ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
26 - 04 - 1436 ک
15 - 02 - 2015 مـ
09:04 به‌یانی
ـــــــــــــــــ

بـــــــــــــــه‌پـه‌له‌
شیكردنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ترسناک كه‌په‌یوه‌ندی به‌ چاره‌نوسی هه‌موو گه‌لانی عه‌ره‌بی وئیسلامیه‌وه‌ هه‌یه‌..


بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله صلّى الله عليهم وآلهم الطيبين وجميع المؤمنين في كلّ زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

له ‌ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی یه‌وه‌ بۆ ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی دوه‌لی عه‌ره‌بی و ئیسلامی وه‌ته‌واوی گه‌لانی عه‌ره‌بی وئیسلامی، من به‌ڕاست و‌ حه‌قه‌وه‌‌ فه‌تواو بڕیارده‌ده‌م نه‌وه‌ک ئه‌مه‌ هه‌ر ته‌نها ‌‌شیكردنه‌وه‌یه‌كی سیاسی بێت به‌وه‌ی كه ‌به‌ڕاستی هه‌ردوو ده‌سته‌كه‌ی جیهان ئه‌مریكاو ڕوسیا رێک كه‌وتوون له‌سه‌ر شه‌ڕی ئیسلام و موسڵمانان، خوداش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم شایه‌دو وه‌كیله‌. وه‌ ئه‌مه‌ش پیلان و نه‌خشه‌‌ دارێژڕاوه‌كه‌یانه‌ به‌بێ هیچ شک و گومانێک كه ‌به‌م شێوه‌یه‌:

((ئه‌مریكاو ڕوسیا رێک كه‌وتن له‌سه‌ر لێدانی موسڵمانان به‌ده‌ستی خۆیان هه‌ندێكیان به‌ ‌هه‌ندێكیان، وه‌ ئه‌مریكاو ڕوسیا ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر ‌مه‌شروعی گه‌یاندنی تایه‌فه‌ی شیعه‌ بۆ سه‌ر كورسی حوكم له‌سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌كان ئه‌مه‌ش به‌ مه‌رجێكی پێشوه‌ختە كه‌‌ له‌گه‌ڵیان رێک كه‌وتووه‌ به‌وه‌ی به‌شێک له‌كێلگه‌ په‌تڕۆڵیه‌كان له‌هه‌موو دوه‌له‌‌ عه‌ره‌بیه‌كان بۆ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی و ڕوسیاو هاوپه‌یمانه‌كانی بێت))

وه‌سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكاو ڕوسیا هه‌‌ڵبژێردراون رێک بكه‌ون له‌سه‌ری‌ وه‌ له‌نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران له‌به‌رئه‌وه‌ی دواتر (ئه‌مریكاو ڕوسیا) دێن ئێران وهاوده‌سته‌كانی له‌ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌كان داده‌نێن له‌ واجیهه‌كه‌ له‌ژێر ناوی (شه‌ڕ له‌دژی تێرۆر) به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌وا ده‌یانه‌وێت به‌ته‌واوه‌تی رێكخراوی قاعیده‌ له‌سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان بنه‌بڕ بكه‌ن به‌ڵام درۆ ده‌كه‌ن. جا سوێند به‌و خودایه‌ی كه‌وا هیچ په‌رستراوێكی تر نی یه‌ جگه‌ له ‌ئه‌و ئه‌مریكا و ڕوسیا ده‌یانه‌وێت ئیسلام و موسڵمانان بنه‌بڕ بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن ‌له‌دوای سه‌ركه‌وتنی تایەفه‌ی شیعه‌ بۆ سه‌ر كورسی حوكم له‌ناوچه‌و دوه‌له‌ عه‌ره‌بیه‌كان و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و دووبه‌ره‌كی مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی ئه‌وا دواتر یه‌كسه‌ر جه‌نگێكی تایه‌فی وێرانكه‌ر له‌نێوان سوننه‌ و شیعه‌دا ڕووده‌دات له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا موسڵمانان یه‌كتری دروێنه‌ ده‌كه‌ن وه ژێرخانی ئابوری گه‌لانی عه‌ره‌بی وئیسلامی به‌یه‌كجاری وێران و خاپورو نابود ده‌بێت.‌

وه ‌هه‌رچی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشه‌ ئه‌وه‌ ئه‌مریكا و ڕووسیا رێككه‌وتوون‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لێیبده‌ن به‌ سه‌ر‌ۆكایه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌به‌هانه‌ی هه‌بوونی چه‌كی كۆكوژ به‌لێدان و سزادانێك وه‌كو سزای (سنمار) ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا پادشاكه‌ی فه‌رمانی پێكرد كۆشكێكی بۆ بنیات بنێت به‌جۆرێک بگاته‌ هه‌وره‌كان (هه‌ور بڕبێت)، جا سنمار به‌ پادشای گوت‌ رازو نهێنیه‌ک هه‌یه‌ له‌ دروستكردنی كۆشكه‌كەدا‌ ئه‌ویش له‌به‌ردێكی كۆشكه‌كه‌ دایه‌‌‌ ئەگه‌ر هاتوو لاببرێت ئه‌وه‌ كۆشكه‌كه‌ ده‌ڕمێنێنت به‌سه‌ر سه‌ری ئه‌وانه‌ی تێیدان، وه ‌سنماری ته‌لارساز به‌پادشای گوت كه‌ جگه‌ له‌ئه‌و كه‌سی تر به‌م به‌رده‌ نازانێت.‌ جا ئه‌وه‌بوو پاش ئه‌وه‌ی سنمار كۆشكه‌كه‌ی ته‌واو بنیات نا پادشا بردی و له ‌لوتكه‌ی كۆشكه‌كه فرێی دایه‌ خواره‌وه‌ ‌تا له‌گه‌ڵ خۆی نهێنیه‌كه‌شی بمرێت! وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌مریكاو ڕوسیاو ئێران؛ به‌ڵام ده‌یانه‌وێت له‌كۆتاییدا واته‌ دواتر له‌ئێران بده‌ن له‌دوای ئه‌وه‌ی مه‌شروعه‌ ئه‌مریكی ڕوسیه‌كه‌ دێته‌جێ به‌وه‌ی شیعه ‌و سوننه‌ خۆیان هه‌ندێكیان له‌هه‌ندێكی تریان بده‌ن. خوداش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم شایه‌دو وه‌كیله‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌م مه‌شروعه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌سه‌ر گه‌لانی عێراقدا تاقیكرده‌وه‌ جا بینی و ڕوون بوویه‌وه‌ ئه‌م مه‌شروعه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به‌ڕێژه‌ی ٪١٠٠ بۆیه‌ش ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره‌ له‌سه‌ر هه‌موو دوه‌له‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان جێبه‌جێی بكات به‌ڵكو موسڵمانان به‌ده‌ستی خۆیان هه‌ندێكیان له‌هه‌ندێكیان بده‌ن، جا به‌مه‌ش ئیسلام و موسڵمانان به‌یه‌ک جار ته‌دمیرو وێران ده‌بن وشكۆو هه‌یبه‌ت وده‌سه‌ڵاتیان له‌به‌ین ده‌چێت وده‌ڕوات، وه‌ خێرو بێری ناوچه‌ عه‌ره‌بی وئیسلامیه‌كانیش به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و بۆ خۆیان ده‌به‌ن. خودا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم شایه‌دو وه‌كیله‌؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت نوری خودا به‌فوه‌كانیان بكوژێننه‌وه‌ به‌ڵام خودا هه‌ر په‌ره‌ به‌نوره‌كه‌ی خۆی ده‌دات ئه‌گه‌رچی موجریم وتاوانكارانیش ڕقیان له‌ده‌ركه‌وتنی بێت وه ‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ خودا ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی به‌ڕه‌حمه‌ت ناردووه‌ بۆ موسڵمانان له‌كات و قه‌ده‌رێكی دیاریكراو له‌ دێڕەکانی كتێبدا.

له‌وه‌یه‌ یه‌كێک له‌پرسیاركاران له‌سوننه‌و شیعه‌ بیه‌وێت بڵێت: " ئه‌ی ئایا ناوی ئیمام مه‌هدی محمد نی یه؟‌ له‌كاتێكدا ناوی تۆ ناصر محمده‌؟". جا پاش ئه‌وه‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد وەڵامی سه‌رجه‌م ئه‌م پرسیاركارانه‌ ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: من خودا ده‌كه‌م به‌شایه‌د وه‌ به‌سیشه‌ خودا شایه‌د بێت كه‌وا هه‌ر هه‌موو زانایانی شیعه ‌و سوننه‌ به‌م فه‌رمووده‌ نه‌به‌ویه‌ ده‌زانن كه‌وا له محمد ‌پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌ هاتووه‌ صلى الله عليه وآله وسلم ده‌رباره‌ی ناوی ئیمام مه‌هدی ئه‌ویش بریتی یه‌ له‌وه‌ی [ يواطئ اسمه اسمي ] وه‌ سه‌رجه‌م زانایانی سوننه‌ و شیعه‌ ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌وا التواطؤ مه‌به‌ستی پێی التطابق نیه‌ له‌ زمانه‌وانیدا؛ به‌ڵكو مه‌به‌ستی التوافق ــه‌ به‌و مانایه‌ی مه‌به‌ست له‌ فه‌رمووده‌ی [يواطئ اسمه اسمي] واته‌ ناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناوی من رێک ده‌كه‌وێت؛ به‌و‌ مانایه‌ی كه‌وا ناوی محمد دێت به‌رێككه‌وتوویی له‌گه‌ڵ ناوی ئیمام مه‌هدی كه ‌ناصر محمد (به‌سه‌رخه‌ری محمد)ــه‌‌، وه‌له‌مه‌شدا حیكمه‌تێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا ئیمام مه‌هدی نانێرێت به‌پێغه‌مبه‌ر و نێردراو به‌كتێبێكی نوێوه‌ش؛ به‌ڵكو خودا مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ده‌نێرێت وه‌كو ناصر محمد واته‌ به‌سه‌رخه‌ری ئه‌وه‌ی کەوا محمد پێغه‌مبه‌ری خودا هێناویه‌تی -صلى الله عليه وآله وسلم- جا هه‌موو موسڵمانان بانگ ده‌كات بۆ به‌دواكه‌وتنی كتێبی خودا و سوننه‌تی نه‌به‌وی حه‌ق (ئه‌م فه‌رموودانه‌ی) كه‌وا هیچ مخالف ودژایه‌تیه‌كیان له‌گه‌ڵ محكمی كتێبه‌كه‌ی خودا قورئانی گه‌وره‌دا نی یه.

وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌، منیش ‌ئیمام مه‌هدی ناصر محمد خودا هه‌ڵی بژاردووم بۆ خه‌ڵكی به‌پێشه‌واو ده‌سه‌ڵاتەکەی زیادكردووم به‌سه‌ر هه‌موو زانایانی موسڵماناندا به‌زانستی به‌یانی حه‌قی قورئان ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ناصر محمد زاڵ و به‌توانابێت به‌سه‌ر حوكم وبڕیاردان له‌نێوان زانایانی موسڵمانان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی کەوا‌ له‌سه‌ری جیاوازو ناكۆكن له‌دیندا تا ڕیزه‌كانیان یه‌ک بخات وه‌ تواناكانیان كۆبكاته‌وه‌ وه‌ شکۆو عزه‌تیان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ وه‌شان و شه‌وكه‌تیان بپارێزێت له‌به‌رده‌م مه‌سیحی درۆزن و سه‌ربازه‌كانی له‌شه‌یتانه‌ جن و ئینسانەکان كه‌ دواتر ده‌رده‌چێت له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌ یه‌كه‌مه‌كانی یه‌ئجوج ومه‌ئجوج له‌ناوه‌وه‌و ناخی زه‌ویه‌كه‌تان له‌ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خودا بیه‌وێت زیندوویان بكاته‌وه (هه‌ر له‌م دنیاییه‌دا)‌ له‌وانه‌ی كه ‌خودا به‌هیلاكی بردن له‌خه‌ڵک وئاوه‌دانیه‌كان جا خودا ده‌یاننێرێته‌وه‌ له‌دوای تێكشانی به‌ربه‌سته‌كه‌ی ذی القرنين. وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: ‌
{وَحَرَامٌ عَلَى قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا أَنَّهُمْ لَا يَرْجِعُونَ (95) حَتَّى إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٍ يَنسِلُونَ (96)} صدق الله العظيم [الأنبياء].
واته‌/ جارێکی تر حه‌رامه و نی یه‌ له‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌ر شارو شارۆچکه‌یه‌ک که کاولمان کردووه‌ بێگومان جارێكی تر ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ دنیا (٩٥) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ربه‌سته‌که‌ی (ذو القرنین) له‌سه‌ر یاجوج و ماجوج ده‌کرێته‌وه (ئه‌و كاته‌ی ئه‌م به‌ربه‌سته‌ تکك ده‌شكێت ئه‌م گه‌لانه‌ی كه‌پێشتر به‌هیلاكمان بردوون زیندوویان ده‌كه‌ینه‌وه‌ تافرسه‌تێكی تر وه‌ربگرن) وه‌ (یه‌ئجوج ومه‌ئجوج) یش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌درده‌چن بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ژن و ژن خوازی له‌نێوانیان هه‌بێت (واتە نه‌وه‌ی شه‌یتانین وبه‌داوێن پیسی په‌یداده‌بن و زۆرده‌بن (٩٦).

جا به‌ربه‌سته‌كه‌ی زولقه‌رنه‌ین تێكده‌شكێت له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی هه‌ساره‌ی سزا (سه‌قه‌ر)، كه‌دواتر به‌فه‌زاو ئاسمانی زه‌وی به‌شه‌ردا تێپه‌ڕده‌بێت جا له‌لای باشوردا به‌ته‌واوی بۆیان هه‌ڵدێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ساره‌ی سزا به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌خولێته‌وه‌ له‌لای جه‌مسه‌ره‌كانی باشورو باكوردا، وه‌ بەربەستەکەی زولقه‌رنه‌ینیش له‌ناوه‌ڕاستی تونێل (نه‌فه‌ق) ی زه‌ویدایه‌ كه‌بریتی یه‌ له‌زه‌ویه‌كی ڕاخراو بەسەوزایی ڕێك و ڕاست. وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَالْأَرْضَ فَرَشْنَاهَا فَنِعْمَ الْمَاهِدُونَ ﴿٤٨﴾} صدق الله العظيم [الذايات].
واته‌/ وه ئه‌و ‌زه‌ویه‌شمان ڕاخستووه جا به‌ڕێكترین و جوانترین و باشترین و چاكترین شێوه‌ به‌هره‌وه‌ری كردووه‌. (٤٨)

جا ئه‌م زه‌ویه‌ درێژ بۆته‌وه‌ به‌ڕێكی و به‌ئاستێک له‌و په‌ڕی باكوره‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌ڕی باشور، كه‌ ‌به‌هه‌شتی خودایه‌ له‌ژێر خاكدا نه‌وه‌ک به‌هه‌شتی مه‌ئوای (ئاسمان)ی لای سیدره‌تولمونته‌ها؛ به‌ڵكو به‌هه‌شتی خودایه‌ له‌ناوه‌وه‌ی زه‌و‌ی به‌شه‌ردا، كه مه‌سیحی درۆزن و یه‌ئجوج و مه‌ئجوج تێیدا نیشته‌جێن وه‌ جگه‌ له‌وان گه‌لێكی تریش له‌باشوری به‌ربه‌سته‌كه‌، كه ‌به‌ته‌واوی و زانستی دڵنیایی و یه‌قینه‌وه‌ زانیان زه‌وی كراوه‌یه‌ له‌لایه‌كانی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م زه‌ویه‌ ڕاخراوه‌ دوو ده‌روازه‌ی هه‌یه‌ یه‌كێكیان له‌كۆتایی لای باكوری زه‌وی ئه‌وی تر له‌كۆتایی لای باشوری زه‌ویه‌. وه‌بزانن كه‌ خۆر له‌م زه‌ویه‌ ڕاخراوه‌دا له‌هه‌ردوو لایه‌كه‌یدا‌ هه‌ڵدێت كه‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كترن وه ‌دوورترین مه‌سافه‌و ماوه‌ش‌ له‌زه‌ویدا بریتی یه‌ له‌ماوه‌ی دووری ‌نێوان ئه‌م دووخۆر هه‌ڵاته‌، وه‌هه‌ریه‌كێكیان خۆرئاوایه‌ بۆ ئه‌ویتریان، جا ئەگه‌ر هاتوو خۆر له‌م زه‌ویه‌ ڕاخراوه‌دا ئاوابوو ئه‌وا له‌هه‌مان سات دا لێی هه‌ڵدێته‌وه‌ له‌ده‌روازه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا هیچ به‌ربه‌ستێكی له‌خۆر بۆ ئه‌م جیهانه‌ دانه‌ناوه‌ جا گه‌ر هاتوو خۆر ئاوابوو ئه‌وا لێی هه‌ڵدێته‌وه‌ له‌هه‌مان ساتدا.
وه‌پێشتریش ئه‌مه‌مان به‌ته‌واوی ڕوونكردۆته‌وه‌ له‌به‌یانی تایبه‌تیدا له‌مه‌وقع وپێگه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی له‌ (منتدیات البشری الإسلامية) وه‌ دواتریش ئه‌م‌ زانسته‌ ده‌دۆزنه‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌باره‌یه‌وه‌ هیچتان لێی نه ‌ده‌زانی نه‌ ئێوه‌و نه‌ ئه‌و ‌باوک و باپیرانه‌شتان كه‌ له‌پێش ئێوه‌دا‌ له‌ سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌ی به‌شه‌‌ره‌دا ژیاون.

وه ‌ئه‌ی گه‌لی زانایانی موسڵمان، من خودا ده‌كه‌م به‌شایه‌د وه‌به‌سیشه‌ ‌خودا شایه‌د بێت ئه‌وه‌ من بانگی هه‌رهه‌موو زانایانی موسڵمانان له ‌هه‌موو فرقه‌و مه‌زهه‌به‌ جۆربەجۆرەکان ده‌كه‌م بۆ لای حوكم كردن به‌كتێبی خودا قورئانی گه‌وره‌ تا له‌نێوانیان حوکم و دادوه‌ری بكه‌ین بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه‌له‌سه‌ری جیاوازو ناكۆكن له‌ئایینی ئیسلامدا، وه ‌به‌حه‌ق فه‌توا بۆ هه‌رهه‌موو گه‌لانی موسڵمان ده‌ده‌م به‌وه‌ی كه‌ به‌ڕاستی خودا تعددی حزبی و مه‌زهه‌بی له‌ئایینی ئیسلامدا له‌سه‌رتان حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كردووه‌ . جا هۆی ته‌فره‌قەو پارچه‌ بوونی موسڵمانان بۆ حیزبه‌كان له‌ژێر ناوی مه‌زهه‌به‌كانه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا هه‌رخۆیان خۆیان به‌پێشه‌وا بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵبژاردووه‌ وه ‌به‌ڕای خۆیان له‌ئایینی خوادا قسه‌ ده‌كه‌ن جا بۆیه‌ ناكۆک وجیاوازبوون وه‌ ئومه‌ته‌كه‌یان پارچه‌ پارچه‌كرد بۆ چه‌ندین ده‌سته‌و چه‌ندین حزب وه‌هه‌ر حزب وده‌سته‌یه‌كیان به‌وه‌ی دایهێناوه‌ له‌ئایینه‌كه‌ی خوادا دڵخۆشه..

به‌ڵام ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی كه‌فیله‌ به‌ئیزنی خودا كه‌وا به‌ده‌سه‌ڵاتی زانستی محكمی قورئانی گه‌وره‌ زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو زانایانی موسڵمانان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی كه ‌له‌سه‌ری جیاوازو ناكۆكن هه‌تا ئومه‌تی ئیسلام یه‌كده‌خه‌ین له‌دوای نه‌فیکردن و نه‌هیشتنی ته‌عه‌دودی حیزبی مه‌زهه‌بی له‌ئایینی خوادا وه‌به‌دڵنیایی یه‌وه‌ ڕاستیش ده‌كه‌ین؛ جا ئەگه‌ر هاتوو ئه‌وه‌م نه‌كرد ئه‌وه‌ من ئیمام مه‌هدی به‌سه‌رخه‌ری محمد (ناصر محمد) نیم، وه‌ ناصر محمدیش هیچی ناوێت و هیچی بۆ نی یه‌ جگه‌ له‌یه‌ک مه‌رج نه‌بێت به‌ته‌نها له‌سه‌ر زانایانی موسڵمانان و ئومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا رازی بن به‌ حوكمی خودا له‌نێوانیان له‌سه‌ر ئه‌وشتانه‌ی كه‌ له‌سه‌ری ناكۆک و جیاوازن له‌ئایینه‌كه‌یان. وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:{وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ (10)} صدق الله العظيم [الشورى].
واته‌/ وه‌له‌هه‌ر شتێکدا کێشەو ڕای جیاوازو ناكۆكیتان هه‌بوو ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی بڕیاره‌که‌ی بۆ خوا خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ چونکه هه‌ر ئه‌و زاته‌یه خوای په‌روه‌ردگارم هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ (١٠).

جا ئایا له‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نی یه‌ كه‌وا حوكمی خودا له‌نێوانتان له‌محكمی قورئانی گه‌وره‌دا بۆ ده‌ربهێنێت؟ وه ئە‌گه‌ر هاتوو ئه‌وه‌م نه‌كردو نه‌متوانی بیكه‌م ئه‌وه‌ من ئیمام مه‌هدی به‌سه‌رخه‌ری محمد (ناصر محمد) نیم.

وه‌ئه‌ی كۆمه‌ڵی هه‌یئه‌و ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایان له‌مه‌مله‌كه‌تی عه‌ره‌بی سعودی گه‌لی یه‌مه‌ن و گه‌له‌كه‌شتان و گه‌لانی دوه‌لی خه‌لیجیش ڕزگاربكه‌ن به‌داننانتان بۆ‌ حه‌ق تا سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پیلان بۆ دارێژڕاوه‌ ئه‌مریكی ڕوسیه‌ هه‌ره‌س و فه‌شه‌ل پێبهێنبین، جا سوێند به‌و خودایه‌ی كەوا ‌هیچ په‌رستراوێكی تر نیه‌ جگه‌ له‌ئه‌و به‌ڕاستی ئه‌مریكا و ڕوسیاو ئێران ڕێژه‌ی نه‌وتی مه‌مله‌كه‌ی عه‌ره‌بی سعودی و ڕێژه‌ی نه‌وتی كه‌نداویشیان به‌ته‌واوی دابه‌شكردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و روسیا ده‌شیانه‌وێت كه‌وا ناپاكی بكه‌ن و هه‌ره‌س به‌ده‌وڵه‌تی ئێران بهێنن له‌دوای جێبه‌جێكردنی مه‌شروعه‌ وێرانكاریه‌كه‌ به‌به‌رپاكردنی جه‌نگی مه‌زهه‌بی بۆ گه‌لانی عه‌ره‌ب به‌تایبه‌تی.

جا هه‌ر كه‌سێک به‌رهه‌ڵستی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م به‌یان و ڕوونکردنەوەی ئیمام ناصر محمد يه‌مانی له‌سه‌ر كه‌شف كردنی ئه‌م مه‌شروعه‌ ئه‌مریكی ڕوسی ئێرانیه‌ ئه‌وا بابفه‌رموێت و ده‌ماقاڵێ بكات له‌ مه‌وقعی ئازادی هه‌ر هه‌موو به‌شه‌ر (موقع الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني منتديات البشرى الإسلاميّة).

وه‌ئه‌ی عبدالملک به‌دره‌دينی حوسی، له‌خوا بترسه‌ برای به‌رێز ئایا ڕازی بۆ خۆت و بۆ گه‌لی یه‌مانی كه‌وا ببن‌ به‌زه‌حیه‌و قوربانی پیلانه‌ دارێژڕاوه ئه‌مریكی ڕوسی سه‌هیۆنی یه‌ جیهانیه‌كه‌ كه‌وا بۆ هه‌موو شیعه‌ و سوننه‌كان به‌یه‌ک ئاست پیلانیان گێراوه‌؟ جا سوێند به‌وخودایه‌ی كه‌وا هیچ خودایه‌كی تر نیه‌ جگه‌ له‌ئه‌و نەبێت ئه‌ی عه‌بدالملک‌ حوسی تۆ به‌دڵنیایی یه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌زانی كه‌وا ئه‌مریكا و نێردراوه‌كه‌ی ئیبن عومه‌ر هه‌مان ئه‌وانه‌ن كه‌وا ده‌یانه‌وێت بتخه‌نه‌ سه‌ر حوكمی كورسی فه‌رمانڕه‌وایی یه‌مه‌ن ئه‌مه‌ش بۆ بنه‌بركردنی رێكخراوی قاعیده‌ نیه‌ هه‌روەک به‌مه‌ فێڵیان لێكردووی به‌وه‌ی ده‌ڵێن مه‌به‌ستیانه‌ كه‌وا پشتت قایم بكه‌ن، وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ نه‌ له‌به‌ر خۆشه‌ویستی عبد الملک به‌دره‌دينی حوسیه‌ نه ‌له‌به‌ر خۆشه‌ویستی ده‌ست و پێوه‌نده‌كه‌شی؛ به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت كه‌وا عبد الملک به‌دره‌دينی حوسی و هه‌رهه‌موو شیعه‌ و سوننه‌ له‌یه‌مه‌ن به‌هیلاک و له‌ناوببه‌ن به‌هۆی به‌رپاكردنی شه‌ڕی تایه‌فی له‌نێوان شیعه ‌و سوننه‌دا.

وه‌ئه‌ی پیاو سه‌یری شیعارو دروشمه‌كه‌ت بكه‌ كه‌له‌ده‌ستی ڕاستت هه‌ڵتگرتووه‌‌ (الله‌ اكبر مردن بۆ ئه‌مریكا وه‌مردن بۆ ئیسڕائیل وه‌ نه‌فره‌ت له‌سه‌ر یه‌هود و سه‌ركه‌وتن بۆ ئیسلام)، جا ئایا واده‌زانی (به‌م دروشمه‌ته‌وه‌) دواتر ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات پاداشتت بداته‌وه‌ له‌سه‌ر‌ ئه‌مه‌ به‌چاكه‌ تا شان و شكۆو ده‌سته‌كه‌ت به‌رز بكاته‌وه‌؟ هیهات هیهات؛ به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات بۆ ته‌دمیرو ڕووخاندنت وه‌كوشتنت و كوشتنی ده‌ست و پێوه‌نده‌كه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانن به‌وه‌ی هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی كه‌وا عبد الملكی حوسی بگه‌یه‌نن به‌كورسی حوكم ئه‌وه‌ حه‌تمه‌ن دواتر ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕی تایه‌فی له‌نێوان سوننه‌ و‌ شیعه‌دا ڕووده‌دات جا ئه‌وان ئه‌م مه‌شروعه‌یان تاقیكردۆته‌وه‌ ‌له‌عیڕاقدا به‌ڕێژه‌ی ٪١٠٠ سه‌ركه‌وتووشبوون لێی وه‌ئێمه‌ش ده‌زانین كه‌ ئه‌وان دواتر به‌م قسه‌یه‌ بۆتان ده‌رده‌كه‌ون و‌ ده‌ڵێن"ئێمه‌ ته‌نها ده‌مانه‌وێت بتانگه‌یه‌نین به‌كورسی حوكمی یه‌مه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی كه‌وا ڕێكخراوی قاعیده‌ بنه‌بڕ بكه‌ن له‌یه‌مه‌ن". له‌كاتێكیشدا ئه‌وان درۆ ده‌كه‌ن! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن كه‌ئێوه‌ هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناتوانن ئه‌وه‌یان بۆ بهێننه‌جێ جا ئه‌وان ئه‌وه‌ ده‌زانن ‌به‌مه‌ ئێوه‌ سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن به‌جه‌نگی تایەفی گه‌وره‌ له‌نێوان شیعه ‌و سوننه‌دا وه ‌هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ كه‌ ئه‌مریكاو ڕووسیا ده‌یانه‌وێت له‌وه‌ی بتگه‌یه‌نن به‌ حوكمكردن وفه‌رمانڕه‌وایی كردنی یه‌مه‌ن وه‌خودا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم شایه‌دو وه‌كیله‌.

وه‌ئه‌ی كۆمه‌ڵانی پێشه‌نگی هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنی یه‌مه‌نی و سعودی و خه‌لیجی ئێمه‌ به‌رپرسیارێتی نه‌گه‌یاندنی‌ ئه‌م به‌یان و ڕوونکردنەوە‌ زۆر گرنگه‌ ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر شانی ئێوه‌ داواتان لێده‌كه‌ین به‌گه‌یاندنی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كانی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی تا هه‌موویان پێی ئاگادار ببن و هه‌ست بكه‌ن به‌وه‌ی كه‌ له‌ده‌وروبه‌ریان ڕووده‌دات وه‌به‌م پیلانه شاراوه‌یه‌ی ‌دژی خه‌ڵكی ناوچه‌ عه‌ره‌بیه‌كان‌.

وه‌ئه‌ی به‌سه‌رخه‌ره‌ گه‌یه‌نه‌ره‌كانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به‌هه‌واڵی گه‌وره‌ له‌سه‌رده‌می حیوارو گفتوگۆ به‌ر له‌ده‌ركه‌وتن من به‌رپرسیارێتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانه‌ له‌به‌رده‌می خودا ده‌خه‌مه‌ سه‌ر ئه‌ستۆی ئێوه‌ بۆ هه‌موو هۆكاره‌كانی گه‌یاندنی عه‌ره‌بی و ئیسلامی وه‌ فه‌رمان ده‌كه‌ین به‌وه‌رگێرانی بۆ زمانی فارسی بۆ گه‌یاندنی به‌گه‌لی ئێرانی موسڵمان وه‌ئه‌وانه‌ی كه‌وا دواتر ده‌بن به‌زه‌حیه‌و قۆچی قوربانی ئه‌م پیلانه‌ ئه‌مریكی ڕوسی سه‌هیۆنی جیهانی یه‌.

وه‌سه‌باره‌ت به‌ شۆڕشی برا عبد الملكی حوسی ئه‌وه‌ به‌ڕاستی شۆرشیكی فاشیله‌ به‌هۆی كەم وكورتی لە دانايی و سياسەته‌كه‌ی..وه ‌ئه‌وه‌ وه‌عدو به‌ڵێنی حه‌ق‌ هات و ها ئه‌وه‌ ئه‌م ئیمام مه‌هدیه‌یه‌ كه‌وا په‌له‌تان ده‌كرد له‌ناردنی جا ها ئه‌وه‌ خودا به‌ڕاستی له‌ناو وه‌چه‌و نه‌وه‌كانتان ماوه‌ی ده‌ ساله‌ ناردوویه‌تی یا ئێوه‌ هێشتا هه‌ر له‌چاوه‌ڕوانی ناردنی ئیمام مه‌هدی محمد بن حسنی عه‌سكەری دان؟ جا لەپاش ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌ی به‌حه‌قتان به‌سه‌ردا ده‌هێنمه‌وه‌؛ كه‌ ئایا ئێوه‌ بیروباوه‌رتان وانی یه‌ كه‌ له‌دوای مردنی عبد الله كوڕی عبدالعزيز خودا ڕه‌حمی پێبكات دووبه‌ره‌كی له‌نێو خێزانی شاهانەدا‌ دروست ده‌بێت پاشان چاره‌نوسی گرتنه‌ ده‌ستی حوكم بۆكه‌س ناگونجێت له‌دوای عبد الله‌ ته‌نها بۆ خاوه‌نه‌كه‌تان ئیمام مه‌هدی محمد بن حسنی عه‌سكری نه‌بێت؟ جا ها ئه‌وه عبد الله بن عبدالعزيز خودا ڕه‌حمی پێبكات مرد وه‌ها ئه‌وه ئه‌هلی موڵک و ده‌سه‌ڵات بۆ خادمی حه‌ره‌مه‌ين شه‌ريفه‌ين مه‌لیک سه‌لمانی كوڕی عبدالعزیز بوو وه‌جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی مه‌مله‌كەتی عه‌ره‌بی سعودی ته‌سلیم كرا به‌شێوه‌كی به‌هێزو توندو پشتێكی قایمه‌وه‌ش وه‌هیچ شتێكیش له‌وه‌ی بۆی ده‌چوون وباوه‌ڕتان پێی هه‌بوو ڕووبدات ڕووی نه‌دا، جا ئایا كوا خاوه‌نه‌كه‌تان محمد بن حسنی عه‌سكەری ئەگه‌ر ئێوه‌ ڕاستده‌كه‌ن؟ هیهات هیهات سوێند به‌په‌روه‌ردگاری زه‌وی وئاسمانه‌كان به‌ڕاستی ئه‌م چیرۆكه‌ی ئیمام محمد بن حسنی عه‌سكه‌ریه‌ وه‌كو تڕاویلکەو‌ سه‌رابێک وایه له بیابانێکدا كه ‌بریسکه بداته‌وه که‌سێکی تینووش وا بزانێت ئاوه هه‌تا کاتێک گه‌یشته لای ده‌بینێت هیچ نیه‌! جا له‌خودا بترسن وگوێرایه‌ڵ بن و ملكه‌چ بن وه‌بزانن كه‌وا خودا زاڵه‌ به‌سه‌ر كاروكرده‌وه‌كانیدا به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وه‌ نازانن.
‌‌ ‌
وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ

رابط بیان الأصلي
https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=176653