ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
10- 06- 1430 ک
04- 06- 2009 مـ
12:13 به‌یانی

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
https://www.mahdialumma.com/showthread.php?t=1730
ــــــــــــــــــــــ



به‌ڕاستی محمد پێغه‌مبه‌ری خودا عليه السلام ده‌رباره‌ی به‌هه‌شتی ئاسمان و زه‌وی به‌بێباوه‌ره‌كانی وتبوو..
جا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ له‌ كتێبه‌كه‌ی خودا زانیاریتان زیاد ده‌كه‌م به‌ئیزنی خودا.


بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..

برایانی به‌سه‌رخه‌ر وه‌ ئه‌وانه‌ی به‌دوای حه‌ق و ڕاستیدا ده‌گه‌رێن، سوێندبێت محمد پێغه‌مبه‌ری خودا-صلّى الله عليه وآله وسلّم-هه‌واڵی به‌هه‌شتی ئاسمانی لای سیدره‌تولمونته‌های به‌بێباوه‌ڕه‌كان وتبوو، وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌واڵی به‌هه‌شتی خودا ژێر خاكیشی پێ وتبوون وه‌‌ پێی ڕاگه‌یاندن كه‌وا خودا به‌ڵێنیان به‌دوو به‌هه‌شت پێده‌دات ئەگه‌ر هاتوو دانیان به‌حه‌ق و ڕاستی دانا لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە‌‌ وه‌ ده‌یانكات به‌میراتگری به‌هه‌شتی خودا له‌ژێر خاک له‌ژیانی دونیادا پاشان له‌ دوای مردنیشیان ده‌یانكات به‌میراتگری به‌هه‌شتی مه‌ئوا له‌ئاسمان له‌لای سیدره‌تولمونته‌ها، به‌ڵام ئه‌وان حه‌قیقه‌ت و ڕاستی ئایه‌ته‌كانی كتێبیان به‌درۆ خسته‌وه‌ (وه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا) پشتهه‌ڵكردنی ئه‌وانی زۆرله‌لا قورس و گه‌وره‌بوو وه‌ له‌خودای ویست كه‌ پشتگیری بكات به‌ نیشانه‌یه‌ک تا ئه‌وان بڕوای پێبێنن و به‌ڕاستی دابنێن، وه‌ محمد پێغه‌مبه‌ری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- واگومانی ده‌برد ئەگه‌ر هاتوو خودا پشتگیری بكات به‌ ئایه‌ت ونیشانه‌یه‌ک ئه‌وا دواتر ئه‌وان به‌ڕاستی داده‌نێن! به‌ڵام خودا ده‌یزانی كه‌وا هه‌رگیز ئه‌وان حه‌ق و ڕاستی له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ به‌ڕاست دانانێن به‌هۆی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌یان كه‌ له‌خۆیاندا هه‌بوو به‌وه‌ی وایانده‌زانی كه‌ ئه‌گه‌ر بێتو خودا پشتگیری ئه‌و بكات به‌ئایه‌ت و نیشانه‌یه‌ک ئه‌وا به‌بێ هیچ شک وگومانێک به‌ڕاستی داده‌نێن (ئەمەش بیروباوەڕێکی ھەڵەیە). به‌ڵام خودا فه‌توای بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی داو پێی ڕاگه‌یاند كه‌ وانیه‌ ئه‌وان هه‌رگیز دان نانێن به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی چونكه ئه‌وان نه‌ جیاوازی ده‌كه‌ن له‌نێوان حه‌ق و بەتاڵدا و نه‌ له‌نێوان سیحرو موعجیزه‌شدا هه‌تا ئه‌گه‌ر بێتو له‌ زه‌ویه‌وه‌ به‌رزیشیان بكاته‌وه‌ بۆ ئاسمان پاشان ده‌رگای ئاسمانیان بۆ بكاته‌وه‌و سه‌ركه‌ون به‌ به‌هه‌شتی مه‌ئوا له‌خواره‌وه‌ی‌ تاكو سیدره‌تولمونته‌ها ئه‌وا هه‌ر ده‌یان وت ئه‌مه‌ به‌ڕاستی سیحره‌! خودای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: { وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا مِّنَ السَّمَاءِ فَظَلُّوا فِيهِ يَعْرُجُونَ ﴿١٤﴾ لَقَالُوا إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَّسْحُورون (15) } صدق الله العظيم [الحجر].
واته‌/ ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌کمان له ئاسمانه‌وه بۆ بکردنایه‌ته‌وه تا پێیدا سه‌ربکه‌ون و تێپه‌ڕ ببن (١٤) ئه‌و كاته‌ ده‌یانوت بێگومان چاوبه‌ستمان لێکراوه‌ یاخود ئێمه که‌سانێکی جادوو لێکراوین (١٥).

به‌ڵام ئه‌وان هێشتا هه‌ر سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خودا پشتگیری بكات به‌موعجیزه‌و ئایه‌تێک جا سوێندیان ده‌خوارد بۆ محمد پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وآله وسلم كه‌ ئه‌گه‌ر خودا پشتگیری بكات به‌ئایه‌ت و نیشانه‌یه‌ک ئه‌وا دواتر ئه‌وان به‌ڕاستی داده‌نێن، خودای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: { وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِن جَاءَتْهُمْ آيَةٌ لَّيُؤْمِنُنَّ بِهَا قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِندَ اللَّهِ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءَتْ لَا يُؤْمِنون } صدق الله العظيم [الأنعام:109]
واته‌ / ئه‌وانه‌ سوێندی گه‌وره‌یان به‌خوا ده‌خوارد که سوێند بێت ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه بێگومان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن پێیان بڵێ به‌ڕاستی هه‌موو به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کان ته‌نها لای خوایەو به‌ده‌ست ئه‌وه‌ جا ئێوه چووزانن چونکه ئه‌و داخوازی و موعجیزەو به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.

وه‌ لێیان داواده‌كرد كه‌ خودا به‌هه‌شتێكی بدا پێی له‌سه‌ر زه‌وی كه‌ پڕ له‌ نازونیعمه‌ت بێت وه‌ چه‌نده‌ها ڕووبار له‌ناویدا هه‌ڵبقوڵێنیت و به‌خوڕ به‌ژێریاندا بڕوات خودای گه‌ورەش‌ ده‌فه‌رموێت: { أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَعِنَبٍ فَتُفَجِّرَ الْأَنْهَارَ خِلَالَهَا تَفْجِيراً } صدق الله العظيم [الإسراء:91]
واته‌/ ده‌یانوت یاخود ده‌بێت به‌هه‌شتێكت لاهه‌بێت که پڕ بێت له دارخورماو ڕه‌زو چه‌نده‌ها ڕووبار له‌ناویدا هه‌ڵبقوڵێنیت و به‌خوڕ به‌ژێریاندا بڕوات.

جا دەیانوت ئه‌گه‌ر خودا پشتگیری كرد به‌ به‌هه‌شتێک له‌ زه‌ویدا ئه‌وا ئه‌وان دواتر به‌ڕاستی داده‌نێن، ئینجا له‌سه‌ر ئه‌مه محمد پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وآله وسلم خه‌فەتبارو دڵته‌نگ بوو وه‌ خۆزگەی ئه‌وه‌ی دەخواست خودا پشتگیری بكات به‌ نیشانه‌یه‌ک به‌ڵكو دواتر ئه‌وان ئایه‌ت و نیشانه‌كانی په‌روه‌ردگاریان له‌ئاسمان و زه‌ویدا به‌ڕاست داده‌نێن پاشان خودا وه‌ڵامی نێردراوه‌كه‌ی دایه‌وه‌، خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: { قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ ﴿٣٣﴾ وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِّن قَبْلِكَ فَصَبَرُوا عَلَىٰ مَا كُذِّبُوا وَأُوذُوا حَتَّىٰ أَتَاهُمْ نَصْرُنَا وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ وَلَقَدْ جَاءَكَ مِن نَّبَإِ الْمُرْسَلِينَ ﴿٣٤﴾ وَإِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرْضِ أَوْ سُلَّمًا فِي السَّمَاءِ فَتَأْتِيَهُم بِآيَةٍ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَىٰ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿٣٥﴾ إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ الَّذِينَ يَسْمَعُونَ وَالْمَوْتَىٰ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ ثُمَّ إِلَيْهِ يُرْجَعُون (36) } صدق الله العظيم [الأنعام]
واته‌/ به‌ڕاستی چاک ده‌زانین که گوفتاری خوانه‌ناسان خەفەتبارت ده‌كات چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه وه‌نه‌بێت تۆ به‌درۆزن بزانن به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌ر داننانێن و ئینکاری ئایه‌ت و نیشانه‌كانی خودا ده‌که‌ن ( ٣٣ ) سوێند بێت بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش بڕوایان پێنه‌کراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان دانیان به‌خۆیاندا گرت له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا پێ نه‌بوونه‌یان ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ش دران هه‌تا سه‌رئه‌نجام سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یان بۆهات و به‌هره‌وه‌ر بوون پێی و هیچ شتێک نیه بتوانێت ویست و فه‌رمانه‌کانی خودا بگۆڕێت خۆ به‌ڕاستی هه‌واڵ و ده‌نگوباسی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانت بۆ هاتووه‌ ( ٣٤ ) خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکردن و سه‌رپێچی خوانه‌ناسانت زۆر لاسه‌خته‌ جا ئه‌گه‌ر ده‌توانیت تونێلێک له زه‌ویدا هه‌ڵبکه‌نیت یان په‌یژه‌یه‌ک به‌ئاسماندا هه‌ڵپه‌سێریت تا موعجیزه‌یه‌کیان بۆ پێش بهێنیت (بێ سووده ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕت پێناکه‌ن) ئه‌گه‌ر خواش بیویستایه له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێبازی دروست ئه‌وه کۆی ده‌کردنه‌وه که‌واته له‌و که‌سانه مه‌به که نه‌زانن (٣٥) به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه ده‌چن که ده‌بیستن مردووه‌کانیش خودا زیندوویان ده‌کاته‌وه‌ پاشان بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ (٣٦).

وه‌ ئه‌ی قه‌وم كێ هه‌یه‌ له‌خودا قسه‌ی ڕاستر بێت وه‌ کێ هه‌یه ڕاسترو دروستر له خوا قسه‌ی خۆی بباته‌سه‌ر؟ مه‌به‌ست له‌و ئایه‌ت و نیشانانه‌ی خودا ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا له‌تونێل (نه‌فه‌ق)ـی زه‌ویدا هه‌یه له‌ به‌هه‌شتی خودا له‌ ژێر خاک له‌ تونێلێكی زه‌ویدا كه‌ درێژ بۆته‌وه‌ له‌و په‌ڕی لاكانی زه‌وی له‌باشوردا بۆ ئه‌وپه‌ڕی لاكانی زه‌وی له‌باكوردا‌ وه‌ له‌به‌ر ئه‌مه‌ به‌نێردراوه‌كه‌ی فه‌رموو كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌توانی بچیت تونێلێک له‌زه‌وی لێبده‌یت جا دواتر له‌وێدا ئایه‌ت و نیشانه‌ی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی ده‌بینێت وه‌ میوه‌هاتێک كه‌ پێشتر قه‌ت نه‌یبینیوه جا ئایه‌ت و نیشانه‌یه‌كیا‌ن بۆ بێنیت له‌م به‌هه‌شته‌ی خودا له‌ ژێر خاک له‌تونێلی زه‌ویدا یا ئه‌وه‌تا په‌یژه‌یه‌ک دابنێیت بۆ به‌هه‌شتی مه‌ئوا له‌ ئاسمان جا ئایه‌ت و نیشانه‌یه‌كیان بۆ بێنیت‌ ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كات پێی وتبوو وه‌پێی ڕاگه‌یاندبوو كه‌وا ئه‌وان هه‌رگیز دان به‌حه‌قدا نانێن هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌ئاسمانیشدا بۆی سه‌ركه‌ون وه‌ ده‌رگای ئاسمانیشیان لێ بكاته‌وه‌و سه‌ركه‌ون بۆ به‌هه‌شتی مه‌ئوا ئه‌وان هه‌ر دان نانێن به‌حه‌قیقه‌تی ئایه‌ت و نیشانه گه‌وره‌كانی په‌روه‌ردگاریان، خودای گه‌ورەش‌ فه‌رموویه‌تی:
{ وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا مِّنَ السَّمَاءِ فَظَلُّوا فِيهِ يَعْرُجُونَ ﴿١٤﴾ لَقَالُوا إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَّسْحُورُون (15) } صدق الله العظيم [الحجر]
واته‌/ ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌کمان له ئاسمانه‌وه بۆ بکردنایه‌ته‌وه تا پێیدا سه‌ربکه‌ون و تێپه‌ر ببن (١٤) ئه‌و كاته‌ ده‌یانوت بێگومان چاوبه‌ستمان لێکراوه‌ یاخود ئێمه که‌سانێکی جادوو لێکراوین (١٥).

وه‌ هه‌رچی ئه‌و ئایه‌ت و نیشانانه‌ی ‌تونێلی زه‌وی‌ بوون ئه‌وا به‌هه‌شتی خودایه‌ له‌ ژێر خاک له‌و زه‌ویه‌ی خودا ڕایخستووه‌ بەسەوزایی و بۆن خۆشی كردووه‌و كردوویه‌تی به‌مایه‌ی حه‌سانه‌وەو نیشانەو ئایه‌ته‌كانی خودای تێدایه‌ كه‌وا قه‌ت له‌پێشتردا نه‌بینراون له‌م تونێله‌ی زه‌ویدا، وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: { فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرْضِ } صدق الله العظيم [الأنعام:35]
واته‌/ جا ئه‌گه‌ر ده‌توانیت تونێلێک له زه‌ویدا هه‌ڵبکه‌نیت.

‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وێدا‌ كۆمه‌ڵێک نیشانه‌و ئایه‌ت هه‌یه كه‌وا له‌پێشتردا نه‌بینراون ترێكانی وه‌كو ترێكانی ئێوه‌ نین و له‌ قه‌باره‌دا جیاوازن وه‌له‌ تامیشدا جیاوازن وه‌ خورماكه‌ی شێوه‌ی ده‌فرو گوڵدانه هه‌روه‌ها جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌ی په‌لوپۆدارو بۆنخۆشی تیادایه‌ ‌‌وه‌ هه‌موو شتێک له‌م تونێله‌ی زه‌ویدا هه‌یه‌ له‌م به‌هه‌شته‌ی ژێر خاک له‌ زه‌ویه‌كی راستكراو كه‌خودا له هه‌موو که‌ل و په‌ل و نازو نیعمه‌تێک به‌هره‌وه‌ری كردووه‌ ئه‌مه‌ بریتی یه‌ له‌م زه‌ویه‌ی كه‌وا خودا ڕایخستووه‌ بەسەوزایی بۆحه‌سانه‌وه‌ تێیداو به‌هه‌شتی خودایه‌ له‌ژێر خاک وه‌ میوه‌هاته‌كانی جیاوازن له‌میوه‌هاته‌كانی ئێره‌ وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: { وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ ﴿١٠﴾ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ ﴿١١﴾ وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ ﴿١٢﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكذِبانِ (13) } صدق الله العظيم [الرحمن]
واته‌/ وه‌ ئه‌م زه‌ویه‌شی ڕاخستووه‌ بەسەوزایی و باری هێناوه(١٠) جۆره‌ها میوه‌ی تێدا دێته به‌ر هه‌روه‌ها خورمای خاوه‌ن ده‌فری گوڵدانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون (١١) هه‌روه‌ها جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌ی په‌لوپۆدارو بۆنخۆش و مایه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی تیادا به‌رهه‌م هێناوه (١٢)‌ جا ئیتر کام له‌ نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بەدرۆ دەخەنەوە (١٣).

وه‌ ئه‌م ئایه‌ت و نیشانانه‌‌ له‌ تونێله‌كه‌ی زه‌ویدا هه‌ن ‌ئینجا خوداش جگه‌ له‌حه‌ق شتێكی تری پێ نه‌وتوون، بۆیه‌ش به‌نێردراوه‌كه‌ی فه‌رموو كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ئایه‌ت و نیشانه‌یه‌كیان بۆ بھێنێت تا به‌ڕاستی دابنێن ئینجا به‌ئه‌وی ‌وت ئه‌م ئایه‌ت و نیشانانه‌ له‌كوێی زه‌وین كه‌ په‌ی به‌زانسته‌كه‌ی نه‌ده‌برد له‌به‌رئه‌مه‌ خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی:‌ { فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرض } صدق الله العظيم [الأنعام:35]
واته‌/ جا ئه‌گه‌ر ده‌توانیت تونێلێک له زه‌ویدا هه‌ڵبکه‌نیت.

وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌م تونێله‌یه‌ كه‌بەڕاست و‌حه‌ق ده‌یبینن له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع و نیشانه‌ و ئایه‌ته‌كانی خودای تێدایه‌ به‌ڵكو دڵنیابن:
https://www.mahdialumma.com/linking/TrouPoleNord.jpg

وه‌ ئه‌مه‌ ئه‌م زه‌ویە ڕاخراوەیە بەسەوزایی و ئه‌م شوێنه‌یه‌ كه‌ بۆن خۆش ‌ومایه‌ی حه‌سانه‌وه‌یه‌ بۆ مرۆڤ وجن جا ئیتر کام له‌ نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌ ئه‌ی گرۆی ئینسان و جن؟ وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: { وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ (10) فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ (11) وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ (12) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبان (13) } صدق الله العظيم [الرحمن]
واته‌/ وه‌ ئه‌م زه‌ویه‌شی راخستووه‌ بەسەوزایی و باری هێناوه(١٠) جۆره‌ها میوه‌ی تێدا دێته به‌ر هه‌روه‌ها خورمای خاوه‌ن ده‌فری گوڵدانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون (١١) هه‌روه‌ها جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌ی په‌لوپۆدارو بۆنخۆش و مایه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی تیادا به‌رهه‌م هێناوه (١٢)‌ جا ئیتر کام له‌ نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بەدرۆ دەخەنەوە (١٣).

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله رب العالمين..
براتان ئیمام ناصر محمد يه‌مانی.
ـــــــــــــــــــ