ئیمام ناصر محمد یەمانی
10 - ذو الحجة - 1441 ک
31 - 07 - 2020 م
02:38 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
http://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=333804
____________

هەموو ساڵێک لەباشی و چاکیدا بن وەلەسەر حەق جێگیربن تاکو ڕۆژی دوایی ..

بسم الله الرحمن الرحيم، سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەت و نیعمەتی ڕازیبوونەکەی خوداتان لەسەربێت خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان و هەموو موسڵمانان بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان، وەهەموو ساڵێکتان لەباشی و چاکی بێت وەلەسەر حەق جێگیربن تاکو ئەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی هەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری هەموو جیهان؛ ئەو ڕۆژەی کەوا ماڵ و منداڵ و نەوە سودی نابێت تەنها ئەوکەسەی کەوا بەدڵێکی ساغ و سەلیم لەشیرک و هاوبەشدانان دێتەوە بۆ لای خودای پەروەردگاری هەموو جیهان..جا چەندە خەفەتبارم دەکات هەواڵی ئیمانداران بەپەروەردگاری هەموو جیهان بەوەی کەوا زۆربەیان باوەڕیان نەهێناوە مەگەر تەنها بەشەریک و هاوبەشدانان نەبێت بۆی و موشریکن! خودای گەورەش فەرموویەتی:{ وَكَأَيِّن مِّنْ آيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ ﴿١٠٥﴾ وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ ﴿١٠٦﴾ أَفَأَمِنُوا أَن تَأْتِيَهُمْ غَاشِيَةٌ مِّنْ عَذَابِ اللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿١٠٧﴾ قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾ } صدق الله العظيم [يوسف 105 - 108].
واتە/ وەچه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ن که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌لایدا تێده‌په‌ڕن و تێنافکرن و پشتی تێده‌که‌ن (105) جا زۆربه‌یان باوه‌ڕناهێنن به خوای تاک و ته‌نها مەگەر تەنها بەشەریک و هاوبەشدانان نەبێت بۆی (106) ئایا ئه‌وانه له‌وه ئه‌مینن و ناترسن که سزایه‌کی خوایی هه‌موویان بگرێته‌وه یاخود کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ببێت له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به‌نزیکی به‌رپابوونی نه‌که‌ن (107) بڵێ ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه‌ من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بەرچاوڕوونی و بەڵگەو بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگار من هیچ کاتێک له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نیم (108) .

وەئەی گەلی موسڵمانان، سوێند دەخۆم بەخودای گەورەی پەروەردگاری من و پەروەردگارەکەتان بەوەی کەوا هەموو ئەوەی کەوا ئیمانی بەخودا هێناوەو بەتەنها داواش لەخودا ناکات لەدنیاو لە دواییدا ئەوە بەڕاستی ئەو کەسە لەموشریک و هاوەشدانەرانە بۆ خودا لەدنیاو لەدوایی وەخودا کاروکردەوەکانی لێ قبوڵ ناکات هەتا ئەگەر تەنانەت هەموو ڕۆژگاریش نوێژبکات وەهەموو ڕۆژگاریش بەڕۆژوو بێت وە بەقەد چیاو کێوەکانی زەویش ئاڵتون ببەخشێت لەکاتێکدا بیروباوەڕی بە تکاو شەفاعەتی بەندەکان هەبێت لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراودا بەڕاستی ئەوانەی ئەم بیروباوەڕەیان هەیە بەوەی کەوا چەند کەسێکیان داناوە شەفاعەتیان بۆ بکەن ئەوا هەرگیز شەفاعەتی شەفاعەتکارەکانیان سودیان پێناگەیەنن بەگوێرەی بیروباوەڕەکەی خۆیان بەوەی گوایە ئەوان شەفاعەتکاریانن لەبەردەستی خودا! جا نازانم بەوەی کەوا بۆ هیچ یەکێک لەبەندەکان لەئاسمانەکان و زەوی حەق و مافی ئەوەی هەبێت بەوەی کەوا بچێتە پێشەوە بۆ داواکردنی شەفاعەت لەناو نێردراوو پێغەمبەرەکانی خودا نە لەناو پێشەوا هەڵبژێردراوەکانی کتێبدا نە لەناو هەموو خەلیفەکانی خوداش لە یەکەمیانەوە تاکو دواهەمینیان کە ئیمام مەهدیە، جا هیچ ڕێگاو ڕێبازێک نیە بۆ دەرچوونتان لە تاریکاییەکان بەرەو نورو ڕۆشنایی ئەگەر بێتو دەعوەو بانگەوازی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی بەڕاست دانەنێن.

جا ئای لەسەرسامی ئەی گەلی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان! ئایا مەعقولە بەوەی کەوا خودا نێردراوو پێغەمبەرەکانی ڕەوانەکردبێت تاکو بەگەلەکانیان بڵێن ئێمە تکاکارو شەفاعەتکارتانین لەڕۆژی دوایی لەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی هەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری هەموو جیهان؟ جا چۆن لەلایەکەوە خەڵکیان ووریاکردۆتەوەو ترساندوویانن لەبیروباوەڕی شەفاعەتکارەکانیان لەبەردەستی خودا جا لەپاش ئەوە وتویانە ئێمە خۆمان تکاکارو شەفاعەتکارتانین لەڕۆژی دواییدا؟ بەڵام من سەرجەم بانگەوازکارەکان بەکتێبەکانی لای خودا دەبینم بەوەی کەوا دواتر ئەوان گەلەکانیان بەدرۆدەخەنەوە بەوەی کەوا پێیان وتبن ئێمە تکاکارو شەفاعەتکارتانین لەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی هەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری هەموو جیهان، جا دواتر ئەوان بەدرۆتان دەخەنەوە بەوەی کەوا دەڵێن گوایە ئەوان تکاکارو شەفاعەتکارتانن لەبەر دەستی خودا، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە: { وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ فَيَقُولُ أَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَٰؤُلَاءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ ﴿١٧﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ مَا كَانَ يَنبَغِي لَنَا أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ وَلَٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا الذِّكْرَ وَكَانُوا قَوْمًا بُورًا ﴿١٨﴾ فَقَدْ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًا وَلَا نَصْرًا ۚ وَمَن يَظْلِم مِّنكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًا كَبِيرًا ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [الفرقان 17 - 19].
واتە/ ڕۆژێک دێت خوا بێ باوه‌ڕان کۆده‌کاته‌وەو هه‌موو ئه‌وانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست ئه‌وسا (خوا ڕوو به‌په‌رستراوه‌کان) ده‌فه‌رموێت ئایا ئێوه ئه‌و به‌ندانه‌ی منتان گومڕا کرد؟ یاخود خۆیان ڕێبازی ڕاستیان وێڵ کرد و گومڕا بوون؟ (17) له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن خوایه، پاکی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه هه‌رگیز ڕه‌وا نیه ئێمه جگه له تۆ که‌سێک یان شتێکی تر بپه‌رستین یان بیکه‌ینه پشتیوان و یاوه‌ری خۆمان به‌ڵام تۆ نازو نیعمه‌تت به‌و خه‌ڵکه گومڕایەو باوو باپیرانیان به‌خشی بوو ئیتر هه‌موو یاداوه‌ری و یاد خستنه‌وه‌کانیان فه‌رامۆش کردو بوونه قه‌ومێکی بێ خێرو تیاچوو (18) (ئه‌وسا به‌سه‌ر گه‌ردانه‌کان ده‌وترێت) ئه‌وه‌ته په‌رستراوه‌کان گوفتاری ئێوه‌یان به درۆ خسته‌وه ئیتر نه ده‌توانن له سزای خوایی خۆتان ده‌رباز بکه‌ن نه ده‌توانن پشتیوانێک و بەسەرخەرێک به ده‌ست بهێنن جا هه‌ر که‌ستان بیه‌وێت سته‌مێک بکات ئه‌وه ئێمه سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره وسامناکی پێ ده‌چێژین (19).

لەبەرئەوەی هەموویان ئاگادارو ووریای گەلەکانیان کردۆتەوە بە زیکری کتێبی پەروەردگارەکەیان بەوەی کەوا جگە لە خودا نە هیچ وەلی و پاڵپشتێک نەهیچ تکاکارو شەفاعەتکارێکیشیان نیە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە: { وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام 51].
واتە/ ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه‌وه‌ که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکات که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه جگە لەو شه‌فاعه‌تكار یان بێت ئەمە بۆ ئه‌وه‌یه تا ئه‌وان ته‌قواو پارێزکاری بکەن.

یان ئێوە دەڵێن بەوەی کەوا ئەم ئایەتە نەفی تکاو شەفاعەتکردن بۆ کافرەکان دەکات، وەهەرچی ئەوانەن کەوا ئیمانیان هێناوە جا ئەوا شەفاعەتکارەکانیان بریتین لە نێردراوو پێغەمبەرەکان و پێشەواکانی کتێب؟! جا لەپاش ئەوە زمانەکانتان لاڵ و بێدەنگ دەکەم بە وتەکەی خودا بۆ ئەوانەی کەوا ئیمانیان هێناوە لە محکەمی کتێبەکەی لەو فەرموودەیەی خودای گەورە: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لَّا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌ وَلَا شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ } صدق الله العظيم [البقرة: ٢٥٤].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌وماڵ و سامان و رزق ورۆزی و دارایی یه‌ی که پێمان به‌خشیوون ببه‌خشن، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بێت که کڕین و فرۆشتن ودۆستایه‌تی و تکاکاری و شه‌فاعه‌تكاری تیادانیه‌ و‌ بێ باوه‌ڕانیش هه‌ر خۆیان له ڕیزی سته‌مکاراندان.

لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا ئیمانیان بەخودا نەهێناوە مەگەر تەنها بەشەریک و هاوبەشدانان نەبێت بۆی بیەوێت بەوەی کەوا دەمەدەمێم لەگەڵدا بکات بە ئایەتی پێکچوو (متشابە) لەقورئاندا لەدەرەوەی دەربارەی باسی تکاو شەفاعەت جا دەڵێت خودای گەورە فەرموویەتی: { اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ } صدق الله العظيم [سورة البقرة 255].
واتە/ خوا زاتێکه جگه لەئه‌و هیچ خوایه‌کی ترنیه که شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوه‌کانیه‌تی) نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌وزاته خاوه‌نیانه‌ کێ یه ئه‌وه‌ی (ده‌توانێت) تکاو شەفاعەت بکات له لای ئه‌و تەنها بە ئیزنی خۆی (تاقسەی لەگەڵدا بکات) ده‌شزانێت چی له ئێستاو داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوه‌و ڕووده‌دات هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی زانیاری و زانسته‌کانی ئه‌و مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که خۆی بیه‌وێت کورسیەکەی هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وەو پارێزگاریان به‌لای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و هه‌ر ئه‌و خوایه‌کی به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یە.

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: پاک و بیگەردی و بڵندی بۆی لەوەی کەوا دەیکەنە شەریک و هاوبەشی! جا چۆن خودا کەموکورتی لەفەتواکەی خۆیدا دەکات وەلەڕاستیدا خودا لەم شوێنەدا لەکتێبەکەی دوو ئایەتی یەک لەدوای یەکی داناوە؛ کەوا یەکەمیان ئایەتێکی محکەمی ڕوون و ئاشکرایە کەوا دەرەوەی هەروەکو ناوەوەیەتی وە دووەمیشیان پێکچوو (متشابە) ‌‌‌ە کەوا تەئویل و لێکدانەوەکەی جگە لە دەرەوەیەتی؟ بەڵکو مۆڵەت و ئیزن دانەکە بەقسەی بەجێ و صواب بۆ هاتنەجێی شەفاعەتەکەی خودای ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان میهرەبانترە لەدوای ئەوەی کەوا خودا هەموویان حسابەکەی پێ چەشتوون ‌جا ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی شەفاعەت دەکات لەجێگای توڕەیی و سزایەکەی، لەبەرئەوەی شەفاعەت هەمووی بۆ خودایە نەوەک بەداخوازی و داواکاری شەفاعەتکردن لەلایەن بەندەیەکەوە بەوەی کەوا شەفاعەت بکات بۆ یەکێک لە بەندەکانی خودا! جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟ خودای گەورەش فەرموویەتی: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لَّا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌ وَلَا شَفَاعَةٌ ۗ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴿٢٥٤﴾ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ﴿٢٥٥﴾ }صدق الله العظيم [البقرة 254 - 255].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌وماڵ و سامان و رزق ورۆزی و دارایی یه‌ی که پێمان به‌خشیوون ببه‌خشن، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بێت که کڕین و فرۆشتن ودۆستایه‌تی و تکاکاری و شه‌فاعه‌تكاری تیادانیه‌ و‌ بێ باوه‌ڕانیش هه‌ر خۆیان له ڕیزی سته‌مکاراندان (254) خوا زاتێکه جگه لەئه‌و هیچ خوایه‌کی ترنیه که شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوه‌کانیه‌تی) نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌وزاته خاوه‌نیانه‌ کێ یه ئه‌وه‌ی (ده‌توانێت) تکاو شەفاعەت بکات له لای ئه‌و تەنها بە ئیزنی خۆی (تاقسەی لەگەڵدا بکات) ده‌شزانێت چی له ئێستاو داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوه‌و ڕووده‌دات هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی زانیاری و زانسته‌کانی ئه‌و مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که خۆی بیه‌وێت کورسیەکەی هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وەو پارێزگاریان به‌لای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و هه‌ر ئه‌و خوایه‌کی به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یە (255)ٚ.

وە شوێنی پێکچوو (تشابە) ەکەش بریتیە لەو فەرموودەیەی خودای گەورە: {مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ } صدق الله العظيم.
واتە/ کێ یه ئه‌وه‌ی (ده‌توانێت) تکاو شەفاعەت بکات له لای ئه‌و تەنها بە ئیزنی خۆی (تاقسەی لەگەڵدا بکات).

جا ئێوە واگومانتان بردووە بەوەی کەوا ئیزن و مۆڵەتی بەندەکەی دەدات بۆ داواکردنی شەفاعەت بۆ بەندەکان بەوەی کەوا شەفاعەت و تکایان بۆ بکات لەلای پەروەردگارەکەیانەوە! جا چۆن ئەوە دەبێتە ئەو قسە بەجێ و صەوابەی کەوا خودا ووریاکردنەوەی تێدا داناوە لە سەرجەم ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان ئەو ئایەتانەی کەوا بریتین لەدایک و بنچینەی کتێبەکەی خودا (أمّ الكتاب)، چەند ئایەتێکی ڕوون و ئاشکرا کەوا تەئویل و لێکدانەوەیان نیە وەهەرگیزاو هەرگیزیش یەکێک ناتوانێت بەوەی کەوا تەئویل و لێکدانەوەیان بۆ بکات لەبەرئەوەی تەئویل و لێکدانەوەیان نیە، جا دەرەوەیان هەروەکو ناوەوەیانە جا ئەو ئایەتانە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی خودا کەوا مایەی یادەوەری و تێگەیشتنە بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، وە تەحەددای سەرجەم زانایانی موسڵمانانیش دەکەم بەوەی کەوا تەئویل و لێکدانەوەیەکیان بۆ بهێنن جگە لەوەی کەوا تێیاندا هاتووە لە نەفیکردنی شەفاعەتی نێردراوو پێغەمبەرەکان و ئەولیاکان لە پێشەواکانی کتێب وەکو بەڕاستدانانێک بۆ سەرجەم ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان ئەو ئایەتانەی کەوا بریتین لەدایک و بنچینەی کتێبەکەی خودا لەم فەرموودەیەی خودای گەورە: { اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ } صدق الله العظيم [السجدة: 4].
واته/ خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه له شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه پاشان خوا له‌سه‌ر عەرشەوە ئیستیوای کرد خه‌ڵکینه جگه له‌و خوایه‌که‌س نیه پشتیوانیتان لێ بکات یان (شەفاعەتکار) تکا کارتان بێت ئایا یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن.

وەخودای گەورە فەرموویەتی: { وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ } [الأنعام 51].
واتە/ ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه‌وه‌ که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکات که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه جگە لەو شه‌فاعه‌تكار یان بێت ئەمە بۆ ئه‌وه‌یه تا ئه‌وان ته‌قواو پارێزکاری بکەن.

وەخودای گەورە فەرموویەتی: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لَّا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌ وَلَا شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ } صدق الله العظيم [البقرة 254].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌وماڵ و سامان و رزق ورۆزی و دارایی یه‌ی که پێمان به‌خشیوون ببه‌خشن، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بێت که کڕین و فرۆشتن ودۆستایه‌تی و تکاکاری و شه‌فاعه‌تكاری تیادانیه‌ و‌ بێ باوه‌ڕانیش هه‌ر خۆیان له ڕیزی سته‌مکاراندان.

جا سوێند بەو خودایەی کەوا هیچ خودایەکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت نەئێوەو نە ئیمام مەهدیش ناتوانین بەوەی کەوا تەئویل و لێکدانەوەیەک بۆ ئەم ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایانە بهێنین کە لەو ئایەتانەیە کەوا لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی خودان بەجگە لەوەی کەوا لە دەرەویاندا هاتووە لەبەرئەوەی ئەم ئایەتانە تەئویل و لێکدانەوەیان نیە هەروەکو چۆن هیچ شەفاعەتکارێکتان نیە کەوا شەفاعەتتان بۆ بکەن لەبەردەستی خودا، جا چۆن تەئویل و لێکدانەوەیەکیان دەبێت بەوەی کەوا جگە لە دەرەوەیەتی لەکاتێکدا بریتین لە لوتکەو ترۆپکی عەقیدەو بیروباوەڕ، ئایا تێناگەن؟ جا ئایا مەعقولە بەوەی کەوا خودا محمد پێغەمبەری خودای ڕەوانەکردبێت بەوەی کەوا ووریاو ئاگاداری مرۆڤ و جن بکاتەوە لە بیروباوەڕی شەفاعەتکارەکان لەبەردەستی خودا جا خەڵکی بترسێنێت و ووریاو ئاگاداریان بکاتەوە بەم بیروباوەڕە بەتاڵە (پاشان وتبێتی بەڵام من بۆتانی دەکەم)؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی خودای گەورە: { وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام 51].
واتە/ ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه‌وه‌ که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکات که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه جگە لەو شه‌فاعه‌تكار یان بێت ئەمە بۆ ئه‌وه‌یه تا ئه‌وان ته‌قواو پارێزکاری بکەن.

جا ئایا مەعقولە بەوەی کەوا کەموکورتی لە بانگەوازەکەی خۆیدا بکات جا بڵێت: أنا لها.. أنا لها.من شەفاعەتکارتانم لەڕۆژی دوایی هەروەکو لە م ڕیوایەتەدا هاتووە کەوا دووڕووەکان هەڵیان بەستووە لەسەر خوداو پێغەمبەرەکەی کەوا بەدرۆ وتراوە دەربارەی پێغەمبەر بەقسەیەک کەوا ئەو نەیفەرمووە؟ لەبەر ئەوەی محمد پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [ يا فاطمة بنت محمد اعملي لا أغني عنك من الله شيئاً ] صدق عليه الصلاة والسلام.

جا چۆن لەکاتێکدا ئێوە وا فەتواکەی پێغەمبەر دەبینن لە فەرموودەکەدا کەوا ڕێک کەوتووە لەگەڵ فەتواکەی خودا لە محکەمی کتێبەکەی جا لەپاش ئەوە واز لە فەرموودەکەی خوداو فەرموودەکەی پێغەمبەر دەهێنن لە کتێبەکەی خوداو ئەو سوننەتە حەقە نەبەویەی کەوا مخالف و پێچەوانە نیە لەگەڵ محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە جا لەپاش ئەوە واز لە فەرموودەکەی خوداو فەرموودەی پێغەمبەرەکەی دەهێنن و دەست دەگرن بەوەی کەوا مخالف و پێچەوانەیە لە قسەو گوفتاری دووڕووەکان لەو شەیتانە بەشەرانەی کەوا فەرموودە دەڵێن دەربارەی پێغەمبەر بەقسەیەک کەوا جگە لەوەیە ئەو فەرموویەتی؟ جا وتوویانە گوایە ئەو فەرموویەتی: أنا لها.. أنا لها.. لە ڕیوایەتێکی درێژدادڕی درۆو هەڵبەستراو لەسەر پێغەمبەری خودا، ئایا تێناگەن؟ جا ئای لەسەرسامی ئەی گەلی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، جا سوێند بەخودا پاشانیش سوێند بە خودا ئێوە دەبینن کەوا عەقڵەکانتان ئەم هەڵبەستراوە ڕەت دەکاتەوە، جا چۆن شوێنی ئەوە دەکەون کەوا عەقڵەکانتان ڕەتی دەکاتەوە لەکاتێکدا ئێوەش دەزانن؟ بەهەرحاڵ جا هەرگیزاو هەرگیز کەس هیدایەت نادرێت بۆ لای حەق تەنها ئەوانە نەبن کەوا عەقڵیان بەکاردەهێنن و تێدەگەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی خودای گەورە: { يُؤْتِي الْحِكْمَةَ مَن يَشَاءُ وَمَن يُؤْتَ الْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْرًا كَثِيرًا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ } صدق الله العظيم [البقرة 269].
واتە/ ئه‌وزاته به‌هه‌ر که‌س بیه‌وێت حیکمه‌ت و دانایی پێ ده‌به‌خشێت وهه‌ر که‌س حیکمه‌تی پێ ببه‌خشرێت ئه‌وه بێگومان خێرێکی زۆری پێدراوه‌ جا بێجگه له ژیرو هۆشمه‌نده‌کان که‌سانی تر تێناگه‌ن و یادەوەری وه‌رناگرن.

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی خودای گەورە: { هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ۖ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ ۗ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٧﴾ رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ ﴿٨﴾ رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِيَوْمٍ لَّا رَيْبَ فِيهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ ﴿٩﴾ }صدق الله العظيم [آل عمران 7 - 9].
واته‌/ ئه‌و خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ نارده خواره‌وه‌ به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی محكه‌م و ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه (ئه‌م ئایه‌ته‌ رۆشن وئاشكرایانه‌ كه‌پێوویست به‌لێكدانه‌وه‌یان ناكات) دایک و بنچینه‌‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی ئایه‌ته‌كانی پێکچوو-موته‌شابیهن- و به ئاسانی نازانرێن جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا زیغ و لاری و لادان هه‌یه‌ له به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستیدا ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که موته‌شابیهن ‌(واته‌ واز له‌‌ئایه‌ته‌ محكەم و ڕۆشن وئاشكراكان ده‌هێنن كه‌پێویستیان به‌لێكدانه‌وه‌ نی یه‌و روون و ئاشكران به‌دوای جۆری دووه‌می ئایه‌ته‌كان ده‌كه‌ون كه‌ موته‌شابیهن وبه‌ئاسانی مانایان نازانرێن) ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن وە بۆ ئه‌وه‌ی تەئویل و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکەن له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر خوا خۆی ده‌یزانێت جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانستدا ڕۆچوون (خودا فێریان ده‌كات) ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو ئەم ئایەتانە هەیەو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یە (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیرو ژیره‌کان نه‌بن كه‌سی تر لێیان تێناگات.

جا ئایا هاوەڵانی ئاگر لەئاگردا هەر بەهۆی بەکارنەهێنانی عەقڵەکانیانەوە نیە کەوا لەناوچوونەو تێکشکاون؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی خودای گەورە: {وَلِلَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ﴿٦﴾ إِذَا أُلْقُوا فِيهَا سَمِعُوا لَهَا شَهِيقًا وَهِيَ تَفُورُ ﴿٧﴾ تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ ۖ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ ﴿٨﴾قَالُوا بَلَىٰ قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ ﴿٩﴾وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١٠﴾فَاعْتَرَفُوا بِذَنبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١١﴾ } صدق الله العظيم [الملك 6 - 11].
واتە/ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگاریان نیه‌ سزاو ئازاری دۆزه‌خ ئاماده‌یه‌ ئای که چاره‌نووس و سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناسۆرو ناخۆشه‌ (6) کاتێک فڕێ ده‌درێنه ناوی ده‌نگێکی ناسازو ناخۆش و لووره‌یه‌ک له دۆزه‌خه‌وه ده‌بیستن، له‌کاتێکدا قوڵپ ده‌دات و ده‌کوڵێت (7) له داخی خوانه‌ناسان خه‌ریکه پارچه پارچه ببێت و لێک ببێته‌وه‌ هه‌ر جارێک ده‌سته‌و تاقمێک فڕێ ده‌درێته ناوی پاسه‌وانی دۆزه‌خ لێیان ده‌پرسێت باشه‌، ترسێنه‌رێکتان بۆ نه‌هات تا له‌م سه‌رئه‌نجامه ئاگادارتان بکات؟ (8) له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن به‌ڵێ له‌ڕاستیدا ترسێنه‌رمان بۆهات به‌ڵام ئێمه بڕوامان پێنه‌کردن و وتمان خوا هیچی له‌م باره‌یه‌وه نه‌ناردووه‌ ئێوه ته‌نها له گومڕایی گه‌وره‌دا گیرتان خواردووه‌و هیچی تر (9) ئینجا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه گوێمان بگرتایه‌و عەقڵ و بیرو هۆشمان به‌کار بهێنایه نه‌ده‌بووینه نیشته‌جێی دۆزه‌خ (10)ئه‌وسا ئیتر به‌ناچاریی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه دان به‌گوناهو تاوانی خۆیاندا ده‌نێن جا با نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ له‌وه‌و لا ترچن (11).

جا ئێوە چاوەڕێی چ مەهدیەک دەکەن ئەی گەلی موسڵمانان؟ جا ئایا چاوەڕێی مەهدیەک دەکەن کەوا هیدایەتتان بدات لەکاتێکدا ئێوەش هیدایەت دراو بن؟ ئەگەر وابێت کەواتە هیچ پێویست بە ڕەوانەکردنی ئیمام مەهدی ناکات تا هیدایەتتان بدات ئەگەر ئێوە هیدایەتدراو بن، جا ئاگاداربن سوێند بەخودا ئەگەر بهاتبا ئێوە هێشتا لەسەر هیدایەت بوونایە ئەوا خودا ئیمام مەهدی ڕەوانە نەدەکرد تا هیدایەتتان بدات لەکاتێکدا ئێوەش هێشتا لەسەر هیدایەت بووان، بەڵکو لەدوای ئەوەی کەوا گومڕابوون لەهیدایەتی خودا بە گومڕاییەکی دوور لەدوای ئەوەی کەوا وارتان لە کتێبەکەی خوداو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی هێناو دەستان گرتووە بەوەی کەوا مخالف و پێچەوانەیە لەگەڵ کتێبەکەی خودا قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، جا چۆن واحساب دەکەن بەوەی کەوا ئێوە هیدایەت دراون لەکاتێکیشدا دەستان گرتووە بەوەی کەوا مخالف و پێچەوانەیە لەگەڵ کتێبەکەی خوداو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی؟ وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی: جا ئایا ئێوە چاوەڕێی ئیمام مەهدی دەکەن بۆ ئەوەی ڕشتنی خوێنەکانتان بوەستێنێت و ڕیزەکانتان کۆبکاتەوەو جیاوازی و ناکۆکیەکانتان لابدات لەنێوانتاندا بەحوکمەکەی خودا جا کاتێک گفتوگۆتان لەگەڵدا کرد ئەوا هەر ئەو بتان بەزێنێت بە دەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی سەلمێندراوی بە بەڵگەوە لە محکەمی قورئانی گەورە یان ئێوە چاوەڕێی ئیمام مەهدیەک دەکەن کەوا خودا ڕەوانەی بکات بۆ ڕشتنی خوێنی موسڵمانان و بتان کوژێت بەخراپترین کوشتن لە ژێر ئاڵا ڕەشەکاندا جا بە زۆرە ملێ بەیعەتی پێبدەن لەکاتێکدا ئێوە ڕیسوان لەدەستیان؟ ئایا تێناگەن و عەقڵتان ناخەنەکار؟ یان چاوەڕێی ئیمام مەهدیەک دەکەن کەوا نەڵێت ئەو خۆی ئیمام مەهدیە بەڵکو ئێوە بڵێن ئەو ئیمام مەهدیە جا ناچاری بکەن لەسەر بەیعەت پێدان لەدوای ئەوەی کەوا هەڕەشەی لێدەکەن بەکوشتن؟ بەڕاستی ئەوە درۆیەکی سەرسوڕهێنەری مخالف و پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمی کتێبەکەی خودا.

جا وەرن تا نیشانتان بدەم چۆن ئیمام مەهدی دەناسنەوە؛ جا وەرن با سەرەتا پرسیار لەعەقڵەکان بکەین جا بڵێین: ئەی گەلی عەقڵەکان بەڕاستی ئێوە ئەو بیناو بەرچاوڕوونیەن کەوا کوێر نابن لەبەرامبەر حەقدا جا هەواڵمان پێبدەن چۆن بزانین بەوەی کەوا کامەمان ئیمام مەهدین کاتێک کەوا خودا ڕەوانەی کرد لەسەردەمی جیاوازی و ناکۆکیەکانمان لەدینەکەی خوداو بەش بەش بوونمان بۆ چەندین دەستە (حزبەکان) کەوا هەندێک هەندێکیان دەکوژن و شەڕ لەگەڵ یەکتر دەکەن؟ جا حەتمەن عەقڵەکان وەڵام دەدەنەوەو دەڵێن: هەردەبێت بەوەی کەوا ئەو زاڵ بێت بەسەرتاندا بەدەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوی بە بەڵگە تاکو ئەو دەستەو بەشانەتان کەوا جیاوازو ناکۆک بوون بۆ چەندین مەزهەبی جیاجیا لێ لادەدت جا مەزهەبەکان داغان دەکات و هەلاهەلای دەکات بە دەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوی بە بەڵگەوە لەکتێبەکەی خودا وە فەرموودەکانی سوننەتی نەبەویش پاڵفتە دەکات بەدەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی خودا جا دەتانگەڕێنێتەوە بۆ مەنهەجی نبوەتی یەکەم بەدەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە وەخودا ڕەوانەی دەکات بە بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری خودا هێناویەتی (ناصراً لِما جاء به محمد رسول الله) صلى الله عليه وسلم؛ لەبەرئەوەی دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان بریتیە لە محمد پێغەمبەری خودا بە قورئانی گەورە؛ کەواتە خودا ڕەوانەی دەکات بە بەسەرخەری محمد (ناصرَ محمدٍ) وەخودا پشتگیری دەکات بەدەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە:{ وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا قُلْ كَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ } صدق الله العظيم [الرعد الآية 43].
واتە/ وە ئه‌وانەی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن تۆ پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا نیت له وه‌ڵامیاندا بڵێ ‌ خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان من و ئێوه‌دا هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که زانستی کتێبی خوای لەلایە.

جا ئای لەسەرسامیم دەربارەی ئومەت نازانن چۆن ئیمام مەهدی بناسنەوە کاتێک کەوا خودا ڕەوانەی کرد لەکات و قەدەرە دیاریکراوەکەی لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی خودا! جا چۆن دەتوانن بیناسنەوە ئەگەر بێتو خودای میهرەبان پشتگیری نەکردبێت بە دەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی قورئانی گەورە، جا هەر یەکێک گفتۆگۆی لەگەڵدا کرد لەقورئان ئەوا هەر ئەو شاهێدە بەحەقەی کەوا خودا زانستی کتێبەکەی قورئانی گەورەی پێداوە بیبەزێنێت؟ گەرنا..ئەوا ئەوکەسە ئەو مەهدیە شاهێدە بەڵێندراوە نیە کەوا خودا زانستی کتێبەکەی پێدەدات؛ لەبەرئەوەی ئیمام مەهدی ناصر محمد هەردەبێت کەوا خودا زانستی کتێبەکەی پێبدات تاکو زاڵ بێت بەسەر موسڵمانان و موشریکان و مولحیدەکان بەدەسەڵاتی زانستی قورئانی گەورە لەهەموو بوارە جۆربەجۆرە زانستیەکانەوە تاکو ئەوە دەسەلمێنێت بەوەی کەوا بەڕاستی ئەم قورئانە محمد پێغەمبەری خودا هەڵی نەبەستاوە بەڵکو لەلایەن خودای داناو کاربەجێی زۆر زاناوە پێی گەیشتووە جا خودا ئایەتەکانیتان لەسەر ئەرزی واقعدا پێ نیشان دەدات، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە: { إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ رَبَّ هَٰذِهِ الْبَلْدَةِ الَّذِي حَرَّمَهَا وَلَهُ كُلُّ شَيْءٍ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ ﴿٩١﴾ وَأَنْ أَتْلُوَ الْقُرْآنَ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنذِرِينَ ﴿٩٢﴾ وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٩٣﴾ }صدق الله العظيم [النمل 91 - 93].
واتە/ بڵێ به‌ڕاستی من ته‌نها فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێدراوه خوای ئه‌م شاره‌و ئه‌م شوینه بپه‌رستم که حورمه‌تی بۆ داناوه‌و هه‌موو شت ئه‌و خاوه‌نیه‌تی فه‌رمانیشم پێدراوه له فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمانه‌کان بم ٩١ وە قورئان ده‌ور بکه‌مه‌وەو به‌رده‌وام بیخوێنمه‌وه‌ جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت وه‌ربگرێت ئه‌وه به‌ڕاستی قازانجی وه‌رگرتنی ڕێنمووماییه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش که گومڕا ده‌بێت تۆ پێی بڵێ بێگومان من ته‌نها یه‌کێکم له بێدار که‌ره‌وه‌کان ٩٢ بڵێ (الحمد لله‌) سوپاس و ستایش بۆ خوا له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه‌کانی خۆیتان نیشان ده‌دات و ده‌یانناسنه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ٩٣.

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..
خەلیفەی خوداو بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
________________