ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - 02 - 1430 ک
28 - 01 - 2009 مـ
11:42 ئێوارە
[ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5086
ـــــــــــــــــــ

ڕێگای ڕزگاربوون بریتی یە لەشوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی..

أعوذُ بالله السميع العليم من الشيطان الرجيم، بسم الله الرحمن الرحيم: {وَٱلَّذِينَ جَـٰهَدُواْ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ ٱلله لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:69].
واتە/ ئه‌وانه‌ش له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه‌ سوێند بە اللە به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی خۆمان بێگومان اللە ی په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاکه‌کارانه‌.

وەئەی (نەسیم و وطريد) ئایا ئێوە حەقتان دەوێت یان بەتاڵ؟ جا ئەگەر ئێوە حەقتان دەوێت ئەوەا ناخی خۆتان پاک بکەنەوەو اللە بەڕاست داببێن و لەگەڵیدا ڕاست بکەن تا ئەویش بەڕاستان دابنێت، جا اللە ھیچ گەلێک ناگۆڕێت ھەتا ئەوکاتەی خۆیان ئەوە نەگۆڕن کەوا لەناخیاندایە، جا ئەگەر اللە زانی بەوەی کەوا بەڕاستی عەبدە نەخۆشەکەی (لەپەرۆشی بۆ ھیدایەت) دەڵێت: "ئەی اللە یەکەم حەقم پێ نیشان بدەو شوێنکەوتنیم پێ ببەخشە وە بەتاڵیشم پێ نیشان بدەو دورکەوتنەوەیم لێی پێ ببەخشە"، جا حەقە لەسەر اللە بۆ عەبدەکەی کە ئەگەر ڕاستبکات ھیچی تری نەوێت جگە لەحەق بەوەی کەوا ھیدایەتی بدا ئەمەش وەعدو بەڵێنی اللە یە بۆ ئەو کەسەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێت بەوەی کەوا ھیدایەتی بدات بۆ حەق. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَٱلَّذِينَ جَـٰهَدُواْ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ ٱلله لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:69].

دواتریش فەتواتان بۆ دەدەم بەحەق بەوەی کەوا اللە ھیدایەتی ئەوکەسە نادات کەھیدایەتی ناوێت پاک و بێگەردی بۆی، جا ئەوە کێ یە کەوا وتوویەتی بەوەی اللە ھەرلەخۆیەوە ئەوەی بیەوێت ھیدایەتی دەدات و ئەوەشی بیەوێت گومڕاو سەرلێشێواوی دەکات جا وەسفی اللە تان کردووە بەوەی کەوا زاڵم و ستەمکارە پاک وبێگەردی بۆی! جا اللە زوڵم و ستەم لەھیچ یەکێک ناکات. جا وەرن ئەی ئەوگەلەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن تا ڕێگای ھیدایەتدرانی ئومەتەکانتان فێربکەم جا ئەمەش فەتوا بەحوکمەکانی چۆنیەتی ھیدایەتدران بۆ ئەوەی کەوا ھیداتەتی دەوێت جا حوکمە حەقەکانتان لەمحکەمی قورئانی گەورەدا بۆ دێنم، لەگەڵ جیاوازی و ناکۆکی زانایانی ئومەتیش لەسەرئەوباسە جا ھەیانە لەوان کەوا دەڵێت بەڕاستی ئینسان موخەییەرە (واتە مرۆڤ بە ویستی خۆی ئازادە كارو كردەوەکانی ئەنجام دەدات) و موسەییەر نی یە (واتە بەبێ ویستی خۆی ئەو كارانە ئەنجام دەدات) جا ھەڵەیان کردووە وە اللە یان بەستەمکارو زاڵم وەسف كردووە بۆ بەندەکانی گوایە بەبێ ویستی خۆی ئەوی بەرەو گومڕابوون بردووە تا بیکات بەھاوەڵانی ئاگر وە بەبێ ویستی خۆی ئەی تریشی بەرەو حەق بردووە تا بیکات بە ھاوەڵانی بەھەشت جا دەڵێن ئەوە بەڕاستدانانە بۆ ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} صدق الله العظيم [النحل:93].
واتە/ ئه‌وه‌ی ڕێگای گومڕابوونی بوێت اللە گومڕای ده‌کات و ئه‌وه‌ی ھیدایەتی بوێت ھیدایەتی دەدات.

جا ھەڵەیان کردووە لەبەیان و ڕوونکردنەوەی ئایەتەکە بە ناحەق وە اللە شیان کردووە بە زاڵم و ستەمکار کەوا پئیان وایە ھەروا ئەوەی بیەوێت اللە گومڕای دەکات و ئەوەشی بیەوێت ھیدایەتی دەدات پاک و بێگەردی بۆی خۆ ئەگەر ڕاستیان کردبا لەم قسەیە ئەوا ئەوکات اللە زاڵم و ستەمکار دەبوو لەعەبدەکانی پاک و بێگەردی بۆی اللە ی گەورەش فەرموویەتی لەمحکەمی کتێبەکەی: {وَلا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].
واتە/ وە پەروەردگارەکەت ستەم لەکەس ناکات.

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ اللَّهَ لا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَكِنَّ النَّاسَ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ} صدق الله العظيم [يونس:44].
واتە/ به‌ڕاستی اللە هیچ جۆره سته‌مێک ناکات له خه‌ڵکی، به‌ڵکو خه‌ڵکی خۆیان سته‌م له‌خۆیان ده‌که‌ن.

وەئەی (نەسیم)،وە ئەی (علم الجهاد طريد)، ئایا ئەگەر وتم ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی اللە لەدوای پەردەوە قسەی لەگەڵ کردوومە بەقسەکردنی ڕاستەوخۆ بە زانست نەوەک بە خەون یان بڵێم جبریل بۆ لام دابەزیوە جا قسەی لەگەڵ کردووم، جا ئەوە چ دەسەڵاتێکی زانست و چ بەڵگەیەکی تێدایە؟ جا ئەگەر قسەیەکم بۆ ھێنان بە جگە لەوەی کەوا لە محکەمی قورئاندا بێت ئەوە بەڕاستی ئەوکاتە لەدرۆزنان دەبم ئەوەش لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- بریتی یە لەدواھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەران، کەواتەھیچ وەحیێکی تازەو نوێ بوونی نی یە لەدین لەدوای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی منیش لەسەر ئەوە شاھێدم ھەتا ئەگەر تەنانەت اللە ڕاستەوخۆ قسەشم لەگەڵ بکات یان جبریلم بۆ ڕەوانەبکات جا ھیچ بەڵگەو حوججەیەکم نی یە لەسەر خەڵکی ھەتا ئەگەر اللە ڕاستەوخۆ قسەشم لەگەڵ بکات ھەتا بەڵگەیان بەسەردا دەھێنمەوە بە محکەمی قورئانی گەورە، کەواتە لەبەرچی خۆتان سەرقاڵ دەکەن بە وەحی و ڕێگاکانی وەحی مادام ئیمام مەھدی حوججەو بەڵگەی نەبێت لەسەر خەڵکی بەوەی کەوا محمد ھێناویەتی -صلى الله عليه وآله وسلم- کەوا بریتی یە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی؟ ئایا لە اللە ناترسن و پارێزگار نابن؟ یا لەمنتان دەوێت بەوەی کەوا قسەو بوختان و درۆ بەناوی اللە وە ھەڵببەستم بە جگە لەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە ھێناویەتی صلى الله عليه وآله وسلم؟ بەڵکو نەسیم دەبینم بەوەی کەوا فەتوای داوە وەکو ئەوانی تر لە زانایانی گومڕابوو بەوەی قورئان کەس لە تەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت جا ئەمە درۆو بوختانێکی ھەڵبەستراوە کەوا شەیتانی نەفرەتلێکراو وتوویەتی لەسەر زمانی ئەولیاو دۆست و یاوەرەکانی جا ئێوەش شوێنی ئەم قسە بەتاڵە کەوتوون، جا حیکمەتەکەی شەیتان و دۆست و یاوەرەکانی چی یە لەم درۆو ھەڵبەستراوەیەدا؟ ئەمە لەبەرئەوەی ئەوان ھەرگیز ناتوانن بەوەی کەوا دەستکاری قسەکەی اللە قورئانی گەورەی پارێزراو بکەن لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن جا ئەوان ئەوەیان وتووە تاکو موسڵمانان بڵێن ھیچمان نی یە تەنھا شوێنکەوتنی سوننەت نەبێت و ئەوەشمان بەسە ئەوەش لەبەرئەوەی قورئان کەس لەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت، جا لەبەرئەوەی سوننەت پارێزراو نی یە لە تەحریف و دەستکاری جا لێرەدا شەیتانی نەفرەت لێکراو توانیویەتی پێی گومڕاتان بکات لەڕێگای ڕاستدا جا ڕێگا بگرێت بەم حەدیس و فەرموودانەی کەوا مخالف و دژی ئەوەن کەوا اللە دایبەزندووە لەمحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە.

