وەڵامەکانی ئیمام لەسەر نەسیم و علم الجھاد دەربارەی عەقیدەو بیروباوەڕی بینینی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە بە دەنگ و ڕەنگەوە..
[COLOR="#0000CD"][SIZE=5][CENTER][COLOR="#cc0000"]-1-[/COLOR]
[COLOR="#000080"]ئیمام ناصر محمد یەمانی
28 - 01 - 1429 کۆچی
05 - 02 - 2008 زایینی
11:54 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
[url]https://mahdialumma.com/showthread.php?p=5075[/url]
ــــــــــــــــــ[/COLOR]
[COLOR="#800080"]وەڵامەکانی ئیمام لەسەر نەسیم و علم الجھاد دەربارەی بیروباوەڕی بینینی اللە ی پایەبەرز بە دەنگ و ڕەنگەوە..
اللە شم بەسەو باشترین کەسە پشتی پێ ببەسترێت..[/COLOR]
بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، پاشان لەدوای ئەمە..
ئەی گەلی زانایانی ئوممەت وە ئەی ھەموو ئەوانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن، بەڕاستی حەقە وەڵامتان بدەینەوە بەحەق و ڕێزیشتان لێ بگرین، وە بەڕاستی اللە منی کردووە بەکەسێکێ زەلیل لەسەر موسڵمانان و بە شکۆ لەسەر بێباوەڕان وە حەقیش دەڵێم و لەلۆمەی لۆمەکارانیش ناترسم. وە ئەی (علم الجھاد)، بەڕاستی من دەببینم دەڵێی (طالب العلم) لەسەر حەقە دەربارەی بینینی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، وە ئەی (علم الجھاد)، لە اللە بترسەو قسە لەسەر اللە مەکە بە جگە لەحەق بەبێ دەسەڵاتێکی زانستی ڕوون و ئاشکراوە، وە بەڕاستی من دەتبینم شوێنی گومان دەکەویت لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا وە بەیانی دوورو درێژو پان و بەرین دەنووسیت کە ھەموویان ھەر (قسە لەقسەی= بەسفر) ن، جا ئەوکەسەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێت ھیچ سودێکی لێ وەرناگرێت، بەھەرحاڵ بەخێرھاتی، اللە ش بە ویست و نیەتەکەت زانایە وە ئومێدیش دەکەم لە اللە حەق و ڕاستیت نیشان بدات و شوێنکەوتنیت پێ ببەخشێت وە بەتاڵیشت پێ نیشان بدات و دوورخستنەوەت لێی پێ ببەخشێت، بەڵام لێرەدا مەرجێک ھەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم دوعایە کە اللە ئەم مەرجەی لەئایەتە مەحکەمەکاندا داناوە کە بریتی یە لەوەی ھیچی ترت نەوێت جگە لەحەق و ڕاستی نەبێت وە ئازار بچێژی و بترسیت لەبەرامبەر ئەوەی شوێنی بەتاڵ بکەوی لەکاتێکدا نەزانی، جا لەپاش ئەمە بگەڕێی بەدوای حەق و ڕاستیدا، جا ئەگەر اللە سەیری دڵەکەتی کردو بینی بەوەی بەڕاستی تۆ بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێیت و جگە لەحەق ھیچی ترت ناوێت لەپاش ئەمە بەڕاستدانانی دوعایەکەش لە لایەن حەقەوە دێت پاک و بێگەردی بۆی لەبەرئەوەی ھەر ئەو حەقەو جگە لەئەو بەتاڵە، ئەمەش بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّـهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ} [/COLOR]صدق الله العظيم [العنكبوت:69].
وە ئەی (علم الجهاد)، وە ئەی ئەوکەسەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێی ئایا نیشانتان بدەم چۆن دەتوانن من ببەزێنن ئەگەر ئێوە لەسەر حەق بن و منیش لەسەر بەتاڵ بم؟ ئەمە بەم شێوەیە دەبێت کە بەڵگەو دەسەڵاتی زانستە ئاشکراکەم لەقورئانی گەورەدا وەربگرن جا لەپاش ئەمە لێکدانەوەیەکی چاکتر بھێنن لە لێکدانەوەکەی من و باشتریش تەفسیری بکات، بەڵام بەداخەوە ھەروەکو بڵێی ناصر یەمانی ھیچ بەقورئان قسەتان لەگەڵدا نەکات؛ بەڵکو دەتانبینم پشتھەڵدەکەن لەم ئایەتە مەحکەمانەی بەڵگەتان پێی بەسەردا دەھێنمەوە جا لەپاش ئەوە پشتھەڵدەکەن لێی ھەروەکو بڵێی ھەر لەقورئانیشدا بوونیان نیە یان ھەروەکو بلێی من لەلایەن خۆمەوە ھێنابێتم، جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوای وا دەدەن وە بەڕاستی من بە ئایەتە مەحکەمەکانی اللە بەڵگەم بەسەردا ھێنانەوە دەربارەی نەفیکردنی بینینی اللە بە دەنگ و ڕەنگەوە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{يَسْأَلُكَ أَهْلُ الْكِتَابِ أَن تُنَزِّلَ عَلَيْهِمْ كِتَابًا مِّنَ السَّمَاءِ فَقَدْ سَأَلُوا مُوسَىٰ أَكْبَرَ مِن ذَٰلِكَ فَقَالُوا أَرِنَا اللَّـهَ جَهْرَةً فَأَخَذَتْهُمُ الصَّاعِقَةُ بِظُلْمِهِمْ}[/COLOR] صدق الله العظيم [النساء:153].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ اللَّـهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَاءِ حِجَابٍ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الشورى:51].
جا ئایا دەزانن مانای ئەم فەرموودەیەی اللە چیە: [COLOR="#006400"]{ما كان لبشر}[/COLOR]؟ ئەمە بریتی یە لەنەفیکردنێکی ئەزەلی ھەمیشەیی ھەتاھەتایی نەمری بەردەوام ھەروەکو ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا}[/COLOR] صدق الله العظيم [مريم:64].
کەواتە ئەمە سیفەتێکی پەروەردگارە پاک و بیگەردی بۆی کە ناگۆڕێت و ناشگۆڕدرێتەوەو کۆتاییشی پێ نایەت؛ سیفەتێکی ھەمیشەیی نەمری اللە پاک و بێگەردی بۆی لە دنیاو لە ڕۆژی دواییدا، بەڵام لەوەیە ئەوانەی نازانن وا گومان ببەن فریشتەکان پەروەردگارەکەیان بە دەنگ و ڕەنگەوە دەبینن بەڵکو ئەمە بەشەرە کە پەروەردگارەکەیان نابینن بە دەنگ و ڕەنگەوە، بەڵام ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ لای قورئانی گەورە ئەوا دواتر دەبینن اللە قسە لەگەڵ ھیچ دروستکراوێکی ناکات تەنھا لەدوای پەردەوە نەبێت، وە بەھەمان شێوە دەبینن چاوو بینایی ھەموو دروستکراوەکان درک بە اللە ناکەن و نایبینن بە دەنگ و ڕەنگەوە لەکاتێکدا ئەو درک بەوان دەکات و ھەموویان دەبینێت، جا ھەمووتان لەھەر کوێ بن گوێی لێتانەو دەشتان بینێت لەکاتێکدا ئەو ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشەکەی پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! جا بەباشی بیربکەنەوە بەوەی لەم ئایەتانەی خوارەوەدا ھاتووە جا دەبینن اللە نەبینینەکەی خۆی پاک و بێگەردی بۆی لە ڕیزی سیفاتە گەورەو مەزنەکانی خۆی داناوە؛ بەڵکو ئەوەی لەڕیزی سیفاتەکانی خۆی داناوە بریتیە لەوەی نە ھاوسەرو خاوەنی گرتووە نە منداڵیشی ھەیە وە بەوەی چاوو بیناییەکان درکی پێ ناکەن و نایبینن لەکاتێکدا ئەو درک بە چاوو بیناییەکان دەکات و دەیانبینیت پاک و بیگەردی بۆی. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (101) ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (102) لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ (103)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأنعام].
وە پاک و بێگەردی بۆ اللە! جا ئایا ئەم ئایەتانە چەندە ڕوون و ئاشکراو ڕاشکاون بۆ زاناو نەزانەکان تەنھا ئەوەی کوێربێت لەسەری، ئایا بهزۆر پابەندتان بکەین و بتانخهینه سهر ئهم ڕێگایه لهکاتێکدا ئێوه لێی بێزارن و خوازیاری نین؟ ئایا نابینن ئەمە لەسیفاتە ئەزەلیە ھەمیشەییەکانی پەروەردگارە؟ [COLOR="#006400"]{بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ} بەمانای دروستکار، {أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ}[/COLOR].
جا ئەو بریتی یە لە دروستکارو بەدیھێنەری ھەموو شتێک وە بەھەموو شتێک زانایە؟ جا لەپاش ئەمە دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (102) لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ}[/COLOR].
وە ئەم سیفەتانەش لەم ئایەتانە وەرگیراون کە یەک لەدوای یەک ئەم سیفاتانەی اللە باس دەکات جا لەبەرچی یەکێێکیانتان کردووە بەوەی کۆتایی پێ دێت بە کۆتایی ھاتنی دنیا جا لەپاش ئەمە دەگۆڕدرێت جا گوایە لەڕۆژی دواییدا چاوو بیناییەکان درکی پێ دەکەن و دەیبینن؟ وە دەشزانم بەوەی ڕاڕاو دوودڵەکان دواتر شوێنی ئایەتە پێکچووە -موتەشابیھەکانی- قورئان دەکەون کە بە فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکان دەچێت، اللە ش ڕاستی فەرمووە لەم فەرموودەیەی پایەبەرزی بۆی: [COLOR="#006400"]{هوَ الَّذي أَنزلَ عليكَ الكتابَ منهُ آياتٌ محكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الكتَابِ وأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فأمَّا الَّذين في قُلُوبِهِم زَيغٌ فَيَتَّبِعُونَ ما تَشَابَهَ منهُ ابتِغَاءَ الفِتنَةِ وابتِغَاءَ تأويلِهِ وما يَعلَمُ تأويلَهُ إلاَّ الله والرَّاسِخونَ في العِلمِ يَقولونَ آمَنَّا به كُلٌّ من عند ربِّنا وما يَذَّكَّرُ إلاَّ أُولُوا الأَلبَابِ (7)}[/COLOR] صدق الله العظيم [آل عمران].
جا ھا ئەوە من بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە بە ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا پاشانیش ئەوانەی لەدڵەکانیاندا لاری و لادان ھەیە لەبەرامبەر ئایەتە مەحکەمەکان شوێنی ناکەون، جا شوێنیان ناکەون لەبەرئەوەی بەڵگەی فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکەی دەوێت وە ھیچیشی لەلانیە جگە لە ئایەتە پێکچووە -موتەشابیھەکان- نەبێت کە پێکدەچێت لەگەڵ فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکان لەدەرەوەیاندا ئەو ئایەتانەی کەس بە لێکدانەوەکانیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت؛ کە اللە لێکدانەوەکانیان بۆ ئەوانە ئیلھام دەکات کە ڕۆدەچن لە زانستدا (الراسخون في العلم) منیش لەم کەسانەم، کەوایە ھەرگیز ناتوانن حەق ببەزێنن ئەگەر بەڕاستی من لەوانە بم، جا ھەرکاتێک قسەم لەگەڵدا دەکەن بەئایەتێکی پێکچوو -موتەشابیھ- ئەوا ھەر من تەفسیرێکی چاکترتان بۆ دەھێنم لە تەفسیرەکەی ئێوەو باشتریش لێکدانەوەی بۆ بکات، ئەمەش بەڵێنێکە لەسەر ئیمامەکەتان بەئیزنی اللە بە بەڵێنێک کە بەدرۆ نەخرێتەوە.
ئەی اللە بەندەکەت داوات لێدەکات بەحەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەتۆ نەبێت وە بەحەقی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەت کە لەسەر نەفسی خۆتت نوسیووە وە بەحەقی گەورەیی و مەزنی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفست ئەگەر بێتو ناصر محمد یەمانی بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت ئەوا تۆ پشتگیری لەزاناکانی ئوممەت و ھەموو ئەوانەش بکەیت کە بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن بە دەسەڵاتی زانست جا بەڵگەم بەسەردا بھێننەوە بەحەق بەتەواوی تاکو من چیتر ئوممەت گومڕاو سەرلیشێواو نەکەم ھەروەکو ئەوانەی کە نازانن وام دەبینن، وە ئەگەر ناصر یەمانی بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوا زانستی زیاتر بکە لەسەر زانستەکەی وە ھیدایەتیشی زیاتر بکە لەسەر ھیدایەتەکەی وە بەڵگەکەی والێبکەیت کە پێی لە بەتاڵ بدەیت و پێی داهێنراوە ھەڵبەستراوەکان لە ئاییندا داغان بکەیت بەڕاستی تۆش بیسەرو زانای.
ئەی اللە بەڕاستی تۆ شاھێدی لەسەر ئەوەی من لەلایەن خودی خۆمەوە نەموتووە مەھدی چاوەڕوانکراوم، وە ئەگەر تۆش دەزانی بەوەی من لەلایەن خۆمەوە بانگەشەی ئەمەم کردووە مەھدی چاوەڕوانکراوم ئەوا با نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەر بێت یان لەسەر ئەوکەسەی دەمەقاڵێم لەگەڵدا دەکات پاشانیش ڕوو وهردهگێرێت و شان ههڵدهتهکێنێت و فیز دهکات تا ڕێگا لە خهڵکی بگرێت له بەرامبەر ڕێگای اللە ھەروەکو دەربارەی ئەوان پێت وتووین لەفەرموودە حەقەکەت پیرۆزی و پایەبەرزی بۆت: [COLOR="#006400"]{وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَابٍ مُنِيرٍ (8) ثَانِيَ عِطْفِهِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ لَهُ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَنُذِيقُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَذَابَ الْحَرِيقِ (9)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الحج].
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لەسەر بەشەر لە ئالی بەیتی پاک ئیمامی دوانزەھەم نەک لە شیعەی دوانزە ئیمامی؛ ناصر محمد یەمانی
ــــــــــــــــــــــ
[SHOWPOST]5075[/SHOWPOST][/CENTER][/SIZE][/COLOR]