وەڵامی ڕاشکاوی بە بەڵگە بەدەسەڵاتی زانست لەسەر (الباحث عن البيِّنة) کەوا بریتی یە لە خودی (الباحث عن الباطل) ..
[COLOR="#0000CD"][SIZE=5][CENTER]
[COLOR="#cc0000"]- 1 -[/COLOR]
[COLOR="#000080"]ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - ڕەجەب - 1435 کۆچی
25 - 05 - 2014 زایینی
04:45 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
[url]https://mahdialumma.com/showthread.php?p=144551[/url]
ــــــــــــــــــــ[/COLOR]
[COLOR="#800080"]وەڵامی ڕاشکاوی بە بەڵگە بەدەسەڵاتی زانست لەسەر (الباحث عن البيِّنة) کە بریتی یە لە خودی (الباحث عن الباطل) ..[/COLOR]
بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد پێغەمبەری اللە جیاوازی ناکەین لە نێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و ئێمەش تەسلیمین بۆی، لەدوای ئەمە..
ئەی (الباحث عن البيِّنة- ئەو کەسەی وایدادەنێیت بەدوای ڕوون و ئاشکراییدا دەگەڕێی)، بەڕاستی پەروەردگارەکەت زانایە پێت، بەڵکو تۆ ھاتووی تا بەربەست دابنێیت لە شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست وە قسەکان دەستکاری دەکەی و دەیانشێوێنی و لەجێگایەکیان دادەنێیت کە جێگای مەبەستەکەی نیە ئەی ئەوکەسەی لەپیلانەکەی اللە ئەمین بوویت اللە ش باشترین پیلان دانەرانە بەحەق بەبێ ستەمکردن حوکم و بڕیارەکەش ھەر بۆ اللە یە بەڕاستێ ئەو چاکترینی جیاکەرەوەکانە.
وە سەرەتاش دێینە سەر بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمْ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ(222) نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ}[/COLOR] صدق الله العظيم [البقرة:222-223].
ئەمە لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانە کە تێیدا پەروەردگاری ھەموو جیھان قسە دەکات دەربارەی منداڵدان (ڕەحم) ی ئافرەت بەوەی کردوویەتی بە کێڵگە بۆ خستنەوەی نەوەی بەشەر تا دروستکراو لەدوای دروستکراوی تێدا بڕوێنن، وە اللە ش فەرمانی پێکردوون نزیکی منداڵدان نەکەونەوە لەکاتێکدا ئازاری خوێنی سوڕی مانگانە (حەیز) ی ھەبێت لەبەرئەوەی جوت بوون لەگەڵ منداڵدانی ئافرەتی حەیز دەبێتە ھۆی ئازار لە ئافرەتدا بە پەیدابوونی نەخۆشیە ھەویەکان (ئیلتیھاب)، لەپاشان ئەم ھەوکردنانە دەگوازرێنەوە بۆ پیاوەکەش بەھەمان شێوە، ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمْ اللَّهُ}[/COLOR] صدق الله العظيم.
جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: [COLOR="#006400"]{وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمْ اللَّهُ}[/COLOR] صدق الله العظيم.
بەومانایەی ڕەوانیە بۆ پیاو بچێتە لای ھاوسەرەکەی تەنھا لەشوێنی کێڵگەی منداڵ خستنەوە نەبێت! ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمْ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ(222) نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ}[/COLOR] صدق الله العظيم.
وە بەیانی حەق و ڕاست و دروستیش بۆ ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ}[/COLOR] صدق الله العظيم.
ئەمە بەو مانایەی ئافرەتەکانتان کێڵگەن بۆ نەوە خستنەوەتان ھەروەکو چۆن زەوی کێڵگەیە بۆ بەروبوومەکان، وە کێڵگەی خستنەوەی نەوەی بەشەریش اللە لە منداڵدانی ئافرەتدا دایناوە.
ھەرچی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە کە دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ }[/COLOR] صدق الله العظيم.
جا بچنە لای کێڵگەکانتان ھەرچۆنێک و بە ھەرشێوەیەکی بتانەوێت لەمەشدا ئامۆژگاریەک لەلایەن اللە وە ھەیە بە ڕاستەوخۆ نەچوون بۆ لای منداڵدان (ڕەحمی) ی ئافرەتەکە تەنھا لەدوای گەمەو یاریکردنی پێشەکی نەبێت بۆ ئامادەبوونی حەزو ئارەزووی سێکسیەکە، ئەمەش تا گەشەی تۆوەکانی بەشەریەت لە منداڵداندا بێتەجێ جا بۆ ئەوەی ئەمە بێتەجێ ھەر دەبێت لەدوای ئەوەی منداڵدانەکە پاک بێتەوە لە خوێنی سوڕی مانگانە ئینجا بچێتە لای، وە بەھەمان شێوە ڕاستەوخۆ نەچوونە لای تەنھا لەدوای گەمەو یاری پێش جوت بوون نەبێت بۆ ڕوودانی حەزو ئارەزووی سێکسی تا گەشەی تۆوی بەشەری لە کێلگەکەیدا بێتەجێ، بەھەرحاڵ بەڕاستی منداڵدان بریتی یە لە کێڵگە بۆ خستنەوەی نەوەی بەشەر، ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ}[/COLOR].
بەو مانایەی کێڵگەیە بۆ نەوەکانتان، وە دووبارەشی دەکەمەوەو دەڵێم اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ}[/COLOR].
بەو مانایەی کێڵگەیە بۆ نەوەکانتان. ھەر لەبەرئەمەش محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- لە ڕوئیایەکی حەقدا پێی فەرمووم: [COLOR="#800000"][ كان مني حرثك وعليٌّ بذرك][/COLOR].
جا مەبەستی لە نەوەی ئەو ئالی بەیتەیە کە ئیمام مەھدی لێوە ھاتووە بەوەی کێڵگەکە لە محمد پێغەمبەری اللە وەیە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- کە بریتی یە لە کچەکەی فاتیمە دروودو سڵاوی لێبێت، پاشان فەرمووی [COLOR="#800000"][وعليّ بذرك][/COLOR] مەبەستیشی نەوەی ئیمام عەلی کوڕی ابو طالبه دروودو سڵاوی لێبێت.
بەڵام ئەم دوژمنە سەرسەختەی اللە لە نەوەکانی یەھود ھاتووە تا قسەکەی اللە بشێوێنێت و لە جێگایەکی دابنێت کە شوێنەکەی خۆی نیە وە بە لارو لەوێری بگریت و تێکی بدات!
وە لەدوای ئەمەش دێینە سەر خاڵی دووەم کە تێیدا دەڵێیت:
[QUOTE]برا ناصر یەمانی دەڵێت پێغەمبەر دروودو سڵاوی اللە ی لێبێت لە ڕوئیایەکدا فەرموویەتی: (( اللە زانستی کتێبەکەی خۆیت پێ دەدات ))، وە بەگوێرەی ئەوەی زانیومانە لە بەیانەکانی برا ناصر یەمانی ئەوەیە کە اللە بەڕاستی زانستی کتێبەکەی پێداوە وە بەوەی مەبەستەکە بریتی یە لەئەو لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: ((قُلْ كَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ)).
وە بەڕاستی جبریلی ئەمین دروودو یڵاوی لێبێت کە ئەوکەسەیە زانستی کتێبەکەی لەلا بوو (عنده علم من الكتاب) بریتی بوو لەوکەسەی عەرشی پادشا ئافرەتەکەی سەبەئی ھێنا بەر لەوەی پێغەمبەر سولەیمان چاوی بتروکێنێت دروودو سڵاوی لێبێت ((قَالَ الَّذِي عِندَهُ عِلْمٌ مِّنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ )).
[/QUOTE]
جا لەپاش ئەمە بەقسە شێواندن و دانانی لەشوێنێک کە جێگاکەی خۆی نیە دەڵێیت:
[QUOTE]"مادام تۆ زانستی کتێبەکەی اللە ت لەلایە ئەی ناصر محمد کەواتە لەبەرچی موعجیزەکان دروستناکەیت؟"[/QUOTE]
جا لەپاش ئەوە ئێمەش دەڵێین: نیشانەی موعجیزەکان لەلای اللە یە؛ فەرمانەکان لەسەرەتاو کۆتایی ھەر بۆ ئەوە. وە لەپاشانیش وەڵامی ئەم نکۆڵیکارو لاسارو کەللەڕەقە لەبەرامبەر حەقدا دەدەینەوەو دەڵێین: ئەوکەسەی زانستی کتێبەکەی اللە ی لەلابوو عەرشەکەی ئامادە نەکرد لەبەرئەوەی بە زانستی شتێکی زانیوە لەوەی لە کتێبەکەی اللە دا ھەیە؛ بەڵکو ڕۆیشت و خۆی ئامادەی کرد لە چاوتروکانێک نزیکتر کە بریتی یە لە ڕوحی اللە فریشتە جبریل دروودو سڵاوی لێبێت، وە بریتی یە لەوکەسەی کە باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە ی -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- ئامادەکرد لە خاکی زەویەوە بۆ لای سیدرەتولمونتەھا لەشەوی ئیسراو میعراج ھەرچەندە ماوەکەی نێوان زەوی و سیدرەتولمونتەھاش کە بریتی یە لەعەرشی گەورەی پەروەرردگار ملیۆنان ساڵی تیشکی یە ھەروەکو پێشتر بەیانمان بۆی کردووە، وە بەھەمان شێوە جبریلیش دروودو سڵاوی لێبێت بریتی بوو لەوکەسەی عەرشی پادشا ئافرەتەکەی سەبەئی ئامادەکرد وە ھۆکاری ئامادەکردنەکەشی ئەوە نەبوو لەبەرئەوەی زانستی کتێبەکەی اللە ی لەلایە؛ بەڵکو ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ھێزو خێراییەی خودی ئەو. جا سەیری قسەی ئەم عیفریتە بکەن لە جنەکان؛ کە وتی: [COLOR="#006400"]{أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ ۖ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ (39)}[/COLOR] صدق الله العظيم [النمل:39].
بەڵام جبریل دروودو سڵاوی لێبێت کەسێک بوو کە خێراییەکەی توندترو خێراتربوو لەم عیفریتە، وە بەڕاستیش اللە وەسفی کردووە بە ھێز لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى (1) مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَى (2) وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى (3) إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى (4) عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَى (5) ذُو مِرَّةٍ فَاسْتَوَى (6) وَهُوَ بِالْأُفُقِ الْأَعْلَى (7) ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّى (8) فَكَانَ قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَى (9) فَأَوْحَى إِلَى عَبْدِهِ مَا أَوْحَى (10) مَا كَذَبَ الْفُؤَادُ مَا رَأَى (11) أَفَتُمَارُونَهُ عَلَى مَا يَرَى (12) وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَى (13) عِنْدَ سِدْرَةِ الْمُنْتَهَى (14) عِنْدَهَا جَنَّةُ الْمَأْوَى (15) إِذْ يَغْشَى السِّدْرَةَ مَا يَغْشَى (16) مَا زَاغَ الْبَصَرُ وَمَا طَغَى (17) لَقَدْ رَأَى مِنْ آيَاتِ رَبِّهِ الْكُبْرَى (18)}[/COLOR] صدق الله العظيم [النجم].
وە بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزیش: [COLOR="#006400"]{عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَى (5) ذُو مِرَّةٍ فَاسْتَوَى (6)}[/COLOR] صدق الله العظيم.
بەو مانایەی ڕوحی پیرۆز جبریل دروودو سڵاوی لێبێت خۆی خستە سەر شێوەی پیاوێکی تەواو لە ئاسۆی ھەرە بڵندەوە، وە بەم شێوەیەش ھات بۆ لای پێغەمبەر دروودو سڵاوی لێبێت لەدوای ئەوەی خۆی خستە سەر شێوەی بەشەرێکی تەواو جا اللە نیگای بۆ بەندەکەی کرد بەوەی نیگای بۆ لای جبریل کردبوو دروودو سڵاوی لێبێت.
وە بەھەمان شێوە پێغەمبەر فریشتە جبریلی بینی لە دابەزینێکی تردا بەڵام لەسەر شێوە فریشتەییەکەی خۆی لەلای سیدرەتولمونتەھا لەبەرئەوەی ئەو پێشتر بەردەوام لەسەر شێوەی بەشەرێکی تەواو دەیبینی پاشان لە دابەزینێکی تردا گەڕایەوە سەر شێوەکەی خۆی؛ بە شێوەی دروستکراوێکی گەورەی فریشتە لەوکاتەی گەیشتنە سیدرەتولموبتەھا، جا لەوێدا فریشتە جبریل گەڕایەوە سەر شێوە فریشتەییەکەی خۆی تا بەسوژدەدا بکەوێت لەبەردەستی پەروەردگارەکەی.
جا لەبەرئەوەی پێغەمبەر پێشتر ئەوی بینیبوو لەسەر شێوەی بەشەرێکی تەواو وە لەبەرئەوەی ئەمجارە گەڕایەوە سەر شێوە فریشتەییەکەی لەلای سیدرەتولمونتەھا، ھەر لەبەرئەمە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَى (13) عِنْدَ سِدْرَةِ الْمُنْتَهَى (14) عِنْدَهَا جَنَّةُ الْمَأْوَى (15)}[/COLOR] صدق الله العظيم.
[COLOR="#cc0000"]بەھەرحاڵ ئامادەکردنی عەرشەکە لە دۆڵی سەبەئەوە بۆ وڵاتی شام لەبەرئەوە نەبوو چونکە ئەو زانستی کتێبەکەی اللە ی لەلابوو! جا خۆ (چەند کۆدێک) ی زانستی لەسەر کتێبەکەدا نەنوسرابوون تا بەھۆی زانستەکەی بەم (کۆدە) عەرشەکەی ئامادەکردبێت! نەخێر سوێند بە پەروەردگارەکەم، بەڵکو بە خێرایی و ھێزەکەی خۆیەوە بە مۆڵەتی اللە ئامادەی کرد، بەڵکو اللە کاتێک کە دەفەرموێت (ئەو کەسەی زانستی کتێبی لەلابوو)،[/COLOR] تەنھا اللە ئاماژەی بە پلە زانستیەکەی کردووە بەوەی کەسێکی ئاسایی نیە بەڵکو ڕێز لێگیراوە بە زانست، ھەرچی ئامادەکردنی عەرشەکەیە جا ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ خێراییەکەی خودی ئەو، وە بەھەمان شێوە توانایەکەی لەسەر ھەڵگرتنی عەڕشی پادشا ئافرەتەکە جا عەڕشەکە پێویستی بە توانایەک ھەبووە تا ھەڵیبگرێت. ھەر لەبەرئەمەش عیفریتەکە لەجن وتی: [COLOR="#006400"]{أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ ۖ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ (39)}[/COLOR] صدق الله العظيم [النمل].
جا سەیری قسەی عیفریتەکە بکە: [COLOR="#006400"]{وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ}[/COLOR].
ئەمە بەو مانایەی ئەو خاوەنی ھێزێکی بەتوانایە لە سەر ھەڵگرتنی وە بەھەمان شێوە ئەمینە لەسەری، بەڵام تۆو ھاوشێوەکانی تۆش لەوانەی کە جیاوازی دەکەن لەنێوان ناوە جوانەکانی اللە دەڵێن: "بەڕاستی ئەوکەسەی زانستی کتێبەکەی اللە ی لەلابوو (الذي عنده علم الكتاب)؛ جا لەبەرئەوەی بە ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) ی دەزانی ئەوا پێی داوای لە اللە کرد بۆ ئامادەکردنی عەڕشەکە" جا پاک وبێگەردی بۆ اللە ی گەورە! ئایا ناوی (اللە) ش لە ناوە جوانەکانی اللە نیە تا وادابنێن بەوەی ناوێکی گەورەتر ھەیە لە ناوی (اللە) جا ئەو داوای پێکردبێت لە اللە بۆ ئامادەکردنی عەڕشی پادشا ئافرەتەکە؟ جا ئەوانەی وا بیردەکەنەوە چەندە گەلێکی نەفام و نەزانن! بەڵکو ناوە جوان و چاکەکان هەمووی بۆ اللە ن جا چ بەناوی اللە چ بە ناوی ڕەحمان داوای لێبکەن ئەوە ھەر ناوی جوانی اللە ن بەبێ جیاوازی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَٰنَ ۖ أَيًّا مَا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الإسراء:110].
جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: [COLOR="#006400"]{أَيًّا مَا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ}[/COLOR] صدق الله العظيم.
بەومانایەی ھیچ ناوێکی نیە گەورەتر بێت لە ناوێکی تری، پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو اللە وەسفی ناوەکەی کردووە بە گەورەتر (الأعظم) لەبەرئەوەی نیعمەتێکی گەورەترە بەو مانایەی نیعمەتێکتی گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشتەکەی ھەروەکو فێرمان کردن بەوەی سیفەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگار لەسەر بەندەکانی دەبینن نیعمەتێکی گەورەو مەزنترە لە نیعمەتی بەھەشت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)}[/COLOR] صدق الله العظيم [التوبة].
بەڵام گومڕایەکان دەڵێن: "بەڕاستی ئەوەی زانستی کتێبەکەی لەلابوو عەرشەکەی لە سەبەئی یەمەنەوە بۆ وڵاتی شام ئامادەکرد لەبەرئەوەبوو چونکە ئەو بە ناوی ھەرە گەورەی اللە ی دەزانی (اسم الله الأعظم)"! لەکاتێکدا ئەوانە درۆ دەکەن و قسەش لەسەر اللە دەکەن لەکاتێکدا نازانن.
وە لەپاش ئەوە دێینە سەر بابەتێکی تر کە بریتی یە لە بەیان کردنی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{فَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ مَّنضُودٍ}[/COLOR] صدق الله العظيم [هود:82].
پاشان دەبینین نەزانەکان دەڵێن: "بەڕاستی فریشتە جبریل بە باڵەکانی ئاوەدانیەکەی گەلی لوطى بەرزکردەوە تا ئەوکاتەی ئەھلی ئاسمان گوێیان لە بانگی کەڵەشێرەکانی گەلی لوط و ڕەوەی سەگەکانیان بوو، جا لەپاش ئەمە ئاوەدانیەکەیانی لە بۆشایی گەردوون سەراو ژێرکرد"! جا لەپاش ئەوە ئێمەش دەڵێین: کەواتە ئەگەر وابێت ئەوا ھەرگیز گەلەکانی تر لەدوای ئەوان ھیچ شوێنەوارێکی ئاوەدانیەکەی گەلی لوطيان نەدۆزیوەتەوە لەسەر زەوی لەبەرئەوەی ئەوان لە بۆشایی ئاسمانی گەردوونی پەرش و بڵاو بوونەتەوە بەگوێرەی فەتواکەی ئەوانەی نازانن، بەڵام ئێمە لە قورئان ئاوەدانیەک دەبینین کە لەسەر ڕووی زەوی بوونی ھەیە لە زەمانی دابەزینی قورئانەوە جا بەڕاستی بەردبارانێکی بەلێزمەی توش بووە لەھەسارەی سزاوە لەپێش دابەزینی قورئان جا لەناوی بردن، ھەر لەبەرئەمەش اللە فەرموویەتی گەشتیاررەکان بەلایدا تێپەڕدەبن لە مەککەوە بۆ وڵاتی شام کە لەسەر ڕێگاکەیانە، جا لەبەرئەمە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَلَقَدْ أَتَوْا عَلَى الْقَرْيَةِ الَّتِي أُمْطِرَتْ مَطَرَ السَّوْءِ ۚ أَفَلَمْ يَكُونُوا يَرَوْنَهَا ۚ بَلْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ نُشُورًا (40)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الفرقان].
جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکەن: [COLOR="#006400"]{الْقَرْيَةِ الَّتِي أُمْطِرَتْ مَطَرَ السَّوْءِ ۚ أَفَلَمْ يَكُونُوا يَرَوْنَهَا}[/COLOR] صدق الله العظيم.
بەو مانایەی لەسەر ڕووی زەوی بوونی ھەیەو پەرش و بڵاوو دابەش نەبووە لە بۆشایی گەردوون ھەروەکو ئەوانە دەیڵێن کە قسە دەکەن لەسەر اللە لەکاتێکیشدا نازانن، بەڵام ئایا ئەم بارانە بەئازارەی کە توشی ئاوەدانیەکەی گەلی لوط بوو چیە؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدا دەبیننەوە: [COLOR="#006400"]{فَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِنْ سِجِّيلٍ}[/COLOR] صدق الله العظيم [هود:82].
بەو مانایەی سەرەوەی زەوی کرد بە ھەرە خوارەوەی نزمی کە بریتی یە لە ھەسارەی سزا (لەبەرئەوەی ھەسارەی سزا دەکەوێتە خوار حەوت زەویەکەوە کە دواھەمینی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرە)، جا بەردبارانی زەوی کرد بە بەردی ئاگر جا لەناوی بردن. وە بەڵێ؛ ھەموو ئاڕاستەکان لەزەوی بەرەو سەرەوەن بۆ ئەوانەی سەیری ئاسمان دەکەن لەھەر ھەسارەیەکەوە جا ئەگەر لە بۆشایی ئاسمانی گەردوونی سەرەوە بێت یان خوارەوەی جا ھەموو ئاڕاستەکان بەرەو سەرەوەیە، وە پێشتریش فەتواماندا دەربارەی ئەمە لە بەیانی ھەسارەی ئاگر بەوەی بریتی یە لە شوێنێکی بڵند (جیهانی سەروو) ـە سەبارەت بە خەڵکی زەوی بەشەر، وە بەھەمان شێوە زەوی بەشەریش شوێنێکی بڵندە (جیهانی سەروو) ـە سەبارەت بە خەڵکی ئاگر، وە ھەروەکو وتیشمان ھەسارەی ئاگر شوێنێکی بڵندە (جیهانی سەروو) ـە سەبارەت بە خەڵکی زەوی. وە ئومێدیش دەکەم لە اللە ڕزگارت بکات و تەمەنەکەت درێژ بکات تا ھەسارەی سزا دەبینی (بە بینایی چاوەکانت) لەوکاتەی زەوی بەشەر بەردباران دەکات بە بەردی ئاگرین جا ئەوەی اللە بیەوێت توشی دەکات ئەوەشی بیەوێت سزاکەی لێ لادەدات فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{ذَٰلِكَ جَزَيْنَاهُم بِمَا كَفَرُوا ۖ وَهَلْ نُجَازِي إِلَّا الْكَفُورَ (17)}[/COLOR] صدق الله العظيم [سبأ].
وە پێشتریش فەتواماندا بەوەی حەوت زەویەکە (الأراضين السبع) ڕاستیەکی گەردوونیەو لەسەر ئەرزی واقعدا دەیببینن کە بریتی یە لە حەوت چین زەویەکان، وە ئەم زەویەی بەشەریش لە ڕیزی حەوت چین زەویەکاندا نیە؛ بەڵکو حەوت زەویەکان ھەموویان لێک جودان لە زەویەکەی بەشەر، وە بەھەمان شێوە حەوت ئاسمانەکە بەتەواوی ئەستێرەو مانگەکانیەوە جێایە لێی، وە حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکەش ھەموویان لێک جودان لە زەوی دایک. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَوَاتٍ وَمِنَ الْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْماً (12)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الطلاق].
[COLOR="#cc0000"]جا ئایا ئەم فەرمانە چیە کە دادەبەزێت؟ وەڵامەکەی: ئەمە بریتی یە لە قورئانی گەورە کە بەسەر بەشەردا دادەبەزێت لە زەوی دایک[/COLOR] وە اللە ش زەوی دایکی لە ڕیزی حەوت زەویەکان دانەناوە؛ بەڵکو ئەم زەویە بریتی یە لە زەوی دایک کە کاتی خۆی حەوت زەویەکان و حەوت ئاسمانەکانی لێ جیا بۆتەوە، جا حەوت زەویەکان (الأراضين السبع) لەدوای ئەم زەویەی بەشەرەدان لە بۆشایی گەردوونی لە خوارەوە بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک کە ئەمڕۆ لەسەر ئەرزی واقعدا دەیبینن. جا لەبەرئەوەی ئەم بەیانە پێویستی بە ڕاستیەکی گەردوونی ھەیە لەسەر ئەرزی واقع لەبەرئەوەشە ھەردەبێت حەوت ھەسارە زەمینیەکان لەدوای زەوی بەشەردا ببیننەوە بە بێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک جا ھیچ دەمەقاڵێیەک لەمەدا نیە بەوەی ئەمە حەقە؛ جا حەوت زەویەکان لەدوای زەوی بەشەر دەبیننەوە کە یەکێکیان بریتی یە لە ھەسارەی دۆزەخ (جەھەننەم) وە ئەوانەی تێیدان بریتین لە خەڵکانی شوێنە بەرزو بڵندەکە (مەلەئی ئەعلی) سەبارەت بە زەوی بەشەر، وە بەھەمان شێوە زەوی بەشەر بریتی یە لە شوێنێکی بەرزو بڵند (مەلەئی ئەعلا) سەبارەت بە خەڵکی ئاگری دۆزەخ کە خراپترین شوێن و جێگای مانەوەیە.
لەپاش ئەمە دێینە سەر خاڵی چوارەم کە ئەم بوختانکارە بە بەتاڵ دەربارەی دەماقاڵێمان لەگەڵدا دەکات، جا دەڵێت:
[QUOTE]4- ناصر یەمانی دەڵێت ھاوەڵانی ئەشکەوت (أصحاب الكهف) بریتین لە پێغەمبەرەکان ئیلیاس و ئیدریس و یەسەع دروودو سڵاویان لێبێت، وە بەوەی ئەشکەوتەکە لە بڵندترین و بەرزترین شوێنە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی ھەر لەبەرئەمەش اللە دەربارەی پێغەمبەر ئیدریس فەرموویەتی: { وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِدْرِيسَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَّبِيًّا (56) وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا }.
بەو مانایەی ئەمە ئاماژەیە بۆ شوێنی ئەشکەوتەکە!! جا لەبەرچی بە دەستنیشانکراوی ئیدریس؟ ئەی ئایا براکانی ئیلیاس و یەسەعیش لەگەڵ ئەودا نین لەھەمان ئەشکەوت (لەشوێنە بڵندو بەرزەکە) ؟[/QUOTE]
جا لەپاش ئەوە بەحەق وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین؛ بەڕاستی ئەمە لەنھێنیەکانی کتێبەکەی اللە یە، جا اللە ناوھێنانی ئیدریسی کردووە بە ئاماژەیەک بۆ ئەوەی لەگەڵیەتی، یان تۆ دەتەوێت اللە بڵێت (رفعناهم مكاناً عليا)؟ بەڵام ئەو قسە دەکات دەربارەی ئیدریس؛ بەڵکو ئیکتیفای کردووە بە باسکردنی ئەو جا ئەگەر شوێنەکەی ئەومان زانی ئەوا شوێنی براکانی ئەویشمان زانیوە کە لەگەڵیدان، وە لەقورئاندا ئاماژەی نەکردووە بەوەی جەستەی ئەم پێغەمبەرانەی لەگەڵ ڕوحەکانیاندا بەرزکردۆتەوە لەدوای مردنەکانیان؛ بەڵکو ڕوحەکانیان بەرزکراونەتەوەو جەستەکانیشیان ماونەتەوە لە زەوی، ئەمەش سوننەت و یاسای اللە یە دەربارەی دروستکراوەکانی و ھەموو جەستەی پێغەمبەرەکانیش لەزەویدا. یان ئایا تۆ دەسەڵاتێکی ئاشکرات ھەیە لەسەر ئەوەی اللە پێغەمبەرەکەی ئیدریسی بەرزکردبێتەوە لە زەویەوە بە گۆشت و بەزەکەیەوە بۆ ئاسمانەکانی سەرەوە؟ بڵێ بەڵگەتان بهێنن ئەگەر ڕاستدەکەن؟
وە لەپاش ئەوە دێینە سەر خاڵی پێنجەم کە ئەم پیاوەی باوەڕەکەی ئاشکرا دەکات و لەناخیشدا فێڵبازەو بێباوەڕی و پیلانەکەی دەشارئتەوە تا ڕێگا بگرێت لە شوێنکەوتبی زیکری کتێبەکەی اللە تێیدا دەڵێت:
[QUOTE]5-برا ناصر یەمانی لە دەقی قسەکانیدا دەڵێت:
(((وە ئەوان بریتین له خەڵکی ئاوهدانیهک له سهردهمی سەدە یهكهمینهكان بهر له ئیبراهیم و لوط و شوعهیب و لهدوای نوح و ثهمود کە اللە پێغهمبهرهكهی ئیلیاسی بۆ ڕهوانهكردن دروودو سڵاویان لێبێت تا خهڵكی (اصحاب الرس) ئاگاداربكەنهوه، وه مهبهستی له (الرسّ) یش چیایه (الرواسي) یش بهمانای چیاكان دێت وه ئهگهر (الرواسي) بكهین به تاک دهبێته (الرسّ) كه مانای چیایه))
جا ببورە ئەی براکەم یەمانی (الرس) تاکی (الرواسي) نیە، بەڵکو تاکی وشەی (الرواسي) بریتی یە لە (الراسية) وە کۆشدەکەرێتەوە بە (الراسيات و الرواسي)، جا (الرواسي) لەسەر وەزنی (الضَّوارِي) یەو تاکەکەشی: (الضارية) یە کۆشدەکرێتەوە بە (الضاريات والضواري) کە بریتیە لە ئاژەڵە دڕندەکان، وە بەھەمان شێوە ھەموو کۆیەکیش لەسەر وەزنی ( فواعل ) ـە بۆ مێ جا تاکەکەی لەسەر وەزنی ( فاعلة ) یە وەکو (الصوارخ والبواكي) جا تاکەکانیان بریتی یە لە (الصارخة والباكية)، جا تۆ لەکوێ ئەمەت ھێناوە بەوەی تاکی (الرواسي) بریتی یە لە (الرس) ئەی برایەکەمان یەمانی بەڕێز ؟![/QUOTE]
جا لەپاش ئەوە وەڵامت دەدەینەوە بەحەق و دەڵێین: بەڕاستی (الرسَّ) لە ناوە ھاوواتاکانی چیایە بتەوێت یان نەتەوێت، جا (الرواسي) واتە (الجبال-چیاکان)، وە (الرسّ) بەمانای (الجبل-چیا) یە.
جا من شوێنی ھەموو فەرھەنگە زاراوەییەکانتان ناکەوم و پێویستیشم پێی نیە، بەڵکو من ئەوەم زانی لە میانەی بەیانی چیرۆکەکەی ھاوەڵانی ئەشکەوت (أصحاب الکھف)، ڕۆژەکانیش لەنێوانماندان، جا من ڕاسپێردراو نیم بە گەڕان بە دوای ئەواندا بەڵکو ھەوڵەکان وەکو کارێکی حەزی خۆبەخشیە لەلایەن خۆم و ھەندێک لە پشتیوانەکانم، اللە ش ھەردەیەوئت لەشوێنەکەی خۆیاندا بیانھێڵێتەوە تا زیندووبوونەوەکەیان لەدوای تێپەڕبوونی ھەسارەی سزا ڕاستەوخۆ، جا ئەوان ھێشتا تا ئەم کاتژمێرەش ھەر لەوێدا ڕاکشاون.
وە سەبارەت بە (ڕەقیم) یش ئەوا زیادکرا لەسەریان کە لە نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی اللە یە بۆ خەڵکی ھەروەکو دواتر بە ھاوەڵانی ئەشکەوتیش سەرسام دەبن، جا بەھەمان شێوە (ڕەقیم) یش دواتر خەڵکی سەرسامی دەیانگرێت لەبەرامبەری. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَابَ الْكَهْفِ وَالرَّقِيمِ كَانُوا مِنْ آيَاتِنَا عَجَبًا (9)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الكهف].
جا سەیرکە (الرقیم) بە ھاوەڵانی ئەشكەوت کۆکراوەتەوە (لەیەک شوێندا)، ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{كَانُوا مِنْ آيَاتِنَا عَجَبًا (9)}[/COLOR] صدق الله العظيم.
جا ئایا ئەوانە کێن کە لە نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی اللە ن؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدایە بەوەی ئەوانە بریتین لە ھاوەڵانی ئەشکەوت و ڕەقیم [COLOR="#006400"]{أَصْحَابَ الْكَهْفِ وَالرَّقِيمِ}[/COLOR].
جا ئایا ڕەقیم چیە؟ ئەمە بریتی یە لەو ژمارەیەی کە زیادکرا بۆ سەر نیشانە سەرسوڕھێنەرەکان بۆ خەڵکی، وەکو چۆن دەڵێین (فڵان و فڵان) جا لێرەدا دووشتمان باسکردووە، جا بەھەمان شێوەش ھاوەڵانی ئەشکەوت و ڕەقیم -أصحاب الكهف والرقيم- لە نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی اللە ن.
وە بەڕاستی تۆش قسەکان دەشێوێنیت و لەشوێنێکیان دادەنێیت کە جێگای خۆیان نیە لەدوای ئەوەی تێیگەیشتیت حوکم و بڕیارەکەش ھەر بۆ اللە یە لەسەرەتاو دواییدا، جا ئەگەر تۆ ڕاستگۆیت لە مەبەستەکەتداو بەڕاستی کەسێکی بەدوای ڕوون و ئاشکراییدا دەگەڕێیت ئەوا وەرە ناوو وێنەکەی خۆتمان بۆ دەربخە تا گەڕانەکەت بەدوای ڕاستیەکەتدا تەواو دەربکەوێت؛ بەوەی دەرکەوێت ئایا تۆ لە زانایانی موسڵمانانی یان لە زانایانی شەیتانە یەھودیەکانی ئەوانەی باوەڕەکەیان دەردەخەن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕی و پیلانەکەیان دەشارنەوە بۆ ڕێگاگرتن لە شوێنکەوتنی زیکری کتێبەکەی اللە؟ جا ھا ئەوە بریتی یە لە ئیمام ناصر محمد یەمانی کە وێنەکەی خۆی دەرخستووە لە تەنیشت بەیانەکانیدا، وە بەھەمان شێوەش خۆمان دەرخستووە بە ڤیدیۆ زیندووەکان و کەناڵەكان لە بابەتەکانی تر.
ھەرچی گفتوگۆکردنە جا ئەوە ھەروەکو فەرمانم کردووە لەڕێگای پێنووسی بێدەنگەوەیە ئەمەش تا تۆو ھاوشێوەکانی تۆش نەتوانن یەکتر پچڕاندن و ئاژاوەو ئاڵۆزی دروست بکەن، ئەمەش تا دەسەڵاتی زانستەکە لە مەحکەمی قورئانی گەورەدا بنوسین وە بەڵگە بەسەر دوودڵ و ڕاڕایەکاندا بھێنینەوە بە تەواوی.
وە بەھەمان شێوە ئەم شەیتانە سەرسەختە دەڵێت ناکرێت بوترێت [COLOR="#006400"]{سَيَقُولُونَ}[/COLOR] تەنھا ئەگەر بۆ داھاتوویەکی نزیک نەبێت نەک دوور، جا ئای لەسەرسامی! ئایا وشەکانی زمانی عەرەبیت کردووە بە ماددەی پارێزراو (ماددەی حافیزە) کە لە کاتێکی زانراودا کۆتایی پێبێت؟ بەڵام اللە پاک و بێگەردی بۆی فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُلْ رَبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِمْ مَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاءً ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِمْ مِنْهُمْ أَحَدًا}[/COLOR] صدق الله العظيم [الكهف:22].
جا ئەو دەربارەی ئەم قسە حەقە دەدوێت کە دواتر دەوترێت لە داھاتوودا وە مەرجیش نیە نزیک بێت یان دوور، گرنگ ئەوەیە ئەم قسەیە بریتی یە لەم قسە حەقەی کە لەداھاتوودا دەوترێت: [COLOR="#006400"]{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ}[/COLOR].
وە اللە ش نەیفەرمووە ئەم قسەیە بەگومانەو تفەنگ نانە بەتاریکە شەوەوە؛ بەڵکو ئەوان سیانن و چوارەمیان سەگەکەیانە، ئەم وتنەش تایبەتە بەم ھاوەڵانی ئەشکەوتەی کە ئەھلی کتێبەکان و ئەوانەشی کە دەڵێن ژمارەکەیان ئەوەندەو ئەوەندەیە دەمەقاڵێ دەربارەیان دەکەن بە نەزانی و تفەنگ نان بەتاریکە شەوەوە لەلایەن خۆیانەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُلْ رَبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِمْ مَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاءً ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِمْ مِنْهُمْ أَحَدًا}[/COLOR] صدق الله العظيم [الكهف:22].
جا سەیری ئامۆژگاریەکەی اللە ی پایەبەرز بکە بۆ پێغەمبەرەکەی: [COLOR="#006400"]{فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاءً ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِمْ مِنْهُمْ أَحَدًا}[/COLOR] صدق الله العظيم.
بەو مانایەی فەتوا دەربارەی ھاوەڵانی ئەشکەوت لەھیچ یەکێک لە ئەھلی کتێبەکان وەرمەگرە لەبەرئەوەی ئەوان بە نەزانی و تفەنگ نان بەتاریکە شەوەوە قسە دەکەن دەربارەیان لەلایەن خۆیانەوە، وە بەھەمان شێوە اللە پێغەمبەرەکەی وا لێنەکردووە بە ژمارەکەی ئەوان بزانێت لەبەرئەوەی بەیانەکەی ئەوان دواتر دەبێتە موعجیزەیەک بۆ ئەم قورئانە گەورەیە -بەوەی بەڕاستی لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە بە محمد پێغەمبەری اللە گەیشتووە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- لە زەمانی ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی لەبەرئەوەی ھاوەڵانی ئەشکەوت و ڕەقیم لە نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی اللە ن، ڕۆژەکانیش لەنێوانماندان جا دەربارەیان قسە مەکە جگە لە قسەکردنێکی ئاشکرای بە بەڵگە نەبێت تا ئەوکاتەی قەدەری زیندووکردنەوەکەیان دێت؛ کە چەند نیشانەیەکی سەرسوڕھێنەرە بۆ ئێوە لە خۆتانەوە لەدوای بینینی تێپەڕبوونی ھەسارەی سزا لەئاسۆیە ئاشکراکانەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الحقّ}[/COLOR] صدق الله العظيم [فصلت:53].
وە بەھەمان شێوە ئەو کەسەی وایدادەنێت بەدوای ڕوون و ئاشکراییدا دەگەڕێت دەیەوێت ڕاستی فەرموودەکانی سزای گۆڕ (عەزابی قەبر) بسەلمێنێت وە بەوەی گوایە باخێکە لەباخەکانی بەھەشت یان قۆڵتێکە لە قۆڵتەکانی دۆزەخ! جا لەپاش ئەمە بەڵگەکەی بەحەق بەسەردا جێبەجێ دەکەین و دەڵێین: دەی وێنەی گۆڕی کەسێکی باوەڕدارمان بۆ بگرە بەوەی بوبێتە باخێک لە باخەکانی بەھەشت، یان وێنەی گۆڕی بێباوەڕێکمان بۆ بھێنە بووبێتە قۆڵتێک لە قۆڵتەکانی ئاگری دۆزەخ! بەڵکو فەرموودەکانی گۆڕ لەھەڵبەستراوو درۆیەکانی ئێوەن ئەی دوژمنەکانی اللە، ئەمەش تا بەشەر بڕوا بەنیعمەتی بەھەشت و سزای ئاگری دۆزەخ نەکات و بەڕاستیان دانەنێت بەھۆی ھەڵبەستراوو درۆیەکەتان بەسزای گۆڕ لەقۆڵتی گۆڕی تاریکدا، وە پێشتریش بەحەق فەتواماندا بەوەی سزای بەرزەخی لەسەر نەفسە بەتەنھا لەدوای مردنەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنفُسَكُمُ ۖ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ (93)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأنعام].
وە ھەروەکو وتیشمان ھاوەڵ و نیشتەجێکانی ئاگر بریتین لە (خەڵکانی شوێنە بڵندو بەرزەکە - مەلەئی ئەعلا) سەبارەت بە خەڵکی زەوی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{قُلْ هُوَ نَبَأٌ عَظِيمٌ ( 67 ) أَنْتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ ( 68 ) مَا كَانَ لِيَ مِنْ عِلْمٍ بِالْمَلإِ الأَعْلَى إِذْ يَخْتَصِمُونَ ( 69 ) إِنْ يُوحَى إِلَيَّ إِلا أَنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُبِينٌ ( 70 )}[/COLOR] صدق الله العظيم [ص].
لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا ئایا ئەم دەستە دژ بەیەکانە کێن کە کێشمە کێشم و دەمەقاڵێ دەکەن؟ لەبەرئەوەی دژایەتیکردنەکەیان بۆ یەکتری و کێشمە کێشمەکەیان ئاشکرایە وە بەوەی ئەوان مەلەئی ئەعلان (لە شوێنێکی بەرزو بڵندن) سەبارەت بە خەڵکی زەوی؟".
جا لەپاش ئەمە بەوەڵامێک لەلایەن پەروەدگارەوە ڕاستەوخۆ تەواوی دەکەین. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{هَذَا فَوْجٌ مُقْتَحِمٌ مَعَكُمْ لَا مَرْحَبًا بِهِمْ إِنَّهُمْ صَالُوا النَّارِ (٥٩) قَالُوا بَلْ أَنْتُمْ لَا مَرْحَبًا بِكُمْ أَنْتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا فَبِئْسَ الْقَرَارُ (٦٠) قَالُوا رَبَّنَا مَنْ قَدَّمَ لَنَا هَذَا فَزِدْهُ عَذَابًا ضِعْفًا فِي النَّارِ (٦١) وَقَالُوا مَا لَنَا لَا نَرَى رِجَالًا كُنَّا نَعُدُّهُمْ مِنَ الْأَشْرَارِ (٦٢) أَتَّخَذْنَاهُمْ سِخْرِيًّا أَمْ زَاغَتْ عَنْهُمُ الْأَبْصَارُ (٦٣) إِنَّ ذَلِكَ لَحَقٌّ تَخَاصُمُ أَهْلِ النَّارِ (٦٤)}. إلى قول الله تعالى: {قُلْ هُوَ نَبَأٌ عَظِيمٌ ( 67 ) أَنْتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ ( 68 ) مَا كَانَ لِيَ مِنْ عِلْمٍ بِالْمَلإِ الأَعْلَى إِذْ يَخْتَصِمُونَ ( 69 ) إِنْ يُوحَى إِلَيَّ إِلا أَنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُبِينٌ ( 70 )}[/COLOR] صدق الله العظيم [ص].
[COLOR="#cc0000"]وە بەڕاستیش ھەواڵ و دەنگوباسە گەورەکە نزیک بۆتەوە ئێوەش ھەر پشت ھەڵدەکەن لەحەق، دواتریش ئەمە دەزانن ئەی گەلی پشتھەڵکەرەکان.[/COLOR]
وە بەھەمان شێوە دەبینین ئەم پیاوە لەوکەسانەیە کە نکۆڵی لە ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو دەکات بەتەواوی و سەرو بنیەوە، بەڵام ئەو فەتوا دەدات دەربارەی باسی نەفیكردنی ڕەوانەکردنەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بە ووریاییەکی توندەوە تا نەکەوێتە ناو شەڕێکی گفتوگۆوە لەگەڵ سوننەو شیعە، وە فەتوایەکەشم بەمە تەواو دەکەم بە ئاماژەکردن بۆ ئەوەی ئەو لە ھەردوو سەحیحەکەدا ئەم فەرموودانەی ناوێت کە باسی ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو دەکەن.
جا لەپاش ئەوە پێت دەڵێین: بەڵام فەرموودەکانی ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو دژایەتی و ناڕەزاییان نیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە؛ بەڵکو بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز زیاتر دەکات کە دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الحقّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [التوبة:33].
جا اللە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بە (ناصر محمد) ڕەوانە دەکات بەومانایەی بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، جا گوێبگرە! دواتر فەرمانەکەت لەسەر زۆر سوک و ئاسان دەکەین مادام ھاتووی بە زمانەوانی و نەحو تەحەددا دەکەی، جا لەپاش ئەوە پێت دەڵێین: پێوییستە لەڕووی زمانەوانیەوە ئەمە بسەلمێنی بۆمان کە (تواطؤ) مەبەستی پێی (تطابق) ـە جا بەڕاستی ئەگەر وات کرد ئەوا ئەوکاتە تۆ سەرکەوتوو بوویت بەسەر ئیمام مەھدی ناصر محمد، وە ھەرگیزیش ناتوانیت ئەی تێکدەرو شێوێنەری زمانی عەرەبی کە زمانەکەت تێکەڵ و پێکەڵ کردووەو خوارو خێچ لێکردووە لەکاتێکیشدا دەزانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بریتی یە لە ئیمام مەھدی حەق لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک! جا چەندە خۆتت ماندوو کردو ھەوڵت دا بەگەڕان لە بەیانەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی ھیچیشت لێی نەبینی تەنھا ئەوە نەبێت کە جیاوازی و دووبەرەکی تێدا دروستبکەیت جا قسەکان بگۆڕیت و لەشوێنێکیان دابنێیت کە جێگای خۆی نیە بە ئەنقەست و دوژمنایەتی، دواتریش بە ڕق و داخەکەتەوە دەمریت بەئیزنی اللە. وە بەھەمان شێوە ئەوکەسەی وای دادەنێت بەدوای ڕوون و ئاشکراییدا دەگەڕێت ئەوە دەڵێت کە:
[QUOTE]جا گرنگتر لەمە ئەوەیە ناصر یەمانی دەڵێت پێغەمبەری اللە ھارون بریتی یە لەو کەسەی کە بە نەوەی ئیسرائیلی ڕاگەیاند اللە طالوتی ھەڵبژاردووە بەپادشا بەسەریاندا، بەڵام اللە دەفەرموێت: { وَقَالَ لَهُمْ نِبِيُّهُمْ إِنَّ آيَةَ مُلْكِهِ أَن يَأْتِيَكُمُ التَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَبَقِيَّةٌ مِّمَّا تَرَكَ آلُ مُوسَى وَآلُ هَارُونَ تَحْمِلُهُ الْمَلآئِكَةُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ }[.
جا بە اللە سوێندت دەدەم چۆن قسەکارەکە بریتی یە لە پێغەمبەر ھارون و بە گەلەکەی دەفەرموێت: { وَبَقِيَّةٌ مِّمَّا تَرَكَ آلُ مُوسَى وَآلُ هَارُونَ } ؟!!
بە اللە سوێندت دەدەم چۆن دەربارەی خۆی قسە دەکات و ئەمە دەڵێت لەکاتێکدا ھێشتا زیندووەو بوونی ھەبووە لەناویانداو بشڵێت: { مِّمَّا تَرَكَ } ؟!! ئایا مەعقولە قسەکارەکە لە ئایەتەکەدا بریتی بێت لە پێغەمبەری اللە ھارون -بەگوێرەی قسەکەی یەمانی- پاشان ھارون قسە بکات لەسەر ئەوەی بنەماڵەی ھارون جێی ھێشتووە (نەک ئەوەی خۆی جێی ھێشتووە) وە قسەکارەکەش بریتی بێت لەوکەسەی بە نەوەی ئیسرائیلی وتبێت؟ ئایا ئەمە مەنتقیەو عەقڵێکی ساغ قبوڵی دەکات وە ئەم ناولێنانە کەموکورتە لەتەفسیر کردن و بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان قبوڵی دەکات ؟!!
[/QUOTE]
کۆتایی پێھات..
جا لەپاش ئەوە وەڵامت دەدەینەوە بەحەق و دەڵێین: جا ئایا دەتەوێت ئەو دەربارەی ئەوەی مابویەوە لەلای بیوتبایە بنەماڵەی موساو من جێیان ھێشتووە (مما ترك آل موسی و أنا)؟ پرسیارەکەش جارێکی تر دووبارە دەکەینەوەو دەڵێین: ئایا لەهارونت دەتەوێت دروودو سڵای لێبێت بەوەی دەربارەی ئەوەی مابوویەوە لەلای بیوتبا ئەوەی بنەماڵەی موساو من جێیان ھێشتووە! یان ڕاستەکە ھەر ئەوەیە بڵێت: [COLOR="#006400"]{وَقَالَ لَهُمْ نِبِيُّهُمْ إِنَّ آيَةَ مُلْكِهِ أَن يَأْتِيَكُمُ التَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَبَقِيَّةٌ مِّمَّا تَرَكَ آلُ مُوسَى وَآلُ هَارُونَ تَحْمِلُهُ الْمَلآئِكَةُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ}[/COLOR]؟ صدق الله العظيم [البقرة:248].
وە ئەی پیاو، بەڕاستی ڕەوانەکردنی ئەو ئیمام طالوتەی کە اللە کردی بە ئیمام و پێشەوا بۆ نەوەی ئیسرائیل لەدوای وێڵ بوون و سەرگەردان بوونی نەوەی ئیسرائیل بوو بەچل ساڵ. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{قَالُوا يَا مُوسَىٰ إِنَّا لَن نَّدْخُلَهَا أَبَدًا مَّا دَامُوا فِيهَا ۖ فَاذْهَبْ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَاتِلَا إِنَّا هَاهُنَا قَاعِدُونَ (24) قَالَ رَبِّ إِنِّي لَا أَمْلِكُ إِلَّا نَفْسِي وَأَخِي ۖ فَافْرُقْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ (25) قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ ۛ أَرْبَعِينَ سَنَةً ۛ يَتِيهُونَ فِي الْأَرْضِ ۚ فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ (26)}[/COLOR] صدق الله العظيم [المائدة].
وە لەمیانەی ئەم چل ساڵەدا پێغەمبەری اللە موساش مرد کە خاوەنی تابوتەکە بوو، جا ئایا دەزانی تابوتەکە ھەمان ئەم تابوتە بوو کە دایکی موسا موسای خستە ناویەوە لەکاتی منداڵیدا؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{أنِ اقْذِفِيهِ فِي التَّابُوتِ فَاقْذِفِيهِ فِي الْيَمِّ فَلْيُلْقِهِ الْيَمُّ بِالسَّاحِلِ يَأْخُذْهُ عَدُوٌّ لِي وَعَدُوٌّ لَهُ}[/COLOR] صدق الله العظيم [طه:39].
وە ئایا دەزانی ئیمام طالوت کێیە؟ جا ئەوە لە نەوەی ئەو دایک و باوکە چاکەکارەیە کە پیاوە چاکەکارەکە (کە موسا گەشتێکی لەگەڵدا کرد تا لەزانستەکەی فێربکات) کوڕەکەیانی کوشت کە کردبویان بە منداڵی خۆیان بە (تبني)، اللە ش وەفای بە بەڵێنەکەی خۆی کرد جا قەرەبووی بۆ کردنەوە بە ئیمام طالوت لەنەوەی خۆیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَأَمَّا الْغُلَامُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ فَخَشِينَا أَن يُرْهِقَهُمَا طُغْيَانًا وَكُفْرًا (80) فَأَرَدْنَا أَن يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًا مِّنْهُ زَكَاةً وَأَقْرَبَ رُحْمًا (81)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الكهف].
جا ئەوەیە گۆڕینەوەکە لەلایەن اللە وە بۆیان بەنزیکتر لە ڕەحم و میھرەبانی لەبەر ئەوەی ئەو لەنەوەی دایک و باوکێکی چاکەکاربوو؛ کە بریتی بوو لە ئیمام طالوت دروودو سڵاوی لێبێت بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.
وە لەکۆتاییشدا (ئەوکەسەی بەدوای بەتاڵدا دەگەڕێت - الباحث عن الباطل) ئەو پرسیارەی کە ڕووبەڕووی پشتیوانەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی کردۆتەوە بەمە کۆتایی پێدەھێنێت، جا ئەوەی لە پرسیارەکەی (ئەوکەسەی بەدوای بەتاڵدا دەگەڕێت - الباحث عن الباطل) ھاتووە کە زانیتان مەبەستی لەکێیە، جا ئەوەی لەپرسیارەکەیدا ھاتووە بریتیە لەوەی دەڵێت:
[QUOTE](یەک پرسیار بەبیرخۆتاندا بھێننەوەو ئاڕاستەی خۆتانی بکەن و بڵێن: باشە چی بڵێین بە اللە لەکاتێکدا دواتر بێگومان دەگەڕێینەوە بۆلای وە چیش بەخەڵکی بڵێین؟ اللە یارمەتیتان بدات وە ھیدایەتی من و ھیدایەتی ئێوەش بدات )[/QUOTE]
قسەکەی کۆتایی ھات..
جا لەپاش ئەوە بەحەق وەڵامت دەدەینەوەو دەڵێین: ئەوان بەوەڵامەکانی خۆیان دەزانن لەسەر پەروەردگارەکەیان جا دواتر دەڵێن:
[COLOR="#cc0000"]گوێمان ڕاگرت له بانگخوازێک بانگی کردین بۆ باوەڕو (دهیفهرموو): باوەڕ بهێنن به پهروهردگارەکەتان جا ئێمهش (بێ دوودڵی) باوهڕمان هێنا وە پێشتریش باوەڕداربووین، جا ئەو بانگی کردین بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێین وە واز لە تەوەسول و پاڕانەوە لە شەفاعەتکارەکان بھێنین جا ئومێدی شەفاعەتەکانیان نەکەین لەبەردەستی اللە، اللە ش بەڕەحم و میھرەبانترە بۆمان لە بەندەکانی جا ئێمەش بەڕاستمان داناو بڕوامان پێھێنا بەوەی بەڕاستی اللە لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، وە بانگی کردین بۆ لای ئەوەی ڕازیبوونەکەی اللە بکەین بە ئامانج لەژیانی دنیا وە لەڕۆژی دواییش جا ئێمەش گوێمان لێی ڕاگرت و گوێڕایەڵی بووین، جا ئایا ئێمە لەسەر گومڕایین ئەی اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؟! جا حوکم و بڕیارەکە ھەر بۆ اللە یە لەسەرەتاو لەدواییدا.[/COLOR]
جا ئەمە بریتی یە لەوەی کە لەیادمە لە پرسیارەکانت، وە ئەوەی لەبیرم کردبێت لێی مافی خۆتە دایانبەزێنیت و داوای وەڵامەکە بکەیت لەسەری، ھەرچەندە من بە زانستی یەقین و دڵنیاییەوە دەزانم تۆ لەوکەسانەیت کە ھیدایەت نادرێن ھەرچەندە بەڵگەشمان بەسەردا جێبەجێکردیت بەحەق جا ھەرگیز کەسێکت دەست ناکەوێت پشتیوانیت لێ بکات و ڕێنمووییت بکات لەبەرئەوەی تۆ نەھاتوویت تا بە دوای حەقی ڕوون و ئاشکرادا بگەڕێیت جا تۆ دەزانی بەوەی لە ناخ و نەفستدا ھەیە وە دەشزانیت بەڕاستی من ھیچ ستەمێکم لێنەکردووی، وە ئەگەر ستەمم لێکردبی ئەوا اللە ت بەسە تا ببێتە دادوەر لەنێوان من و تۆدا بەحەق، ئەی اللە بەڕاستی ئەوە من ڕامگەیاند..ئەی اللە شاھێدبە..
مەھدی چاوەڕوانکراو ھەوڵدەرو کۆششکار بۆ ھاتنەجێی ئاشتی جیھانی لەنێوان گەلانی بەشەر؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_________________
[SHOWPOST]144551[/SHOWPOST][/CENTER][/SIZE][/COLOR]