ئیمام ناصر محمد یەمانی
07 - 02 - 1430 ک
03 - 02 - 2009 مـ
09:55 ئێوارە
[ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=51393
ـــــــــــــــــــ

وەڵامی بەحەق لەسەر زانستی ھیدایەت بۆ (علم الجهاد)..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء والمُرسلين وآله الطيبين الطاهرين والتابعين للحقّ إلى يوم الدين، وبعد..

ئەی (علم الجهاد؛)، بەڕاستی منی ئیمام مەھدی حەق ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ نەڵێم لەسەر اللە جگە لەحەق نەبێت وە فەتواش نادەم بەگومانەوە کەوا ھیچ سودێکی نی یە لەزانینی حەقدا، جا لەسەرئەوە بەڕاستی اللە و سەرجەم فریشتەکانی و سەرجەم چاکەکارەکان لەبەندەکانی لەھەموو ڕەگەزێک لە جن و ئینسان دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا بەڕاستی من کوفر دەکەم بە درۆو بوختانە ھەڵبەستراوەکەت لەسەر اللە بە ناحەق بە فەتوایەکەت کەوا عەرشی اللە ی ڕەحمان لەگەڵیدا دێتە لەرزین لەبەر توندی غەزەب و توڕەیی یەکەی لەم قسەیەتدا کە دەڵێی:
اقتباس المشاركة :
وەبەھەمان شێوە زیناکەر زینا ناکات تەنھا ئەگەر اللە بیەوێت وە اللە ش زینای لەسەر نوسیوە بیکات وەھیچ دروستکراوێکیش نی یە کەوا بتوانێت زینا بکات ئەگەر اللە لەسەری نەنوسیبێت بەوەی زینا بکات جا ئەگەر وتت نەخێر ئەوە دروستکراوانت والێکردووە کەوا توانایان ھەبێت لەسەر دەرچوون لە مەشیئەت و ویستی اللە ئەو کردەوەیەش دەکات کەوا اللە ویستی لەسەر نی یە
انتهى الاقتباس
جا پاک و بێگەردی بۆ اللە! بەڕاستی ئەم فەتوایە گوناھەکەی زۆر گەورەیە، وە قینی اللە ش گەورەترە لەقینی عەبدەکەی بۆت، جا چۆن وەسفی زینا دەکەی بە ئیرادەو ویستی اللە لەسەری؟ بەڵام اللە نکۆڵی لەفەتواو ھەڵبەستراوەکەت دەکات لەسەری. اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿27﴾ وَإِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً قَالُوا وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءَنَا وَاللَّـهُ أَمَرَنَا بِهَا قُلْ إِنَّ اللَّـهَ لَا يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿28﴾ قُلْ أَمَرَ رَبِّي بِالْقِسْطِ وَأَقِيمُوا وُجُوهَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ ﴿29﴾ فَرِيقًا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ الضَّلَالَةُ إِنَّهُمُ اتَّخَذُوا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِ اللَّـهِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ ﴿30﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ جا دڵنیابن که ئێمه شه‌یتانه‌کانمان کردووه به یارو یاوه‌ری ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن (27) کاتێکیش تاوان و گوناهو فاحیشە ئه‌نجام بده‌ن ده‌ڵێن باوو باپیرانیشمان دیوه ئه‌م کاره‌یان کردوه‌و اللە ی گه‌وره خۆی فه‌رمانی پێداوین بیکه‌ین بڵێ به‌ڕاستی خوا فه‌رمان به‌گوناهو تاوان و کاری نابه‌جێ و فاحیشە نادات چۆن (جه‌ساره‌ت ده‌که‌ن) و شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ اللە که نازانن(28) بڵێ په‌روه‌ردگارم فه‌رمانی به دادپه‌روه‌ری داوه‌ له‌کاتی هه‌رپه‌رستن و نوێژێکدا له هه‌موو مزگه‌وتێکدا، ڕووی دڵ و ڕوخسارتان به‌ڕاستی له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن و بیپه‌رستن و لێی بپاڕێنه‌وه‌ بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ دینەکەی له‌کاتێکدا دینداری بێگه‌ردو دڵسۆزانه هه‌ر بۆ ئه‌و زاته‌یه‌ چونکه هه‌ر چۆن دروستی کردوون له سه‌ره‌تاوه‌ له ئاینده‌شدا هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ (29) (جا ئه‌و کاته ده‌بنه دوو ده‌سته‌) ده‌سته‌یه‌ک هیدایه‌ت و ڕێنمووی وه‌رگرتووه‌ ده‌سته‌یه‌کیش بڕیاری گومڕای و سه‌ر لێشێواوی به‌سه‌ردا چه‌سپاوه‌ چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه لەجێگای اللە شه‌یتانه‌کانیان کرده پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆیان واش حساب دەکەن که ڕێگه‌ی ڕاست و دروستیان گرتۆته‌به‌ر. (30).

جا پاشان اللە فەتوای بۆ داون بەوەی کەوا خراپەو فاحیشەو کاری قێزەون و گوناھ و قسەکردن لەسەر اللە بەوەی نازانی لە ئەمرو فەرمانەکانی شەیتانە نەک لەئەمرو فەرمانەکانی اللە ی ڕەحمان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ وَمَن يَتَّبِعْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ فَإِنَّهُ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ} صدق الله العظيم [النور:21].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه شوێنی هه‌نگاوو نه‌خشه و پیلانه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون هه‌رکه‌س شوێنی هه‌نگاوو نه‌خشه‌و پیلانی شه‌یتان بکه‌وێت زه‌ره‌ر ده‌کات چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌میشه فه‌رمان به کارو کرده‌وه‌ی خراپ و گوناهو تاوان و ناشیرینی و فاحیشە ده‌کات،

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُوا مِمَّا فِي الْأَرْضِ حَلَالًا طَيِّبًا وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (168) إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (169)} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ له ڕزق و ڕۆزی حه‌ڵاڵ و پاكی زه‌وی بخۆن (توخنی قه‌ده‌غه كراوه‌كان مه‌كه‌ون) و شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون چونكه بێگومان ئه‌و دوژمنێكی ئاشكراتانه‌ (168) بێگومان ئه‌و شه‌یتانه هه‌ر فه‌رمان به خراپه‌و گوناهو تاوان و فاحیشە ده‌كات و هه‌روه‌ها هانتان ده‌دات بۆ وتنی هه‌ندێک شت یان هه‌ڵبه‌ستنی هه‌ندێک گوفتار لەسەر اللە وە بێ ئه‌وه‌ی بزانن (169).

ئەوەش لە وەحی شەیتانە نەک لە وەحی اللە ی ڕەحمان اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَائِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:121].
واتە/ وەدڵنیابن که شه‌یتانه‌کان وەحی بۆ لایه‌نگره‌کانیان دەکەن تا موجاده‌له‌تان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و (به‌رگری له به‌تاڵیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر ئێوه فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایەڵیان بن ئه‌وه بێگومان مانای وایه ئێوه‌ش موشریک و هاوه‌ڵگه‌رن.

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {الله وَلِيُّ الَّذِينَ ءَامَنُواْ يُخْرِجُهُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَالَّذِينَ كَفَرُواْ أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ يُخْرِجُونَهُم مِّنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:257].
واتە/ اللە پشت و په‌نای ئه‌و که‌سانه‌یه کەوا باوه‌ڕیان هێناوه‌ له تاریکاییه‌کان ده‌ریان ده‌هێنێت و ده‌یانبات به‌ره‌و نوورو ڕووناکی ئه‌وانه‌ش که ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌ر، یارمه‌تی ده‌ره‌کانیان ته‌نها ـ تاغوته‌ له نوورو ڕووناکی ده‌ریان ده‌هێنن و به‌ره‌و تاریکاییه‌کان ده‌یانبه‌ن ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه تیایدا ده‌مێننه‌وه‌.

وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِنَّهُمُ اتَّخَذُوا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاء مِن دُونِ اللّهِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:30].
واتە/ به‌ڕاستی ئه‌وانه لەجێگای اللە شه‌یتانه‌کانیان کرده پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆیان واش حساب دەکەن که ڕێگه‌ی ڕاست و دروستیان گرتۆته‌به‌ر.

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُمْ بِالْفَحْشَاءِ وَاللَّهُ يَعِدُكُمْ مَغْفِرَةً مِنْهُ وَفَضْلاً وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيم} صدق الله العظيم [البقرة:268].
واتە/ شه‌یتان به‌ڵێنی هه‌ژاری و نه‌داریتان پێ ده‌دات و فه‌رمانتان پێ ده‌دات به‌گوناهو تاوان و خراپه و فاحیشە اللە ی گه‌وره‌ش به‌ڵێنی لێخۆشبوونێکی تایبه‌تی خۆیتان پێده‌دات له‌گه‌ڵ زۆری ڕۆزی و به‌هره‌ی فراوان بەڕاستی اللە فراوانگیرو زانایه‌.

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی:: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُوا مِمَّا فِي الْأَرْضِ حَلَالًا طَيِّبًا وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (168) إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (169)} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ له ڕزق و ڕۆزی حه‌ڵاڵ و پاكی زه‌وی بخۆن (توخنی قه‌ده‌غه كراوه‌كان مه‌كه‌ون) و شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون چونكه بێگومان ئه‌و دوژمنێكی ئاشكراتانه‌ (168) بێگومان ئه‌و شه‌یتانه هه‌ر فه‌رمان به خراپه‌و گوناهو تاوان و فاحیشە ده‌كات و هه‌روه‌ها هانتان ده‌دات بۆ وتنی هه‌ندێک شت یان هه‌ڵبه‌ستنی هه‌ندێک گوفتار لەسەر اللە وە بێ ئه‌وه‌ی بزانن (169).

یان بەڕاستی تۆ نازانی مەشیئەت و ویستی اللە چی یە؟ ئەوە مانای ئەوەیە کەوا ئەوەی اللە دەیەوێت پاک و بێگەردی بۆی. جا چۆن اللە کوفرو زیناو خراپەکردنی بۆ بەندەکانی دەوێت؟ پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! بەڵکو ئەگەر اللە ویستی له‌سه‌ر بوایه ئەوا ئەوەیان ئەنجام نەدەدا، بەڵام نەک وەکو فەتوایەکەی تۆ؛ بەڵکو حەقەکە ئەوەیە کە ئەگەر اللە بیویستبا ئەوەیان ئەنجام نەدەدا، جا اللە ئەو کارەی نەویستووە پاک و بێگەردی بۆی؛ بەڵکو ئەگەر اللە بیویستبایه ئەوا ئەم کارەیان ئەنجامنەدەدا وە ئەگەر بشیەوێت ئەوا خەڵکی ھەمووی دەکات بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست.

ھەرچی کاروکردەوەی خراپەیە جا ئەوە اللە ویستی لەسەر نیە بیکات و ئەنجامی بدات وە حەزیشی پێناکات وە پێشی ڕازی نی یە وە ئەگەر اللە ش ویستی له‌سه‌ر بوایه ئەوە ئەوەیان نەدەکردو ئەنجامیان نەدەداو ھیدایەتی دەدان جا ئەوەیان ئەنجام نەدەدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا شَيَاطِينَ الإنس والجنّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:112].
واته‌/ هه‌ر به‌و شێوه‌یه بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌رو نێردراوێك دوژمنێکمان له شه‌یتانه‌ بەشەرو جنەکان سازاندوه‌، که به‌رده‌وام قسه‌ی ڕازاوه ده‌ده‌ن به‌گوێی یه‌کداو (خۆیان و خه‌ڵکی) پێ سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌که‌ن خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (نه‌یانده‌توانی) شتی وابکه‌ن ده وازیان لێ بهێنه له‌گه‌ڵ ئه‌و درۆو ده‌له‌سه‌یه‌ی که هه‌ڵی ده‌به‌ستن.

جا کوانێ ھیدایەتەکە ئەی (علم الجهاد) تۆش خراپەکردن و داواێن پیسی و کاری قێزەون دەخەیە پاڵ مەشیئەت و ویستی اللە ھەر چۆنێک بیەوێت؟ پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! وە فەتوامان بۆ دای بەحەق ئەگەر تۆ حەقت دەوێت؛ ئەوە ئەگەر بێتو اللە بیەوێت خەڵکی ھەمووی ھیدایەت دەدات جا ھیچ شتێک ئەو دەستەوسان ناکات لەوە، بەڵام اللە ڕێساو یاسای ھیدایەتی داناوە بەوەی کەوا ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت لەبەندەکانی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ێ گەورە: {وَلَوْ شَاء اللّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلكِن يُضِلُّ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ وَلَتُسْأَلُنَّ عَمَّا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [النحل:93].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر اللە بیویستایه ده‌یکردن به‌یه‌ك ئوممه‌ت به‌ڵام اللە گومڕای دەکات ئەوەی ‌گومڕایی بوێت وە ئەوەش ھیدایەت دەدات کەوا ھیدایەتی بوێت بێگومان پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا.

بەومانایەی ئەوکەسەی کەوا ھیدایەتی بوێت لەبەندەکانی.

وەھەرچی ئەوانەن کەوا ھیدایەتیان ناوێت جا ئەوا اللە وازیان لێدەھێنێت تا لەگومڕایی و سەرکەشی خۆیان ڕۆبچن و كوێرانه مل بنێن و درێژه به‌گومڕایی خۆیان بده‌ن، وەناشتوانی بەوەی کەوا نکۆڵی لەم ئایەتە بکەی کەوا (علم الجهاد) خۆی ئامادەی کردووەو بۆی ھێناوین لە محکەمی قورئان پاشان بەناحەق لێکدانەوەی بۆ کردووە کەوا بریتی یە لەوەی اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَلَوْ شَاء اللّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلكِن يُضِلُّ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ وَلَتُسْأَلُنَّ عَمَّا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [النحل:93].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر اللە بیویستایه ده‌یکردن به‌یه‌ك ئوممه‌ت به‌ڵام اللە گومڕای دەکات ئەوەی ‌گومڕایی بوێت وە ئەوەش ھیدایەت دەدات کەوا ھیدایەتی بوێت بێگومان پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا.

وەلەم ئایەتە محکەمەدا اللە مەشیئەت و ویستی ڕەببانیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە بەوەی کەوا ئەگەر بیەوێت ئەوا دەتانکات بەیەک ئومەت لەسەر ھیدایەت بەڵام ئەوەی گومڕایی بوێت لەئێوە ئەوا گومڕای دەکات و ئەوەشی ھیدایەتی بوێت لەئێوە ھیدایەتی دەدات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ يُنِيبُ} صدق الله العظيم [الشورى:13].
واتە/ اللە ئەوە ھەڵدەبژێرێت کەوا حەقی دەوێت و بەدوایدا دەگەڕێت و ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆ به‌رنامه‌که‌ی به‌په‌رستن و ئه‌نجامدانی کاروکرده‌وه‌ی چاک.

وەمانای ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَنْ يَشَاءُ}، ئەمە بەمانای ئەوکەسەی حەقی بوێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {والَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا} صدق الله العظيم [العنكبوت:69].
واتە/ وەئه‌وانەی له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه‌ سوێند بە اللە به‌ڕاستی ئه‌وانه ھیدایەت و ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان بێگومان اللە ی په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاکه‌کارانه‌.

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ يُنِيبُ} صدق الله العظيم [الشورى:13].
واتە/ وەھیدایەتی ئەوکەسە دەدات که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆ به‌رنامه‌که‌ی به‌په‌رستن و ئه‌نجامدانی کاروکرده‌وه‌ی چاک.

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاء وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ} صدق الله العظيم [الرعد:27].
واتە/ بڵێ به‌ڕاستی اللە هه‌رکه‌سێک که‌ گومڕایی بوێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی (27).

بەمانای ئەوکەسەی کەوا پشتی ھەڵکرد لەوەی شوێنی ڕێگای حەق بکەوێت اللە گومڕای دەکات لەسەر زانستەکەی خۆی بەوەی کەوا عەبدەکەی ھیدایەتی ناوێت وەھیدایەتی ئەوەش دەدات کەوا دەگەڕێتەوە بۆ لای بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆی،جا اللە ھیچ گەلێک گومڕا ناکات لەدوای ئەوەی ھیدایەتی داون ھەتا ئەوەیان بۆ ڕوون نەکاتەوە کەوا پارێزگاری لەچیدا بکەن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا كَانَ اللّهُ لِيُضِلَّ قَوْماً بَعْدَ إِذْ هَدَاهُمْ حَتَّى يُبَيِّنَ لَهُم مَّا يَتَّقُونَ إِنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (115)} صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ هه‌رگیز اللە که‌سانێک گومڕا ناکات دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌تی داون هه‌تا بۆیان ڕوون نه‌کاته‌وه که ده‌بێت له‌چی خۆیان بپارێزن به‌ڕاستی اللە به هه‌موو شتێک زانایه‌.

وەئەی (علم الجهاد)، اللە دەکەم بەشاھێد بەشاھێدی حەقی یەقین و دڵنیایی بەوەی کەوا ھیدایەت بەدەستی اللە یە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی ھەبێت. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ فَلِلَّـهِ الحجّة الْبَالِغَةُ فَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿149﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ بڵێ که‌وابوو هه‌ر بۆ اللە یە به‌ڵگه تێرو ته‌واوو گرنگه‌کان جا ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وه هه‌مووتانی هیدایه‌ت ده‌دا.

جا وورردبەرەوە لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {قُلْ فَلِلَّـهِ الحجّة الْبَالِغَةُ فَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿149﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ بڵێ که‌وابوو هه‌ر بۆ اللە یە به‌ڵگه تێرو ته‌واوو گرنگه‌کان جا ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وه هه‌مووتانی هیدایه‌ت ده‌دا.

جا حوججەو بەڵگەکەی اللە چی یە لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ھیدایەتی نەداون لەوانەی کەوا دواتر لەڕۆژی قیامەتدا دەڵێن: "لو أنّ الله هداني-ئەگەر بھاتبا اللە ھیدایەتی دابام؟" جا ئەوە حوججەو بەھانەی عەبدەکەیە لەسەر پەروەردگار بەوەی کەوا ھیدایەتی نەداوە، بەڵام ئایا حوججەو بەڵگە زاڵ و گرنگ و تەواوەکەی پەروەردگار چی یە لەسەر عەبدەکە؟ ئەمەش فەتوای بەحەق : ئەوە بریتی یە لە نەگەڕانەوەو ملکەچ نەبوون بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەی کەوا ھیدایەتەکەی بەدەستە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی ھەبێت. جا ئەوە بریتی یە لە حوججەو بەڵگە تێرو گرنگ و تەواوو زاڵەكەی اللە لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ھیدایەتی نەداون بۆ ڕێگای ڕاست.

وەئەی (علم الجهاد) بەعەقڵ و مەنتق ئەگەر اللە کوفری بویستبا بۆ عەبدەکانی ئەوا دڵەکانیانی لادەدا تا کوفربکەن پێی بە بێ زوڵم و خۆبەگەورەزانی لەلایەن خۆیانەوە، کەواتە اللە زاڵم و ستەمکارە بە گوێرەی حسابی فەتواکەی تۆ ئەی (علم الجهاد)! بەڵام اللە نەفی ئەوە دەکات کەوا کوفری بوێت بۆ عەبدەکانی وە پێشی ڕازی نی یە بۆیان ھەرگیز. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِنْ تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].
واتە/ ئەگه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن بێگومان اللە بێ نیازه لێتان هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن بگرن‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر ئەوا به‌وەتان ڕازی ده‌بێت.

وەئەگەر اللە ش کوفری بویستبا بۆ ئەوبەندانەی کەوا کوفر دەکەن بەبێ زوڵمکردن لە خۆیان وەبەھەمان شێوە ئەوانەی کەوا اللە ھیدایەتی بوێت بۆیان بەبێ ھۆکار لەنەفسی خۆیان جا ئەی کەواتە لەبەرچی اللە حساب و لێپرسینەوە دەکات لەگەڵ عەبدەکانی بەشتێک کەوا ھیچ دەستێکیان لە کردنی کارو فەرمانەکاندا نیە؟ پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو اللە ویستی ھەڵبژاردەیی پێداون لەلایەن خۆیانەوە بۆ ئەوەیان کەوا دەیەوێت ڕێگای ڕاست بگرێت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا ئەم عەبدەی کەوا دەیەوێت ڕێگای ڕاست بگرێت دواتر دەتوانێت بەوەی ویستەکەی بھێنێتەجێ لە ئاوات و خۆزگە خواستنەکەی بۆ کاروکردەوەکە لەسەر ئەرزی واقعدا؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّـهُ ربّ العالمين (29)}صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو جیھان بیه‌وێت.

جا ئەوەی گرنگ و ئەساسەکەیە بریتی یە لەھاتنەجێی ویست و مەشیئەتەکە، جا ئەگەر اللە نەیەوێت ویست و مەشیئەتەکە بێتەجێ لەسەر ئەرزی واقع ئەوا ھەرگیز ویست و مەشیئەتی عەبدەکە ھیچ سودێکی نابێت بۆ ھەمیشە. وە کێشەی ئەوانەی کەوا نازانن ئەوەیە کەوا تێنەگەیشتوون لەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە بۆ ئەم ئایەتە ھەروەکو اللە بەحەق دایبەزابدووە کەوا بریتی یە لەوەی اللە ی گەورە دەفەرموێت: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ ﴿27﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ ﴿28﴾ وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّـهُ ربّ العالمين ﴿29﴾} صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خەڵکی جیھان(27) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (28) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو جیھان بیه‌وێت (29).

جا لەبەرچی جیاکاری ناکەن لەنێوان ھەردوو مەشیئەت و ویستەکە کەوا بریتین لە مەشیئەت و ویستی عەبدەکەو مەشیئەت و ویستی پەروەردگار، جا سەیری فەتوا حەقەکە بکەن کەوا دوو مەشیئەت و ویست ھەیە لەم دوو ئایەتەدا یەکێکیان بەدەستی عەبدەو ئەویتریش بەدەستی پەروەردگارە، جا ھەرچی ویست و مەشیئەتی عەبدەکەیە جا ئەوە بەڕاستی اللە عەقڵی پێداوە کەوا بیری پێدەکاتەوە جا لەپاش ئەوە بڕیارەکەی پێ دەردەکات، جا ئەگەر بڕیارەکە لەسەری بێویژدانانەو کوێرانە بوو لەدوای ئەوەی کەوا بیری کردەوەو بڕیاری دا جا ئەوە بەکوشت چێت چۆن بڕیاری وای دا جا لەپاش ئەوەش اللە کوفرەکەی زیاتر دەکات لەسەر کوفرەکەی و لەعنەتیشی لێدەکات و سزاشی دەدات بەحەق بەسزایەکی ڕیسواکەر، وەھەرگیزیش لەجێگای اللە نە وەلی و پاڵپشتێک دەدۆزێتەوە نە بەسەرخەرێکیش. وەھەر چی ئەوەیە کە ئەگەر عەبدەکە بێتو بیربکاتەوە جا ئەو عەقڵ و مەنتقە وەڵام بداتەوە کەوا اللە پێی ئامادەی کردووە بەوەی ئەوەی کەوا دروستی کردووەو وێنەی کێشاوە له‌هه‌ر شێوه و شێوازێكدا که ویستوویه‌تی ڕێکیخستووه کەوا ئەو ئەلاترو شایستەترە بە عیبادتکردنی لەجیاتی ئەوانەی تر، ھەتا ئەوکاتەی کەوا بڕیاری ڕاوەستاوی و بەردەوامی دەردەکات جا لێرەدا ئەمە ھیچ نیە تەنھا ئاوات و خۆزگە خواستن و تەمەنناکردن نەبێت وە ناشتوانێت کەوا بیھێنێتە جێ جا ھیدایەتی دڵەکەی خۆی بدات ھەرچەندە ئیمانیشی ھێنابێت ھەتا تەنانەت ئەگەر دڵنیاش بووبێت لەسەر ئەوەی بەڕاستی اللە حەقەو پێغەمبەرەکەشی حەقە و زیندووبوونەوەش حەقەو ئاگریش حەقەو بەھەشتیش حەقە، جا لەگەڵ زانستە دڵنیاییەکەەشی بەوە دەببینی کەوا زۆرێک لەموسڵمانان نوێژ ناكەن و زەکاتیش نادەن و کاروکردەوەی چاکیش ناکەن، جا ئایا ئەو زانستەیان ھیچ سودێکیان پێدەگەیەنێت؟ بەڵکو دەیانبینی لەسەر ڕێگای کافرەکانن؛ بەڵکو بەڵاو موسیبەتەکەیان گەورەترە لە بەڵاو موسیبەتی ئەو کافرەی کەوا نازانێت جا ئەگەر نەزانی ئەوە ئەوەیان بەڵاو موسیبەتە وەئەگەر بزانی جا ئەوکاتە بەڵاو موسیبەتەکە گەورەترە. وە ئەو پرسیارەی کەوا ئاراستە دەکرێت ئەوەیە: لەبەرچی ناتوانن ھیدایەتی خۆیان بدەن جا لەسەر ڕێگای ڕاست بڕۆن؟ ئەوە بەھۆی نەگەڕانەوەو ملکەچ نەبوونە بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگار ئەی (علم الجهاد) لەبەرئەوەی ئەوان نەیانویستووە ڕێگای ڕاست بگرنە بەر؛ بەڵکو دەڵێن: "ئەگەر اللە بیویستبایە ئەوا ھیدایەتی دەداین بۆ ڕێگای ڕاست ئەوەش لەبەرئەوەی اللە ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەیەوێت". جا لەپاش ئەوە تێگەیشتنە ھەڵەکەیان و تەفسیرە ھەڵەکەیان بۆ زیاد دەکات بەقورئان تا پیسیان لەسەر پیسی زیاتر بێت جا دەمرن لەکاتێکدا کافرن، ھەتا ئەگەر بێتو لە موسڵمانانیش بن جا ئەوا ئیسلامەکەیان بەڕاسدانەناوە بەکاروکردەوە لەسەر ئەرزی واقع. وەئەو فەرموودەیەی اللە تان بەیاد دەھێنمەوە بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی: {قُلْ فَلِلَّـهِ الحجّة الْبَالِغَةُ فَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿149﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ بڵێ که‌وابوو هه‌ر بۆ اللە یە به‌ڵگه تێرو ته‌واوو گرنگه‌کان جا ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وه هه‌مووتانی هیدایه‌ت ده‌دا.

وە ئەمەش وەڵامە لەسەرئەوانەی کەوا دەڵێن ئەگەر اللە ویستبای ئەوا نوێژم دەکردو تەقوای اللە م دەکردو پارێزگار دەبووم، بەڵام اللە ئەوەی بۆم نەویستووە (بە درۆو بوختانکردن لەسەر اللە)، بەڵکو عەبدەکە ھیدایەتی نەویستووە جا بگەڕێتەوەو ملکەچ بێت بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەی تا ھیدایەتی دڵەکەی بدات، ھەرچی ئەوەیە کە ئەگەر اللە بیەوێت بەقودرەت توانایەکەی ھیدایەتی بدات بەبێ ھۆکار لەلایەن خۆی جا بۆ ئەوە دەڵێین: بەڵێ بەدڵنیایی یەوە بەڕاستی اللە بەسەر ھەنوو شتێکدا بەتوانایە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ فَلِلَّـهِ الحجّة الْبَالِغَةُ فَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿149﴾}صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ بڵێ که‌وابوو هه‌ر بۆ اللە یە به‌ڵگه تێرو ته‌واوو گرنگه‌کان جا ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وه هه‌مووتانی هیدایه‌ت ده‌دا.

بەڵام اللە ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا ھیدایەتی بوێت بۆ ڕێگای ڕاست.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
موفتی بەحەق بۆ زانستی ھیدایەت؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــ