ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بەخێرهاتنی ڕێزدار شێخ محمد حسان دەکات، جا با بفەرموێت بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەسەر مێزی حیوارو گفتوگۆی جیهانی (منتديات البشرى الإسلاميّة) ..
[COLOR="#0000CD"][SIZE=5][CENTER]
[COLOR="#000080"]ئیمام ناصر محمد یەمانی
22 - ڕەمەزان - 1433 ک
10 - 8 - 2012 م
10:25 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليِّة للبيـان ]
[url]https://mahdialumma.com/showthread.php?p=55305[/url]
_______[/COLOR]
[COLOR="#800080"]ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بەخێرهاتنی ڕێزدار شێخ محمد حسان دەکات، جا با بفەرموێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مێزی گفتوگۆی جیهانی (منتديات البشرى الإسلاميّة) ..[/COLOR]
بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة رسل الله والصالحين التابعين للحقّ إلى يوم الدين، لا نفرِّق بين أحدٍ من رسله ونحن له مسلمون، أمّا بعد..
ئەی تۆبەکار، تۆبە بکەو بگەڕێوە بۆ لای پەروەردگارەکەت وە بەحەق دادوەری بکە جا چ زەرەرو زیانێک بە شێخ محمد حسان دەگات ئەگەر بێتو لە گوگڵ وشەی گەڕانەکەی بنوسێت [COLOR="#cc0000"](ماڵپەڕی ئیمام ناصر محمد یەمانی)[/COLOR] جا لەپاش ئەوە یەکسەر ماڵپەڕەکەی لەسەرەوەی لاپەڕەکە بۆ دەردەکەوێت بە هەموو سوک و ساناییەکەوە، وەلەپاش ئەوەش دێتە ناو مێزی گفتوگۆی جیهانی جا هەڵدەستێت بە دابەزاندنی وێنەکەی لەتەنیشت ناوەکەی (الشيخ محمد حسان)، وەلەپاش ئەوەش تەئکید لەوە دەکرێتەوە بەوەی ئەو خۆیەتی و کەسێکی تر لەئەو خۆی نەخستۆتە سەر کەسایەتی ئەو بەوەی کەوا یەکێک لەبەسەرخەرەکانمان پرسیار لەخۆی دەکات و پێی دەڵێت؛ ئایا ئەوە تۆ خۆتی کەوا خۆت تۆمارکردووە لە ماڵپەڕەکەی ناصر محمد یەمانی و وێنەکەی خۆشت دابەزاندووە؟ جا ئەگەر وتی: اللهم بەڵێ. جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی گفتوگۆی لەگەڵدا دەکات دەربارەی بەیان و ڕوونکردنەوەی نوێژ جا ئەویش بەڵگەو حوجە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا دەهێنێتەوە لە ماڵپەڕەکەی، وەلەپاش ئەوەش ناصر محمد یەمانی سەرجەم بەسەرخەرەکانی لەدەست دەدات و دەیدۆڕێنێت ئەگەر هاتو ناصر محمد یەمانی هەڵبستێت بە سڕینەوەی وەڵامێکی شێخ محمد حسان، یان ئەگەر هاتوو ڕێزدار شێخ محمد حسان بەڵگەو حوجەی هێنایەوە بەسەریدا، جا بەهەمان شێوە دواتر بۆ بەسەرخەرەکانی ناصر محمد ڕوون دەبێتەوە بەوەی ئەو لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە ئەگەر بێتو حسان بەڵگەو حوجەی هێنایەوە بەدەسەڵاتی زانست. هیهات هیهات، سوێند بەپەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان سەرجەم زانایانی مرۆڤ و جنیش ناتوانن هەرچەندە هەندێکیشیان بۆهەندێک ببن بە پشتیوان و بەسەرخەر.
جا دووبارەی دەکەینەوە چ زەرەرو زیانێک بەشێخ محمد حسان دەگەیەنێت ئەگەر بێتو بێتە ناو ماڵپەڕەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەمیانەی چارەگە خولەکێک یان کەمتریش جا ئەوکاتە دەبینێت وا لە مێزی گفتوگۆی جیهانیە، جا لەپاش ئەوە هەڵدەستێت بە ووردبوونەوە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی دەربارەی ڕوکنی نوێژ، وەلەپاش ئەوەش هەڵدەستێت بە وەڵامداناوەمان لەسەری، وە دەسەڵاتی زانستەکەی ڕێکدەخات و ڕیز دەکات بەهەموو هێمنی و ئارامیەکەوە، بەبێ پچڕاندن لەلایەن ناصر محمد یەمانی و هیچ یەکێکیش لە بەسەرخەرەکانی بێ ئەوەی بیروهزرەکەی بشێوێنن؟ جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئینتەرنێتی جیهانی بریتیە لەچاکترین وەسیلەو هۆکار بۆ گفتوگۆکردن بەهەموو شێوەیەک، وە ئاگاداربن سوێند بە اللە من ئەوەم لەخۆمەوە هەڵنەبژاردووە بەڵکو ئەوە بەفەرمانێکە لەلایەن اللە وە لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن وەهەرگیزیش مخالف و دژو پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە ناکەم، جا ئایا زۆرانبازێک هەیە بەدەسەڵاتی زانست ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن؟ اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [البقرة:111].
وهەرچی کەناڵی ئاسمانیە جا ئەوە ئێمە پێویستمان پێیەتی بۆ بڵاوکردنەوەو گەیاندن بۆ گوێی هەموو خەڵکی جیهان وەهەرگیزیش بەکاری ناهێنین بۆ گفتوگۆکردن؛ بەڵکو گفتوگۆ هەروەکو پەروەردگارم فەرمانی پێکردووم لەڕێگای ئینتەرنێتی جیهانیەوەیە، اللە ش فەرمان بەهەر شتێک بکات ئەوا حیکمەتێکی گرنگی تێدایە. وەهەرچی ئەوەیە کەوا گفتوگۆ لەڕێی کەناڵی ئاسمانیەوە بێت؛ جا ئەوە سوێند بە اللە هەرگیز گفتوگۆیەکی سەرکەوتوو نابێت؛ بەڵکو دواتر هەروەکو بەرنامەی ئاڕاستەی پێچەوانەی لێدێت ئەوانەی کەوا هەندێ کات بە پێڵاو یەکتر ڕەجم دەکەن اللە شکۆمەندتان بکات، جا لە نەزان و نەفەمان مەبە؛ بەڵکو ئێوە لەشاهێدەکانن بەوەی کەوا چاکترین هۆکارو وەسیلە بۆ گفتوگۆکردن بریتیە لە گفتوگۆکردن بە پێنوسی بێدەنگ بە قسەی نوسراوەوە، جا هەموو یەکێک لەئێمە هەڵدەستێت بە دابەزاندنی دەسەڵاتی زانستەکەی بەو پەڕی ئارامی و ئۆقرەییەوە، جا هیچ یەکێک پێی ناڵێت: (کات تەواو)، وەکەسیش بەهیچ شێوەیەک کاتی لێ تەنگ ناکاتەوە نە بیرکردنەوەکەشی دەشێوێنن و نە هەڵیشی دەچوێنن.
وە بەم وەسیلەو هۆکارە حەقەیە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی توانیویەتی کەوا زاڵ بێت بەسەر دەستەی بەرامبەری لە زانایانی ئومەت بەدەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی سەلمێندراو، جا ئەوەیان کەوا ویستی بەوەی ڕێگای ڕاست بگرێت بریتیە لەوەی کەوا زاڵ دەبێت بەدەسەڵاتی زاستی ڕاشکاوی سەلمێندراو لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە، وەهەشیانە دەمە دەمێ دەکات بەبێ زانست و ڕێنمایی و نە کتێبێکی ڕوونی ئاشکراوە.
وەبەهەمان شێوە دەتوانرێت لەسەرجەم ناوچەو شوێنەکانی جیهان بەدواداچوونی گفتوگۆکە بکەن هەتا تەنانەت سەرقاڵەکانیش لەکاتی گفتوگۆکەدا جا ئەوکاتەی کەوا دەست بەتاڵ دەبن لەکارەکانیان ئەوا دێن جا دەبینن وا گفتوگۆکە وشە بە وشە نوسراوە، جا وورد دەبنەوە لە دەسەڵاتی زانستی هەردوو لایەن جا ئەوکات عەقڵەکانیان حوکم و دادوەری دەکات بەوەی کامیان بەحەق دەدوێت و هیدایەت دەدات بۆ ڕێگای ڕاست؟ جا لەپاش ئەوە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان شوێنی حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەکەون، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: [COLOR="#006400"]{إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُوْلُوا الأَلْبَابِ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الرعد:19].
لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا ئایا خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان کێن؟". جا لەپاش ئەوە تەواوی دەکەین بە وەڵامێکی ڕاستەوخۆ لەسەریان لەلایەن اللە وە: [COLOR="#006400"]{ٱلَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ ٱلْقَوْلَ فَيَـتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُوْلَـٰئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَاهُمُ ٱللَّهُ وَأُوْلَـٰئِكَ هُمْ أُوْلُو ٱلاٌّلْبَـٰبِ}[/COLOR]صدق الله العظيم [الزمر:18].
وسلامٌ على المُرسَلين، والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ
[/CENTER][/SIZE][/COLOR]