ئیمام ناصر محمد یەمانی
15 - رمضان - 1435 ک
13 - 06 - 2014 مـ
05:37 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
ـــــــــــــــ


بەڵگەی یەقین و دڵنیایی لەسەر حەقیقەتی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النَّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت..

‎بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله وأئمة الكتاب وجميع المؤمنين بالله ربّ العالمين لا يشركون به شيئاً في كل زمانٍ ومكانٍ حتى يُلاقوا ربَّهم بقلوبٍ سليمةٍ وهم آمنون..

ئەی ئەوکەسەی ناوت لەخۆت ناوە (باحث عن البيّنة)، دواتر دەربارەی ئایەت و نیشانەکانی حەقیقەتی نیعمەتە ھەرە گەورەکە لەدڵی ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) زانستت زیاد دەکەین، جا دواتر لەلایەن ئیمام مەھدیەوە ئەو پرسیارە ئاڕاستەی بەندەکانی بیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبيد النَّعيم الأعظم) دەکرێت لەبەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن و سەرکەوتن و جێگیربوون لە ھەموو جیھانداو پێیان دەڵێم: ئەی گەلی بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە (کەڕازیبوونی اللە یە لەنەفسی خۆی) جا ئایا ئێوە چی دەکەن ئەگەر ھاتوو اللە فەتواو بڕیاری بۆدان لەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان ئینجا لەدوای پەردە (حیجاب) ەوە قسەی لەگەڵدا کردن بەقسەکردن و پێی فەرموون: "ئەی گەلی وەفدە ڕێز لێگیراوەکان؛ بەڕاستی ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی ھەرگیز نایەتە جێ بۆ ھەمیشە، وەھەرچی ھۆکاری حوزن و خەفەتباری پەروەردگارەکەتانە لەنەفسی خۆی لەسەر گومڕایەکان لەبەندەکانی بەھۆی ئەوەیە چونکە ئەو ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە بەڵام ئەوا ن لەڕەحم و میھرەبانیەکەی بێ ئومێدبوونە". جا ئایا دواتر وەڵامەکەتان چی دەبێت ئەی گەلی وەفدە ڕێزلێگیراوەکان بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە؟ وەپرسیارەکە بۆ جاری دووەم دووبارە دەکەینەوەو دەڵێین: جا ئەگەر بێتو اللە بتاندوێنێت لەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەوەردگاری ھەموو جیھان جا پێتان بڵێت: "بەڕاستی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەتان ھەرگیز نایەتە جێ لەسەر بەندە گومڕایەکانی وەھەرگیز حوزن و خەفەتباری لەنەفسی پەروەردگارەکەتان ناڕوات بەھۆی ئەوەی کەوا پەروەردگارەکەتان ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، وەھۆی بەردەوام مانەوەی سزادراوەکانیش لەسزادا بەھۆی یەئس و بێئومێدبوونیانە لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر"، جا ئایا دواتر ئێوە وەڵامتان چی دەبێت ئەی گەلی وەفدە ڕێزلێگیراوەکان لەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئێوەی خۆشدەوێت؟ وە پرسیارەکە بۆ جاری سێیەم دووبارە دەکەینەوە: جا ئایا دواتر ئێوە وەڵامتان چی دەبیت ئەگەر بێتو بزانن ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندە گومڕایەکانی ھەرگیز نایەتەجێ بە نەمری بۆ ھەتاھەتایە؟ لەوەیە سەرجەمی بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە لەبەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن بیانەوێت ھەریەکێکیان پەنجەی دۆشاومژەی بەرزبکاتەوەو داوای مۆلەت بکات بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە.

جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد دەیانپچڕێنێت و بەھەموویان دەڵێم: پێویست بەوە ناکات وەڵام بدەنەوە جا ئێمە دەزانین ئێوە وەڵامەکانتان چیە، لەکاتێکدا ھەمیشە سورین لەسەر ئەوەی ھیچ قسەیەک نەڵێین دەربارەی حەقیقەتی نیعمەتە ھەرە گەورەکە لەدڵی بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە تەنھا بەحەق نەبێت ئەوەش شتێکە لەوەی کەوا پەروەردگارم ئیلھامی بۆ کردوومەو فێری کردووم.

جا ھەرچی تاکە وەڵامە یەکگرتووەکەتانە ئەوەیە کەوا دواتر دەڵێن؛ "ئەی پەروەردگار مادام تۆ ھەرگیز نیعمەتە ھەرە گەورەکەمان بۆ ناھێنیە جێ کە بریتی یە لە ڕازیبوونی نەفسی خۆت و ڕۆیشتن و نەمانی حوزن و خەفەتنارەیەکەت ئەوا بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە داواکاریەکیان لێت ھەیە یەک داواکاری بەیەک زمانی یەکگرتوو کەوا کۆبوونەتەوە لەسەر یەک قسە، جا ئێمە ناتوانین کەوا ڕازی بین بەنیعمەتەکانی بەھەشت لەکاتێکدا پەروەردگارەکەمان متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر بەندە گومڕایەکانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا داوات لێ دەکەین ئەی اللە یەکەمان بەحەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی خۆت لەسەر بەندەکانت کەوا وامان لێمەکە بەوەی ڕازی بین بە نیعمەتەکانی بەھەشت بەنەمری و بۆ ھەتاھەتایە و بەبێ کۆتایی مادام تۆ متحسرو خەفەتبار بیت، جا ئەگەر تۆ نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسی خۆتمان لەسەر بەندەکانت بۆ نەھێنیە جێ ئەوا ئەی پەروەردگارەکەمان ئێمە ئەو داخوازیەمان ھەیە لێت؛ بەوەی کەوا لە ئەعراف لەو شوێنە بەرزەی نێوان بەھەشت و دۆزەخ بمێنینەوە بگرین بە ڕشتنی فرمێسکی بەخوڕ بەشێوەیەکی بەردەوام بەنەمری مادام پەروەردگارەکەمان خۆشەویسترین کەس و شت لەلامان متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر بەندە گومڕایەکانی، جا ئایا چ سودێک لە نیعمەتەکانی بەھەشتدا ھەیە لەکاتێکدا پەروەردگارەکەمان متحسرو خەفەتبار بێت؟ جا ئێمە ڕازین کەوا حاڵمان بەو شێوەیە بێت بەنەمری لەنێوان بەھەشت و ئاگردا مادام تۆ متحسرو خەفەتبار بیت، وەھەرگیزیش ڕازی نابین بە نیعمەتەکانی بەھەشت مادام متحسرو خەفەتبار بیت تۆش لەسەر ئەوە شاھێدی و بەسیشە کەوا تۆ شاھێد بی".
__________________
وەڵامی بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە بۆ پەروەردگارەکەیان کۆتایی پێھات لەم حیوارو گفتوگۆیە دانراوەدا.

وەلەبەرئەوەی من بەزانستی یەقین و دڵنیاییەوە دەزانم بەوەی کەوا من بەڕاستی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیم سوێد دەخۆم بەو اللە یەی کەوا ھەر حەوت چین ئاسمانی بەرزکردۆتەوە وە زەویشی جێگیرکردووە بە کێوو چیاکان وە سەمودو عادی بەھیلاک برد وەفیرعەونە دەسەڵاتدارە زۆردارەکانیشی لەناوبرد بە خنکان بەوەی کەوا لەم ئومەتەدا ئەو گەلە ھەن کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) جا ئێستا ئەو وەڵامە ئامادەیە لەدڵەکانیان وەئەوان بەڕاستی دواتر ئەوە وەڵامەکەیان دەبێت بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک،

ئێستاش دەچین بۆ حەقیقەت و ڕاستی دووەم، جا ئەگەر اللە وەڵامی دانەوە جا بفەرموێت: " ئەی گەلی بەندە وەفدە ڕێزلێگیراوەکان، مادام ئەوە سوربوون و پێداگیریتان بێت بەبێ سنور لەسەر ھاتنەجێی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەتان و ڕۆیشتن و نەمانی حوزن و خەفەتباریەکەی لەسەر گومڕایە سزادراوەکان لە بەندەکانم جا کەواتە خۆتان تێھەڵدەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە ھەمووتان تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەتان بیەوێت، جا لەپاش ئەوە ئەوان و ئێوەش دەردەھێنم لێی ئینجا دەتانخەمە ناو ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەم کەوا ھەموو شتێکی گرتۆتەوە".

جا ئایا گومانتان چی دەبێت لەوەی کەوا دواتر ئەوانە ئەنجامی بدەن ئەی گەلی موسڵمانان؟ سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورەی پەروەردگاری ئاسمان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە و بەپەروەردگاری عەرشی گەورە کەئەگەر بێتو ئەوە مەرجی ھاتنەجێی نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگار بێت ئەوا دەبینن کەوا وەفدە ڕێزلێگیراوەکە ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت بە نێرو مێیانەوە دەردەپەڕن بەرەو ئاڕاستەی دەرگاکانی دۆزەخ بەو پەڕی خێراییەکەیان، وھەر یەکێکیشیان دەیەوێت پێشی ھەموو وەفدەکە بکەوێت بۆ لای ئاگری دۆزەخ تا خۆی بخاتە ئاگری دۆزەخەوە تا ببێتە یەکەم کەس لە قوڵایی بنەوەی ئاگری دۆزەخ ئەگەر بێتو ئەوە نرخ و بەھای ھاتنەجێی ڕازی بوونی نەفسی اللە بێت لەسەر بەندە گومڕایەکانی! جا وەفدە ڕێزلێگیراوەکەش لەسەر ئەوە شاھێدن بەوەی کەوا ئیمام مەھدی بەو شێوەیە قسە دەکات کەوا ئێستا لەدڵەکانی ئەواندا ئامەدەیە جا ئەوان لەسەر ئەوە شاھێدن.

وەبەھەمان شێوە فەتوا دەدەین بەحەقیقەت و ڕاستی سێیەم و ئەوە تەئکیدو دووپات دەکەینەوە بەسوێندخواردن بە اللە ی تاک و قەھار ئەو اللە یەی کەوا مردووەکان دەگەڕێنێتەوە لە گۆڕەکان وەبەچاوە خیانەتکارو ناپاکەکان و ئەوەی کەوا لە سنگەکان دەیشارنەوە دەزانێت ھەربۆلای ئەویش کۆدەکرێنەوە بەوەی کەوا ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن بە ھەموو مەلەکوتەکەی اللە لە نیعمەتەکانی بەھەشت لە نزمترینی بۆ ئەوپەڕی پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی کەوا پێی دەوترێت وەسیلە لە نیعمەتەکانی بەھەشت کەوا نزیکترین پلەیە لە اللە ی خاوەن عەرشی گەورە وەھەتا تەنانەت ئەگەر بێتو اللە ھەر یەکێک لەوانیکرد بە نزیکترین بەندە لەلای عەرشی پەروەردگارو خۆشەویسترین بەندە لەلای نەفسی پەروەردگار وە پشتگیری ھەریەکێکیانیشی کرد بە فەرمانی کاف و نونی کن فێکون جا بڵێنە ھەرشتێک ببە یەکسەر بێت ئەوا ھەرگیز ھەر یەکێک لەبەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە ڕازی نابن ھەتا ڕازی بوونی نەفسی ئەو اللە یە ارحم الراحمینەی کەوا لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە دێتە جێ کەوا خۆشەویسترین کەس و شتە لە دڵەکانیان بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار، ئەوانیش لەسەر ئەوە شاھێدن لەبەرئەوەی ئەوان لەم ئومەتەدا بوونیان ھەیە.

وەپێویستە لەسەر ھەریەکێکیشیان لەوانەی کەوا اللە ئاگاداری کردوون بەسەر ئەم بەیانەمدا کەوا بێت شاھێدیە بەحەقەکەی دەرببڕێت اللە وە وە شاھێدیەکەی بەپاک بگرێت لەسەر ئەو حەقیقەت و ڕاستیە لە دڵەکەیدا بەسوێند خواردنی بەو اللە یە گەورەیەی کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەدوای ئەوەی ڕزیوو پروتوکاو دەبێت بە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە بەپەروەردگاری عەرشی گەورە بەوەی کەوا ئەوەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی پێی قسە دەکات لەم بەیان و ڕوونکردنەوەی دەربارەی ڕاستیەکان لەدڵی ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت بەڕاستی ئەو لەدڵەکەی خۆیدا دەیبینێت و ئامادەیە بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک، جا ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بەیادی خۆتان بھێننەوە: { وَلَا تَكْتُمُوا الشَّهَادَةَ وَمَنْ يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آثِمٌ قَلْبُهُ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ } صدق الله العظيم [البقرة:283].
واتە/ نه‌که‌ن شایه‌تی بشارنه‌وه‌ ئه‌وه‌ی شایه‌تی بشارێته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی دڵی ژه‌نگاوی و ناپوخت گوناهباره‌ اللە ش به هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن زانایه‌.

فێرکار بەحەقیقەتی نیعمەتە ھەرەگەورەکە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
__________________


تێبینی بۆ خۆشەویستەکانم لەبەر اللە ھەموو ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن:

دواتر ئێوە بەسەرسامیەکی گەورەو زۆرەوە ئەو شاھێدیانە دەبینن کەوا یەک لەدوای یەک ئەوگەلە دەریدەبڕن! جا لەپاش ئەوە بیردەکەنەوە لەم حەقیقەت و ڕاستیەی کەوا ئەم گەلە لە نیرو مێی لەسەری کۆبوونەتەوە لەکاتێکدا ئەوابیش ھەندێکیان ھەندێک ناناسن بەڵکو کۆمەڵە کەسانێکن کەوا لەناوچە جیاوازەکانی زەویدان لە دەوڵەت وناوچە جیاوازەکانی بەشەردا، جا چۆن ئەوان کۆبوونەتەوە لەسەر ئەو خۆشەویستیە ھەرە گەورەو توندەی اللە! وەھەر لەبەرئەوەش پەیمان و بەڵێنێکیان بە اللە ی ڕەحمان داوە بەوەی کەوا ڕازی نەبن ھەتا ئەو ڕازیدەبێت کەواتە ئەی برایەکانم، لێرەدا لەناختاندا بیردەکەنەوە بەوەی کەوا چۆن ئەم حەقیقەت و ڕاستیە بوونی ھەیە لە دڵەکانی ئەوانەدا، کەواتە ھەر دەبێت لەپشتی ئەوەدا نھێنیەکی گەورە ھەبێت؟ جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی یارمەتیتان دەدات لەسەر زانینی ئەو نھێنیە گەورەیە؛ بەڵکو گەورەترین نھێنیە لەکتێبەکەی اللە بەھەموو شێوەیەک کە حەقیقەت و ڕاستی ناوی ھەرەگەورەی اللە یە ا(اسم الله الأعظم)؛ بەڵکو گەورەترین ئایەت و نیشانەیە لە وجوددا بۆ حەقیقەت و ڕاستی وجودی پەروەردگار پاک وبێگەردی بۆی، ئەوەش بریتی یە لە حەقیقەت و ڕاستی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی.

لەوەیە یەکێک لەخۆشەویستەکانم لە زانا ڕێزلێگیراوەکانی موسڵمانان بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد، جا ئێمە ھەموومان اللە مان خۆشدەوێت، وەکێ ھەیە لەموسڵمانان کەوا اللە ی خۆشنەوێت؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: اللھم بەڵێ جا ھەموو موسڵمانێک اللە ی خۆشدەوێت، بەڵام ئایا خۆشەویستی اللە تان بەدەست ھێناوە؟ جا سوێند بە اللە ھەست بەوە ناکەن کەوا بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە (عبيد النَّعيم الأعظم) ھەستی پێدەکەن ھەتا ئەوکاتەی کەوا دەبن بە یەکێک لەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قومٍ يحبّهم اللە ویحبونە)، کەوا ئەوانەن بیردەکەنەوە لەحاڵی پەروەردگارەکەیان لە بەیان وڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، وە بیردەکەنەوە لەوەی کەوا حاڵی خۆی چۆن دەبێت کە ئەگەر ھاتوو دواتر ببینێت دایکی یان باوکی یان منداڵەکەی یان برایەکەی وا ھاوارو ناڵەیەتی لەئاگری دۆزەخدا ؛ جا دواتر دەبێت حاڵی خۆی چۆن بێت؟ لەوەیە یەکێک لە دایکەکان بیەوێت بڵێت: " ئەی ناصر محمد، سوێند بە اللە ئەوکاتە ھەرگیز خۆشحاڵ و ئاسودەو ئۆقرە ناگرم بە بەھەشتی پەروەردگارەکەم لەکاتێکدا من ببینم مداڵەکەم وا سزا دەدرئت لە ئاگری دۆزەخدا، جا ئای حەسرەتی خەفەتباریم لەسەر مبداڵەکەم ئەگەر بێتو لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوە دەڵێم: تۆ تەنھا بەندەیەکی لەبەندەکانی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبابتر، جا ئەگەر ئەوە حاڵی تۆ بێت ئەوا بیربکەوە دەبێت حاڵی ئەوکەسە چۆن بێت کەوا لەدایک بەڕەحم و میھرەبانترە بۆ منداڵەکەی؟ کە اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان میھرەبانترە.

لەوەیە سەرجەم موسڵمانان بیانەوێت بەێەک زمان قسەبکەن جا بڵێن: " لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد یەمانی، جا اللە خەفەتبار نیە لەسەر بێباوەڕە پشتھەڵکەرەکان لەدەعوەو بانگەوازی نێردراوانی پەروەردگارەکەیان". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: ئایا نابینن بەوەی کەوا پێغەمبەرە ڕێزلێگیراوەکان خەفەتبار دەبن لەسەر کافرو بێباوەڕە پشتھەڵکەرە بەدرۆخەرەوەکان بەدەعوەو بانگەوازەکەیان؟ وەلەسەرووی ھەموو خەفەتبارو متحسرەکان خاتەمی نێردراوو پێغەمبەران محمد پێغەـبەری اللە یە صلّى الله عليه وآله وسلّم، وەھەر لەبەرئەوەش اللە پێغەمبەرەکەی دواندووە، وەکو اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَلَا تَذْهَب نَفْسك عَلَيْهِمْ حَسَرَات}صدق الله العظيم [فاطر:8].
واتە/ جا تۆ به ھەڵکێشانی حەسرەتی خه‌فه‌رتباریه‌وه لەسەریان خۆت مه‌فه‌وتێنه‌.

جا حەسرەتەکە لەسەریان بریتی یە لە ئەسەف و حوزن و خەفەت خواردن لەسەر بێباوەڕە پشتھەڵکەرەکان، ھەرلەبەرئەوەش اللە پێغەمبەرەکەی دواندوور، وەکو اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَلَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَفْسَكَ عَلَىٰ آثَارِهِمْ إِنْ لَمْ يُؤْمِنُوا بِهَٰذَا الْحَدِيثِ أَسَفًا} صدق الله العظيم [الكهف:6].
واتە/ جا تۆ له‌وانه‌یه له خه‌فەت و په‌ژاره‌دا له سه‌ره‌نجامی ڕه‌شی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م قورئان و فه‌رمووده‌یه ناهێنن خۆت له‌ناو به‌ریت و له داخ و خه‌فه‌تدا بمریت.

جا لەپاش ئەوە زانایانی ئومەت وەڵاممان دەدەنەوە بە سەلماندن و دوپاتکردنەوەی حەسرەت و خەفەتباریەکەی محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- لەسەر کافرو بێباوەڕەکان، جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی حوجەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکات و دەڵێین: ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە، جا ئەگەر ئەوە حاڵی محمد پێغەمبەری اللە بوبێت -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بەوەی متحسرو خەفەتباربوو لەسەر کافرە پشتھەڵکەرەکان لەگەڵ ئەوەی کەوا ئەوان ھێشتا ھەر سوربوون لەسەر کوفرو بێباوەڕی و عینادیەکەیان ھەر لەبەرئەوەش اللە ڕێگری کرد لە پێغەمبەرەکەی بەوەی کەوا خەفەتبارو بەحەسرەت بێت لەسەریان لەکاتێکدا ئەوان ھێشتا ھەر سوربوون لەسەر کوفرو بێباوەڕی و عینادی و کەللەڕەقیان، بەڵام دەبینن کەوا پەروەردگاری ھەموو جیھان لەکتێبدا متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی کەوا پەشیمانن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا ئەو ساتەی کەوا ئەوان حەسرەتی پەشیمانی لەناخیاندا ھات لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم[الزمر].
واتە/ نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت ئای حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی اللە ده‌کرد.

جا لەپاش ئەوە حەسرەتی خەفەتباری دێت لەنەفسی اللە دا لەسەر ئەو بەندە گومڕایانەی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان لەدوای ئەوەی کەوا اللە بەھیلاکی بردن لەکاتێکدا پشتیان ھەڵدەکرد لەدەعوەو بانگەوازی حەق. وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (29) يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ (31) وَإِنْ كُلٌّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32)} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

جا ئەوە حاڵی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، جا ئەوە چیتانە کەوا ھەندێکتان لەحاڵ و ئەحواڵی ھەندێکتان دەپرسن و بیریش ناکەنەوە لەوەی حاڵی خۆشەویستەکەتان اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر چۆنە؟ وەکێ لەو اللە یە تاک و تەنھاو بێ شەریکە بەڕەحم و میھرەبانترە.

وەئەی گەلی چاکەکاران، ئایا خۆتان وادەبینن کە دواتر ئێوە ئۆقرەو ئارام دەگرن و خۆسحاڵ دەبن بە حۆریە
چاوگەش و نیعمەتەکانی بەھەشت لەکاتێکدا پەروەردگارەکەشتان متحسرو خەفەتبار بێت؟ جا ئەگەر وای دەبینن بەوەی کەوا دواتر ئێوە خۆشحاڵن بە نیعمەتەکانی بەھەشت لەکاتێکدا پەروەردگارەکەشتان متحسرو خەفەتبارە جا ئەوە کەسایەتی خۆتانە، بەڵام سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورەی چاکەکاری میھرەبان! ئەگەر بھاتبا اللە قەدەری ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی لەسەر دەمی بێردراوو پێغەمبەرەکان دانابوایەو ناوی گەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) ی بۆ سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان ڕوون بکردبایەوە ئەوا ھیچ پێغەمبەرێک دوعای لەناوچوونی نەدەکرد لەسەر گەلەکەی، وە بەردەوامیش دەبوون لەسەر دەعوەو بانگەوازەکەیان ھەتا ئەوکاتەی کەوا خەڵکیان دەکرد بە یەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست لەبەرئەوەی نێردراوو پێغەمبەرەکان اللە یان خۆشدەویست ھەروەک چۆن ئەوگەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قومٌ يحبّهم الله ويحبّونه) اللە یان خۆشدەوێت، بەڵام اللە منەتی کردووە بەسەر ئەم ئومەتەدا بەوەی کەوا قەدەرو کاتی ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی لەناویاندا داناوە تا حەقیقەت و ڕاستیە ھەرە گەورەکەیان فێربکات لەکتێبەکەی اللە دا، وەھەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون تاکو بەدوای ڕازیبوونی اللە بکەون وەکو غایەو ئامانج جا ڕازی نەبن ھەتا ئەو ڕازی دەبێت. وەھەرچی ئەوانەن کەوا بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون وەکو وەسیلەو ھۆکار تا اللە پێی بیانخاتە ناو بەھەشتەکەیەوە جا ئەوە ئەوەیان بۆ ھەیە چونکە بەڕاستی اللە پێچەوانەی وەعدو بەڵێنەکەی ناکات.

بەڵام منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەڵێم: ئای لەسەرسامی ھەرە گەورەو زۆرم؛ بەوەی دڵی بەندەکان بە حۆری چاوگەش و نیعمەتەکانی بەھەشت ئۆقرە دەگرێت و ئاسودە دەبێت لەکاتێکدا خۆشەویسترین کەس و شت لە لاشیان متحسرو خەفەتبار بێت! ھیھات ھیھات سوێند بەپەروەردگاری زەوی و ئاسمابەکان ھەرگیز ێیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕازی نابێت ھەتا ئەوکەسەی کەوا خۆشەویسترین کەس و شت لەلام لەوجود کە اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە ڕازیدەبێت جا ھەر ئەو دەپەرستم وەھەر بۆ ئەو سوژدە دەبەم والحمد للەرب العالمین.

وەچاوەڕوانی شاھێدیەکانیش دەکەین، وە ووردیش دەبینەوە لێی، جا دواتر لەلایەن ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت لە دەوڵەت وناوچە جیاوازەکانی جیھان شاھێدیەکانمان پێ دەگات، وە ھەندێکیشتان ئەو بەیانە بەھەندێکتان ڕابگەیەنن ئەی گەلی بەسەرخەران کەوا گرنگیەکی گەورەی ھەیە، تا ھەموویان ئامادە بن جا شاھێدیەکانیان بەحەق تێدا دەرببڕن.

‎وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان زەلیل لەسەر ئیمانداران بەعزەت لەسەر شەیتانە بەشەرەکان مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
_________________

رابط البيان الأصلي
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=18490