وەئەی گەلی زانایانی ئومەت و سەرجەم گەلانی ئیسلامی، بەڕاستی من شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ پەرستراوێک نی یە جگە لە اللە وە شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- دواھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەرانە وەشاھێدیش دەدەم بەوەی کەوا قورئان دواھەمین و خاتەمی کتێبە ئاسمانیەکان و کۆکەرەوەی کتێبەکانە بەڵام زۆربەی زانایانی ئومەت فڕێیان داوەتە دوای پشتیانەوە بە حوججەو بەھانەی ئەوەی کەس لەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت وە وازیشیان ھێناوە بە حەدیس و فەرموودەکانی سوننەت کەوا اللە بەڵێنی پاراستنی نەداوە لەتەحریف و دەستکارکردن.

وەئەی گەلی ھەموو ئەوانەی تەمەنتان پێگەیشتووە لەئومەتی ئیسلام بە نێرو مێتانەوە بەڕاستی دەسەڵاتی زانستەکەی ئیمام مەھدی دەربارەی مەسەلە عەقیدەیی و بیروباوەڕیە حەقەکان دواتر نەزانەکانی ئومەتیش لێی تێدەگەن ھەروەکو چۆن لەو ناوەی خۆی تێدەگات کەوا باوک و دایکی ناوی لێناون، جا چۆن زانایانی ئونەت لێی تێناگەن؟ جا ئەگەر دەسەڵاتی زانستی زاڵ و گرنگی حەقم بۆ ڕوون کردنەوەو بەڵام زاناو نەزانەکانتان شوێنی حەقەکە نەکەوتن جا ئەوە بەڕاستی واتان کردووە اللە دەسەڵاتی سزادانی لەسەرتان بەکاربھێنێت جا سزاتان دەدات لەگەڵ کافرەکان بەقورئانی گەورە بەسزایەکی سەخت وەھەرگیزیش لەجیگای اللە نە پاڵپشت و یاوەرێک دەدۆزنەوە نە بەسەرخەرێکیش.

دواتریش پرسیارکارەکە (لە بەر ڕێزگرتن لێی ) باوکی ڕیم دەکەین بەپرسیارکارو وەڵامدەرەوە ڕێنماییکارەکەش بۆ ڕێگای ڕاست دەکەین بە ئیمام ناصر محمد یەمانی.

پێشەکیەکەی باوکی ڕیم:
بەر لە پرسیارەکان ئەی ناصر محمد یەمانی ئێمە گەلێکی باوەڕدارین بەقورئانی گەورەو سوننەتی پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وآله وسلم، جا لەبەرئەوەی تۆ دەڵێی کەوا بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە، وە لەبەرئەوەی ئێمە بڕوامان بەوە ھەیە کەوا دواھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەرەکان بریتی یە لە محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم، کەواتە ھیچ حوججەو بەڵگەیەکت نی یە لەسەرمان ئەگەر بێتو قسەمان لەگەڵ بکەی بە جگە لەوەی کەوا دواھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەرەکان ھێناویەتی، وەئەگەر بەوەی کەوا پێغەمبەر بۆمانی ھێناوە بۆ ھەموو خەڵکی و زاڵ بووی بەسەرماندا بە دەسەڵاتی زانستەکەی جا ئەوە لەوکاتەدا ھیچ ھەڵبژاردەیەکمان بۆ نی یە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا ئەوە بەڕاست دابنێین بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە،؟وەئەگەر ئەو بەڵگەو حوججە حەقەشت بەدرۆ بخەینەوە کەوا دەمەدەمێ قبوڵ ناکات جا ئەوە بەڕاستی ئەوکاتە کوفرمان کردووە بەوەی کەوا بەسەر محمد دواھەمین و خاتەمی نیردراوان و پێغەمبەراندا دابەزیووە جا وێنەی ئێمە وەکو وێنەی کافربووەکان دەبێت کەوا کافربوون بەوەی پێغەمبەری اللە ھێنابووی بۆ سەرجەمی خەڵکی جا لەپاش ئەوە اللە ش سزامان دەدات لەگەڵ کافربووەکان بەقورئانی گەورە، کەواتە مەرجەکەی ئێمە لەسەرت ئەوەیە کەوا بەڵگەمان بەسەردا بھێنیەوە بەوەی کەوا ئیمانمان پێی ھەیە بەوەی کەوا لەلایەن اللە وەیە کەوا بریتی یە لە قورئانی گەورە جا ئەگەر نەتبینیەوە لەو ئەوا بەڵگەمان بەسەردا بھێنەوە بە سوننەتەکەی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم، وەبەھەمان شێوە مەرجێکی تریشمان ھەیە بەوەی کەوا بەڵگەمان بەسەردا بھێنیەوە بەو ئایەتانەی کەوا لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن و ڕوون و ئاشکران بۆ زاناو نەزانەکانمان وەبەوەی کەوا گفتوگۆو بەڵگەنان بەسەردا نەھێنیەوە بەو ئایەتە موتەشابیھە (پێکچووانە) ی کەوا کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکانیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت ھەتا تەنانەت ئەگەر وتیشت اللە تەئویل و لێکدانەوەی ئەم ئایەتە موتەشابیھە (پێکچووانە) شی فێرکردوودم ئەوا ھەر ئەوە حوججەو بەڵگەی تۆ نی یە لەسەرمان ئەوەش لەبەرئەوەی اللە ئایەتە موترشابیھە (پێکڤچووە) کانی نەکردووە بە حوججەو بەڵگە بەسەرماندا لەقورئان؛ بەڵکو دەبینین لەقورئان بەوەی کەوا اللە قەدەغەی کردووین لەوەی شوێنی دەرەوەی ئایەتە موتەشابیھە (پێکچووەکان) بکەوین وە فەرمانی پێکردووین بەوەی کەوا زانستەکەی بگەڕێنینەوە بۆ لای ئەو اللە یەی کەوا پە بەزانستی ھەموو شتێک دەبات و بەزانستی ھەموو شتێک دەزانێت، وە اللە ووریای کردووینەتەوەو فەتوای بۆ داوین بەوەی کەوا کەس شوێنی دەرەوەی ئایەتە موتەشابیھە (پێکچووەکان) ناکەوێت و پشتیش ناکاتە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان تەنھا ئەوکەسە نەبێت کە لەدڵیدا زیغ و لاری و لادان ھەیە دەربارەی حەق.

باوکی ڕیمیش دواتر دەپرسێت و ھیواو ئاواتی وەڵامەکەت لێدەکات لە و ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایانەی کەوا زاناو نەزان لێی تێدەگات،؟جا لەبەرئەوەی کەوا ئایەتە محکەمەکان بریتین لە بنچینەی کتێبەکەی اللە ھەرلەبەرئەوەش اللە کردوویەتی بە ئایەتی ڕوون و ئاشکرا بۆ ھەموو کەسێک کەوا زمانێکی عەرەبی ئاشکرای ھەیە بۆ زانایانی ئومەت و نەزانەکانیان وەھەرلەبەرئەوەش ھەرگیز دەسەڵاتێکی زانستت لێ قبوڵ ناکەم لەقورئان تەنھا لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی نەبێت بەو مەرجەی کەوا خۆت لێکدانەوەی بۆ نەکەی ئەی ناصر محمد یەمانی،؟ جا تەئویل و لێکدانەوەکەی بۆ ئێمە لێگەڕێ جا ئەگەر لەئایەتە محکەمەکان بن ئەوا دواتر زاناو نەزانەکانی ئومەت لێیان تێدەگەن لەبەرئەوەی ئەو ئایەتانە پێویستیان بە بەیان و ڕوونکردنەوە نی یە ئەگەر بێتو لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی بنچینەی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بێت جا ئێمە لێتمان ناوێت بەیان و ڕوونکردنەوەکەی لەگەڵ بھێنیەوە لەبەرئەوەی حەتمەن دواتر ئەو ئایەتە ڕوون و ئاشکرایە بۆ زاناو نەزاناکانمان ھەرلەبەرئەوەش بەیان و ڕوونکردنەوەکەیمان لەتۆ ناوێت ئەی ناصر محمد یەمانی ھەتا ئەگەر ھاتوو بەدرۆمان خستەوە ئەوا ڕاستەوخۆ کەلام و قسەکەی اللە مان بەدرۆ خستۆتەوە.
ئەمەش پرسیارەکەی حسین (باوکی ڕیم) ە بەنوێنەرایەتی زانایانی ئومەت و سەرجەم موسڵمانان بە نێرو مێیانەوە، وە مەرجەکەشم دەووبارەو دووپات دەکەمەوە لەسەرت بەوەی کەوا ئایەتێکی محکەم و ڕوون و ئاشکرامان بۆ بھێنیەوە ھیچیش بۆمانی ڕوون مەکەوە جا چۆن ئایەتی محکەم ڕوون دەکەیەوە لەکاتێکدا دەرەوەی وەکو ناوەوەیەتی لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە کەوا زاناو نەزانی ئومەت لێی تێدەگات و کەسیش لێی لانادات تەنھا ئەوکەسەی بەھیلاک چووە.

