یان تۆ لە قەدەریەکانی ئەوکەسەی کەوا زینا دەکات و دەڵێت ئەگەر اللە بیویستبا زینام نەدەکرد وەزیناشم نەکردووە تەنھا بە مەشیئەت و ویستی اللە نەبێت جا لە اللە بترسە بەڕاستی اللە فەرمان بەخراپەو کاری فاحیشە ناکات..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
07 - 02 - 1430 ک
03 - 02 - 2009 مـ
02:57 بەیانی
[ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=51392
ــــــــــــــــــــــ


{ سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا }..

بسم الله عليه توكلت وعلى الله فليتوكل المؤمنون، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

بەناوی اللە وە تەوەکولم لەسەر اللە و پشتم بەئەو بەستووە جا با ئیمانداران پشتی پێ ببەستن، سەلامیش لەسەر پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان، وبعد..

ئەی (علم الجهاد)، ئەوە چیتە کەوا لە قسەو گوفتار تێناگەی ئەی پیاو؟ خۆ ئەگەر اللە ھیدایەتی نەدابواین ئەوا نە بەڕاستمان دادەناو نە دەشمان بەخشی نە نوێژیشمان دەکرد وەھەرگیزیش ھەڵبژاردنی گەڕانەوەو ملکەچ بوونمان بۆلای بەدڵسۆزی ھیچ سودێکی پێنەدەگەیاندین ئەگەر اللە دەستی نەگرتباین جا ھیدایەتی دڵەکانمانی نەدابا بۆ ڕێگای ڕاست.

وەئەی (علم الجهاد) ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ شتێک نەڵێم لەسەر اللە جگە لەحەق نەبێت وە حاشاللە بەوەی کەوا اللە ستەم لەکەسێک بکات وە بەڕاستی فێریشمان کردی بەوەی کەوا ھیدایەت بەدەستی اللە و بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی ھەبێت جا ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەگەڕێتەوەو ملکەچ دەبێت بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەی، وەھەرچی ئەوکەسەیە کەوا بەملکەچ بوون و دڵسۆزی ناگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگارەکەی جا ئەوە ھیدایەتی دڵەکەی نادات. جا لە اللە بترسە وپارێزگار بە ئەی پیاو وەحەقی ڕوون و ئاشکرا مەشێوێنە! یان تۆ ناتەوێت بەوەی کەوا خەڵکی بگەڕێنەوە لای پەروەردگارەکەیان بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆی تا ھیدایەتی دڵەکانیان بدات؟ وە وێنەی قسەکەت وەکو قسەی ئەو کەسانەیە کەوا دەڵێن: {سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلا آبَاؤُنَا وَلا حَرَّمْنَا مِنْ شَيْءٍ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ حَتَّى ذَاقُوا بَأْسَنَا قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ أَنْتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:148].
واتە/ له‌مه‌ودوا موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر اللە بیویستایه هاوه‌ڵمان بۆ بڕیار نه‌ده‌دا باوو باپیرانیشمان موشریک نه‌ده‌بوون هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد (ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی به‌تاڵه و هه‌رگیز اللە ی گه‌وره زۆر له که‌س ناکات بۆ باوه‌ڕ هێنان یان بێ باوه‌ڕی بەڵکو بەگوێرەی ھەڵبژاردنەکەی خۆی دڵی وەردەچەرخێنێت) هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش درۆ و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست هه‌تا تووشی به‌ڵای ئێمه بوون و سزای ئێمه‌یان چه‌شت پێیان بڵێ ئایا هیچ زانیاری و زانستێکتان له‌لایه‌ تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن؟ ئێوه شوێنی هیچ شتێکی تر ناکه‌ون جگه له‌گومان و ئێوه هیچ شتێکی تر ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که درۆ ده‌که‌ن.

جا ئەوانە دەڵێن ئەگەر بێتو ئەوە حەق بووایە لەلایەن اللە وە ئەوا اللە ھیدایەتی دەداین بۆ لای وە نە ئێمەو نەباوک و باپیرانیشمان شەریک و ھاوەڵ و ھاوبەشمان بۆ اللە دانەدەنا ھەروەکو وامان پێدەڵێن ئەی گەلی نێردراوو پێغەمبەرەکان وە ھیچ شتێکیشمان لەسەرخۆمان قەدەغەو حەرام نەدەکرد، جا سەیری وەڵامەکەی اللە بکە لەسەریان: {كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ حَتَّى ذَاقُوا بَأْسَنَا قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ أَنْتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:148].
واتە/ هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش درۆ و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست هه‌تا تووشی به‌ڵای ئێمه بوون و سزای ئێمه‌یان چه‌شت پێیان بڵێ ئایا هیچ زانیاری و زانستێکتان له‌لایه‌ تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن؟ ئێوه شوێنی هیچ شتێکی تر ناکه‌ون جگه له‌گومان و ئێوه هیچ شتێکی تر ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که درۆ ده‌که‌ن (148)

وە ئەی (علم الجهاد)، لەبەرچی اللە پێغەمبەرەکانی ڕەوانەکردووە؟ ئەوە تەنھا بۆ ئەوەی حوججەو بەڵگە جێبەجێبکەن! جا اللە ش ھیدایەتی ئەوانە دەدات کەوا دەگەڕێنەوە بۆلای بەدڵسۆزی بۆی و وازیش لەوانە دەھێنێت کەوا ھیدایەتیان ناوێت تا لە گومڕایی و سەرکەشییاندا ڕۆبچن و كوێرانه مل بنێن و درێژه به‌گومڕایی خۆیان بده‌ن.، یان بەڕاستی تۆ لە قەدەریەکانی؟ کەوا پێت وایە کاتێک پیاو زینا دەکات دەڵێت ئەگەر اللە ویستبای زینام نەدەکرد وە زینام کردووە تەنھا بەویستی اللە! جا لە اللە بترسەو پارێزگاربە بەڕاستی اللە فەرمان بە کاروکردەوەی خراپ و داوێن پیسی ناکات وەھیدایەتی ئەوکەسەش دەدات کەوا دەگەڕێتەوە بۆ لای بەدڵسۆزی، وەبەڕاستی اللە حوججەو بەڵگەی جێبەجێکردووە لەسەر خەڵکی بە ڕەوانەکردنی پێغەمبەران بۆیان لەپەروەردگارەکەیانەوە تا اللە ھیدایەتیان بدات ئەوەی کەوا ھیدایەتی بوێت لەبەندەکانی بۆ ڕێگای ڕاست وە وازیشی لە خۆبەزل و گەورەزانەکان ھێناوە لەبەرامبەر حەقی لای پەروەردگارەکەیان تا ڕۆبچن لە سەرکەشی و گومڕایی خۆیان و كوێرانه مل بنێن و درێژه به‌گومڕایی خۆیان بده‌ن اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلاَّ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَيُجَادِلُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ وَاتَّخَذُوا آيَاتِي وَمَا أُنذِرُوا هُزُوًا} صدق الله العظيم [الكهف:56].
واتە/ ئێمه پێغه‌مبه‌ران ته‌نها به‌مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر نه‌بێت نانێرین که‌چی ئه‌وانه‌ی کافرو بێ باوه‌ڕ بوون هه‌ر موجاده‌له‌و ده‌مبازی ده‌که‌ن به به‌ڵگه‌ی پڕوپووچ، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌و بیترازێنن هه‌روه‌ها نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی من و ئه‌وه‌ی ئه‌وانی پێ هۆشیار کراوه‌ته‌وه کردویانه به‌گاڵته‌.

وە اللە ی گەورەش دەفەرموێت: {وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلاَّ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ فَمَنْ آمَنَ وَأَصْلَحَ فَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:48].
واتە/ ئێمه پێغه‌مبه‌ران بۆ هیچ شتێک نانێرین جگه بۆ مژده‌دان و ترساندن نه‌بێت جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و چاکسازی بکات ئه‌وه نه‌ترس و بیمیان له‌سه‌ره‌ نه خەفەتبار ده‌بن.

وە اللە ی گەورەش دەفەرموێت: {رُّسُلاً مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حجّة بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا} صدق الله العظيم [النساء:165].
واتە/ پێغه‌مبه‌رانمان (ڕه‌وانه کردووه‌) که مژده‌ده‌رو ترسێنه‌رن تا خه‌ڵکی هیچ حوججەو به‌ڵگه‌و بەھانەیەکیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت دوای ئه‌وه‌ی اللە پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه کردوون بێگومان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام اللە باڵاده‌ست و دانایه‌.

وە اللە ی گەورەش دەفەرموێت: {كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَأَنزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِيَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِيمَا اخْتَلَفُواْ فِيهِ وَمَا اخْتَلَفَ فِيهِ إِلاَّ الَّذِينَ أُوتُوهُ مِن بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ فَهَدَى اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ لِمَا اخْتَلَفُواْ فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِهِ وَاللَّهُ يَهْدِي مَن يَشَاء إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ} صدق الله العظيم [البقرة:213].
واتە/ خه‌ڵکی یه‌ک ئومه‌ت بوون و خاوه‌نی ته‌نها بیروباوه‌ڕی یه‌کتاناسین بون (به‌ڵام به‌ره‌به‌ره لایاندا) اللە ش پێغه‌مبه‌رانی ڕه‌وانه‌کرد تا مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ربن له‌گه‌ڵ کتێبی ئاسمانیدا بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی، تا له‌نێوان خه‌ڵکیدا فه‌رمانڕه‌وایی و دادوه‌ری ئه‌نجام بکات له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی کەوا جیاوازو ناکۆک بوون لەسەری جیاوازو ناکۆکیش نەبوون ھەتا ئەوکاتەی کەوا ئه‌وانه‌ی که ئه‌و کتێبانه‌یان پێ به‌خشراوه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان بۆ هات ئه‌مه‌ش به‌هۆی حه‌ساده‌ت و سته‌م و دەستدرێژی و لادان و سەرە ڕۆییانەوە ئه‌وسا اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئیماندارانی کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌ق و په‌یڕه‌وی کردنی له نێوان ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که ئه‌وان کێشەو ناکۆکیان له سه‌ری هه‌بوو اللە ش ھیدایەت و ڕێنموویی هه‌رکه‌سێک ده‌کات کەوا ھیدایەت و ڕێنموویی بوێت‌ بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.

وە اللە ی گەورە دەفەرموێت: {أَلَمْ نَجْعَل لَّهُ عَيْنَيْنِ ﴿8﴾ وَلِسَاناً وَشَفَتَيْنِ ﴿9﴾ وَهَدَيْنَاهُ النَّجْدَيْنِ (10)} صدق الله العظيم [البلد].
واتە/ ئایا جووتێک چاومان پێنه‌به‌خشیووه‌؟ (8) هه‌روه‌ها زمان و دوو لێویشمان پێ نه‌به‌خشیووه‌؟ (9) وە ئایا ڕێنموویمان نه‌کردووه بۆ دوو ڕێگا (تا لەدوای ھەڵبژاردنی ڕێگاکە بیخەینە سەر ئەو ڕێگایەی کەوا خۆی ھەڵیدەبژێرێت-ڕێگای ھیدایەت یان گومڕایی-)؟ (10).

وەئەی (علم الجهاد)، ئایا ئەگەر ئینسان کوفر بکات ئەوا دەڵێی اللە ویستوویەتی کوفر بکات بەگوێرەی حسابی فەتوایەکەت بەوەی کەوا ئەوە مەشیئەت و ویستی اللە یە؟ اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ} صدق الله العظيم [الزمر:7].
واتە/ ئەگه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن بێگومان اللە بێ نیازه لێتان، هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن و ڕێبازی اللە ناسی بگرن‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر ئەوا به‌وەتان ڕازی ده‌بێت.

وەئەی (علم الجهاد)، بەڕاستی تۆ تێناگەی لە فەتوایەکەم دەربارەی شەئنی ھیدایەت وەپێشتریش فەتوام دا بەوەی کەوا ئیماندار ناتوانێت بەھیچ شێوەیەک ھیدایەتی دڵەکەی خۆی بدات، جا کەواتە چارەسەرەکە چی یە بۆ سەرجەم بەندەکانی اللە؟ ێەوە بریتی یە لەگەڕانەوەو ملکەچ بوون بۆلای اللە بەدڵسۆزی، جا اللە ئەم فەتوایەی شامل و گشتگیر کردووە بۆ ھەموو بەندەکانی اللە لە ھەموو مەلەکوتدا لەھەموو ڕەگەزێک، وەئەگەر ئەوەش نەکەن ئەوا حەتمەن دواتر ڕۆژی قیامەت دەڵێن ئەگەر بھاتبا اللە ھیدایەتی بداباین ئەوا لە پارێزگاران دەبووین، جا ئایا حوججەو بەڵگەکەی اللە چی یە لەسەر ئەو بەندەیەی کەوا ھیدایەتی دڵەکەی نەداوە؟ ئەوە بریتی یە لە نەگەڕانەوەو ملکەچ نەبوون بۆلای اللە بەدڵسۆزی بۆی (الإنابة).

جا من داوایەکم لێت ھەیە ئەی (علم الجهاد) بەوەی کەوا بۆ ناصر محمد یەمانی و بەسەرخەرەکانی ئەم ئایەتە ڕوون بکەیەوە بەتێروتەسەل و تەواوی تا سەیری تەئویل و لێکدانەوەکەت بکەین ھەرچەندە ئایەتەکەش ڕوونە لەبەرئەوەی لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانە بەڵام ئێمە دەمانەوێت لە (علم الجهاد) کەوا بەیانەکەی بێنێت تێیدا دەربارەی زانستی ھیدایەت، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) .

جا بەڕاستی بۆمان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا ھیدایەت ھیدایەتی اللە یە، ھەر لەبەرئەوەش ئەوکەسەی کەوا ھیدایەت نادرێت دەڵێت: {لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ}.
واتە/ یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم.

کەواتە حوججەو بەڵگەکەی اللە چی یە لەسەر ئەو عەبدەی کەوا ھیدایەتی نەداوە؟ وەھەرگیزیش وەڵامەکەیت لەسەری خۆمەوە بۆ ناھێنم لەلایەن خودی خۆمەوە بەگومان کەوا ھیچ سودێکی نی یە لەزانینی حەقدا؛ بەڵکو دەڵێم کەوا حوججەو بەڵگەکەی اللە لەسەر ئەو عەبدەی کەوا ھیدایەتی نەداوە بریتی یە لە نەگەڕانەوەو ملکەچ نەبوون بۆی بەدڵسۆزی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ (54)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات.

وەئەی (علم الجهاد) ڕەوانی یە بۆت! کەوا بگەڕێینەوە بۆ دواوەو سەرلەنوێ دەست پێبکەینەوەو تۆش پشتی لێ ھەڵبکەی و دەمەدەمێ بکەی بە شتی تر؛ بەڵکو بەیان و ڕوونکردنەوەیەکم بۆ بھێنە کەوا چاکترو باشتر بێت لە بەیان و ڕوونکردنەوەکەم بۆ ئەم ئایەتانە، ھەرچی پشتھەڵکردنەکەتە لێی وەکو ئەوە وایە گوێشت لێی نەبوبێت جا ئەوە ڕەوا نی یە بۆت ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانی. وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وە ڕەجاو ئومێدیش دەکەم لە اللە بەوەی کەوا ھیدایەتت بدات بۆ ڕێگای ڕاست.

مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــ