ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - 07 - 1437 ک
02 - 05 - 2016 مـ
05:23 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=26581
ــــــــــــــــــــ

بەیان و ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی یەوە..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على محمدٍ رسول الله وآله الطيبين الطاهرين وعلى جميع المؤمنين في الأولين وفي الآخرين وفي الملأ الأعلى إلى يوم الدين، أمّا بعد..

لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ سەرجەم سەرکردەی حزبە مەزھەبی و سیاسی یەکان لە یەمەن و ھەموو شوێنکەوتوانیان وە بۆ سەرجەم گەلی یەمەنی عەرەبی ڕەسەن و ھەموو سەرکردەکانی موسڵمانان و ھەموو گەلەکانیان، سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر بەندە چاکەکارەکانی اللە، جا پارێزگاربن بەڕاستی و بەوشێوەیەی کەوا شایەنیەتی وە مەمرن مەگەر تەنھا بە موسڵمانی و تەسلیم بوون نەبێت بۆ حوکمی اللە لەنێوانتان لەسەر ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری، جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە من بانگەوازتان ناکەم تەنھا بۆ لای اللە نەبێت تا حوکم و بڕیارەکانی ئەوتان بەسەردا بخوێنێتەوە لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری وەکو جێبەجێکردنێک بۆ ئەو فەرمانەی اللە بۆئێوە لە محکەمی کتێبەکەی لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ (10)} صدق الله العظيم [الشورى].
واتە/ وە له‌هه‌ر شتێکدا کێشه و جیاوازی و ناکۆکیتان بوو ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی حوکم و بڕیاره‌که‌ی بۆ اللە خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ چونکه هه‌ر ئه‌و زاته‌یه اللە ی په‌روه‌ردگارم هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌.

وە وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە بۆ پێغەمبەرەکەی و پێشەواو ئیمامەکانی کتێب لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ (49) أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ (50)} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ وە داوه‌ری بکه به‌و به‌رنامه‌یه (قورئانه‌)ی که له‌لایه‌ن اللە وە بۆت دابه‌زیووه‌ شوێنی ھەواو ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه‌ وریابه نه‌وه‌کو ئه‌وان ڕێت لێ هه‌ڵه بکه‌ن له هه‌ندێک له‌و ڕێنمووییانه‌ی که اللە بۆی ناردوویت جا ئەگەر ئەوانە پشتیان هه‌ڵکرد ئه‌وه بزانه به‌ڕاستی اللە ده‌یه‌وێت گیرۆده‌ی سه‌رئه‌نجامی هه‌ندێک له گوناهه‌کانی خۆیانیان بکات و توشی سزایان بکات بەھۆی ھەندێک لە گوناھەکانیانەوە بێگومان زۆربه‌ی خه‌ڵکیش یاخی و سه‌رکه‌ش و تاوانبارو فاسقن (49) ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده‌؟! کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر اللە حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی کەوا دڵنیا بوون (50).

جا ئەگەر ڕووتان وەرگێڕا لە بانگەوازکاری حەق بۆ حوکمی اللە لەنێوانتان ئەوا حەتمەن اللە توشی سزاتان دەکات بەھۆی ھەندێک لە گوناھو تاوانەکانتان جا سزاتان بۆ دەنێرێت لە سەرووتانەوە یان لەژێر پێیەکانتانەوە یان دەتانکات بەدەستە دەستە جا ھەندێکتان بەخراپەی ھەندێک سزا دەدات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ (49) أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ (50)} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ جا ئەگەر ئەوانە پشتیان هه‌ڵکرد ئه‌وه بزانه به‌ڕاستی اللە ده‌یه‌وێت گیرۆده‌ی سه‌رئه‌نجامی هه‌ندێک له گوناهه‌کانی خۆیانیان بکات و توشی سزایان بکات بەھۆی ھەندێک لە گوناھەکانیانەوە بێگومان زۆربه‌ی خه‌ڵکیش یاخی و سه‌رکه‌ش و تاوانبارو فاسقن (49) ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده‌؟! کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر اللە حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی کەوا دڵنیا بوون (50).

جا ئەو ھەڕەشەو بەڵێنی سزایەی پەروەردگار بە بیرخۆتان بھێننەوە لە محکەمی کتێبدا لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {فَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ (49) أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ (50)} صدق الله العظيم.
واتە/ جا ئەگەر ئەوانە پشتیان هه‌ڵکرد ئه‌وه بزانه به‌ڕاستی اللە ده‌یه‌وێت گیرۆده‌ی سه‌رئه‌نجامی هه‌ندێک له گوناهه‌کانی خۆیانیان بکات و توشی سزایان بکات بەھۆی ھەندێک لە گوناھەکانیانەوە بێگومان زۆربه‌ی خه‌ڵکیش یاخی و سه‌رکه‌ش و تاوانبارو فاسقن (49) ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده‌؟! کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر اللە حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی کەوا دڵنیا بوون (50).

وەبەپشتڕاستكردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَىٰ أَن يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِّن فَوْقِكُمْ أَوْ مِن تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًا وَيُذِيقَ بَعْضَكُم بَأْسَ بَعْضٍ ۗ انظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ (65)} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ بڵێ هه‌ر ئه‌و زاته به‌توانه‌یه و ده‌توانێت سزای سه‌ختتان له‌سه‌روتانه‌وه بۆ بنێرێت یان له ژێر پێتانه‌وه یاخود بتانکاته ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه و تاڵاوی توندو تیژی هه‌ندێکتان بکات به‌گه‌رووی هه‌ندێکی ترتانداو بەخراپەی ھەندێکتان ھەندێکتان سزا بدات ته‌ماشا بکه چۆن ئایەت و نیشانەکانیان بۆ ده‌هێنینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان تێبگه‌ن.

وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە ھەموو سەرکردەکانی موسڵمانان وسەرکردەکانی بەشەر ھەمووتان، سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لەزەوی حەزو تەماحی ئەوەناکات تا موڵکەکەتان بگرێتە دەست بەڵام حەزو تەماحی ھیدایەتدرانی ئێوە ھەمووتان دەکات تا ڕزگارتان بێت لەوسزایەی اللە کەوا اللە وەعدو بەڵێنی پێ بە پشتھەڵکەرەکان داوە لە جیھان دەربارەی حوکمەکەی لە محکەمی قورئانی گەورەدا کەوا پەیامی اللە یە بۆ سەرجەمی خەڵکی، جا ڕەوانی یەو ناکرێت و نابێت بۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق لەلایەن پەروەردگارەکەتان بێت کتێبێکی تازەتان بۆ بھێنێت بە جگە لە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە کەوا پەیام و ڕیسالەی اللە یە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَانٍ رَّجِيمٍ (25) فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ (26) إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه‌ (٢٥) ئیتر بۆ کوێ ده‌چن و ڕوو ده‌که‌نه کوێ (٢٦) ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م هه‌موو جیهانیان (٢٧) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (٢٨) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێك اللە ی په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت‌ (٢٩).

جا تاکو اللە بیەوێت ھیدایەتتان بدات بۆ شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست و دروست ئەوا پێویست دەکات ئێوەش بتانەوێت لەپەروەردگارەکەتان کەوا ھیدایەتی دڵەکانتان بدات بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری، وەبەڵێ کەوا ھیدایەت ھیدایەتی اللە یەو لەلایەن ئەوەوەیە بەڵام بە مەرجی گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆ اللە لەلایەن ئێوەوە دەبێت بۆ لای پەروەردگارەکەتان بە ئومێدو ڕەجای ئەوە لێی کەوا دڵەکانتان بیناو بەرچاو ڕوون بکات جا نور بخاتە دڵەکانتانەوە تاکو بتوانن حەق و بەتاڵی پێ لەیەک جیا بکەنەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56)أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێک که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر هه‌لێكی ترم هه‌بێت ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) نه‌خێر مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیداو پشتت هه‌ڵكرد لێی وه‌ له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌) (٥٩).

وە بەڵێ کەوا بەڕاستی ھیدایەت ھیدایەتی اللە یە کەوا ھەر اللە یە نێوانی ئادەمیزادو دڵەکەی دەگۆڕێت جا ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە دەیگۆڕێت (یان بۆ ھیدایەت یان بۆ گومڕایی)، بەڵام ئایا حوججەو بەڵگەی اللە چی یە لەسەر ئەوانەی کەوا اللە ھیدایەتی دڵەکانیان نادات بۆ شوێنکەوتنی حەق لە پەروەردگارەکەیانەوە؟ ئاگاداربن ئەوە بریتی یە لە نەگەڕانەوە بەملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا ھیدایەتی دڵەکانیان بدات بۆ شوێنکەوتنی دەعوەو بانگەوازی حەق لەپەروەردگارەکەیانەوە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {شَرَعَ لَكُم مِّنَ الدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰ ۖ أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ۚ كَبُرَ عَلَى الْمُشْرِكِينَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ ۚ اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ (13)} صدق الله العظيم [الشورى].
واتە/ ڕێبازی ئاین و به‌رنامه‌ی ژیانی بۆ داناون ئه‌وه‌ی که‌فه‌رمانی پێکردووه به _نوح_، هه‌ر به‌وشێوه‌یه قورئانیشی بۆ تۆ وه‌حی و نیگا کردووه و به ئیبراهیم و موساو عیساشمان ڕاگه‌یاندووه‌ بەوەی کەوا دین بەچاکی پیادە بکەن و جیاوازو بەش بەش مەبن.ئه‌م بانگه‌وازه ڕاست و دروسته زۆر به‌لای موشریک و ھاوبەشدانەرەکانەوە گران و زه‌حمه‌ته‌ به‌ڵام اللە ی دانا خۆی که‌سانی شایسته هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی ئاینه‌که‌ی وە ھیدایەت و ڕێنموویی خه‌ڵکانێکیش ده‌کات که بگه‌ڕێنه‌وه بە ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆ لای.

جا سەرنج بدەن و ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بەبیرخۆتان بھێننەوە: {وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ (13)} صدق الله العظيم.
واتە/ وە ھیدایەت وڕێنموویی خه‌ڵکانێکیش ده‌کات که بگه‌ڕێنه‌وه بە ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆ لای.

لەبەرئەوەی ئەوکەسەی کەوا دەگەڕێتەوە بە ملکەچ بوون و دڵسۆزیەوە بۆ لای پەروەردگارەکەی ئەوا اللە ھیدایەتی دڵەکەی دەدات بۆ حەق جا حەقیش بریتی یە لە اللە وە حەقیشە لەسەر اللە کەوا ھیدایەتی دڵی ئەو بەندەیەی بدات کەوا بەدوای حەقدا دەگەڕێت و دەیەوێت کەواشوێنی حەق بکەوێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بالحقّ لَمَّا جَاءَهُ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْكَافِرِينَ (68) وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ (69)} صدق الله العظيم [العنكبوت].
واتە/ جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆو بوختان هه‌ڵده‌به‌سێت لەسەر اللە یان ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که بۆی هاتووه به درۆی ده‌زانێت، مه‌گه‌ر هه‌ر دۆزه‌خ شایسته بێت ئایا له دۆزه‌خدا جێگه و ڕێگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ بێ باوه‌ڕان دابین نه‌کراوه‌؟ (بێگومان ئاماده کراوه‌) (68) ئه‌وانه‌ش له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌؛ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه‌ سوێند بێت به‌ڕاستی ئه‌وانه ھیدایەت و ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان (69).

وە اللە ش بەنوری جیاکردنەوە پشتگیری ھیچ یەکێک لەدڵی بەندەکانی ناکات تا پێی حەق لەبەتاڵ جیابکەنەوە تەنھا ئەوانە نەبن کەوا حوکم و بڕیار نادەن لەسەر بانگەوازکارەکە بۆلای اللە بەوەی کەوا لەسەر گومڕایی یەکی ئاشکرادا بێت تاکو گوێڕانەگرن بۆ قسەی بانگەوازکارەکە جا بیردەکەنەوە لە مەنتقی دەعوەو بانگەوازەکەی وەلە ھێزی دەسەڵاتی زانستەکەی؛ بەوەی ئایا لەلایەن اللە وەیە؟ ئەوەش پێش ئەوەی کەوا حوکم و بڕیاری لەسەربدەن بەوەی کەوا لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادا بێت. جا تەنھا ئەوانە بریتین لەوکەسانەی کەوا اللە ھیدایەتیان دەدات لەناو بەندەکانیدا جا ئەگەر لە سەردەمی ڕەوانەکردنی پێغەمبەرەکان بێت یان لەسەردەمی ڕەوانەکردنی پێشەواو ئیمامەکانی کتێبدا بێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوا إِلَى اللَّهِ لَهُمُ الْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ (17) الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ ۚ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ (18)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ جا ئه‌وانه‌ی که خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له تاغوت جگه له اللە ی په‌روه‌ردگار و به‌ته‌وبه و په‌شیمانی و دڵسۆزی بۆی لەدینەکەی و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای اللە بەدڵسۆزی بۆی لەدینەکەی مژده‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ جا مژده بده به‌و به‌ندانه‌م (17) ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن جا شوێنی چاکترینی دەکەو‌ن ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن (18).

وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و دەستەو تایەفەکانیان ئەوانەی کەوا دینەکەتان بەش بەش و پارچەپارچە کردووە بۆ چەندین بەش و پارچەو حزبی جیاجیا ھەموو حزبێکیش بەوەی خۆی لایەتی دڵخۆشە، سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت اللە بەرچاوتان ڕوون ناکات بەدەعوەو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق لەپەروەردگارەکەتانەوە تاکو پارێزگاری نەکەن و ملکەچ نەبن بەدڵسۆزی بۆی ھەموو ئەوانەی کەوا ھیدایەتتان دەوێت دەترسێت لەوەی کەوا دەستەو تایەفەکەی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادابێت جا دەیەوێت کەوا شوێنی حەق بگەوێت نەوەک غەیری حەق جا لەپاش ئەوە عەقڵەکەی بەکاردەھێنێت بۆ گەڕان بەدوای حەقدا جا ئەوکاتە حەقە لەسەر اللە کەوا دەسەڵاتی جیاکردنەوەی پێبدات کەوا بریتی یە لە نورێک کەوا اللە دەیخاتە دڵەکەی تا اللە بەرچاوی ڕوون بکات بە دەعوەو بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەی.بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَانًا وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (29)} صدق الله العظيم [الأنفال].
واتە/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئه‌گه‌ر ته‌قوای اللە بکه‌ن و پارێزکاری بکه‌ن ئه‌وه اللە به‌رچاو ڕۆشنییه‌کی ته‌واوتان بۆ فه‌راهه‌م ده‌هێنێت (که بتوانن حه‌ق و ناحه‌قی به‌ئاسانی پێ له‌یه‌ک جیابکه‌نه‌وه‌) هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیشتان داده‌پۆشێت و لێتان خۆش ده‌بێت (چونکه‌) اللە خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزی گه‌وره‌و بێ سنووره‌.