پرسیاری 1: ئایا اللە قورئانی پاراستووە لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن؟
وەڵامی 1: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ} صدق الله العظيم [الحجر:9].
واتە/ به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه‌و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌که‌ین.

پرسیاری 2: کەواتە ھەردەبێت حیکمەتێکی اللە ھەبێت لە پاراستنی قورئان لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن وە بەعەقڵ و مەنتق حیکمەتەکە لەوەدا بۆ ئەوەیە تاکو ببێتە حوججەو بەڵگە لەسەر خەڵکی وە بەدڵنیاییشەوە دواتر لێیان دەپرسرێتەوە دەربارەی ئەگەر بێتو دەسەڵاتێکی زانستتی ڕوون و ئاشکرات ھێنایەوە ھەروەکو چۆن دەسەڵاتێکی زانستی ڕوون و ئاشکرات ھێنایەوە لەسەر پاراستنەکەی.
وەڵامی 2: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَكَ وَلِقَوْمِكَ وَسَوْفَ تُسْئَلُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:44].
واتە/ به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت له ئاینده‌شدا پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی.

پرسیاری 3: وەئایا سوننەت پارێزراوە لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن؟
وەڵامی 3: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُواْ مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلاً} صدق الله العظيم [النساء:81].
واته‌/ (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) اللە تۆماری ده‌کا، که‌واته گوێ به‌وانه مه‌ده و پشت به اللە ببه‌سته ته‌نها اللە ت به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت.

پرسیاری 4: ئێمە بیروباوەڕمان وایە وەئێمەی زانایانی موسڵمانان دەشزانین بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- قسەی نەکردووە لەھەواو ئارەزووی خۆیەوە ھەروەکو اللە ئەوەی فێرکردووین لەمحکەمی قورئانی گەورەدا؛ بەومانایەی کەوا حەدیس و فەرموودەکانی نەبەویش لەلایەن اللە وە ھاتوون ھەروەکو فەرموودەی قورئان، جا لەبەرئەوەی اللە قورئانی پاراستووە لە تەحریف و دەستکاریکردن و شیواندن جا بەعەقڵ و مەنتق ئەگەر ھاتوو حەدیس و فەرموودەیەکی نەبەوی ھات بە مخالف و دژو پێچەوانەی یەکێک لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی گەورە جا ئەوا ھەردەبێت ئەم حەدیس و فەرموودە نەبەویە لەلایەن جگە لە اللە وە ھاتبێت بەومانایەی لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوو دۆست و یاوەرە درۆزن و بوختانکارەکانی ھاتووە جا ئەوە بەعەقڵ و مەنتق جا ئەی دەسەڵاتێکی زانستی ڕوون و ئاشکرات لەلا ھەیە لەقورئان بەوەی کەوا ئەو قسەیەی عەقڵ و مەنتق دەیکات تەئکید بکاتەوە؟
وەڵامی 4: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِنْدِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واته‌/ (ئەوانەی لای تۆن) ده‌ڵێن: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) اللە تۆماری ده‌کا، که‌واته گوێ به‌وانه مه‌ده و پشت به اللە ببه‌سته ته‌نها اللە ت به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت.(٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری اللە وە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ (٨٢).

