ئیمام ناصر محمد یەمانی
23 - 07 - 1431 ک
05 - 07 - 2010 م
09:44 ئێوارە
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=6620
ـــــــــــــــــــــ

{ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ }
صدق الله العظيـــــــم ..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين.

ئەی مەحمود ئێستا پارچەیەکی وەرگیراو وەردەگرین لە بەیان و ڕوونکردنەوەکەت لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرمویت: بەم شێوەیە:
{رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ (107) قَالَ اخْسَئُوا فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ (108)} صدق الله العظيم [المؤمنون].
واتە/ په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزاکه‌یدا ده‌رمان بهێنه ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین.

جا دەبینن بەوەی کەوا مەحمود بەم ئایەتە گوایە بەڵگە بەسەر ناصر محند یەمانیدا دەھێنێتەوەو دەیکات بە بەڵگەیەک لەسەرئەوەی اللە دوعاو پاڕانەوەکەیان وەڵام ناداتەوە جا دەریان نھێنێت لە ئاگر ھەرچەندە ئەوان داواشیان لەپەروەردگارەکەیان کردووەو وتوویانە: {رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ (107) قَالَ اخْسَئُوا فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ (108)} صدق الله العظيم [المؤمنون].
واتە/ په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزاکه‌یدا ده‌رمان بهێنه ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین (١٠٧) (اللە ی گه‌وره له وه‌ڵامیاندا) ده‌فه‌رموێت: بێ ده‌نگ بن و ده‌متان داخه‌ن، قسه‌شم له گه‌ڵدا مه‌که‌ن (١٠٨).

جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامی مەحمود دەداتەوە بەحەق و دەڵێم: ئایا وورد نەبوویتەوە لە قسەکەیان لەدوعاکردنەکەیان جا ئەوان دەڵێن: {رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ (107)} صدق الله العظيم [المؤمنون].
واتە/ په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزاکه‌یدا ده‌رمان بهێنه ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین.

جا جوان ووردبەرەوە وەکو خۆی بۆ ئەو وەعدو بەڵێنەی کەوا ئەوانیان پچڕاندووە لە پەروەردگارەکەیان بەم قسەکردنەیان: {فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ}،
واتە/ جا ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین.

جا لەپاش ئەوە بۆت ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا ئەوان لەپەروەرمدگارەکەیان دەوێت کەوا دەریان بھێنێت لە ئاگر جا بیان گەڕێنێتەوە بۆ دنیا ھەر لەبەرئەوەش دەڵێن: {فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ}.
واتە/ جا ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین.

بەومانایەی کەوا ئەوان دەیانەوێت اللە بیان گەڕێنێتەوە بۆ دنیا تا ئەوکاروکردەوانە بکەن جگە لەوەی کەوا پێشتر دەیانکرد جا ئەوەیە ئەو ھۆکارەی کەوا قەدەغەی وەڵاندانەوەی دوعاکەیانی کردووە لەلایەن پەروەردکارەکەیان بریتی یە لەو داوایەی کەوا بیان گەڕێنێتەوە بۆ ژیانی دنیا اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لَا يُقْضَىٰ عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا وَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمْ مِنْ عَذَابِهَا كَذَٰلِكَ نَجْزِي كُلَّ كَفُورٍ (36) وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُمْ مَا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَنْ تَذَكَّرَ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ نَصِيرٍ (37)} صدق الله العظيم [فاطر].
واتە/ وە ئه‌وانه‌ی که کافرو بێ باوه‌ڕ بوون، دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه‌ بڕیاری له‌ناو چوونیان نادرێت، تا بمرن و ڕزگاریان ببێت ته‌نانه‌ت به‌شێک له سزاکه‌ش له‌سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه‌ ئا به‌و شێوه‌یه هه‌موو کافرو بێ باوه‌ڕه سه‌رسه‌خته‌کان سزا ده‌درێن و تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنین (36) ئه‌وانه گریه‌و زاری و هاوارو قیژه‌و ناڵه‌یان له‌ناو دۆزه‌خدا لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا: ده‌رمان بهێنه‌و ڕزگارمان بکه له‌م حاڵه‌، مه‌رج بێت کارو کرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام بده‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که جاران ده‌مانکرد له وه‌ڵامیاندا اللە ده‌فه‌رموێت ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێ نه‌به‌خشین؟ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیرێک بکاته‌وه تیایدا بیربکاته‌وه؟ بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆ هات جا که‌واته بچێژن سزای دۆزه‌خ چونکه سته‌مکاران هیچ پشتیوان و بەسەرخەرێکیان نیه‌ (٣٧).

جا حەقەکە دەرکەوت و ئاشکرابوو وە وە بەیانی حەقی ئەو ئایەتەشت بۆ ڕوون بوویەوە ئەی مەحمود کەوا دەمەدەمێت پێ لەگەڵ دەکردم دەربارەی ێەو فەرـوودەیەی اللە ی گەورە: {رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ (107) قَالَ اخْسَئُوا فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ (108)} صدق الله العظيم [المؤمنون].
واتە/ په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزاکه‌یدا ده‌رمان بهێنه ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین (١٠٧) (اللە ی گه‌وره له وه‌ڵامیاندا) ده‌فه‌رموێت: بێ ده‌نگ بن و ده‌متان داخه‌ن، قسه‌شم له گه‌ڵدا مه‌که‌ن (١٠٨).

ئەوانە بەڕاستی داواکەیان لە دوعاو پاڕانەوەكە لەپەروەردگارەکەیان ئەوەیە کەوا دەریان بھێنیت جا بیانگەڕێنێتەوە بۆ دنیا تا ئەوکارو کردەوانە بکەن جگە لەوەی كەوا پێشتر دەیانکرد، بەڵام لەم دوعاو پاڕانەوەیەدا ھیچ بەڵگەو حوججەیەکیان نی لەسەر پەروەردگارەکەیان بەڵکو اللە حوججەو بەڵگەکەێان بەسەردا جێ بەجێدەکات وە بیریان دەھێنێتەوە بەوەی کەوا تەمەنێکی پێدان لەژیانی دنیاداو پێغەنبەرەکانی بۆ ڕەوانەکردن تاکو بەڵگەو حوججەیان نەبیت لەسەر پەروەردگارەکەیان اللە ێ گەورەش فەرموویەتی: {وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَاءكُمُ النَّذِيرُ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِن نَّصِيرٍ} صدق الله العظيم.
واتە/ ئه‌وانه گریه‌و زاری و هاوارو قیژه‌و ناڵه‌یان له‌ناو دۆزه‌خدا لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا: ده‌رمان بهێنه‌و ڕزگارمان بکه له‌م حاڵه‌، مه‌رج بێت کارو کرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام بده‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که جاران ده‌مانکرد له وه‌ڵامیاندا اللە ده‌فه‌رموێت ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێ نه‌به‌خشین؟ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیرێک بکاته‌وه تیایدا بیربکاته‌وه؟ بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆ هات جا که‌واته بچێژن سزای دۆزه‌خ چونکه سته‌مکاران هیچ پشتیوان و بەسەرخەرێکیان نیه‌.

جا سەیرکە چۆن بەڕاستی اللە حوججەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێدەکات اللە ی گەورە پێیان دەفەرمووێت: {أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَاءكُمُ النَّذِيرُ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِن نَّصِيرٍ} صدق الله العظيم.
واتە/ ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێ نه‌به‌خشین؟ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیرێک بکاته‌وه تیایدا بیربکاته‌وه؟ بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆ هات جا که‌واته بچێژن سزای دۆزه‌خ چونکه سته‌مکاران هیچ پشتیوانێک و بەسەرخەرێکیان نیه‌.

ئەوەش بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرنوودەیەی اللە ی گەورە: {رُسُلًا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا} صدق الله العظيم [النساء:165].
واتە/ پێغه‌مبه‌رانمان (ڕه‌وانه کردووه‌) که مژده‌ده‌رو ترسێنه‌رن تا خه‌ڵکی هیچ حوججەو به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت دوای ئه‌وه‌ی اللە پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه کردوون بێگومان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام اللە باڵاده‌ست و دانایه‌.

جا ئەوان ڕەچاو ئومێدی ئەوە دەکەن لە پەروەردگارەکەیان کەوا بیان گەڕێنێتەوە بۆ دنیا وە اللە ش پرسیاری ئەوەیان لێدەکات لەدوای مردنەکەیان ڕاستەوخۆ ھەـوو ئەوانەی کەوا مردوون لەکاتێکیشدا کافربوون، جا ھێشتاکەش ھەر ئەوە دوعاو پاڕنەوەكەیانە، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ (99) لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ (100)} صدق الله العظيم [المؤمنون].
واتە/ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مردن یه‌خه‌یان ده‌گرێت ئه‌وسا هەریه‌که‌یان ده‌ڵێت په‌روه‌ردگارا بمگێڕه‌ره‌وه بۆ دنیا (99) به‌ڵکو چاکه ئه‌نجام بده‌م و کاری باشه بکه‌م و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که له ده‌ستم چووه له‌مه‌ودوا له‌ده‌ستی نه‌ده‌م نه‌خێر ئه‌وه قسه‌یه‌که ئه‌و بۆ خۆی ده‌یڵێت به‌ڵکو ده‌بێت له جیهانی به‌رزه‌خدا له نێوان مردن و زیندوو بوونه‌وه‌دا تا کاتێک زیندوو ده‌کرێنه‌وه چاوه‌ڕێ بێت (100).

جا ئەو گەڕاندنەوەیە بۆ دنیایە کەوا کافرەکان ئاواتەخوازو تەمەننای دەکەن ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَنْ تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْتُ فِي جَنْبِ اللَّهِ وَإِنْ كُنْتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ نتَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێک که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر هه‌لێكی ترم هه‌بێت ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) نه‌خێر مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیداو پشتت هه‌ڵكرد لێی وه‌ له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌) (٥٩).

جا سەیری قسەکەیان بکەن: {أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ}.
واتە/ یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم.

