ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 01 - 1431 ک
19 - 12 - 2009 مـ
09:23 ئێوارە
[ لمتابعة رابط المشـاركة الأصليَّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5324
________

ببە بە مەھدیێک بۆ حەق و بانگەوازبکە بۆ ڕێگاو ڕێبازی اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی ئەوەوە جا سەرکەوتن و سەرفرازیەکی گەورە بەدەستدەھێنیت ..


بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..

ئەی ئەو کەسەی کەوا خۆت وا دەبینی ھیدایەت و ڕێنمایی دەکەی بۆ حەق وە خۆت وادەبینی کەوا بانگەواز دەکەی بۆ ڕێگای حەق بەخێرھاتی سەرچاوان بۆ مێزی گفتوگۆی ئازادی جیھانی بەو مەرجەی کەوا گفتوگۆمان لەگەڵدا بکەی لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەلایەن پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەت اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان، گەر تۆ لەشوێنکەوتووەکانی محمد پێغەمبەری اللە ی -صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم -جا وەرە بەرگری لێبکەو و قسە لەگەڵ خەڵکیدا بکە بەو بەڵگەو بەرچاوڕوونیەی کەوا دواین و کۆتاپێھێنەری پێغەمبەرو نێردراوان باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم قسەی پێدەکرد جا ھیچ پێغەمبەرو نێردراوێکیتر نیە لەدوای ئەو نە وەحیێکی نوێش تەنھا ئەوەی کەوا دابەزیوە بۆ سەر خاتەمی نێردراوو پێغەمبەران؛ کەئەویش قورئانی گەورە پەیامی اللە یە بۆ ھەر ھەموو جیھان بۆ ئەوەی کەوا دەیەوێت لەسەر ڕێگایەکی ڕاست بێت.

جا لەبەرئەوەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی نەگێڕاوە بە پێغەمبەرێکی تازە؛ بەڵکو ڕەوانەی کردووە بە بەسەرخەر بۆ محمد- صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم - لەبەرئەوەش دەبینی کەوا قسە لەگەڵ خەڵکی دەکات و بەڵگەیان بەسەردا دەھێنێتەوە بە خودی بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم - کە قورئانی گەورەیە، جا ئەوەی کەوا ھیدایەت بدرێت ئەوا بۆ خۆیەتی ئەوەشی کەوا گومڕاو سەرلێشێواو بێت ئەوا لەسەرخۆیەتی ئێمەش ھیچمان لەسەر نی یە تەنھا بەلاغ و ڕاگەیاندن نەبێت، وە اللە ش فەرمانی پێنەکردووین تا زۆری لەخەڵکی بکەین و ناچاریان بکەین تاکو ببنە ئیماندار بەڵکو ئێمە بێدارکەرەوەین بە کتێبی اللە قورئانی گەورە گەر ئێوە ئیمانتان پێی ھەیە کەوا اللە کردوویەتی بەحوجە لەسەر محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم - وە اللە ووریای کردۆتەوە لەوەی کەوا بەدوای مخالف و دژو پێچەوانەی محکەمی کتێبی اللە قورئانی گەورە بکەوێت، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَاهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا ۚ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُم بَعْدَ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّـهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا وَاقٍ ﴿٣٧﴾}صدق الله العظيم [الرعد].
واتە/ وەھەر به‌و شێوه‌یه قورئانمان وه‌کو داوه‌رێك به‌عه‌ره‌بیه‌کی پاراو دابه‌زاندووه‌ سوێند بێت ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت دوای ئه‌وه‌ی زانست و زانیاری ته‌واوت بۆ هات ئه‌وه هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای اللە بتپارێزێت.

کەواتە قورئان بەڕاستی اللە گێڕاویەتی و کردوویەتی بە حوجە لەسەر پێغەمبەرەکەی لە دوای دابەزاندنی وە کردوویەتی بە حوجەش لەسەر قەومەکەی لەدوای ڕاگەیاندنی. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ ۖ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ ﴿٤٤﴾}صدق الله العظيم [الزخرف].
واتە/ به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت له ئاینده‌شدا پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی.

جا ئەگەر تۆ لە ھیدایەتدراوە ڕێنماییکراوەکانی نەوەک لەگومڕا گومڕاکارەکان لەوانەی کەوا قسە دەکەن بەناوی اللە وە لەکاتێکدا ناشزانن جا حەتمەن دەتبینین کەوا بانگەوازی خەڵکی دەکەی لەسەر بەڵگەو بەرچاو ڕوونی لەلایەن پەروەردگارەکەتەوە بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾}صدق الله العظيم [يوسف].
واتە/ بڵێ ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه‌ من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای اللە ی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکراو بەرچاوڕوونی و بەڵگەوە، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره‌ من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.