پرسیاری 5: کەواتە ئەو پەتەی اللە کەوا اللە فەرمانی پێێکردووین دەستی پێوە بگرین و نکۆڵی لەوە بکەین کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیەتی بەڕاستی ڕوون بوویەوە بۆمان کەوا ئەوە محکەمی قورئانە مادام بۆمان ڕوون بوویەوە کەوا ئەو مەرجەعە بۆ ئەوەی کەوا زابایانی حەدیس و فەرموودە لەسەری جیاوازو ناکۆکن بەڵام ئایا ئایەتێکی محکەمی ڕوون و ئاشکرا ھەیە کەوا باسی ئەوە بکات بەوەی ئەو پەتەی کەوا اللە فەرمانی پێکردووین بەدەست پێوەگرتنی و کوفریش بکەین بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیەتی بریتی بێت لەقورئانی گەورە وە باسی ئەوە بکات کەوا ئەوانەی دەستی پێوە دەگرن دواتر اللە ھیدایەتیان دەدات پێی بۆ ڕێگای ڕاست؟.
وەڵامی 5: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمْ بُرْهَانٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُبِينًا ﴿١٧٤﴾فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واته‌/ ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووه‌و نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون (که قورئان)ه‌ (١٧٤) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان بە اللە هێناوه و ده‌ستیان پێوه‌ گرتووه‌ ئه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا اللە ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه‌ (١٧٥).

پرسیاری 6: وەئایا دوای ئەم قسەو فەرموودەیە قسەو فەرموودەیەکی حەقترو ڕاستر ھەیە؟
وەڵامی 6: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَ اللَّهِ وَآيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم، [الجاثية:6].
واتە/ ئا ئه‌وانه ئایەتەکانی اللە ن ده‌یخوێنینه‌وه به‌سه‌ر تۆدا سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌ جا دوای اللە و فه‌رمانه‌کانی به چ گوتار و باسێکی تر باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن.

پرسیاری 7: وەئایا ڕاستە اللە ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەیەوێت ھیدایەتی بدات و ئەوکەسەش گومڕا دەکات کەوا دەیەوێت گومڕای بکات؟
وەڵامی 7: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ اللَّهَ لا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَكِنَّ النَّاسَ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ} صدق الله العظيم [يونس:44].
واتە/ به‌ڕاستی اللە هیچ جۆره سته‌مێک ناکات له خه‌ڵکی، به‌ڵکو خه‌ڵکی خۆیان سته‌م له‌خۆیان ده‌که‌ن.

جاچۆن ھەروا اللە ھیدایەیی ئەو کەسە دەدات کەوا خۆی دەیەوێت پاک و بێگەردی بۆی وە ئەوەش گومڕا دەکات کەوا بیەوێت پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت لە بەندەکانی وە ئەوکەسەش گومڕا دەکات کەوا حەز به‌کوێری و گومڕابوون دەکەن لەسەر هیدایه‌ت وە نەگەڕاوەتەوە بۆ لای پەروەردگارەکەی بەملکەچی و دڵسۆزی بۆی تا ھیدایەتی بدات بۆ لای حەق، ئەوەش لەبەرئەوەی اللە ئەوکەسە ھیدایەت دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت بەومانایەی ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەیەوێت ھیدایەت بدرێت بەومانایەی ئەوکەسە ھیدایەت دەدات کەوا دەگەڕێتەوە بۆ لای بەملکەچی و دڵسۆزیەوە بۆی لەناو بەندەکانی بە داواکردنی ھیدایەت لەپەروەردگارەکەی ھەرچی ئەوەیە کەوا حەز بەکوێری و دەکات لەسەر ھیدایەت جا ئەوە ھەرگیز اللە ھیدایەتی نادات بۆ ھەمیشە پەروەردگارەکەشت ستەم لەھیچ کەسێک ناکات، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {مَنْ عَمِلَ صَالِحًا فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ أَسَاء فَعَلَيْهَا وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ} [فصلت:46].
واتە/ ئه‌وه‌ی کاروکردەوەی چاکه بکات پاداشتی کاروکردەوە چاکه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش که خراپه و تاوان بکات هه‌ر له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت دڵنیابه که په‌روه‌ردگاری تۆ بچوکترین سته‌م له به‌نده‌کانی ناکات.

{وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَاهُمْ فَاسْتَحَبُّوا الْعَمَى عَلَى الْهُدَى فَأَخَذَتْهُمْ صَاعِقَةُ الْعَذَابِ الْهُونِ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ} [فصلت:17].
{وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْواهُمْ} [محمد:17].
واتە/ هۆزی - ثمود - یشمان ڕێنموویی کرد بۆ ئیمان و چاکه‌ که‌چی حه‌زیان به‌کوێری کرد تا هیدایه‌ت بۆیه ئه‌وانیش سزای سه‌رشۆڕکه‌رو سه‌رگه‌ردانکه‌ر یه‌خه‌ی پێگرتن به‌هۆی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.

{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءكُمُ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَمَا أَنَاْ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍ} [يونس:108].
واتە/ بڵێ ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه‌ ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تی وه‌رگرتبێت ئه‌وه سوودی بۆ خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش گومڕا بووبێت و ڕێی ون کردبێت ئه‌وه گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و من لێپرسراوو چاودێر نیم به‌سه‌ر کارو کرده‌وه‌ی ئێوه‌وه‌.

{فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} [الصف:5].
واتە/ جا کاتێک ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا اللە ش دڵه‌کانیانی له‌خشته بردو مۆری پێدا نا چونکه اللە ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی تاوانکارو تاوانبارو له‌سنوور ده‌رچوو ناکات.

{وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرًا} [النساء:115].
واتە/ ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر بکات و لێی جیابێته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆته‌وه و ڕێبازێک بگرێته‌به‌ر که جیابێت له ڕێگه‌و ڕێبازی ئیمانداران ئه‌وه ڕووی وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ئه‌و ڕووگه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵی بژاردووه‌و ڕووی تێکردووه‌ دهش‌یخاته ناو دۆزه‌خه‌وه و ده‌یسوتێنین که ئه‌ویش سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکه‌.

{قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاء وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27) الَّذِينَ آمَنُواْ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللّهِ أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ(28)} [الرعد].
واتە/ بڵێ به‌ڕاستی اللە، هه‌رکه‌سێك که‌ گومڕایی بوێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی (27) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هیناوه‌و دڵ و ده‌روونیان ئارام ده‌بێت به قورئان و په‌یامه‌که‌ی اللە ی په‌روه‌ردگار، ئاگاداربن دڵه‌کان هه‌ر به قورئان و یادی اللە و (پاپه‌ندبوون به ئاینه‌که‌یه‌وه‌) خۆشنوود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه‌ (28).

{قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚإِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾}صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و اللە یە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) .

جا سەیرکەن ئەی ئەوانەی کەوا جیاوازو ناکۆک بوون لەسەر ھیدایەت دران بزانن حوججەو بەڵگەکەی اللە چی یە لەسەر ئەو عەبدەی کەوا ھیدایەتی نادات، ئەوە لەبەرئەوەیە چونکە ئەو نەگەڕاوەتەوە لای پەروەردگارەکەی بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆی تا ھیدایەتی بدات، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾}صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) .

وەئەی نەسیم! لە اللە بترسەو پارێزگار بەو شوێنم بکەوە ڕێنماییت دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست، وەمنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی حەق لەلایەن پەروەردگارەکەتەوە گفتوگۆ ناکەم بەچەند ئایەتێکی قورئان کەوا جێگای خۆی نەبێت لە حیوارو گفتوگۆیەکەدا؛ بەڵکو قسەو گفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم بە ئایەتەکانی اللە لەھەمان بابەت و دڵی بابەتی حیوارو گفتوگۆکەدا، بەڵام تۆ چەند ئایەتێک دەھێنی کەوا ھیچ پەیوەندیەکی بە بابەتی حیوارو گفتوگۆ ئامادەکە نی یە جا لەپاش ئەوەش وادەزانی بەڕاستی گفتوگۆت کردووە بە ئایەتەکانی قورئان وە تۆمەتباریشم دەکەی بەوەی کەوا بەڵگەو حوججەم بەسەر خەڵکیدا جێ بەجێ نەکردووە لەسەر دەعوەو بانگەوازەکەم تەنھا بەسوێند خواردنم نەبێت بە پەروەردگارەکەم وە نکۆڵیش لە دەسەڵاتی زانستە ڕوون و ئاشکراکەش دەکەی بۆ نەزان و زاناکان، وە خۆشت وادادەنێی ھەروەکو دەڵێی بەوەی بەرگریکاری لە سوننەتی محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم-جا لەپاش ئەوە پێت دەڵێم بەڵام تۆ بەرگری دەکەی لەو حەدیس و فەرموودانەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی قورئانی گەورەن جا لەپاش ئەوە خۆشت وادەبینی کەوا لەسەر ھیدایەتی! نەخێر سوێند بەپەروەردگاری ھەموو جیھان بەڕاستی تۆ بەرگری لەو حەدیس و فەرموودانەی شەیتانی نەفرەتلێکراو دەکەی کەوا لەلایەن جگە لە اللە وە ھاتوون واش حساب دەکەی بەوەی کەوا بەڕاستی لەھیدایەت دراوانبی بەڵکو تۆ لەوانەی کەوا ھەوڵ و کۆششەکەیان لەژیانی دنیادا بەزایە چووەو گومڕا بوون واش حساب دەکەن کەوا چاکترین کارو کردەوەیان کردووە.

