ئیمام ناصر محمد یەمانی
03 - 10 - 1437 ک
08 - 07 - 2016 مـ
10:10 بەیانی

[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=27508
ــــــــــــــــــــ

بەیادھێنانەوەو ئاگادارکردنەوەو ووریاکردنەوە بۆ موسڵمانان و بێباوەڕە پشتھەڵکەرەکان لە بانگەوازکاری نیعمەتە ھەرە گەورەکە لەدنیاو ئاخیرەتدا(النعيم الأعظم)..

بسم الله الرحمن الرحيم، سەڵات وسەلام لەسەر محمد پێغەمبەری اللە و یاوەرەکانی لە ئالی بەیت و ھەموو ئیمانداران بە پەروەردگاری ھەموو جیھان ئەوانەی کەوا ھیچ شەریک و ھاوەڵێک بۆ اللە دانانێن جا لەگەڵ اللە داوا لەھیچ کەسێک ناکەن تا شەفاعەت و تکایان بۆ بکەن لەلای پەروەردگارەکەیان لەبەرئەوەی جگە لەئەو ھیچ پاڵپشت و ھیچ پێغەمبەرێکیش نیە کەوا شەفاعەت و تکایان بۆ بکات جا شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی شەفاعەت دەکات لەنەفسی خۆی لەجێگای سزایەکەی، ھەتا ئەو کاتەی کەوا ترس و تۆقینەکە لەسەر دڵی گومڕایەکان لادەچێت لەمانەوەی ھەتاھەتاییان لەئاگری دۆزەخدا لەدوای ئەوەی کەوا ڕاستەوخۆ گوێیان لەپەروەردگارە لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر (ارحم الراحمین) ەکەیان دەبێت بەوەی بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی کەوا شەفاعەتی کردووە لەنەفسیدا لەجێگای سزایەکەی لێیان خۆشبووە جا دەیان خاتە بەھەشتەکەیەوە بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی لەدوای ئەوەی سەرەنجامی کاری خراپ و ناپوختی خۆیان چەشت جا بەوەفدە ڕێزلێگیراوە لە اللە ترس و پارێزکارەکەی لای اللە ی ڕەحمان دەڵێن: {مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ﴿٢٣﴾} [سبأ].
واته‌/ (ئه‌وانه‌ی سزادراون) ده‌ڵێنه‌ (وه‌فده‌ رێزلێگیراوه‌كه‌) په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان چی فه‌رموو: (له وه‌ڵامیاندا) ئه‌وان ده‌ڵێن حه‌ق و ڕاستی فه‌رموو به‌ڕاستی ئه‌و (په‌روه‌ردگاره‌) زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه‌.

ئەوەش وەڵامی دەستەو تایەفەکەیە لە پارێزکارو لە اللە ترسەکان لەوانەی کەوا حەشرو کۆکردنەوەیان بۆ لای اللە ی ڕەحمان دەبێت بەوەفد؛ ئەوانەی کەوا لەناویان خاوەنی ئەوەن قسەبکەن جا قسەی بەجێ پێشکەش دەکەن بە داواکردن لەپەروەردگارەکەیان بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعیم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی جا داوادەکەن اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی، وە جورئەت و بوێری ئەوەش ناکەن داوای شەفاعەت بکەن نە بۆ باوکانیان نە بۆ دایکانیان نە بۆ منداڵەکانیان نە بۆ خوشک و برایەکانیان لەبەرئەوەی اللە خۆشەویسترین کەس و شتە لەلایان لەھەموو دروستکراوەکانی خۆشەویستر، جا ڕازیبوونی پەروەردگارەکەیان لەنەفسی خۆی و نەمان و ڕۆیشتنی حوزن و خەفەتباریەکەی بریتی یە لەپوختەی ھەموو غایەو ئامانجەکەیان جا ھەدەف و ئامانجە تاکەکەیان ڕازیبوونی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاریە، لەبەرئەوەی ئەوان تەنھا بە ڕازیبوونی اللە لەسەر خۆیان وازناھێنن تا لەئاگرەکەی بیان پارێزێت و بیانخاتە بەھەشتەکەی؛ بەڵکو حەزو تەماحی ھاتنەجێی نیعمەتێکی گەورەتر دەکەن لە نیعمەتی بەھەشتەکەی کە ئەویش ئەوەیە اللە ڕازی بێت لەدوای ئەوەی بەحەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) یان زانیوە بەوەی کەوا سیفەتی ڕازیبوونی اللە یە لەسەر عەبدەکانی، جا ئەوەیە ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) ئەوەی کەوا اللە بۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی جێھێشتووەو ھئشتۆتەوە تا خەڵکی پێ فێربکات لەبەرئەوەی نھێنی حیکمەتەکەی تێدایە لەدروست کردنی عەبدەکانی، جا دروستی نەکردوون لەپێناو نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی؛ بەڵکو اللە نیعمەتەکانی بەھەشتی لەپێناو ئەواندا دروست کردووە وەئەوانیشی دروست کردووە لە پێناو بیعمەتێکی گەورەتر لە نیعنەتەکانی بەھەشتەکەی کە ئەوەش بریتی یە لە ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی ئەگەر ئێوە بەتەنھا ئەو دەپەرستن، جا ھەر لەبەرئەوەیە دروستی کردوون تا بەدوای ڕازی بوونی اللە بکەون وەکو غایەو ئامانج، لەبەرئەوەی ڕازی بوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکانی بەھەشت.

وە منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە ناصر محمد یەمانی سوێند دەخۆم بە اللە ی تاک و قەھار بە پەروەردگاری بەشەرو پەروەردگاری ھەموو شتێک و پادشایان بەوەی کەوا حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم)بریتی یە لە گەورەترین ئایەت و نیشانەی بەڕاستدانەر کەوا اللە پشتگیری پێ لە عەبدێک کردووە کەوا بانگەواز دەکات بۆلای اللە لەنێو عەبدەکانی لە مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەویدا! بەڵکو تەنانەت ئایەت و نیشانەیەکی گەورەترە لە مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی! بەڵکو تەنانەت ئایەت و نیشانەیەکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی ئەو بەھەشتەی کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی دەبێت! بەڵکو تەنانەت گەورەترو گەورەترو گەورەتریش لە نیعمەتەکانی مەلەکوت و نیعنەتەکانی بەھەشت لەلای بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە (عبید النعیم الأعظم) بەبێ کۆتایی جا ھەرگیز پەروەردگارەکەیان ڕازیان ناکات بە مەلەکوتی نیعمەتەکانی بەھەشت ھەرچەندە پەروەردگارەکەیان پلەوپایەی نیعمەتەکانی بەھەشتیشیان بۆ زیاتر بکات، وە ھەموو پلەیەکیش گەورەترە لە پلەیەکی تر لەنیعمەتەکانی ئەم موڵکە، وەھەتا تەنانەت ئەگەر بێتو اللە پلەی نیعمەتەکانی بە ژمارەی گەردیلەکانی مەلەکوتە گەورەکەی بەچەندەھا جار زیاتر بکات جا ھەر ناگاتە مسقالە زەڕەیەکیش لە ناخی بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە!.

لەوەیە ھەموو موفتیەک لە ناوچەو شوێنە موسڵمانەکان بیەوێت بڵێت: "ئەی ئەو کەسەی وادادەنێی مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی نیعمەتە ھەرەگەورەکەی ئایا ئەو نیعنەتە چیە کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت؟ جا ئێمە ئەوەمان نەبینیوە لەمحکەمی زیکر قورئانی گەورە، بەڕاستی تۆ درۆزنێکی خراپەکاری بانگ دەکەی بۆ کوفرکردن بە اللە، جا ئێمە بەنیعمەتێکی گەورەترمان لە نیعمەتەکانی بەھەشت نەبنیوە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی سەرجەم پرسیارکاران لەزانایانی موسڵمانان و دەستەکانیان دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا ئەوکەسەی کەوا بەشەر بانگەواز دەکات بۆ شوێنکەوتنی ڕازیبوونی اللە وەکو غایەو ئامانج جا ڕێنماییان بکات بۆ ڕێبازەکانی ئاشتی و ئاسودەیی وای دەبینن کەوا بانگەواز دەکات بۆ کوفرکردن بە اللە؟ پاش ئەوە سەرجەم زانایانی موسڵمانان و شوێنکەوتووەکانیان وەڵامی مەھدی چاوەڕوانکراو دەدەنەوەو دەڵێن: "حاشا للە بەوەی کەوا بانگەوازبکات بۆ کوفرکردن بە اللە ئەو کەسەی کەوا بانگەوازی بەشەر بکات بۆ شوێنکەوتنی ڕازیبوونەکەی و ڕێنمایشیان بکات بۆ ڕێگاکانی ئاشتی و ئاسودەیی، بەڵام تۆ بەخۆت دەڵێی بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبد النعيم الأكبر)، جا ئێمە چوزانین ئەو نیعنەتە چیە کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، وە لەمحکەمی زیکرو قورئانیش ئەوەمان نەخوێندۆتەوە، یان ئایا تۆ قورئان بە ڕای خۆت تەفسیر دەکەی لەلایەن خۆتەوە بەگوێرەی ھەواو ئارەزووەکەت؟ جا چ بیعمەت و خۆشیەک گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت؟ جا دەی بەڵگە بێنە لە محکەمی قورئانی گەورە بە ئایەتێکی محکەم و ڕوون و ئاشکرا بۆ سەرجەم زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان بەھەموو مەزھەب و فیرقەو دەستە جیاوازەکانەوە کەوا ھیچ یەکێک لە زانایانی موسڵمانان و خەلکیش بەگشتی نەتوانن دەمەدەمێ و قسەت لەگەڵ بکەن دەربارەی تەفسیرەکەی، لەبەرئەوەی ئەو نیعمەتە ھەرە گەورەیەی کەوا وایدادەنێی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت بریتی یە لە ئەساس و بنەمای سەرەکی دەعوەو بانگەوازە جیھانیەکەت، جا ئەگەر ئێمە حەقمان بۆ ھێنای بەتەفسیرێکی چاکترەوە جا ئەوە بەڕاستی ئەوکاتە ئێمە بنەماو ئەساسی دەعوەو بانگەوازەکەی تۆمان ڕووخاندووە وە کاروبارەکەشت کۆتایی پێدێت وە بەسەرخەرەکانیشت پاشەکشە دەکەن لە شوێن کەوتنت لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاجیاکان، جا دەی بەڵگە ئاشکراکەمان بۆ بھێنە بۆ ئەو نیعمەتەی کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانی". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی سەرجەم پرسیارکاران دەداتەوە لەھەموو خەڵکی و دەڵێم: ھەرگیزاو ھەرگیز مەھدی چاوەڕوانکراو فەتواتان بۆ نادات؛ بەڵکو اللە فەتواتان بۆ دەدات دەربارەی ئەو نیعمەتەی کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَعَدَ اللَّـهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّـهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٧٢﴾}
صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.
ك
جا ئایا ئەم ئایەتە پێویستی بە تەفسیری ابن کثيرو غەیری ئەویش ھەیە بۆ ئەو فەتوایەی اللە ی گەورە لە محکەمی زیکرو کتێب بەوەی کەوا نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لەنیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکانی بەھەشت؟ جا ئێستا ھیچ موسڵمانێکی تەسلیم بوو بۆ پەروەردگاری ھەموو جیھان نابینم بەوەی کەوا ھیچ ناڕەزاییەکی ھەبێت لەسەر ئەو ئایەتەی کەوا اللە تێیدا فەتوای بۆ عەبدەکانی داوە بەوەی کەوا ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لەنیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکانی بەھەشت.

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی حوجەو بەڵگە جێبەجێ دەکات و دەڵێم: جا ئایا حەق وایە کەوا بەدوای نیعمەتە ھەرە گەورەکە بکەون وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچوکەکە کە نیعمەتەکانی بەھەشتە؟ جا ئایا اللە لەپێناو نیعمەتەکانی بەھەشت ئێوەی دروستکردووە یان نیعنەتەکانی بەھەشتی لەپێناو ئێوەدا دروست کردووەر ئێوەشی بۆ پەرستنی خۆی دروستکردووە؟ جا شوێنی ڕازیبوونی اللە بکەون وەکو غایەو ئامانج، جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە بەڕاستی لەم ئومەتەدا ئەو گەلە ھەن کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) وە زۆرێکیشیان ناناسم بەڵام ئەوان دەزانن بەوەی کەوا لەنەفس و ناخ و دەروونیاندا ھەیە بەوەی ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن بە بڵندترین و بەرزترین پلەش لە نیعمەتەکانی بەھەشت کەوا ناونراوە بە وەسیلە، ئەگەر بێتو ھەموو یەکێکیش لەوان بەدەستی بھێنێت ئەوا دواتر دەیکات بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا لەو بەرزترین و بڵندترین پلەیەی بەھەشت گەورەترە ئەوەش تاکو اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی بەوەی چیتر نە متحسر بێت نەخەفەتبار.

لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا اللە بەسەر ئەو بەیانەمدا ئاگاداری کردووە لەزانایانی موسڵمابان بیەوێت بڵێت "لە اللە ی تاک و قەھار بترسە ئەی ئەوکەسەی وادادەنێی اللە متحسرو خەفەتبارە لەسەر عەبدە گومڕایەکانی". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئەی ئایا ئێوە دانتان بە گەورەیی خۆشحاڵی و کەیف خۆشی اللە دانەناوە بە تۆبەکردن گەڕانەوەی عەبدەکەی؟ جا بەھەمان شێوە حوزن و خەفەتباریەکەیشی گەورەیە لەسەر عەبدە گومڕایە پەشیمانەکانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان. پاشان حەسرەت و حوزن و خەفەتباریەکە لە نەفسی اللە دەبینین لەسەریان لەو ئایەتەی کەوا اللە ھەواڵی پێداون دەربارەی حاڵی خۆی لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا متحسرو خەفەتبارە لەسەریان بەھۆی زوڵم و ستەمی خۆیان لەنەفسی خۆیان. وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونََ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [يس].
واته‌/ ئه‌مه‌ ته‌نها کارەسات و سزاو گرتنێكی گه‌وره‌و به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون (٢٩) (اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌ت و خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١).

بەڵام ئەوان بەھۆی بێئومێدبوونەکەیان لەوەی کەوا اللە ڕەحمیان پێبکات اللە وازی لێھێناون لەسزادا بمێننەوە لەبەرئەوەی بەرگی نائومێدیان بەسەرخۆیاندا داوەو بێئومێدبوونە لە ڕەحمەتەکەی، لەبەرئەوەش دوعایان نەکردووە لە اللە بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی؛ بەڵکو دوعاو پاڕانەوەکەیان لەپەروەردگارەکەیان ئەوەیە کەوا دەریان بھێنێت لەئاگر جا بیان گەڕێنێتەوە بۆ ژیانی دنیا تا ئەو کاروکردەوانە بکەن کەوا پێشتر بەیاندەکرد وە تاکو وازیش لەو کاروکردەوانە بھێنن کەوا پێشتر دەیانکرد، وە دەشڵێن جا ئەگەر گەڕاینەوەو وازمان نەھێنا لەوانە ئەوا بەڕاستی ئێمە ستەمکارو زاڵمین، جا ھەر یەکێک لەوان دەڵێت: {رَبِّ ارْجِعُونِ ﴿٩٩﴾ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ} [المؤمنون:99-100].
واتە/ په‌روه‌ردگارا بمگێڕه‌ره‌وه بۆ دنیا. (99) به‌ڵکو چاکه ئه‌نجام بده‌م و کاری باشه بکه‌م و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که له ده‌ستم چووه له‌مه‌ودوا له‌ده‌ستی نه‌ده‌م.

بەڵام بەڕاستی حوجەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێبووە بە ڕەوانەکردنی پێغەمبەرەکان و بەیادھێنانەوەی ئەوانەی کەوا زیکرو یادو بانگی اللە دەگەیەنن وەکو بەڵگەیەکی خەمخۆری بۆ لای اللە یان ئاگادارکردنەوەو ووریاکردنەوەو بێدارکردنەوەی خەلکی جا حوجەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێکردن بەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان جا ئەوانیش کوفریان پێکردو بەپێغەمبەرەکان و شوێنکەوتوەکانیان وت: {إِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ ﴿١٥﴾ قَالُوا رَبُّنَا يَعْلَمُ إِنَّا إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ ﴿١٦﴾ وَمَا عَلَيْنَا إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ﴿١٧﴾} [يس].
واتە/ ئێوه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن (15) پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان په‌روه‌ردگارمان خۆی چاک ده‌زانێت ئێمه به‌ڕاستی بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه کراوین به پێغه‌مبه‌رایه‌تی (16) ته‌نها ئه‌وه‌شمان له‌سه‌ره که به ڕوون و ئاشکرا په‌یامی اللە تان پێ ڕابگه‌یه‌نین (17).

تا ئەوکاتەی کەوا پێغەمبەرەکەو ئەوانەی کەوا ئیمانیان ھێنابوو لەگەڵی دەیانوت کەی سەرکەوتنی اللە دێت؟ جا سەرکەوتنی اللە دەھات و هه‌رگیز شتێک نەبووە وشەكانی بگۆرێت پێچەوانەشی لە وەعدو بەڵێنەکەشی ناکات، ھەتا ئەوکاتەی کەوا پشتھەڵکەرەکان ھەستیان بە لێدان و سزایەکەی اللە کردووە کەوا زەوی لەژێر پێکانیاندا کەوتۆتە لەرزە جا ئەوانیش ڕایانکردووە لە ناوچەو شوێنەکانیان لەترسی ئەوەی سەقفەکانیان بەسەردا بکەوێت، لەپاشان لەناکاو اللە توشی سزای کردوون بە ڕاگەیاندنی جەنگ لەگەڵیان لەوشکانی و ئاوی و کەش و ھەوادا، جا ئەگەر ڕایانکردنێت لە ناوچەو شوێنەکانیان لەوساتەی کەوا ھەستیان کردووە بە بوومەلەرزە و ترسابن لەوەی سەقفەکانیان بڕوخێت بەسەردا جا لەپاش ئەوە گەرمایی بورکانیان بەسەردا تەقیوەتەوە لەدەوروبەریان جا لەسەروویانەوە ئاگربارانیان کردوون جا گەڕاونەتەوە بۆ خانوو شوێنی نیشەجێکانیان لەبەرئەوەی ئەگەر سەقفەکانیان بەسەردا بڕوخێت ھێشتا سوکترە لە ئاگرێک کەوا بەردی تواندبێتەوە لە گەرمایی بورکانیدا یا سوکترە لە نقوم بوون لە شەپۆڵەکانی دەریای ھەڵچوو (البحر المسجور) لەوشکانیدا، جا لەھەموو شوێنێکەوە سزایان بۆ ھاتووەو بەڕاکردن گەڕاونەتەوە بۆ خانوو شوێنی نیشتەجێکانیان ئەوانەی کەوا ڕزگاریان بووە لە بوومەلەرزەکە جا بینیویانە کەوا بەتەواوی وێران و خاپور بووە، وە اللە ش ھیچ ڕێگایەکی بۆ ھەڵھاتن لە سزایەکەی نەھێشتۆتەوە، جا وتوویانە: "ئای ھاوار بەڕاستی ئێمە زاڵم و ستەمکار بووین"! وەداوایان لە اللە نەکردووە بەو ڕەحمەت ومیھرەبانیەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نووسیویەتی بەوەی کەوا سزاکەیان لێ لابدات، جا ھەر ئەوەندە دوعاکەیان بووە کەوا وتوویانە: "ئای ھاوار بەڕاستی ئێمە زاڵم و ستەمکار بووین"، جا ھەر ئەوە دوعاکەیان بووە ھەتا اللە ھەموویانی دروێنەو خامۆش کرد، جا گوازراونەتەوە بۆ سزایەکی توندترو مانەوە تێیدا لەدوای مردن، جا ھەر یەکێک لەو گومڕایانە دەڵێن: {يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾} [الزمر].
واتە/ ئاخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی اللە ده‌کرد.

جا ئەوان چیتر سور نین لەسەر کوفرو عینادی و خۆبەگەورەزانینەکەیان؛ بەڵکو ستەمکاری وایان ھەیە کەوا قەپ لەدەستی خۆی دەگرێت لەبەرتوندی پەشیمانیەکەی، جا لەپاش ئەوە بەند دەکرێن لە بەندینخانەی ناوەندی سەرەکی بە بەندی ھەتاھەتایی.

لەوەیە پرسیارکارێک بیەوێت بڵێت: "جا ئەو بەندینخانەیە چیە؟". جا دەڵێین: بەندینخانەیەکی گەورەیە کەوا حەوت دەرگای دیاری ئاگری خاوەن بڵێسەی ھەیە، کەوا ناوەوەی توبدترو گەورەترو بەئێش و ئازارترە، جا لەسەروویانەوە دوکەڵی لەئاگر و لەژێریشیاندا ھەر دوکەڵی لەئاگر دەوری داون، وەبەھەمان شێوە داخستنی ھەر حەوت دەرگاکە بەسەریاندا؛ ژیانێک بەبێ مردن جا نەدەمرن تێیدا نە دەژین، جا هه‌موو جارێک کە پێستیان داوه‌شاو ە سووتاو هه‌ڵقرچا ئەوا لەچاوتروکانێک نزیکتر اللە پێستەکەیان بۆ دەگۆڕێتەوە بە پێستێکی تازە بەکەمتر لەچاو تروکانێک، جا ئایا دواتر ئارام دەگرن لەسەر ئەـ ئاگرە کەوا سوتەمەنیەکەی بەردە نەوەک ئەو ئاگرە خاوەن بڵێسەیە بە سوتەمەنی ئەو درەختەی کەوا ئاگری پێدەکەنەوە؟ بەڵکو سوتەمەنیەکەی بەردە نیشتەجێکانیشی بریتین لە عەبدە زاڵم و ستەمکارەکانی اللە لەخۆیان، کەوا ئەوان تێیدا بێ ئومێدن لە ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەیان وە تێیدا ھاوار لە ڕەحمەت و میھرەبانی عەبدە نزیکەکانی اللە دەکەن لەپەروەردگارەکەیان (مقربین) بەوەی کەوا دەڵێن: "داوا لەپەروەردگارەکەتان بکەن یەک ڕۆژ سزایەکەمان لەسەر سوک بکات". وەھۆی دوعاو پاڕانەوەکانیشیان لە عەبدەکانی اللە لەجیاتی اللە ئەوەیە لەبەرئەوەی ئەوان لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێ ئومێدبوونە، جا زیاتر لەپێشتر زوڵم و ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە، ھەرچەندە کەوا دەرگای دوعاو پاڕانەوەی پەروەردگاریش کراوەیە لە دنیاو ئاخیرەتدا، بەڵکو اللە تەنھا دەرگای کردنی کاروکردەوەی لە ئاخیرەتدا داخستووە وە دەرگای دوعاو پاڕانەوەش ماوەتەوە بەکراوەیی بۆ ئەوەی کەوا دوعای ڕەحمەت و میھرەبانی لە اللە بکات، جا وەعدو بەڵێنی اللە ش حەق و ڕاستە ھەر خۆیشی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە.

جا لە اللە بترسن ئەی بەندەکانی اللە، وەشوێنی بانگەوازکار بۆ لای ڕازی بوونی اللە بکەون، وەشوێنی ئەوە بکەون کەوا لە محکەمی زیکرو کتێبدا ھاتووە، جا ڕاکەن و ڕاکەن لە اللە ی تاک و قەھارەوە بۆ لای ئەو، وە بشزانن بەوەی کەوا ھیچ دەرچەیەکی دەربازبوونتان نیە لە سزایەکەی لەدنیاو ئاخیرەتدا تەنھا ڕاکردن نەبێت لەو بۆ لای ئەو، جا ھەرگیز شەفاعەتکارەکانتان لەلای اللە ھیچ سودێکتان پێناگەیەنن ھەروەکو وای دادەنێن و بوختان و درۆ لەسەر اللە ھەڵدەبەستن، جا جگە لەئەو ھیچ وەلی و پاڵپشت و یاوەرێکتان نیە نە ھیچ پێغەمبەرو نێردراوێکی شەفاعەتکاریش.

وەئای لەسەرسامی گەورەو توندم لە حزبە موسڵمانەکان ئەوانەی کەوا دەزانن ئەم بەیانە لەوە دەرھێنراوە کە لە قورئانی گەورەدا ھاتووە پاشانیش دەڕۆن بۆ شەڕکردن لەگەڵ یەکتری بەناوی دینەوە لەکاتێکدا سوڵتەو دەسەڵاتی بێ قیمەت و قێزەونیان دەوێت لە ژیاندا، جا ئای لە سەرسامی بۆ ئەوەی کەوا حەزیان لێیەو خۆشیان دەوێت و تەماحی دەکەن بۆ گەیشتن بە کورسی حوکم لەبەر حەزی سوڵتەو دەسەڵات و ماڵ ! ئایا نازانن بەوەی کەوا ئەگەر ھەرخۆی بێت تەنھا لەکەس وکارەکەی خۆی بەرپرسیارە لەبەردەمی اللە، بەڵام لەدوای گەیشتنی بۆ کورسی حوکم ئەوا بەرپرسیار دەبێت لەسەرتاسەری ئومەت لەبەردەمی اللە؟ جا ئەگەر حاکم و فەرمانڕەوایەکی زاڵم و ستەمکار بوو کەوا خواردنی ھەژارو نەدارەکانی نەدەدا، جا حەق و مافەکانیانی نەدەدا لە بەیتولمالی موسڵمانان، ئەوا پاشان دەڵێت: {مَا أَغْنَىٰ عَنِّي مَالِيَهْ ﴿٢٨﴾ هَلَكَ عَنِّي سُلْطَانِيَهْ ﴿٢٩﴾} [الحاقة].
واتە/ ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی که بووم، فریام نه‌که‌وت و سودی نەبوو بۆم(28) ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که بووم له ده‌ستمدا نه‌ماو له ده‌ستم چوو. (29).

پاشانیش اللە بەو پادشایە یان سەرکردەیە دەفەرموێت: {خُذُوهُ فَغُلُّوهُ ﴿٣٠﴾ ثُمَّ الْجَحِيمَ صَلُّوهُ ﴿٣١﴾ ثُمَّ فِي سِلْسِلَةٍ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعًا فَاسْلُكُوهُ ﴿٣٢﴾ إِنَّهُ كَانَ لَا يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ الْعَظِيمِ ﴿٣٣﴾ وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ الْمِسْكِينِ ﴿٣٤﴾} صدق الله العظيم [الحاقة] .
واتە/ ئاده‌ی ئێوه بیگرن و کۆت و زنجیر له ده‌ست و قاچ و ملی بئاڵێنن (30) له‌وه‌ودوا به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچی بکه‌ن و بیبه‌ن و بیخه‌نه ناوی (31) پاشان به‌زنجیرێکی حه‌فتا گه‌زی بیبه‌سنه‌وه (32) چونکه به‌ڕاستی ئه‌مه کاتی خۆی ئیمان و باوه‌ڕی بە اللە ی گه‌وره نه‌بوو (33) وە خواردن و خۆراكی نەدەبەخشی به هه‌ژارو بێ نه‌واکان(34).

جا لە اللە بترسن ئەی گەلی عاشقانی سوڵتەو دەسەالات، وە ڕازیش بووینە بە ژیانی دنیا ئەوەش ھەموو ئەو زانستەیە کەوا پێی گەیشتوون لەدنیادا؛ خۆشەویستی دەسەڵات یان بەدەستھێنانی ماڵ بەھەر ڕێگایەک بێت ئەگەر بەڕێگایەکیش بێت کەوا ببێتە ھۆی ڕشتنی خوێنی خەڵکیش، وە سەربازەکانیشیان خۆیان بەھیلاکەت دەبەن! وەئای سەرسامی گەورەو زۆرو توندم ئایا ئەوانە یەکێکیان بیریان نەکردۆتەوە لەوەی کەوا ساتێک کەسێک دەکوژن چارەنوسیان بۆ کوێ دەبێت؟ جا سوێبد بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە ئەگەر بێتو ھەر یەکێکیان پڕ بەزەوی بە ھەموو کێو چیاو خۆڵیەوە زێڕو ئاڵتون بھێنێت پاشان بیەوێت بیکاتە فیدیەو بیگۆڕێتەوە لەبەرامبەر دەرچوونی لە ئاگری جەھەننەم ئەوا بەھیچ شێوەیەک اللە لێی قبوڵناکات و وەریناگرێت ئەگەر بیەوێت لەبەرامبەر پڕاوپڕی ئاڵتونی زەویش خۆی ڕزگاربکات جا لەبەرچی حەزتان لەماڵە بە حەزو خۆشەویستیەکی توندو تۆڵ ھەر دەتانەوێت لەسەریەک دای بنێن و خوێنی یەکتریش بڕێژن لە پێناو ماڵ و دەسەڵاتدا؟ جا لەبەرچی ئەی گەلی موسڵمانان وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە نادەنەوە ئەگەر ئێوە بەڕاستی دەسەڵاتتان دەوێت تا بیکەن بەوەسیلەو ھۆکار بۆ حوکم کردن بەوەی کەوا اللە دایبەزاندووە بۆ ھەڵگرتبی زوڵمی ئینسان لەسەر برا ئینسانەکەی ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن؟ وەئەگەر ئێوە پەرۆش و موشتاقی دینن وەکو ھۆکارو وەسیلەیەک بۆ گەیشتن بە سوڵتەو دەسەڵات و ماڵ جا ھەرگیز وەڵامی ئەوە نادەنەوە، جا با یەکێکتان وا دابنێت بەوەی کەوا گەیشتۆتە کورسی حوکم جا سەد ساڵ چێژو خۆشیتان وەرگرت بە ماڵ و سوڵتەو دەسەڵاتەکە، پاشانیش مرد لەکاتێکدا حاکم و فەرمان ڕەواو کاربەدەستێکی زاڵم بوو بۆ ئەوەی کەوا لەژێر دەستیدا بوو لە کەسە لاوازکراوو ھەژارو نەدارەکان، پاشان اللە بەندی کرد لەئاگری دۆزەخ بەنەمری تێیدا بۆ ھەتاھەتایە، جا ئایا چ سودێکتان پێدەگەیەنێت ئەوەی کەوا چێژو خۆشیتان لێ بینی لەژیانی دنیادا؟ ئایا عەقڵتان ناخەنەکارو تێناگەن! جا وەڵامی بابگەوازکار بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە بدەنەوە ئەگەر ئێوە ھەمووتان دەتانەوێت سوڵتەو دەسەڵامت بگرنە دەست تا حوکم بکەن بەوەی کەوا اللە دایبەزاندووە، وە ئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا ئەوا ئەوکاتە ئێوە درۆدەکەن و درۆزنن بەڵکو تەنھا زێدەڕەوی دەکەن و دین فرۆشن لەپێناو گەیشتن بەسوڵتەو دەسەڵات، جا مژدەتان پێدەدەم بە شەڕو جەنگێک للە اللە وە لە کەش و ھەواو وشکانی و ئاوی؛ جا ئەوەش بریتی یە لە سزای ڕۆژێکی ناسۆرو سەخت لەو ھەسارە سزایەی کەوا دواتر لەزەوی بەشەردا ھەڵدێت لە باشوری زەویەوە؛ کە بریتی یە لە ھەسارەی سەقەر کەوا کاتێک بۆ کاتێکی تر دەردەکەوێت بۆ بەشەر، وە لەناکاوو کتوپڕیش بۆتان دێت جا ڕیسواو شەرمەزارتان دەکات جا ناتوانن بیگێڕنەوە لکژاتی تێپەڕبوونی لە ئاسمانی زەویەکەتان، جا بەردبارانتان دەکات بە بەردی ئاگرین پاشانیش مۆڵەتتان پێنادرێت، ئەوەش وەعدو بەڵێنێکی مۆرکراوە.

وەلەسەر موسڵمانانیش دەترسم بەسزایەکی تریش جگە لەئەوە بە ڕەشەبای وێرانکەرو سەخت یان نەیزەکی ئاگری وەکو ئەو پارچە ئەستێرە زەبەلاحەی گەلی سەمود بکەوێت بەسەر زەویەکەتان بەھۆی پشتھەڵکردنەکەتان لەوەی کەوا بۆتان دابەزیوە لە کتێبەکەی اللە ئەو قورئانە گەورەیەی کەوا ئیوە ئیمانتان پێی ھەیە جا کۆچتان کردووە لەم قورئابەو لە جێبەجێکردنی حوکم و بڕیارەکان و سنورەکانی، وەھەرگیزیش اللە سزاتان نادات بەھۆی کوفر ژردن بەئیمام مەھدی ناصر ممند یەمانی جا منیش وەکو ئێوە بەشەرێکم بەڵکو غەزەب و توڕەیی اللە بەھۆی پشتھەڵکردنەکەتانە لەوەی کەوا اللە ببێت بە حەکەم لەنێوانتان، وەھیچیش لەسەر عەبدەکەی اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر نمحمد یەمانی نیە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا حوکمەکەی اللە تان بۆ بھێنێت لەنێوانتان لە دینەکەتان جا ئێوەش تەسلیمی حوکمەکەی اللە بن لەنێوانتان چاکترە بۆتان ئەی گەلی موسڵمانان ئەگەر ئێوە ئیمانتان بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی ھەیە ئەو سوننەتەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە نەبێت لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە، وەئەگەر ڕوشتان وەرگێڕا جا ئەوە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەش دەزانێت بەوەی کەوا ئێوە تێی دەگەن لە دەعوەو بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەتان، حوکم و بڕیاریش ھەر بۆ اللە یە ھەرئەویش خێراترین کەسە کەوا کاروبارەکان حساب و تاوتوێ دەکات، وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..

عەبدی اللە و خەلیفەکەی بۆ حوکم کردن بەوەی اللە دایبەزاندووە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
________________