهَـٰذَا مِنْ عَدُوِّهِ ۖ فَاسْتَغَاثَهُ الَّذِي مِن شِيعَتِهِ عَلَى الَّذِي مِنْ عَدُوِّهِ فَوَكَزَهُ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيْهِ ۖ قَالَ هَـٰذَا مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ ۖ إِنَّهُ عَدُوٌّ مُّضِلٌّ مُّبِينٌ ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم [القصص].
    واتە/ وە (موسا) له‌كاتی غه‌فڵه‌تی خه‌ڵكی شاردا خۆی كرد به شه‌قام و بازاردا، بینی دوو پیاو شه‌ڕ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌یان له دەستەو تایفه‌ی خۆیه‌تی و ئه‌مه‌شیان له ده‌سته‌ی دوژمنه‌كه‌یه‌تی (سه‌ربازی فیرعه‌ونه‌) ئه‌وه‌ی لەدەستەی خۆی بوو موسای بینی هاواری لێكرد كه فریای بكه‌وێت و زاڵی بكات به سه‌ر دوژمنه‌كه‌یدا، موساش به‌په‌له چوو به‌ده‌میه‌وه بەعاساکەی بۆكزه‌كی ماڵی به كابرای دوژمنیداو كوشتی موسا په‌شیمان بۆوه له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی ئه‌م كاره شه‌یتان پێی کردم به ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی گومڕاو ئاشكرایه.

    جا لەپاش ئەوە ڕووداوەکە بۆ ڕۆژی دووبارە بوویەوە، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَأَصْبَحَ فِي الْمَدِينَةِ خَائِفًا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا الَّذِي اسْتَنصَرَهُ بِالْأَمْسِ يَسْتَصْرِخُهُ ۚ قَالَ لَهُ مُوسَىٰ إِنَّكَ لَغَوِيٌّ مُّبِينٌ ﴿١٨﴾ فَلَمَّا أَنْ أَرَادَ أَن يَبْطِشَ بِالَّذِي هُوَ عَدُوٌّ لَّهُمَا قَالَ يَا مُوسَىٰ أَتُرِيدُ أَن تَقْتُلَنِي كَمَا قَتَلْتَ نَفْسًا بِالْأَمْسِ ۖ إِن تُرِيدُ إِلَّا أَن تَكُونَ جَبَّارًا فِي الْأَرْضِ وَمَا تُرِيدُ أَن تَكُونَ مِنَ الْمُصْلِحِينَ ﴿١٩﴾ وَجَاءَ رَجُلٌ مِّنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ يَسْعَىٰ قَالَ يَا مُوسَىٰ إِنَّ الْمَلَأَ يَأْتَمِرُونَ بِكَ لِيَقْتُلُوكَ فَاخْرُجْ إِنِّي لَكَ مِنَ النَّاصِحِينَ ﴿٢٠﴾} صدق الله العظيم [القصص].
    واتە/ به‌هۆی ئه‌وه‌وە ترس و بیم دایگرت و به‌شاردا ده‌سوڕایه‌وه و چاودێری ده‌كرد كوتوپر كابرای كه دوێنێ فریای كه‌وت هاواری لێكرد فریام بكه‌وه! موساش پێی وت به‌ڕاستی تۆ كابرایه‌كی شه‌ره‌نگێزو گێچه‌ڵ گێڕی ئاشكرایت (18) كاتێک موسا ویستی هێرش بكاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوژمی هه‌ردووكیانه وتی ئه‌ی موسا ده‌ته‌وێت منیش بكوژیت وه‌ک ئه‌و كه‌سه‌ی دوێنێ كوشتت دیاره تۆ هه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته زۆردار له زه‌ویدا ناته‌وێت بچیته ڕێزی ئه‌و كه‌سانه‌وه كه چاكه‌كارن (19) وە له‌وپه‌ڕی شاره‌وه پیاوێک به په‌له هات و وتی ئه‌ی موسا به‌ڕاستی دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون دانیشتوون و نه‌خشه ده‌كێشن تا بتكوژن، تا زووه ده‌رچۆ و ئێره به‌جێ بهێڵه‌ بێگومان من له دڵسۆزانم بۆ تۆ (20).

    جا لەپاش ئەوە موسا ڕایکرد لەکاتێکدا ئازاری دەچەشت لەوەی کەوا ڕوویداو وتی: {رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي فَغَفَرَ لَهُ ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ} [القصص:16].
    واتە/ وتی په‌روه‌ردگاره من به‌ڕاستی سته‌مم له خۆم كرد كاتێک ئه‌و كابرایه‌م كوشت، لێم ببووره و بمبه‌خشه‌ جا خوای میهره‌بانیش لێی خۆشبوو، بێگومان ئه‌و زاتێكی زۆر لێخۆشبوو میهره‌بانه.

    جا لەپاش ئەوە بڕیاری دا ڕابکات لەدەست ئالی فیرعەون وەبەھەمان شێوە خۆی لەو دەستەیەی دابماڵێت کەوا ئینتیمای ھەبوو بۆی و ھۆکاری کوشتنی نەفسەکە بوون بەناحەق وە بینی کەوا بەڕاستی لە گومڕایانەو ھێشتا ھیدایەت نەدراوە بۆ حەق، جا بڕیاری ھەڵھاتنی دا لەدەست ئالی فیرعەون و کۆچی کرد بەرەو لای پەروەردگارەکەی تا ھیدایەتی بدات بۆ ڕیگای حەق، خوداش ھەڵیبژاردو تایبەتی کرد بەنەفسی خۆی وە ڕەوانەی کرد بە پێغەمبەرێتی بۆلای فیرعەون جا فیرعەون ئەوەی پێ وت، کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قَالَ أَلَمْ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدًا وَلَبِثْتَ فِينَا مِنْ عُمُرِكَ سِنِينَ ﴿١٨﴾ وَفَعَلْتَ فَعْلَتَكَ الَّتِي فَعَلْتَ وَأَنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ ﴿١٩﴾ قَالَ فَعَلْتُهَا إِذًا وَأَنَا مِنَ الضَّالِّينَ ﴿٢٠﴾ فَفَرَرْتُ مِنكُمْ لَمَّا خِفْتُكُمْ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكْمًا وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿٢١﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].
    واتە/ کاتێک موسا و هاروون په‌یامی خوایان گه‌یاند فیرعه‌ون به موسای وت ئایا ئێمه به منداڵی به خێومان نه‌کردیت؟ چه‌نده‌ها ساڵی ته‌مه‌نت له‌ناوماندا نه‌برده‌سه‌ر؟ (18) ئه‌وه‌شت کرد که کردت (مه‌به‌ستی لەکوشتنی کەسەیە) دیاره که تۆ له ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دایت که بێباوەڕن (19) موسا وتی ئه‌و کاته ئه‌وه‌مکرد، له گومڕایان بووم (20) ئینجا ئه‌وه بوو له ده‌ست ئێوه هه‌ڵاتم کاتێک ترسام ، ئیتر په‌روه‌ردگارم دانایی پێبه‌خشیووم و کردوومی به یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران (21).

    وەمانای ئەوەی کەوا موسا وتی: {قَالَ فَعَلْتُهَا إِذًا وَأَنَا مِنَ الضَّالِّينَ ﴿٢٠﴾ فَفَرَرْتُ مِنكُمْ لَمَّا خِفْتُكُمْ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكْمًا وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿٢١﴾} صدق الله العظيم.
    واتە/ موسا وتی ئه‌و کاته ئه‌وه‌مکرد، له گومڕایان بووم (20) ئینجا ئه‌وه بوو له ده‌ست ئێوه هه‌ڵاتم کاتێک ترسام ، ئیتر په‌روه‌ردگارم دانایی پێبه‌خشیووم و کردوومی به یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران (21).

    ئەوە بەومانایەی کەوا ئەو لە گومڕایان بوو دەربارەی ڕێگای حەق؛ بەو مانایەی کەوا ئەو گومانی دەبرد بەوەی لەسەر حەق بێت جا بۆی ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا ھێشتا گومڕایە دەربارەی حەق، جا ئەو واگومانی دەبرد بەوەی ئەم دەستەو تایەفەیە لەسەر حەق بن، ھەتا ئەوکاتەی کەوا ھەڵھات و کۆچی کرد لەپێناوی خودا خوداش ھەڵیبژاردو تایبەتی کرد بە نەفسی خۆی و ڕەوانەی کرد بۆ لای فیرعەون بەپێغەمبەرێتی لەدوای گەڕانەوەکەی لە مەدیەن، وەلەدوای ئەوەی کەوا خودا ھەڵیبژارد و تایبەتی کرد بە نەفسی خۆی و ڕەوانەی کرد بۆ لای فیرعەون بە پێغەمبەرێتی لێرەدا موسا بیروباوەڕی بۆ دروستبوو بەوەی کەوا تازە ھەرگیز شک و گومانی نابێت بۆ ھەمیشە دەربارەی ئەو حەقەی کەوا خودا ھیدایەتیداوە بۆلای وە پشتگیریشی کردووە بە دوو ئایەت و نیشانە لەلایەن خۆیەوە، جا موسا ئەو بیروباوەڕەی بۆ دروست بوو بەوەی کەوا تازە ھیچ شتێک توشی فیتنەی ناکات لەو حەقەی کەوا زابیویەتی لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە لێرەدا خودا ویستی کەوا دەرس و وانەیەک فێری موسا بکات دەربارەی عەقیدەو بیروباوەڕی زانستی ھیدایەت، جا شەیتان شک و گومانێکی خستە ئاوات و خۆزگەکەیەوە لەوساتەی کەوا ساحیرەکان عەساو پەت و گوریس و دارو چێوه‌کانیان وا ده‌هێنرایه به‌رچاوی به‌هۆی جادوویانه‌وه‌ کەوا به‌خێرایی ده‌ڕوات جا موسا هه‌ستی کرد به ترسێک له دڵ و ده‌روونیدا، وە عەقیدەو بیروباوەڕە حەق توشی لەرزین ھات لەدڵی موسادا لەدوای ئەوەی کەوا خودا ھیدایەتیدابوو بۆ لای جا لەپاش ئەوە خودا ئایەت و نیشانەکانی خۆی بۆ دەرخست و بۆی چەسپاندو وەحی بۆ کرد بەوەی کەوا عەساکەی فڕێ بدات جا دەبینێت بەوەی کەوا ئەوان ھەڵیان بەستووە (بەفێڵ کردن لەچاوی خەڵکی) ھەمووی قوت دەدات، جا یەقین و دڵنیاییەکە گەڕایەوە بۆ دڵەکەی موساو خودا ئایەت و نیشانەکانی بۆ دەرخست جا ڕوون بوویەوە بۆی کەوا بەڕاستی ئەو لەسەر حەقی ئاشکرایە، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {قَالَ بَلْ أَلْقُوا ۖ فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِن سِحْرِهِمْ أَنَّهَا تَسْعَىٰ ﴿٦٦﴾ فَأَوْجَسَ فِي نَفْسِهِ خِيفَةً مُّوسَىٰ ﴿٦٧﴾ قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنتَ الْأَعْلَىٰ ﴿٦٨﴾ وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوا ۖ إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ ۖ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَىٰ ﴿٦٩﴾ فَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سُجَّدًا قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ هَارُونَ وَمُوسَىٰ ﴿٧٠﴾} صدق الله العظيم [طه].
    واتە/ موسا وتی نه‌خێر؛ ئێوه له پێشدا ده‌ست پێ بکه‌ن جا هه‌ر ده‌ستیان پێکرد په‌ت و گوریس و دارو چێوه‌کانیان وا ده‌هێنرایه به‌رچاوی به‌هۆی جادوویانه‌وه‌ بێگومان به‌خێرایی ده‌ڕوات (66) ئه‌وسا موسا هه‌ستی کرد به ترسێک له دڵ و ده‌روونیدا (67) (ئێمه‌ش نیگامان بۆ کرد) وتمان مه‌ترسه و دڵنیابه چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ به‌رزو سه‌رکه‌توویت (68) ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی ڕاستتدایه (واته عساکه‌ت)فڕێی بده‌ هه‌رچی ئه‌وان کردوویانه ده‌یماشێته‌وه و قووتی ده‌دات چونکه بێگومان ئه‌وه‌ی کردوویانه ته‌نها فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی جادووگه‌ره‌ جادووگه‌ریش بۆ هه‌ر کوێ بچێت و هه‌رچی بکات سه‌رکه‌توو نابێت (69) ئه‌وسا ئیتر جادووگه‌ران خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ خوا (ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت) وتیان ئیتر ئێمه باوه‌ڕێکی به‌تینمان هێناوه به‌په‌روه‌ردگاری هاروون و موسا (70).

    وە ئەو شک و گومانەی کەوا شەیتان خستیە ئاوات و خۆزگەکەی موسا لەدوای ئەوەبوو کەوا خودا ھیدایەتی دابوو بۆ حەق و تایبەتی کردبوو بە نەفسی خۆی و ڕەوانەی کردبوو بۆ لای فیرعەون بە پێغەمبەرێتی لەدوای دەعوەو بانگەوازکردن جا شەیتان شک و گومانێکی فڕێدایە ناو ئاوات و خۆزگەکەیەوە پاشانیش خودا ئایەت و نیشانەکانی خۆی بۆ دەەرخست، ھەرلەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {فَأَوْجَسَ فِي نَفْسِهِ خِيفَةً مُّوسَىٰ ﴿٦٧﴾ قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنتَ الْأَعْلَىٰ ﴿٦٨﴾ وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوا ۖ إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ ۖ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَىٰ ﴿٦٩﴾ فَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سُجَّدًا قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ هَارُونَ وَمُوسَىٰ ﴿٧٠﴾} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌وسا موسا هه‌ستی کرد به ترسێک له دڵ و ده‌روونیدا (67) (ئێمه‌ش نیگامان بۆ کرد) وتمان مه‌ترسه و دڵنیابه چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ به‌رزو سه‌رکه‌توویت (68) ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی ڕاستتدایه (واته عساکه‌ت)فڕێی بده‌ هه‌رچی ئه‌وان کردوویانه ده‌یماشێته‌وه و قووتی ده‌دات چونکه بێگومان ئه‌وه‌ی کردوویانه ته‌نها فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی جادووگه‌ره‌ جادووگه‌ریش بۆ هه‌ر کوێ بچێت و هه‌رچی بکات سه‌رکه‌توو نابێت (69) ئه‌وسا ئیتر جادووگه‌ران خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ خوا (ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت) وتیان ئیتر ئێمه باوه‌ڕێکی به‌تینمان هێناوه به‌په‌روه‌ردگاری هاروون و موسا (70).

    وەلەپاش ئەوە دێینە سەر پێغەمبەری خودا عوزەیری ئیماندار کەوا بەلای ئاوەدانیەکدا تێپەڕبوو کەوا خانووەکانی داتەپیوو ڕوخابوون بەسەریەکدا جا شەیتان شک و گومانێکی خستە ئاوات و خۆزگەکەی لەدوای ئەوەی خودا ھیدایەتی دابوو بۆ حەق و وتی: چۆن خودا ئەھلی ئەم ئاوەدانیە زیندوو دەکاتەوە لەدوای مردنەکەیان؟ جا لەپاش ئەوە خودا سەد ساڵ مراندی بەخۆی و گوێدرێژەکەیەوە پاشان زیندووی کردەوە تا خودا ئایەت و نیشانەکانی خۆی بۆ دەربخات و چەسپاوی بکات جا نیشانیدا کەوا چۆن ئەوە دەکات جا ئەوی زیندووکردەوەو پاشانیش گوێدرێژەکەی زیندووکردەوە لەکاتێکدا سەیری دەکرد وەفەرمووی سەیری ئێسکەکەی بکە چۆن بەگۆشت دایدەپۆشین جا کە ئەوەی بۆ ڕوونبوویەوە عوزەیر وتی ئێستا دەزانم کەوا خودا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَىٰ قَرْيَةٍ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحْيِي هَـٰذِهِ اللَّـهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ۖ فَأَمَاتَهُ اللَّـهُ مِائَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ ۖ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ۖ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ۖ قَالَ بَل لَّبِثْتَ مِائَةَ عَامٍ فَانظُرْ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ۖ وَانظُرْ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ آيَةً لِّلنَّاسِ ۖ وَانظُرْ إِلَى الْعِظَامِ كَيْفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًا ۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿٢٥٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ یاخود وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی تێپه‌ڕی به‌لای شارۆچکه‌یه‌کدا که هه‌موو خانووه‌کانی به‌سه‌ر سه‌قفه‌کانیدا ته‌پی بوون له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی ئاخۆ خوای گه‌وره چۆن خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه دوای مردنیان زیندوو ده‌کاته‌وه‌؟ یه‌کسه‌ر خوای گه‌وره سه‌د ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کرده‌وه و پێی فه‌رموو: چه‌ند مایته‌وه‌؟ وتی ڕۆژێک یان که‌متر له ڕۆژێک ماومه‌ته‌وه‌، (خوا) فه‌رمووی نه‌خێر ئه‌وه سه‌د ساڵت پێچووه‌ جا ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌که‌ت بکه (له‌و ماوه درێژه‌دا) نه‌گۆڕاوه و تێک نه‌چووه‌ ته‌ماشای گوێدرێژه‌که‌شت بکه‌ (بۆیه ئه‌مه‌مانکرد) تا به‌م به‌سه‌رهاته بتکه‌ینه موعجیزه بۆ خه‌ڵکی، جا سه‌یری ئێسکه‌کانی (گوێدرێژه‌که‌ت بکه‌) چۆن به‌رزیان ده‌که‌ینه‌وه و به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستین و پاشان به‌گۆشت دایانده‌پۆشین کاتێک بینی و بۆی ده‌رکه‌وت وتی چاک ده‌زانم و دڵنیام به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

    جا لەپاش ئەوە دێینە سەر دواھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد پێغەمبەری خودا - صلّى الله عليه و آله وسلّم -لەدوای ئەوەی کەوا خودا بینی سەری لێشێواوە جا دەگەڕێت بەدوای حەق و ڕاستیداو نەیدەزانی کامیان لەسەر حەقن تا شوێنی بکەوێت، ئایا گەلەکەی خۆی یان نەصاراکان یان یەھود؟ جا خۆی دابڕی بوو لەخەڵکی لە ئەشکەوتدا بیری دەکردەوەو لەخودای دەویست کەوا ھیدایەتی بدات بۆ حەق جا ئەو لەسەر گومڕایی نەبوو لەبەرئەوەی بتەکانی نەدەپەرست وە ملیشی نەدابوو بەلای نەصرانیدا نە بە لای یەھودیش بەڵام ئەو سەری لێشێوابوو لەڕێگای حەق وە ھیچی تری نەدەویست تەنھا حەق نەبێت جا لەپاش ئەوەش خودا ھیدایەتیدا بۆ لای حەق، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَوَجَدَكَ ضَالًّا فَهَدَىٰ ﴿٧﴾} [الضحى].
    واتە/ ئه‌ی سه‌رگه‌ردان و سەرلێشێواو نه‌بوویت و نه‌ت ده‌زانی چی بکه‌یت هیدایه‌تی دایت و ڕێنموویی کردیت؟.

    جا خودا ھەڵیبژاردو ھیدایەتی دا بۆ لای حەق و وەحی کرد بۆی بەحەق لەڕێی جبریل عليه الصلاة والسلام و ڕەوانەی کرد بۆ لای خەڵکی بەپێغەمبەرێتی کەوا بانگەوازی دەکردن بۆ لای حەق بەڵام ئەو بیروباوەڕێکی بۆ دروستبوو بەوەی کەوا تازە شک و گومانێکی بۆ دروست نابێت دەربارەی حەق لەدوای ئەوەی خودا ھیدایەتی داوە بۆ لای خۆی جا خودا لێرەدا ویستی دەرس و وانەیەکی فێربکات دەربارەی عەقیدەو بیروباوەڕی زانستی ھیدایەت.

    جا قەومەکەی پێیان وت بەڕاستی ئەوە یەکێک له خوایەکانمان به‌خراپ ده‌ستیان لێ وه‌شاندوویت بە مەس و زیانی شەیتان جا ئەوە ئەو شەیتانەیە کەوا وەحی بۆت کردووە جا محمد پێغەمبەری خودا شک و گومانی بۆ دروست بوو -صلّى الله عليه وآله وسلّم - بەوەی کەو ئەوکەسەی قسەی لەگەڵ کردووە بەڵکو لەشەیتانەکان بێت جا ئەو شک و گومانەی بۆ ھیچ یەکێک دەرنەخست لەکاتێکدا نەخوێندەواربوو نە دەیخوێندەوەو نە دەشینووسی، ئەوەش لەبەرئەوەی گەلەکەی پێیان دەوت: "بەڕاستی ئەوەی کەوا قسەت لەگەڵ دەکات شەیتانە نەک فریشتە" بەھۆی پشتھەڵکردنی لەخوایەکانیان ھەر لەبەرئەوەش خودا وەڵامی لەسەردانەوە لەگەڵ ھۆشیارکردنەوەو ووریاکردنەوەی بۆ پێغەمبەرەکەی لەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَمَا تَنَزَّلَتْ بِهِ الشَّيَاطِينُ ﴿٢١٠﴾ وَمَا يَنبَغِي لَهُمْ وَمَا يَسْتَطِيعُونَ ﴿٢١١﴾ إِنَّهُمْ عَنِ السَّمْعِ لَمَعْزُولُونَ ﴿٢١٢﴾ فَلَا تَدْعُ مَعَ اللَّـهِ إِلَـٰهًا آخَرَ فَتَكُونَ مِنَ الْمُعَذَّبِينَ ﴿٢١٣﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].
    واتە/ دڵنیابن وه‌نه‌بێت شه‌یتانه‌کان بەسەریدا دابەزیبن (ئەوان ئایەتەکانی خودایان پێوتبێت) (210) شتی وا به‌وان ناکرێت و هه‌رگیز ناتوانن به کاری وا هه‌ستن (211) بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه له بیستنی وه‌حی و فه‌رمانه‌کانی خوا که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به فریشته‌کان دوور و به‌رکه‌نارن (212) که‌واته له‌گه‌ڵ خوادا هانا و هاوار بۆ به‌ناو خوایه‌کی تر مه‌به‌ چونکه به‌هۆی ئه‌وه‌وه تۆش له سزا دراوان ده‌بیت (213).

    بەڵام محمد پێغەمبەری خودا وێنەی وەکو ئیبراھیم بوو کەوا دەیویست دڵەکەی ئۆقرە بگرێت، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَإِن كُنتَ فِي شَكٍّ مِّمَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ فَاسْأَلِ الَّذِينَ يَقْرَءُونَ الْكِتَابَ مِن قَبْلِكَ ۚ لَقَدْ جَاءَكَ الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ ﴿٩٤﴾} صدق الله العظيم [يونس].
    واتە/ جا ئه‌گه‌ر تۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که بۆمان دابه‌زاندوویت له شک و گوماندایت ئه‌وه پرسیار بکه له‌و که‌سانه‌ی که پێش تۆ له کتێبە ئاسمانیەکان شاره‌زان و ده‌یخوێننه‌وه‌ سوێند به‌خوا به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆ هاتووه‌ که‌وابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گومانت نه‌بێت و مه‌چۆره ڕیزی گوماندارانه‌وه‌.

    بەڵام محمد پێغەمبەری خودا - صلّى الله عليه وآله وسلّم - لەوانەی نەپرسی کەوا کتێبی ئاسمانیان پێدراوە بەڵکو گەڕایەوە لای خودا بەملکەچ ی و دڵسۆزی بۆی و دەیھەویست کەوا بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە بزانێت ئەو لەسەر حەقێکی ئاشکرایە، جا لەپاش ئەوە خودا جبریلی بۆ ڕەوانەکرد عليه الصلاة والسلام بۆ داوەت کردن و بانگھێشت کردنی لەلای پەروەردگارەکەی تا بە چاوی دڵنیایی و سەریەوە ئاگری دۆزەخ و ئەوەشی کەوا تێیدایە ببینێت لەوانەی کەوا حەقیان بەدرۆ خستۆتەوە لەلای پەروەردگارەکەیان لە ئومەتەکانی پێشوتر وە بەھەشتیشی نیشان دا لەگەڵ ئەوانەشی کەوا تێیدان لە لەخواترس و پارێزگارەکان وە خودا ئایەت و نیشانە گەورەکانی خۆی نیشاندا تا دڵەکەی ئۆقرە بگرێت بەوەی کەوا بەڕاستی ئەو لەسەر حەقێکی ئاشکرایە، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {لَقَدْ رَأَىٰ مِنْ آيَاتِ رَبِّهِ الْكُبْرَىٰ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [النجم].
    واتە/ بێگومان پێغه‌مبه‌ر له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه‌ به‌چاوی سه‌ری.

    کەواتە خودا ئایەت و نیشانەکانی خۆی بۆ بڕیاداو دەریخست و چەسپاندی بۆ
    پێغەمبەرەکەی وە لەئایەت و نیشانە گەورەکانی خۆی نیشاندا لەشەوی ئیسراو میعراج بۆ لای درەختی سیدرەتولمونتەھا جا خودا دڵەکەی پاک و خاوێن کردەوە لە شک و گومان بەتەواوی، جا ھەرئەوەشە بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەی ئەو فەرمووەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنسَخُ اللَّـهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّـهُ آيَاتِهِ ۗ وَاللَّـهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [الحج].
    واتە/ پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکی په‌یامدار بەکتێب و پێغەمبەری بێ کتێبمان ڕه‌وانه نه‌کردووه سەرەتا ئاواتی نه‌خواستبێت (بەوەی خودا ھیدایەتی بدات جا لەدوای ئەوەی خودا ھیدایەتیداوە وای زانیوە جارێکی تر قەت گومڕا نابێتەوە بەڵام خودا ویستویەتی وانەیەکی پێبدات تا بزانێت ھیدایەت و دڵی ئینسان بەدەست خودایە نەک بەدەست خۆی) جا شه‌یتان شتی نابه‌جێی فڕێداوەتە ناو ئاواته‌ی‌ پاشان خوایش فریای که‌وتووه جا ئه‌وه‌ی شه‌یتان فڕێی داوه‌ته ناو ئاواته‌که‌یه‌وه‌ وێنەی گرتۆتەوە‌ لە (کتێبی کردەوەکانی) له‌وه‌ودوا خوای گه‌وره ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی چه‌سپاو دامه‌زراو کردووه‌و بۆی و ڕوونیکردۆتەوە خوداش خۆی زاناو دانایه‌.

    وسلامُ على المرسَلين، والحمدُ للهِ ربّ العالمين ..
    براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    _________________

    [ لمزيد من التفصيل الهامّ حول الفتوى المتعلقة باسم نبيّ الله الذي أماته مائة عام ثم بعثه، نرجو الدخول للرابط التالي ]
    https://www.mahdialumma.com/showthread.php?t=38644

صفحة 3 من 4 الأولىالأولى 1234 الأخيرةالأخيرة

المواضيع المتشابهه

  1. مشاركات: 14
    آخر مشاركة: 08-03-2020, 08:42 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 20-02-2020, 06:41 AM
  3. (وەڵامەکانی ئیمام لەسەر ئەندام ئیدریسی)
    بواسطة باوكى عبدالله في المنتدى Kurdî
    مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 19-02-2020, 06:41 AM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 15-11-2019, 06:28 AM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 08-11-2019, 05:28 AM

ضوابط المشاركة

  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •