ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - 02 - 1430 ک
31 - 01 - 2009 مـ
12:32بەیانی
[ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5094
ـــــــــــــــــ

ئەی گەلی بەسەرخەران ئەمەش زانستی ھیدایەت لەئایەتە محکەمەکانی کتێبەکەی اللە..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

ئەی خەڵکینە، لەپەروەردگارەکەتان بترسن و پارێزگاربن بۆی وە بگەڕێنەوە بەملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆلای ئەویش ھیدایەتتان دەدات بۆ ڕێگای ڕاست، وەبشزانن بەوەی ئەگەر بێتو اللە بیەوێت ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَوْ شِئْنَا لَآتَيْنَا كُلَّ نَفْسٍ هُدَاهَا} [السجدة:13].
واتە/ وەبێگومان ئه‌گه‌ر بمانوویستایه هه‌موو که‌سێکمان هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کرد.

{لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعاً} [الرعد:31].
واتە/ ئه‌گه‌ر اللە بیوستایه هه‌موو خه‌ڵکی ناچار ده‌کرد که هیدایه‌ت وه‌ربگرن.

{وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعاً} [يونس:99].
صدق الله العظيم.
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه دەیتوانی وابکات هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی ‌زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن.

ئەوەش لەبەرئەوەی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە جا ھیچ شتێک دەستەوسانی ناکات لەوەی کەوا ھیدایەتی خەڵکی بدات و ئەگەر بیەوێت ھەموویان ھیدایەت دەدات، بەڵام اللە ھیدایەتی پەیوەست کردووە بەگەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆلای، وە منیش ھەرگیز شتێکتان بۆ ناھێنمەوە لەسەر ئەوە تەنھا بە بەڵگەی ئایەتی محکەم نەبێت بەبێ تەئویل و لێکدانەوە لەبەرئەوەی محکەمی ڕوون و ئاشکرایە، ئەمەش بەڵگەی محکەم و ڕوون و ئاشکرا بۆ ئێوە دەربارەی زانستی ھیدایەت بەوەی کەوا پەیوەستە بە گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆلای اللە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ العَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَى قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59) وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْمُتَكَبِّرِينَ (60) وَيُنَجِّي اللَّهُ الَّذِينَ اتَّقَوْا بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (61)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و اللە یە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێک که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر هه‌لێكی ترم هه‌بێت ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) نه‌خێر مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیداو پشتت هه‌ڵكرد لێی وه‌ له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌) (٥٩) جا ڕۆژی قیامه‌ت ده‌بینیت ئه‌وانه‌ی درۆیان به‌ناوی اللە وە ده‌کرد ڕووخساریان ڕه‌ش و تاریکه‌ مه‌گه‌ر شوێن و جێگه بۆ ئه‌و خۆ به زل زان و لووت به‌رزانه له ئاگری دۆزه‌خدا نی یه‌؟ (٦٠) له‌ولاشه‌وه اللە ی گه‌وره ئه‌وانه ڕزگار ده‌کات که پارێزگارییان ده‌کرد به‌هۆی سه‌رکه‌وتنیان ئیتر هیچ جۆره ناخۆشیه‌کیان تووش نایه‌ت و دڵگرانیش نابن (٦١).

وەئەی ئومەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، بەڕاستی ئەم ئایەتانە لە ئایەتە محکەمەکانە لەو ئایەتە ڕوون و ئاشکرایانەی کەوا بنچینەی کتێبەکەی اللە ن (أمّ الكتاب) بۆ زاناو نەزانەکانتان بەوەی کەوا ھیدایەت پەیوەستە بە گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆلای اللە کەوا ئەوەش بریتی یە لە ویستی ھەڵبژاردەیی (الإشاءة الاختياريّة) لەلایەن بەندەکەوە کەوا ئومێدو ڕەجاو خۆزگەی ھیدایەت دەخوازێت لە پەروەردگارەوە، پاش ئەوەش ویستە کرداریەکە دێت (الإشاءة الفعليّة) کەوا بریتی یە لە ھیدایەتەکەی ئەو اللە یەی کەوا نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت، جا ئینسان ھیچ دەسەڵاتیکی نی یە لەسەر دڵەکەی خۆی بەڵکو دەسەڵات لەسەر دڵ بەدەستی پەروەردگارە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {واُعْلَمُوا أَنَّ الله يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ} صدق الله العظيم [الأنفال:24].
واتە/ وەچاک بزانن به‌ڕاستی اللە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت به‌ڕاستی هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆده‌کرێنه‌وه‌.

جا لەوساتەی کەوا بەندە دەگەڕێتەوە بەملکەچ بوون و دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگار بە داواکردنی ئەوەی اللە ھیدایەتی دڵەکەی بدات بۆ لای حەق جا لێرەدا ھیدایەتەکە دێت بەقودرەت و توانای پەروەردگار جا اللە ھیدایەتی دڵەکەی دەدات بۆ حەق و ئەویش کاروکردەوەی حەق دەکات، جا ھیدایەتدران مەرجێکی ھەیە کەوا بریتی یە لە گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆ لای اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ} [الرعد:27].
واتە/ وەهیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی.

{وَكَذَلِكَ أَنزَلْنَاهُ آيات بَيِّنَاتٍ وَأَنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يُرِيدُ} [الحج:16].
واتە/ ئا به‌و شێوه‌یه ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانمان دابه‌زاندووه به‌ڕاستی هه‌ر که‌سێک ھیدایەتی بوێت ئەوا اللە هیدایه‌تی ده‌دات.

ئەمەش ئایەتی محکەمی ڕوون و ئاشکران کەوا اللە زانستی ھیدایەتتان تێدا بۆ ڕوون دەکاتەوە بەوەی کەوا بەگوێرەی ھەڵبژاردنی بەندەکەیە، جا ئەگەر ڕێگای حەقی ھەڵبژارد ئەوا بریتی یە لەو ویستەی کەوا بەندەکە ھەڵیبژاردووە جا ئەوەی دەمێنێتەوە بریتی یە لە ھاتنەجێی ویستەکە کەوا بەدەستی پەروەردگارە جا اللە دڵی بەندەکەی وەردەگێڕێت بۆ ھاتنەجێی ئەوەی کەوا بەندەکە ھەڵیبژاردووە، ئەمەش ئایەتی محکەمی ڕوون و ئاشکران کەوا اللە زانستی ھیدایەتتان تێدا بۆ ڕوون دەکاتەوە بەوەی کەوا بەگوێرەی ھەڵبژاردنی بەندەکەیە، جا ئەگەر ڕێگای حەقی ھەڵبژارد ئەوا بریتی یە لەم ویستەی کەوا ھەڵیبژاردووە جا ئەگەر بێتو دڵەکەی لادابێت بۆ ڕێگای حەق یان دڵەکەی لادابێت بۆ ڕێگای گومڕایی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيراً} صدق الله العظيم [النساء:115].
واتە/ ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر بکات و لێی جیابێته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆته‌وه و ڕێبازێک بگرێته‌به‌ر که جیابێت له ڕێگه‌و ڕێبازی ئیمانداران ئه‌وه ڕووی وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ئه‌و ڕووگه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵی بژاردووه‌و ڕووی تێکردووه‌ دهش‌یخاته ناو دۆزه‌خه‌وه و ده‌یسوتێنین که ئه‌ویش سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکه‌.

کەواتە ئەی قەوم، بەڕاستی اللە ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت لە بەندەکانی جا اللە دڵەکەی لادەدات بۆ حەق وە ئەوەش گومڕا دەکات کەوا گومڕایی دەوێت لەبەندەکانی جا دڵەکەی لادەدات بۆ گومڕایی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ} صدق الله العظيم [الصف:5].
واتە/ جا کاتێک ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا اللە ش دڵه‌کانیانی له‌خشته بردو مۆری پێدا نا.

ھەرچی ویستەکەی اللە یە جا ئەوە ئەگەر اللە بیەوێت ئەوا ھیدایەتی ھەموو خەڵکی دەدات وەھیچ شتێکیش دەستەوسانی ناکات لەھیدایەت دانیان بەڵام (ڕێساکەی وایە کەوا) ئەو کەسانە ھیدایەت دەدات بۆ لای خۆی کەوا دەگەڕێنەوەو ملکەچ دەبن بۆی بەدڵسۆزی، جا لە اللە بترسن و پارێزگاربن و شوێنی حەق بکەون لەدوای حەقیش ھیچ نی یە تەنھا گومڕایی نەبێت، جا بەڕاستی اللە فێری کردوون بەوەی کەوا ویستی ھەڵبژاردەیی لەبەندەکەوەیەو کرداریەکەش (بۆ ھاتنەخێی ویستە ھەڵبژاردەییەکە) لە پەروەردگارەوەیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خەڵکی جیھان(27) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (28) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو جیھان بیه‌وێت (29).

جا ھەرچی ویستە ھەڵبژاردەیی یەکەیە ئەوا بریتی یە لەو فەرموودەیەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28)} صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خەڵکی جیھان(27) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (28).

وەھەرچی ھاتنەجێی ویستە کرداریەکەیە جا ئەوە بەدەستی اللە یە.بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو جیھان بیه‌وێت.

وەبەیان و ڕوون کردنەوەی حەقیش بۆ ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو جیھان بیه‌وێت.

ئەمە بە مانای ویستە کرداریەکەیە، جا ئەوە پشت دەبەستێت بە لادانی دڵەکە بۆ سەری (لەلایەن اللە وە)بۆ ھاتنەجێی ویستەکە بەکارو کردەوە، جا چیتانە کەوا لەقسەو گوفتار تێناگەن؟وە ویستە ھەڵبژاردەیی یەکەش بریتی یە لەو فەرمودەیەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت:{وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ (54)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات.

وەھەرچی ویستە کرداریەکەشە جا ئەوە بەدەستی ئەو کەسەیە کەوا ھیدایەتی بەدەستە کە اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانە. {وَكَذَلِكَ أَنزَلْنَاهُ آيات بَيِّنَاتٍ وَأَنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يُرِيدُ} [الحج:16].
واتە/ ئا به‌و شێوه‌یه ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانمان دابه‌زاندووه به‌ڕاستی هه‌ر که‌سێک ھیدایەتی بوێت ئەوا اللە هیدایه‌تی ده‌دات.

ئەوە بەمانای ئەوەی کەوا ھیدایەتی دەوێت لە بەندەکانی اللە س ھیدایەتی دڵەکەی دەدات وەئەگەر اللە ش ھیدایەتی دڵی دا ئەوا کاروکردەوەکان چاک دەبن.

وەھەرچی بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەوەیە کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَكَذَلِكَ أَنزَلْنَاهُ آيات بَيِّنَاتٍ وَأَنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يُرِيدُ} صدق الله العظيم [الحج:16].
واتە/ ئا به‌و شێوه‌یه ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانمان دابه‌زاندووه به‌ڕاستی هه‌ر که‌سێک ھیدایەتی بوێت ئەوا اللە هیدایه‌تی ده‌دات.

جا ئەوە لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورەدا دەبیننەوە: {وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ} صدق الله العظيم [الرعد:27].
واتە/ وە هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی

ئەوە بەمانای ئەوەی کەوا ھیدایەتی دەوێت لە بەندەکان، جاا ئەوە ئایەتی محکەمی ڕوون و ئاشکران لە بنچینەی کتێبەکەی اللە، وەئەوەی کەوا ناڕەزاییەکی ھەیە لەسەر ئەوەی کەوا تێیاندا ھاتووە جا با بفەرموێت و زانستێکی چاکترمان پێنیشان بدات کەوا چاکتر ڕێگا نیشان بدات ئەگەر لەڕاستگۆیانە، ھەرچی ئەوکەسەیە کەوا پشت ھەڵدەکات لەوەی کە تێیاندا ھاتووەو بڕوات بۆ جۆرەکەی تر لەئایەتەکان جا ئەوە لەدڵەکەیدا زیغی لاری و لادان ھەیە لەدڵەکەیدا لەبەرامبەر ئایەتە محکەـە ڕوون و ئاشکرا حەقەکانی لای پەروەردگارەکەیان کەواحوججەو بەڵگەی اللە یە لەسەرتان، جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە تەنھا گومڕایی نەبێت، جا چەندە ئەوئایەتانەم ھێناوەتەوەو دووبارەشم کردۆتەوە بۆ (الطريد) کەوا دەرکراوە لە ڕەحمەتەکەی اللە ئەوکەسەی کەوا چاوپێکەوتنی لەگەڵ شەیتانی نەفرەتلێکراو کردووە وە بەڕاستیش دانی نا بەوەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ شەیتانی نەفرەتلێکراو کردووە وەکو ئیستا پارچەیەکی وەرگیراوتان لەبەیان و ڕوونکردنەوەکەی ئەو بۆ دادەنێم کەوا بەم شێوەیە دەڵێت:

( وفي المقابلة الثانية أراد أن يعلم لماذا يعذب قبل أن تقوم الساعة وما أخبرت به لأنه بدا له ما لا تراه أنت ! ولهذا أطنب أن أخبره ما أخبرني به الله فأبيت وقلت له أنت الآن الغبي فإني أعلم من الله ما لا تعلم فحشد كل جندهم ليجلبوا لي ما أشاء ويخدمونني بما أشاء فقط لأخبرهم بما قال الله عز وجل لي فأبيت علك لا تصدق لكن هذا حدث. )

کۆتایی ھات قسەکەی لەوساتەی کەوا چاوپێکەوتنی کردووە لە گەڵ ئیبلیس.

ئێستاش دێینە سەر ھەڵبەستراوەکەی لەسەر اللە و کەلامەکەی اللە کەوا بەم شێوەیە دەڵێت:

( وإن الله أوحى لي باليقظة 10 أيام في محرم 2005 فقط وكلمني من وراء حجاب وحياً فقد فعل وبلغ بأمر قصير بلغتك إياه ولكنك لا تريد أن تسمعه )

جا ئەمە درۆو ھەڵبەستراوە بەوەی کەوا دەڵێت اللە قسەی لەگەڵ کردووم بەقسەکردنی ڕاستەوخۆ لەدوای پەردەوە! کەواتە چیت لە ناصر محمد یەمانی دەوێت؟ تا زانستی لێوەربگری؟ پەنا دەگرم بە اللە، دواتریش ئەوکەسە دەزانێت کەوا شوێنت دەکەوێت بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ لە دوژمنی اللە ی و ئەویش دەکەی بەدوژمنی اللە، بەڵکو لەسەرسەخترین دوژمنەکانی پەروەردگاری ھەموو جیھانی.

وەئەی ئەو گەلەی کەوا بەدوای حەقدا دەگەڕێن ئەو کەسە یەھودیە لەو دەستەیەی کەوا خەریکبوو محمد پێغەمبەری اللە توشی فیتنە بکەن تا قسە ھەڵببەستێت بە ناحەق لەسەر اللە، ئەویش خەریکبوو کەمێک مەیل بەلایاندا بکات ئەگەر بھاتبا اللە جێگیرو ڕاوەستاوی نەکردبایە، جا ئەوان پێیان نەدەوت قسە ھەڵببەستە لەسەر اللە؛ بەڵکو تا شوێنی زانستەکەی ئەوان بکەوێت، زانستەکەشیان شەیتانی و شاراوەیە، وە شوێنی ھەواو ئارەزووەکانیان دەکەون بە بێ زانست، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَلَن تَرْضَى عَنكَ الْيَهُودُ وَلاَ النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللّهِ هُوَ الْهُدَى وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم بَعْدَ الَّذِي جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللّهِ مِن وَلِيٍّ وَلاَ نَصِيرٍ} صدق الله العظيم [البقرة:120].
واتە/ هه‌رگیز یەھودو نەصارا له تۆ ڕازی نابن هه‌تا شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت بڵێ به‌ڕاستی هه‌ر به‌رنامه‌ی اللە (ئاینی ئیسلام، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موولایه‌كمان شوێنی بكه‌وین) هیدایه‌تی ڕاست و دروست هه‌ر لای ئه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بكه‌ویت پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و زانستت پێگه‌یشتووه‌ ئه‌وه بزانه كه له لایه‌ن اللە وە هیچ سه‌رپه‌رشتیاری و یارمه‌تی و بەسەرخەرێكت ده‌ست ناكه‌وێت.

وەبەھەمان شێوە ئیمام مەھدی ھەرگیز مەیل بەلایاندا ناکات بەئیزنی اللە، جا ئەوە لەمنی دەوێت کەوا قسە ھەڵببەستم لەسەر اللە وە شوێنی ھەواو ئارەزووەکانیان بکەوم، پەناش دەگرم بە اللە لەوەی کەوا قسە ھەڵببەستم لەسەر اللە بەدرۆ.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