ئەگینا ئاگاداربن تەقوای اللە و پارێزگاری کردن بریتی یە لەئاواتخواستن و تەمەنناکردن بۆ شوێنکەوتنی حەق، بەڵام ئەوانەی کەوا دڵخۆش و کەیف خۆشبوون بەوەی کەوا لەلایانە لە زانست و زۆربەشی پوچ و بەتاڵی ھەڵبەستراوەو اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی لەمحکەمی قورئان دەربارە دانەبەزاندووە؛ بەڵکو پێچەوانەو دژو مخالفی سەرجەم حوکمەکانی اللە یە لە محکەمی قورئانی گەورەدا جا سەڕەرای ئەوەش واش حسابدەکەن کەوا ئەوان لەسەر ھیدایەتن! جا سوێند دەخۆم بە اللە ی تاک و قەھار بەسوێندی مەھدی چاوەڕوانکراو نەوەک سوێندی کافرێک نە خراپەکارو بێئابڕوێکیش؛ بەوەی کەوا ھەرگیزاو ھەرگیز حەق نابینن لەپەروەردگارەکەتانەوە ھەتا ئەگەر بێتو تەنانەـت ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی حوججەو بەڵگەشتان بەسەردا جێبەجێ بکات بە ھەزار ئایەتی محکەم و ڕوون ئاشکرا لە محکەمی قورئانی گەورەدا بەڵکو ھەر اللە کوێرتان دەکات لەئاستیدا بەھۆی نەبوونی نوری جیاکردنەوەکە لە دڵەکانتاندا؛ ئەوەش بەھۆی نەگەڕانەوەو ملکەچ نەبوون بۆلای پەروەردگار بەدڵسۆزی تا حەقتان پێ نیشان بدات و بەرچاوتان ڕوون بکات، جا بگەڕێنەوە بۆلای اللە بەملکەچ بوون و دڵسۆزیەوە بۆی بە ئومێدو ئاوات و ڕەجاکردن لە اللە تا دڵەکانتان بینا بکات تا شوێنی ئایەتە محکەمە ڕوون ئاشکراکانی کتێب بکەون لە محکەمی قورئانی گەورە، خۆ ئەگەر نەگەڕێنەوە بە ملکەچ بوون و دڵسۆزی بۆ لای اللە تا ھیدایەتی دڵەکانتان بدات جا ئەوە بزانن بەوەی کەوا ھەرچەندە ئیمام مەھدیش بەڵگەو حوججەتان بەسەردا جێبەجێ بکات بەھەموو ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب لە محکەمی قورئانی گەورەدا ئەوا ھەرگیز شوێنی حەقی لای پەروەردگارەکەتان ناکەون، جا ھەرچەندە ئەوئایەتانەش ڕوون و ئاشکران بۆ زانایانی موسڵمانان و ھەمووشیان بەگشتی بەڵام ھەر شوێنی ناکەون لەگەڵ ئەوەی ئەوان باوەڕداریشن بەوەی کەوا لەلایەن اللە وەیە لە محکەمی قورئانی گەورەدا پێش ئەوەی کەوا اللە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق لەپەروەردگارەکەیانەوە ڕەوانە بکات، جا ھەرچەندە ئیمام مەھدی حوججەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بکات بەئایەتە محکەمەکانی کتێب ئەوا ئەوان ھەرگیز شوێنی ناکەون؛ بەڵکو شوێنی ئەوە دەکەون کەوا دژو پێچەوانەو مخالفیەتی لە تەفسیرەکانی ئەو کەسانەی قسە دەکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانن بەدڵنیایی یەوە یان شوێنی ئەو حەدیس و فەرموودە ھەڵبەستراوانە لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی دەکەون کەوا مخالف و دژو ۆێچەوانەی محکەمی کتێبن.

جا لێرەدا ئەوانەی کەوا اللە دڵەکانیانی بینا کردووە بە نوری بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق لەپەروەردگارەکەیانەوە سەریان سوڕدەمێنێت جا دەڵێن: "ئای لەسەرسامی بۆ زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان چۆن بینا نابن بەوەی کەوائیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی حەتمەن حوججەو بەڵگەی بەسەر ھەموویاندا جێبەجێکردووە بە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان لە محکەمی قورئانی گەورە بۆ زانایانی ئومەت و موسڵمانان بەگشتی کەوا کەس لێیان لانادات لەشوێنکەوتنی تەنھا فاسق و تاونکارەکان نەبن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ۖ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلَّا الْفَاسِقُونَ (99)} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ سوێند بێت به اللە ئێمه بێگومان چەند ئایه‌تێکی ڕوون و ئاشکرامان بۆ تۆ دابەزاندووە کەوا كه‌س باوه‌ڕی پێی له‌ق نابێت و کوفری پێناکات جگه له ده‌روون نه‌خۆش و یاخی بوو فاسقەکان نەبن.

لەوەیە یەکێک لەزانایانی موسڵمانان وە لە موسڵمانانیش بەگشتی بیانەوێت بڵێن: "ئەی ناصر محمد یەمانی، جا ئایا ئەو ئایەتە ڕوون و ئاشکرایانە چین بۆ زانایانی موسڵمانان و موسڵمانانیش بەگشتی کەوا تۆ حوججەو بەڵگەیانت پێ بەسەر زاناکانیان و موسڵمانانیان بەگشتی جێ بەجێکردووە جا ئەوانیش ڕوویان وەرگێڕاوە لەوەی وەڵامی ئەو فەرمانانەی اللە بدەنەوە؟" جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق لەپەروەردگارەکەتانەوە وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئەی ئایا فەرمانم پێنەکردن بەوەی کەوا اللە فەرمانی پێکردوون لە محکەمی کتێبەکەی بە نەفیکردن و نەھێشتنی تەعودودی حزبی و مەزھەبی لە دینەکەی اللە وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لەسەرتان لەمحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورەدا لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {{{{{{{{{{ أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ }}}}}}}}}}
صدق الله العظيم [الشورى:13] ؟؟
واتە {{{{{{{{{{ بەوەی کەوا دین بەچاکی پیادە بکەن و جیاوازو بەش بەش مەبن }}}}}}}}}}.


جا ئایا دەبینن بەوەی کەوا ئەو فەرمانە بۆتان لەپەروەردگارەکەتانەوە پێویست بەتەفسیرکردن و تەئویلکردن و لێکدانەوە ھەبێت؟ ئەگینا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەوئایەتە ھەموو زانایانی موسڵمانان و سەرجەم تایەفەو دەستەکانیشیان لێی تێدەگەن و دەشیزانن؛ بەڵکو اللە وەعدو بەڵێنی پێداون بە سزایەکی گەورە کە ئەگەر بێتو دینەکەتان بەش بەش بکەن بۆ چەندین پارچەو بەش و حزبی جیاجیا، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (105)} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو له‌یه‌کتر دابڕان و جیاوازو ناکۆک بوون دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره چاوه‌ڕێیانه‌.

لەبەرئەوەی جیاوازی و دووبەرەکیتان لەدین کارەسات و بەڵایەکی گەورەیە لەسەر ئومەتی موسڵمانان ھەتا دەگەنە ئەوەی ئەوان ھەندێکیان خوێنی ھەندێک بڕێژن وە ھەیبەت و شکۆشتان لەبەین دەچێت و دەڕوات و نامێنێت ھەروەکو حاڵی ئەمڕۆتان، لەبەرئەوەی ھەموو دەستەو تایەفەیەک شوێنی ئیمام و پێشەوایەک دەکەوێت، وە زۆربەشیان خۆیان خۆیان ھەڵبژاردووە بەئیمام و پێشەوا بۆ خەڵکی ھەرلەبەرئەوەش ناتوانێت زاڵ بێت بەسەر زانایەکانی تر لەسەردەمەکەی خۆی بەدەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوو ڕاشکاو، وەھەموو ئیمام و پێشەوایەکیش خۆی خۆی ھەڵدەبژێرێت و دەست دەگرێت بە بەڕەئیەکەی خۆیەوە، وەھەموودەستەو تایەفەیەکیش شوێنی ئیمام و پێشەواکەی دەکەوێت کەوا بریتی یە لەکەسێک خۆی خۆی ھەڵبژاردووە بە ئیمام و پێشەوا بۆیان، وە تایەفەو دەستەکانی تریش شوێنی قسەی ھەڵبەستراو کەوتوون لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی و ئیمام و پێشەوا ھەڵبژێردراوەکانی کتێب لەلایەن اللە وە، جا باوەڕداران کەوتنە ململانێی یەکتر جا ھەندێکیان ھەندێک دەکوژن، وەھەموو حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی دڵخۆشە، جا ھەرەس و فەشەلتان ھێناو ھەیبەت و مشکۆتان لەبەین چوو ڕۆیشت و نەما ھەروەکو حاڵی ئەمڕۆتان ئەی گەلی موسڵمانان، وەھەرلەبەرئەوەش دەبینن بەوەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بانگەوازتان دەکات بۆ نەفیکردن و نەھێشتنی تەعەدودی حزبە مەزھەبیەکان لەدینەکەی اللە، جا ئایا من فەرمانم پێکردوون بەشتێک بەجگە لەوەی کەوا اللە فەرمانی پێکردوون لە محکەمی کتێبە بەدەسەڵاتەکەی لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {{{{{{{{{{ أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ }}}}}}}}}}
صدق الله العظيم؟.
واتە {{{{{{{{{{ بەوەی کەوا دین بەچاکی پیادە بکەن و جیاوازو بەش بەش مەبن }}}}}}}}}}؟.

وەئایا فەرمانم پێکردوون بەشتێک جگە لەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە فەرمانی پێکردوون؟ محمد پێغەمبەری اللە ش فەرموویەتی صلى الله عليه وآله وسلم:
[[[[[[ إن الله يأمركم أن تعبدوه ولا تشركوا به شيئاً وأن تعتصموا بحبل الله جميعاً ولا تفرقوا ]]]]]]
صدق محمدٌ رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلم.

جا فەتواکە دووبارە دەکەینەوە دەربارەی جیاوازبوون بۆ چەندین بەش و پارچەو حزبی جیاجیا جا ئەوە ھۆکارەکەی بەھۆی ئەو زانایانەیە کەوا خۆیان خۆیان ھەڵدەبژێرن بە ێیمام و پێشەوا بۆ خەڵکی لەکاتێکدا اللە ش ھیچ ھەڵی نەبژاردوون جا قسە دەکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانن بە دڵنیایی یەوە جا لەپاش ئەوە ھەموو یەکێکیان دەڵێن: "جا ئەگەر پێکابم ئەوا لە اللە وەیە وەگەر ھەڵەشم کردبێت ئەوا لەنەفسی خۆم و شەیتانەوەیە"! ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان ئایەتاکانی قورئان لەلایەن خۆیانەوە تەفسیر دەکەن بە ئیجتیھاد لەلایەن خۆیانەوە، بەڵکو ئیجتیھاد بریتی یە لە گەڕان بەدوای حەق و ڕاستی بە دەسەڵاتی زانستی ئاشکراوە لە پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە جا لەپاش ئەوە خەڵکی بەدەسەڵاتی زانستە حەقەکە دەزانن لە پەروەردگارەکەیانەوە،

بەڵام ئەوان شوێنی فەرمانەکەی شەیتان کەوتوونە لەکاتێکدا ناشزانن شوێنی فەرمانی شەیتان کەوتوون.

لەوەیە یەکێک لە زانایانی موسڵمانان یان یەکێک لەموسڵمانان بەگشتی بیەوێت بڵێت: "جا ئایا ئەو فەرمانەی شەیتان چی یە؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامەکە بۆ پەروەردگارەکەتان جێدەھێلین ڕاستەوخۆ دەرباتەی ئەو فەرمانەی شەیتان. جا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:169].
واتە/ بێگومان ئه‌و شه‌یتانه هه‌ر فه‌رمان به خراپه‌و گوناهو تاوان و کرداری ناشیرین و داوێن پیسی ده‌كات هه‌روه‌ها هانتان ده‌دات بۆ قسەکردن لەسەر اللە بێ ئه‌وه‌ی بزانن.

بەڵام اللە حەرامی کردووە لەسەر زانایانی موسڵمانان کەوا قسە بکەن لەسەر اللە لەکاتێکدا نەشزانن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الحقّ وَأَن تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (33)} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ بڵێ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناهو خراپه‌و کرداری ناشیرین ھەیە حه‌رامی کردووه چ ئه‌وانه‌ی ئاشکران چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن هه‌روه‌ها هه‌موو گوناهو داخوازی و ده‌ستدرێژیه‌کی به‌ناحه‌قی حه‌رام کردووه‌ وە شتێک بکه‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ اللە که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی زانستی دەرباتە دابەزاندووە هه‌روه‌ها حه‌رامی کردووه کەوا لەسەر اللە قسە بکەن بێ ئەوەی بزانن.

ئەوەش بریتی یە لەھۆکاری گومڕابوون و بەھیلاکچوونی ئەوانەی پێش ئێوە لە ئومەتەکان لەدوای ڕەوانەکردنی نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە بۆیان لەھەـوو ئومەتەکاندا، جا لەدوای مردنی پێغەمبەرەکانیان بەماوەیەکی کاتی خەلکانێک ھاتوون کەوا خۆیان بە ئیمام و پێشەوا بۆ موسڵمانان داناوە لەوانەی کەوا قسە دەکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانن، جا خۆیان و ئومەتەکەشیان گومڕاو سەرلێشێواو کەدووە، جا ئەوەبووە ھۆکاری بەھیلاک چوونی ئومەتەکان بەھۆی ڕوونکردنەوەی ھەندێک لەقسەکانی اللە بە ڕایەکانی خۆیان لەلایەن خودی خۆیانەوە، جا جیاوازو ناکۆک بوون لە تەفسیرو تەئویل و لێکدانەوەی موتەشابیھەکەی و وازیشیان لە محکەم و ڕوون و ئاشکراکەی ھێناوە، ھەر لەبەرئەوەش محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلى الله عليه وآله وسلم: [إنما هلك من قبلكم باختلافهم في الكتاب] صدق محمدٌ رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.

وەھەرلەبەر ئەوەش اللە ھۆشدارو ووریای کردوونەتەوە لە جیاوازبوون و ناکۆک بوون لە دینەکەتاندا بەھۆی قسەکردنتان لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانن، وە وەعدو بەڵێنیشی بە جیاوازبوو ناکۆکەکان داوە لەدین لەدوای ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی بە سزایەکی توند. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (105)} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو له‌یه‌کتر دابڕان و جیاوازو ناکۆک بوون دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره چاوه‌ڕێیانه‌.

وەئەگەر بھاتبا ئیمام و پێشەوایەکی ھەڵبژێردراو ھەبوایە لە نێو پێشەوا جیاوازبوو ناکۆکەکاندا ئەوا ئەوکات زاڵ دەبوو بەسەر ھەموویاندا بەدەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوو ڕاشکاو لە محکەمی کتێبدا، جا لەبەر نەبوونی ئیمام و پێشەوایەکی ھەڵبژێردراو بۆیان لە پەروەردگارەکەیانەوە ئەوا ئەو پێشەوایانە ی کەوا خۆیان خۆیان ھەڵبژاردووە لەسەر ئەوانی تر؛ ھەرگیز زاڵ نەبوون بەدەسەلاتی زانستی سەلمێندراوو ڕاشکاو، جا ھەموو یەکێک لەوان تەفسیرەکەی خۆی ھێناوە بەگوێرەی ڕایەکەی خۆی یا شوێنی حەدیس و فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکان کەوتووە جا موسڵمانان جیاوازو بەش بەش و پارچە پارچە بوون بۆ چەندین دەستەو حزبی جیاجیا ھەنوو حزبێکیش بەوەی خۆی لایەتی دڵخۆشە.

وەھا ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی اللە ڕەوانەی کردووە بۆتان بەقەدەرو کاتێکی دیاریکراو لە کتێبی نوسراوی لای خۆی لە زەمانێک کەوا جیاوازی و ناکۆکیەکانتان توندو گەورە بۆتەوە وە ھەندێکتان خوێنی ھەندێک دەڕێژن، جا لەبەرئەوەی من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی ھەڵبژیردراوم لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە، جا ئەگەر من درۆزنێکی خراپەکار بم و مەھدی چاوەڕوانکراو نەبم جا حەتمەن دواتر منیش وەکو ئەو پێشەوایانەتان دەبم کەوا خۆیان خۆیان ھەڵبژاردووە بەپێشەوا بۆ خەڵکی جا ھەرگیز ناتوانم بەوەی کەوا زاڵ بم بەسەر سەرجەم زانایانی موسڵمانە جیاوازبوو ناکۆکەکان لەدیندا، بەڵام ئەگەر ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەڕاستێ بریتی بێت لە ناصر محمد یەمانی جا ئەوە سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە وە پەروەردگاری عەرشی گەورە کە ئەگەر بێتو سەرجەم زانایەکانتان و پێشەوا گومڕایەکانتان بە زیندووان و مردووانەوە ھەموویان کۆببنەوە ئەوا ھەرگیز ناتوانن بەڵگەو حوججە لەقورئانی گەورە بەسەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیدا بھێننەوە ھەرچەندە ھەندێکیشیان بۆ ھەندێک ببن بە بەسەرخەرو پاڵپشت. جا ئەوە ئەسپ و ئەوەش مەیدان و گۆڕەپان وەھەرگیزیش بە شمشێر زۆرانبازیتان لەگەڵدا ناکەم؛ بەڵکو بە دەسەڵاتی زانستی محکەم لەقورئانی گەورە، جا ئێوەش مەرجێکتان ھەیە لەسەرمان بەوەی کەوا حوکمەکەی اللە تان لەنێوانتاندا لە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب بۆ دەربھێنم لە زانایانی موسڵمانان و ھەمووشیان بەجۆرێک بەگشتی کەوا ھەموو کەسێک کەوا زمانێکی عەرەبی ئاشکرای ھەبێت لێی تێبگات، وەئەگەر اللە ش منی زاڵ نەكرد بەسەر سەرجەم زانایانی موسڵمانان و ھەمووشیان بەگشتی بەدەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوو ڕوون و ئاشکرا جا ئەوا ئەوکاتە من مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد نیم، ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت ئەگەر بێتو ئێوە بەسەر ناصر محند یەمانیدا زاڵ بوون ڵەتەنھا یەك باس و مەسەلەشدا بەتەنھا جا ئەوا ئەوکاتە من مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد نیم ھەتا ئەگەر بێتو بەڕێژەی نۆسەدو نەوەدو نۆ لەھەزار بەسەریشتاندا زاڵ ببم جا ئەوكاتە ھەر مەھدی چاوەروانکراو ناصر محمدی حەق نیمە ھەتا ئەوکاتەی کەوا بە ڕێژەی ھەزار لەھەزار بەدەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوو ڕاشکاو بەسەرتاندا زاڵ دەبم جا بەڵگەکەشتان لە محکەمی قورئانی گەورەدا بۆ دێنم، جا ببن بە شاھێد لەسەر ئەوە، ھەرچەندە بەوەی کەوا من بۆ ڕۆژێک لەڕۆژانیش لەزانایانی موسڵمانان نەبوومە وە قەتیش بەسەر مینبەری مزگەوتەکانیان نەکەوتووم بە وتار بێژی، بەڵام من پارێزگار دەبم لەسەر ئەوەی قسە بکەم لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانم، جا پەروەردگارەکەم فێری کردووم وەکو بەڕاستدانانێک بۆ وەعدو بەڵێنە حەقەکەی لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورەدا لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَاتَّقُوا اللَّهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ ۗ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (282)} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ وە پارێزکاربن و اللە ش فێرتان دەکات اللە ش به هه‌موو شتێک زانایه‌.

وەئەی گەلی موسڵمانە جیاوازو ناکۆکەکان لەدینەکەتان لە پارێزگاران بن! جا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت ئەوەی کەوا لەئێوە ئاگاداربووە بە سەر دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن جا پشتی ھەڵکردبێت لە بانگەوازکاری حەق لەدوای ئەوەی کەوا بۆی ڕوون بۆتەوە بەوەی ناصر محمد یەمانی بەحەق قسە دەکات و ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست و دانیش نەنێت بەحەق لەپەروەدگارەکەی جا ئەوکاتە ئەوکەسە لەسزادراوانە، ئەوانەی کەوا عەقڵەکانیان حوکمیان داوە لەنێوان من و ئەوان بەوەی کەوا ئەوە حەقە بەڵام بەگوناھ خۆیان بەگەورەو زل گرتووە بەخۆبەگەورەزانین و غروریەوە جا دڵەکانیان وەرگێڕاوە لەشوێنکەوتنی حەقی لای پەروەدگارەکەیان، ئایا ئەوەندەیان بەس نی یە کەوا ڕوویداوە بەسەر زۆرێک لەسەر موسڵمانان لەکوشت و کوشتاری و ڕشتنی خوێن و ئاوارەیی و دەربەدەری و فەسادو خراپەکاری و تێکدەری گەورەو زوڵم و ستەمی گەورە؟ ئەی لەعنەتی اللە لەسەر ئەوانە بێت کەوا بێدەنگن لەبەرامبەر حەق لەزانایانی موسڵمانان لەدوای ئەوەی کەوا بۆیان ڕوون بۆتەوە بەوەی کەوا ئەوە حەقە، یان لەعنەتی اللە لەسەر ناصر محمد یەمانی ئەگەر ئەو مەھدی جاوەڕوانکراو ناصر محمد نەبێت.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەوە چی دەڵێی کەوا بەمەھدی چاوەڕوانکراو دەڵێی ناصر محمد (بەسەرخەری محمد)؟". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا گومانت چیە لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا} صدق الله العظيم [الأحزاب:40]؟
واتە/ محمد وه‌نه‌بی باوکی هیچ که‌س له پیاوانتان بێت به‌ڵکو پێغه‌مبه‌ری اللە یەو دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانه‌ هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش اللە به هه‌موو شتێک زانایه.

جا لەبەرئەوەی کەوا ھیچ پێغەمبەرێکی نوێ بوونی نیە لەدوای دواھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەران محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم کەواتە حەتمەن اللە مەھدی چاوەڕوانكڕاو رەوانە دەکات بە بەسەرخەر بۆ محمد (ناصر محمد) بەومانایەی بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە دواھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەران ھێناویەتی، وەھەرلەبەرئەوەد بانگتان دەکەم بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی نەبەوی، جا وەحیێکی تازەم لەلانی یە لە اللە وە؛ بەڵکو بەسەرخەرم بۆ ئەوەی کەوا دواھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەران محمد پێغەمبەری اللە ھێناویەتی صلى الله عليه وآله وسلم.

لەوەیە سەرجەم زانایانی موسڵمانان بیانەوێت بڵێن: "ئایا ناوەکەی تۆ چی یە ئەی ئەوکەسەی کەوا بانگەشەی ئەوە دەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد (بەسەخەری محمد) ی؟".

جا لەپاش ئەوە وەڵامیان دەدەینەوە بەحەق و دەڵێم: سوێند بەو نللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت وە ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت، بەڕاستی ئەو ناوەی کەوا باوکم ناوی پێ لێناوم ھەر لەوکاتەوەی کەوا لەبێشکەدابووم بریتی یە لەوەی ناوی لێناوم (ناصر محمد) لەکاتێکدا نەشیزانیوە بەوەی کەوا دواتر اللە ھەڵم دەبژێرێت بە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد بەڵام ئەوە بەقەدەرێکی دیاریکراو بووە لەلایەن اللە وە لەکتێبی نوسراوی لای اللە، وەھەر لەبەرئەوەش محمد پێغەمبەری اللە فەتوای بۆ داون دەربارەی ناوەکەی (محمد) بەوەی کەوا ڕێکدەکەوێت (يواطئ) لەگەڵ ناوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد، بەو مانایەی کەوا ناوی محمد دێت بە ڕێککەوتوویی لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد لەبەرئەوەی اللە دەزانێت دواھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەرەکان بریتی یە لە محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم، وەلەوەشدا حیکمەتی ڕێککەوتنەکە (التواطؤ) تەواو دەبێت لەناوەکەی محمد لە گەڵ ناوی ئیمام مەھدی ناصر محمد بەڵام زانایەکانتان (التواطؤ) یان کردووە بەوەی گوایە مەبەست لێی (التطابق)ە ، لەکاتێکدا درۆدەکەن! جا سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە ئەوان ھەموویان دەزانن بەوەی کەوا (التواطؤ) لە زماندا مەبەستی پێی (التطابق) نیە؛ بەڵکو مەبەستی پێی (التوافق- ڕێککەوتن) ە، بەڵام اللە بیناییەکەیانی کوێر کردووە ھەرچەندە زانستیشیان ھەیە بەوەی کەوا (التواطؤ) مەبەستی پێی (التطابق) نی یە، بەڵکو مەبەستی پێی (التوافق-ڕێککەوتن)ە. جا ئایا دەتوانن نکۆلی لەوە بکەن بەوەی کەوا ناوی محمد ڕێک ناکەوێت لەگەڵ ناوەکەم (ناصر محمد)؟ وەھەتا تەنانەت ئەگەر ھەمووتان دانیشتان نا بە ناوەکە بەوەی کەواا بەڕاستی ڕێدەکەوێت و ھەردەبێت ناوەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو (ناصر محمد-بەسەرخەری محمد) بێت جا لەپاش ئەوە دەڵێین: جا ناوەکەم ناصر محمد (بەسەرخەری محمد) ھیچ سودێکم پێناگەیەنێت ئەگەر بێتو پەروەردگارەکەم پشتگیری نەکردبم بە دەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوو ڕاشکاو بۆ سەرجەم زانایەکانتان بەوەی ھەر زانایەک قسەو گفتوگۆم لەگەڵ بکات لەقورئانی گەورەدا ئەوا ھەر من بیبەزێنم ؟ جا ھەتا کەی پشتھەڵکردن؟ جا دەترسم لەوەی کەوا کارەساتێکتان توش بێت لەلایەن اللە وە یان توشی ناوچەو شوێنەکانتان بێت جا زەوی لەژیر پێکانتاندا بھەژێت، ئەوەش بریتی یە لەسزای پلەی سێ ئەی ئەوانەی کەوا ئەمینن لە پیلانی اللە، جا ئەگەر نەخشەو پیلانێکتان ھەیە ئەوا ئەنجامی بدەن لەبەرامبەرم و چاوەڕێشم مەکەن، اللە ش خۆی ئەوکەسە سەردەخات کەوا ئەو سەردەخات بەحەق، وەبشزانن بەوەی کەوا اللە لەگەڵ لە پارێزگارانە، ئەیا اللە بەس نی یە بۆ عەبدەکەی؟ پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، کەوا چاکترێن و باشترین پاڵپشت و یاوەرە و چاکترین و باشترین بەسەرخەریشە! وەئەی گەلی موسڵمانان شوێنی ڕێگای ڕاست بکەون بە دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای قورئانی گەورە جا ئەگەر ڕووتان وەرگێڕا جا ئەوا ئەوکاتە بەڕاستی من دەترسم لەسەرتان بەوەی سزای ڕۆژێکی شوم و لەناوبەرتان توش بێت، یان ئێوە وادەزانن کەوا سزای ڕۆژە شوم و لەناوبەرەکە بریتی یە لەھەڵسانی قیامەت؟ نەخێر بەڵکو ئەوە ڕۆژێکە کەوا اللە بەسزا مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دەردەخات لە شەوێکدا ئێوەش ملکەچ دەبن بۆی بەناچاری و ڕسوابوون، جا اللە بەسزای ڕۆژە شوم و لەناوبەرەکە دەریدەخات ، نەوەک سزای ڕۆژە شوم و لەناوبەرەکە بریتی بێت لەسزاکەی قیامەت، جا با حوکم بکەین بۆ لای قورئانی گەورە ئەگەر ئێوە بڕواتان پێی ھەیە، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِّنْهُ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ (55)} صدق الله العظيم [الحج]..
واتە/ به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌رباره‌ی قورئان له شک و گوماندان هه‌تا کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت یاخود تا ئه‌و کاته‌ی که سزاو ئازار له ڕۆژێکی بێ شوم و لەناوبەردا یه‌خه‌یان پێده‌گرێت.

ئەوەش وەعدو بەڵێنێکی حەتمی بڕیار لەسەردراوە جا ئەوە بریتی یە لە سزای ھەسارەی سزا، ھەسارەیەک کەوا ئاگری ھەڵگرتووە کەوا بەتەنیشت زەویەکەتاندا تێپەڕ دەبێت لەشوێنێکی نزیکەوە لەسەرووتانەوە جا بەردبارانتان دەکات بە بەردی خاوەن ئاگر، جا بۆ کوێ دەڕۆن و بۆکوێ ڕادەکەن؟!.

وەھەرچی سەبارەت بە (الرجفة) یە، جا ئەوە بریتی یە لە نەیزەکێکی زەبەلاح کەوا اللە بەریدەداتەوە بەسەر جەزیرەی عەرەبی لەبەرامبەر ئەوەی ئەنجامی دەدەن لە زوڵم و ستەمکردن لەزەویداو ھەندێکیان خوێنی ھەندێکیان دەڕێژن و فەسادوخراپەکاری و تێکدەریەکی گەورەیان کردووە، جا ئەوەش وەعدو بەڵێنێکی حەتمی نی یە، ئومێدو ڕەجاش دەکەن لە اللە بەوەی کەوا ئەوەیان بەسەردا نەھێنێت جا ئێمە ھیدایەتدران و ڕزگاربوونی ئەوانمان دەوێت نەک بەھیلاچوون.

وەھەرچی ئەو ھەسارە سزایەیە کەوا دواتر لەباشوری زەوی بەسەرتاندا تێپەڕ دەبێت لەشەوی تێپەڕبوونەکەی ئەوا وەعدو بەڵێنێکی حەتمیە لەبەرئەوەی اللە دواتر مەھدی چاوەڕوانکراوی پێ بەدەردەخات بەسەر سەرجەم بەشەردا لەبەرئەوەی اللە کردوویەتی بە خەلیفەکەی خۆی بەسەرتاندا ئێوەش خۆتان بەزل و گەورە دەگرن لەسەری و گاڵتەی پێ دەکەن، وە خەریکە اللە توڕە بێت بۆ کتێبەکەی و بەندەکەی، جا بۆ کوێ دەڕۆن؟ جا ھەمووشتان زاڵم و ستەمکارن بە پادشاو سەرکردەکان و گەلەکانتانەوە، جا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش اللە سته‌مکاران ده‌کاتە پشتیوان و خۆشه‌ویست و هاوکاری یه‌کتر، وەستەمکارترین و زاڵمترینتان گەورە تاوانکارەکانتانن ئەوانەی کەوا لە اللە ی پەروەردگاری ھەنوو جیھان ناترسن وەھەموو ھەمم و غەمێکیان گەیشتنە بە سوڵتەو دەسەڵات یان مانەوە تێیدا، ھەرچەندە خوێنیش بڕێژن! جا بەھەمان شێوە چەندین تاوان لە یەمەن دەبینین کەوا ھەندێکیان لەھەندێکی دەکەن لەنێوان حزبەکان وەلە دراوسێکانیان؛ بەڵکو تاوانی گەورە گەورە لەسەر چەساوەو لاوازکراوەکان لەزەوی و خەڵکێکی بێ گوناھو ئافرەتان و منداڵان دەکوژن کەوا لەھیچ شتێکدا لەحزبەکان نین! جا ئایا دڵنیاو ئەمینن لە مەکرو پیلانی اللە ئەی ئەوانەی کەوا ئەوە ئەنجام دەدەن؟ جا لە اللە بترسن و پارێزکاربن بەسە فەسادو خراپەکاری لەزەوی و کۆتایی پێبھێنن و وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بدەنەوە.

وە اللە ی تاک و قەھاریش دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بەوەی کەوا منی مەھدی چاوەرمڕوانکراو ناصر محمد یەمانی کوفرکردن بە تەعەدودی مەزھەبی و حزبی ڕادەگەیەنم لەدینی اللە و بانگەوازیشتان دەکەم بۆ لای اللە تا حوکم بکەم لەنێوانتان لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری لەدینەکەتان تا نەفی تەعەدودی حزبی و مەزھەبی دەکەن لەدینەکەی اللە دا جا دەتانکە م بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست بەشوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی نەبەوی کەوا مخالف و پێچەوانەی محکەمی قورئانی گەورە نی یە.

وەئەی گەلی بەشەر ھەمووتان بە کافرو موسڵمانان، جا گوێبگرن لەوەی کەوا دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی پێتان دەالێت: سوێند دەخۆم بە اللە ی تاک و قەھار ئەو اللە یەی کەوا بارانی بەخوڕتان بۆ ڕەوانە دەکات لەئاسمان جا باخ و باخاتتان بۆ دەڕوێنێت لەگەڵ ئەوەی کەوا ڕوبارو چه‌م و جۆگه‌تان بۆ به‌دی ده‌هێنێت ئەو اللە یەی کەوا جنی دروستکردووە لە ئاگرو ئینسانیشی دروستکردووە لە قوڕێکی وشکبووی وەکو فەخفوری، ھیچ ھێمنی و دڵنیایی و ئاسایشێک بۆ حزبەکان بەدی نایەت لەشەڕو خراپەی ھەندێک بەھەندێکیان تەنھا بەوەڵامدانەوەی بانگەوازکاری اللە بەندەی اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نەبێت ئەو کەسەی کەوا اللە ڕەوانەی کردووە بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان.

وەئەی گەلی حزبەکان لەیەمەن و گەلی یەمەنی، جا ئایا وایدەبینن بەوەی کەوا ئەگەر بێتو حزبەکان بەسەر حزبەکانی تر سەرکەون ئەوا ئەوکاتە ئەمن و ئاسایش بەرقەرار دەبێت و ئەمە ببێتە ھۆی چارەسەرو تیماری برینەکان؟ ھیھات هیھات!! جا سوێند بە اللە ئێوە دەزانن بەوەی کەوا دواتر ڕشتنی خوێن و ململانێ و دەرکردنی حزبە شکاوەکان لەلایەن حزبە سەرکەوتووەکان بەردەوام دەبێت، جا ئەگەر بێتو بکەونە سەر کەندەڵانێکی سەخت ئەوا ئەوانەی پشتیان دەیانخەنە ناویەوە تا خوێنیان بڕێژن و قەڵاچۆیان بکەن، وە جەنگی سەر شەقامەکان و فەسادو تێکدەری و خراپەکاریەکی گەورەتریش لەوەی پێشتر لەسەری بوون بە سەرکەشی ولەسنور دەرچوونی زیاتر بەردەوامی دەبێت.

وەھێشتاکەش ئێمە ھەر تەحەددای خۆمان ڕادەگەیەنین بەحەق بەئیزن و مۆڵەەتی اللە ی تاک و قەھار بەوەی کەوا ئەوان ھەرگیز چارەسەرێک بۆ ئەمن و ئاسایشی ھەموو لایەن و سەرجەم حزبەکان نادۆزنەوە تەنھا بەدان نان نەبێت بەوکەسەی کەوا ڕەحمەتە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان کە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی یە ئەوەی کەوا نەزانن بە قەدرو ڕێزەکەی وە پەی بە نھێنیەکەی نابەن.

وەبشزانن بەوەی کەوا بەڕاستی اللە زاڵە بەسەر کاروبارەکانی خۆیدا، بەڵام زۆربەی خەڵكی نازانن، إنّا لله وإنا إليه راجعون، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاھێد بە.

وە اللە ش دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کەوا من بەڕاستی لەھیچ شتێکدا لە حزبە مەزھەبی و سیاسیەکانتان نیم؛ بەڵکو دەستم گرتووە بە اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان وە پشتیشم لەھەمووتان ھەڵکردووە وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە بۆ عەبدەکەی لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە: {إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ۚ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (159)} صدق الله العظيم [الأنعام].
واته‌/ به‌راستی ئه‌وانه‌ی ئاينه‌که‌يان به‌ش به‌ش کردو بوونه ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه‌بوون ئه‌وه له هيچ شتێکدا تۆ له‌وان نيت به‌راستی ئه‌وانه کاروباريان بۆ لای اللە یە و تۆڵه‌ی لادانيان لێده‌سه‌نیته‌وه‌ له‌وه‌ودوا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌يان پێ ده‌دات که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

جا ببن بەشاھێد لەسەر ئەوە.

بەڵام لەگەمژەیی ئێوەو نەزانیەکەتان ئێوە مەھدی چاوەڕوانکراوێکتان دەوێت کەوا اللە ڕەوانەی بکات بە شوێنکەوتە بۆ ھەواو ئارەزوەکانی ئێوەو بە حزبی بۆ یەکێک لە دەستەو تایەفەکانتان! ئەگەر وابێت کەواتە چۆن ئەو بتوانێت حوکم بکات لەنێوانتان لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری ئەگەر بێتو اللە بەگوێرەی ھەواو ئارەزووەکانی ئێوە مەھدیێکی حزبی تایەفی سوننی یان شیعی ڕەوانە بکات؟ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە جا ئەگەر بێتو حەق شوێنی ھەواو ئارەزوو ویستەکانی ئێوە بکەوێت ئەوا ئاسمانەکان و زەویش وێران دەبن و تێک دەچن! بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَوِ اتَّبَعَ الحقّ أَهْوَاءَهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ ۚ بَلْ أَتَيْنَاهُم بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَن ذِكْرِهِم مُّعْرِضُونَ (71)} صدق الله العظيم [المؤمنون].
واتە/ وە ئه‌گه‌ر حه‌ق و ڕاستی شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌وێت ئه‌وه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایاندایه ده‌شێواو تیا ده‌چوو سه‌ر گه‌ردان ده‌بوو نه‌خێر بەڵکو ئێمه زیکرو یادخەرەوەی کتێبی اللە مان بۆ ھێناون که‌چی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یادخه‌ره‌وانه‌دا سه‌رکه‌ش و یاخین و پشتی تێده‌که‌ن.

جا بڕیارو حوکمەکە ھەر بۆ اللە یە کەوا بەحەق بڕیار دەدات ھەر ئەویش چاکترین جیاکەرەوەیە، وە منیش کاروبارەکەم دەدەمە دەست اللە بەڕاستی اللە بینایە بە بەندەکانی، جا چاوەڕێ بکەن منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕێم.

جا ئەو بەیان و ڕوونکردنەوەیەم بگەیەنن ئەی گەلی بەسەرخەرەکان لەڕێی ئینتەرنێتی جیھانی وەسیلەو ھۆکاری دەعوەو بانگەوازی جیھانیەوە جا بەڕاستی زۆربەی خەڵکی بەڕێژەی سەدا نەوەد ئێستا بوونیان ھەیە لە واتس ئاپ و فەیسبوک لەئینتەرنێتی جیھانی، وە ھەموو ھۆکارێکی تەکنیکی بەکاربھێنن ھەرچەندی دەتوانن جا ئەگەر گەیاندن بێت لەڕێی ماڵپەرە ئیسلامی و تەرفیھی و کات بەسەربردنەکان یان سیاسی و مەزھەبی و لاپەڕە کۆمەڵایەتیەکان و فەیسبوک و یوتیوب و کەناڵەکانی ئینتەرنێتی جیھانی بێت جا بەڕاستی وا سزاکە نزیک بۆتەوە جا پارێزگار بن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا ئایا ھێشتا ھەر وادەزانی دواتر ئەوکەسەی کەوا سەرکردایەتیەکەی یەمەنت تەسلیم دەکات برێتی یە لە عەلی عبداللە صالح". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڕاستی من لەدەرگای حزبیەوە فەتوام بەوە نەداوە جا من لە حزبەکەی عەلی عبداللە صالح نیم لەھیچ شتێکدا وە لەحزبەکەی حوسیەکانیش نیم لەھیچ شتێکدا وە لە حزبی ئیسلاحیەکان و بەشەکانیان نیم لەھیچ شتێکدا نە یەھودیشم و نە گاورو نەصرانی نە ئینتیماشم بۆ ھیچ یەکێک لە حزبە خراپەکارو تێکدەرەکانتان ھەیە لەزەوی؛ بەڵکو بەڕاستی منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی موسڵمانم بەبێ خوارو خێچی و ئەملاو ئەولا لە موشریک و ھاوبەشدانەران نیم وەکو ئەوانە، وەسەبارەت بە فەتواکەی تەسلیم کردنی سەرکرادایەتیەکەی یەمەن لەلایەن عەلی عبداللە صالحەوە بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی جا ئەو ھەواڵە لەلایەن اللە ی تاک و قەھارەوە پێش یانزە ساڵ و چەند مانگێک پێم گەیشتووە، اللە ش زاڵ و بەتوانایە بەسەر کاروبارەکەی خۆی ئەگەر عەلی عبداللە صالح بیەوێت یان ڕوو وەربگێڕێت وە ئەگەر حوسیەکان بیانەوێت یان ڕوو وەربگێڕن یان ئیسلاحیەکان و حزبەکانیان بیانەوێت یان ڕوو وەربگێڕن یان مەمەملەکەی عەرەبی سعودیە بیەوێت یان ڕوو وەربگێڕێت یان ئەگەر دەوڵەتە خەلیجیەکان بیانەوێت یان ڕوو وەربگێڕن، جا من دەزانم کەوا بەڕاستی درۆم نەکردووە لەسەر اللە بەزیاتر لە ھەشت ڕوئیای یەک لەدوای یەک لەلایەن اللە وە، دواتریش پەروەردگارم ڕوئیاکەم بۆ بەڕاست دەگێڕێت بەحەق جا دەبێتە فەتحێکی ئاشکرا ھەروەکو چۆن اللە ڕوئیاکەی بەحەق بۆ پێغەمبەری اللە بەڕاست گەڕاند جا بەڕاستگەڕانی ڕوئیاکەی بوو بەفەتحێکی ئاشکرا.بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خدشای بەرزو بڵندو گەورە: {لَّقَدْ صَدَقَ اللَّهُ رَسُولَهُ الرُّؤْيَا بالحقّ ۖ لَتَدْخُلُنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ إِن شَاءَ اللَّهُ آمِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُءُوسَكُمْ وَمُقَصِّرِينَ لَا تَخَافُونَ} صدق الله العظيم [الفتح:27].
واتە/ سوێند بە اللە بێگومان اللە ڕوئیای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌ڕاستی و گێڕا که‌ده‌فه‌رموێت به‌م زووانه‌ئێوه به‌هه‌موو ئارامی و ئاسووده‌ییه‌که‌وه به‌ویستی اللە ده‌چنه‌ناو کمزگەوتی حەرامەوە (پیاوەکانتان) سه‌ر‌تان ده‌تاشن (ئافرەتەکانیشتان) کورتی ده‌که‌نه‌وه‌ بەبێ ئه‌وه‌ی ترس و بیمتان له‌که‌س هه‌بێت.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی جا ئایا سیاسەتی حکومەتەکەی ئیمام مەھدی لەیەمەن دواتر سیاسەتێکی بنەبڕکردن دەبێت بۆ حزبەکان لە حوکمکردن؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی سەرجەم ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: پەنا دەگرم بە اللە بەوەی کەوا لەنەزانان بم، جا ئەگەر حزبەکان لەیەمەن وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بەکتێبەکەی اللە قورئانی گەورەیان دایەوە جا ئەوە دواتر ڕیزەکانیان یەکدەخەین وە شان و شەوکەتیان کۆدەکەینەوە وە سەرکردەی حزبەکانیش بەشداری پێدەکەین لەحوکمکردن لەدوای نەفیکردن و نەھێشتنی تەعەدودی حزبی و مەزھەبی، جا من نەڕێگایەکی بچوک نەگەورە دەبڕم و تێدەپەڕێنم لە کاروباری گشتی ھەتا ئەوان شاھێدی دەدەن، جا ئەوەش بریتی یە لە حوکمی شورای حەق ئەگەر ئێوە بزانن، جا ئه‌گه‌ر بمەوێت بڕیاربدەم لەسەر دەرکردنی بڕیارێک ئەوا لەدوای شوراکردن پشت به‌ اللە ی تاک و قەھار دەستم ‌نەک بە دەنگدان وەکو ئەوەی کەوا حزبە دیموکراتیەکان دەیکەن (بەڵکو ئەنجومەنی شورا قسە دەکەن لەسەر بابەتەکە دواتر رایەکان دەخەنە بەردەستی پێشەواکەو دواجار ئەو بڕیارەکە دەردەکات لەدوای تاوتوێکردنی).

لەوەیە یەکێک لە ۆرسیارکاران لە دەوڵەتە درواسێکان بیەوێت بڵێت: "وەئایا دواتر دژایەتی یەکێک لە دەوڵەتە درواسێکان دەکەی ئەی ناصر محمد یەمانی لەدوای جێگیربوون لە یەمەن؟". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ڕەوانەکردووە بە کەسێکی تێکدەرو موفسیدو خراپەکار لەزەوی کەوا خەڵکی بکوژێت لەسەر موڵکەکەیان، جا سوێند بە اللە ئەگەر بێتو ببم بەخاوەنی گەورەترین سوپاش لەنێو بەشەرداو سەرجەم چەکە کۆکوژەکانیشم ھەبێت ئەوا ھەر شەڕکردن ڕاناگەیەنم لەگەڵ دەوڵەتە درواسێکان تەنھا لەگەڵ ئەەو نەبێت کەوا جەنگ ڕادەگەیەنێت لەسەر ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو لەدوای دەرکەوتن لەدەوڵەتە موسڵمانەکان یان کافرەکان، جا دواتر دەمانبینن ئێمە بۆ ئەوانە توندترین لێدانمان دەبێت بە ئیزن ومۆڵەتی اللە ی تاک و قەھار، وەھەرگیزاو ھەرگیزیش مەھدی چاوەڕوانکراو ھێزوسوپایەکانی ئامادە ناکات بۆ دژایەتیکردن و جەنگ کردن لەدژی دەوڵەتە موسڵمانەكان یان کافرەکان ئەوانەی کەوا جەنگ و دژایەتیان لەگەڵ نەکردووین لەدینی ئیسلام؛ بەڵکو دواتر ھێزو سوپایەکان ئامادەدەکەین بۆ دژایەتیکردن و جەنگان لەگەڵ شەیتانی گەورە (ئیبلیس) کە بریتی یە لە مەسیحی درۆزن ئەوکەسەی کەوا بەدرێژایی چەندین ھەزار ساڵە ئامادەکاریکردووە بۆ ئامادەکردنی جەنگ و دژایەتیکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی، دواتریش اللە مەھدی چاوەڕواکراوو وەزیرەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق سەردەخات صلى الله عليه وعلى أمّه وأسلم تسليماً وەھەروەھا سوپاکانیشمان لە بەسەرخەرەکان؛ جا اللە سەرمانـدەخات بە سەرخستنێکی بەعزەت و بەتواناو سەربەرزانە، جا اللە ش چەندەھا سەربازی لەئاسمانەکان و زەویدا ھەن بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.

وە دەرچوونی ئەو مەسیحە درۆزنەش نزیک بۆتەوە کەوا دەڵێت ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە وە دەشڵێت ئەو اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانە.

وەھەر لەبەرئەوەش پێی دەڵێن مەسیحی درۆزن (المسيح الكذاب)، جا بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نەبووە ئەو قسەیە بکات؛ بەڵکو عەبدی اللە و پێغەمبەرەکەیەتی، وەھەر لەبەرئەو حیکمەتەش بڕیار لەسەر گەڕانەوەکەی مەشیح عیسای کوڕی مەریەم دراوە صلى الله عليه وعلى أمّه وأسلم تسليماً،لەبەرئەوەی حیکمەت لەگەڕانەوەکەی ئەوەیە چونکە مەسیحی درۆزن دەیەوێت خۆی بخاتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم، جا ئەوان پیلان دەگێڕن و اللە پیلانی خۆی دەگێڕێت بەڕاستی اللە چاکترینی پیلان گێڕەکانە.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
خەلیفەی اللە لەزەوی مەھدی چاوەڕوانکراو؛ ناصر محمد یەمانی.
_____________