برای بەڕێزم، وەھا ئەوە من چەند ئایەتێکم بۆ ھێنای و ڕوونیشم نەکردنەوە لەبەرئەوەی ئایەتە محکەمەکانی قورئانی گەورەن تا سەیربکەین بزانین ئەوە کێ یە کەوا کەلام و قسەکانی اللە بەدرۆ دەخاتەوە؟ ئایا نەسیم یان ناصر محمد یەمانی بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست؟ وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە ئەگەر بێتو زانایانی ئومەت بە سەرەتاو دواھەمینیانەوە کۆببنەوە بە زیندووانیان و مردووانیان تا ئەم ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایانە تەفی بکەن ئەوا ھیچ تەئویل و لێکدانەوەیەک بۆ ئەم ئایەتە محکەمانە نادۆزنەوە ئەوەش لەبەرئەوەی ئەم ئایەتانە دەرەوەیان وەکو ناوەوەیانە کەوا لەئایەتە محکەمە ڕوون و ڕاشکاوەکاوەنن کەسیش پێیان لەخشتە ناچێت و لێیان لانادات تەنھا ئەوەی کەوا لە دڵەکەیدا زیغ و لاری و لادان ھەیە دەربارەی حەق لەبەرئەوەی حەزکردنی بەکوێری و گومڕایی لەلا خۆشەویسترە لەسەر ھیدایەتدرانی.

جا ھیچ ھەڵبژاردەیەکت بۆ نی یە ئەی نەسیم وە ھیچ حوججەو بەڵگەیەکت نی یە لەسەر ئەوەی کەوا کەس لە تەئویل و لێکدانەوەی قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت، جا ھا ئەوە ئێمە ھیچمان بۆ نەھێناویتەوە تەنھا ئایەتی محکەمی ڕوون و ئاشکرا نەبێت وە قسەو گفتوگۆشمان لەگەڵ نەکردووی بەو ئایەتانەی کەوا کەس بەتەئویل ولێکدانەوەکابیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت (واتە موتەشابیھە-پێکچووەکان-) بەڵکو بە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان، جا ھیچ ھەڵبژاردەیەکی ترت نی یە یان ئەوەتا لەسوپاسگوزارەکان دەبی بە بەڕاستدانانی حەق یان ئەوەتا کافرو بێباوەڕ دەبی بە محکەمی قورئانی گەورە، وەئەگەر قسەو گوفتارێکی ڕاسترو سەنگین و قورسترت ھەیە له ڕووی کردارو باشتره له ڕووی گوفتاره‌وه‌ ئەوا بیھێنە ئەگەر لەڕاستگۆیانی،وەسوێندیش دەخۆم بە پەروەردگارەکەم بەوەی کەوا ناتوانی لەبەرئەوەی منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی حوججەو بەڵگە لێدەرەکەم بەسەردا جێبەجێکردی وە تۆم خستە نێوان دوو ھەڵبژاردەوە یا ئەوەتا سوپاسگوزارێکی باوەڕدار دەبی بە محکەمی قورئانی گەورە یان ئەوەتا کافرو بێباوەڕدەبی و نکۆڵی لەحەقی ئاشکرا دەکەی.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين...
برای باوکی ڕیمی بەڕێز بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــ