ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 02 - 1430 ک
29 - 01 - 2009 مـ
10:51 ئێوارە
[ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5091
ــــــــــــــــــ

ئەی (علم الجهاد) پارێزگاربەو لە اللە ی پەروەردگاری بەندەکان بترسە..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

ئەی (علم الجهاد) پارێزگاربەو لە اللە ی پەروەردگاری بەندەکان بترسەو شوێنی حەق بکەوە، وەبەڕاستی من بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوەو گفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم بەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان لە دڵ و خودی بابەتەکەدا.

وەھەرچی سەبارەت بە زانستەکەی اللە یه جا ئەو بەوە دەزانێت کەوا دواتر بەنددکانی دەیکەن پێش ئەوەی دروستیان بکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {و لَقَدْ عَلِمْنَا الْمُسْتَقْدِمِينَ مِنكُمْ وَلَقَدْ عَلِمْنَا الْمُسْتَأْخِرِينَ (24)} صدق الله العظيم [الحجر].
واتە/ سوێند به اللە بێگومان ئێمه ئاگادارین له پێشینانی ئێوه‌ هه‌روه‌ها ئاگادارین له نه‌وه‌کانی داهاتوویش.

جا لەپاش ئەوە اللە بەڵاو موسیبەتەکانیان بەسەردا دیاری دەکات لەسەر ئەوکەسەی کەوا دەیەوێت بەھۆی زوڵم و ستەمی خۆیان لەنەفسی خۆیان جا اللە ستەمی لێنەکردوون وەھیچ شتێکیش لەلایەن اللە وە نایەت تەنھا خێرو چاکە نەبێت، ھەرچی ئەو شەڕو خراپەیەشە کەوا ئینسان توشی دەبێت بە ئیزنی اللە ئەوە بەھۆی زوڵم و ستەمی خودی ئینسانەکەیە جا پەروەردگارەکەت زوڵم و ستەم لەھیچ یەکێک ناکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خوشای بەرزو بكندو گەورە: {مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ} صدق الله العظيم [النساء:79].
واتە/ هه‌رچیت توشدەبێت له خێرو چاکه له اللە وەیە و هه‌رچی ناخۆشیه‌کیشت توشدەبێت ده‌ستی خۆتی تیایەو لەخۆتەوەیە.

بەڵام ئەم بەڵاو موسیبەتانە اللە دیاریکردووە لەسەر زانستەکەی خۆی بەرزی و بڵندی بۆی لەبەرئەوەی بەوە دەزانیت کەوا دواتر بەندەکانی دەیکەن بەرلەوەی کەوا دروستیان بکات جا ئەو زانایە بە غەیب و نھێنی و شاراوەکان، بەڵام ئینسان دەتوانێت ئەوە بگۆڕئت کەوا اللە لەسەری دیاریکردووە لەخراپە بە گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بە دوعاو پاڕانەوە بۆ لای پەروەردگارەکەی جا اللە ش لێی لادەدات بەڕاستی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ} صدق الله العظيم [الحديد:22].
واتە/ هیچ به‌ڵاو موسیبەتێک نە له‌زه‌وی و نە لەنەفسی خۆشتاندا نیە بۆتان پێش بێت ئیللا‌‌ لە کتێبێکدایە لە پێش ئه‌وه‌ی بەری بکەین و دووریبخەینەوە بەڕاستی ئه‌وەش بۆ اللە زۆر ئاسانه‌.

وەھەر لەبەرئەوەش اللە ماوەی دوعاکردنی بەکراوەیی داناوە، وە بەڕاستی اللە س بەسەرھەمووشتێکدا بەتوانایە، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَقَالَ رَبُّكُـمْ ٱدْعُونِى أَسْتَجِبْ لَكُمْ} صدق الله العظيم [غافر:60].
واتە/ وەپەروەردگارەکەتان فەرموویەتی داوام لێبکەن وەڵامتان دەدەمەوە.

ھەرچی ئەوەیە ئەگەر وتت نەخێر ھەر دەبێت توشی بەڵاو موسیبەتە ببێت و ھیچ پەنایەک نی یە، کەواتە ئایا چ سودێک لە دوعاکردندا ھەیە ئەگەر ئێوە بیروباوەڕتان وابێت؟ بەڵام من دەزانم کەوا ئیبلیس لەوکەسانەیە کە توندترین سزا دەدرێت لەئاگری دۆزەخدا، ئەمەش اللە دیاری کردووە لەکتێب بەھۆی زوڵمکردنی خۆی لەنەفسی خۆی بە زوڵم و ستەمێکی گەورە، جا اللە ھیچ زوڵم و ستەمی لێنەکردووە بەڵکو خۆی زوڵم و ستەمی لەنەفسی خۆی کردووە، بەڵام ئەگەر وتت نەخێر بەڕاستی ئیبلیس اللە لێی خۆشنابێت ھەرچەندە بشگەڕێتەوەو ملکەچ بێت بەدڵسۆزی و تۆبە بکات جا منیش لەپاش ئەوە وەڵامت دەدەمەوەو دەڵێم: ئەی ئایا ئیبلیسیش عەبدێک نی یە لە عەبدەکانی اللە؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {‏‏قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ} صدق الله العظيم [الزمر:53-54].
واتە/ بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و اللە یە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی.

ئەوەش لەبەرئەوەی چونکە سزایە دیاریکراوەکە لەلایەن اللە وە لەسەری بەھۆی زوڵم و ستەمەکەی خودی عەبدەکەیە نەوەک لە پەروەردگار. وەئەگەر مردیش بەر لەوەی کەوا تۆبە بکات وبگەڕێتەوەو ملکەچ بێت بەدڵسۆزی بۆ لای اللە ئەوا ئەوەی کەوا اللە دیاری کردووە لەسەری دێتەجێ بەبێ زوڵم و ستەم، وەھەرچی ئەوەیە ئەگەر تۆبەی کردو گەڕایەوەو ملکەچ بوو بەدڵسۆزی بۆ لای اللە جا ئەوە دواتر اللە تۆڵەی خراپەو تاوانەکانی دەگۆڕێت بەلێبوردن بۆ چاکە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَاماً (68) يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَاناً (69) إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلاً صَالِحاً فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُوراً رَّحِيماً (70) وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَالِحاً فَإِنَّهُ يَتُوبُ إِلَى اللَّهِ مَتَاباً (71)} صدق الله العظيم [الفرقان].
واتە/ وە ئه‌وانه‌ی هیچ جۆره پەرستراوێکی تر له‌گه‌ڵ اللە ناپه‌رستن و داوای لێ ناکەن لەگەڵ اللە وکه‌سیش ناکوژن که اللە کوشتنی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به حه‌ق و ڕه‌وا، هه‌روه‌ها زینا ناکه‌ن و نزیکی ناکه‌ون جا ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کاره خراپانه ئه‌نجام بدات ئه‌وه توشی سزا و ئازارو ڕیسوایی ده‌بێت (68) له قیامه‌تیشدا ئازارو سزای بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێت وبه زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌بێت ژیانی تێدا به‌رێته سه‌ر (69) مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ته‌وبه بکات و باوه‌ڕ بهێنێت وکار وکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات ئا ئه‌و جۆره که‌سانه اللە کار و کرده‌وه خراپه‌کانیشیان بۆ ده‌گۆڕێت به چاکه‌ چونکه هه‌میشه و به‌رده‌وام اللە لێخۆشبوو میهره‌بانه (70) جا ئه‌وه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و کارو کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌دات و به‌ته‌مایه په‌روه‌ردگار ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌ربگرێت ئه‌وه بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای اللە به ته‌وبه‌یه‌کی ڕاست و دروسته‌وه (71).

وسلامٌ على المُرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــ

ئیمام ناصر محمد یەمانی
03 - 02 - 1430 ک
30 - 01 - 2009 مـ
12:13 بەیانی
ـــــــــــــــــــــ

پێشتر فەتوامان دا بەحەق دەربارەی نھێنی ھیدایەت..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

ئەی ئەو گەلەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن، بەڕاستی ویستەکە دابەشدەکرێت بۆ سەر دووبەش ئەوانیش بریتین لە:
1- ویستی ھەڵبژاردەیی: کەوا بەدەستی عەبدەکەیە.
2- ھەرچی ھاتنەجێی ویستە کرداریەکەیە جا ئەوە بەدەستی پەروەردگارە.

ئێستاش ویستە ھەڵبژاردەییەکە باس دەکەین جا ئەوە بەدەستی بەندەکەیە بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی اللە ئامادەی دەکات بە عەقڵ و عەقڵیش بریتی یە لە حوججەو بەڵگەکەی اللە لەسەر بەندەکە، وەئەگەر عەقڵەکەی ڕۆیشت و نەما ئەوا اللە ش قەڵەمی لەسەر ھەڵدەگرێت وە اللە پێغەمبەرەکانی ڕەوانەکردووە بۆ لای خەڵکی تاڕێگای حەق و ڕێگای بەتاڵیان فێربکەن، جا لەپاش ئەوە اللە حوججەو بەڵگەی بەسەر بەندەکانیدا جێبەجێکردووە لەدوای ئەوەی کەوا بۆی ڕوونکردوونەتەوە کە لەچی خۆیان بپارێزن و چۆن پارێزگارو لە اللە ترس بن، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {رُسُلاً مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حجّة بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا (165)} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ پێغه‌مبه‌رانمان (ڕه‌وانه کردووه‌) که مژده‌ده‌رو ترسێنه‌رن تا خه‌ڵکی هیچ حوججەو به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت لەدوای ئه‌وه‌ی اللە پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه کردوون بێگومان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام اللە باڵاده‌ست و دانایه‌.

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {ذَلِكَ أَنْ لَمْ يَكُنْ رَبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا غَافِلُونَ (131)} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ ئه‌و ناردنی پێغه‌مبه‌رانه بۆ ئه‌وه‌یه چونکه په‌روه‌ردگاری تۆ (نه‌یکردووه به‌عاده‌ت) که له‌ناوبه‌ری شارو شوێنه‌کان بێت به زوڵم و ستەم له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی غافڵ و بێ ئاگا بن و په‌یامی اللە یان پێ ڕانه‌گه‌یه‌نرابێت.

بەومانایەی کەوا ئەو بەھیلاکیان نابات تەنھا ئەوکاتەی کەوا اللە پێغەمبەرەکانی خۆی بۆیان ڕەوانە دەکات جا ئەوان حه‌زیان به‌کوێری و گومڕابوون کرد لەسەر هیدایه‌ت، وەمانای ئەوەی دەفەرموێت غافڵ و بێئاگابوون بەومانایەی لەوەی کەوا اللە فەرمانی پێ بە بەندەکانی کردبوو لەزەوی بەڵکو چەندین پێغەمبەری بۆ ڕەوانەکردن بە مژدەدەرو ترسێنەرو ووریاکەرەوە تاکو حوججەو بەڵگەیان نەبێت لەسەر اللە جا بڵێن: {أَن تَقُولُواْ إِنَّمَا أُنزِلَ الْكِتَابُ عَلَى طَآئِفَتَيْنِ مِن قَبْلِنَا وَإِن كُنَّا عَن دِرَاسَتِهِمْ لَغَافِلِينَ (156) أَوْ تَقُولُواْ لَوْ أَنَّا أُنزِلَ عَلَيْنَا الْكِتَابُ لَكُنَّا أَهْدَى مِنْهُمْ فَقَدْ جَاءكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَّبَ بِآيات اللّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا سَنَجْزِي الَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ آيَاتِنَا سُوءَ الْعَذَابِ بِمَا كَانُواْ يَصْدِفُونَ (157)}صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ نەوەک بڵێن به‌ڕاستی کتێبی ئاسمانی هه‌ر بۆ ئەو دوو ده‌سته‌ی پێش ئێمه دابه‌زێنراوه‌ له‌کاتێکدا بێگومان ئێمه له خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی کتێبه‌کانیان بێ ئاگاین (156) یان نەوە‌ک بڵێن ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و کتێبه بۆ ئێمه داببه‌زێنرایه ئه‌وه ئێمه له‌وان چاکتر په‌یڕه‌ویمان ده‌کرد جا بێگومان خۆ ئه‌وه‌ته ئێوه‌ش به‌ڵگه‌ی ئاشکراو (قورئانی ڕه‌وانتان) له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموویدا جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که بڕوای به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی اللە نه‌هێناوه و به‌فێڵ و پیلان ڕووی خه‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گێڕێت له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا تۆڵه له‌وانه ده‌سێنین که ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیش وه‌رده‌گێڕن له ئایه‌ته‌کانی ئێمه و به‌سزای توندو پڕ ئێش و ئازار گرفتاریان ده‌که‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیان وه‌رده‌چه‌رخاند له ئایینی اللە (157).

وەدەڵێین بەڵێ ئەگەر بێتو ھیدایەت بەتواناکەی اللە وە بێت ئەوا بەدڵنیایی یەوە بەڵێ بەڕاستی اللە بەتوانایە لەسەر ئەوەی کەوا ھیدایەتی ھەموو خەڵکی بدات جا بیانکات بەیەک ئومەت بەڵام ئەو ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەگەڕێتەوە بەملکەجی و دڵسۆزی بۆ لای لەبەندەکانی وازیش لەوانە دەھێنێت کەوا ھیدایەتیان ناوێت تا لە گومڕایی خۆیاندا ڕۆبچن و كوێرانه مل بنێن و درێژه به‌گومڕایی خۆیان بده‌ن، جا سەیری ئەوانە بکە ئەی (علم الجهاد) کەوا دەڵێن بەڕاستی ھیدایەت بۆ اللە یە خۆ ئەگەر بیویستبا ھیدایەتی دەداین! جا سەیری وەڵامی اللە ش بکەن ئەوان و لەسەر تۆش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُواْ لَوْ شَاء اللّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلاَ آبَاؤُنَا وَلاَ حَرَّمْنَا مِن شَيْءٍ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم حَتَّى ذَاقُواْ بَأْسَنَا قُلْ هَلْ عِندَكُم مِّنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا إِن تَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ أَنتُمْ إَلاَّ تَخْرُصُونَ (148) قُلْ فَلِلّهِ الحجّة الْبَالِغَةُ فَلَوْ شَاء لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ (149) قُلْ هَلُمَّ شُهَدَاءكُمُ الَّذِينَ يَشْهَدُونَ أَنَّ اللّهَ حَرَّمَ هَـذَا فَإِن شَهِدُواْ فَلاَ تَشْهَدْ مَعَهُمْ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاء الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا وَالَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ وَهُم بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ (150)} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ له‌مه‌ودوا موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر اللە بیویستایه هاوه‌ڵمان بۆ بڕیار نه‌ده‌دا باوو باپیرانیشمان موشریک نه‌ده‌بوون هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد (ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی به‌تاڵه و هه‌رگیز اللە ی گه‌وره زۆر له که‌س ناکات بۆ باوه‌ڕ هێنان یان بێ باوه‌ڕی بەڵکو بەگوێرەی ھەڵبژاردنەکەی خۆی دڵی وەردەچەرخێنێت) هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش درۆ و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست هه‌تا تووشی به‌ڵای ئێمه بوون و سزای ئێمه‌یان چه‌شت پێیان بڵێ ئایا هیچ زانیاری و زانستێکتان له‌لایه‌ تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن؟ ئێوه شوێنی هیچ شتێکی تر ناکه‌ون جگه له‌گومان و ئێوه هیچ شتێکی تر ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که درۆ ده‌که‌ن (148) بڵێ جا که‌وابوو هه‌ر بۆ اللە یە حوججەو به‌ڵگه گرنگ و تێرو ته‌واوه‌کان جا ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وا هه‌مووتانی به‌ته‌واوی هیدایه‌ت ده‌داو به ناچاریی هه‌مووان بڕوادار ده‌بوون (149) پێیان بڵێ ئاده‌ی ئه‌و شایه‌تانه‌تان بهێنن که شایه‌تی ده‌ده‌ن به‌ڕاستی اللە ئه‌م شتانه‌ی حه‌رام کردووه‌ خۆ ئه‌گه‌ر ویستیان شایه‌تی بده‌ن ئه‌وه تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا مه‌به و شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وانه مه‌که‌وه که باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌کردووه و شوێن ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ش مه‌که‌وه که باوه‌ڕ به‌رۆژی دوایی ناهێنن و ئه‌وانه‌ش که هاوتا بۆ په‌روه‌ردگاریان داده‌نێن (150).

وە اللە ش ڕوونیکردۆتەوە بەوەی ئەگەر بیەوێت بەقودرەت و توانایەکەی ئەوا ھیدایەتی ھەموو ئومەت دەدات ئەوەش لەبەرئەوەی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە، بەڵام ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەگەڕێتەوە بە ملکەچ بوون ودڵسۆزی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (54)}صدق الله العظيم.
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات.

وەھەرچی ئەوانەن کەوا نەگەڕاونەتەوە لای اللە بەملکەچ بوون و دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا ھیدایەتیان بدات ئەوا دواتر دەڵێن: {أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم .

وە بەڵگەو حوججەی اللە ش لەسەری لەبەرامبەر ئەوەی ھیدایەتی نەداوە بۆ حەق بریتی یە لە نەگەڕانەوەو ملکەچ نەبوون بە دڵسۆزی بۆلای پەروەردگارەکەی: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (54)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات.

جا چۆن لەمنت دەوێت کەوا لابدەم لە محکەمی ڕوون و ئاشکرا جا شوێنی ھەواو ئارەزوەکەت بکەوم؟ پەنا دەگرم بە اللە بەوەی کەوا لە نەزانان بم.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
ئیمامی ئیمانداران بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