وە بانگەوازیش بۆ لای اللە تایبەت نی یە لەسەر مەھدی چاوەڕوانکراو تاکو چاوەڕێی بکەن بۆ ئەوەی خەڵکی دەربھێنێت لە تاریکاییەکان بەرەو نورو ڕۆشنایی؛ بەڵکو بانگەوازکردن بۆ سەرجەم شوێنکەوتووەکانی محمد پێغەمبەری اللە یە صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم ، وەھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ بڵێ ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه‌ من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای اللە ی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکراو بەرچاوڕوونی و بەڵگەوە، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره‌ من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.

جا ئایا وادەبینن کەوا ئێوە شوێنی محمد پێغەمبەری اللە کەوتبن - صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم - جا قسە لەگەڵ خەڵکی بکەن و بەڵگەیان بەسەردا بھێننەوە بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم قسەی پێ لەگەڵ خەڵکیدا دەکردو بەڵگەی بەسەردا دەھێنانەوە؟ یان ئێوە نازانن کەوا بەچی محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم قسەی پێ لەگەڵ خەڵکی دەکردو بەڵگەی بەسەردا دەھێنانەوە؟ بەڵام ئێوە فەتوایەکە دەبینن لە اللە وە لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا اللە فەرمانی پێ بە پێغەمبەرەکەی کردووە کەوا پێی قسە لەگەڵ خەڵکیدا بکات وە پێی بەڵگەیان بەسەردا بھنێتەوە. اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَأَنْ أَتْلُوَ الْقُرْآنَ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنذِرِينَ ﴿٩٢﴾} صدق الله العظيم [النمل].
واتە/ (فەرمانیشم پێدراوه که‌): قورئان ده‌ور بکه‌مه‌وه و به‌رده‌وام بیخوێنمه‌وه‌ جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت وه‌ربگرێت ئه‌وه به‌ڕاستی قازانجی وه‌رگرتنی ڕێنمووماییه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش که گومڕا ده‌بێت تۆ پێی بڵێ بێگومان من ته‌نها یه‌کێکم له بێدار که‌ره‌وه‌کان.

وە اللە ش پێغەمبەرەکەی ووریاکردۆتەوە لەوەی کەوا دەستبگرێت بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بەقورئان؛ بەڵکو فەرمانی پێکردووە کەوا دەست بەکتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بگرێت جا جیھادو تێکۆشانتان لەگەڵدا بکات پێی بە جیھادو تێکۆشانێکی گەورە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {فَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].
واتە/ جا گوێڕایەڵی بێ باوه‌ڕان مه‌که و ملکه‌چیان مه‌به و به‌م قورئانه جیھادو هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتێکی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌.

وەھەر لەبەرئەوەش دەبینی کەوا ئیمام مەھدی حەق لە پەروەردگارەکەتان ھەرگیزاو ھەرگیز ھیچ گوێڕایەڵیتان ناکات، وە ھێشتاش ھەر جیھادو تێکۆشانتان لەگەڵدا دەکات بەقورئانی گەورە بە جیھادو تێکۆشانێکی گەورە ھەروەک چۆن باپیرەو قدوەو خۆشەوستر لەلام لەدایک و باوکم و لەنەفسی خۆشم و لەھەموو خەڵکیش جیھادی پێ دەکرد؛ باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم، جا اللە نەیگێڕاوم و نەیکردووم بە بیدعەچی؛ بەڵکو بە شوێنکەوتە وە بانگیشتان دەکەم بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە و سەرجەم پێغەمبەران لە پەروەردگاریانەوە بانگیان بۆ دەکرد عليهم أفضلّ الصلاة وأتمّ التسليم من ربّ العالمين بۆ وشەیەک کەوا یەکسانە لەنێوان ھەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان کەئەویش بریتی یە لە: (لا إله إلّا الله وحده لا شريك له)، جا بۆی ببن بە بەندەو ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار مەدەن تابەو ھۆیەوە لەسزادراوان بن، وە ئەوەی کەوا شەریک و ھاوبەش بۆ اللە بڕیار بدات ئەوا بەڕاستی ستەمی لەخۆی کردووەو ھەرگیزیش ناچێتە ناو بەھەشتی اللە وە وەھەرگیزیش بۆ ئاسمان نابرێت لەدوای مردنی: بەڵکو دەرگاکانی بەسەر ڕوویدا دادەخرێت پاشان بەردەدرێتەوە لەئاسمان جا باڵندە پەلاماری دەدات یان ڕەشەبایەک دەیبات بۆ شوێنێکی دوورو قوڵ لە ئاگری دۆزەخ وە ھەرگیزیش اللە خۆشنابێت لەوەی لەوا شیرک و ھاوەڵی بۆ دابنرێت و جگە لەوە خۆشدەبێت بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت گەر بێتو دڵسۆزبن لە کردەوە چاکەکانیان وە ڕەجاو ئومێدی گەیشتن بە پەروەردگاریان بکەن جا ھیچ کەسێکیش نەکەن بە شەریک و ھاوبەش بۆ اللە وە لەگەڵ اللە داوا لەھیچ کەسێکی تر نەکەن ئەگەر بێتو لە عابیدەکان بن بۆ اللە بە دڵسۆزی بۆ دینەکەی ئەگەرچی کافرو بێباوەڕانیش ڕقیان لێ بێت و لایان ناخۆش بێت، ئەوانەی کەوا ئەگەر بێتو یادی اللە کراو بەتەنھا ناوی برا لەقورئان دا ئەوا دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت،کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگه له اللە، ده‌ستبه‌جێ دڵخۆش و که‌یف خۆش ده‌بن و حه‌زی پێده‌که‌ن حوکمیش بۆ اللە یە ھەرئەویش چاکترین جیاکەرەوەیە بۆ ئەو دەستانە لە لایەن پەروەردگارەکەیان گەر بێتو ئێوە بترسن و پارێزگار بن، جا ھیچ شەریک و ھاوەڵێک بۆ اللە بڕیار مەدەن وەبزانن کەوا ھەموو بەندەکانی اللە لە نێردراوو پێغەمبەران بەندەیەکی اللە ن وەکو ئێوە جا لەبەرچی شوێنیان ناکەون جا اللە بپەرستن وەکو ئەوەی ئەوان دەیانپەرست جا پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستیەکەی و نزیکی لێی گەر ئێوە دەیپەرستن؟ وە لەسەر پێغەمەرانیش لەپەروەردگارەکەیان ھیچ نەبووە تەنھا ڕاگەیاندنێکی ئاشکرا نەبێت بە جیھان بەوەی کەوا بەڕاستی اللە پەروەردگاری نێردراوو پێغەمبەرەکانیەتی وە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی وئەوەشی کەوا لەنێوانتاندایە وە پەروەردگاری ئەو بەھەشتەیە کەوا پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە وە پەروەردگاری عەرشی گەورەیە ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت وەھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو، جا بیپەرستن وەکو ئەوەی کەوا سەرجەم پێشبڕکێکارەکان لەسەر خۆشویستن و نزیکبوونەوە لێی پەرستوویانە لە نێردراوو پیغەمبەرەکانی و چاکەکارەکان لەبەندەکانی، جا اللە لێمەگەڕێن تا تایبەتی بکەن بەوان بەبێ خۆتان جا بەوھۆیەوە اللە ش سزاتان بدات بەسزایەکی بەئێش و سەخت، مەگەر ئایا اللە سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی بۆچیتر ڕەوانە کردووە جگە لەوەی تاوەکو بانگەوازی خەڵکی بکەن بۆ پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار بدەن؟ جا سەرجەم بەندەکان پێشبڕکێ بکەن بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترو نزیکترە گەر بێتو ببن بە بەندەی ئەو، جا بەدوای اللە پەرستراوەکەیان بکەون ئەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت جگە لەئەویش ھەموو بەندەی اللە ن، جا ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان بەندەکانی اللە ھەموویان تەنھا بە تەقواو پێشبڕکێکردن نەبێت بۆ خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی لێی گەر ئێوە دەیپەرستن، جا ئەوەیە کەوا مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق لە پەروەردگارەکەتانەوە بانگتان دەکات بۆ لای کەوا بریتیە لە خودی دەعوەو بانگەوازی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان، وە جیاوازیش ناکەم لەنێوان ھیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و منیش لەموسڵمانە شوێنكەوتەكانم بۆ پێغەمبەری اللە موساو عیساو محمد صلّى الله عليهم أجمعين وە شوێنکەوتەی سەرجەم پێغەمبەرەکانم لەپەروەردگاری ھەموو جیھانەوە ئەوانەی کەوا بانگەوازی خەڵکیان دەکرد بۆ لای ئیسلام جا فەرمانیان پێدەکردن بەوەی کەوا تەسلیمی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان بن ئەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت جا ببن بە عەبدو بەندە بۆی، جا ئەوەیە بانگەوازەکەی من و بانگەوازی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان لە پەروەردگاریانەوە بە پشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].
واتە/ ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه‌ که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که‌ بێگومان هیچ پەرستراوێک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.

بەڵام ئێوە ڕووتان وەرگێڕاو پشتان ھەڵکرد ئەی خەڵکینە زۆربەشتان ڕقتان لەحەق دەبێتەوەو پێی کافرو بێباوەڕن وە لەناوتاندا کەس ئیمانی نەھێناوە تەنھا کەمێکتان نەبن، وە بەھەمان شێوە ئەو ئیماندارانەش بە داخ و ئەسەفەوە زۆربەیان ئیمانیان نەھێناوە مەگەر تەنھا بە شەریک و ھاوەڵدانان نەبێت بۆ پەروەردگارەکەیان بەھۆی نێردراوو پێغەمبەرەکانی و مەھدی چاوەڕوانکراوەوە، وە بیروباوەڕیان وایە کەوا بۆیان نیە ئەوان بێن منافەسەو پێشبڕکێی نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە بکەن جا پێشبڕکێیان لەگەڵدا بکەن لەخۆشویستنی اللە و نزیکی لێی جا بەوھۆیەوە شیرک و ھاوەڵتان داناوە بۆ اللە وە ھەرگیزیش جگە لە اللە وەلی و پشت و بەسەرخەرێکتان بۆ نابینم جگە لە اللە نەبێت تەنھا مەگەر ئەوەی کەوا پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت و ھاتبێتەوە لای پەروەردگاری بە دڵێکی سەلیم لە شیرک و ھاوبەشدانان، بەڕاستی شەریک و ھاوبەشدانان زوڵم و ستەمێکی گەورەیە.

وە ئەی خەڵکینە وازبێنن لە بەگەورەگرتنی ھەندێکتان بۆ لای پەروەردگارەکەتان چاکترە بۆتان، جا سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانیش وەکو ئێوە بەندەیەکن کەوا بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە کەوتوون لە لایەن پەروەردگارەکەیانەوە تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە وە ڕەجاو ئومێدی ڕەحمەتەکەی دەکەن و لەسزایەکەشی دەترسن، جا چەندە بەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب بۆ زاناو نەزانەکانتان بە ئینسانەکانتان و جنەکانتانەوە بیرم ھێنانەوە بەڵام زۆربەتان ڕقتان لە حەق دەبێتەوە، وە مەھدی چاوەڕوانکراوێکتان دەوێت کەوا شوێنکەوتەی شیعەو سوننە یان ھەر فیرقەو بەش و دەستەیەکتان بێت جا شوێن ھەواو ئارەزووەکانتان بکەوێت ئینجا بەش و دەستەی ترتان بۆ زیاد بکات لەسەر بەش و دەستەکانتان، ھیھات ھیھات ، نەخێرو ھەزار جاریش نەخێر، ھەرگیزاو ھەرگیز حەق شوێنی ھەواو ئارەزووەکانتان ناکەوێت ھەتا اللە بەسەرتاندا دەریدەخات لەکاتێکدا ئێوەش زەلیل و ملکەچ دەبن بە نیشانەو ئایەتێک لە ئاسمانەوە کەوا ملەکانتان بۆ حەق شۆڕدەکات جا بۆ حەق نیە کەوا شوێنی ھەواو ئارەزووەکانی ئێوە بکەوێت.

وە اللە ش مەھدی چاوەڕوانکراوی نەگێڕاوەو نەکردووە بە شیعەی دوانزە ئیمامی ، وە اللە ش مەھدی چاوەڕوانکراوی نەگێڕاوەو نەکردووە بە ئەھلی سوننەو جەماعە، وە اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی نەگێڕاوەو نەکردووە بەوەی ئینتیمای بۆ ھیچ یەکێک لە فیرقەو بەشەکان ھەبێت لەوانەی کەوا دینەکەیان بەش بەش و پارچە پارچە کردووە بۆ چەندین بەش و پارچەی جیاجیا لەدوای ئەوەی کەوا ئایەت و نیشانەی پەروەردگارەکەیان بۆ ھات لە محکەمی کتێبەکەی و دواتریش کۆچیان کرد لێی و وازیان لێھێناو پشتگوێیان خست جا ئەوانە سزایەکی گەورەیان بۆ ھەیە، وە پەناش دەگرم بە اللە بەوەی کەوا ئینتیمام ھەبێت بۆ ھەر دەستەو فیرقەیەکتان؛ بەڵکو موسڵمانێکی پاکم بەبێ خوارو خێچی و لە موشریک و ھاوبەشدانەران نیم بانگ دەکەم بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لە پەروەردگارمەوە کەوا قورئانی گەورەیەو شوێنکەوتەشم نەوەک بیدعەچی، وەمن و ئەوانەشی شوێنم کەوتوون عاقڵ و ھۆشمەندین ئەوانەشی کەوا عەقڵ و ھۆشیان نیە و نایخەنەکار ئەوانەن کەوا بانگدەکەن بۆ لای فیرقەو بەشەکانیان وە دەیانەوێت کەوا خەڵکی شوێنی ھەواو ئارەزووەکانیان بکەون ھەر حزب و دەستەیەکیشیان بەوەی خۆی لایەتی و دایھێناوە لەدیندا دڵخۆشە، جا گەر پشت لە بەش بەش بوون و جیاکاری نەکەن لە دینی ئیسلامدا ئەوا ئێوە لە موسڵمانان نین، وە ئەگەر دەست نەگرن بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراو محکەمەکانی کتێب ئەوا ئێوە لە موسڵمانان نین وەكو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَمَا أَنتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَن ضَلَالَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ ﴿٨١﴾} صدق الله العظيم [النمل].
واتە/ وەتۆ ناتوانیت هیدایه‌ت و ڕێنموویی کوێر و نابیناکان بکه‌یت و له تاریکی ڕزگاریان بکه‌یت ‎ (ئه‌وانه‌ی کوێرهن لەئاستی حەقدا) تۆ ته‌نها ده‌توانیت (ئه‌م ڕاستیانه‌) بده‌یت به گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا که باوه‌ڕ بە نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ده‌هێنن چونکه جا ئەوانە هه‌میشه ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی اللە ی گه‌وره‌ن.

وەھەرچی ئەوانەن کەوا پشتیان کردۆتە بەڵگەو بەرچاوڕوونی ئایەتە ڕوون و ئاشکرا محکەمەکان لەکتێبی پەروەردگارەکەیان وە دینەکەیان بەش بەش و پارچە پارچە کردووە بۆ چەندین بەشی جیاجیا لەدوای ئەوەی کەوا ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبیان بۆ ھات جا ئەوە من مژدەیان پێدەدەم بەسزایەکی گەورە تەنھا ئەگەر تۆبە بکەن پێش ئەوەی کەوا اللە فەرمانەکەی بێنێتە پێش لەشەوی سەرکەوتن و دەرکەوتندا. وە اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٠٥﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو له‌یه‌کتر دابڕان و جیاوازو ناکۆک بوون دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره چاوه‌ڕێیانه‌.

بەڵام ئێوە فەرمانی محکەمی اللە تان وازلێھێناوەو فڕێتان داوەتە دوای پشتانەوەو شوێنی ئەھلی کتێب کەوتوون وە(وەکو ئەوان) قسەتان کرد لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانن، جا شوێنی گومان کەوتن کەوا ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا، وە دینەکەشتان پارچە پارچە کرد بۆ چەندین بەشی جیا جیا ھەر حزبێکیش بەوەی خۆی دایھێناوە لەدینداو ئەوەی خۆی لەلایەتی دڵخۆشە.

پاشان مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق وەڵامتان دەداتەوە لە پەروەردگارەکەتان و دەڵێم: جا ئایا دەزانن لەبەرچی ئەوانەی کەوا دینەکەیان پارچە پارچە کردووە بۆ چەندین بەشی جیا جیا لە ئەھلی کتێب لەسەر ھیچ شتێک نین؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئەوان دەستیان بەتەورات و ئینجیلەوە نەگرتبوو بەچاکی پیادەو پەیڕەویان نەدەکرد وە کۆچیان کردبوو لێیان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ} صدق الله العظيم [البقرة:113].
واتە/ یەھود ده‌ڵێن نەصارا له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین نەصاراش ده‌ڵێن یەھود له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین له كاتێكدا ئه‌وانه كتێبی اللە ش دەخوێننەوە هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ نازانن (لەوانەی ئێستا جیاوازو ناکۆک بوون لە مەزھەب و حزبەکان) هه‌روا ده‌ڵێن (ھەریەکێکیان بەوەی تر دەڵێت تۆ لەسەر ھیچ نی) اللە ش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی نێوانیان ده‌كات له‌وه‌ی كه ناكۆكن تیایدا.

جا ئایا دەزانن کەوا ئەوان لەسەر ھیچ شتێک نەبوون ھەموویان لەبەرئەوەی پشتیان لە کتێبی حەقی اللە دەکرد ھەرچەندە کەوا بڕواشیان بە تەورات و ئینجیل ھەبوو بەڵام ئەوان شوێنی تەورات و ئینجیلی حەق نەدەکەوتن لە پەروەردگارەکەیان؛ بەڵکو شوێنی ھەواو ئارەزووەکانی خۆیان کەوتن جا گومڕاو سەرلێشێواو بوون ھەر لەبەرئەوەش ئەوان لەسەر ھیچ شتێک نین نە یەھود نە نەصاراکان هه‌تا ئەوکاتەی کەوا به‌چاکی په‌یڕه‌وو پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و قورئانی گەورە دەکەن بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ} صدق الله العظيم [المائدة:68].
واتە/ بڵێ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب ئێوه له‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وێک نین هه‌تا به‌چاکی په‌یڕه‌و و پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وه‌ی (له‌م دواییه‌دا، که قورئانه‌) نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان دابه‌زیووه‌،

ئەگینا ئاگاداربن کەوا ئیمام مەھدی نەکوفر بەتەورات نە بە ئینجیل نە بەقورئانی گەورەش دەکات؛ بەڵکو بڕوادارە بەھەموویان تەنھا ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت بە محکەمی قورئان جا ئەگەر لە تەوراتدا بێت یان لە ئینجیل یان لە سوننەتی نەبەوی جا سوێند دەخۆم بەپەروەردگاری ھەموو جیھان بەوەی کەوا من شوێنی مخالف و دژو پێچەوانە بە محکەمی کتێبی اللە قورئانی گەورە ناکەوم وە ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی کتێبی اللە ئەوا بەنەعلی پێیەکانم پانیان دەکەمەوەو ووردو خاش و تەفروتونایان دەکەم، وەئایا دەزانن ئەوە لەبەرچی؟ ئەوە لەبەرئەوەی من دەزانم ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت بە محکەمی کتێبی اللە قورئانی گەورەی پارێزراو لە تەحریف ودەستکاری و شێواندن جا گەر لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە سوننەتی نەبەوی جا ئەوە لەلایەن غەیری اللە وەیە لەلایەن تاغوت شەیتانی نەفرەتلێکراوەوە لەسەر زمانی ئەولیاو یارو یاوەرەکانی ئەوانەی کەوا ئیمان و باوەڕی خۆیان دەردەخەن و کوفرو بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوە، وھیھات ھیھات ئاگاداربن سوێند بە اللە بۆ ئیمام مەھدی نی یە کەوا شوێنی موسڵمانان بکەوێت نە شوێبی نەصاراکان و نە یەھودیش ئەوانەی کەوا دەست دەگرن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ھەتا ئەگەر تەنانەت بەتەنھا من دەستی پێوە بگرم تاکو دەگەمەوە بە اللە بە دڵێکی ساغ و سەلیمەوە، وە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبتان بەسەردا دەخوێنمەوە جا ئەوەی کەوا ھیدایەت وەربگرێت ئەوا بۆ خۆیەتی ئەوەشی کەوا گومڕابێت ئەوا لەسەرخۆیەتی منیش لێپرسراوو چاودێر نیم به‌سه‌ر کارو کرده‌وه‌ی ئێوه‌وه‌، وەھەرگیزیش زۆریتان لێناکەم و ناچارتان ناکەم تاکو پێی باوەڕداربن.

