الموضوع: بەپەلە بۆ ھەموو بەشەر، بەیان و ڕوونکردنەوەی ساڵنامەی ساڵی قەمەری لە محکەمی قورئانی گەورە لەلایەن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی..

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي بەپەلە بۆ ھەموو بەشەر، بەیان و ڕوونکردنەوەی ساڵنامەی ساڵی قەمەری لە محکەمی قورئانی گەورە لەلایەن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی..

    - 1 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    28 - 12 - 1437 ک
    29 - 09 - 2016 مـ
    05:39 ئێوارە
    (حسب تقويم أمّ القرى)
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=238652
    ــــــــــــــــــــ

    بەپەلە بۆ ھەموو بەشەر، بەیان و ڕوونکردنەوەی ساڵنامەی ساڵی قەمەری لە محکەمی قورئانی گەورە لەلایەن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی..


    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة الأنبياء والمرسلين من أولهم إلى خاتمهم محمد رسول الله وجميع المؤمنين في كلّ زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

    ئەی گەلی بەشەر، بەڕاستی منی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بۆ سەرجەمی بەشەر لە محکەمی زیکری قورئانی گەورەدا ساڵنامەی ساڵی قەمەری ڕادەگەیەنم لەمحکەنی زیکر لەلایەن مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بۆ سەرجەم بەشەر کەوا لەدەستپێکی سەرەتای مانگی سەفەرەوە دەست پێدەکات جا کۆتایی بەم ساڵە قەمەریە دێت بە کۆتایی ھاتنی مانگی حەجی کۆتایی بۆ ساڵە قەمەریەکە کەوا بریتی یە لە مانگی محەرەمی حەرامکراوی کۆتاھەمین ساڵی قەمەری، لەبەرئەوەی ژمارەی مانگەکان لەلای اللە دوانزە مانگە لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە کەوا لەدەستپێکی مانگی سەفەرەوە دەست پێدەکات جا ئەوە بریتی یە لەمانگی یەکەمی ساڵی قەمەری لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە؛ کەوا لە بەرواری 1/1 ی سەفەر دەستپێدەکات و بەکۆتایی ھاتنی مانگی دوانزەھەم لەبەرواری 30 ی مانگی محەرەمی حەرامکراو ساڵە قەمەریەکە کۆتایی پێدێت، کەوا بریتی یە لەچوارەم مانگ لەمانگە حەرامکراوەکان لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەدا.

    ئەگینا ئاگاداربن ھۆکاری دواخستن و ده‌ستکاریکردنی ئه‌و مانگانه‌ لەلایەن یەھودەوە بریتی یە لە دواخستن لە ساڵەکەیان لەلایەن خۆیانەوە تاکو ڕێک بکەوێت لەگەڵ مانگی محەرەمی حەرامکراو لەبەرئەوەی دواھەمینیانە لەساڵی قەمەری بەو مانایەی کەوا مانگی دوانزەھەمینە لەساڵی قەمەری و چوارەم مانگە لە مانگە حەرامکراوەکان، وە شاھێدیش دەدەم بە اللە ی تاک و قەھار بەوەی کەوا اللە ئەم بەیان و ڕوونکردبەوەیەمی بۆ ساڵی قەمەری بۆ ھەموو بەشەر ھەر لەسەرەتای ئەوکاتەی کەوا ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە داناوە نەک ساڵنامەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بێت، وە حسابی ھیلالی مانگیشە لە محکەمی کتێب بۆ سەرجەمی بەشەر جا مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی شتێکی تازەو نوێی نەھێناوە؛ بەڵکو محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلم ئەوەی پێ وتوون بەوەی کەوا ساڵی قەمەری کۆتایی پێدێت بە کۆتایی ھاتنی مانگی محەرەمی حەرامکراو، بەڵام زانایانی مینبەرەکان لەزانایانی موسڵمانان و یەھودو نەصارا پشتھەڵکەرن لە یادەوەریەکانی ھەروەکو گەلە گوێدرێژی ھەڵاتوو کاتێک کەوا ڕادەکات لەدەستی شێر، جا کێ ھەیە کەوا ئیمانی بەقورئانی گەورە ھەبێت بەوەی کەوا حەقە لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوەو پەیام و ڕیسالەی اللە یە بۆ ھەموو جیھان جا دەڵێم: ھا ئەوە من مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیم جا کێ ھەیە قسەو گفتوگۆم لەگەڵ بکات بەقورئانی گەورە ئەوا لەوکاتەدا ھەر من دەیبەزێنم بە دەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی بە بەڵگەوە بۆ سەرجەم زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھودو ھەموو خەڵکی؟ جا ئەوەی کەوا دەبینێت ئیمام ناصر محمد یەمانی لەسەر بەتاڵە لە زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھود ئەوا لەپاش ئەوە بەھەموویان دەڵێین: ئەوەی بەقەد یەک مسقالە زەڕرە پیاوەتی تێدا بێت با بێتە پێش بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، بەومەرجەی بەناوو وێنە ڕاست و دروستەکەی خۆی بێت، جا با بفەرموێت بە تۆمارکردنی ناوە ڕاستەقینە سیانیەکەی و وێنە ڕاستیەکەی خۆی، جا بۆ ھەموو زانایەکی بەناوبانگیش بەشی تایبەت دەبێت لە ڕووکاری ماڵپەڕە سەرەکیەکەمان ماڵپەڕی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی منتديات البشرى الإسلاميّة، ئەوەش تاکو سەرجەم بەشەر لە ئینتەرنێتی جیھانی ئاگاداربێت بەسەر حیوارو گفتوگۆیەکەم لەگەڵیدا بەبێ ئەوەی ئەو کەسەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێت لە خەڵکی بەگشتی تەکلیفێک لەخۆی بکات ناوەکەی خۆی تۆمار بکات تاکو بتوانێت وشەی گەڕانەکەی بنوسێت بۆ حیوارو گفتوگۆیەکەی ناصر محمد یەمانی لەگەڵ فڵانە زانا بەناوبانگەکە؛ بەڵکو بەتەنھا کردنەوەی بەستەری ماڵپەڕەکەمان لەپاش ئەوە بەشی فڵانە زاناکە دەبینێت لە لاپەڕەی سەرەکی ماڵپەر، جا لەپاش ئەوە دەچێتە باو ئەم بەشە تایبەتکراوە بە زانا فڵانیە بەناوبانگەکە تا سەیری بەزیوەکە بکات لەلایەن بەزێنەرەکە، جا سەیر بکات بەوەی ئایا ئەو کەسە ناصر محمد یەمانی یە یان فڵانە زاناکە؟ وە قەدەغەیەو..فەرمانیش بە سەرجەم بەسەرخەرەکان دەکەین لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکان بە تەداخول کردن لەو بەش و حیوارو گفتوگۆیە یان بە دەربڕینی قسەیەک بەیەک وشەش لەنێوان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و فڵانە زانا زۆرزانەکە؛ بەڵکو سوارچاک لەگەڵ سوارچاک جا ئەوە ئەسپ و ئەوەش مەیدان. وەھەرگیزیش بە شمشێری ڕشتنی خوێنیش شمشێری لەبەرامبەر ھەڵناکێشم؛ بەڵکو بەشمشێری دەسەڵاتی زانستی زمان بڕ لە محکەمی قورئان، جا ھیچ زانایەک نی یە بەقورئان قسەو گفتوگۆم لەگەڵدا بکات ئەوا لەوکاتەدا ھەر من دەیبەزێنم، جا ھەتا تەنانەت ئەگەر ھاتوو سەرجەم زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھودیشم بەزاندو بە تەنھا یەک زانا نەبێت ئەویشم لە999 باس و مەسەلەشدا بەزاند بەڵام ئەو تەنھا لەیەک باس ومەسەلەدا منی بەزاند جا ئەگەر ئەوەی کردو کەھەرگیزیش ناتوانێت بیکات جا بەڕاستی ئەوکاتە لەعنەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیش لەسەر مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی حەڵاڵ دەبێت، جا ئەنەش تەحەددای غروری نی یە بەڵکو تەحەددای ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی یە لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، لەبەرئەوەی بەڕاستی من دەزانم بەوەی بوختان و درۆم لەسەر اللە ھەڵنەبەستاوە بە خۆخستنە سەر کەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کەوا ئێوە چاوەڕێی دەکەن؛ بەڵکو بەڕاستی من ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیم کەوا اللە لەناوەکەمدا ھەواڵ و دەنگوباسەکەم و ئاڵای بانگەوازو فەرمانەکەمی داناوە، وە اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ڕەوانە نەکردووە بە دینێکی تازەو نوێوە؛ بەڵکو بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆی زاڵ بەسەر تەورات و ئینجیل و سوننەتی نەبەوی، وە ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورەدا لەھەموو ئەوانە ئەوا ئەوکاتە بزانن کە ئەم حەدیس و فەرموودەیە ھەڵبەستراوە لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی.