وەمەبەستیشیان ئەوەیە کە ئەگەر بێتو اللە ھیدایەتی بدابان لە ژیانی دنیادا ئەوا {لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ}.
واتە/ وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم.

جا لەپاش ئەوە ئاواتەخوازو خۆزگەو تەمەننای گەڕانەوە دەکەن بۆ ژیانی دنیا نەک لەبەر حەزکردن تێیدا بەڵکو تا لەچاکەکاران بن جا ئەوکاروکردەوانە بکەن جگە لەوانەی دەیانکرد تێیدا لەپێشتر، وە ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرـوویەتی: {أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59)} صدق الله العظيم.
واتە/ یاخود کاتێک که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر هه‌لێكی ترم هه‌بێت ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) نه‌خێر مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیداو پشتت هه‌ڵكرد لێی وه‌ له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌) (٥٩).

بەڵام ئەو کاتە حوججەو بەڵگەیان دەبێت لەسەر پەروەردگارەکەیان کەوا ئەوان داوا لە اللە بکەن بەحەقی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی بەوەی کەوا لێیان خۆشبێت جا بڵێن: {رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:23].
واتە/ په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێماندا نه‌یه‌ته‌وه‌ ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به اللە له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین.

جا لەپاش ئەوە اللە وەڵامیان دەداتەوە ئەگەر بێتو داوای ڕەحمەت و میھرەبانیەکەیان لە اللە کرد وە داوایان لێی نەکرد بەوەی بیان گەڕێنێتەوە بۆ دنیا تا ئەو کاروکردەوانە بکەن بە جگە لەوانەی پێشتر دەیانکرد، جا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بریتی یە لە بەڵگەو حوججەی بەندەکانی لەسەر پەروەردگارەکەیان لەوساتەی کەوا داوای ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی لێدەکەن بەدان نان بە زوڵم و ستەم کردن لە نەفسی خۆیان، جا ئەم وشە حەقانە بریتی یە لەو وشانەی کەوا بە ئادەم و ھاوسەرەکەی گەیشت لە پەروەردگارەکەیانەوە جا خوددا قسەی لەگەڵ کردن بە وەحی تێگەیشتن بۆ سەر دڵەکانیان تا ئەمە بڵێن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَتَلَقَّىٰ آدَمُ مِنْ رَبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ} صدق الله العظيم. [البقرة:37].
واتە/ پاشان ئاده‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه چه‌ند وشه‌یەکی وه‌رگرت نزاكه‌ی وه‌رگرت و لێی خۆش بوو چونكه به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و، زاتێكی ئێجگار میهره‌بان و تۆبه وه‌رگره‌.

جا ئایا ئەم وشانە چین؟ ئەوە بریتی یە لەقسەکەیان بە دوعاکردن لەلای پەروەردگارەکەیان: {قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:23].
واتە/ ھەردووکیان وتیان په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێماندا نه‌یه‌ته‌وه‌ ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به اللە له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین.

وەئەی مەحمود بەڕاستی ئیمام مەھدی دەیەوێت کەوا بەندەکانی اللە بە شێوەیەکی گشتی بە موسڵمان و کافرانیەوە بزانن کەوا چۆن خۆیان ڕزگار دەکەن لە سزای پەروەردگارەکەیان لەدنیاو لە دوایی لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی دەیەوێت کەوا یارمەتیان بدات لەپێناو ھاتنەجێی ھەدەف و ئامانجەکەێ کەوا بریتی یە لەھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم)، وەھەرچی تۆی جا ئەوە سارکردنەوەو بێئومێدبوونیان بۆ زیاد دەکەی لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە. ئایا دەزانی دەربارەی ھۆکاری مانەوەیان لەسزاکەی دۆزەخدا؟ جا ئەوە بەھۆی بێئومێدبوونیانە لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ وَلِقَائِهِ أُولَٰئِكَ يَئِسُوا مِنْ رَحْمَتِي وَأُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} صدق الله العظيم [العنكبوت:23].
واتە/ وەئه‌وانه‌ی كه کوفریان کردووە به‌ئایه‌تەکانی اللە و به‌گەیشتنەوەو ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گاكه‌ی ئا ئه‌وانه (اللە ده‌فه‌رموێت) له میهره‌بانی من نائومێدن وە ئه‌وانه سزای زۆر به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه‌.

جا بێ ئومێدبوون لەڕەحمەت و میھرەبانی اللە لە حەددی زاتیدا زوڵم و ستەمکردنیان زیاتر دەکات لەنەفسی خۆیان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {إِنَّهُ لَا يَيْأَسُ مِنْ رَوْحِ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:87].
واتە/ به‌ڕاستی که‌س نائومێد نابێت له سۆزو میهره‌بانی اللە جگه له که‌سانی بێ باوه‌ڕ.

جا لەسوپاسگوزارن بە لەسەر ئەوەی کەوا اللە ئیمام مەھدی ڕەوانەکردووەە لەو ئوـمەتەی کەوا تۆ تێیدا دەژی تاھیدایەتتان بدات بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری.

وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين.
برای بەشەر لەخوێندا لە حەواو ئادەم؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________