لەوەیە یەکێک لە زانا موسڵمانانە زۆرزانەکان بیەوت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ: بەڵکو کەمێک بوەستە بوەستە ئەی ناصر محمد یەمانی، جا ئەعسابت ھێوربکەوە، جا کێ وتوویەتی کەوائێمەی زانایانی موسڵمانان شوێنی کتێبی اللە قورئانی گەورە ناکەوین؟ جا تۆ لەکوێ ژیاوی دەربارەی ئێمە وە لەکوێ ئەو زانستەت فێربووی؟ جا ئێمە ھەموو زانایانی موسڵمانان ئیماندارین بە قورئانی گەورەو دەستیشمان پێوە گرتووە". پاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی لەسەر دەداتەوەو دەڵێت: کەواتە وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبی اللە بدەنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن، وە دەشزانم کەوا ئێوە کتێبی اللە قورئانی گەورە دەخوێننەوە بەڵام وێنەتان وەکو وێنەی یەھودو نەصاراکانە کەوا کتێبی اللە تەورات و ئینجیل دەخوێننەوەو بڕواشیان پێیان ھەیە پاشانیش پیادەو پەیڕەوی تەورات و ئینجیل ناکەن. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ} صدق الله العظيم.
واتە/ یەھود ده‌ڵێن نەصارا له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین نەصاراش ده‌ڵێن یەھود له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین له كاتێكدا ئه‌وانه كتێبی اللە ش دەخوێننەوە هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ نازانن (لەوانەی ئێستا جیاوازو ناکۆک بوون لە مەزھەب و حزبەکان) هه‌روا ده‌ڵێن (ھەریەکێکیان بەوەی تر دەڵێت تۆ لەسەر ھیچ نی) اللە ش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی نێوانیان ده‌كات له‌وه‌ی كه ناكۆكن تیایدا.

جا ئایا دەزانی مەبەستی اللە ی گەورە چی یە لەوەی کەوادەفەرموێت: {وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ}؟ ئەوە واتا کتێبی اللە تەورات و ئینجیل دەخوێننەوە وە ئیمان و باوەڕیشیان پێی ھەیە بەڵام پەیڕەو پیادەو جێبەجێی تەوارت و ئینجیل ناکەن جا چەندە خراپە ئەو ئیمان و باوەڕەیان کەوا بەم شێوەیە ئەمرو فەرمانیان پێدەکات، ھەر لەبەرئەوەش ئەوان لەسەر ھیچ شتێک نین ھەتا ئەوکاتەی کەوا پەیڕەو پیادەو جێبەجێی کتێبی اللە تەورات و ئینجیل و قورئانی گەورە دەکەن وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ} صدق الله العظيم.
واتە/ بڵێ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب ئێوه له‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وێک نین هه‌تا به‌چاکی په‌یڕه‌و و پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وه‌ی (له‌م دواییه‌دا، که قورئانه‌) نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان دابه‌زیووه‌.

وە بەھەمان شێوە ئێوەش ئەی گەلی موسڵمانان سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە وە پەروەردگاری عەرشی گەورە بەوەی کەوا بەڕاستی ئێوە لەسەر ھیچ شتێک نین ھەتا ئەوکاتەی پیادەو پەیڕەو جێبەجێی ئەم قورئانە گەورەیە دەکەن کەوا کۆچتان لێی کردووەو وازتان لێی ھێناوە ئەو پەتی اللە یەی کەوا فەرمانی پێکردوون دەستی پێوە بگرن و کوفریش بکەن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیەتی گەر ئێوە ئیمان و بڕواتان پێی ھەبێت. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّـهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا ۚ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىٰ شَفَا حُفْرَةٍ مِّنَ النَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّـهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٠٣﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ هه‌ر هه‌موتان به توندی ده‌ست بگرن به پەتی اللە وە (کە قورئانە) په‌رت و بڵاو مه‌بن یادی نازو نیعمه‌تی اللە بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان کاتی خۆی دوژمنی یه‌کتر بوون ئه‌وه بوو دڵه‌کانتانی به‌هۆی نیعمه‌تی (ئیسلامه‌وه‌) په‌یوه‌ست کرد به‌یه‌که‌وه و هه‌موو بوونه برای یه‌کتر (هه‌روه‌ها ئه‌و کاته‌) ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵێکی ئاگر وه‌ستا بوون و (خه‌ریک بوو بکه‌ونه ناوی) بەڵام اللە (به‌ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی) له‌و ئاگره ڕزگاری کردن ئا به‌و شێوه‌یه اللە ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت وه‌ربگرن.

ھەروەھا بە پشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿١٧٤﴾ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووەو نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون‌ ١٧٤ جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان بە اللە هێناوه و دەستیان پێوە گرتووە ئه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا اللە ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه‌ ١٧٥.

جا ئەوە بریتی یە لەبەڵگەیەکی زەمانەتکراو لە تەحریف و دەستکاری و شێواندن کەوا هیدایه‌ت به‌خشه بۆ چاکترین ڕێگه‌و ڕێبازو به‌رنامه گەر ئێوە ئیمان و بڕواتان پێی ھەبێت، جا شوێنی زیکرو بەرنامەکەتان و زیکرو بەرنامەی ھەموو خەڵکی جیھانیش قورئانی گەورە بکەون کەوا بەڵگەیەکی حەقە لە پەروەردگارەکەتان وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ }صدق الله العظيم [البقرة:111].
واتە/ بڵێ بەڵگەتان بێنن گەر ئێوە ڕاستدەکەن.

ھەروەھا بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً ۖ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ ۖ هَـٰذَا ذِكْرُ مَن مَّعِيَ وَذِكْرُ مَن قَبْلِي ۗ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ ۖ فَهُم مُّعْرِضُونَ ﴿٢٤﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].
واتە/ ئایا ئه‌وانه پەرستراوێکی تریان له جیاتی په‌روه‌ردگار بۆ خۆیان ڕه‌خساندووه‌؟! بڵێ به‌ڵگه‌تان بهێنن له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌تان من دڵنیام که ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵی منن و ڕێبازی منیان گرتۆته‌به‌ر هه‌روه‌ها له به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و قه‌ومه‌کانی پێش منیش ده‌دوێت به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی حه‌ق و حه‌قیقه‌ت ناناسن و دژایه‌تی ده‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رده‌چه‌ر خێنن.

جا ئەی مەھدی ژمارە ھەزار، بەڕاستی بۆ ھەموو بانگەشەو بانگەوازێک بەڵگە ھەیە، ئاگاداریش بن بەڕاستی بەڵگەش بریتی یە لە دەسەڵاتی زانست لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە لە محکەمی قورئان، جا گەر بەسەر ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بووی بەزانستێک کەوا چاکتر و ھیدایەت بدات لە زانستەکەی ئەوو ڕاست بێژتر بێت و چاکترو باشتر ڕێگا نیشان بدات جا ئەوە ئەوکاتە ھەرگیز بەگوناھ خۆم بەگەورە ناگرم، جا دواتریش دەبم بەیەکەم شوێنکەوتە بۆت جا حەق سەردەخەم بەھەموو ئەوەی کەوا پێمدراوە لە ھێزو توانا بەگوێرەی ھەوڵەکەم گەر توانیم جا اللە ش ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر تواناو ھەوڵی خۆی نه‌بێت بۆ سەرخستنی حەق بەڵام بمبورە لەوەی کەوا ئەنجامەکەیت بۆ ڕادەگەیەنم لەپێش حیوارو گفتوگۆکەی نێوان من و تۆ بەوەی کەوا بەڕاستی ھەرگیزاو ھەرگیز بەھیچ شێوەیەک ناتوانی ئەوە بکەی، جا ئەگەر توانیت کەوا بەسەر ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بیت بەزانستێک کەوا چاکتر ڕێنمایی بکات لە زانستەکەی ئەوو ڕاستگۆتر بێت و چاکتر ڕێگا نیشان بدات جا ئەوە بەڕاستی تۆ بووی بە مەھدی چاوەڕوانکراو بەبێ ھیچ شک و گومانێک وە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیش درۆزنێکی خۆبەگەورەزانە ئەگەر توانیت بەڵگەم بەسەردا بھێنیەوە لە کتێبی اللە ی زیکری پارێزراو لە تەحریف و دەستکاری، بەڵام ھیھات ھیھات.. جا ئایا لەدوای ئایەتە ڕوون و ئاشکرا محکەمە حەقەکان چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی نەبێت؟ وە سوێندیش دەخۆم بە اللە ی گەورە ئەو اللە یەی کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەدوای ئەوەی کەوا ڕزیوو پڕوتوکاو بووە بە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە وە پەروەردگاری عەرشی گەورە ئەو اللە یەی کەوا جنی دروستکردووە لە بڵێسەی ئاگرو ئینسانیشی دروستکردووە لە قوڕێکی وشکبووی وەک فەخفوری ئەو اللە یەی کەوا درک بەچاوەکان دەکات و چاوەکان ناتوانن درکی پێبکەن بە الڵە ی تاک و زاڵ و بەدەسەڵات گەر بێتو سەرجەم زانایانی ئومەتەکانیش لە جن و ئینسان و سەرجەم ئومەتەکانی تر لەوانەی کەوا لەسەر پێ دەڕۆن یان دەفڕن بێن و ئامادەبن بۆ مێزی گفتوگۆ ھەر ھەموویان ئەوا ھەرگیز ناتوانن کەوا زانستێک بھێنن کەوا چاکتر ھیدایەت و ڕێنمایی بکات لە زانستەکەی ناصر محمد یەمانی و ڕاستگۆتر لەو قسەش بکات، ئەو سوێندەش سوێندی غروری نیە لەمەھدی چاوەڕوانکراوەوە؛ بەڵکو لەبەرئەوەی من بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم ھەروەک چۆن دەزانم کەوا بەڕاستی پەروەردگارەکەم اللە یە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی ھەبێت وە بەڕاستیش محمد پێغەمبەری اللە یە -صلی الله عليه وعلى آله وسلّم - ئاواش دەزانم بەوەی کەوا من مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقم لە پەروەردگارەکەتان بانگتان دەکەم بۆ دەستگرتن بەو حەقەی کەوا دابەزێنراوە بۆتان لە پەروەردگارەکەتانەوە جا ھیدایەت و ڕێنمایتان دەکەم بۆ قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەست وشایستەی سوپاسگوزاری تاکو اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێكی بۆ بڕیار بدەن لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارم جا بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە بەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب کەوا بریتین لە بنچینەی کتێب لەقورئانی گەورەی حەقی لای پەروەردگارەکەتان، جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە جگە لەگومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت؟بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ} صدق الله العظيم [يونس:32].
واتە/ جا لەدوای حه‌ق و ڕاستی چی تر هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی نەبێت.

جا بوختانمان بۆ ھەڵمەبەستە ئەی پیاو بەوەی گوایە ئێمە ھەڵساوین بە سڕینەوەو لابردنی حیوارو گفتوگۆی ئەھلی زانست! حاشا للە، بەڵکو ئێمە ناچارین بەوەی کەوا بەیاناتی ئەو کەسانە سوک و کەم بکەینەوە کەوا قسە دەکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی کەوا بزانن، جا نایانبینم کەوا ھیچ بەڵگەم بەسەردا بھێننەوە لەقورئاندا خۆ ئەگەر بەڵگەم بەسەردا بھێننەوەو قسەو گفتوگۆم لەگەڵدا بکەن لەقورئان ئەوا زمانیان لاڵ دەکەم بەحەق، بەڵام ئەوان بەیان لەدوای بەیان دەڵێنەوە بە بێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوونکەرەوەو ڕۆشن و ئاشکرای لای پەروەردگاری جیھان جا قسەو گفتوگۆو دەمەدەمێم لەگەڵدا دەکەن بە زانستی تاغوت جا ئەوان پابەند بوونە پێیان و دەستیشیان پێوە گرتووەو وازیشیان لە پەتی اللە قورئانی گەورە ھێناوە جا شوێنی ئەوە کەوتوون کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی کتێبی اللە قورئانی گەورە ی پەتی اللە ی خاوەنی دەسەڵات و ھێزی پتەو که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه، جا ئایەتەکانی اللە یان وازلێھێناوەو فڕێداوەتە دوای پشتیانەوە ھەروەکو بڵێی گوێشیان لێی نەبووە، ئەوانە بەڕاستی دەستیان گرتووە بەوەی کەوا لەلایەن غەیری اللە وەیە! وەھەر لەبەرئەوەش لەنێوانی و نێوان محکەمی کتێبی اللە ئیختیلاف و جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر ھەیە لەبەرئەوەی ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت بە محکەمی کتێبی اللە جا ئەوە لەلایەن تاغوتەوەیە جا وێنەی ئەوانە وەکو وێنەی ئەوەیە کەوا دەستی گرتووە بە کەوتن بەدەزووی ماڵی جاڵجاڵۆکەوە، ئەوانە لە ئەولیاو یارو یاوەرەکانی تاغوتن وە وێنەی ئەوانە لە محکەمی کتێبدا ھاتووە: {كَمَثَلِ الْعَنكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا ۖ وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنكَبُوتِ ۖ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:41].
واتە/ وێنەو نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه له اللە ی گه‌وره‌ كه‌سانێكی تر ده‌كه‌نه پشتیوانی خۆیان وه‌ك نمونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك وایه كه ماڵێكی بۆخۆی سازكردبێت به‌ڕاستی لاوازترین فشۆڵترینی هه‌موو ماڵه‌كان، ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه و تێبگه‌یشتنایە.

‎وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..
ئیمام مەھدی بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای راستی اللە ی باڵادەست و شایستەی سوپاسگوزاری، بانگەوازکار بۆ کۆکردنەوەی ئومەتەکان لەسەر وشەی تەوحید، خەلیفەی اللە و بەندەکەی ناصر محمد یەمانی.
__________________