    لەوەیە یەکێک لەزانایانی موسڵمانان بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد یەمانی، ئەی ئایا تۆ نەتوت بانگمان دەکەی بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی پێغەمبەرەکەی، جا ئەی کوا ئەم حەدیس و فەرموودە نەبەویە حەقەی کەوا فەتوای داوە بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلم فەرمووبێتی مانگی محرم بریتی یە لە مانگی دوانزەھەم لە ساڵی قەمەری؟"جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئەی ئایا محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلم سێ مانگە حەرامکراوە یەک بەدوای یەکەکەی فێرنەکردوون لە یەک ساڵی قەمەریدا کەوا بریتین لە ذو القعدەو ذو الحجەو محەرەم؟ وە ئایا محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلم ئەوەشی فێرنەکردوون بەوەی کەوا ژمارەی مانگەکان لەلای اللە دوانزە مانگە، وە سیانیشی لەوان وتووە کەوا یەک بەدوای یەکدا دێن کەوا بریتین لە ذوالقعدەو ذو،الحجەو محەرەم، جا لەپاش ئەوە دەزانن کەوا ساڵی قەمەری بە مانگی محەرەم کۆتایی پێدێت نەوەک بە مانگی محەرەم دەست پێبکات.

    لەوەیە یەکێک لەبەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم، ئێمە ھۆگری ئەوەین و ڕاھاتووین لەسەر ئەوەی کەوا بە محکەمی قورئانی گەورە قسەو گفتوگۆیان لەگەڵ بکەی".جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: من دەمەوێت کەوا حوجەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بکەم بەوەی کەوا دڵەکانیان پاراستوویانەو لەبەریان کردووە لەحەق لە حەدیس و فەرموودە نەبەویەکان پاشانیش ببینن چۆن ھەرخۆیان تێی ھەڵدەدەنە دوای پشتیانەوە لەبەرئەوەی لەگەڵ محکەمی قورئان ڕێک دەکەوێت جا لەپاشان شوێنی ھەموو ئەوە دەکەون کەوا دژو مخالف و پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، بەومانایەی محکەمی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی وازلێدەھێنن و شوێنی حەدیس و فەرموودەکانی شەیتانی نەفرەت لێکراو دەکەون کەوا لەسەر زمانی دووڕوەکان لەیەھود ھەڵیبەستوون ئەوانەی کەوا زۆر بەنھێنی و پیلانێکی تۆکمەوە حەدیس و فەرموودەی وایان ھەڵدەبەستا کەوا ئەوە نەبوو محمد پێغەمبەری اللە فەرمووبووی صلّى الله عليه وآله وسلم، بەڵام زانایانی موسڵمانان ھەموویان وەکو گوێدرێژێکن کەوا کۆمەڵێک پەرتوکی بارکردبێت لە تورەگەیەک لەسەر پشتیدا بەڵام تێشنەگات لەوەی کەوا چی لەسەر پشتیدا بارکردووە، جا وێنەی ئەوانە وەکو ئەوکەسانەیە کەوا تەوراتیان بارکردووە پاشانیش هه‌ڵیان نه‌گرت و په‌یڕه‌ویان نه‌کرد ئەوانە وەکو گوێدرێژێک وان که باره کتێبێکی هه‌ڵگرتبێت، لەبەرئەوەی زانا زۆرزانەکانی موسڵمانان قورئانیان پاراستووە لەسەر پشتی دڵیان بەڵام تێشی ناگەن ئەوەی کەوا ھەڵیان گرتووە ھەروەکو گوێدرێژێک که باره کتێبێکی هه‌ڵگرتبێت، لەتورەگەیەکدا لەسەر پشتی بەڵام ناشزانێت چی ھەڵگرتووە، لەگەڵ ڕێزم بۆ سەرجەم زانایانی موسڵمانان، بەڵام ئەوە حەقیقەت و ڕاستیەکی تاڵە كەوا ناتوانن نکۆڵی لێبکەن، وە لۆمەشتان ناکەم لەسەر تێگەیشتنی ئایەتە موتەشابیھەکان (پێکچووەکان) کەوا تەنھا دە لەسەدی کتێبەکەی اللە تێپەڕناکەن؛ بەڵکو لۆمەتان دەکەین لەسەر تێنەگەیشتنی ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان کەوا ڕوون و ئاشکران بۆ زانایانی موسڵمانان و ھەمووشیان بەگشتی کەوا ھەموو کەسێکی خاوەن زمانی عەرەبی ئاشکرا لێیان تێدەگات.

    لەوەیە یەکێک لەزانا موسڵمانەکان بیەوێت بڵێت: ھا ئەوە تۆ ئەی ناصر محمد یەمانی بەروارو مانگەکانت گۆڕی! جا دەی بەڵگە ئاشکرایەکەمان بۆ بھێنەوە لە محکەمی ڕوون و ئاشکرای قورئانی گەورە بەوەی کەوا یەکەم مانگی ساڵی قەمەری بریتی یە لە مانگی سەفەر، لەبەرئەوەی تۆ وادادەنێی بەوەی کەوا ساڵی قەمەری بە مانگی محەرەم کۆتایی پێدێت". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامەکەی ڕاستەوخۆ بۆ اللە ی تاک و قەھار بەجێ دەھێڵێت لە محکەمی زیکری کتێبەکەی بەوەی کەوا بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی دەفەرموێت: {إِنَّ عدّة الشُّهُورِ عِندَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ۚ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ ۚ وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً ۚ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ (36) إِنَّمَا النَّسِيءُ زِيَادَةٌ فِي الْكُفْرِ ۖ يُضَلُّ بِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُحِلُّونَهُ عَامًا وَيُحَرِّمُونَهُ عَامًا لِّيُوَاطِئُوا عدّة مَا حَرَّمَ اللَّهُ فَيُحِلُّوا مَا حَرَّمَ اللَّهُ ۚ زُيِّنَ لَهُمْ سُوءُ أَعْمَالِهِمْ ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (37) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ انفِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ اثَّاقَلْتُمْ إِلَى الْأَرْضِ ۚ أَرَضِيتُم بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا مِنَ الْآخِرَةِ ۚ فَمَا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ (38) إِلَّا تَنفِرُوا يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْئًا ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (39) إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ۖ فَأَنزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَّمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَىٰ ۗ وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (40)} صدق الله العظيم [التوبة].
    واتە/ بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای اللە دوانزه مانگه‌ له‌کتێبی اللە دا هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وەی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌ چوار مانگی به حه‌رام داناوه هه‌ر ئه‌وه‌یه ئایین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا سته‌م له خۆتان مه‌که‌ن و جه‌نگ به‌رپا مه‌که‌ن به‌ڵکو ته‌نها دژی موشریکانی (شه‌ڕه‌نگێز) هه‌مووتان بجه‌نگن به سەرجەمیانەوە هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه ده‌جه‌نگن بەسەرجەمتانەوە ئینجا بشزانن که اللە یارو یاوه‌ری ئه‌و که‌سانه‌یه که لێی ده‌ترسن و پارێزکارن (36) به‌ڕاستی دواخستن و ده‌ستکاری کردنی ئه‌و مانگه‌ حه‌رامانه‌ بۆ کاتێکی تر سه‌رکه‌شی و ڕۆچونێکی زیاتره له کوفر ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون پێی گومڕا ده‌کرێن ساڵێک ئه‌و ده‌ستکاریه به‌حه‌ڵاڵ داده‌نێن و ساڵێکیش به‌حه‌رام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگانه ڕێک بکه‌ون له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و مانگانه‌ی که اللە حه‌رامی کردوون به‌م جۆره ئه‌وه‌ی اللە حه‌رامی کردبوو حه‌ڵاڵیان ده‌کرد ئه‌وانه کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانی خۆیان لا جوان کرابوو اللە ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی هۆزی بێ باوه‌ڕان ناکات (37) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه‌: ئه‌وه بۆچی کاتێک پێتان ده‌وترێت ڕاپه‌ڕن و ئاماده‌بن و هێرش به‌رن له پێناوی ئاینی اللە دا ئێوه له‌شتان داده‌هێزرێت و ده‌لکێن به‌زه‌ویداو زه‌مین گیرده‌بن ئایا ئێوه ڕازین به ژیانی دنیاو به‌گرنگتری ده‌زانن له ژیانی نه‌بڕاوه‌ی قیامه‌ت له به‌هه‌شتی به‌رین بێگومان ژیانی دنیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانی پڕ له شادیی قیامه‌تدا زۆر زۆر که‌م ته‌مه‌ن و که‌م خۆشی یه‌ (38) ئه‌گه‌ر (بۆ جیهاد) ڕانه‌په‌ڕن و ده‌ستبه‌کار نه‌بن ئه‌وه سزایه‌کی زۆر به‌ئێشتان ده‌دات و که‌سانێکی تر ده‌هێنێته کایه‌وه له ئێوه نه‌بن، وه‌نه‌بێت ئێوه بتوانن هیچ زه‌ره‌ر و زیانێک به اللە بگه‌یه‌نن اللە ش هه‌میشه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره. (39) ئه‌گه‌ر ئێوه سەری نەخەن ئه‌وه به‌ڕاستی اللە سەری خست کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ریان کرد له شاری مه‌ککه و یه‌کێک بوو له‌و دوو که‌سه کاتێک هه‌ردووکیان له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوون (کاتێک بێ باوه‌ڕه‌کان گه‌شتبوونه ده‌وروبه‌ری ئه‌شکه‌وته‌که ئه‌بوبه‌کری هاوه‌ڵی خه‌می لێهات) پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) دڵی دایه‌وه و پێی وت خه‌فه‌ت مه‌خۆ دڵنیابه اللە مان له‌گه‌ڵه‌ ئه‌وسا ئیتر اللە ئاسووده‌یی و ئارامی خۆی دابه‌زانده سه‌ری و پشتگیری و به‌هێزی کرد به سه‌ربازانێک که ئێوه نه‌تانده‌بینین و به‌رنامه‌و ئاینی بێ باوه‌ڕانی دانه‌واند و ڕیسواتری کرد به‌رنامه‌و ئاینی اللە ش هه‌میشه به‌رزو بڵندتره‌ اللە ش هه‌میشه باڵاده‌ست و دانایه‌ (40).

    لەوەیە یەکێک لەزانایانی موسڵمانان بیەوێت بڵێت: "مەبەستت لەکامە موشریک و ھاوبەشدانەرانە؟". جا لەپاش ئەوە حەقەکەی پێدەڵێم کە ئەوە مەبەستی لەسەرجەم موشریکە جۆربەجۆرەکانە لەمەککە لەدوای بەری بوونەکە جا ئەگەر لەو عەرەبانە بن کە ببون بە عەبدی بتەکان یان لە یەھود بن کەوا ببون بە عەبدی شەیتان یان لە نەصاراکان بن کەوا ببون بەعەبدی مەسیح عیساو دایکی صلّى الله على المسيح عيسى ابن مريم وأمّه وأسلّم تسليماً، بەڵام ئەوانەی کەوا شەریک و ھاوەڵیان بۆ اللە داناوە سەرجەمیان جا ئەگەر لە عەرەبەکان بن یان لە نەصارا یان لەیەھود اللە نەیویستووە بەشێکیان ھەبێت لە مەککەی مزگەوتی حەرام لەکاتێکدا شاھێدبن لەسەرخۆیان بەشەریک و ھاوبەش و ھاوەڵ دانان بۆ اللە؛ بەڵکو اللە دەیەوێت کەوا مەککەی مزگەوتی حەرام تایبەت بێت بە موسڵمانان لەدوای بەریبوونەکە وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەوەی کەوا بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلَا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَٰذَا ۚ وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ إِن شَاءَ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (28)} صدق الله العظيم [التوبة].
    واتە/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه چاک بزانن که موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ناپوخت و پیسن ئیتر له‌م ساڵه‌یان به‌دواوه نابێت نزیکی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌ی پیرۆز) بکه‌ون خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ترسن له هه‌ژاری و نه‌داری و بێ بازاڕی ئه‌وه بزانن که‌له ئاینده‌دا اللە ی گه‌وره له فه‌زڵ و به‌خشنده‌یی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌کات هه‌ر کاتێک بیه‌وێت به‌ڕاستی اللە زاناو دانایه‌.

    لەوەیە پرسیارکارێک بیەوێت بڵێت: "وە بەچ مانگێک ساڵی بەری بوونەکە کۆتایی پێدێت؟". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەم پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: بەڕاستی ساڵی قەمەری دوانزە مانگە کەوا بەمانگی سەفەر دەست پێدەکات وە ساڵە قەمەریەکە بەسەردەچێت بە تێپەڕ بوونی مانگی محەرەمی حەرامکراو بەومانایەی سی مانگی محەرەم جا ئەو دواخستن و دەستکاریەش تەنھا بۆ ئەوەیە تاکو لەگەڵ مانگی محەرەمی کۆتاھەمین مانگەکانی ساڵی قەمەری ڕێکبکەوێت لەکتێبەکەی ھەر لەوکاتەی کەوا اللە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە.

    لەوەیە زانایەکی تر بیەوئت بڵێت: "جا ئایا بەڵگەکە چی یە لە محکەمی قورئان بەکۆتایی ھاتنی ساڵەکەیان لە مەککە جا لەپاش ئەوە دەریان بکەن لە مەککە لەدوای تێپەڕبوونی ئەو ساڵە؟. جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامەکە جێدەھێڵێت لە محکەمی قورئان ڕاستەوخۆ بۆ اللە ی گەورە کەوا دەفەرموێت: {بَرَاءَةٌ مِّنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى الَّذِينَ عَاهَدتُّم مِّنَ الْمُشْرِكِينَ (1) فَسِيحُوا فِي الْأَرْضِ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِي اللَّهِ ۙ وَأَنَّ اللَّهَ مُخْزِي الْكَافِرِينَ (2) وَأَذَانٌ مِّنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى النَّاسِ يَوْمَ الحجّ الْأَكْبَرِ أَنَّ اللَّهَ بَرِيءٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ ۙ وَرَسُولُهُ ۚ فَإِن تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِي اللَّهِ ۗ وَبَشِّرِ الَّذِينَ كَفَرُوا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (3) إِلَّا الَّذِينَ عَاهَدتُّم مِّنَ الْمُشْرِكِينَ ثُمَّ لَمْ يَنقُصُوكُمْ شَيْئًا وَلَمْ يُظَاهِرُوا عَلَيْكُمْ أَحَدًا فَأَتِمُّوا إِلَيْهِمْ عَهْدَهُمْ إِلَىٰ مُدَّتِهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ (4) فَإِذَا انسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ ۚ فَإِن تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (5) وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّىٰ يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَعْلَمُونَ (6)} صدق الله العظيم [التوبة].
    واتە/ ئه‌مه به‌ری بوونێکی گه‌ورەو گرنگه له‌لایه‌ن اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که په‌یمانتان له‌گه‌ڵدا به‌ستبوون له هاوه‌ڵگه‌ران (1) جا که‌واته ئه‌ی هاوه‌ڵگه‌ران بۆتان هه‌یه چوار مانگ به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن (تا شوێنێک بۆ نیشته‌جێ بوونی خۆتان ده‌دۆزنه‌وه‌) بشزانن به‌ڕاستی ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌ری اللە نین و له ده‌ست ئه‌و ده‌رناچن به‌ڕاستیش اللە ی گه‌وره ڕیسواکه‌ری بێ باوه‌ڕانه‌ (2) ئه‌مه‌ش بانگه‌وازو ڕاگه‌یاندنێکه له‌لایه‌ن اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی له ڕۆژی حه‌جی گه‌وره‌دا که‌ به‌ڕاستی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌رین له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران جا ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه له بێ باوه‌ڕی ئه‌وه چاکتره بۆتان خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر یاخی بن و پشت هه‌ڵکه‌ن ئه‌وه چاک بزانن به‌ڕاستی ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌ری اللە نین و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن و مژده بده به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌سزایه‌کی پڕ ئێش و ئازار (3) به‌ڵام ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه‌ی که په‌یمانتان له‌گه‌ڵیاندا به‌ستووه‌ پاشان پابه‌ندی په‌یمانه‌که بوون و هیچیان لێ که‌م نه‌کردووه و یارمه‌تی که‌سیشیان نه‌داوه دژتان ئه‌وه ئێوه په‌یمانه‌که‌یان بۆ به‌رنه سه‌رو ته‌واوی بکه‌ن تا کاتی دیاری کراویان چونکه به‌ڕاستی اللە پارێزکارانی خۆش ده‌وێتژ (4) جا کاتێک مانگه حه‌رامه‌کان به‌سه‌رچوون ئه‌وه هاوه‌ڵگه‌رانی په‌یمان شکێن بکوژن له‌هه‌ر کوێ ده‌ستان لێیان گیر بوو یاخود به‌دیل بیانگرن سنوور دانێن بۆ چالاکیان هه‌روه‌ها که‌مین و بۆسه‌یان له هه‌موو شوێنێکی له‌باردا بۆ دانێن جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کردو وازیان هێنا له‌و کاره‌یان و نوێژیان کردو زه‌کاتیاندا ئه‌وه وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی اللە لێخۆشبوو میھرەبانە (5) خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له هاوه‌ڵگه‌ران داوای په‌نای لێ کردیت ئه‌وه تۆیش په‌نای بده هه‌تا گوێی له فه‌رمووده‌که‌ی اللە (قورئان) ده‌بێت پاشان بیگه‌یه‌نه به‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت و (ماڵ و گیان و ژیانی) تیایدا پارێزراوه‌ ئه‌م میهره‌بانیه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وانه که‌سانێکن نازانن(6).

    جا سەیری ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بکەن: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلَا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَٰذَا ۚ وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ إِن شَاءَ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (28)} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه چاک بزانن که موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ناپوخت و پیسن ئیتر له‌م ساڵه‌یان به‌دواوه نابێت نزیکی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌ی پیرۆز) بکه‌ون خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ترسن له هه‌ژاری و نه‌داری و بێ بازاڕی ئه‌وه بزانن که‌له ئاینده‌دا اللە ی گه‌وره له فه‌زڵ و به‌خشنده‌یی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌کات هه‌ر کاتێک بیه‌وێت به‌ڕاستی اللە زاناو دانایه‌.

    پاشان سەیرکەن چۆن اللە لەمحکەمی کتێبەکەی ئەوەی فێرکردوون کەوا ساڵی قەمەری بە مانگی محەرەم کۆتایی پێدێت. اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَإِذَا انسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ} صدق الله العظيم.
    واتە/ جا کاتێک مانگه حه‌رامه‌کان به‌سه‌رچوون.

    لێرەشدا ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن بەوەی کەوا لەھەڵەی بەروارەکەتان ڕابکەن کەوا پێشینەکانتان تێی کەوتوون، جا ئەگەر وتتان:" بەڵکو تێپەڕدەبێت بەتێپەڕبوونی مانگی ذي الحجە". جا ئەوا لەپاش ئەوە حوججەو بەڵگەتان ڤەحەق بەسەردا جێبەجێ دەکەم و دەڵێم: جا ئایا مانگە حەرامەکان بە بەسەرچوونی مانگی ذي الحجە بەسەردەچن؟ ئەی ئایا اللە ی گەورە نەیفەرمووە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلَا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَٰذَا ۚ وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ إِن شَاءَ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (28)} صدق الله العظيم؟
    واتە/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه چاک بزانن که موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ناپوخت و پیسن ئیتر له‌م ساڵه‌یان به‌دواوه نابێت نزیکی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌ی پیرۆز) بکه‌ون خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ترسن له هه‌ژاری و نه‌داری و بێ بازاڕی ئه‌وه بزانن که‌له ئاینده‌دا اللە ی گه‌وره له فه‌زڵ و به‌خشنده‌یی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌کات هه‌ر کاتێک بیه‌وێت به‌ڕاستی اللە زاناو دانایه‌.

    وەبەھەمان شێوە ئەی ئایا اللە ی گەورە نەیفەرمووە: {فَإِذَا انسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ ۚ فَإِن تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (5) وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّىٰ يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَعْلَمُونَ (6)} صدق الله العظيم؟
    واتە/ جا کاتێک مانگه حه‌رامه‌کان به‌سه‌رچوون ئه‌وه هاوه‌ڵگه‌رانی په‌یمان شکێن بکوژن له‌هه‌ر کوێ ده‌ستان لێیان گیر بوو یاخود به‌دیل بیانگرن سنوور دانێن بۆ چالاکیان هه‌روه‌ها که‌مین و بۆسه‌یان له هه‌موو شوێنێکی له‌باردا بۆ دانێن جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کردو وازیان هێنا له‌و کاره‌یان و نوێژیان کردو زه‌کاتیاندا ئه‌وه وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی اللە لێخۆشبوو میھرەبانە (5) خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له هاوه‌ڵگه‌ران داوای په‌نای لێ کردیت ئه‌وه تۆیش په‌نای بده هه‌تا گوێی له فه‌رمووده‌که‌ی اللە (قورئان) ده‌بێت پاشان بیگه‌یه‌نه به‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت و (ماڵ و گیان و ژیانی) تیایدا پارێزراوه‌ ئه‌م میهره‌بانیه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وانه که‌سانێکن نازانن(6).

    جا ئەوە کێ یە دەتوانێت قسەو گفتوگۆم لەگەڵ بکات دەربارەی ساڵنامە قورئانیەکە ھەرلەوکاتەوەی کەوا اللە ی تاک و قەھار ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە؟ وەھا ئەوە منی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی گۆڕیم ھەرچەندە حەزیشی پێنەکەن بۆ بەروارە ساختەکەتان کەوا لەلایەن خۆتانەوە داتانناوە، وە بەروارێکی حەقمان بۆ ساڵنامەی ساڵی قەمەری بۆ ھێناون بۆ ھەموو بەشەر لە سەردەمی ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە لەزەوی جا ئەگەر بتانەوێت یان نەتانەوێت و ڕوو وەربگێڕن جا ئێوەش ھیچ بڕیارو ھیچ ھەڵبژاردەیەکیشتان لەدەست نی یە دەربارەی ھەڵبژاردنی خەلیفەی اللە لەجیگای اللە ئەی گەلی شیعەی دوانزە ئیمامیە دەستگرتوووەکان بە کتێبی بحارولئەنوار لەکاتێکدا وازیشتان ھێناوە لەقورئانی خاوەن یادەوەری و فڕێتان داوەتە دوای پشتانەوە، وەئێوەش ئەی گەلی سوننەو جەماعە دەستگرتووەکان بە کتێبی بوخاری و موسلیم لەکاتێکیشدا وازتان لە قورئانی خاوەن یادەوەری و فرێتان داوەتە دوای پشتانەوە؛ ھیچ ھەڵبژاردەیەکتان لەدەست نی یە؛ بەڵکو ئەوە ھەر اللە خۆیەتی بەتەنھا کەوا ھەرچیەکی بوێت دروستی دەکات و ھەڵی دەبژێرێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَأَمَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَعَسَىٰ أَن يَكُونَ مِنَ الْمُفْلِحِينَ (67) وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ (68) وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ (69) وَهُوَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ الْحَمْدُ فِي الْأُولَىٰ وَالْآخِرَةِ ۖ وَلَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (70)} صدق الله العظيم [القصص].
    واتە/ جا ئه‌وه‌ی تۆبه‌ی كردووەو باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێناوه‌و كارو كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌نجام داوه‌ ئه‌وه بێگومان ئه‌وجۆره كه‌سانه له سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ران ده‌بن (67) هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خەڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌ پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ اللە یە له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی (68) هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌زانێت ئه‌و خه‌ڵكه چیان له سینه‌و ده‌رونیاندا شاردۆته‌وه وه‌چی ده‌رده‌خه‌ن و ئاشكرای ده‌كه‌ن (69) اللە زاتێكه كه جگه له‌و پەرستراوێکی تر نیه‌ سوپاس و ستایش له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا، له دنیا و قیامه‌تدا، هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه‌ حوكم و فه‌رمانڕه‌وایش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌ هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه (70).

    بەڵام لەگەمژەیی ئێوە بیرتان نەکردۆتەوە لەوەی کەوا ھەرسێ مانگە یەک بەدوای یەکەکە ھەروەکو دەزانن سااڵە قەمەریەکەیان پێ تەواو دەبێت جا کۆتایی پێدێت بە مانگی محەرەم، یا دەتانەوێت کەوا ساڵ بخەنە ناو ساڵەوە؟ یان دەتانەوێت کەوا ساڵ بکەن بە یانزە مانگ کەوا بە ذي الحجەی سێ ھەم مانگ لەمانگە حەرامکراوەکان کۆتایی پێبێت؟ جا ئەوە چیتانەو تووشی چ شتێک بوون؟

    بەھەرحاڵ بەڕاستی دوانزە مانگ ئارامم لەسەرگرتن کەوا کۆیایی پێھات بە تێپەڕبوونی ئەو مانگی محەرەمەی کەوا لەشەممەدا دەستی پێکرد جا ئەگەر بتانەوێت یان نەتانەوێت و ڕووی لێ وەربگێڕن، دواتریش شەوی بەدری تەواوەتی دەبینن ئەی گەلی بەسەرخەران لەشەوی شەممەدا شەوی ناوەڕاست لە مانگی محەرەم، وە ئاواش دەبێت بە ڕێککەوتن لەگەڵ وادەی بانگی بەحەقی نوێژی بەیانی ھەروەکو پێشتریش فێرمان کردن دەربارەی ئاوابوونی شەوانی بەدر، وەبەھەمان شێوە مانگی بەدری دووەمی شەوی شانزە لە کاتی سێبەر (بەر لەخۆر ھەڵھاتن) ـی بەیانی یەکشەممەدا ئاوادەبێت.

    وە دەشزانم و تێدەگەم لەوە من چی دەڵێم؛ جا چەندە ھۆشیارو وریاو ئاگادارم کردنەوە بەشەوو ڕۆژ بەوەی کەوا خۆر درکی بە مانگ کرد وەکو بەڕاست دانانێک بۆ مەرج و نیشانەیەک لە مەرج و نیشانە گەورەکانی ھەڵسانی قیامەت وە وەکو ئایەت و نیشانەیەک بۆ بەڕاستدانانی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی جا گاڵتەتان پێکردم تەنھا ئەوەی کەوا پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت، حوکم و بڕیارو دادوەریەکەش ھەر بۆ اللە یە بەڕاستی ھەر ئەو خێراترین کەسە کەوا کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکات، وە ھیشتاکەش ھەندێ لەبەسەرخەرەکان خۆیان توشی فیتنە دەکەن بە حساباتی سزایەکە! جا چەندە فەرمانم پێکردن بەوەی کەوا اللە فەرمانی پێ بە پێغەمبەرەکەی کردووە بەوەی کەوا بڵێت لەوەی اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (25) قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ (26)} صدق الله العظيم [الملك].
    واتە/ ده‌ڵێن باشه‌ که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟ (25) بڵێ زانیاری ئه‌و کاته لای اللە یە من ته‌نها بێدار که‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام (26).

    ھەتا ئەگەر بێتو نزیکیش بێت جا خۆتان توشی فیتنە مەکەن بە کات و وادەکان لەلایەن خۆتانەوە، وە پابەند بن بە فەرمانەکەی اللە لەبەرئەوەی ئەوانەی کەوا تێناگەن و عەقڵیان بەکارناھێنن حەتمەن دواتر چاوەڕێی بەڕاستدانانەکەی حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەکەن تاکو ئەو ڕۆژە تا سزا بەئێشەکە ببینن، لەبەرئەوەی ئەوکەسانە وەکو ئەوانەن کەوا دەیانوت: {وَإِذْ قَالُوا اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الحقّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ} صدق الله العظيم [الأنفال:32].
    واتە/ یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه که بێ باوه‌ڕان وتیان اللە یە ئه‌گه‌ر ئه‌م دین و به‌رنامه و قورئانه ڕاسته‌ له‌لایه‌ن تۆیشه‌وه ڕه‌وانه کراوه‌ ئه‌وه به‌رد له ئاسمانه‌وه ببارێنه به‌سه‌رماندا یان به‌ڵاو سزایه‌کی به‌ئێشمان بۆ بهێنه‌!.

    بەڵکو ئینسانی عاقڵ و فامدیدە دەڵێت: "ئەی اللە ئەگەر ئەوە حەقە لەلایەن تۆیشەوەیە ئەوا دڵەکانمان وا لێمەکە کوێرو نابینا بێت پێی وە بەرچاوڕوون و بینامان بکە پێی وە دڵەکانمان ھیدایەت بدە بۆ چاکترین ڕێگا بەڕەحمەت و میھرەبانی خۆت ئەی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر".

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    خەلیفەی اللە لەزەوی و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــــــ

  2. افتراضي

    - 2 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    05 - 01 - 1438 ک
    06 - 10 - 2016 مـ
    10:28 بەیانی
    ( بحسب تقويم أمّ القرى )
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=239194
    ــــــــــــــــــــ

    گرنگ وە فەرمانێک بۆ سەرجەم بەسەرخەرە توانادارەکان لەسەر qگەیاندن لەڕێی ئینتەرنێتی جیھانیەوە..

    بِسْم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على محمدٍ رسول الله وكافة المؤمنين بالله ربّ العالمين في كلّ زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين..

    ئەی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان فەرمانتان پێدەکەین بە گەیاندنی چڕوپڕ لەمیانەی ئەم مانگەتان بەدرێژایی ئەم ڕۆژە قەمەریەی لەم ساڵەتان 1437، جا ھێشتاکە تێپەڕ نەبووە؛ بەڵکو ھێشتا ئێوە لە مانگی دوانزەھەمدان لەمانگی محەرەمی حەرام ئەگەر ئێوە ئیمانتان بەوە ھەبێت کەوا ژمارەی مانگەکان لەلای اللە دوانزە مانگە لەکتێبەکەی اللە ھەر لەو ڕۆژەوەی کەوا ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە کەوا چواریان حەرام کراون و بەسەردەچێت بە تێپەڕبوونی مانگی محەرەمی حەرام وە دەستیش پێدەکات بەسەفەر، وە بەڕاستیش ئاماژەمان بۆتان کردووە لە ماوەی چەند ساڵێک پێش ئێستا بەوەی کەوا مانگی سەفەر بریتی یە لە سەفەری
    دەستپێکی ساڵ وەنەشم دەتوانی بۆتانی بەیان و ڕوونبکەمەوە پێش قەدەرو کاتە دیاریکراوەکەی لە کتێبە نوسراوەکەی لای اللە، وە ھیچیشم لەدەست نەبوو تەنھا ئەوە نەبێت کەوا شوێنی حسابە ساڵە کۆچیەکەتان بکەوم، جا گرنگ ئەوەیە کەوا بەڕاستی من اللە دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کەوا ئەگەر ئێوە گەیاندنی بەیان و ڕوونکردنەوەکەی بەرواری ساڵنامەی قەمەری لەمحکەمی قورئانی گەورە چڕو پڕ بکەنەوە ئەوەی کەوا پێش نزیکی ھەفتەیەک بۆمان نووسین؛ بەڵکو گەیاندنەکە بەتایبەتی بەدرێژایی ئەم مانگەتان بێت بۆ ئەو بەیان و ڕوونکردنەوەی گۆڕینی بەرواری قەمەری بەحەق. جا بیگەیەنن بە ماڵپەڕی ھەموو موفتیەک لەناوچەو شوێنە ئیسلامیە جیھانیە عەرەبی و عەجەمیەکان، وەبۆ سەرجەم لاپەڕە کۆمەڵایەتیەکان و بانگەوازیەکان، وە بۆ لاپەڕەی ھەموو زانا بەناوبانگەکان بەڕەچاوکردنی گرنگیە گەورەکەی بۆ بەیان و ڕوونکردنەوەی ساڵنامەی ساڵی کۆچی قەمەری کەوا یەکەمەکەی مانگی محرەمە بۆ بەرواری قەمەری بەحەق ھەرلەو کاتەوەی کەوا اللە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە وە ھەر لەوکاتەوەی کەوا جوڵەی ڕۆژگارو مەنزڵەکانی مانگ دەستی پێکردووە بۆ زانینی ژمارەی ساڵەکان و حسابکردنیان لەمحکەمی کتێبەکەی اللە کەوا مایەی یادەوەریە بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، کەوا بریتی یە لەکتێبەکەی اللە قورئانی گەورە.جا ھەر لەوکاتەی کەوا چوار مانگە حەرامەکان بەسەردەچن ئەوا ساڵەکەی ڕابردووش تێپەڕدەبێت کەوا دوانزە مانگە، وە چوونە ناو سەرەتای ساڵە قەمەریەکەش دەست پێدەکات بە سفر بوونەوەی ساڵە تێپەڕبووەکە بە سەرەتای دەستپێکردنی حسابی ساڵی قەمەری بەحەق لەمحکەمی کتێبەکەی اللە بۆ ناوەوەی زەوی و دەرەوەی، جا بەڵکو اللە زانایەک ڕەوانە بکات کەوا بەرگری لەبەھا پیرۆزەکانی دین بکات، ئەوەش تاکو ژمارەی ساڵەکان و حسابکردنیان بەتێرو تەسەل و تەواوی بۆ باس بکەین، تا ئەوەیان بۆ ڕوون بکەینەوە کەوا دواخستنە یەھودیەکە زیادەیەکە لەکوفرکردن کەوا بریتی یە لە دواخستنی حەقەکە وە ویستی بەتاڵیان تێدا ھەیە، ئەوەش بەڵکو لەگەڵ ژمارەی حسابی ئەو مانگانەدا ڕێکبکەون کەوا اللە حەرامی کردوون لەیەک ساڵە قەمەریەکە، جا تاکو ئەوە حەڵاڵ بکەن کەوا اللە حەرامی کردووە لە مانگی کۆتایی لەیەک ساڵە قەمەریە دوانزە مانگەکە کەوا بە مانگی محەرەم کۆتایی پێدێت، وە مەبەستیشی لەیەھود نی یە کەوا بگەڕێنەوە بۆ حەق بەڵکو زیادە لە کوفرکردندا جا ئەوە حەڵاڵ بکەن کەوا اللە حەرامیکردووە لە مانگی حەرامدا.

    جا کامە زانای بەناوبانگ ھەیە بۆ حیوارو گفتوگۆکردن بەدەسەڵاتی زانستەوە با بێتە پێش بەسوپاسیشەوە، جا ھێشتا زانستی تێروتەسەلی زیاترمان لەلایە لەکتێبەکەی اللە بۆ ژمارەی ساڵەكان و حساب کردنیان بەحسابی مەنزڵەکانی مانگ کەوا لەمحکەمی زیکری کتێبەکەی اللە بۆتانی دەردەھێنین وبەتێروتەسەلیش بۆتان باس دەکەین بەمۆڵەتی اللە؛ کەوا چاکترین فێرکارو دۆست و خۆشەویستە.

    جا ئایا زۆرانبازێک ھەیە بە شمشێری دەسەڵاتی زانست نەوەک بە شمشێری ڕشتنی خوێن؟ وە للە ش ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕەوانە نەکردووە تا خراپەو تێکدەری بکات لەزەوی وەخوێن لەزەویدا بڕێژێت بە زوڵم و ستەمکردن بەناحەق جا ئەوەی کەوا ئازایەتی لەخۆیدا بەدی دەکات لە زانا بەناوبانگەکانی موسڵمانان بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەوا با بفەرموێت بۆ حیوارو گفتوگۆکردن نەک بەناوێکی خوازراو بەڵکو بەناوە حەق و ڕاستەکەی و وێنە ڕاست وحەقەکەی، جا ئەوە شتێکی گەورەیە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان بە ڕاگەیاندنی گۆڕینی بەروارەکەو دەستنیشانکردنی چوار مانگە حەرامکراوەکانی حەج لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی نەبەوی.

    وەبشزانن ئەی گەلی بەسەرخەرەکان بەوەی کەوا مانگی ڕەمەزان شوێنەکەی ناگۆڕێت جا چۆن بووە ھەروایە، بەڵکو گۆڕانەکە لە ژمارەدایە بەڵام ئەو مانگەیە کەوا لەدوای شەعباندا دێت جا ئاگادار بن مانگە قەمەریەکان بۆ ساڵێک بەم شێوەیە:

    1- شهر صفر الأصفار
    2- ربيع أول
    3- ربيع ثاني
    4- جماد أول
    5- جماد ثاني
    6- رجب
    7- شعبان
    8- رمضان
    9- شوال
    10- ذي القعدة
    11- ذي الحجة
    12- محرم

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    _____________

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 25-03-2020, 05:18 PM
  2. مشاركات: 2
    آخر مشاركة: 10-12-2019, 05:04 PM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 28-11-2019, 02:18 PM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 09-11-2019, 07:37 PM
  5. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 05-11-2019, 09:41 AM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •